فا‌ولی سیاسی پژاک / ئاسۆ ساڵح/ 2011 -01- 23

کورته‌ی باس: له‌م نووسراوه‌ هه‌وڵ ده‌درێت هه‌ڵوێستی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، پژاک، سه‌باره‌ت به‌ ئیعدام یا ڕاگرتنی سزای ئیعدامی چه‌ند چالاکی سیاسی شرۆڤه‌ بکرێت. به‌ بڕوای نووسه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ ته‌نیا هه‌ڵوێستێکی حیزبیه‌ و له‌ پێناو پاراستنی گیانی گیراو یا گیراوانی کورد که‌ تاوانی پژاکیان له‌ سه‌ره‌ و به‌ ئیعدام سزا دراون، و هاوکات له‌ پێناو دروست کردنی یه‌کێتی نه‌ته‌ویی نییه‌. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ له‌ ڕوانگه‌ی نووسه‌ره‌وه‌ وه‌کوو فه‌ول (خه‌تا)ی سیاسی پژاک ناوی لێ براوه‌.

***

له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو، ڕێژه‌ی ئیعدامی سیاسی(1) له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕێژه‌یه‌کی زۆر بووه و ساڵ به‌ ساڵیش زۆرتر ده‌بێت‌. ئه‌و که‌سانه‌ش که‌ ئیعدام کراون تاوانیان «محاربه» له‌ ڕێگه‌ی ئه‌ندامه‌تی له‌ حیزبێکی کوردی بووه‌. زۆربه‌ی حیزبه‌کانیش له‌م ڕوانینه‌ ئه‌ندامانیان له‌ سێداره‌ دراون.(2) به‌ڵام لێره‌دا ته‌نیا به‌ ئاماژه‌ کردن به‌ هه‌ندێ فاکت، هه‌وڵ ده‌درێ هه‌ڵوێستی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، پژاک، له‌ پێناو ئیعدام بوونی ئه‌ندامانی شرۆڤه‌ بکرێت. دیاره‌ له‌م ناوه‌دا و به‌ پێی ڕاپۆرتی رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ، پژاک زۆرترین ڕێژه‌ی ئیعدامی ئه‌ندامانی خۆی له‌م ساڵانه‌ی دوایی دا بینیوه‌، بۆیه‌ شێوه‌ی هه‌ڵوێست و ره‌فتاری ئه‌م حیزبه‌ له‌ پێناو ئیعدامی ئه‌ندامانی، ده‌توانێ به‌ فاکت و به‌ڵگه‌وه‌‌ شرۆڤه‌ بکرێ و فه‌رزێک که‌ له‌ سه‌رەتای باسه‌که‌وه‌ گیرا (هه‌ڵوێستێکی حیزبی و دوور له‌ پره‌نسیپ بۆ پاراستنی ئه‌و که‌سانه‌ که‌ به‌ تاوانی ئه‌وان گیراون)، زۆر ئاسانتر ده‌کرێ بسه‌لمێندرێت.

نموونه‌ی یه‌که‌م: ئیعدامی شیرین عه‌له‌م هوولی

شیرین عه‌له‌م هوولی رۆژی 9ی مانگی مای 2010 له‌سێداره‌ درا. تاوانی شیرین ئه‌ندامه‌تی پژاک بوو. ماڵپه‌ڕی «دادسرای عمومی و انقلاب تهران» له‌ سه‌ر چۆنیه‌تی دانپێدانانی شیرین به‌م تاوانه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌نووسێ: «سه‌ره‌تا ناوبراو خۆی به‌ ناوێکی دیکه‌ ده‌ناسێنێت و ئه‌ندامه‌تی پژاک ڕه‌د ده‌کاته‌وه‌. پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی خه‌به‌ری ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌، پژاک ئه‌و کاره‌ وه‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێ و له‌ ماڵپه‌ری خۆی(3) ئه‌م تاوانباره‌ وه‌کوو ئه‌ندامی خۆی ده‌ناسێنێت». به‌ پێی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌، «پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌‌ له‌ ماڵپه‌ری پژاک، ناوبراو دادگایی ده‌کرێ و دان به‌وه‌ دا ده‌نێ که‌ ئه‌ندامی پژاک بووه‌.»(4)

ئه‌م چه‌ند دێره‌ له‌ هه‌ندێ ماڵپه‌ڕی دیکه‌ی نزیک به‌ کۆماری ئیسلامی ئێران وه‌کوو «جهان نیوز»(5) و له‌ ماڵپه‌ڕی هه‌ندێ ئاژانسی هه‌واڵنێری وه‌کوو «بی بی سی» (6) ش هاتووه‌.

لێره‌دا چه‌ند ئه‌گه‌ر دێنه‌ ئاراوه‌: 1- هه‌واڵی ماڵپه‌ری «دادسرای عمومی و انقلاب تهران» ڕاست نییه‌ و شیرین دانی به‌ ئه‌ندامه‌تی پژاک دانه‌ناوه‌، 2- هه‌واڵی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ ڕاست نییه‌ و شیرین له‌و کاته‌ نه‌گیراوه‌، 3- هه‌واڵی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ ڕاست نییه‌ و پژاک لێدوانی ئاوه‌های نه‌داوه‌، 4- هه‌واڵی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ ڕاست نییه‌ و پژاک شیرین ی وه‌کوو ئه‌ندامی نه‌ناساندووه‌، 5- ئه‌م هه‌واڵه‌ ڕاسته‌.

پاش گه‌ڕان به‌ دوای ئه‌م هه‌واڵانه‌ و لێدوانی پژاک ده‌بینین که‌، خه‌به‌ری ته‌قینه‌وه‌ی رۆژئاوای تاران رۆژی 26 ی مانگی مای 2008 له‌ لایه‌ن چه‌ند ماڵپه‌ری سه‌ر به‌ کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاو کراوه‌ته‌وه‌.(7) له‌و هه‌واڵه‌ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌ که‌ یه‌ک که‌سیش له‌ پێوه‌ندی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ گیراوه‌ که‌ هیچ ئاماژه‌یه‌ک به‌ ناو و شۆناسی نه‌کراوه‌.

به‌ڵام لێدوانه‌که‌ی پژاک، رۆژی 8 یا 9ی ژوئه‌ن (واته‌ که‌متر له‌ دوو حه‌وتوو) بڵاو کراوه‌ته‌وه. پژاک له‌م لێدوانه‌ ته‌قینه‌وه‌که‌ی تاران ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ و زانیاری زۆرتریش ده‌دا. له‌م لێدوانه‌ ئاماژه‌ به‌ شوێنی راستی ته‌قینه‌وکه‌ کراوه‌ و هۆکاره‌که‌شی گه‌ڕاندۆته‌وه‌ بۆ هێرشی تۆپخانه‌کانی رژیم بۆ پایگاکانی ئه‌م پارته‌ له‌ کوێستانی قه‌ندیل.(8)

به‌م جۆره‌ دیار ده‌که‌وێ که‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ک بووه‌، ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ له‌ لایه‌ن پژاک ئه‌نجام دراوه‌ و (له‌وانه‌یه‌) یه‌ک که‌سیش گیراوه‌.

لێره‌دا باس له‌وه‌ ناکرێ که‌ ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ چه‌نده‌ به‌ ئه‌نجامی خۆی گه‌یشتووه‌ و چه‌نده‌ کاری به‌م شێوه‌یه‌ ده‌کرێ ده‌سکه‌وته‌کانی زۆرتر له‌ نرخه‌کانی بن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاست دێته‌ به‌ر چاو، هه‌ڵوێستی هه‌ڵه‌ی پژاک له‌ به‌رانبه‌ر گیرانی ئه‌ندامێکی خۆی بووه‌. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌به‌ره‌ی ماڵپه‌ری رژیم له‌ سه‌ر گیرانی که‌سێکی پێوه‌ندی دار به‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ ڕاست نه‌بێت و ته‌نیا له‌ خه‌به‌ره‌کاندا بۆ فریودانی میدیایی هاتبێت، به‌ڵام پێویست بوو په‌ژاک له‌ پێناو ئه‌ندامه‌که‌ی خۆی «خاوه‌ن ده‌رکه‌وێ» و به‌و لێدوانه‌، کاری بازجووه‌کانی رژیم ئاسانتر نه‌کات. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پژاک، هه‌ڵوێستی نادروست بووه‌ که‌ به‌ قیمه‌تی گیان له‌ ده‌س دانی «شیرین عه‌له‌م هوولی» ته‌واو بوو! فه‌ول!

نموونه‌ی دووهه‌م: ئیعدامی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر و هاوڕێیانی

دیاره‌ شیرین عه‌له‌م هوولی که‌ وه‌کوو نموونه‌ی یه‌که‌م ناوی لێبرا، له‌گه‌ڵ ئه‌م گروپه‌ پێنج که‌سیه‌ له‌ سێداره‌ درا، به‌ڵام مه‌به‌ست له‌ جیا کردنه‌وه‌ی شیرین، دۆسیه‌ی تایبه‌ت به‌و بوو، لێره‌ش له‌ ڕوانینێکی دیکه‌وه‌ فه‌ولی سیاسی(هه‌ڵه‌ی سیاسی) پارتی ژیانی ئازادی کوردستان باس ده‌کرێ.

لێره‌ ئیدعا ده‌کرێ که‌ به‌شێکی زۆر له‌ سیاسه‌ته‌کانی پژاک به‌رانبه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران، له‌ جۆری هه‌ڵوێستی ئه‌م ڕژیمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و زیندانیانه‌یه‌ که‌ به‌ تاوانی ئه‌ندامه‌تی پژاک گیراون و سزادراون، سه‌رچاوه‌ ده‌گرێ. بۆ سه‌لماندی ئه‌م ئیدعایه‌، چاوێک ده‌خشینه‌ لێدوانی ئه‌م پارته‌، پاش له‌ سێداره‌ دانی 5 چالاکی سیاسی له‌ گرتووخانه‌ی ئیوینی تاران.

له‌ چه‌ند به‌ش له‌م لێدوانه‌ به‌م شێوه‌یه‌ هاتووه‌: «1- ئیعدام و مه‌سمووم کردنی هه‌ڤاڵانمان له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێران، بێچاره‌یی و ترسی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ به‌رانبه‌ر «پارته‌که‌مان» پیشان ده‌دا. 2- … کۆماری ئیسلامی به‌م قه‌تڵوعامه‌ وڵامی ئێمه‌ی داوه‌. 3- په‌یامی دوژمنمان له‌م هێرشه‌ به‌ ڕوونی وه‌رگرت.»

پژاک به‌م شێوه‌یه‌ پیشان ده‌دات واقعیه‌ت و ڕاستی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانی نه‌بینیوه‌. ئیعدام، ئه‌شکه‌نجه‌، گرتن و سزای قورس بۆ چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی به‌ گشتی له‌ ئێران، ماهیه‌تی کۆماری ئیسلامیه‌، ئه‌مه‌ش راستیه‌کی حاشا هه‌ڵنگره‌ که‌ ئه‌م جۆره‌ گوشارانه‌ له‌ کوردستان زۆرتر و به‌ربڵاوترن. پژاک وه‌کوو لایه‌نیک یا به‌شێکی چکۆله‌ له‌ ئۆپۆزیسیۆنی به‌ربڵاوی کۆماری ئیسلامی ئێران، هه‌وڵ ده‌دا که‌ ئه‌م ره‌فتاره‌ی رژیم به‌رانبه‌ر به‌ خۆی ببینی و گۆڕانی ئه‌و ڕه‌فتاره‌ به‌ بنه‌مای گۆڕانی سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران و پاشان بنه‌مایه‌ک بۆ گۆڕانی سیاسه‌تی خۆی دابنێ.

ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵوێستانه‌ و کاری سیاسی له‌ دوو ڕوانگه‌وه‌ فه‌وله‌. یه‌که‌م، مه‌حدود کردنی کاری پرۆفشنالی سیاسی له‌ سه‌ر هه‌وڵسووکه‌وت له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی «تایبه‌ت» له‌ گیراوانی سیاسی که‌ «تاوانێکی تایبه‌تیان» له‌ سه‌ره‌. دووهه‌م، سه‌لماندی «تاوانی» کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سه‌ر ئه‌م گیراوانه‌یه‌ که‌ ده‌کرێ له‌ سه‌ر ژیانیان و گیان له‌ده‌سدانیان ته‌واو بێت.(ته‌نانه‌ت باسی سه‌ره‌کی ئه‌م وتاره‌ش ئه‌وه‌یه‌) فه‌ول!

نموونه‌ی سێیه‌م: ئیعدام نه‌کردنی حه‌بیب الله له‌تیفی

فه‌ولێکی به‌رچاوی دیکه‌ی پژاک له‌ جه‌ره‌یانی جێبه‌جێ نه‌بوونی سزای ئیعدامی خوێندکاری کورد، حه‌بیب الله له‌تیفی، ڕووی دا که‌ ده‌نگی هه‌ندێ له‌ چالاکانی ده‌رهێنا.(9) لێدوانه‌کانی «عه‌بدۆلڕه‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دی» سه‌رۆکی په‌ژاک له‌ ته‌له‌ڤزیۆنی «نه‌ورۆز» له‌ سه‌ر حه‌بیب، دووباره‌ ئه‌و فه‌رزه‌ی سه‌لماند که‌ له‌ نموونه‌ی یه‌که‌م و دووهه‌م باسیان لێ کرا. هاوکات کوردیناسیۆنی پژاکیش به‌ ده‌رکردنی لێدوانێک، سێبه‌ری مه‌رگ که‌ له‌ سه‌ر حه‌بیب ده‌سوڕێته‌وه‌، نه‌بینی و ئه‌م ته‌وه‌ره‌یان له‌ پێناو ئامانجه‌ سیاسیه‌کانیان به‌کار هێنا. به‌شێک له‌ لێدوانه‌که‌ی پژاک به‌م شێوه‌یه‌: «به‌ هه‌ڵوێستی فه‌رزاد، سۆران(عه‌لی)، فه‌رهاد و شیرینه‌کان له ‌9 مه‌ی و هاوکات گوته‌ی حه‌بیوڵا له ‌شه‌وی چاوه‌ڕوانی ئێعدامدا که‌ ده‌ڵێت: «بیستنی بڕیاری له‌سێداره‌دانم هه‌م شیرین و هه‌م تاڵه‌، شیرینه‌که ‌له‌پێناو گه‌له‌که‌مدا ده‌مرم و تاڵه‌ که ‌ئه‌و مردنه‌ به‌ نه‌سیبم نه‌بێت»، ئیتر ئه‌و سیاسه‌ته ‌هه‌ره‌سی هێناوه‌ و ئێران ناتوانێت به‌و سیاسه‌ته ‌خاوه‌ن هیچ ده‌ستکه‌وتێک بێت.»

پژاک درێژه‌ ده‌دات: «هه‌ڵوێستی ئه‌م هه‌ڤاڵانه ‌‌خاوه‌ن په‌یامێکی به‌شکۆیه‌ بۆ ئێمه … ئه‌وه ‌بانگه‌وازییه‌ که ‌له‌پێناو به‌رفراوانتر کردنی تێکۆشان به‌ پشتبه‌ستن به‌گه‌ل و چیاکانی کوردستان هه‌ر له ‌ئیلامه‌وه ‌هه‌تا ماکۆ.»(10)

لێدوانه‌که‌ی په‌ژاک له‌ به‌شی فارسی ماڵپه‌ڕی نه‌ورۆز تیڤی به شێوه‌یه‌کی دیکه‌ دانراوه‌، واته‌ رسته‌یه‌کێ له‌ به‌شی کوردی هه‌ڵگیراوه‌: «…برای همین، اعدام حبیب‌الله لطیفی همچون ‹کادری› مبارز…».(11)

ئه‌م ئه‌ده‌بیاتی نووسینه‌، له‌ پاڵ وروژاندنی هه‌ستی خه‌ڵک، یاری کردنه‌ به‌ ژیانی خوێندکارێکی 27 ساڵه‌ی کورد! ناوبردن له‌ حه‌بیب له‌ ته‌نیشت تێکۆشه‌رانی دیکه‌ که‌ ئیعدام کراون و تاوانێکی هاوشێوه‌یان هه‌بووه‌، له‌ لایه‌ن حیزبێک که‌ تاوانه‌که‌ی ئه‌و زیندانیانه‌ ئه‌ندامه‌تی له‌و حیزبه‌ بووه‌، هیچ ده‌سکه‌وتێکی له‌ پێناو پاراستنی گیانی ئه‌و نیه‌ و ده‌توانێ زۆریش مه‌ترسیدار بێت. ناوبردن له‌ که‌سێک که‌ له‌ گرتووخانه‌ی شاری سنه‌ ڕاگیراوه‌ و هه‌رکات ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ کردنی سزای ئیعدامی له‌ سه‌ر وه‌کوو «کادر» و ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه‌، ته‌نیا که‌ڵک وه‌رگرتنه‌ له‌ ژیانی گه‌نجێکی کورد له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و حیزبه‌. فه‌ول!

 نموونه‌ی چواره‌م: ئیعدامی حسێن خزری

فه‌ولیکی سیاسی که‌ پژاک له‌ پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی خه‌به‌ری ئیعدامی حسێن خزری تووشی بوو، زه‌ق کردنی پارادۆکسێک بوو له‌م پارته‌. پژاک هه‌موو کات باس له‌ «یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی» ده‌کا و خۆی به‌ خۆلقێنه‌ری ئه‌م گوتاره‌ ناو ده‌با، به‌ڵام له‌ پراکتیکدا و به‌ شێوه‌ی به‌رچاو له‌ که‌یسی حسێن خزری تووشی هه‌ڵه‌ بوو. به‌شێکی زۆر له‌و هه‌ڵه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌ڵوێستی ئه‌م حیزبه‌ له‌ پێناو باشوری کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێم.

له‌ به‌شێک له‌ لێدوانه‌که‌ی پژاک پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی خه‌به‌ری له‌ سێداره‌دانی حسێن خزری به‌م شێوه‌یه‌ هاتووه‌: «لە دەرەنجامی کۆبوونەوەی شورای ئەمنیەتی نەتەوی تورکیا، بڕیاری هێرش کردنە سەر پرۆژەی خۆبەڕێوبەری دیمۆکراتی درا. بە مەبەستی رەوایەتی دان بەم بابەتەش، هەوڵیان دا کە جەلال تاڵەبانی هەم وەک کوردێک و هەم وەک سه‌ۆک کۆماری عێراق بەکار بهێنن.»

پژاک هه‌ر له‌م به‌یاننامه‌ ده‌نووسێ: «دەوڵەتی ئێرانیش لە چوارچێوەی هەمان گەلەکۆمە … کەڵکیان لە هوشیار زێباری وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق هەم وەک کوردێکی سەر بە پارتی دیمۆکراتی کوردستان و هەم وەک وەزیری عێراق وەرگرت.»

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، دژ به‌ حکوومه‌تی هه‌ریمیش ئاوه‌ها ده‌نووسێ: «…(پیلان گێران) ئەمجارەشیان کەڵکیان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان … وەرگرت.»

پژاک له‌م لیدوانه‌ به‌م شێوه‌یه‌ هووشیار زێباری به‌ جه‌للادی قه‌تڵی حسێن خزری ناوده‌بات: «هەر وەک پێشتر ئاماژەمان پێکردبوو بەرپرسیاری لە سێدارەدانی چالاکان و شۆڕشگێرانی کورد لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی و تەنانەت جەلادی قەتڵی شەهید ‹حوسێن خزری’، هوشیار زێبارییە.»(12)

له‌م لێدوانه‌ی پژاک ئه‌وه‌نده‌ی هێرش کراوه‌ته‌ سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی باشووری کوردستان و به‌رپرسانی، ئه‌وه‌نده‌ هێرش نه‌کراوه‌ته‌ سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران، وه‌کوو لایه‌نی به‌رانبه‌ر و جێبه‌جێ که‌ری سزای ئیعدامی حسێن خزری. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پژاک دژ به‌ گوتار‌ی «یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌ییه‌» که‌ هه‌موو کات ناوی لێده‌بات و خۆی به‌ خۆلقێنه‌ری ده‌زانێ. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ ده‌توانێ ته‌نیا ڕق و کینه‌ی زۆرتری به‌شێک له‌ کۆمه‌ڵگای کوردی، له‌ به‌شیکی دیکه‌ی به‌ دواوه‌ بێت! فه‌ول!

کۆتایی:

1- پارتی ژیانی ئازاد کوردستان، پاش 7 ساڵ خه‌بات ئه‌بێت به‌و ئاکامه‌ گه‌یشتبێت که‌ به‌رپرسیاره‌ له‌ پێناو پاراستنی گیانی ئه‌ندامانی خۆی. سه‌ردانی دروشمی «پژاک پارتی شه‌هیدان» و عادی بوونه‌وه‌ی به‌کاربردنی وشه‌ی «شه‌هید»، «مه‌رگ»، «ئیعدام»، «گیان له‌ ده‌س دان» و … و هاوکات بیستنی زۆری ئه‌م وشانه‌ له‌ میدیاکانی ئه‌م جه‌ره‌یانه‌، له‌وانه‌یه‌ چه‌وساوه‌یی خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگای کوردی و گوشار له‌ سه‌ر چالاکان پیشان بدات، به‌ڵام بێ هیوایی و دێپرس بوونی سیاسی به‌دواوه‌ بێت. «شیعریه‌تی سیاسی» له‌ پژاک زۆر زاڵه‌، گه‌ڕان به‌ دوان قاره‌مان و دروست کردنی قاره‌مان له‌ به‌رانبه‌ر گیان له‌ ده‌سدانی مرۆڤه‌کان و ئه‌و چالاکانه‌ که‌ له‌وانه‌یه‌ پاش نه‌سڵێکی دیکه‌ وه‌ک ئه‌وانه‌ نه‌بینینه‌وه‌، له‌ پژاک زۆر زاڵه‌، ئه‌مه‌ش ئاکامه‌که‌ی ده‌بێته‌ ئه‌وه‌ که‌ هه‌وڵ دان بۆ پاراستنی گیانی لاوێکی کورد و رزگار کردنی له‌ مه‌رگ و ئیعدام، ده‌که‌وێته‌ به‌ر سێبه‌ری دروست کردنی قاره‌مان و شه‌هیدێکی دیکه‌. ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ هه‌ر حیزبێک و جه‌ره‌یانێک، له‌ پێناو پاراستنی ئه‌ندامانی خۆی به‌رپرسیاره‌ و هه‌وڵ نه‌دان بۆ پاراستنی گیانی ئه‌ندامان، دژ به‌ پرینسیپی رێکخراوه‌ییه‌.

2- پژاک زۆربه‌ی هه‌ڵوێسته‌کانی خۆی به‌رانبه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران، وه‌کوو هه‌ڵوێستێکی واکۆنێشی (دژ کرده‌وه‌یی) و پاش هه‌ڵسووکه‌وتی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ل گیراوانی سیاسی به‌ تاوانی ئه‌ندامه‌تی ئه‌م پارته‌، ته‌عریف ده‌کات. ڵه‌م ڕوانگه‌وه‌ هه‌ڵوێستی پژاک هه‌ڵه‌یه‌. ئه‌م جۆره‌ کاری سیاسیه‌، دان پێدانان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ له‌ زیندانه‌کاندان و به‌ تاوانی ئه‌ندامه‌تی پژاک گیراون، ئه‌ندامی ئه‌وانن، ئه‌مه‌ش سزای ئیعدامی به‌ دواوه‌یه‌. ڕه‌نگه‌ زۆرتر بوونی سزای ئیعدام له‌ سه‌ر ئه‌ندامانی پژاک له‌م ڕوانگه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ بگرێ. ئه‌م هه‌ڵسووکه‌وته‌، یاری کردن به‌ گیانی مرۆڤه‌کانه‌ و چاو به‌ستنه‌ له‌و ڕاستیانه‌ی که‌ ئێستا له‌ کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران دان. چاو به‌ستن له‌وه‌ی که‌ هێشتاش سزای ئیعدام بۆ سه‌ر چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی به‌رێوه‌ ده‌برێ.

3- تاوانبار کردنی لایه‌نێکی دیکه‌ی کوردی له‌ به‌شێکی دیکه‌ی کوردستان بۆ ئیعدامی چالاکانی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، تراژیدیه‌کی دیکه‌یه‌ که‌ ئاکامی تراژیکی به‌ دواوه‌یه‌. ناوبردن له‌ که‌سێکی دیکه‌ وه‌کوو «جه‌للاد» دژ به‌ یه‌کێتی نه‌ته‌ویی و ئاکامی زۆرتراژیکتری به‌ دواوه‌ دێت.

4- ڕوانینی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی ئه‌م وتاره‌ ته‌نیا بۆ لێدانی «زه‌نگی خه‌ته‌رێکی مه‌ترسیدار» بوو که‌ نووسه‌ر پێی وایه‌ پژاک گرتویه‌تی به‌ر و ئاکامه‌که‌ی بۆ ئه‌و حیزبه‌ ده‌توانێ زۆرتر بوونی ژماره‌ی شه‌هیدانی بێت، به‌ڵام بۆ گه‌ل، ئاکامێکی ترسناکی هه‌یه‌ که‌ سه‌ره‌تا له‌ده‌س دانی ڕۆڵه‌کانیه‌تی و پاشان بێ هیوایی و ترس له‌ شۆڕش و خه‌باته‌.

دووباره‌ دوپات ده‌کرێته‌وه‌ که‌ ئه‌م وتاره‌ ته‌نیا له‌ پێناو شرۆڤه‌ی هه‌ڵوێستی پژاک بوو. به‌ دڵنیایه‌وه‌ نووسه‌ر چاوه‌ڕێی وڵامی ئه‌و حیزبه‌ و لایه‌نگرینیشی دا ده‌مێنێت، به‌ڵام له‌ چوارچێوه‌ی پرینسیپی ژورنالیستی و به‌ به‌ڵگه‌، نه‌ک تاوانبارکردنی که‌س یا که‌سانێک و ته‌نانه‌ت به‌ ناوی ناڕاست بابه‌ت نووسین!

***

1- مه‌به‌ست له‌ وشه‌ی ئیعدامی سیاسی، جێبه‌جێ کردنی سزای ئیعدامی ئه‌و چالاکانه‌یه‌ که‌ به‌ تاوانی سیاسی گیراون و سزا دراون.

2- له‌م ڕوانگه‌وه‌ ده‌کرێ هه‌ندێ نموونه‌ ناو ببرێت:

– که‌یومه‌رس و نادر محه‌ممه‌دی، به‌ تاوانی ئه‌ندامه‌تی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران.

– ئێحسان فه‌تاحیان، به‌ تاوانی ئه‌ندامه‌تی کۆمه‌ڵه‌.

– حه‌سه‌ن حیکمه‌ت ده‌میر (عه‌گید) به‌ تاوانی ئه‌ندامه‌تی پژاک

3- له‌م خه‌به‌ره‌ ناو له‌و ماڵپه‌ڕه‌ نه‌براوه‌، به‌ڵام به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ری سه‌ره‌کی پژاک که‌ به‌ ناو ئه‌و پارته‌یه‌ زۆر چالاک نیه‌، ده‌کرێ ماڵپه‌ڕێکی نزیک ئه‌و پارته‌ بێت.

4- http://www.dadsara.ir/Default.aspx?tabid=41&ctl=Edit&mid=387&Code=197

5- http://www.jahannews.com/vdcawmn6u49n6y1.k5k4.html

6- http://www.bbc.co.uk/persian/iran/2010/05/100509_l01_execution_kamangir.shtml

7- http://www.fardanews.com/fa/news/52768/%D8%A7%D9%86%D9%81%D8%AC%D8%A7%D8%B1-%D8%AE%D9%88%D8%AF%D8%B1%D9%88-%D8%AF%D8%B1-%D8%BA%D8%B1%D8%A8-%D8%AA%D9%87%D8%B1%D8%A7%D9%86

8- http://ettelaat.se/08-juni/news.asp?id=29397&sort=

9- http://rojhelattimes.org/read.php?id=1841

هه‌روه‌ها وته‌کانی شه‌هلا ده‌باغی له‌ سه‌ر پژاک له‌ له‌ سه‌ر ماڵپه‌ری رۆژهه‌ڵات تایمز نه‌مانوو، به‌ڵام له‌ گووگڵ که‌ش ماوه‌:

http://webcache.googleusercontent.com/search?q=cache:F8TBCUc31BEJ:rojhelattimes.org/read.php%3Fid%3D1857+%D8%B4%D9%87%E2%80%8C%D9%87%D9%84%D8%A7+%D8%AF%D9%87%E2%80%8C%D8%A8%D8%A7%D8%BA%DB%8C+%D9%88+%D9%BE%DA%98%D8%A7%DA%A9&cd=5&hl=sv&ct=clnk&gl=se

10- http://newroz.tv/kurdi/index.php?option=com_content&view=article&id=3578:2010-12-27-15-02-10&catid=30:hewal

11- http://newroz.tv/farsi/index.php?option=com_content&view=article&id=4080:2010-12-27-16-16-46&catid=1:akhbar

12- http://newroz.tv/kurdi/index.php?option=com_content&view=article&id=3658:2011-01-17-16-53-01&catid=30:hewal

….

بەشێک لە بۆچوونەکانی هاوڵاتیان لە ماڵپەری بۆڕۆژهەڵات لە ژێر ئەم بابەتە:

نەوید-مهاباد|25 Jan 2011 – 02:49

ئەرێ کاکە کاتێک وتیان زیندانی سیاسی ئیتر دیارە کێشە کێشەیەکی سیاسیەو دەربەستی ئەوەش نیە کە حقوق دەڵێ چی و ناڵێ چی! ئەو شتانە بۆ گیراوێکی ئاسایی رەنگە راست بن بەڵام بۆ کەسی سیاسی کوجا مەرحەبا!

کۆژان|24 Jan 2011 – 17:17

سڵاو!

به‌رێز کاك ئاسو دیاره‌ ره‌خنه‌گرتن مافی هه‌موو تاکیکی کورده‌ به‌ گشتی وه‌ به‌ تایبه‌تی رۆژنامه‌وان وه‌ رۆناکبیران به‌لام ره‌خنه‌ی به‌ریزت له‌وه‌ به‌دوره‌ تۆ باس له‌ فاولی پژاک ده‌که‌ی له‌ کاتی که‌ شه‌هید فه‌رزادی که‌مانگرو هاوریکانی له‌ سیداره‌ دران تۆ له‌و کاته‌دا چه‌ندین جار له‌ به‌رنامه‌کانی نه‌وروز تیڤیت به‌شداری کرد به‌ تایبه‌تی به‌شی فارسی ئایه‌ ئه‌و کات بۆ باسی ئه‌و فاوله‌ت نه‌کرد من پیموایه‌ کورد به‌ گشتی فه‌قه‌ت له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌گه‌ری وه‌ رۆژنامه‌وانانی کورد وه‌ رۆناکبیرانی کورد وه‌ك ره‌سولی نادری ده‌که‌ن له‌ سه‌ره‌تای شه‌ری کوماری سیداره‌ی ئیران له‌گه‌ل کورد ئه‌و کات به‌ پاسدارانیان ده‌وت مجاهید له‌و کاته‌ی که‌ شاری مه‌هاباد داگیرکراوه‌ خه‌لک زۆر چۆنه‌ ده‌رێ له‌ گوندیکی ناوچه‌ی مه‌هاباد ره‌سولی نادری ده‌چیت گۆرانی بۆ پیشمه‌رگه‌کانی هیزی پیشه‌وا ده‌لیت ده‌لیت پیشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموکرات هه‌موویان 14 سالن وه‌ ئارپی چی له‌ شانن ئه‌م گۆرانیه‌ به‌ پاسداره‌کان ده‌گاته‌وه‌ ده‌چن ره‌سۆلی نادری ده‌گرن پێ ده‌لین بۆ چی وتوته‌ پیشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموکرات هه‌موویان 14 سالن وه‌ ئارپی چی له‌ شانن ره‌سۆلی نادریش ده‌لیت ئاخر پاره‌یان داومه‌ی ئیوه‌ش پاره‌م ده‌نی تا به‌ ئیوه‌ش هه‌ل به‌لیم پاسداره‌کان پاره‌ ده‌ده‌ن به‌ ره‌سۆلی نادری ئه‌ویش ده‌لیت ئارته‌شی 20 میلوینی پیشمه‌رگان ده‌ترینی جا ئه‌و کات ده‌یان وت پاسداره‌کان له‌ خۆشیان جیگه‌یان نه‌ده‌بووه‌ ئه‌م شه‌تم بۆ ئه‌وه‌گیراوه‌ که‌ ئیمه‌ هه‌موولایه‌کمان ئاواین کاك ئاسۆ له‌وانه‌یه‌ له‌ نه‌ورۆز تیڤی دۆر خرابیته‌وه‌ بۆی ئیستا وه‌خۆ که‌وتوه‌ به‌لام له‌ کاتی خۆی له‌ نه‌ورۆز تیڤی شتیکیتری ده‌وت دیاره‌ پژاک له‌ ره‌خنه‌ ناترسی چه‌ندینجار سه‌روکی پژاک وتویه‌تی وه‌رن ره‌خنه‌ بگرن چۆنکه‌ هه‌موو که‌سیک هه‌له‌ ده‌کات جا کاتیک که‌سیک یا لایانیک هه‌له‌ی کرد که‌ ده‌وکه‌ویته‌ به‌ر ره‌خنه‌ جیگه‌ی خۆشحالیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌له‌یکیتر رونه‌داته‌وه‌ به‌لام کاك ئاسو وه‌ نه‌بیت ئاگای له‌وه‌ نه‌بیت که‌ پژاک پی خۆشه‌ ره‌خنه‌ی لی بگیریت به‌لام کاك ئاسو ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌ی گرتووه‌ ده‌بوو له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م ره‌خنانه‌ش به‌ دیلی دانابا لیردا من له‌ کاك ئاسو ده‌پرسم ئایه‌ تو به‌دیلت بۆ ره‌خنه‌که‌ت داناوه‌ ئه‌گه‌ر به‌ دیلت هه‌بی ئه‌وه‌ جیگه‌ی سۆپاسو پیزانینه‌ ده‌بی ده‌ست خۆشیت لی بکری به‌لام ئه‌گه‌ر به‌ دیلت نه‌بیت ره‌خنه‌که‌ت ده‌چیته‌ خانه‌ی توره‌ی خۆت یا به‌رژه‌وندی له‌ خه‌ته‌رکه‌وتنی خۆت جا هه‌رچی بیت هیوادارم تاکو ده‌توانن ره‌خنه‌ بگرن به‌لام ره‌خنه‌کان روخینه‌ر وه‌ له‌ به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نه‌بن به‌لکو بۆ چه‌کسازی بیت ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌وان وه‌ رۆناکبیرانی ئیمه‌ تیژ بین بن به‌ قازانجی گشتی ئیمه‌ی کورده‌.

abe|24 Jan 2011 – 10:41

بۆ کاک محەمەد

بۆکانی چاکی وڵام داوەتەوە و منیش پرسیاریکم هەیە لە کاک محەمەد و کاک سەباح ئەدی جەنابت چوونە لە زیندانی رژیم نەجاتت بوو؟

هیمن|24 Jan 2011 – 04:03

بو بو کانی!!! ئه و شیوه تیروانینه ی جه نابت به کاری داکوکی کردن له سکینه ئاشتیانی دیت نه ک داکوکی کردن له قاره مانیک. محمد شریف ده لیی، کیشه ی پرونده ی زینب جلالیان ئه وه یه که داکوکی له ریبازه که ی ده کا و حازر نیه غه له ت نامه مور کا. ئیمه له ئاست حه ماسه ی زینه ب و زینه به کان مافی ئه وه مان نیه، منه تیان له سه ربکه ین و وه ک جه نابت بلیین چون ئه و حوراگری ده کا و کایه به گیانی خوی ده کا، ئیمه له خووه سه ری خومان دیشینین

بۆکان|24 Jan 2011 – 02:52

بەڕێز محەممەد

بە پێی قسەی جەنابت و شاهیدی دانی ئەو برادەرە بێ، ئەو بەند کراوانە بۆ خۆشیان هەر وەک پژاک و کۆماری ئیسلامی پێیان خۆشە ئیعدام بکرێن. دەی کە ئاوا بێ، ئێمە بۆ بچینە بەر دەرکی سەفارەتان و تەزاهوڕات بکەین دژ بە ئیعدام کردنیان؟ مادام هەمو رازین بە ئیعدامەکە، ئەو خەڵکە خۆیان شێت کردوە ئیعتراز دەکەن.

پاشان بەشێک لەو کەسانە وەک کاک ئاسۆ باسی کردوە بە تۆمەتی ئەنجام دانی تەقینەوە و کار و باری لەو جۆرە بۆ پژاک ئیعدام دەکرێن و وەک بەڕێز ئاسۆ ئیشارەی پێ داوە پژاکیش تاوانەکەیان پشت راست دەکاتەوە. بە قسەی بەڕێزت بێ کۆماری ئیسلامی لە سەپاندنی حوکمی ئیعدام بە سەر ئەو کەسانە حەقی بە دەستە!!!!!!!!!!!

حەتا ئەگەر ئێوە راستیش بڵێن، دیسان فەرهەنگی خۆ بە کوشت دان و شهادت طلبی زۆر دیاردەیەکی مەنفیە و تەنیا لە تەشکیلاتە پۆلیسی و پۆلپۆتیەکان دەوەشێتەوە.

rzgar|24 Jan 2011 – 02:30

کاک ئاسۆ به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌رێزانه‌ من نه‌ سۆپاست لێده‌که‌م نه‌ ده‌ستخۆشی چوون پێشتر له‌ به‌رنامه‌ و پرۆگرامه‌کانی په‌ژاک دا به‌شداریت ده‌کرد ….

————————————

رۆژهەڵات تایمز: بەڕێز تکایە ئەگەر سەرنجت لە سەر ناوەرۆکی بابەتەکە هەیە، رای خۆت بنوسە، ئەگینا گەڕانەوە بۆ ناو ژیان و رابردووی نووسەر، پێوەندی بە بابەتەوە نییە و بڵاو ناکرێتەوە

محه‌مه‌د|24 Jan 2011 – 01:19

له‌ سه‌ر تۆڕی فه‌یس بووکی یه‌کێک له‌ هاوڕێیانمان ئه‌م بابه‌ته‌ی ئاسۆ ساڵح بڵاوکرابوه‌وه‌ و هه‌ندێک مشتومڕی لێکه‌وتبوه‌وه‌ به‌ڵام کاک سه‌باحی نه‌سری که‌ له‌ گه‌ڵ زۆربه‌ی ئه‌و گیراوانه‌دا هاو به‌ندی بووه‌ له‌ به‌شی کۆمێنته‌کاندا وه‌ڵامێکی ناراسته‌و خۆی ئه‌و بابه‌ته‌ی دابوه‌وه‌ منیش به‌ ئیجازه‌ی خۆی پێم باشه‌ ئه‌و وه‌ڵامه‌ی کاک سه‌باح دابنێم به‌و هیوایه‌ی که‌ رۆژهه‌ڵات تایمز بێ لایه‌نانه‌ بڵاوی بکاته‌وه‌

سه‌باح نه‌سری : بەڕێزان لەو گەرم و گوڕی خەباتی رۆڵەکانی گەلەکەمان بە تاێبەتی لە ناو زیندانەکان زۆرم پێ خۆشە کە ئەو کەلتوورە لە خەبات و تێگەیشتن لە چەمکی بەرخۆدان لە ناو زیندانەکان بکەوێتە بەر باس.لە بەر ئەوە کە بە بینینی ئەو نووسراوە هەست دەکەم کە ئەو بەڕێزە ئاگاداری گۆرینی مانای زیندان نییە و تێناگات کە لە لای ئەو زیندانیانە کە بوون بە قارەمانی گەلەکەێان و جێ ئافەرینی گەلانی دیکە لە بەر خۆراگرییان بوو لە ناو زیندانەکان. باشە ئەوان پێداگرییان لە سەر چی دەکرد و پەروەردەی کامە دەزگای فیکری و پەروەردەیی بوون؟.ئەوان زیندانیان بە کۆتایی خەبات نەدەزانی،لە زیندان خۆیان نەدەشاردەوە و هەر ئەو جورە کە بوون هاواریان دەکرد کە لە سەر چی و لە بەر چی گیراون، ئەوان هەم لە ئیتلاعات و هەمیش لە لای بە ناو دادوەرەکەوە داکوکییان لە بیر و باوەریان دەکرد و دەیانگوت ئێمە ئەوەین،ئەوان بە بەزەییەوە سیاسەتیان نەدەکرد و ئاگاداری کردەوەکان و وتنەکانیان بوون.

مەبەستم ئەوەێە کە ئەو شێوە نووسینە کە لەو چەن رستە هاتووە لە زهنیەتێکەوە سەرچاوە دەگرێ کە حەز دەکا ئەو کەسانە کە گیانیان بەخت کردووە وەکوو قوربانی چاو لێبکاو پێواێە ئەوانیش نەێاندەتوانی بێنە سەر کامێرا یان دوای سێ رۆژ لە زیندان بە چاوی گریانەوە دەستی لیکۆڵەرەکانیان ماچ کەن و بێنە دەرو و دواتریش……

لێرە موخاتەبی من ئەو کەسانەێە کە کامنتیان داناوە نەک نووسەری ئەو رستانە و وەکوو کەسێک کە ماوەییک لە گەڵ ئەو گیانبەختکراوانە لە زیندانەکانی سنە و تارن بووم بە بێ وژدانی دەزانم ئەگەر نەڵێم ئەو کەسانە بە شانازیەوە لە هەموو جێگەیک لە پارتەکەیان خاون دەردەکەوتن و شەرم و تەعاروفیان لە گەڵ کەس نەبوو.ئەوان چاوەڕی ئەوە نەبوون کە پارتەکەیان لێدوانیان لە سەر بدات یان بترسن لەوە کە بۆ قاتڵەکەێان دەرکەوێت کە سەر بە کامە پارتن،بۆ ئاگاداریتان، ئەو بەڕێزانە هەر لە رۆژەکانی یەکەمەوە لە سەر رەوایی خەباتی گەلەکەێان و پارتەکەێان لە ئیتلاعات و ژورەکانی ئەشکەنجە و لێپرسینەوە کەوتنە ناساندنی کەساێەتی شورشگێرانەی خۆێان و لە بەر ئەوەش تا پەتی سێدارە چوون.

ئەگەر لە بەر ترس لە تێکەڵبوونی چرکەێکی ژیانی فەرزاد و فەرهاد و عەلی و حەبیب بەم رخنە هەلپەرەستە نەبواێە و لە بەر ئەوە نەبیت کە ئەو چەن رەستە بە ناو رخنە لایق بە وڵامدانەوە نازانم باسم دەکرد کە ئەو هاوڕیانە کێ بوون و تێگەیشتنیان لە خەبات و ستەم و زیندان چی بوو……

موختار زارعی|23 Jan 2011 – 23:47

کاک ئاسو ده ست خوش بی بو لیدوانه که ت

پرسیاری من له په ژاک ئه وه یه که چون ئه و کرده وه تیروریستیانه ی خوی پاسا ده کات کوشتنی سه رواز ه کان له پاسگای روانسه ر به ته واوی کرده وه ییکی تیروریستی بوو به لام له جیاتی داوای لیبوردن له خه لک پیوه ئه نازیت!!! من پیم وایه ئیمه وه ک چالاکوانانی مافی مروف نابیت چاومان له کرده وه ی تیروریستی پارتیک دابخه ین تنیا له به ر ئه وه ی کورده.جا ئه گه ر وابیت ده ی خو سه له فیه کان قاره مانترن

ئاشنا|23 Jan 2011 – 23:18

به ریزانی روژهه لات کامنته که ی منتان به ده س گه یشت؟ یان دویارهی بکه مه وه؟

———————-

رۆژهەڵات تایمز: بۆچوونەکەت گەیشتووە بەڵام هیچ پێوەندی بە ناوەرۆکی بابەتەوە نییە و بەو هۆیەشەوە بڵاو نەکراوەتەوە. ئەگەر مایلی خۆت جێ بێڵی، دەتوانین راستەوخۆ بۆ نووسەری بنێرین بۆ دیالۆگ لە ناو خۆتان دا

بە سپاسەوە

Akar|23 Jan 2011 – 22:15

Slaw barezan

Dasxoshi la Kak Aso Salah dakm, ka shtekani zor bajeya wa zorish dll soozana nosiwiti. Yek away ka PEJAK ziadi basi bashur dakat, awanda basi dajir kerrani kordostan nakat. Awa halleyeki zor zor gauraya. Harwaxtek harkassek gira awan xoy le dakn ba saheb. Ka hatta agr iwanish bet dabe awan be dangi le bikn, bo way ka hukumati seedara kamtr aw rolana seza bda.

Chon awana nabet har tryan bikeyn. Ema jegaman garm u narma lera, nabe ba raq hallash bo rolakan bnerin, ka xoyan ba kusht bdn. Xwen rashtn hoonar nya. Hoonar awaya ka ema ba sheweyekiaramu bash tako aw jegay betwanin, xo la xwen rezhi, grtn u ehdam bargeri bikeyn.

Ba jegay awa ke emaIRAN(hookomati seedare) mahkum bikeyn ziatr. Dachin Hushyar Zrebari ba qatli Husseini Xzri danasenin. Ka ba berway mn awa halleyeki gauraya. Ema dabe sahi bikeyn, ptr le yek nezik binawa bo way ka betwanin ba amanji xoman bigeyn.

Dllnyam PEJAK batene natwane hich bekat, balko nak faghat PEJAK, hich hizbekani dikash betenya hichyan bo nakret. Bashtr awaya ka ema awanda basi yektr nakeyn. Dast bdeyne naw desti yektr u ba fekri yektr regayeki bash bebininawa ka chidi zher dast nabin. Aw rola jwanana la dast nadeyn.

اسعد احمدزاده|23 Jan 2011 – 20:01

«له‌م لێدوانه‌ی پژاک ئه‌وه‌نده‌ی هێرش کراوه‌ته‌ سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی باشووری کوردستان و به‌رپرسانی، ئه‌وه‌نده‌ هێرش نه‌کراوه‌ته‌ سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران، وه‌کوو لایه‌نی به‌رانبه‌ر و جێبه‌جێ که‌ری سزای ئیعدامی حسێن خزری. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پژاک دژ به‌ گوتار‌ی «یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌ییه‌» که‌ هه‌موو کات ناوی لێده‌بات و خۆی به‌ خۆلقێنه‌ری ده‌زانێ. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ ده‌توانێ ته‌نیا ڕق و کینه‌ی زۆرتری به‌شێک له‌ کۆمه‌ڵگای کوردی، له‌ به‌شیکی دیکه‌ی به‌ دواوه‌ بێت! فه‌ول!»زۆر راسته.

مه‌سعود|23 Jan 2011 – 19:28

کاک ئاسۆی به‌ڕێز ده‌سته‌کانت خۆش بێ. لێکدانه‌وه‌یه‌کی ورد و ژیرانه‌ت له‌ راستییه‌کی تاڵ کردوه‌. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م پارته‌ نووسیوتانه‌ به‌شێکه‌ له‌و هه‌ڵه‌ سیاسییانه‌ی که‌ به‌داخه‌وه‌ به‌ دیققه‌ت و لێکدانه‌وه‌وه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی راسته‌قینه‌ی! په‌ژاکه‌وه‌ په‌یڕه‌و ده‌کرێن. ئه‌م سیاسه‌ته‌ی پژاک ئه‌وه‌نده‌ی هاوئاهه‌نگی و هاوته‌ریبی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و کرده‌وه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌ماندا هه‌یه‌ که‌ زۆر جا ئینسان لێی تێک ده‌چێ که‌م سیاسه‌تانه‌ی پژاک زیاتر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی کێ دان؟! خودی پژاک یان کۆماری ئیسلامی؟!! یان شایه‌دیش هه‌ردووکیان. به‌و هیوایه‌ی ئه‌و رۆڵه‌ کوردانه‌ی به‌ دڵپاکییه‌وه‌ ریزه‌کانی ئه‌م پارته‌ بۆ خزمه‌ت به‌ گه‌له‌که‌یان هه‌ڵده‌بژێرن ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان ده‌ستکه‌وێ که‌ پژاک و سیاسه‌ته‌کانی ئه‌وجۆره‌ی هه‌یه‌ بناسن

ئازاد|23 Jan 2011 – 19:08

دەست خۆش ئاسۆ گیان بابەتەکەت جوانە هەرچەند پێم وایە دەکرا قوڵتریش ببیەوە.

نازانم فاولی سیاسی پژاک لە روانگەی بەڕێزتەوە هەڵەی سیاسیە یان ئەوەی کە فاولێکی بە ئانقەست و بە مەبەستی فێڵ لێ کردنە. چونکە بە بڕوای من ئامانجی بە کوشت دانی ئەو زیندانیانە لە ناو سیاسەتی هەر دو لای پژاک و کۆماری ئیسلامیدا گونجاوە و تەنانەت پێم وایە ئەو ئامانجە هاوبەشە جۆرێک سازانی راستەوخۆ یان ناراستەوخۆی ئەو دو لایەنەی لە پشتە.

runak|23 Jan 2011 – 18:45

spas bo nusine joaneket, ke erki nuserit beje hi’nave. Berasti de kati’k da hemu xelk ti’dekos’n regeyek bbinneve bo gorini iedai rolekani kurd,kaye krdn be gyani van zor run u nasrave v xelk dezani› ke ev kare le layen hizbi’ki syasi diktatori, bi› mesulyeti v hizbperesti›. evan ch joabi dayk u kes u kari ev rolane dedeneve. hetta ege ev rolane be hoi ihsasateve razi be mrdn bnegerzindu bun de fazi’ki dikei jyanyan da belku peshiman bneve. shustushui mi’ski javanni kurd be rai mn ferghi’ki nye le gel shustushui mi’shki jevanani besiji le kati s’eriIranu Eragh yan nardni javanan bo xoteghineve le niev Taliban da. PJAK mesule beranber xelki kurd, ev rolane v Tarixi kurd. Eve politik nye eve ghumari mndalanye u akamishi dorane, nishanei brdnevei hest beramber kari aghlaneie ke dujmn kelki li’verdegrie u pi’xoshe. dujmn be amanji xoi ke kushtni rolekani kurde dega, evan chian li› kem nabiteve. I’me debi› vushiartr bin…

بیژه‌ن قاره‌مانی|23 Jan 2011 – 17:07

ئاسۆ ساڵح هیژا ! ده‌ستان خۆش بێ له‌ سه‌ر شێوه‌ هه‌ڵوێست گرتنی پژاک دکری زۆر زیاتر له‌وه‌ بنووسره‌ . دێاره‌ باس و بابه‌تی ئێوه‌ هه‌ڵگری فاکت و سه‌رچاوه‌ی که‌ گرێنگی تایبه‌تی هه‌یه‌ . ڵه‌ گه‌ڵ ڕێزم بیژه‌ن

قادر|23 Jan 2011 – 16:20

من بەراستی دەسخۆشیت پێدەلێم زۆرجوانو پوخت وە بەرۆژۆ کات شتەکانت باس کردوە خۆ ناتوانێت لەمەش حاشا بکات.

برچسب‌ها: , , , , , , , , , , , , , , , , ,

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

درحال اتصال به %s


%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: