قۆناغ به‌قۆناغ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هادی سۆفی زاده‌! بیژەن قارەمانی

به‌ڕێز »هادی سۆفی زاده‌» له‌توێی بابه‌تێک دا که‌به‌شه‌پۆلی سێهه‌می ره‌خنه‌له‌»پژاک» ناوی لێ ناوە، ئاماژه‌به‌سێ قۆناغ لە رەخنە لە پژاک دەکا و کۆمه‌ڵیک پاردوکسی ساز کردووە که‌له‌گه‌ڵ یەک نایەنه‌وه‌. به‌ڕێزیان له‌نووسراوه‌کەی‌دا هه‌ر چه‌ند به‌ناوی بێ لایه‌ن، به‌لام زۆر بێ ئینساف مەحکەمه‌یەکی پێکهێناوه و هەر خۆی‌له‌جێگای حاکم و مەحکوم و شاهید و هەیئەتی مونسیفە و… دانیشتووه‌و بڕیاری کوتایی به‌قازانجی »پ ک ک و پژاک» دەرکردووە. به‌ئه‌رکی خۆمی ده‌زانم وه‌ک کوردستانیەک و کوردیکی رۆژهه‌ڵاتی که‌له‌نیزیکه‌وه‌شاهیدی کار و تێکۆشانه‌کانی پ ک ک و پژاک له‌ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان بووم، ره‌خنه‌یەک له‌هه‌ڵوێستی پژاک به‌گشتی له‌بابەت پرسی له‌سێداره‌دانی چالاکانی مه‌دەنی و سیاسی کورد و بابه‌تی ئاماژه‌پیکراو بگرم و دادوه‌ری ڕاسته‌قینه‌ش لەم بارەوە با خه‌ڵکی کوردستان بن! ئه‌م باسه‌کە له‌وانه‌یە هێندیک دوور و درێژ بێ و چه‌ند به‌ش له‌خۆی بگرێ، زۆرتر به‌چاوی ره‌خنه‌سه‌یری دۆخەکە دەکا و به‌گشتی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتیش دەگریته‌وه‌که‌ڕاده‌ی تاوان و که‌مکاریان بەشێک لە هۆکاری پێکهاتنی ئه‌م وه‌زعه‌ن.


نووسه‌ری ئه‌م دێڕانە هه‌ر چه‌ند ئێستا خۆی له‌تاراوگه‌ژیان و ژانی لێ تێکه‌ل بووه‌به‌ڵام تا ئه‌و جێگایەی که‌بوار هه‌بێ لایه‌نی ناۆخۆی کوردستان باس دەکا سەبارەت بە شوێن و پێگه‌ی حیزبه‌کان. به‌شی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م نووسراوه‌زیاتر دەگەرێته‌وه‌بۆ خەسار ناسی ئه‌م بارودوخه‌و که‌متەرخه‌میی رێبه‌رایەتیی حیزبه‌کان له‌ئاستی کۆمه‌ڵگای کورد چ له‌ناوخۆی کوردستان و چ له‌تاراوگه‌.
به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایەتیی گه‌لی کورد له‌چوار پارچه‌ی کوردستان سه‌ره‌کی ترین فاکتەره‌بۆ ده‌رباز بوون له‌م قۆناغه‌ی ئێستا که‌تێیداین. ئەگەر له‌روی واقعی سیاسی و ژئوپولیتێکی کوردستان، نه‌له‌رووی د‌روشم و ئیحساس پێناسه‌ی کار و ئه‌رکی هه‌ر کام له‌حیزبه‌کان بکەین، بێ گۆمان ئه‌رک و کار و تیکوشانی پ ک ک دەچیته‌ناو به‌شی باکوور که‌له‌ئاستی خاک و خه‌ڵک د به‌گه‌وره‌ترین به‌شی کوردستان دێته‌ئەژمار. لێره‌دا نامهه‌وێ‌به‌مێژوو دا بچمه‌وه‌که‌چیمان به‌سه‌ر هاتووه‌و بۆ دابەش کراوین و بێ به‌ش له‌هه‌موو مافێکی ئینسانی تا ئه‌مرۆ که‌ساڵی 2011یە. گرینگ لێره‌دا ئه‌وه‌یە که‌ئێستا چیمان ده‌وێ‌و چۆنمان ده‌وێ؟ و‌ڵاتی کوردستان چوار پارچه‌یی و دابه‌ش کراوه‌به‌سه‌ر چوار وڵات به‌پانتاییەکی گه‌وره‌و زیاتر له‌40 میلیون خه‌ڵکی تێدا ده‌ژی، گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتە له‌سه‌ر خاکی خۆی. پێناسه‌ی مافه‌کانی ئه‌م گه‌له‌له‌رووی یاسایی و ئاسایی و ته‌نانه‌ت ڕامیاری و کۆمه‌ڵایەتی، پێوندی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه‌به‌هه‌ر کام له‌م وڵاتانه‌که‌کوردستانیان به‌سه‌ردا دابەش کراوه‌. کرانه‌وه‌ی 4 فایلی هاوشێوه‌و به‌رز کردنه‌وه‌ی چ له‌رووی ناوخو و چ له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، زیاتر یارمه‌تی به‌دۆزی ڕه‌وای کورد دەکا تا گرێدانی هه‌ر چوار به‌ش به‌یەکه‌وه‌بۆ هه‌مان ماف. ئه‌ویش له‌ناو مناقشه‌ی حیزبی دا! پاراستنی ئه‌م سنوورانه‌بێ گۆمان زیاتر دەتوانێ یارمه‌تی به‌به‌رزبوونه‌وەی هه‌ستی نه‌ته‌وایەتیمان بکا، رێگا خۆش بکا بۆ هاوکاری هه‌رچی زیاتری هێزه‌سیاسیەکانی کورد بۆ کار و پرۆژه‌ی هاوبه‌ش و بنه‌ڕه‌تی و گرتنە بەری ‌ستراتیژی هاوبەش بۆ داهاتووی کوردستانێکی ئازاد له‌هه‌ر چوار به‌ش دا. با مافی چاره‌نووس و سه‌ربه‌خۆیی به‌هەر ناو و دسته‌واژه‌یەکی یاسایی بۆ هه‌ر چوار به‌شی کوردستان وه‌ک یەک مه‌زنده‌بکەین و چیتر کێشه‌و گرفت بۆ یەکتر ساز نه‌کەین به‌ناوی کوردایەتی و یک وڵات بوونی کوردستان. کوردستان چوار وڵاته‌و له‌رووی ئه‌م فاکتەره‌دەبێ پ ک ک خه‌باتی خۆی له‌م بەشه‌ی کوردستان »رۆژهه‌ڵات» رابگرێ و‌به‌شێوەی سیاسی، ئاسایی و یاسایی کێشه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی ئه‌م بەشه‌چاره‌سه‌ر بکا، رێگای دۆستایەتی و پێوندی و هاوکاری بگرێته‌بەر نه‌دۆژمنایتی و دووبەرەکی و تێکدانی نێوانیان. پ ک ک یەک له‌م پارته‌سه‌رەکیانه‌یە کە له‌30 ساڵی رابردوو دا ده‌وریکی پۆزەتیڤی بینیوه‌و نرخێکی زۆریشی داوه‌و سه‌رکه‌وتنی باشیشی وه‌دست هێناوه‌. هه‌ر ئه‌وه‌ی که‌کورد ئه‌مرۆ له‌باکوری کوردستان »تورکیه‌» ڕاستیەکی حاشا هه‌ڵنەگره‌و هەنگاو به‌هەنگاو دەگاته‌ماف و ئامانجه‌کانی، بێ شك به‌شی زۆری ئه‌م ده‌ستکه‌وتانه‌دەچێته‌ناو حیسابی خه‌باتی بێو‌چانی ئه‌م حیزبه‌. خۆڕاگری پ ک ک له‌شاخ وێڕای هه‌موو ئاستەنگێکانی سه‌ر رێگای و ته‌نانه‌ت به‌تیرۆریست پێناسه‌کردنی له‌لایەن ئه‌وروپا و ئه‌مریکا بۆ رازی کردنی دڵی ده‌سه‌ڵاتی تورک و قازانجی خۆیان له‌ناوچه‌دا، خه‌باتی شاری گەیانده‌قۆناغی ئێستا که‌سه‌رۆکی پارتی د. ت. پ. له‌گه‌ڵ سه‌روک کۆماری ئه‌مریکا دادەنیشێ و عوسمان بایدەمیر شان له‌شانی شاره‌دارانی گه‌وره‌شارانی جیهان ده‌دا، لەیلا زانا سیمای ناسراوی ژنه‌کوردێکه‌که‌نۆێنه‌رایەتیی ژنانی کورد دەکا له‌پاڕلمانه‌کانی جیهان دا. کار و ئه‌رکی ڕاگەیاندن له‌ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی »مێدیا» یەکەم جار له‌لایه‌ن ئه‌م حیزبه‌وه‌دامه‌زرا و توانی ده‌وری باشی خۆی له‌به‌شه‌کانی تریش ببینێ‌، ته‌نانه‌ت و‌ڵاتی تورکیه‌ش پاش هه‌وڵ و بەربەره‌کانیەکی زۆر بۆ بێ دەنگ کردنی ئه‌م ناوه‌ندی »ده‌نگ و ره‌نگی کورد» و یارمه‌تی له‌وڵاتانی ئه‌روپی و ئه‌مریکا، ناچار بۆخۆی ده‌ست بەکار بێ بۆ دامه‌زرانی وه‌ها پێگه‌یک بۆ کورده‌کان که‌ده‌ستکه‌وتیکی که‌م نییه‌. نه‌ورۆز بووە به‌جێژنی نه‌ته‌وەیی له‌م وه‌ڵاته‌ و له‌سه‌ری ساڵ دا به‌میلیۆن خه‌ڵک دەرژێنه‌سه‌ر شه‌قامه‌کان، ز‌مانی کوردی و نه‌ته‌وه‌ی کورد بوون به‌واقعی رۆژ و زۆر شتی تر که‌دەتوانی ڕاسته‌وخۆ تەئسێری خۆیان له‌سه‌ر هه‌ر کام له‌بەشه‌کانی کوردستان دابنێن و داشیانناوه‌. بەڵام ئه‌و فاکتانه‌ی سه‌ره‌وه‌هیچیان ناتوانن به‌ڵگه‌بن بۆ ده‌ستێوه‌ردانی »پ ک ک» له‌بەشه‌کانی تری کوردستان به‌هه‌ر شێوه‌یەک و ناتوانن پاساو بن بۆ داسەپاندنی بیرو باوه‌ڕی سیاسیی ئه‌م حیزبه‌له‌بەشه‌کانی تر تا راده‌ی دروست کردنی حیزب و داسەپاندنی رێبه‌ری حیزب وه‌ک رێبه‌ری نه‌ته‌وه‌و گه‌ل، که‌» پژاک » یەک له‌وانه‌. به‌هێز بوونی هه‌رچی زیاتری پ ک ک بێ شك له‌قازانجی بزوتنه‌وه‌ی کورده‌نه‌ده‌ست تێوه‌ردانی ئه‌م حیزبه‌له‌کارو باری بەشه‌کانی تر.

کاک هادی! به‌داخه‌وه‌ئێمه‌ی کورد که‌به‌درێژایی مێژوو مافی نه‌ته‌وەیی‌مان پێشێل کراوه‌و وڵاتمان داگیر و دابەش کراوه‌، بۆخۆشمان سه‌د هێنده‌تاوانبارین، چون ئه‌وەنده‌مان هه‌وڵ بۆ یەکریزی نه‌داوه‌، سه‌د هێنده‌مان کار به‌ئاشکرا و نه‌هێنی بۆ تێکدانی ڕیزه‌کانی شۆرش داوه‌له‌ پێناو ده‌سه‌ڵاتیکی ناره‌وا دا! به‌ڕێزتان بێ گومان که‌سێکی شاره‌زا به‌کاری سیاسی و دیپلوماسین و ڕابردووی کاری حیزبیتان هه‌یه‌، ئه‌م نووسراوه‌شتان هه‌ر له‌هه‌مان سه‌رچاوه‌ڕا ئاماده‌کردوه‌، ئێمە له‌دنیای ئازاد و کراوه‌دا ده‌ژین که‌مه‌رجه‌کانی دیموکراسی و مافی مرۆڤی تێدا وه‌بەر چاو گیراوه.‌هەر بۆیەش زۆر باشتر دەبوو سێهه‌مین شه‌پۆلی ڕه‌خنه‌له‌»پژاک»ت له‌م گۆشە نیگایه‌وه‌چاو لێ کردبا، سوکه‌ئاورکێشتان له‌ناوخۆی کوردستان داباوه‌و مافێکی هه‌ر چه‌ند که‌میشتان دابا به‌خه‌ڵکی ئه‌م بەشه‌ی کوردستان »به‌تایبه‌ت بزوتنه‌وه‌کانی ره‌نگاوره‌نگی کوردستان» که‌مافی هه‌ڵبژارد‌ن و بیر کردنه‌وه‌یان هه‌بێ! با هه‌موو شت له‌ڕوانگه‌ی کێشه‌کانی حیزبی چاو لێ نه‌کەین که‌به‌ئه‌ندازه‌ی سه‌ری ده‌رزی یارمه‌تی به‌مافی نه‌ته‌وەیی ناکا، جا فه‌رق ناکا »پ ک ک، پژاک بێ یا حدکا و حدک و کۆمه‌له‌کان»! با ده‌سه‌ڵاتی ئێران به‌گشتی تێکه‌ڵ به‌م باسه‌نه‌کەین، به‌لام خۆ »ئه‌مریکا، ئه‌وروپا (یه‌کیتی ئه‌روپا)، تورکیه‌، عیراق و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات و حیزبه‌کانی باشور و له‌وانیش گرینگتر رێبه‌رایەتیی »پژاک» به‌ئاشکرا و بە بانگی محەممه‌دی بانگه‌شه‌ی ئه‌و ڕاستیە ده‌کەن که‌هه‌ڵقوڵاوی بیرو فەلسه‌فه‌ی پ ک ک و به‌ڕێز »عبدوڵڵا ئۆجه‌لان»! هه‌مووی ئه‌وانه‌سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌ن و پێویست به‌هێچ به‌ڵگه‌یک ناکا ئێمه‌پی داگرین و ئێوه‌حاشای لێ بکەن که‌پژاک پارتیکی سه‌ربه‌خۆیە! رێبه‌رایەتیی »پژاک» چ له‌قه‌ندیڵ و چ له‌ده‌روه‌کار و تێکوشانیان له‌ناو پ ک ک و پاشانیش به‌ناوی پژاک شك و گۆمان ساز ناکا بۆ ده‌روست بوونی پژاک له‌سه‌ر ده‌ستی پ ک ک! له‌هه‌مان کات دا که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ئێمکاناتی ئابوری و راگەیاندنی پ ک ک بۆ ئه‌م حیزبه‌که‌به‌لاشه‌و له‌سه‌ر هه‌مان بیرو و بۆچوون و ئێدئۆلۆژی و بە هه‌مان ئه‌دەبیات، هاوکاری کردن و نه‌کردن له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات یا هه‌وڵدان بۆ تێکدانی نیوان و پێوندیان هه‌ر هه‌موو له‌سه‌ر ڕاسپارده‌و ئه‌رکی پ ک ک ئه‌نجام ده‌درێ‌!!


ناسیاوی و دوستایتی من له‌گه‌ڵ دوستانی زێده‌ئازیزم لە »دوێنێ‌پ ک ک و ئه‌مرۆ پژاک» تایبه‌ت به‌تاراوگه‌نییه‌و پێشینه‌یەکی دوور و درێژی هه‌یه و‌دەگەرێته‌وه‌بۆ قۆناغی یەکه‌می نووسراوه‌کتان! ئه‌و کات که‌پ ک ک د‌روشمی کوردستانی گه‌وره‌ی هه‌ڵگرتبوو و گه‌وره‌یی ئه‌م شوعاره‌و کردنه‌وه‌ی مێدیا و شوێن دانانی له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بێ تەئسیر نه‌بوو! ئه‌و کات که‌پ ک ک له‌سه‌ر شانس و ئیقبال بوو، ده‌سه‌ڵاتی ئێران له‌ده‌رەوه‌و ناوخۆ و باشوری کوردستان خه‌ریکی ڕاوی تێکوشه‌رانی کورد بوو! ڕاسته‌شه‌هید بوونی دو رێبه‌ری سه‌رکرده‌و ناسراویی حیزبی دێموکرات تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ زه‌ربه‌یەکی له‌م حیزبه‌دا که‌قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی یەکجار زحمه‌ته و‌بۆشایی و قورسایی ئه‌م خەساره‌ته‌نیا به‌دروشم پر کراوته‌وه‌! له‌لایکی تر دابەزینی حیزب له‌قه‌ندیل بۆ ناو خاکی باشوری کوردستان، رو له‌زیادبوونی کێشه‌کانی ناوخۆی و هێرشی هه‌مه‌لایەنه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌هه‌موو شێوه‌یەک، روو کردنه‌تاراوگه‌ی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی حیزب و کادره‌به‌تواناکانی و دابڕانیان له‌ریزه‌کانی حیزب وووووووو……. هه‌مووی ئه‌وانه‌دەستیان دا ده‌ستی یەک تا پ ک ک هه‌ست به‌بوشاییەک بکا له‌م بەشه‌ی کوردستان له‌لایەک له‌هه‌وڵی یارگیری دابێ و له‌هه‌مان کاتیش دا جێگای خۆی خۆش کا بۆ دوارۆژ. دێموکرات و کۆمه‌ڵه‌ش که‌ئه‌و کات دوو بوون ئێستا شه‌شن و زیاتر له‌وانیش دانیشتوون، نه‌ویستیان و نه‌توانیان پێش به‌م کاره‌ی پ ک ک بگرن که‌ڕاسته‌به‌ناوی کوردایوتی دوکرا به‌ڵام ده‌ستی پشتی پەرده‌شی تێدا بوو و ئه‌ویش بەربەره‌کانیەکی ناراسته‌وخۆ بوو بۆ دابه‌زاندنی پێگه‌ی کۆمه‌ڵایەتی و سیاسی ئه‌م دو حیزبه‌ له‌کوردستان به‌تایبه‌ت حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران. کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ئاشکرا پێشوازی له‌م هه‌ڵوێسته‌ی پ ک ک دەکرد و تا ڕادەیەک مەیدانی بۆ شل کردبوو. ئه‌م بۆچوونه‌به‌مانای هاوکاریی ئیران و پ ک ک نییه‌بۆ دژایەتی هاوبه‌ش به‌دژی حیزبه‌کانی رۆژهه‌لات. نووسه‌ر ئاگاداری وه‌ها پروژیەک نییه و‌له‌ئه‌ساسیش دا ناتوانێ‌دروست بێ کە دیاره‌کوتراوه.‌من قسه‌ی به‌ڕێز »سۆفی زاده‌» پشتڕاست دەکەمه‌وه‌له‌م بارەوه‌به‌ڵام زیاتر وه‌ک پروپاگەنده‌بوو تا بوونی به‌ڵگه‌یەک به‌دسته‌وه‌! به‌ڵام پێوەندیەکی پتەویان هه‌بوو و ته‌نانه‌ت برینداره‌کانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ له‌شکری تورک، له‌نه‌خوشخانه‌کانی ئێران چاره‌سه‌ر دەکران، خوارده‌مەنی و پیداویستیەکانی رۆژانه‌یان له‌ئێرانه‌وه‌دابین دەکرا که دەکری له‌چوارچێوه‌ی پێوندی نیوانیان دا حیسابی بۆ بکەی که‌هه‌ڵگری زۆر شه‌رت و مه‌رج بێ. بوونی پێوەندی سیاسی بێ گۆمان شتێکی ئاساییه و زۆر جاریش دەتوانێ گرێ‌به‌ستێکی مه‌رجدار بێ و هیچ پیوەندیەکیش تا سه‌ر ناتوانێ درێژه‌ی هه‌بێ گەر مه‌بەستی دوو لایه‌نی تێدا وه‌بەر چاو نەگیرابێ! پێوەندی ئه‌و کات و ئیستای پ ک ک و ئێران دەکرێ له‌م روانگه‌وه‌زیاتر سه‌یری بکرێ‌به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی بەرژه‌وندی و قازانجی هه‌ر کامیان.
درێژه‌ی هه‌یه‌ ………………..

یۆسف خانە|2 Feb 2011 – 15:29

کاک بیژن. بەراستی ده ستخۆش بۆ ئه و ۆشە وه ڵامه جوان و به جێیه هیوادارم نمۆنەی وەاک تۆمان زۆربەکە هەستی نەتوایەتی بە لایانە دەر بەبەرە تا گەویشتن بە کۆردیستانەکی سەر بە خۆە

ره‌حیم دستیار|2 Feb 2011 – 05:46

ره‌نگه‌ یه‌کێک له‌هه‌ڵه‌زه‌قه‌کانی پژاک ئه‌وه‌بێ که‌ده‌قاوده‌ق زمان و ئاکاری پ.ک.ک به‌کارده‌هێنێت و خۆی وه‌ک پارتێکی سیاسی هیچ داهێنان و مێتۆدێکی سه‌لمێنراوی نیه‌که‌وه‌ک به‌رامه‌ی پژاک بناسرێته‌وه‌.ئه‌وه ش به‌و مانایه‌نایه‌که‌زمان و ئاکاری پ.ک.ک نانه‌ته‌وه‌یی یا دوژمن په‌سه‌ندانه‌بێت.به‌لکو ئاماژه‌به‌و هه‌ڵه‌یه‌که‌پژاک به‌زۆری ده‌یهه‌وێ تیوریه‌کانی پ.ک.کوردستان به‌سه‌ر کوردستانی رۆژهه‌لات دا بسه‌پێنێت.له‌حالێکدا ده‌بوایه‌به‌له‌به‌ر جاو گرتنی شه‌رایه‌تی عه‌ینی رۆژهه‌لاتی کوردستان ،سیاسه‌ت و هه‌لسوکه‌وته‌کانی ته‌نزیم بکردبایه‌
ئه‌وه‌که‌زۆر جار پژاک وه‌ک پارتێکی »نامۆ» باسی لێوه‌ده‌کرێت و پارته‌کانی تر به‌»ره‌سه‌ن»ناوزه‌د ده‌کرێن ،له‌و هه‌ڵه‌ی پژاله‌وه‌سه‌رچاوه‌ده‌گرێ که‌له‌سه‌ره‌وه‌باسم کرد.
ئه‌وه‌ی که‌به‌لای منه‌وه‌زۆر سرنجراکێشه‌ئه‌وه‌یه‌که‌کاک هادی له‌بابه‌ته‌که‌ی دا به‌نیسبه‌ت رۆژهه‌لاتی کوردستان وحزبه‌سیاسی یه‌کان ده‌سته‌واژه‌ی »قحط الرجال»ی بهکار هێنا بوو ،له‌وه‌ش سه‌یرتر به‌لامه‌وه‌ئه‌وه‌بوو که‌له‌و کۆمێنته‌ی سه‌ره‌وه‌دا به‌نیسبه‌ت رێبه‌رانی کورد له‌رۆژه‌لات له‌ده‌سته‌واژه‌ی »موکرانچی »که‌ڵکی وه‌رگرتوه‌!
به‌ڵام خۆزگه‌کاک هادی هۆکاره‌کانی تێکه‌ڵاو نه‌بوونی کورده‌کانی ناوچه‌ی ئیلام و کرماشانی به‌دیدێکی کراوه‌تره‌وه‌سه‌یر کردبا و ئه‌و راستیه‌ی له‌به‌ر چاو گرتبا که‌خه‌لکی ئه‌و ناوچانه‌له‌سه‌ره‌تاکانی ئینقلاب دا ،ئه‌و کاته‌ی شه‌ر له‌کورستان قوله‌ی ده‌کرد،به‌هۆی شیعه‌بونیان تێکه‌ڵ به‌شۆرش نه‌بوون و باوه‌ریان به‌حکه‌مه‌تی شیعه‌سالار هه‌بوو.
به‌نیسبه‌ت ره‌فتاری خه‌لکی بناری قه‌ندیل له‌گه‌ڵ دێموکرات و به‌راوردکردنی به‌ره‌فتاری ئێستایان باشتر وایه‌کاک هادی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌له‌به‌رچاو بگرێت که‌
1-ده‌ست پێراگه‌یشتنی حکومه‌تی تورکیه‌به‌خه‌لکی ئه‌و ناوچانه‌ئه‌وه‌هاسان نیه‌که‌بۆ ئێران وه‌ک ئاو خواردنه‌وه‌بوو
2-هه‌ژاری و قاتی و قووری کورده‌کانی باشور له‌گه‌ڵ ژیان و گوزه‌رانی ئێستایان قابیل به‌راورد کردن نیه‌، چونکه‌هه‌ژاری و برسیه‌تی وای له‌و خه‌لکه‌ده‌کرد که‌بۆ ته‌لیسێک ئارد ژیانی خۆیان بخه‌نه‌خه‌ته‌رو کرده‌وه‌ی ترۆریستی ئه‌نجام بده‌ن
3-پێت وانه‌بێ ده‌سه‌لاتی پژاک و پکک به‌سه‌ر ئه‌و هه‌شتاو قسورێک گونده‌ی بناری قه‌ندیل دا، به‌هه‌شتی بۆ ئه‌م خه‌لکه‌دروست کردوه‌،کافی یه‌کاک هادی سه‌ردانێکی ئه‌م خه‌لکه‌هه‌ژاره‌بکات که‌به‌هۆی بونی پکک و پژاک له‌و ناوچانه‌و تۆپ بارانی ئێران و تورکیه‌،له‌سه‌ره‌تایی ترین خزمه‌ت گوزاریه‌کانی حکومه‌ت بێ به‌ش بوونه‌
3-ئه‌گه‌ر دیموکراتیش وه‌ک پ.ک.ک و پژاک ئینسانیترین په‌یوه‌ندی سروشتی واته‌زه‌واجی قه‌ده غه‌بکردبا ،به‌هۆی وه‌زیفه‌ی ئینسانیان بۆ پاراستنی ژن و منال له‌تۆپ باران، مه‌جبور نه‌ده‌بون قه‌ندیل چۆڵ بکه‌ن.
له‌و باره‌وه‌قسه‌زۆره‌و من جارێ چاوه‌رێی پاشماوه‌ی نوسینه‌کانی کاک بێژه‌نی قاره‌مانی ده‌بم و هه‌ر لێره‌ش دا ماندوو نه‌بونی و ده‌ست خۆشی پێ ده‌ڵێم و هیوادارم ئه‌ندامان ولایه‌نگرانی پژاکیش به‌دڵفراوانیه‌وه‌به‌شداری ئه‌و دیالۆگانه‌بکه‌ن که‌کاک هادی سۆفی زاده‌نمونه‌یه‌یه‌کی به‌رێزی ئه‌م نه‌سله‌ی ئێستای پارتی ژیانی ئازادی کوردستانه‌

پێدرام|2 Feb 2011 – 03:32

له‌گه‌ڵ براده‌رێکی ئه‌فغانی قسه‌م ده‌کرد که‌وه‌ک بۆخۆیی ده‌یگوت «هه‌زاره‌» بوو. له‌پاش رووخانی تاڵه‌بان له‌ئه‌فغانستان هه‌زاره‌کان به‌شێک له‌و که‌مایه‌تیانه‌بوون که‌تانیان باس و داخوازه‌کانی خۆیان به‌شێوه‌یه‌کی گونجاو پێشکه‌ش به‌حکومه‌تی تازه‌ی ئه‌فغان بکه‌ن و ته‌مایان بوو که‌وه‌ک هه‌موو به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئه‌فغانستان نوێنه‌ر بنێرنه‌پارڵمان و له‌کار و باری سیاسی وڵاتدا کار بکه‌ن. ئه‌وه‌نه‌هاته‌به‌ر دڵی هێندێک له‌ئه‌و ئه‌فغانیانه‌ی که‌سه‌رکه‌وتنی هه‌زاره‌کانیان پێ خۆش نه‌بوو و له‌کۆنه‌وه‌دوژمنایه‌تیان له‌گه‌ڵیان دا هه‌بوو. ئه‌و براده‌ره‌ده‌ی گێڕاوه‌که‌ورده‌ورده‌و به‌بێ هیچ هۆیه‌ک هێندێک گه‌نجی که‌م ئه‌زموون و به‌گوڕ و تین ده‌ستیان پێ‌کرد به‌سه‌ردانی دروشمی سه‌ربه‌خۆیی که‌ئێمه‌ده‌بێ له‌ئه‌فغانستان جیا بینه‌وه‌و بۆخۆمان نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاوازین. دوژمنه‌کانیان وایان به‌رنامه‌بۆ داڕشت بوون که‌بۆخۆشیان نه‌یانزانی له‌کوێوه‌ڕا خواردیان. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که‌هه‌رچی پێیان ده‌گوتن که‌ئاوا نابێ و ده‌بێ به‌دروستی بچینه‌پێش، به‌ڵام تازه‌مێشکێک که‌بیشۆیه‌وه‌هیچی له‌گه‌ڵ ناکرێ. هه‌ر ئه‌وه‌بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ئه‌و پلانه‌یان داڕشتبوو، هه‌ر بۆخۆشیان هێرش بکه‌نه‌سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ژاری هه‌زاره‌و ئه‌وه‌ی هه‌یان بوو و نه‌یان بوو له‌ناویان برد و فریوی دوژمنیان خوارد.
به‌بڕوام نه‌قڵی هه‌زاره‌کان هیچ جیاوازیه‌کی له‌گه‌ڵ پژاک نیه‌که‌له‌وانه‌یه‌که‌سی یه‌که‌می ئه‌و پارته‌ش نه‌زانێ که‌له‌چ گه‌مه‌یه‌ک که‌وتووه‌. ده‌ستکردێک که‌به‌داخه‌وه‌گیانی سه‌دان که‌سی به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌عه‌مدێک له‌گۆڕێ دا بێ، وه‌رگرتووه‌و ئه‌گه‌ر خه‌ڵک وشیار نه‌کرێته‌وه‌ئه‌وه‌ئاوا ئاو له‌ئاشی رژیمی ئیسلامی ڕشتنه‌و هه‌موو رۆژێ لاوانی کورد به‌قازانجی رژیم له‌ناو ده‌چن.
هیوادارم وا نه‌بێ، به‌ڵام زۆر وێده‌چێ.
له‌داهاتوودا ئه‌و باسه‌ده‌توانێ زۆر درێژه‌ی هه‌بێ.
پێدڕام

شاخه وان|2 Feb 2011 – 01:11

ده ستخۆش کاک بیژه ن بۆ ئه و وه ڵامه جوان و به جێیه چاوه ڕوانی به شه کانی ترم

ararat|2 Feb 2011 – 00:44

سلاو و رێز.گه ر به هه له نه بم پێشمه رگه ی حدکا له سایتی پێشمه رگه کان باس له عه مه لیاته ک ده کا که دووای بریندار بونی له نه خۆش خانه ی عه سکه ری ئیراق دا ده رمان کراوه.هه مو ره به ره کانیشیان ئه گه ر پاسی ئیراقیش یان نه بێ له به غدا هاتۆ چۆی ئاوروپایان کردوه.ئه مه له په یوه ندی له گه ل سه دام مۆجاهدین و کۆمه له و حکمه تیسته کانیش به جگای خۆی.گرێدراوی حدکا و یێکه تی نشتیمانی ئه گه ر له په یوه ندی پ ک ک و پژاک قول تر نه بوبێ که متر نه بوه .ئه گه ر بلێن پ ک ک به مه به ستی قازانجی دووارۆژ په یوه ندی و یه کگرتوویی له گه ل پژاک هه یه دیسان زه ره ری به قه د په یوه ندی له گه ل ی ن ک زه ره ری له رۆژهه لاتیه کان نه داوه. ئایا کوردی رۆژهه لات زه ره ری کردوه که هێز و توانا و ئه زمونی پ ک ک به کار دێنێ له دوارۆژ ده رده که وێ و وا دیاره گه لی رۆژهه لات له ئاوروپا و ناو خو دژایه تیه کیان له گه ل ئه م هاوکارییه نه بێ.به لام چاوه ک له خۆتان بکه ن به راستی پژاک ئێوه ی له ئوردوگا داناوه.به راستی باوه رتان کردووه که ئێوه ئه زمونی باشور ده پارێزن و باشوریه کان ده بێ مه منونتان بن.کێ سه به بی دۆبه ره کی و له ت بونتانه.به راسی باوه رتان کردووه که به دانانی چه ند سایته ک و چه ند هه لپه رکێ خه ریکی شۆرش یا خه باتی مه ده نین.دوا پرسیار چه ند نه فه ر له کرماشان و ئیلام و ماکو ده تان ناسن. رێز و سپاس.بمبورن گه ر نۆسینی سۆرانیه که م زۆر باش نه بێ.بۆ خۆم فێر بوم و هه ر ئه ونده له ده ستم دێ.

دشته تال|1 Feb 2011 – 23:43

کاک هادی وانیا وابزانم جنبتان او وختی توپبارنکی قندلی دوا جند روژ …….. ٤ مانگ هه موو بنکه وبارگاکانی حیز دمکرات کوردستان له هه موو خاک کوردستان ئیراق له ژیر توپ باران هه ولین جار به بوم باران دستی پی کرد ٤ پیشمه رگه شه هید بوون

بۆکانی|1 Feb 2011 – 22:58

ده‌ستت خۆش کاک بیژه‌ن به برۆای من پ ک ک به‌تماح ترین حیزبی کۆرده که بۆ قازانجی خۆی حازره هه‌مۆۆ کاریک به‌کا پ ک ک هیچ باۆری به کۆردستان نی چۆن تا ئیستا زۆرمان له جنابی ئۆجه‌لان بیستۆه که حکۆمتی کۆردی ناۆیه حه‌تا به‌ۆ رۆشی که ئیستا له باشۆری کۆردستان هه‌یه رازی نی ئه‌گه کاک هادی‌له بیری بی کابرای نۆسه‌ری تۆرک که چه‌ن سالان له سه‌ر کۆردان له زیندان بۆ ره‌خنه ی له ئه‌ۆجه‌لان گرت ..تا ئیستا به دیان جار ئه‌ۆجه‌لان باسی ئه‌ۆی کردۆه که له گه‌ل ئیران بیته هاۆپیمان به ده‌ژی ئه‌مریکا بس من نازانم خه‌لکی رۆژهه‌لاتی کۆردستان دلیان به چی پ ک ک خۆشه.

رەوەند|1 Feb 2011 – 22:21

کاک بیژەن دەستت خۆش بێ. دەمەوێ بڵێم کە من بەش بە حاڵی خۆم و وەکوو کوردێک کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووم، پێم ناخۆش نییە کە پەکەکە لەو بەشەی کوردستانیش ئەندامگیری بکا یان چالاکی نەتەوەیی بکا. بەڵام، ئەو پارتە خەریکە «سوء استفادە» لە وەزعییەتی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکا. کاک هادی باشی فاکت لە کتێبەکەی هەڤاڵ جومعە هێناوەتەوە. دەقیقەن وایە، پەکەکە بۆی موهیم نییە لە کوێ ئەندام گیری دەکا، بۆی موهیمە چەندەی ئەندام هەبێ تا لە خزمەتی ئیدئۆلۆژی تایبەتی خۆی دابێ. من پێموایە پەکەکە بە پێچەوانەی ئەوەی کە ئیدیعای نەتەوەیی بوون دەکا، پارتێکە بە بیر و باوەڕێکی چەپییەوە کە خەبات بۆ درووست کردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستێکی نوێ، لە سەر بونیادی «سۆسلیازمی تەعریف کراو لە لایەن ئۆجەلانەوە» دەکا، نەک سەر بەخۆیی کورد یان بە دەست هێنانی مافی دیاری کردنی چارەنووسی کوردەکان. ئەو جار کاک هادی لە بابەتەکەی پێشووی دا باسی لەوە کردووە کە لە سەرەتای درووست بوونی پەکەکە دا، پارتەکانی دیکەی باکووری کوردستان وەکووو»پارتی سوسیالیست و پارت دێموکراتو… هتد، کەوتنە دژایەت پەکەکەوە. پێم خۆشە کاک بیژەن لە سەر ئەوەش قسە بکا، کە رێک بە پێچەوانەی ئەو شتە بوو. پەکەکە لە بنەڕەت دا بڕوای بە پلۆرالیزمی سیاسیی نییە، بەڵکوو بڕوای بە سیستەمێکی سوسیالیستی لە نموونەی کۆرەی باکوور و کوبا هەیە، بۆیە هەر لە سەرەتاوە، دەستی کرد بە هێرش کردنە سەر پارتەکانی دیکە و بە شێوەیەکی گوماناوەی کە دەکرێ بڵێین دەستی باڵی سەربازیی تورکیەشی تیدابوو، ئەو پارتانەی لە سەر رێگای خۆی لابرد و سیاسەتی رادیکاڵی شەڕی پەیڕەو کرد. بۆ چی لە کوردستان ئەوەی دەست پێکرد، چون کوردستان خاڵی لاوازی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو و هەروەها باڵی سەربازیی تورکیە پێویستی بە شەڕ بوو. ئەگەر لەوە زیاتر بڕۆم، دەبێتە وتارێکی درێژ، بۆیە پێم خۆشە کاک بیژەن ئەوە لە بەرچاو بگرێ. چونکە پەکەکە ئێستا دەیەوێ، لە رۆژهەڵاتیش هەمان شت بکا کە لە تورکیە کردی.

هادی صوفی زاده‌|1 Feb 2011 – 20:59

کاک بیژه‌نی به‌ڕێز!
وێڕای سڵاو، ده‌ستت خۆش بیت و چاوه‌ڕێی به‌شه‌کانی دیکه‌ی وتاره‌که‌تم . تائێره‌شتێکم نه‌هاته‌به‌رچاو که‌له‌گه‌ڵ ڕوانگه‌ی من یه‌ک نه‌گرنه‌وه‌وه‌یا ته‌زاددی بنه‌ڕه‌تی هه‌بێت، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌من لایه‌نگرانه وبێ ئینسافانه‌قه‌زاوه‌تم کردبێ، پێویسته‌ئه‌وه‌بڵێێم که‌من نه‌قازیم تا قه‌زاوه‌ت بکه‌م وه‌نه‌شاغوڵ ومێترم به‌کارهێناوه‌بۆ ناسینی عومقی فاجعه‌یه‌ک که‌ناوی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌و 20 ساڵه‌له‌ژێر تیغی ڕه‌خنه‌دان.
له‌ڕاستیدا «بازخوانی» هه‌رمه‌سه‌له‌یه‌ک به‌بێ نه‌قدی ڕابردوو و ڕیشه‌یابی زه‌مینه‌های میژوویی قابلی ته‌حلیل نییه‌. هه‌ڵسه‌نگاندن وه‌یا «مقایسه‌» یه‌ک له‌ڕه‌وشه‌کانی خه‌سارناسی وناسینی مه‌وزووعێکه‌که‌من له‌و ڕوانگه‌وه‌وتاره‌که‌ی خۆمم له‌سه‌رته‌نزیم کردوه‌. بۆ نموونه‌ئێوه‌مه‌سه‌له‌ی هاتنه‌خواره‌وه‌ی حدکا له‌قه‌ندیلتان کردوه‌، که‌ئه‌م کێشه‌بۆ پکاکاش هاته‌ئاراوه‌به‌ڵام ئه‌وان چۆڵیان نه‌کرد که‌ئه‌کرێ له‌دیدی مقایسه‌وه‌قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێ وه‌یا گرێ دراوی په‌ژاک به‌پ کاکاوه‌. به‌ر له‌جواب دانه‌وه‌به‌وروژاندنی ئه‌و دو باسه‌به‌پێویستی ئه‌زانم ئه‌وه‌ڕاست بکه‌مه‌وه‌که‌له‌وتاره‌که‌م دا له‌جیاتی وشه‌ی سه‌ربه‌خۆ بۆ نانساندنی خۆم، وشه‌ی بێ لایه‌نم به‌کارهێنابو‌. له‌سه‌ر ئه‌و که‌م دیققه‌تییه‌داوای لێبوردن له‌خوێنه‌ران ئه‌که‌م. به‌ڵام ‌دو ئه‌سڵی گرێ دراوی په‌ژاک به‌پ کاکا و جیاوازی پ کاکا له‌گه‌ڵ حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران که‌دێته‌به‌رچاو، حه‌زم کرد زۆر به‌کورتی ئه‌م روونکردنه‌وه‌ت بۆ بنووسم.
یه‌که‌م: په‌ژاک پارتێکی درووست کراوه‌له‌لایه‌ن پ کاکاوه‌، له‌چه‌شنی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان له‌باشوور و پارتی یه‌کگرتووی کورد له‌ڕۆژئاوای کوردستان. لام وایه‌که‌قورسایی په‌ژاک به‌هۆی ئۆلگوه‌که‌یه‌تی که‌پ کاکایه‌. پارتی چاره‌سه‌ری هه‌روه‌ک په‌ژاک به‌قه‌ولی جه‌نابتان دروست کراوی پ کاکایه‌، به‌ڵام له‌هه‌ڵبژاردنی ده‌وری یه‌که‌می پارلمانی عێراق به‌لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنی کرد وه‌له‌ده‌وری دووهه‌میش دا پشتیوانی له‌جه‌لال ده‌باغ کرد. ئه‌وه‌که‌ئه‌و پارته‌ده‌نگی نه‌هێنایه‌وه‌ئه‌وه‌به‌حسێکی دیکه‌یه‌. به‌ڵام به‌مانای ئه‌وه‌یه‌که‌له‌باری قانوونییه‌وه‌کێشه‌یه‌ک نییه‌پاشان من هاوکاری وتێکه‌ڵی په‌ژاک و پ کاکا له‌به‌وه‌دی هاتنی به‌نده‌کانی په‌یمانی داڵانپه‌ڕ و ئامانجی کۆمه‌ڵه‌ی ژکاف ئه‌بینم که‌به‌ئه‌سیل ترین و بێ خه‌وشترین حه‌ره‌که‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دێته‌حساب‌. ئێمه‌ته‌نیا له‌جه‌ره‌یانێکی وه‌ک په‌ژاک دا ‌که‌کوردی ماکۆ، کرماشان و ئیلام ئه‌بینین. واته‌ئه‌و حیزبه‌( په‌ژاک ) قۆناغی موکریان گه‌رایی تێپه‌ڕاندوه‌. کێشه‌یه‌ک که‌له‌زه‌عفه‌سه‌ره‌کییه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردی ڕۆژهه‌ڵاته‌. هه‌ڤاڵ جومعه‌له‌کتێبی مێژووی پارتی کرێکارانی کوردستان ئه‌نوسێ که‌کاتێک ئێمه‌بیرمان له‌دروست کردنی پ کاکا کردوه‌وه‌وتمان که‌بۆ په‌روه‌رده‌کردنی کادر گرنگ نییه‌که‌له‌جوله‌مێرگ و شرناخ و ئامه‌د کادرپه‌روه‌رده‌بکه‌ین، به‌ڵکو ئه‌بێ له‌و شوێنانه‌ی که‌نزیکی سنووری کورد وتورکن کادر په‌روه‌رده‌بکه‌ین. نه‌تیجه‌ی ئه‌و کاره‌ئه‌بینین که‌ئیستا پکاکا له‌شارێکی وه‌ک دێرسیم به‌هێزه‌که‌له‌باری زمانییه‌وه‌ زازاکیه‌، له‌باری مه‌زهه‌بییه‌وه‌عه‌له‌وییه‌، له‌باری جوغڕافیاییه‌وه‌له‌نزیکی سنووری نێوان کورد وتورک هه‌ڵکه‌وتوه‌وه‌له‌باری فه‌رهه‌نگییه‌وه‌یه‌ک له‌شاره‌فه‌رهه‌نگییه‌کانه‌
له‌چه‌شنی کرماشان. به‌ڵام ئێوه‌برواننه‌، ته‌رکیبی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات جگه‌له‌وه‌ی که‌قه‌واره‌ی ته‌شکیلاتییه‌که‌یا
موکریانی یه‌، بێ ئیستسنا ڕێبه‌ره‌کانیشیان هه‌مووی موکریانین.
دووهه‌م: حیزبی دیموکڕات سالی 72 به‌قه‌ت ئیستای پ کاکا هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌بو، به‌ڵام ئه‌و حیزبه‌دوای 24سه‌عات تۆپباران قه‌ندیلی به‌جێ هێشت و که‌وته‌فه‌زایه‌که‌وه‌که‌نزیک20ساڵه‌تیی که‌وتوه‌، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وحاڵه‌ته‌بۆ پکاکا هاته‌ئاراوه‌و جگه‌له‌هێرشی به‌رده‌وامی هه‌وایی هێرشی زه‌مینی شی بۆکرا به‌ڵام حازر نه‌بو قه‌ندیل چۆڵ بکا. حدکا له‌قه‌ندیل یه‌که‌م کێشه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئه‌وناوچه‌بو که‌کۆماری ئیسلامی ته‌حریکی ئه‌کردن بۆ ده‌رکردنیان وه‌چه‌ندین کاری ته‌قینه‌وه‌یان دژی حدکا ئه‌نجامدا، به‌ڵام هه‌ردانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌وهه‌مان خه‌ڵک که‌به‌هۆی پ کاکاوه‌تووشی مال وێرانی و بومباران و تۆپباران بونه‌ته‌وه‌، هه‌میشه‌یارمه‌تیده ری پکاکا بوون. وه‌نه‌ک نه‌بیستراوه‌که‌کاری تێکده‌رانه‌یان به‌دژی پکاکا ئه‌نجام دابێ، به‌ڵکو که‌وتونه‌ته‌ژێرته‌ئسیری ئه‌و حه‌ره‌که‌ته‌وه‌. مه‌سه‌له‌ی چوول کردنی قه‌ندیل له‌لایه‌ن حدکاوه‌، ته‌ئسیراتی ره‌وانی زۆری له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی کوردستان دانا وه‌مقاومه‌تی پکاکا له‌وێ ته‌ئسیراتی موسبه‌تی له‌سه‌ر ئیراده‌ی کوردی دانا . ئایا ئه‌کرێ له‌و مقایسه‌یه‌چاوپۆشی بکه‌ین؟

وطمان|1 Feb 2011 – 19:20

کاک بیژن بو «منصور حکمت» ده توانی له کوردستان شوعبه ی هه بی، به لام پ ک ک ناتوانی؟ کاک بیژن ئه و قسانه ی جه نابتان کاتیک دروسته که حیزبه کانی دیکه سه ربه خو بن. به لام ئه وه راستیه کی حاشاهه لنه گره که دیموکراته کان و کومه له کان ئه مروکه به بی ئیزنی پارتی و یه کیه تی توانای هیچ ده سپیشخه ریه کان نیه. ئه وان ته نانه ت به شیوه ی نائاسایی و نا یاسایی له قالب شارومه ندی عیراقی دا به شداری هه لبژاردن ده که ن تا نه کا موچه که یان قه تع بی. کاک بیژن کیشه ی حیزبی دیموکرات پیوه ندی به نه داخولی پ ک ک نیه، به لکوو هه لقولاوی لاوازیه کی ده رونییه. کاک بیژه ن گریمان سبه ی پ ک ک لقی روژهه لاتی خوی واته پژاکی کو کرده وه. ئه و سا ئیوه چ گوتلریکتان پییه؟ چ تواناییه کتان هه یه که تا ئیستا نه تانخستوته گه ر؟
تکایه ئه و بوچونه م بو بلاو که نه وه

doseki kak bijan|1 Feb 2011 – 17:34

هەرچەند لەم بەشەدا زۆر شتت بە دەستەوە نەداوە بەڵام پێم باشە رەگ و ریشاڵەکانی پێوەندی نێوان پەکەکە و جمهوری اسلامی زیاتر لێک بدەیتەوە.
بە درێژایی سەدەی بیستەم کە سەدەی سەرهەڵدانی شۆرشەکانی کوردە، بە غەیری کۆمەڵەی ژێکاف و کۆماری کوردستان، هیچ شۆرشێکی کورد بە بێ پشتیوانەی لانیکەم یەکێک لە وڵاتانی داگیرکەری کوردستان گەورە نەبۆتەوە و پەرەی نەگرتوە. لە راستیدا هەر لە دەرەنجامی سات و سەودای ئەو وڵاتە داگیرکەرانە بە یەکەوە یان لە ئەنجامی گۆڕانکاریە ناوچەییەکان تێک شکاوە یا بەرەو کز بون چووە. پەکەکەش لەوە زیاتر نەبوە و نیە. هەمومان پێوەندی و سات و سەودای ئەو حیزبە لە گەڵ سوریە دەزانین. بەڵام دوای ئەوەی سوریە لە ژێر فشار و ئیمتیازی تورک پەکەکەی دەرکرد و بەڕێز ئۆجەلان ناچار بو ئەو وڵاتە جێ بێڵێ، حیزبەکە پەنای بۆ ئێران برد و چارەنوسی سەرۆکی حیزبەکەش کە رونە.
بەو پێیە پێوەندی پەکەکە بە ئێران سەرەتا لە ئەنجامی لە دەستدانی پشتیوانی یەک لە وڵاتانی داگیرکەری کوردستان بو کە پەنای بۆ داگیرکەرێکیتر برد. بەڵام ئەوە هەمو هۆکارە نیە. پەکەکە لە باری ئیدئۆلۆژیشەوە بە جمهوری ئیسلامی نزیکە. ئەو راستیەش زۆر جار لە قسەی رەهبەرانی پەکەکەدا ئاشکرا راگەیەندراوە. دو ساڵ پێش عەبدوڵا ئوجەلان رایگەیاند کە ئەگەر جمهوری ئیسلامی هیندیک ئوستانی کوردستان گەورە بکاتەوە، ئەوە پەکەکە رازیە بەو مافە. ماوەیەک پێشیش دوای کوژرانی سەرهەنگێکی سپای پاسداران بە دەستی پژاک، کارایلانی سەرۆکی کونسەی سەرۆکایەتی پەکەکە سەرخۆشی لە جمهوری اسلامی کرد و داوای لە پژاک کرد دەست لەو کارانە هەڵگرێ. پژاکیش لەو کاتەوە تا ئیستا بەردەوام پەیام بە سپای پاسداران و دەوڵەتی احمدی نژاد دەدا کە بێن و موزاکرەی لە گەڵ بکەن.
لە راستیدا جمهوری اسلامی و پەکەکە لە باری ئیدئولوژیەوە لێک نزیکن. ئیدئولوژی هەردو تێکەڵاوی ئیسلامی ئینقلابی و جۆرێکە لە چەپایەتی، وڵاتانی پاشماوەی ئوردوگای سوسیالیزم لە دنیا وەک روسیە و … و هەروەها وڵاتانی وەک سوریە دۆستی هاوبەشی هەردولان، هەردو ئەمریکا و ئیسرائیل و سەهیونیزم بە دوژمنی خۆیان دەزانن، هەردو دڵێکی خۆشیان لە سیستمی لائیکی تورکیە نیە، هەردو بونی دێموکرات و کۆمەڵە تەحەمول ناکەن یا لانیکەم دێموکرات و کۆمەڵە دژایەتی هەردویان بە دەلیلی جیاواز دەکەن، هەردو دڵی خۆشیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان نیە و….
دۆستایەتی لە سیاسەتدا لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش دادەمەزرێ و ئەو دو لایەنە کۆمەڵێک بەرژەوەندی هاوبەش لێکی نیزیک کردونەوە. داهاتوش چ دەبێ داهاتو دەزان‌ێ


برچسب‌ها: , , , , , , , , , , ,

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

درحال اتصال به %s


%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: