ویكیلیكس: نێچیرڤان بارزانی‌ و مه‌سرور بارزانی‌ وتویانه‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانیه‌وه‌ ئێران ده‌ست له‌ كاروباری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وه‌رده‌دات

NRT: به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی‌ سایتی‌ ویكیلیكس ئاشكرایده‌كات كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ نێچیرڤان بارزانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان و مه‌سرور بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ ئاژانسی‌ پاراستن، كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێرانیان تۆمه‌تباركردوه‌ كه‌ ده‌ست له‌كاروباری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ وه‌رده‌دات.
به‌پێی‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی‌ ویكیلیكس كه‌ مێژوه‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كانونی‌ دووه‌می‌ 2008,كه‌ تیایدا هاتووه‌، له‌ دوو كۆبونه‌وه‌ی‌ جیادا تۆماس گراجیسكی‌ ڕاوێژكاری‌ باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌مه‌سرور بارزانی‌ و نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئه‌و كاتی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كۆبوه‌ته‌وه‌ و له‌كۆبونه‌كه‌ی‌ دا له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ی‌ پارتی‌ دا ڕاوێژكاره‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا باسی‌ له‌ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانی‌ وڵاتی‌ ئێران كردبوو له‌ عێراق و هه‌رێمی‌ كوردستان.
به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكردوه‌، كه‌ له‌یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌دا كه‌ له‌ 11ی‌ كانونی‌ دووه‌می‌ ساڵی‌ 2008، له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی‌ ئه‌نجامی‌ داوه‌، مه‌سرور به‌ نیگه‌رانیه‌كی‌ زۆره‌وه‌ باسی‌ له‌و ده‌ستێوه‌ردانانه‌ی‌ ئێران كردوه‌، هه‌روه‌ها به‌و ڕاوێژكاره‌ی‌ وتوه‌ كه‌ هه‌ست ده‌كات زیاتر له‌ناوچه‌كانی‌ سلێمانی‌ ده‌ست تێوه‌ردانی‌ ئێران هه‌یه‌.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، مه‌سرور بارزانی‌ ڕه‌تیكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌هه‌ردوو پارێزگای‌ هه‌ولێر و دهۆك ئه‌و جۆره‌ ده‌ست تێوه‌ردانانه‌ هه‌بێت، ده‌ست تێوه‌ردانه‌كه‌شی‌ گه‌ڕاندۆته‌وه‌ بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانیه‌ی‌ كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌یه‌ كه‌ ئێران توانیویه‌تی‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ بۆ ده‌ست تێوه‌ردان به‌كاربهێنێت.
هه‌روه‌ها له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ مه‌سرور بارزانی‌ به‌و به‌رپرسانه‌ی‌ ئه‌مریكای‌ وتووه‌ كه‌ ئامانجی‌ ئێران له‌و كارانه‌ی‌ ته‌نها لاوازكردنی‌ سیاسه‌تی‌ ئه‌مریكایه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا.
به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ ویكیلیكس ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكردوه‌ كه‌ له‌ 12ی‌ هه‌مان مانگ دا ئه‌و ڕاوێژكاره‌ له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌وكاته‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دا كۆبوه‌ته‌وه‌و به‌هه‌مان شێوه‌ی‌ مه‌سرور بارزانی‌، نێچیرڤان بارزانیش پێی‌ وابووه‌ كه‌ ده‌ست تێوه‌ردانی‌ ئێران له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ هه‌یه‌.
نێچیرڤان تێیدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردوه‌، ئه‌وان وه‌كو پارتی‌ زۆر نیگه‌رانی‌ قۆناغی‌ دوای‌ تاڵه‌بانین، چونكه‌ پێیان وایه‌ كه‌ دوای‌ تاڵه‌بانی‌ جیابونه‌وه‌ و قه‌یرانی‌ بوون به‌ سكرتێری‌ گشتی‌ سه‌رهه‌ڵده‌دات له‌ناو یه‌كێتی‌ دا، چونكه‌ له‌دوای‌ تاڵه‌بانی‌ ئێران زیاتر ڕێگه‌ی‌ بۆ خۆش ده‌بێت كه‌ ده‌ست تێوه‌ردانی‌ زیاتر بكات له‌ناو پارێزگای‌ سلێمانی‌ و كاریگه‌ریشی‌ هه‌بێت بۆ سه‌ر یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان، بۆیه‌ پارته‌كه‌ی‌ واته‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ئه‌وه‌نده‌ دوعا بۆ سه‌لامه‌تی‌ تاڵه‌بانی‌ ده‌كات ئه‌وه‌نده‌ بۆ یه‌كێتی‌ نایكات.

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

درحال اتصال به %s


%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: