Posts Tagged ‘Manshet News Agency’
06/06/2011
شێرکۆ جیهانی زیندانی کرا
مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان:هه‌واڵنێرانی RMMK ڕایانگه‌یاند که “شێرکۆ جیهانی”، ئه‌ندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و ڕۆژنامه‌وان، به تۆمه‌تی چالاکی مه‌ده‌نی و وتووێژ له‌گه‌ڵ مێدیاکانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، زیندانی کرا.
به حوکمی لقی 2ی دادگایی شۆڕشی ئیسلامی شاری مه‌هاباد، “شێرکۆ جیهانی ئه‌سل”، ئه‌ندامی RMMK، ڕۆژنامه‌وان، فیلمساز و چالاکی مافی مرۆڤ له مه‌هاباد به تۆمه‌تی “پێکهێنانی کۆمیته‌ی به‌دواداچوون بۆ ده‌عوه‌تی ژنان بۆ کۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی نیشان دانی ناڕه‌زایه‌تی به‌رانبه‌ر به دزرانی “سروه کامکار” و ” ئه‌نجامی وتووێژ له‌گه‌ڵ مێدیاکانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات سه‌باره‌ت به دۆخی دۆسیه‌ی شوانه قادری”، ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێکه‌وتی 6ی سه‌رماوه‌ز، بانگهێشتی دادسه‌رای شۆڕشی ئیسلامی مه‌هاباد کرا و پاش لێپرسینه‌وه، به دانی حوکمی بازداشت، ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه کرا.
(more…)
تاگەکان:Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو
بڵاوکراوەتەوە لە مانسێت/ ڕەخنــــە, هەواڵ/وتاری کۆن | Leave a Comment »
06/06/2011
له ئێران له هه‌ر 2 کات ژمێر دا مرۆڤێک به هۆی ماده سڕکه‌ره‌کان ده‌مرێ
تایبه‌ت به مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: به گوێره‌ی دواترین ئامار، ڕه‌ژیمی کۆماری ئیسلامی رایگه‌یاند که له هه‌ر دوو کات‌ژمێر دا، مرۆڤێک به هۆی ئالووده بوون به ماده سڕکه‌ره‌کانه‌وه ده‌مرێ.
به گوێره‌ی ئه‌م ئاماره‌گیریه که له لایه‌ن حکومه‌تی ئاخوندیه‌وه ئه‌نجام دراوه، له هه‌ر دوو کات‌ژمێر دا له ئێران که‌سێک به هۆی ئالووده بوون به ماده سڕکه‌ره‌کانه‌وه، گیانی له ده‌ست ده‌دا و ساڵانه‌ش به هۆی ته‌جاره‌تی ئه‌م ماده ماڵوێران‌که‌ره‌وه زیاتر له 10 میلیارد دۆڵار پاره وه‌ده‌ست ده‌که‌وێ.
له درێژه‌ی ئه‌م هه‌واڵه دا هاتووه که ڕێژه‌ی گیرۆده‌بوان به ماده سڕکه‌ره‌کان ده‌گاته زیاتر له 7 میلیۆن که‌س و هه‌ر ئه‌م که‌سانه زۆرترین ڕیسکی ئالووده بوون و بڵاو کردنه‌وه‌ی وایرۆسی “ئایدز”یان(AİDS ) هه‌یه.
به‌رپرسانی چه‌واشه‌کاری کۆماری ئیسلامی ئیدعا ده‌که‌ن که له ئێران ته‌نیا 20 هه‌زار که‌س ئالووده به وایرۆسی ئایدزن و ئه‌وه له حاڵێک دایه که سه‌رچاوه ناحوکمیه‌کان هه‌ر ئێستا که‌سانی ئایدزی له ئێران به 40 هه‌ار که‌س ده‌نرخێنن و پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌کرێ تا کۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌م ڕێژه‌یه خۆ له 100 هه‌زار که‌س نزیک بکاته‌وه.
سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی ناوه‌ندی ئێران له ئاماره‌کانی خۆی دا سه‌ڕه‌ڕای ئاماره ناڕاسته‌کانی ڕه‌ژیم ئیدعا ده‌کات که رێژه‌ی موعتادان له ئێران ده‌گاته 11 میلیۆن که‌س و به‌م شێوه له سه‌دا 20ی کۆمه‌ڵگای ئێران به شێوازێک گیرۆده‌ی ماده سڕکه‌ره‌کانه و هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌م ئاماره له ئێران زیاتر له 1700 جۆری ماده سڕکه‌ره‌کان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
(more…)
تاگەکان:Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو
بڵاوکراوەتەوە لە مانسێت/ ڕەخنــــە, هەواڵ/وتاری کۆن | Leave a Comment »
06/06/2011
خاتوو رۆئیا تلووعی خه‌ڵاتی “پێن ئاوارد”ی وه‌رگرت
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: لقی هۆڵه‌ندای ڕێکخراوی قه‌ڵه‌می جیهانی(PEN) له شاری لاهایی ئه‌م وڵاته خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی به خاتوو رۆیا تڵوعی و 4 چالاکی سیاسی و ئه‌ده‌بی تربه‌خشی.
ڕۆژی شه‌ممه،ڕێکه‌وتی 27ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می شاری لاهای هۆڵه‌ندا، خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی خۆی به ناوی”PENAWARDS” به 5 چالاکی سیاسی و ئه‌ده‌بی که له ناویان دا خاتوو دوکتۆر رۆیا تلوعیش هه‌بوو به‌خشی.
مه‌به‌ست له به‌خشینی ئه‌م خاڵه‌ته ئه‌م خه‌ڵاته رێزلێنان له ئه‌رك‌و ماندوویی ئه‌م چالاکه سیاسی و ئه‌ده‌بیانه‌یه كه له رێگای پێنووس‌و نووسینه‌وه به گژی ده‌سه‌ڵاتدارانی دیکتاتۆر و دژه گه‌لی دا ده‌چنه‌وه و له‌م نێوه‌دا، دوكتور رۆئیا تلووعی وه‌ك تێكۆشه‌رێكی مافه‌كانی مرۆڤ‌و ژنان كه به شێوه‌یه‌كی هێمنانه‌و ئاشتی‌خوازانه له به‌رانبه‌ر پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤی كورد‌و ژنان له ئێران‌دا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ره‌ڕۆی رێژیمی ئاخوندییه‌وه، خه‌باتی كردوه‌و له‌م پێناوه‌دا خراوه‌ته به‌ندیخانه‌و ئه‌شكه‌نجه دراوه، خه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی ناوبراوی پێ درا.
(more…)
تاگەکان:Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو
بڵاوکراوەتەوە لە مانسێت/ ڕەخنــــە, هەواڵ/وتاری کۆن | Leave a Comment »
06/06/2011
ڕاگوازتنی سه‌باح و هیدایه‌ت دوو خوێندکاری گیراوی کورد بۆ به‌ندی 209ی ئێڤین پشتڕاست کرایه‌وه
مانشێت نیوز، تاران: هه‌ر دوو خوێندکاری گیراوی کورد “سه‌باح نه‌سری و هیدایه‌ت غه‌زالی” له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه، بنه‌ماڵه‌کانیان ئاگادار کردۆته‌وه که بۆ به‌ندی 209ی گرتووخانه‌ی ئێڤین له تاران ڕاگوێزراون.
به تێپه‌ربوونی نیزێک به دوو مانگ له ده‌زگیر و زیندانی کرانی دوو خوێندکاری کورد، “سه‌باح نه‌سری” و “هیدایه‌ت غه‌زاڵی” دوو خوێندکاری گیراوی کورد‌و به‌رپرسانی گۆڤاری رۆژامه، مانشێت له زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی نیزێک له بنه‌ماڵه‌کانیانه‌وه، ڕایگه‌یاندبوو که ئیتلاعاتی سنه نه‌یتوانیوه هیچ یه‌ک له تۆمه‌تباریه‌کانیان به سه‌ر دا بسه‌پێنێ، هه‌ر بۆیه‌ش له گرتووخانه‌ی سنه‌وه بۆ به‌ندی 209ی گرتووخانه‌ی ئێڤین له تاران ڕاگوێزرابوون و ئه‌مجاره زانیاریه‌که له لایه‌ن خوێندکاره‌کان و له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه، پشتڕاست کرایه‌وه.
بنه‌ماڵه‌ی هه‌ر دوو خوێندکاری گیراوی کورد، له لایه‌ن ناوه‌نده‌کانی ئه‌منی ره‌ژیمه‌وه له ژێر گووشار دان که به‌دواداچوونی دۆزی کوڕه‌کانیان نه‌که‌ن و زانیاری سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئه‌ان بڵاونه‌که‌نه‌وه و ئه‌وه له کاتێک دایه که تا ئێستاش هیچ زانیاریه‌کی ڕوون له سه‌ر هۆکاری گیران و تۆمه‌تباریه‌کانیان له‌ده‌ست دا نیه.
(more…)
تاگەکان:Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو
بڵاوکراوەتەوە لە مانسێت/ ڕەخنــــە, هەواڵ/وتاری کۆن | Leave a Comment »
06/06/2011
له مه‌یدانی ئازادی سنه بۆمبایه‌یه‌ک ته‌قیه‌وه
مانشێت نیوز، سنه: ئه‌مرۆ به‌یانی بۆمبایه‌کی به‌هێز له مه‌یدانی ئازادی سنه و شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی پێشانگایه‌کی “دفاع مقدس” ته‌قیه‌وه و 2 که‌سی بریندار کرد و خه‌سارێکی زۆری مادی هێنایه ئاراوه.
به گوێره‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزڤانی له گیراوانی سیاسی و مافی مرۆڤ، له سنه‌وه ڕایگه‌یاند که ئه‌مرۆ به‌یانی له شوێنێکی نیزێک مه‌یدانی ئازادی له شاری سنه و له به‌ر پێشانگایه‌کی تایبه‌ت به پیرۆزکردنی ساڵه‌هاتی هێرشی عێراق بۆ ئێران ته‌قیه‌وه و دوو برینداری لێکه‌وته‌وه و خه‌سارێکی زۆری ناوه.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو دا دوو بۆمب له سنه ته‌قیوه‌ته‌وه و تا ئێستاش هیچ لایه‌ن و گرووپێک به‌رپرسیارێتی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ی وه‌ستۆخۆ نه‌گرتووه.
(more…)
تاگەکان:Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو
بڵاوکراوەتەوە لە مانسێت/ ڕەخنــــە, هەواڵ/وتاری کۆن | Leave a Comment »
06/06/2011
شه‌ری ئه‌مریکا له عێراق هه‌ر خوله‌ک 500 هه‌زار دۆلاری خه‌رجه
مانشێت نیوز، واشنتۆن: زانرا که هه‌ر خوله‌ک شه‌ری عێراق 500 هه‌زار دۆلاری بۆ ئه‌مریکا خه‌رج هه‌یه و به‌م شێوه ئه‌م وڵاته ڕۆژانه 420 میلیۆن دۆلار پاره، ته‌نیا به مه‌به‌ستی ئیداره‌کردنی شه‌ڕی عێراق سه‌رف ده‌کات.
ڕۆژانامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریکا له هه‌واڵێک دا ڕایگه‌یاند که بنیادێکی مالی و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌مریکی به ناوی “کۆمیته‌ی خزمه‌تگوزاری دۆستانی ئه‌مریکا” که کۆمیته‌یه‌کی دژه جه‌نگه، ئاشکرای کردووه که ڕۆژانه ئه‌مریکا 720 میلیۆن دۆلار له عێراق پاره سه‌رف ده‌کات، تا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت و ئه‌م بڕه پاره‌یه ده‌کاته 500 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریکا.
به گوێره‌ی ئه‌م زانیاریانه ساڵانه 262تریلیۆن و 800 میلیۆن دۆلار پاره سه‌رفی شه‌ری عێراق ده‌بێت و به‌م بڕه پاره‌یه 6500 ماڵ له ئه‌مریکا ده‌کڕدێرێت، 425 هه‌زار مناڵی پێ په‌روه‌ڕده و به‌خێو ده‌کرێ و 1.5 میلیۆن ماڵش پێی له کاره‌با به‌هره‌مه‌ند ده‌بێت.
(more…)
تاگەکان:Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو
بڵاوکراوەتەوە لە مانسێت/ ڕەخنــــە, هەواڵ/وتاری کۆن | Leave a Comment »
06/06/2011
سپاه پاسداران، یک امپراتوری مالی؟ تحلیل لوس آنجلس تایمز / کیم مورفی
سپاه پاسداران انقلاب ایران به تدریج به یک قدرت سیاسی و اقتصادی کشور تبدیل شده است. به گفته تحلیل‌گران ایرانی، سپاه با کنترل بیش از 100 شرکت و به گمانی بیش از 12 میلیارد دلار سرمایه در تجارت و ساخت و ساز ایران حضور دارد.
سپاه پاسداران در سال 1979 به عنوان یک نیروی نظامی و امنیتی برای پشتیبانی از آرمان های انقلاب اسلامی ایران تاسیس شد. ولی این نیروی قدرتمند 125 هزار نفری پس از جنگ هشت ساله با عراق، با به کارگیری توان مهندسی خود وارد صحنه بازسازی کشور شد و گلوگاه های استراتژیک اقتصادی ایران را در اختیار گرفت.
اقتصاد دانان و تجار داخل ایران و نیز تحلیل‌گران خارج از کشور می گویند این ارتش افسانه ای و مردمی با ورود به انواع و اقسام فعالیت ها که حتی شامل امور دندانپزشکی و مسافرتی هــم می شــود، به بازیگر اصـــلی در پروژه های عظیم تبدیل شده است.
(more…)
تاگەکان:Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو
بڵاوکراوەتەوە لە مانسێت/ ڕەخنــــە, هەواڵ/وتاری کۆن | Leave a Comment »
06/06/2011
له باکووری کوردستان هێرش کرایه سه‌ر شه‌مه‌نده‌فه‌رێکی بارهه‌ڵگر
مانشێت نیوز، چه‌ولیک: شه‌وی ڕابردوو هێرش کرایه سه‌ر شه‌مه‌نده‌فه|رێکی بارهه‌ڵگر له ڕێگه‌ی ئه‌لعه‌زیز و تاتوان و له ئاکام دا 5 واگۆن و لۆکۆمۆتیڤه‌که وه‌رگه‌ڕان و دوو که‌سیش به سووکی بریندار بوون.
شه‌وی ڕابردوو، کات‌ژمێر 21، بۆمبایه‌ک له کاتی تێپه‌ربوونی شه‌مه‌نده‌فه‌رێکی بارهه‌ڵگر که له ئه‌لعه‌زیزه‌وه بۆ تاتوان ده‌چوو، له ناوچه‌ی گه‌نجی سه‌ر به چه‌ولیک هاته ئاراوه و له ئاکام دا 5 واگۆن و لۆکۆمۆتیڤه‌که، تێکشکان و دوو که‌س به سووکی بریندار بوون.
تا ئێستا هیچ ڕێکخراوێک به‌رپرسیارێتی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ی وه‌ستۆخۆی نه‌گرتووه، به‌ڵام مه‌زه‌نده ده‌کرێ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که، که‌ره‌سته و باری سه‌ڕبازی هه‌ڵگرتبێ و له لایه‌ن پ.ک.ک‌وه ته‌قێندرابێته‌وه.
سه‌رۆکی بارۆی حقوقی ئامه‌د: پێناسه‌ی کێشه‌ی کورد کراوه، با عه‌بدوڵا گوڵ، چاره‌سه‌ری بکات
مانشێت نیوز، ئامه‌د: “سه‌زگین تانری قۆڵ‌و” سه‌رۆکی بارۆی حقوقی ئامه‌د به مێدیاکانی ئه‌م وڵاته‌ی ڕاگه‌یاند که له نه‌وه‌ته‌کانه‌وه، سه‌رۆکانی تورکیا پێناسه‌ی کێشه‌ی کورد ده‌که‌ن، به‌ڵام ئێمه له عه‌بدوڵا گوڵ ده‌خوازین که ئه‌مجاره هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌که هه‌ڵبنێ.
“سه‌زه‌گین تانری قۆڵ‌و” سه‌رۆکی بارۆی پارێزه‌رانی ئامه‌د به مێدیاکانی تورکیایی ڕاگه‌یاند که یه‌کێک له نوێنه‌رانی ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئامه‌ده که دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رکۆماری تورکیا ده‌کات، وتی: له ساڵی 1991وه سه‌رکرده‌کانی تورکیا به ڕوونی دانیان به “بوونی کێشه”یه‌ک له باکووری کوردستان ناوه و پاشان” پێناسه‌ی کێشه”که‌یان کردووه و “کێشه‌ی کورد”یان به فه‌رمی قه‌بووڵ کردووه و ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه که سهڕ‌کۆماری نوێ، پڕۆژه بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی “کێشه‌ی کورد” بێنێته ئاراوه.
ناوبراو ده‌ڵێ” کاتی ئه‌وه تێپه‌ڕیوه که قه‌بووڵی کێشه‌که له سه‌ڕڕاوه و ناولێنانی بکرێته‌وه، ئه‌مرۆ پێویسته باس له پیلانی چاره‌سه‌ری بکرێ و به وته‌ی خۆی عه‌بدوڵا گوڵ، “جیاکراوه‌کان، بێگانه‌کراوه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ده‌یانه‌وێ که پێشڤه‌چوون له ڕه‌وشی کۆمه‌ڵایه‌تیان ببینن و کێشه‌ی کورد “چاره‌ی ئاشتیانه”یی بۆ بدۆزرێته‌وه.
(more…)
تاگەکان:Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو
بڵاوکراوەتەوە لە مانسێت/ ڕەخنــــە, هەواڵ/وتاری کۆن | Leave a Comment »
06/06/2011
حدکا داوا له پژاک ده‌کات سه‌باره‌ت به نووسراوه‌یه‌ک له ئاژانسی فورات دا وه‌ڵام بداته‌وه
مانشێت نیوز، کۆیه: کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له لێدوانێکی فه‌رمی دا، داوا له پژاک ده‌کات ڕوونکرده‌وه‌یه‌ک بکات سه‌باره‌ت به نووسراوه‌یه‌کی ئاژانسی فورات که حدکای به هاوکاری ئێران دژ به پژاک، تاوانبار کردبوو.
کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، ئانالیزێکی ئاژانسی ده‌نگوباسی فورات به توندی ڕه‌تده‌کاته‌وه که تێیدا باس له “شێوازێک هاوکاری نێوان حدکا و ئێران ده‌کات دژ به پژاک و ڕێکخستنی نهێنی حدکاش، ها‌وڵاتیان و لاوان دڵ‌سارد ده‌کاته‌وه له پێوه‌ست بوون به پژاک” و ده‌ڵێ داوای ڕوونکردنه‌وه له پژاک ده‌که‌ین که گه‌لۆ هه‌ڵوێستی چیه سه‌باره‌ت به‌م لێدوانانه؟
ئه‌مه ده‌قی لێدوانه که‌ی کۆمیسۆنی ته‌شکیلاتی حدکا سه‌باره‌ت به تۆمه‌تباریه‌کانی نووسه‌رێکی فورات دژ به حیزبه‌که‌یه:
(more…)
تاگەکان:Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو
بڵاوکراوەتەوە لە مانسێت/ ڕەخنــــە, هەواڵ/وتاری کۆن | Leave a Comment »
06/06/2011
ئه‌ردۆغان ڕۆژنامه‌وانێکی به‌ره‌چه‌ڵه‌ک کوردی تورکیایی ناردۆته سه‌ردانی یه‌کێتی نیشتمانی
مانشێت نیوز، ئه‌نقه‌ره: زانرا که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر، پارتی ده‌سه‌ڵاتداری عه‌داله‌ت و گه‌شه‌پێدانی ئه‌ردۆغان، “مه‌همه‌د مه‌تینه‌ر” ڕۆژنامه‌وانی به‌ره‌چه‌ڵه‌ک کوردی، به مه‌به‌ستی دیدار و گفتگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌کێتی نیشتمانی ناردۆته سلێمانی.
به‌رپرسێکی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان که نه‌یه‌ویستووه ناوی خۆی ئاشکرا بکات، به ئاژانسی فوراتی ڕاگه‌یاندووه که “پێش ده‌سپێکی هه‌ڵبژاردنی گشتی له تورکیا، ئه‌ردۆغان، مه‌هه‌مه‌د مه‌تینه‌ری ڕه‌وانه‌ی کوردستانی ئازاد کردووه تا له دیداری به‌رپرسانی یه‌کێتی دا، پشتیوانی کوردان بۆ لای خۆی ڕابکێشێ و له‌م چوارچێوه دا ناوبراو له‌گه‌ڵ به‌رپرسی ئیستخباراتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان “ده‌زگای زانیاری” لقی ڕانیه، کۆبۆته‌وه.
له هه‌مان ڕێکه‌وت دا “مه‌همه‌د میرده‌نگیر فورات” که‌سی دووهه‌می ئاکه‌په، دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارتی دێمۆکراتی کوردستان کردووه که له ناویان دا که‌سانێک له عه‌شیره‌تی “گه‌ردی” و به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ئاکه‌په هه‌ندێک له عه‌شیره‌ته‌کانی باکووریش له لایه‌ن پارتی دێمۆکراتی کوردستانه‌وه بانگهێشت هه‌رێمی کوردستان کراون.
(more…)
تاگەکان:Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو
بڵاوکراوەتەوە لە مانسێت/ ڕەخنــــە, هەواڵ/وتاری کۆن | Leave a Comment »
06/06/2011
بانگه‌وازی 3هه‌می که‌مپه‌ینی ناڕه‌زایی دژی ده‌ستدرێژییه ده‌ره‌كییه‌كان بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان
مانشێت نیوز، هه‌ولێر: کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری که‌مپه‌ینی دژی ده‌ستدرێژییه ده‌ره‌كییه‌كان بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان له بانگه‌وازێک دا، وێڕای داوای کۆتایی هاتن به هێرسه‌کانی سه‌ر کوردستان، ئامار و شوێن و ڕۆژی تۆپبارانه‌کانی ئێران بۆ سه‌ر کوردستان ڕاده‌گه‌یێنێ.
كه‌مپه‌ینی ناڕه‌زایی له‌دژی ده‌ستدرێژییه ده‌ره‌كییه‌كان بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان
راگه‌یه‌نراوی سێهه‌م
وه‌ك له‌لای هه‌مووان ئاشكرایه ماوه‌یه‌كه ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتۆته به‌ر شاڵاوێكی فراوان له هێرش و تۆپبارانكردن له‌لایه‌ن تۆپخانه‌كانی جمهوری ئیسلامی ئێرانه‌وه” له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ناوچه سنورییه‌كانی نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان جگه له‌وه‌ی كه‌ماوه‌یه‌كی دوورودرێژه له‌ژێر فشاری ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی و بۆمبارانی به‌رده‌وامی هێزه‌كانی توركیاوه ئاشتی و ئارامی خۆیان له ده‌ست داوه كه‌چی به‌به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش له‌ئارادا هه‌یه كه هێزه‌كانی توركیا له‌وێوه به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر بێنه ناو خاكی كوردستانه‌وه.
(more…)
تاگەکان:Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو
بڵاوکراوەتەوە لە مانسێت/ ڕەخنــــە, هەواڵ/وتاری کۆن | Leave a Comment »
06/06/2011
ئه‌حمه‌د تورک وێڕای ره‌خنه‌ی توند له پرۆگرامی حکومه‌ت: کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکه‌ن!
مانشێت نیوز، ئه‌نقه‌ره: “ئه‌حمه‌د تورک” سه‌رۆکی فراکسیۆنی ده‌ته‌په له پارله‌مانی تورکیا، ڕه‌خنه‌ی له خاڵ به خاڵی پڕۆگرامه پێشنیارکراوه‌که‌ی کابینه‌ی ئه‌ردۆغان گرت‌و و وێڕای وه‌سفکردنی پڕۆگرامه‌که به ساده و ناته‌واوی، گوتی که ئاکه‌په هیچ پلانێکی بۆ چاره‌سه‌ری “کێشه‌ی کورد” نیه.
ئه‌حمه‌د تورک، سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک به نوێنه‌رایه‌تی کوردان له پارله‌مانی تورکیا، دوێنێ له 40 خوله‌ک ئاخافتنی دا، سه‌ره‌تا ڕه‌خنه‌ی له خاڵ به خڵی پرۆگرامی پێشنیار کراوی ئه‌ردۆغان و کابینه‌که‌ی گرت‌و و پاشان هاته سه‌ر باسی کێشه‌ی کورد و گوتی که له ژێر چ ناوێک بێت، با ببێ، ته‌نیا له په‌نجه‌ره‌ی ئاسایشیه‌وه تماشای کێشه‌که مه‌که‌ن و هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ری بده‌ن.
ئه‌حمه‌د تورک وتی: چ ناوێکی لێده‌نێن، بینێن، ئه‌ردۆغان و بایکاڵ، پێشتر خۆیان دانیان به‌وه داناوه که له تورکیا “کێشه‌ی کورد” هه‌یه. ڕۆشنبیرانی ئێمه‌ش له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن، ئه‌رته‌ش به حوکمی ئه‌رکی خۆی ده‌یان ساڵه ئه‌وه‌ی له ده‌ستی هاتووه کردوویه‌تی، به‌ڵام ئه‌سلی چاره‌سه‌ری لای سیاسی کارانه، به‌ڵام سیاسه‌تمه‌داره‌کان بوێری و مه‌ڕدانه‌گی ئه‌وه‌یان نیه باس له چاره‌ی کێشه‌ی کورد بکه‌ن وڕێگه‌ی بۆ ببیننه‌وه و بۆیه‌ش ئاکامی قورس و تاڵی لێکه‌وتۆته‌وه. له پڕۆگرامی نوێی حکومه‌ت دا هیچ ئاماژه‌یه‌ک بۆ کێشه‌ی کورد نه‌کراوه،به‌ڵام ئێمه و پارته‌که‌مان ئاماده‌یه هه‌ر هاوکاریه‌ک بکات بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد. ئه‌حمه‌د تورک وتی که ئێمه ده‌مانه‌وێ بێ ئه‌وه‌ی یه‌کگرتووی تورکیا بکه‌وێته به‌رباس و مه‌ترسی، کێشه‌ی کورد چاره‌ی بۆ بدۆزرێته‌وه.
(more…)
تاگەکان:Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو
بڵاوکراوەتەوە لە مانسێت/ ڕەخنــــە, هەواڵ/وتاری کۆن | Leave a Comment »
06/06/2011
مانگرتنی برا و بنه‌ماڵه‌ی هیوا بووتیمار له به‌ر ده‌رگای ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له له‌نده‌ن
مانشێت نیوز، له‌نده‌ن: له به‌ریتانیاوه هه‌واڵمان پێگه‌یشت که “هادی بووتیمار”، برای هیوا بووتیمار و هاوسه‌ر و دوو مناڵه‌که‌ی، ماوه‌ی 4 ڕۆژه له به‌ر ده‌رگای نووسینگه‌ی ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له له‌نده‌ن، مانیان گرتووه.
هادی بووتیمار و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی به مه‌به‌ستی نیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیان له سه‌پاندنی سزای له‌سێدراه‌دان به سه‌ر هیوا بووتیمار، ڕۆژنامه‌وان و چالاکی مه‌ده‌نی و عه‌دنان حه‌سه‌نپوور، ڕۆژنامه‌وانی کورد و بۆ نیشاندانی پشتیوانی و نیگه‌رانی خۆیان له‌مه‌ر ڕه‌وشی ئه‌م دوو گیراوه که 50 رۆژه مانیان له‌خواردن گرتووه، له به‌رده‌گای ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له شاری له‌نده‌نی پێته‌ختی به‌ریتانیا، 4 ڕۆژه خێوه‌تیان هه‌ڵداوه و مانیان گرتووه.
(more…)
تاگەکان:Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو
بڵاوکراوەتەوە لە مانسێت/ ڕەخنــــە, هەواڵ/وتاری کۆن | Leave a Comment »
06/06/2011
2 که‌سی تر له زاهیدان له‌سێداره دران و له کرماشان و تارانیش چه‌ند که‌سی‌تر ئیعدام ده‌کرێن
مانشێت نیوز، تاران: ده‌زگای قه‌زایی ئێران ئاشکرای کرد که 2 که‌سی تر له زاهیدان له‌سێداره‌دا و له تارانیش سزای ئیعدام به سه‌ر 2 لاوی تر دا سه‌پا و بریاره له کرماشان و وه‌رامینیش چه‌ند که‌س له‌سێداره بدرێن.
به گوێره‌ی هه‌واڵێکی ئیسنا، دوو که‌س به ناوه‌کانی “شوکروڵا کوردی حه‌مه‌ندانی و حه‌سه‌ن چووبی” له شاری زاهیدان له‌سێداره‌دراون بێ ئه‌وه‌ی تاوانه‌که‌یان باس بکرێ و له تارانیش “حه‌مید ڕه‌زا”ی 22 ساڵه و “قاسم”ی 24 ساڵانه، دوو لاوی ئه‌م شاره به‌سزای له‌سێداره‌دان مه‌حکووم کراون.
ئه‌وه له کاتێک دایه که به‌رپرسێکی ئه‌منی شاری کرماشانیش حه‌وتووی ڕابردوو‌و به ئاژانسی ئیرنای گوتبوو که “بۆ به‌رقه‌رار کردنی ئاسایش و ترساندنی شه‌ره‌نگێزان” به‌مزوانه چه‌ند که‌س که ناوبراو به “لات و لوت” و “تێکده‌ری ئاسایشی کۆمه‌ڵگا”ی ناوبردن له‌سێداره ده‌درێن و بریاره پێنجشه‌ممه‌ی داهاتووش له وه‌رامین “ئه‌میرحوسێن”ی 28 ساڵه که قازیه‌کی دادگای قه‌رچه‌کی وه‌رامینی کوشتووه، له‌به‌رچاوی خه‌ڵک له‌سێداره بدرێ.
(more…)
تاگەکان:Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو
بڵاوکراوەتەوە لە مانسێت/ ڕەخنــــە, هەواڵ/وتاری کۆن | Leave a Comment »
06/06/2011
ئۆجه‌لان دیسان ڕه‌خنه‌ی له سوێندخواردنی ده‌ته‌په گرت : DTP کلکی ئاکه‌په‌ی گرتووه
مانشێت نیوز، ئیمڕاڵی: “عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان” چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌وتوویه‌ش توانی چاوی به پارێزه‌رانی بکه‌وێ و وه‌کو سێ دیداری پێشووی ڕه‌خنه‌ی دووباره‌ی ئاڕاسته‌ی ده‌ته‌په کرد، ئاماژه به ئه‌گه‌ری ده‌سپێکی شه‌رێکی قورس دژ به کوردان کرد و پێویستی دیالۆگی تاڵه‌بانی و بارزانی له‌گه‌ڵ تورکیا نه‌ک به بیانووی پ.ک.ک کردوه‌وه و کۆمه‌ڵێک بابه‌تی تری هه‌ڵسه‌نگاند.
ده‌ته‌په و سوێند خواردنه‌که‌یان
ئۆجه‌لان سه‌باره‌ت به پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک و شێوازی سوێندخواردن و سیاسه‌تکردنه‌که‌یان ده‌ڵێ: پێش ئه‌وه‌ی که سوێندیان خوارد، باشتر بوو، پڕۆتۆکۆلێکیان ئاماده‌کردبا، ڕایانگه‌یاندبا به چ مه‌رجێک ته‌ڤلی سوێندخواردنه‌که ده‌بن، سوێند خواردن زه‌روره‌تێکی ده‌ستووریه، پێویسته ئه‌نجام بدرێ، به‌ڵام قه‌بووڵ کردنی هه‌ر وه‌کو ئه‌مه‌ی که هه‌یه، درووست نیه، له ڕۆژنامه‌کان دا ده‌نووسرێ که من ده‌ستێوره‌ردان له کاروباری DTP دا ده‌که‌م، منیش بۆم هه‌یه که وه‌ڵامیان بده‌مه‌وه، من ته‌نیا بۆچوونه‌کانم ده‌ڵێم، مه‌رج نیه، قسه‌ی من بێت، من ڕه‌خنه ده‌گرم، سیاسه‌ت هه‌ر ئه‌وه نیه که تۆ بڵه‌ی من 20 ساڵه ره‌نجی بۆ ده‌کێشم، لازمه سیاسه‌تی درووست بکرێ، یا به مناڵمان ده‌زانن یا زانیاریه‌کانمان به کۆن ده‌زانن، من نه مناڵم و نه زانیاری و سیاسه‌ت کردنم کۆنه، من که‌سێکم که ژیانێکی سیاسی ئه‌کتیڤم هه‌یه و ئیدعای سیاسیشم هه‌یه و خاوه‌نی هێزیشم به‌ڵام مه‌رج نیه من قه‌بووڵ بکه‌ن یا بیرۆکه‌ی سیاسیم، من بۆچوونی خۆم ده‌ڵێم، ده‌وڵه‌تیس میسیۆن و هێز و هز و بیری من ده‌زانێ 24 کات‌ژمێر که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرێ، له سیاسه‌تی رۆژانه دا، وته‌کانم وشه به وشه سه‌بت ده‌کرێ، 9 ساڵه پڕۆژه ده‌خوڵقێنم من بێ ئه‌وه‌ی که له هیچ شتێک بتریسم، ڕوانگه و بۆچوونه سیاسه‌کانم ده‌ڵێم و هۆی مانه‌وه‌شم له‌م ره‌وشه‌ی سه‌ختی گرتووخانه دا هه‌ر ئه‌مه‌یه.
(more…)
تاگەکان:Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو
بڵاوکراوەتەوە لە مانسێت/ ڕەخنــــە, هەواڵ/وتاری کۆن | Leave a Comment »
06/06/2011
ره‌وشی گیراوانی سیاسی له گرتووخانه‌ی ورمێ ناله‌باره
مانشێت نیوز، ورمێ: سه‌ره‌ڕای زه‌ختو گووشارێکی زۆر، ماوه‌یه‌که، گیراوانی سیاسی کورد له ورمێ، گۆشه‌گیر کراون و ئه‌مجاره‌ش زانرا که به‌رپرسانی گرتووخانه‌که ده‌یانه‌وێ به‌ندی گیراوانی سیاسی (12) دابخه‌ن و گیراوانی سیاسی بخه‌نه به‌ندی گیراوانی ماده سرکه‌ره‌کان و قاتڵ و تاوانبارانی تر.
به گوێره دوایین زانیاریه‌کان له گرتووخانه‌ی ورمێ، ماوه‌یه‌که گیراوانی سیاسی له به‌ندی 12ی زیندانه‌که، له ژێر گووشار و زه‌ختێکی زۆر دان و گۆشه‌گیر کراون و هاتووچۆیان بۆ به‌نده‌کانی تر قه‌ده‌غه کراوه، ئه‌مجاره‌ش زانرا که دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر، “فه‌تحی” به‌رپرسی گرتووخانه‌که، “فه‌تدین کورد له‌ر” به‌رپرسی به‌شتی ئیستخباراتی گرتووخانه‌ی ورمێ، چوونه‌ته به‌ندی گیراوانی سیاسی و پێیان ڕاگه‌یاندوون که به‌مزوانه به‌ندی ئه‌وان داده‌خه‌ن و گیراوانی سیاسی ده‌خه‌نه پاڵ گیراوانی ماده سڕکه‌ره‌کان و تاوانبارانی تر.
ئه‌م هه‌وڵه‌ی به‌رپرسانی گرتووخانه‌که بۆته هۆی ناڕه‌زایه‌تی و هه‌ره‌شه به مانگرتن له‌خواردنی گیراوانی سیاسی کورد و به‌رپرسانی سه‌رکوتکه‌ری گرتووخانه‌که‌ش پێداگری له ئه‌نجامی خواسته‌که‌ی خۆیانکردووه و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌رکوتی هه‌ر چه‌شنه ناڕه‌زایه‌تی و به‌رخۆدانێکی گیراونیان کردووه.
(more…)
تاگەکان:Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو
بڵاوکراوەتەوە لە مانسێت/ ڕەخنــــە, هەواڵ/وتاری کۆن | Leave a Comment »
06/06/2011
ئه‌مڕۆ 25ی گه‌لاوێژ، 62مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانه
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: ئه‌مرۆ 25ی گه‌لاوێژ، 62مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له درێژه‌ی “کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی کورد” و به سه‌رۆکایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د له مه‌هاباد، دامه‌زرا.
له سه‌رده‌مێکی هه‌ستیار له 25ی گه‌لاوێژی ساڵی 1324ی هه‌تاوی، حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به سه‌رۆکایه‌تی “پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د” و کۆمه‌ڵێکی فراوان له ڕۆشنبیران و که‌سایه‌تیه‌کانی ناسراوی مه‌هاباد و موکریان و له سه‌ر بنه‌ماکانی “کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی کورد، ژ ک”(به هه‌ندێک گۆڕانکاریه‌وه) دامه‌زرا و له ماوه‌یه‌کی کورت دا یه‌که‌م کۆماری مۆدێرن و دێمۆکراتی کوردی به پێی ڕه‌وشی سه‌رده‌م، دامه‌زراند و توانی بۆیه‌که‌م جار، هێزی پێشمه‌رگه (سپای به‌رگری میلی)، کابینه‌ی حکومه‌ت، خوێندن و په‌روه‌رده‌ی کوردی، ڕادیۆ، گۆڤار و ڕۆژنامه‌ی کوردی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێک‌بێنێت.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له‌م 62 ساڵه دا، ڕۆڵێکی کاارا و به‌رچاوی له بزووتنه‌وه‌ی میلی، دێمۆکراتیکی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بینیوه، 13 کۆنگره‌ی تاکو ئێستا به‌ستووه، سه‌ره‌تا بۆ خودموختاری کوردستان و دێمۆکراسی بۆ ئێران بووه و له‌م ساڵانه‌ی دوایی دا (له پاش کۆنگره‌ی 13وه) بۆ “دابین کردنی مافه‌کانی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد له چوارچێوه‌ی ئێرانێکی دێمۆکرات و فێدراڵ دا” خه‌بات ده‌کات و ئه‌گه‌رچی له چه‌ند قۆناخ دا به‌ره‌و بیرۆکه‌یه‌کی چه‌پی تۆخ و پێوه‌ستی به حیزبی توووده‌ش رۆیشتووه، به‌ڵام ئێستا له سه‌ر ڕێبازی ته‌شکیلاتی “سانتراڵیزمی دێمۆکراتی” ڕێکخستن ده‌کات و “سۆسیالیزمی دێمۆکراتیک”ی کردۆته ئارمانجی خۆی و له هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ و ئایدیالۆژیه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی ڕۆژهه‌ڵات ئه‌ندامی هه‌یه و خۆ پابه‌ند به ڕێزنان و وه‌دیهانانی ئامانجی هه‌موان ده‌کات.
(more…)
تاگەکان:Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو
بڵاوکراوەتەوە لە مانسێت/ ڕەخنــــە, هەواڵ/وتاری کۆن | Leave a Comment »
06/06/2011
ئه‌مڕۆ 3 که‌سی تر له به‌لووچستان له‌سێداره‌دران
مانشێت نیوز، زاهیدان: سه‌زگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامی ڕایگه‌یاند که ئه‌مرۆ 3 که‌سی تر له شاری زاهیدان له‌سێداره دراون.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی فه‌رمی له ده‌زگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامی، له درێژه‌ی شه‌پۆلی نوێی، له‌سێداره‌دانی گیراوانی ئێرانی، ئه‌مرۆش له پارێزگای به‌لوچستانی ئێران، 3 که‌س که ده‌گوترێ تۆمه‌ته‌که‌یان “به‌ره‌نگاری حکومه‌تی ئێران” واته “محاربه” بووه، ئیعدام کراون.
ده‌زگای قه‌زایی ئێران، ناوی ئه‌م سێ هاوڵاتیه‌ی به “عه‌بدولعه‌زیز ئه”، “کوڕی شێرمحه‌ممه‌د، عه‌بدولجه‌ماڵ ش، کوڕی سوڵتان محه‌ممه‌د و “عه‌لی ئه‌کبه‌ر ش” کوڕی عیسا، ناساندووه که تۆمه‌تی ئه‌مانیش وه‌کو له‌شێداره‌دراوانی پێشوو، به‌ره‌نگاری نیزام و شه‌ری دژی خودا و “محاربه” ڕاگه‌یاندراوه.
(more…)
تاگەکان:Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو
بڵاوکراوەتەوە لە مانسێت/ ڕەخنــــە, هەواڵ/وتاری کۆن | Leave a Comment »
06/06/2011
به ڕۆکێت هێرش کرایه سه‌ر فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌رهه‌ڵگری سویدی له کوردستان
مانشێت نیوز، سلێمانی: کات‌ژمێر 1.5ی شه‌وی ڕابردوو، به رۆکێت، هێرشێک کراوه‌ته سه‌ر فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌رهه‌ڵگری سویدی سه‌ر به کۆمپانی ئاسمانی “نۆردیک ئه‌یر” له سلێمانی و ڕۆکێته‌که به مه‌ودایه‌کی چه‌ند مه‌تری، فرۆکه‌که ته‌قینه‌وه.
دوێنێ شه‌و، کات‌ژمێر، 1.5 به کاتی سلێمانی، فرۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌رهه‌ڵگری سه‌ر به کۆمپانی گوازتنه‌وه‌ی ئاسمانی “نۆرکید ئه‌یر” ی سویدی، به 130 مسافیر، له کاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی له سه‌ر باندی فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی، به رۆکێت هێرشی کرایه سه‌ر و ڕۆکێته‌که، به سه‌ر فڕۆکه‌که‌دا ده‌رباز بوو و به مه‌ودای 500 مه‌تری فڕۆکه‌که له ئاسمان ته‌قینه‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێکی نێتکورد، پاش ئه‌مه‌ی که خه‌له‌بانی فڕۆکه که ، تۆپێکی ئاگرین ده‌بینێ که به سه‌ر باڵی فڕۆکه‌که‌تێده‌په‌ڕی و پاشان له ئاسمان ده‌ته‌قێته‌وه، ناوه‌ندی کۆنترۆڵی فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی ئاگادار ده‌کاته‌وه و به‌ره‌وه فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌سته‌کهۆڵم ده‌که‌وێته ڕێ.
(more…)
تاگەکان:Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو
بڵاوکراوەتەوە لە لێــــــکدانەوە/ وتار, مانسێت/ ڕەخنــــە | Leave a Comment »
06/06/2011
دەتەپە، کورسیه‌کی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی پارله‌مانی تورکیای ده‌ست ده‌که‌وێ
مانشێت نیوز، ئه‌نقه‌ره: پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک به‌م هۆیه‌که یه‌کێک له 4 فراکسیۆنی پارله‌مانی تورکیایه، له دیوانی سه‌رۆکایه‌تی پارله‌مان دا کورسی “به‌رپرسیارێتی ئیداری” پێده‌درێ که رۆڵی ئیداره‌ی ناوخۆی پارله‌مانه.
پارله‌مانی توورکیا ڕایگه‌یاند که هه‌ر یه‌ک له فراکسیۆنه‌کانی ناو پارله‌مانی تورکیا، به ڕێژه‌ی نوێنه‌رانیان، کورسیان له دیوانی سه‌رۆکایه‌تی پارله‌مان ده‌بێت و به‌م شێوه که ئاکه‌په 10، جه‌هه‌په، 3، مه‌هه‌په 2 و پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک 1 کورسی ده‌بێت و ئه‌ویش پۆستی “سه‌رۆکایه‌تی کاروباری ئیداری پارله‌مان”.
(more…)
تاگەکان:Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو
بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/وتاری کۆن | Leave a Comment »
06/06/2011
ساڵح نیكبه‌خت: هیوا بووتیمار و عه‌دنان حه‌سه‌نپوور، سزای له‌سێداره‌دانیان پێنه‌دراوه!
مانشێت نیوز، تاران: ساڵح نیكبه‌خت، پارێزه‌ری دوو رۆژنامه‌وانی كورد “عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار” له لێدوانێكی دا بۆ هه واڵنێری فارس له تاران گوتی كه دوو موكیله‌كه‌ی تا ئێستا مه‌حكووم نه‌كراون و به فه‌رمی پێی ڕانه‌گه‌یاندراوه كه ئه‌م دوو ڕۆژنامه‌نووسه، سزایان به‌سه‌ردا سه‌پابێ.
هه‌واڵنێری فارس له زمانی نیكبه‌خت ده‌نووسێ كه ناوبراو به توندی ڕه‌تیده‌كاته‌وه، موكیله‌كانی وه‌كو ئه‌وه‌ی مێدیاكانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ڵێن، به‌سزای له‌سێداره‌دان، مه‌حكووم كرابن، چونكه به فه‌رمی هیچ قه‌رارێك به خۆی كه پاارێزه‌ری ئه‌م دوو رۆژنامه‌نووسه‌یه، ڕانه‌گه‌یاندراوه، ده‌نا 20 رۆژی ده‌رفه‌ت ده‌بێت، داوای پێداچوونه‌وه‌ی سزاكه بكات!
نیكبه‌خت هه‌روه‌ها، ده‌شڵێ كه ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك له تۆمه‌ته‌كانی سه‌ر موكیله‌كاانی قه‌بووڵه، به‌ڵام :تۆمه‌تی محاربه”ی پێ هه‌ڵه‌یه و هیچ یه‌ك له تاوانه كانی ئه‌م دوو ڕۆژنامه‌نووسه ، سزای ئیعدامی نابێ هه‌بێت و باس له‌وه‌ش ده كات كه گۆیا یه‌كێك له‌م دوو ڕۆژنامه‌وانه، هاوكاری سادقانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی ئاسایشی و قه‌زایی كردووه، به‌ڵام ده‌زگاكه (ئیتلاعات یا ده‌زگای قه‌زایی، م)، گرینگ‌یان به‌م هاوكاریه نه‌داوه و به دانی ئه‌م حوكمه، (ئه‌م به‌سه پارادۆكسی له‌گه‌ڵ لێدوانه‌كانی سه‌رووی نیكبه‌خت هه‌یه، كه ده‌ڵێ ئێستا موه‌كیله‌كانی حوكم نه‌دراون، هه‌یه: مانشێت) ناوچه‌كه، ئاڵۆز كراوه. (more…)
تاگەکان:Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو
بڵاوکراوەتەوە لە مانسێت/ ڕەخنــــە, هەواڵ/وتاری کۆن | Leave a Comment »
06/06/2011
13 هه‌زار ده‌نگی کاندیدایه‌کی کورد له شاری ئه‌ده‌نه بێشوێنه!
مانشێت نیوز، ئه‌ده‌نه: کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا 13 هه‌زار ده‌نگی بژارده‌ی کورد “نه‌زمی گور”ی له شاری ئه‌ده‌نه بێشوێن کردووه و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی سازبووونی کێشه، به‌رزکردنه‌وه‌ی سکاڵا و خۆپێشاندانی ناره‌زایه‌تی کوردان و تێکچوونی ڕه‌وشی ئاسایی شار.
له سه‌وی ڕابردووه، به‌رده‌وام باس له سه‌رکه‌وتنی “نه‌زمی گور” بژارده‌ی سه‌ربه‌خۆی سه‌ر به پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک له شاری ئه‌ده‌نه و به 61 هه‌زار و 550 ده‌نگ ده‌کرێ، که‌چی له دوایین ساته‌کان دا، ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کان له لایه‌ن کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی تورکیاوه بۆ 48 هه‌زار ده‌نگ که‌م کراوه‌ته‌وه و به‌م شێوه پارله‌مانتاری “نه‌زمی گور” له شاری ستراتێژیکی ئه‌ده‌نه، ئاسته‌نگ ده‌کرێ.
به گوێره‌ی ئاژانسی فورات، به‌رپرسانی سه‌ر سه‌ندووقه‌کانی ده‌نگدان ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کانیان به 61 هه‌زار ده‌نگ نووسیوه و به‌ڵگه کردووه و به‌ڵام پاشان له ئاماری کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا دا ئه‌مه بۆته 48 هه‌زار و 13 هه‌زار ده‌نگی کوردان بێشوێن کراوه و ئه‌مه‌ش بوو به هۆی به‌رزکردنه‌وه‌ی سکاڵای فه‌رمی و به به‌ڵگه‌وه له لایه‌ن بژارده‌ی کورد و هاوڵاتیانی کوردیش، خۆپێشاندانیان سازکرد و له ئاکامی پێکهاتنی شه‌ر و ئاڵۆزی له نێوان پۆلیسی و لاوانی کورد دا ده‌گوترێ که زیاتر له 15 که‌س ده‌زگیر کراوه و چه‌ندی تریش بریندار بوونه.
(more…)
تاگەکان:Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو
بڵاوکراوەتەوە لە مانسێت/ ڕەخنــــە, هەواڵ/وتاری کۆن | Leave a Comment »
06/06/2011
نووری مالکی سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره ده‌کات
مانشێت نیوز، به‌غدا: زانرا که نووری مالکی به مه‌به‌ستی گفتگۆ له‌سه‌ر کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره و وتووێژ له سه‌ر کێشه‌ی پ.ک.ک و ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیا بۆ کوردستان، سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره ده‌کات.
پاش ئه‌وه‌ی که مانگی ڕابردوو، “نووری مالکی” وه‌ڵامی بانگهێشته‌که به‌په‌له‌که‌ی “ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان” سه‌رۆک وه‌زیری تورکیایی نه‌داوه، ئه‌مجاره دیسان ده‌گوترێ که تورکیا ده‌عوه‌تێکی تری له مالکی کردووه و چاوه‌ڕوان ده‌کرێ، به‌م زووانه ناوبراو سه‌ردانێکی ئه‌قنه‌ره بکات.
ئه‌م هه‌واڵه له لایه‌ن عه‌بدوڵا گوڵ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و “عه‌لی ده‌باغ”، وته‌بێژی حکومه‌تی مالکی پشت‌راست کراوه‌ته‌وه به‌ڵام ئاماژه به کاتی سه‌ردانه‌که نه‌کراوه.
(more…)
تاگەکان:Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو
بڵاوکراوەتەوە لە مانسێت/ ڕەخنــــە, هەواڵ/وتاری کۆن | Leave a Comment »
06/06/2011
یه‌کێتی ئه‌ورووپا 37 نوێنه‌ر بۆ چاوه‌دێری هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارله‌مان ده‌نێرێته تورکیا
مانشێت نیوز، بروکسه‌ل: یه‌کێتی ئه‌ورووپا، بریاری داوه که 37 نوێنه‌ری تایبه‌تی خۆی به مه‌به‌ستی چاوه‌دێری چۆنیه‌تی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارله‌مانی تورکیا و به تایبه‌ت له کوردستان ده‌نێرێته ئه‌م وڵاته.
به گوێره‌ی هه‌واڵێکی مێدیاکانی تورکیا، یه‌کێتی ئه‌ورووپا بریاری داوه که 37 نوێنه‌ری تایبه‌ت بنێرێته تورکیا تا چاوه‌دێری چۆنیه‌تی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی گشتی پارله‌مانی ئه‌م وڵاته له رۆژی 22ی ته‌مموز بکه‌ن و ده‌گوترێ که چاودێرانی ئه‌ورووپی جگه له چه‌ند که‌سێکیان هه‌موو له شاره‌کانی کوردستان جێگیر ده‌بن.
یه‌کێتی ئه ورووپا، له کاتی هه‌ڵبژاردن له هه‌موو وڵاته‌کانی ئه‌ندامی دا چاو‌دێر ده‌نێرێته وڵاته‌کان به‌ڵام ئه‌م ڕێژه جگه له وڵاتانێک وه‌کو ئۆکراین و ئه‌رمه‌نستان ناگاته 3 تا 5 که‌س که‌چی ناردنی ئه‌م ڕێژه زۆره بۆ تورکیا، به وته‌ی مێدیا و رۆژنامه‌وانانی ئه‌م وڵاته، نیشان له پاشگه‌ردانی له ره‌وتی دێمۆکراتیزاسیۆنی تورکیا و به‌هێزی لۆبی کورد له ئه‌ورووپایه.
ڕێکخراو و پارته‌کانی کوردستانی نیگه‌رانن له‌وه‌ی که حکومه‌تی تورکیا، له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دا، کێشه بۆ ده‌نگده‌ره‌کانیان ساز بکات و ئه‌رته‌ش، لایه‌نه نه‌ته‌وه‌په‌رست و کۆنتراگه‌ریلا، ڕێگه له به‌ڕێوه‌چوونی سالمی هه‌ڵبژاردن له کوردستان بگرێت.
(more…)
تاگەکان:Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو
بڵاوکراوەتەوە لە مانسێت/ ڕەخنــــە, هەواڵ/وتاری کۆن | Leave a Comment »
06/06/2011
ئیدعا ده‌کرێ که به‌رپرسێکی باڵای پ.ک.ک له ئه‌ورووپاوه ڕایکردۆته کوردستان
مانشێت نیوز، پاریس: به گوێره‌ی زانیاریه‌کان “ره‌زا ئالتون” له به‌رپرسانی پ.ک.ک له ئه‌ورووپا، پاش ئه‌وه‌ی دادگایه‌کی فه‌ره‌نسا به شێوه‌ی کاتی پاش گیرانی ئازادی کردبوو، له ڕێگه‌ی ئۆتریشه‌وه چۆته باشووری کوردستان.
به گوێره‌ی هه‌والێکی رۆژنامه‌ی ستاری تورکیا، “ڕه‌زا ئاڵتون” له ئه‌ندامانی باڵای پ.ک.ک له ئه‌ورووپا پاش ئه‌وه‌ی که له ڕێکه‌وتی 5 فێوریه‌ی ئه‌مساڵ له ئاکامی هێرشێکی پۆلیسی فه‌ره‌نسا له ناوه‌ندی “که‌لتوور و هونه‌ری ئه‌حمه‌د کایا” به هاوڕێی 7 که‌سی تر که له ناویان دا ئه‌ندامێکی تری پ.ک.،ک “نه‌دیم سه‌ویم”یسی تێدابوو، ده‌زگیر کرا، له 23ی به حکومی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پاریس، بڕیاری ئازادکردنی کاتیان درا و دواتر محاکمه ده‌کران که ده‌گوترێ ڕۆژی 4ی جولای له ڕێگه‌ی ئۆتریشه‌وه، ئه‌ورووپایان به‌جێهێشتووه و چوونه‌ته باشووری کوردستان.
(more…)
تاگەکان:Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو
بڵاوکراوەتەوە لە مانسێت/ ڕەخنــــە, هەواڵ/وتاری کۆن | Leave a Comment »
06/06/2011
ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێ‌سنوور: به گیرانی قه‌وامی، ئێران درێژه به سه‌رکوتی ڕۆژنامه‌وانان ده‌دات
مانشێت نیوز، پاریس: ڕێکخراوی هه‌والنێرانی بێ سنوور ڕایگه‌یاند که ئێران به گرتنی “ئیجلال قه‌وامی” ڕۆژنامه‌وانی کورد، به کرده‌وه بۆته مه‌زنترین گرتووخانه‌ی ڕۆژنامه‌وانانی جیهانی وهه‌ر ئێستا 7 ڕۆژنامه‌وان له گرتووخانه‌کانی ئێراندان.
ڕێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ سنوور له نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا وێڕای ئاماژه به گیرانی “ئیجلال قه‌وامی” ڕۆژنامه‌وانی کورد ده‌کات و ده‌لێ که به گیرانی قه‌وامی، ئێستا 7 ڕۆژنامه‌وان له گرتووخانه‌کانی ئێران دان و به‌م شێوه‌ش دیسان ئێران مه‌زنترین گرتووخانه‌ی ڕۆژنامه‌وانان له ڕۆژهه‌لاتی ناڤینه.
به‌یاننامه‌ی ڕێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ سنوور سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی چاپه‌مه‌نی و ڕۆژنامه‌وانان به‌م شێوه‌یه:
له کاتێک دا که وه‌زیری فه‌رهه‌نگی ئێران، چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندن به “کوده‌تای ئارام” دژ به ده‌سه‌ڵات تۆمه‌تبار ده‌کات، هه‌واڵنێرانی بێ سنووریش، سه‌رکوتی سه‌ره‌رۆیانه‌ی چاپه‌مه‌نی له ئێران مه‌حکوم ده‌کات. له حه‌وتووی ڕابردوو دا ده‌زگای قه‌زایی ئێران ده‌ستووری داخستنی رۆژنامه‌ی “هم میهن” و “مشارکت”ی داوه و هه‌واڵنێری “ئیلنا”ش له رۆژی 20ی پووشپه‌ڕ داخرا و فیلته‌ر کرا.
به‌رپرسانی ئێرانی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاند به پیلانڕێژی دژ به ده‌سه‌ڵات تۆمه‌تبار ده‌که‌ن و نووسنی هه‌واڵ و بابه‌ت به نائارام کردنی ئێران وه‌سف ده‌که‌ن و ئه‌م لێدوانانه‌ش ته‌نیا بیانووهێنانه‌وه بۆ سانسۆر و داخستنی ڕۆژنامه‌کان و داخستن و فیلته‌ر کردنی مالپه‌ر و ناوه‌نده‌کانی خه‌به‌ریه و نوێنه‌رایه‌تی سه‌رکۆمار، ده‌وله‌ت و ده‌زگای قه‌زایی ده‌یانه‌وێ دوایین ده‌نگی سه‌ربه‌خۆ له ناو چاپه‌مه‌نی و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن دا، بێ ده‌نگ بکه‌ن و کڕنۆشیان له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لات پێ بێنن و ئه‌وه که ئه‌م یه‌که نه‌کات، سه‌رکوت ده‌کرێ و داده‌خرێ و گووشاری بۆ دێت.
ڕۆژنامه‌ی هم میهن ڕۆژی 13ی پووشپه‌ر به بڕیاری دادستانی تاران قازی مورته‌زه‌وی داخرام و تۆمه‌ته‌که‌شی، تاوان له دادگایی پێشووی دا ڕاگه‌یاندرا و پاشان باس له سکاڵای نوێ له‌م رۆژنامه کرا. هم میهن، جاری یه‌که‌م سالی 1379 و کاتێک که نووسراوه‌یه‌کی سه‌باره‌ت به پێوه‌ندی نێوان ئه‌مریکا و ئێران بڵاوکرده‌وه داخرا و 23ی بانه‌مه‌ری ئه‌مسال ده‌ستی به وه‌شانی خۆی کرده‌وه و به‌ڵام دیسان داخرا.
ڕۆژی 12ی پووشپه‌ر، رۆژنامه‌ی مشارکت، ئۆرگانی فه‌رمی به‌ره‌ی موشارکه‌ت که ئه‌ویش له ساڵی 79وه داخرابوو، به حوکمی کۆتایی دادگای تاران به یه‌کجاری داخرا و ڕاوێژکاری به‌شی ڕاگه‌یاندنی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، به فراسن پڕێسی ڕاگه‌یاند که مشارکت بۆته بنکه‌ی به‌رهه‌ڵستکارانی ده‌وله‌ت و هۆکارێک بۆ لاوازکردنی ده‌سه‌ڵات و کرده‌وه‌ی تێکده‌رانه و ئامانجی ڕووخاندنی نه‌رمی حکومه‌ته.
مه‌سۆوود حه‌یده‌ری، به‌رپرسی ئاژانسی ده‌نگوباسی ئیلنا، ڕۆژی 14ی پووشپه‌ر پاش مانگه‌ها گووشار و هه‌ڕه‌شه ناچار بوو که ئیستفا بکات. ئیلنا له سالی 891 دامه‌زرا و ناوه‌ندێکی نیزێک به ڕێفۆرم خوازه‌کان بوو و له‌م مانگانه‌ی دواییدا، گووشاری زۆری ده‌وڵه‌تی له سه‌ر بوو و به‌م هۆیه که ته‌نیا ئاژانسێک بوو هه‌اڵ و بابه‌ت و چالاکیه‌کانی بزووتنه‌وه ی ژنان، کرێکاران، خوێندکاران و بزووتنه‌وه‌کانی پڕۆتیستۆیی بڵاوده‌کرده‌وه، به‌شداری له کۆنفرانسه‌کانی رۆژنامه‌وانی سه‌رکۆمار و به‌رپرسانی ڕه‌ژیمی لێ قه‌ده‌غه کرابوو و چه ند کات‌ژمێر پێش له داخرانی فه‌رمی ڕاگه‌یاندراوی، فیلته‌ر کرا.
مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و ئایه‌توڵا خامنه‌یی، ڕێبه‌ری ئایینی ئێران، له لایه‌ن ڕێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ سنوور له نێو ئه‌م 28 که‌سه له ڕێبه‌رانی جیهان دان که به دوژمنانی ئازادی ڕامان و چاپه‌مه‌نی ناسراون و هه‌ر ئێستا به گیرانی 4 ڕۆژنامه‌وانی کورد به ناوه‌کانی “محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند”، “ئیجلال قه‌وامی”، “کاوه جه‌وانمه‌رد”، “عه‌دنان حه‌سه‌نپوور” و دوو رۆژنامه‌وانی ئازه‌ری به ناوه‌کانی “سه‌عید مه‌تین پوور” و “سه‌عید محه‌ممه‌دی موغانلو” و ڕۆژنامه‌وانێکی فارس به ناوی “محه‌ممه‌د حوسێن فه‌لاحیه” و “عه‌لی فه‌ره‌حبه‌خش” مه‌زنترین گرتووخانه‌ی ڕۆژنامه‌وانانی رۆژهه‌لاتی ناڤینه.
پژاک پشتیوانی له مانگرتن و پڕۆتیستۆی هاوڵاتیانی کوردستان بۆ د. قاسملوو ده‌کات
مانشێت نیوز، مه‌هاباد: زانرا که پارتی ژیانی ئازادی کوردستانیش پشتیوانی له مانگرتن و هه‌رچه‌شنه چالاکیه‌کی پڕۆتیستۆیی ده‌کات سه‌باره‌ت به ساڵڕۆژی تیرۆری دوکتۆر عه‌بدوڵڕه‌حمان قاسملوو، ڕێبه‌ری شه‌هیدی حدکا.
به پێی زانیاریه‌کان، لایه‌نگران و ئه‌ندامانی پژاک له شاری مه‌هاباده‌وه، ڕایانگه‌یاندووه که لاوانی وڵاتپارێز و ئاپۆچی کوردستان، ده‌نگی ناڕه‌ایه‌تی خۆیان ده‌خه‌نه پاڵ ده‌نگی ناڕه‌زایی و سه‌رمه‌زارکردنی ڕه‌ژێمی ئاخوندی به بۆنه‌ی تیرۆری وه‌حشیانه‌ی دوکتۆر قاسملوو و داوایان له سه‌رجه‌م کوردستانیان کردووه که به هه‌ر جۆره بۆچوون و ئایدیالۆژیه‌ک، ڕۆژی 22ی پووشپه‌ڕ، یه‌کبگرن و به یه‌ک ده نگی دژ به ئێران ڕابوه‌ستن.
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات، پژاک، داوا له خه‌ڵکی کورد ده‌کات بۆ پڕۆتیستۆکردنی تیرۆری ناجوامێرانه‌ی دوکتۆر قاسملوو، ڕێبه‌ری حدکا، جلوبه‌رگی ڕه‌ش بپۆشن، مان له خواردن بگرن و ئه‌م ڕووداوه هه‌ژێنه‌ره شه‌رمه‌زار و پڕۆتیستۆ بکه‌ن.
لاوێکی ته‌مه‌ن 17 سالی سنه‌یی به ئیعدام مه‌حکووم کرا
مانشێت نیوز، سنه: تازه‌لاوێکی سنه‌یی به ناوی “موسلیح زه‌مانی”، پاش تێپه‌ڕبوونی 4 ساڵ له زیندانی بوونی به سزای له‌سێداره‌دان مه‌حکووم کرا.
لقی 27ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی دیوانی به‌رزی ره‌ژیم و به سه‌رۆکایه‌تی محه‌ممه‌د ڕه‌زا بروجه‌ردی و ڕاوێژکاری سه‌ید حه‌سه‌ن جه‌عفه‌ری، سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ موسلیحی 17 ساڵانه په‌سه‌ند کرد و بۆ به‌ڕێوه‌چوونی حکومه‌که به‌رپرسانی قه‌زایی سنه‌یان ئه‌رکردار کرد.
ئه‌نجومه‌نی پارێزڤانی له گیراوانی سیاسی و مافی مرۆڤ له ئێران ڕایگه‌یاند که “موسلیح زه‌مانی” تازه‌لاوی ته‌مه‌ن 17 ساله‌ی سنه‌یی به تۆمه‌تی پێوه‌ندی سێکسی له‌گه‌ڵ دۆسته کچه‌که‌ی چه‌ند ساڵه له گرتووخانه‌دایه و به پێی ماده‌ی 105ی سزای ئیسلامی به له‌سێداره‌دان مه‌حکووم کراوه.
کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان، ڕایگه‌یاند که کۆتایی به کێشه‌کانی ناوخۆی ئه‌م حیزبه هاتووه
مانشێت نیوز، سلێمانی: کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان له به‌یاننامه‌یه‌ک دا ڕایگه‌یاند که پاش ماوه‌یه‌ک گفتگۆی چڕ‌وپڕ و هاوڕێیانی، ئه‌م کێشه ناوخۆیانه ی که ماوه‌یه‌که له سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت و گۆڤار و ڕۆژنامه‌کان باسی لێوه‌ده‌کرا، کۆتایی پێهاتووه.
ماوه‌یه‌که له‌مه‌وبه‌ر، ڕێکخستنه‌کانی سکاندیناڤیایی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، ڕه‌وتی ڕێفۆرمیان ڕاگه‌یاندبوو و ڕه‌خنه‌ی توندیان ئاراسته‌ی زۆرینه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌م پارته ده‌کرد و ده‌یانه‌ویست که ئه‌گه‌ر چاکسازی له ناو ڕیزه‌کانی کۆمه‌له دا نه‌یه‌ته ئاراوه، له‌م حیزبه جیا ده‌بنه‌وه، به‌ڵام پاس ماوه‌یه‌ک گفتگۆ و لێکدانه‌وه، بڕیار درا که ره‌وتی ڕیفۆرم هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و ئینشعاد له کۆمه‌له دا نه‌یه‌ته ئاراوه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی ڕاگه‌یاندنه‌که، تکایه ئێره کلیک بکه‌ن:
ڕاگه‌یاندنی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به پته‌وترکردنی یه‌کڕیزی و یه‌کگرتووی
کوژران و بریندار بوونی 3 عه‌سکه‌ری تورک له پێکدادانه‌کانی ئه‌رته‌ش و هه‌په‌گه دا
مانشێت نیوز، ئامه‌د: له ئاکامی سه‌ڕێک دا له ناوچه‌ی گه‌نجی سه‌ر به چه‌ولیک، له نێوان گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه و ئه‌رته‌شی تورکیا دا شه‌ڕێک هاته ئاراوه و له ئاکام دا سه‌ربازێک کوژرا و دوێنێش له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێکی چێندراو، سه‌ربازێک کوژرابوون و یه‌کی تر بریندار ببو.
به گوێره هه‌واڵێکی ئاژانسه‌کانی تورکیا، شه‌وی ڕابردوو له ناوچه‌ی گه‌نجی سه‌ر به شاری چه‌ولیک (بینگوڵ) له نێوان گه‌ریلاکانی هێزی پاراستنی گه‌ل و ئه‌رته‌شی تورکیا شه‌ڕێک هاته ئاراوه و له ئاکام دا سه‌ربازێک کوژرا و ئه‌گه‌رچی باس له برینداربوونی سه‌ربازانیش ده‌کرێ، به‌لام ڕێژه‌یه‌کی دیاری کراو ئاشکرا نه‌بووه.
دوێنێش له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێکی چێندراو دا له گوندی ده‌ره‌کۆی سه‌ر به که‌ماهی ئه‌رزه‌نجان، به ماشێنێکی سه‌ربازی دا عه‌سکه‌رێکی تورک کوژرا و یه‌کی تریش بریندار بوو و ئه‌مه له کاتێک دایه که پ.ک.ک ماوه‌ی 10 مانگه ئاگربه‌ستی یه‌کلایه‌نه‌ی ڕاگه‌یاندووه و مانگێکیشه نوێی کردۆته‌وه وڕایگه‌یاندووه که نایه‌وێ تا کۆتایی پڕۆسه‌ی هه‌لبژاردن ئاڵۆزی بێنێته ئاراوه، به‌ڵام ئه‌رته‌ش به‌رده‌وامه له سه‌ر هێرش و ئۆپێراسیۆنه‌کان به ده‌یان هه‌زار عه‌سکه‌ر و سه‌دان تانک و زرێپۆش و هێلیکۆپته‌ره‌وه.
مانگرتنی گشتی بۆ قاسملوو زۆربه‌ی شاره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی گرته‌وه
مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: به گوێره‌ی هه‌واله‌کانی گه‌یشتوو، مانگرتنی گشتی و داخستنی بازاڕه‌کان، زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستانی گرتۆته‌وه و به تایبه‌ت شاره‌کانی مه‌هاباد و سه‌قز، له مانگرتنی ته‌واو دان و له شنۆ، بۆکان و پیرانشاریشه‌وه هه‌واڵمان پێگه‌یشت که زۆربه‌ی دووکان و بازاڕه‌کان داخراون.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌کانی گه‌یشتوو له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان، له هه‌ژده‌یه‌مین سالڕۆژی تیرۆری دوکتۆر عه‌بدوڕه‌حمان قاسملوو، ڕێبه‌ری حدکا، ئه‌مرۆ کوردستانیان مانیان گرتووه و له زۆربه‌ی شاره‌کان دووکان و بازار و تێرمیناله‌کانی هاتووچۆ، داخراون و به تایبه‌ت له مه‌هاباده‌وه هه‌واڵه‌کان باس له داخرانی سه‌رجه‌م دووکان و بازاڕه‌کان و پێشوازی به‌رفراوانی هاولاتیان له مانگرتنی گشتی ده‌که‌ن.
له شاری سه‌قزیشم، وه‌کو پێشتر ئاماده‌کاری بۆکرابوو و داخوازی له هاولاتیانی ئه‌مشاره ده‌کرا که مانبگرن، ئه‌مرۆ زۆربه‌ی ناوه‌نده قه‌ره‌باڵغه‌کان و بازار و شه‌قامه‌کانی شار، داخراون و مانگرتن به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو له ئارادایه.
له شاره‌کانی شنۆ، پیرانشار و بۆکانیش باس له پشتیوانی هاولاتیان له مانگرتنه سه‌راسه‌ریه‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به مه‌به‌ستی پڕۆتیستۆکردنی تیرۆری دوکتۆر قاسملوو ده‌کرێت و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که ئه‌مشه‌ویش هاولاتیان وه‌لامی داخوازی کوژراندنه‌وه‌ی پرۆتیستۆیی 3 خوله‌ک له ڕووناکی ماڵه‌کانیان له لایه‌ن حدکاوه ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌والنێری موکریان له مه‌هاباده‌وه ڕایگه‌یاند که ئه‌مرۆ به مه‌به‌ستی مه‌حکووم کردنی تیرۆریسمی حکومه‌تی ره‌ژێمی ئاخوندی هاولاتیانی مه‌هابادی مانگرتنێکی به‌رفراوانیان ئه‌نجام داوه و به‌م پێیه بازار و دووکانه‌کان له سه‌رجه‌م شه‌قامه‌کانی مه‌هاباد بۆ وێنه، مه‌یدانی شاره‌داری، شه‌غامه‌کانی شاپوور، تاله‌غانی، مه‌یدانی شۆڕش، مه‌لاجامی، شاریکه‌ندی، جامی جه‌م، چوارڕێیانی مه‌وله‌وی، فه‌له‌که‌ی مالێ، مه‌یدانی ئیستقلال، باغی شایه‌گان، پشت ته‌پ، فه‌له‌که‌ی شوانه و شه‌غامی زانکۆ و فه‌له‌که‌ی محه‌ممه‌د قازی له مانگرتنی ته‌واو دان.
له شاری سه‌قزیش، بازاڕی ئه‌رده‌ڵان، قه‌زا خانه، بازاڕی گاڕاز مێرده، نه‌که‌رۆز، مه‌یدانی هه‌ڵۆ، چواڕڕێیانی ئازاده‌گان و بازاڕی پارچه و شه‌غامی فه‌خری ڕازی ناسراوه به سه‌ر چۆمی وه‌لی خان تا بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له مانگرتن دان و داخراون.
ئه‌م یه‌که‌ش بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایی هێزه‌کانیئیتلاعات و ڕه‌ژیم به گشتی.
پشتیوانی له بانگه‌وازی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران بو ریزگرتن له تیرۆری دوکتور قاسملو
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی چاک: کۆمیته‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی ناوه‌ندی حه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفال و ژینۆسایدی کورد (چاک)، پشتیوانی خۆی له بانگه‌اقزی کوژراندنه‌وه‌ی ڕووناکی و مانگرتنی حدکا له هاولاتیان بۆ پرۆتیستۆکردنی تیرۆری دوکتۆر قاسملوو ده‌ربڕی.
(more…)
تاگەکان:Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو
بڵاوکراوەتەوە لە مانسێت/ ڕەخنــــە, هەواڵ/وتاری کۆن | Leave a Comment »
06/06/2011
ده‌گوترێ که ئیجلال قه‌وامی، ڕۆژنامه‌وانی کورد ده‌زگیر کراوه
مانشێت نیوز، سنه: ئیجلال قه‌وامی، ڕۆژنامه‌وانی کورد، پاش ئه‌وه‌ی بانگهێشتی دادگای گشتی و شۆڕشی ئیسلامی سنه ده‌کرێ، ده‌زگیر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه کراوه.
“ئیجلال قه‌وامی” ڕۆژنامه‌وانی کورد و له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی نووسه‌ڕانی حه‌وته‌نامه‌ی په‌یامی مردم و دیدگا بووه و پاش ئاڵۆزیه‌کانی هاوینی ساڵی 84 له کوردستان به تۆمه‌تگه‌لێک وه‌کو سووکایه‌تی به ویلایه‌تی فه‌قیێ، به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی و پڕۆپاگه‌نده دژی حکومه‌ت و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تی دوور له ڕاستی ده‌زگیر و تا ئێستا چه‌ند جار دادگای کراوه و ئێستاش ده‌گوترێ که 3 ساڵ سزای زیندانه‌که‌ی په‌سه‌ند کراوه.
له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی دا، زانرا که سزای سێ سال گیرانی قه‌وامی له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ره‌ژیمه‌وه په‌سه‌ند کراوه، به‌لام ئه‌م یه‌که به پارێزه‌ری ناوبراو “دوکتۆر نیعمه‌ت ئه‌حمه‌دی” ڕانه‌گه‌یاندراوه و پاشان ئیجلال قه‌وامی بانگهێستی دادگا کراوه و هه‌ر له‌وێوه ڕاپێچی گرتووخانه کراوه.
تا ئێستا هیچ لایه‌نێکی فه‌رمی، چ پارێزه‌ری ئیجلال قه‌وامی و چ لایه‌نه پێوه‌ندی داره‌کانی تر، هه‌والی گیرانی ناوبراویان پشتڕاست نه‌کردۆته‌وه.
(more…)
تاگەکان:Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو
بڵاوکراوەتەوە لە مانسێت/ ڕەخنــــە, هەواڵ/وتاری کۆن | Leave a Comment »
06/06/2011
ر‌ێگە به پارێزه‌ری که‌بوودوه‌ند نه‌درا که موه‌کیله‌که‌ی ببینێ
مانشێت نیوز، تاران: “نه‌سرین ستووده” له پارێزه‌رانی “محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند” سه‌رۆکی ده‌زگیرکراوی ڕ.م.م.ک، ڕایگه‌یاند که به‌رپرسانی گرتووخانه‌ی ئێڤین ئیزنیان پێنه‌داوه که موه‌کیله‌که‌ی ببینێ.
نه‌سرین ستووده، له پارێزه‌رانی سه‌رۆکی گیراوی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند به ئاژانسی ئیسنای ڕاگه‌یاند که به‌رپرسانی گرتووخانه‌ی ئیڤینی تاران به هۆی نه‌بوونی ده‌ستووری لێکۆلێنه‌ری دۆسیه‌ی ناابراو ڕێگه یان پێنه‌داوه موه‌کیله‌که‌ی ببینێ.
ستووده ده‌ڵێ که که‌بوودوه‌ند سێ ساڵ له مه‌وبه‌ر و به تۆمه‌تی وروژاندنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و ڕه‌گه‌زی له ڕێگه‌ی چاپ و بلاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تی پێوه‌ندیدار و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تی دوور له ڕاستی به مه‌به‌ستی شێواندنی بیر‌و ڕای گشتی به ساڵێک سزای زیندان و 5 ساڵ قه‌ده‌غه‌بوونی چالاکی رۆژنامه‌وانی و داخرانی هه‌وته‌نامه‌که‌ی (پیام مردم) مه‌حکووم کرابوو و به‌ڵام پێداچوونه‌وه‌ی دادگای باڵای دیوانی دادی ڕه‌ژێم” سزاکه‌ی بۆ 6 مانگ زیندان و 3 سال قه‌ده‌غه بوونی حه‌وته‌نامه‌که که‌م کردوه.
پارێزه‌ری که‌بوودوه‌ند هه‌روه‌ها با له‌مه ده‌کات که 10ی پووشپه‌ری ئه‌مسال به‌رانبه‌ره له‌گه‌ل سێهه‌مین ساڵی داخرانی بلاوکراوه‌که‌وه و هه‌ر له‌م کاته‌ش دا که‌بوودوه‌ند ده‌زگیر کراوه.
(more…)
تاگەکان:Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو
بڵاوکراوەتەوە لە مانسێت/ ڕەخنــــە, هەواڵ/وتاری کۆن | Leave a Comment »
06/06/2011
5 چالاکی کرێکاری سه‌قزی بانگهێشتی دادگا کران
مانشێت نیوز، سه‌قز: لقی 102ی دادگای سزای سنه 5 چالاکی کرێکاری به ناوه‌کانی “کامیل حه‌کیمی، خالید به‌یخانی، ڕه‌حیم و عه‌تا حسێنی و ئه‌نوه‌ر حوسێن زاده”ی به تۆمه‌تی شێواندنی ئاسایشی گشتی، بانگهێشتی دادگا کراون.
“محه‌ممه‌د عه‌بدی پوور” چالاکی کرێکاری سه‌قزی به ئیلنای ڕاگه‌یاند که ئه‌م 5 کرێکاره، بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ له‌گه‌ل کۆمه‌ڵێک هاوڵاتی و چالاکی کرێکاری تر، به مه‌به‌ستی نیشاندانی ناره‌زایه‌تیان بۆ ده‌زگیرکردنی “مه‌حموود ساڵحی”، کۆپوه‌نه‌وه‌یه‌کیان پێکهێنابوو و هه‌موویان ده‌زگیر و پاش دانانی بارمته‌ی ماڵی ئازاد کرابوون.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌که ئه‌م 5 چالاکه کورده به تۆمه‌تی تێکدانی ئاسایشی گشتی و شێواندنی ڕێساکان، بانگهێشتی دادگای سزای سه‌قز کراون و شایانی ئاماژه‌پێکردنیشه که دوو که‌س له‌م 5 چالاکه کرێکاریه پێشتر به هۆی ناڕه‌زامه‌ندی نیشاندان له‌مه‌ر به‌ڕێوه‌نه‌بردنی یاسایی “حه‌قده‌ست”ی ئیداره‌ی کار له شوێنی کارکردنیان ده‌رکرابوون.
(more…)
تاگەکان:Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو
بڵاوکراوەتەوە لە مانسێت/ ڕەخنــــە, هەواڵ/وتاری کۆن | Leave a Comment »
06/06/2011
“عه‌دنان حه‌سه‌نپوور” به تۆمه‌تی سیخوڕی بۆ بێگانه‌کان دادگایی کرا
مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: ڕۆژی سێشه‌ممه 22ی جۆزه‌ردان دانیشتنی دادگایی “عه‌دنان حوسێن پوور” له لقی یه‌که‌می دادگایی شۆڕشی ئیسلامی مه‌ریوان و به تۆمه‌تی “سیخوڕی بۆ نێگانه‌کان” به‌ڕێوه‌چوو.
به گوێره‌یی هه‌واڵێکی ئیلنا، “ساڵح نیکبه‌خت” پارێزه‌ری “عه‌دنان حه‌سه‌نپوور” له هه‌واڵێک دا ڕایگه‌یاند که موه‌کیله‌که‌ی به تۆمه‌تی هه‌وڵ بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی (محارب) له ڕێگه‌ی سیخوڕی کردنه‌وه دادگایی ده‌کرێ و ئه‌مه‌ش ته‌نیا به‌م هۆیه بووه که عه‌دنان حه‌سه‌نپوور، له لایه‌ن “داوودی” له ڕادیۆ ده‌نگی ئه‌مریکاوه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گیراوه و ئه‌مه‌ش نابێته تۆمه‌تی “محارب”.
ساڵه نیکبه‌خت پارێزه‌ری “عه‌دنان حه‌سه‌نپوور” ڕۆژنامه‌وانی کورد گوتی که له دادگا ڕێگه‌یان پێدراوه که له ماوه‌ی یه‌ک حه‌وتوو دا پارێزنامه‌که‌یان پێشکه‌ش بکه‌ن و سه‌باره‌ت به دۆسیه‌یی “هیوا بووتیمار”یش گوتی که ناوبراویش به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی “محاربه” تۆمه‌تبار کراوه که‌جی تا ئێستا هه‌رگیز ده‌ستی بۆ چه‌ک نه‌بردووه و ئه‌ندامی گرووپ و پارتێکی چه‌کداریش نه‌بووه و هه‌ر بۆیه‌ش من ئه‌م تۆمه‌تانه‌م ڕه‌تکردۆته‌وه و به بڕیاری دادگا دانیشتنی دوایی له ڕێکه‌وتی 7ی پووشپه‌ڕ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
(more…)
تاگەکان:Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو
بڵاوکراوەتەوە لە مانسێت/ ڕەخنــــە, هەواڵ/وتاری کۆن | Leave a Comment »
06/06/2011
5 گیراوه‌که‌ی ئێرانی له هه‌ولێر به‌م زووانه ئازاد ده‌کرێن
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌وال: پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له 5 مانگ ڕۆژنامه‌ی ئه‌مریکی “لۆسه‌نجلێس تایمز” ئاشکرایی کرد که مومکینه به‌م زوانه 5 گیراوه ئێرانیه‌که‌ی هه‌ولێر ئازاد ده‌کرێن.
ڕۆژنامه‌ی لۆسه‌نجلێس تایمز ڕۆژی شه‌ممه له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپرکراوی ئه‌مریکی و عێراق له به‌غدا، ڕایگه‌یاند که ئه‌و 5 ئێرانیه‌یی که له هێرشی مانگی ژانویه‌یی ئه‌مساڵ دا له بینایی پێوه‌ندیه‌کانی ئێران له هه‌ولێر ده‌زگیرکران له ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتووی پێشه‌ڕوو دا ئازاد ده‌کرێن.
زانرا که ئه‌رته‌شی ئه‌مریکا هه‌رچی زانیاری پێویست سه‌باره‌ت به چالاکیه‌کانی ئێران و سوپای قودس له عێراقه له‌م گیراوانه‌یی وه‌رگرتووه و چیتر به پێویست نازانێ که ڕایانگرێ و به‌م شێوه چاوه‌ڕوان ده‌کرێ، به‌م زوانه ئه‌م 5 که‌سه ئازاد بکرێن.
(more…)
تاگەکان:Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو
بڵاوکراوەتەوە لە مانسێت/ ڕەخنــــە, هەواڵ/وتاری کۆن | Leave a Comment »
06/06/2011
ئه‌فسه‌رانی تورک له سلێمانی و له کاتی سیخوڕی ده‌زگیرده‌کرێن، پێشمه‌رگه داوایی لێببوردن ده‌کات!
مانشێت نیوز، باشووری کوردستان: 12 ئه‌فسه‌ری سه‌ر به هێزه‌کانی تایبه‌ت ئه‌رته‌شی تورکیا له کاتی سیخوڕی و وێنه‌گرتن له شه‌قامی 60 مه‌ترسی سلێمانی له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه پێشیان پێده‌گیرێ، له جیاتی ده‌زگیرکران، سووکایه‌تی به پێشمه‌رگه ده‌کرێ و پاش داوایی لێبوردنی پێشمه‌رگه ئازادیش ده‌کرێن.!
کێشه‌که له کاتێک دا ئاشکرا بوو که شه‌وی 1ی ژوئه‌ن، مالپه‌ری سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رته‌شی تورکیا که به‌ڕده‌وام بۆ هێرش بۆ کوردستان و سووکایه‌تی به ده‌سه‌ڵاتی کوردی و هێزی پێشمه‌رگه له ئاماده‌باش دایه، له به‌یاننامه‌یه‌کی پڕ له سووکایه‌تی و هه‌ڕه‌شه ئامێز دا، وێڕای شه‌رمه‌زار کردنی “پشکنین و چه‌ک ڕاگرتنی پێشمه‌رگه به‌رانبه‌ر به رۆله قاره‌مانه‌کانی ئه‌رته‌شی تورک! که له سلێمانی سه‌رگه‌رمی ئه‌نجامی ئه‌رکه‌کانیانن!!!، به توندترین ڕه‌وش هه‌ڕه‌شه ده‌کات که ئه‌گه‌ر بێت و جارێکی تر هه‌ڵه‌ی له‌م شێوه دووپات ببێته‌وه، له باڵاترین ئاست دا (هێرشی سه‌ڕبازی) وه‌ڵامی هێزه‌کانی ئه‌و هه‌رێمه (هێزی پێشمه‌رگه) ده‌درێته‌وه.!
وا دیار که‌وت که هێزه‌کانی ئاسایشی سلێمانی، پێشیان به دوو سه‌یاره‌ی گومان‌لێکراو له شه‌قامی 60 مه‌تری گرتووه، ئه‌ویش له کاتی وێنه‌گرتن دا، پاش پشکنین ده‌رکه‌وتووه که ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه چه‌ندین ئامێری دیاریكردنی شوێن و چه‌كی جۆراوجۆری وه‌کو ده‌مانچه‌و قه‌ناسه‌و چه‌كی ئێم كه‌ی، سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌كانه‌ش چه‌كی بێده‌نگ بوون (كاتم) تێدابووه، و زه‌ق و زیندوو و به ئاشکرا خه‌ریکی سیخوڕین، پێشمه‌رگه‌ش نابی نه بیان پشکنێ و نه بێ ڕێزیان پێ بکات و داوایی لێبوردنیش بکات.
(more…)
تاگەکان:Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو
بڵاوکراوەتەوە لە مانسێت/ ڕەخنــــە, هەواڵ/وتاری کۆن | Leave a Comment »
06/06/2011
ئیبڕاهیم تاتلی‌سه‌س خۆی وه‌کو کاندیدی سه‌ربه‌خۆ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان ناونووس کرد
مانشێت نیوز، باکووری کوردستان: ئیبڕاهیم تاتلی‌سه‌س گۆرانیبێژی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک کورد، خۆی وه‌کو کاندیدایی سه‌ربه‌خۆ له شاری له‌دایکبوونی ئوڕفا (ڕوحا) ناونووس کرد و بریاره به‌شداری هه‌لبژاردنه‌کانی پارله‌مانی تورکیا له مانگی داهاتوو دا بێت.
ئیبڕاهیم تاتلی‌سه‌س، گۆرانی بێژی ناسراوی کوردی باکووری کوردستان، له ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌وه به فه‌رمی له شاری له‌دایکبوونی “ئوڕفا” وه‌کو کاندیدایی سه‌ربه‌خۆ خۆی ناونووس کرد تا ته‌ڤڵی هه‌لبژاردنه‌کانی گشتی بێت و چاوه‌ڕوان ده‌کرێ ده‌نگیش بێنێته‌وه و ببێته ئه‌ندام پارله‌مانی تورکیا، به‌لام ڕوون نیه که مومکینه له پارله‌مان لایه‌نگری له کام پارت و بیرۆکه‌ی سیاسی بکات.
ئیبڕاهیم تاتلی سه‌س، به ڕه‌چه‌ڵه‌ک کورده و هاوشاری ئۆجه‌لان و شوان په‌روه‌ر و ده‌یان که‌سایه‌تی ناوداری کورده و به تایبه‌ت له‌م ساڵانه‌ی دواییدا جه‌ختی له سه‌ر کوردبوونی ده‌کاته‌وه، به‌ڵام جار هه‌یه که به مه‌به‌ستی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و مه‌ترسی سیاسی و گیانی ئینکاری ئه‌م یه‌که ده‌کات. زانیاریه‌کانی ژێر په‌رده باس له‌مه ده‌که‌ن که تاتلی‌سه‌س ده‌یه‌وێ هه‌ندێک له کێشه‌کانی یاسایی و ماڵیاتی خۆی له ڕێگه‌ی بوونی به نوێنه‌رایه‌تی پارله‌مان بشارێته‌وه.
(more…)
تاگەکان:Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو
بڵاوکراوەتەوە لە مانسێت/ ڕەخنــــە, هەواڵ/وتاری کۆن | Leave a Comment »
06/06/2011
ئه‌ردۆغان، پڕۆپاگه‌نده‌یی هه‌ڵبژاردن له باکووری کوردستانه‌وه ده‌ست پێده‌کات
مانشێت نیوز، باکووری کوردستان: بریاره سبه‌ی هه‌ینی “ئه‌ردۆغان” به هاوڕێیی وه‌فدێکی پایه‌به‌رزی ئاکه‌په، له شاری وانی باکووری کوردستان، ستارتی پڕۆپاگه‌نده‌یی هه‌ڵبژاردنی خۆی لێبدات.
پارتی داد و گه‌شه به سه‌رۆکایه‌تی “ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان” ڕایگه‌یاند که پاش “ئه‌رزه‌ڕووم” سبه‌ی هه‌ینی، ئه‌ردۆغان و وه‌فدێکی بالایی AKP، هه‌ر له ئێستاوه، ده‌سپێکی پڕۆپاگه‌نده‌یی هه‌ڵبژاردنه‌کانیان له باکووری کوردستان و له شاری وان‌ه‌وه ده‌سپێده‌که‌ن و به‌م مه‌به‌سته داوایان له “منه‌هسوون قرمزی گول”، سترانبێژی کوردیش کردووه که له‌گه‌ل وه‌فده‌که بێت و کۆنسێرتێک ساز بکات.
شاری وان، پاش ئامه‌د له ئاستی حه‌شیمه‌ت، ڕێژه‌ی نوێنه‌رانی له پارله‌مان، هه‌ستی دینی و تایبه‌تمه‌ندی سیاسی و ژێئۆپۆلیتیکه‌وه گرینگ‌ترین شاری باکووری کوردستانه و ناوه‌ندێکی به هێزی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندیه که ئه‌ردۆغانیش پێڕه‌وه‌ی هه‌مان فیرقه له ئیسلامه و له‌م شاره، له هه‌لبژاردنه‌کانی پێشوو دا زۆرینه‌ی ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵام ئه‌مجاره چاوه‌ڕوان ده‌کرێ که پارتی کۆمه‌ڵگایی دێمۆکراتیک ، وه‌کو زۆربه‌ی شاره‌کانی تری کوردستانی باووکر، زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان له‌م شاره‌ش بگرێته ده‌ست.
(more…)
تاگەکان:Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو
بڵاوکراوەتەوە لە مانسێت/ ڕەخنــــە, هەواڵ/وتاری کۆن | Leave a Comment »
06/06/2011
ئه‌مریکا له قرقیزستانه‌وه هێرش ده‌کاته سه‌ر ئێران
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: زانرا که ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌مریکا له ڕێگه‌ی بنکه سه‌ربزایه‌کانی خۆی له وڵاتی قرقیزستانه‌وه هێرش ده‌کاته سه‌ر ئێران و هاوکات که‌شتیه فڕۆکه‌هه‌لگره‌کانی ئه‌مریکا له که‌نداوی فارسیش، ته‌واوکه‌ری هێرشه‌که‌بن.
گۆڤاری “مید ئیست نیوزلاین” له زاری چه‌ند دیپلۆماتی باوه‌ڕپێکراوی ڕۆژئاوایی ڕایگه‌یاند که له‌م دوایانه دا، جموجۆڵی سه‌ربازی و فڕۆکه‌کانی ئه‌مریکا له بنکه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌م وڵاته له قرقیزستان ڕووی له زیادبوون کردووه و ده‌گوترێ که ئێرانیش نیگه‌رانی زێده‌بوونی ترافیکی هاتوچۆ و جموجۆڵی سه‌ربازی ئه‌مریکا له بنکه‌ی ئاسمانی “مه‌ناس” له نیزێک “بیشکه‌ک”ی پێته‌ختی قرقیزستانه.
ئه‌مه له کاتێک دایه که بنکه‌کانی ئاسمانی و سه‌ربازی ئه‌مریکا له وڵاتانی که‌ناری که‌نداوی فارس، به‌رده‌وام له حاڵه‌تی ئاماده‌باشی ته‌واو دان و بنکه‌ی ئاسمانی ئینجه‌رلیک له تورکیاش جموجۆلی نوێی به‌خۆوه بینیوه و سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه که هه‌رکه‌س وابیرده‌کاته‌وه، ده‌سپێکی هێرشه‌که له که‌شتیه فڕۆکه‌هه‌ڵگره‌کانی ئه‌مریکا له که‌نداو ده‌بێت، که‌چی وادیاره قرقیزستانیش جموجۆلی سه‌ربازی و ئاسمانی ئه‌مریکایی به‌خۆوه ده‌بینێ.
(more…)
تاگەکان:Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو
بڵاوکراوەتەوە لە مانسێت/ ڕەخنــــە, هەواڵ/وتاری کۆن | Leave a Comment »
06/06/2011
عه‌لی ئه‌شڕه‌ف ده‌رویشیان له ژێر چاوه‌دێری پزیشکی توند دایه
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: “عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌رویشیان” نووسه‌ری مه‌زنی کورد، به هۆی سه‌کته‌ی مێشکه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی تاران، له ژێر چاوه‌دێری توندی پزیشکی دایه.
به گوێره‌ی زانیاریه‌کان، ناوبراو له رۆژی دووسه‌ممه 10ی بانه‌مه‌ره‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه، به‌لام بنه‌ماڵه‌که‌ی نه‌یانویستووه که هه‌واڵه‌که بڵاو ببێته‌وه. به‌ڵام ده‌گوترێ که ده‌رویشیان به هۆی سه‌کته‌ی مێشک و خوێنڕێژی به‌شی ڕاستی مێشکی که له ئاکامی زه‌ختی بالایی خوێنه‌وه هاتۆته ئاراوه له نه‌خۆشخانه‌ی ئیرانمێهری تاران له ژێر چاوه‌ێری پزیشکی توند دایه.
هاوسه‌ری عه‌لی ئه‌شڕه‌فی ده‌ریوشیان ده‌ڵێ که ناوبراو نه‌چۆته ده حاڵه‌تی کۆما و دوێنێ که‌مێکی قسه‌ش کردووه و ڕه‌وشی ته‌ندروستی به‌ره‌و باشی ده‌ڕوا.
(more…)
تاگەکان:Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو
بڵاوکراوەتەوە لە مانسێت/ ڕەخنــــە, هەواڵ/وتاری کۆن | Leave a Comment »
06/06/2011
جۆرج بوش یاسایی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراقی ڤێتۆ کرد
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: جۆرج بوش، ئه‌م پرۆژه یاسایه‌ی ڤێتۆ کرد که زۆرینه‌ی دێمۆکراته‌کانی سێنا و گۆنگرێس داوایی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکایان له عێراق له سه‌ره‌تایی ساڵی داهاتوو دا ده‌کرد.
جۆرج بوش سه‌رکۆماری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که ئه‌م پرۆژه یاسایه‌یی ڤێتۆ کردووه که سه‌ره‌تایی ساڵی داهاتووی وه‌کو کاتی دیاری کردنی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق دیاری ده‌کات، چونکه ئه‌م یاسایه خه‌سار به شه‌ڕی دژه تیرۆر ده‌گه‌یێنێ و ڕێگه به تیرۆریستان ده‌دات تا هێرشه‌کانیان له عێراق په‌ره پێبده‌ن و پلانه‌که‌ی ئاسایشی ئه‌م وڵاته‌ش سه‌ر ناکه‌وێ.
ئه‌وه له کاتێک دایه که سێناتۆر و کۆنگرێسمانه دێمۆکراته‌کان ڕه‌خنه ئاراسته‌ی بوش ده‌که‌ن و بۆ وێنه “هاڕی رید”ی دێمۆکرات له‌مباره‌وه ده ڵێ: ره‌نگه بوش حه‌ز بکات که سه‌ربازانی ئه‌مریکا له عێراق به‌کوشتن بدات، شه‌ری ئێستایی عێراق ناوخۆییه و کۆتایی پێنایه‌ت و زۆربه‌ی هاوڵاتیانین ئه‌مریکا خوازیاری درێژه‌ی ئه‌م جه‌نگه نین و هه‌روه‌ها ئێمه هه‌وڵی دیتنه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌کی مام ناوه‌ندی بۆ کێشه‌کان له‌گه‌ڵ سه‌رکۆمار ده‌ده‌ین و پێویسته پلانمان هه‌بێ بۆ کۆتایی سه‌ری عێراق.
(more…)
تاگەکان:Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو
بڵاوکراوەتەوە لە مانسێت/ ڕەخنــــە, هەواڵ/وتاری کۆن | Leave a Comment »
06/06/2011
کۆتایی سه‌رکه‌وتوانه‌ی کۆنفرانسی به‌درخان
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: له یادی 109مین ساڵڤه‌گه‌ری رۆژنامه‌نووسی کوردی دا کۆنفرانسی چواره‌می به‌درخان، کۆنفرانسی ئازادی و زۆرلێکردن، دوای دوورۆژ کار له به‌رلینی ئا‌ڵمانیا، کۆتایی پێ هات. له رۆژی دووه‌می کۆنفرانس‌دا به‌رێز مه‌جید حه‌قی خاوه‌نی ده‌نگی کورد و سه‌رنووسه‌ری هه‌واڵده‌ری کوردستانمێدیا.ئۆرگ بابه‌تێکی له سه‌ر ره‌وشی زمانی کوردی له چوارچێوه‌ی یاسای کۆماری ئیسلامی‌دا پێشكه‌ش کرد. له وتاری خۆیدا به‌رێز حه‌قی وێرای ئاماژه به شوێنی کورد له ئێران به پێی د‌ستووری کۆماری ئیسلامی ئێران و یاسای چاپه‌مه‌نی له ئێران، باسی ئه‌و گرفته یاساییانه کرد که رۆژنامه‌ڤانانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و له ئێران له گه‌ڵی رووبه‌روو ده‌بن به هۆی ئه‌و یاسایانه‌وه.
بابه‌تێکی دیکه‌ی رۆژی دووه‌می کۆنفرانس یاسای چاپه‌مه‌نی له سووریا بوو، که له‌لایه‌ن سیروان حاجی حوسێن سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ری ئاموودێ.کام و ئه‌ندامی رۆژنامه‌نووسانی بێ سنوور پێشكه‌ش کرا. له وتاری خۆیدا به‌رێز سیروان وێرای نیشاندانی خاڵه‌کانی یاسای چاپه‌مه‌نی له سووریا، گرفته‌کانی به‌رده‌م وه‌شانی کوردی له‌و وڵاته خسته به‌ر باس.
(more…)
تاگەکان:Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو
بڵاوکراوەتەوە لە مانسێت/ ڕەخنــــە, هەواڵ/وتاری کۆن | Leave a Comment »