ئەرشیوی مانگی هەشتی ساڵی ٢٠٠٧ی ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت/ ١

ئه‌و 22 نوینه‌ری کورد ‌ به‌ زمانی تورکی سویند ده‌خون و ئه‌مه‌ش ده‌قی سوینده‌که‌:

«بو هه‌بوونی ده‌وله‌ت و سه‌ربه‌خوبوونی، یه‌کگرتوویی پارچه‌ پارچه‌ هه‌لنه‌گرتوویی ولات و میلله‌ت، سه‌روه‌ری میلله‌ت بی قه‌ید و شه‌رت بپاریزم، من پابه‌ندی سه‌روه‌ری یاسایی کوماری دیموکراتیک و لائیک و پره‌نسیپ و شورشی ئاتاتورک ده‌بم بو پیشکه‌وتن و گه‌شه‌کردنی کومه‌لگا و باوه‌ر ده‌که‌م که‌ هه‌ر که‌س ده‌بی به‌ هاوکاری میللی و دادپه‌روه‌رانه‌ له‌ مافی مروف و ئازادی بنچینه‌یی سوود وه‌رگری و خوی له‌ راستی یاسایی بنچینه‌یی جودا نه‌کاته‌وه‌. من له‌ به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی مه‌زنی تورک به‌ نامووس و شه‌ره‌فی خوم سویند ده‌خوم.»

دوو پارله‌مه‌نته‌ری ژنی كورد، ده‌بنه ئه‌ندامی سه‌رۆكایه‌تی پارله‌مانی توركیا

مانشێت نیوز، ئه‌نقه‌ره: ڕۆژی شه‌ممه‌، دوو پارله‌مانتاری ژنی كوردی سه‌ر به ده‌ته‌په‌، «ئایلا ئاكاد و سه‌باحه‌ت تونجه‌ل» و دوو پارله‌مانتاری ژنی سه‌ر به ئاكه‌په‌، به شێوه‌ی سه‌مبۆلیك و بۆ كردنه‌وه‌ی خولی نوێی پارله‌مانی توركیا، به‌م هۆیه كه گه‌نجترین نوێنه‌ره‌كانن، ده‌بنه ئه‌ندامی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی سه‌مبۆلیكی پارله‌مان .

بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه، پارله‌مانی توركیا كۆبێته‌وه و نوێنه‌ره هه‌ڵبژێردراوه‌كان، سوێندی یاسایی بخۆن و پارله‌مانتارێكی پارتی كۆماری گه‌ل، كه به‌ته‌مه‌نترین، نوێنه‌ری تازه هه‌ڵبژێردراوه، و 4 پارله‌مانتاری تر كه كه‌مته‌مه‌ن ترینی نوێنه‌رانن و هه‌موشیان ئاافره‌تن، ده‌بنه ئه‌ندامانی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی پارله‌مان، تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵبژاردنی فه‌رمی بۆ ئه‌م پۆستانه ئه‌نجام ده‌درێ.

له نێوان ئه‌م دوو ئافره‌ته‌ دا كه ده‌بنه‌ ئه‌ندامی دیوانی 4 كه‌سی سه‌رۆكایه‌تی پارله‌مان. «ئایلا ئاكاد و سه‌باحه‌ت تونجه‌ل»ی كورد و سه‌ر به گرووپی پارتی كۆمه‌ڵگای دێمۆكراتیكیش تێدانه و 2ئه‌ندامه‌كه‌ی تر دوو ژنی سه‌ر به لیسته‌ی ئاكه‌په‌ن. شایانی باسه كه «سه‌باحه‌ت تونجه‌ل» ژنه پارله‌مانتاری كورد (37 ساڵه)، به‌م هۆیه كه له گرتووخانه‌وه‌، وه‌كو نوێنه‌ری پارله‌مان هه‌ڵبژێردراو و به ئه‌ندامه‌تی پ.ك.ك تۆمه‌تباره و یه‌كراست له گرتووخانه‌وه تا پۆستی سه‌مبۆلی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی پارله‌مان، بۆته جێگه‌ی سه‌رنجی ڕاگه‌یاندنی تورك و كه‌وتۆته ناو ڕۆژه‌ڤی مێدیاكانه‌وه.

سه‌رۆكی نوێی كۆمیسیۆنی ماده‌ی 140 ده‌ستنیشان كرا

مانشێت نیوز، به‌غدا: له لایه‌ن نووری مالكی، سه‌رۆك وه‌زیری عێراق، «رائید فه‌همی»، وه‌زیری زانست و ته‌كنه‌لۆژیایی عێراق كه عه‌ره‌بێكی شیعه و سه‌رۆكی پارتی كۆمۆنیستی عێراقه، وه‌كو به‌رپرسی نوێ بۆ «كۆمیسیۆنی ماده‌ی 140» ده‌ستنیشان كرا.

پاش ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی پێشووی كۆمیسیۆنی به‌ڕێوه‌به‌ری ماده‌ی 140 ده‌ستی له كار كێشابۆوه و دوو قۆناخی سه‌ره‌تایی به‌ڕێوه‌بردنی ماده كه له ئاسایی كردنه و سه‌رژمێری هاوڵاتیانی ئه‌م شاره، له كاتی خۆی كۆتایی پێنه‌هاتبوو، دوێنێ ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعوود بارزانی هه‌ره‌شه‌ی ده‌سپێكی شه‌ری ناوخۆی كردبوو ئه‌گه‌ر بێت و كێشه‌ی كه‌ركووك چاره‌سه‌ر نه‌كرێ و دوابه‌دوای ئه‌م لێدوانه، نووری مالكی «ڕائید فه‌همی» وه‌زیری زانست و ته‌كنه‌لۆژی عێراق كه له هه‌مان كاتیش دا سه‌رۆكی پارتی كۆمۆنیستی ئه‌م وڵاته و به ڕه‌گه‌ز شیعه‌یه‌، وه‌كو به‌رپرسی «كۆمیسیۆنی ماده‌ی 140» كه تایبه‌ته به ڕێفراندۆمی كه‌ركووك، ده‌ستنیشان كرد.

به ده‌ستنیشان كردنی فه‌همی، مومكینه هه‌ندێك خێرای بكه‌وێته هه‌موار كردنی ئاقاره‌كانی ماده‌ی 140 كه تا ئێستا دوو قۆناخی سه‌ره‌تایی دواكه‌وتووه و له كاتی خۆی ته‌واو نه‌كراوه و كاتی ڕێفراندۆمه‌كه‌ش، رۆژ به ڕۆژ نیزێكتر ده‌بێته‌وه. هه‌ر ئه‌مڕۆ زانرا كه حكومه‌تی عێراق، ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ی كه بۆ قه‌ره‌بووی عه‌ره‌به هاورده‌كان و كورده  ئاواره‌كان، ته‌رخانی كردووه، زیااد كراوه و ئه‌مه‌ش جارێكی تر، هیواكانی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 زیندووتر ده‌كاته‌وه.

ده‌گوترێ كه قه‌ره‌بووی ئاواره‌كانی كه‌ركووك، تا ئێستا 5 میلیۆن دینار بووه كه به ڕاسپارده‌ی، نێچیروان بارزانی و داخوازی ناوبراو له نووری مالكی ئه‌م بڕه له 5وه بۆ 10 میلیۆن دۆلار به‌رز كراوه‌ته‌وه و لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له به‌غداش، ره‌زامه‌ندی له سه‌ر ده‌ستنیشان كردنی سه‌رۆكی نوێی كۆمیسیۆنی ماده‌ی 140 نیشانداوه.

ڕاگه‌یاندراوی ژماره 6ی كۆمیته‌ی هاوبه شی پشتیوانی له عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار

مانشێت نیوز، سنه: كۆمیته‌ی هاوبه‌شی پشتیوانی له عه‌دنان و هیوا له به‌یاننامه‌یه‌كی نووسراو دا ڕایگه‌یاند كه  ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی وته‌بێژی فه‌رمی ده‌زگای قه‌زایی ئێران خستوویه‌ته پاڵ، عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار و باس له تاوانی غه‌یری ڕۆژنامه‌وانی ئه‌م دوو گیراوه ده‌كات،  ناڕاسته و ئه‌مه‌ كرده‌وه‌یه‌كی ئاسایی له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌یه.

له به‌یااننامه‌كه‌ دا هاتووه كه ئاشكرایه و هه‌ر كه‌س ده‌زانێ كه كۆماری ئیسلامی له‌وه‌تی ده‌سه‌ڵاتی له ئێران گرتۆته ده‌ست به‌رده‌وام و له ڕێگه‌ی ئه‌شكه‌نجه ، چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی، ناچار كردووه كه دان به تاوانگه‌لێك دابنێن كه هیچ كات ئه‌نجامیان نه‌داوه و ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی سیاسته‌ماتیك دژ به رۆشنبیران، رۆژنامه‌وانان، جیابیران، ڕه‌خنه‌گران و چالاكانی بواره جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگا پێره‌و كراوه و ده‌كرێ و ئه‌م كرده‌وه‌یان ئه‌وه‌نده‌ش دووپات كردۆته‌وه كه خۆشیان ده‌زانن، دوور له ڕاستیه.

مێژووی كۆماری ئیسلامی له‌م ڕوانگه‌وه، ئاشكرایه و ڕسوا بووه و ده‌پرسین، گه‌لۆ كام رۆژنامه‌وان و چالاكی مه‌ده‌نی و ڕه‌خنه‌گرێك به تۆمه‌تی دژایه‌تی نیزام و سیخوڕ و ڕووخێنه‌ر و تێكده‌ر، دادگای و مه‌حكووم نه‌كراوه؟ كامیان بووه كه خۆی بۆ خۆی ئه‌م ئیدعایانه‌ی له سه‌ر شاشه‌كان پشتراست نه‌كردبێته‌وه؟ سێناریۆكانی ئایه‌توڵا شه‌ریعه‌تمه‌داری و ئه‌میر ئینتزام و هێرس بۆ مونته‌زیری و سیما خۆمانه‌كانی ره‌ژیم و ڕۆشنبیرانێك وه‌كو سیرجانی، پورزه‌ند، ئه‌فشاری و له‌م دوایانه‌دا، جه‌هانبه گلوو، ئه‌سفه‌ندیاری و هتد، مه‌گه‌ر شایه‌تی ئه‌م یه‌كه نین؟ كه‌وابوو به پێی ئه‌م فاكتانه، «دانپێدادان»ه كانی هیوا و عه‌دنانیش پێویسته هه‌ر له‌م چوارچێوه‌ دا نرخاندنی بۆ بكرێ و ئه‌م تۆمه‌ته پڕ و پووچانه به هیچ شێوه قه‌بووڵ ناكرێن و ئێمه‌ش به‌م زوانه لیسته‌ی ئه م كه‌لوپه‌لانه‌ی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور كه ده‌ستیان به‌سه‌دا گیراوه، بڵاویان ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌سهلمێنین كه ئه‌م تۆمه‌تانه جگه له درۆ و پیلانڕێژی هیچی تر نیه و له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ته‌نیا بۆ ته‌كمیل كردنی سێناریۆكانی كه‌ڵكیان لێوه رده‌گیرێ.

كۆمیته‌ی هاوبه‌شی پشتیوانی له عه‌دنان و هیوا:

له‌یلا حه‌سه‌نپوور، وته‌بێژی  كۆمیته‌ی هاوبه‌ش

كانوونی نووسه‌رانی كوردستانی ئێران

ناوه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ بۆ دێمۆكراسی

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان

كۆمیته‌ی به‌رگری له گیرااوانی سیاسی كورد

ناوه‌ندی حه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفاڵ و ژینۆسایدی كورد، چاك

ئه‌مرۆ 7 كه‌سی تر له ئێران له‌سێداره دران

مانشێت نیوز، مه‌شهه‌‌د: ئه‌مڕۆ داواكاری گشتی مه‌شهه‌د به هه‌واڵنێری فه‌رمی ئێرانی گووتووه كه 7 هاوڵاتی به‌تۆمه‌تی «ده‌ستدرێژی به ناامووس، كرده‌وه‌ی نایاسایی و دژ به كۆمه‌ڵگا و ڕفاندنی مرۆڤ و دزی» و «لات بوون»، له مه‌شهه د له‌سێداره‌ دراون.

«غوڵامحوسێن ئیسماعیلی» داواكاری گشتی مه‌شهه‌د به هه‌واڵنێری ئیرنای ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، 7 مكه‌س كه كۆمااری ئیسلامی به «لات و لوت» ناویان ده‌بات و تۆمه‌تی «ڕفاندنی مرۆڤ، ده‌ستدرێژی بۆ نامووس و تێكدانی دیسیپلینی كۆمه‌ڵگا و دزی»یان ده‌خاته پاڵه‌وه، له‌سێداره دراون و بڕیاره دوو كه‌سی تریش هه‌ر له مه‌شهه‌د له‌سێداره بدرێن.

كه‌مێك زیاتر له حه‌وتوویه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش، قازی مورته‌زه‌وی، داواكاری گشتی تاران، ئاشكرای كردبوو كه 12 كه‌س له گرتووخانه‌ی ئێڤین، له‌سێداره‌ دراون و 17ی تریش چاوه‌ڕوانی به‌ڕێوه‌چوونی سزاكانیان ده‌كه‌ن كه سزای له‌سێداره‌دانه و پاشان ئاشكراببو كه به‌شێكی به‌رچاو له‌م له‌سێداره‌دراوانه، به تۆمه‌تی سیاسی و پێشتر ده‌زگیر كراون و له میانه‌ی پڕۆسه‌ی دادگای كردنیسیان دا، ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه كه كه‌ڵك له پارێزه‌ر وه‌ربگرن و خۆیان بپارێزن.

له 8 ماانگی ڕابردوو دا، 148 كه‌س له ئێران له‌سێداره‌ دراون و زۆربه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م سزایانه‌ش به ته‌ناف بووه له به‌ر چاوی ڕای گشتی و له شه‌قامه‌كان ئه‌نجام دراوه و به گوێره‌ی ئاماره‌كانی جیهانیش له سا‌ڵی 2006 دا كۆماری ئیسلامی زیاتر له 177 كه‌سی له‌سێداره داوه.

ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه‌ كه هاشمی ره‌فسه‌نجانی ببێته سه‌رۆكی مه‌جلیسی خوبره‌گانی ئێران

مانشێت نیوز، تاران: به مردنی «ئایه‌توڵا میشكینی»، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه یه له كۆبوونه‌وه‌ی مانگی خه‌رمانانی، مه‌جلیسی پسپۆرانی ئێران (مه‌جلیسی خوبره‌گان)، «هاشمی ره‌فسه‌نجانی» وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌م ڕێكخراوه‌، هه‌ڵبژێردرێ.

«ئایه‌توڵا هاشم زاده‌ هه‌ریسی»، له ئه‌ندامانی پێشووی مه‌جلیسی خوبره‌گان، له په‌راوێزی، به‌خاك ئه‌سپاردنی ئایه‌توڵا میشكینی، سه‌رۆكی كۆچكردووی مه‌جلیسه‌كه‌، به ماڵپه‌ری ئیسكانیوزی ئێرانی ڕاگه‌یاندووه كه «مردنی ئایه‌توڵا میشكینی خه‌سارێكی گه‌و‌ره‌یه له جیهانی ئیسلام و نه‌بوونی پڕ ناكرێته‌وه ، به‌ڵام به هۆی پێشینه‌ی خاوێن و ڕابردووی دره‌وشاوه‌ی ره‌فسه‌نجانی، مومكینه له كۆبوونه‌وه‌ی مانگی خه رمانانی مه جلیسی خوبره‌گانی ڕێبه‌ری ئێراندا، ناوبراو وه كو، سه‌رۆكی نوێی ئه م دامه‌زراوه، هه ڵبژێردرێ.

مه‌جلیسی خوبره‌گان (پسپۆران)ی ڕێبه‌ری كه پێكهاتوو له كۆمه‌ڵێك، پسپۆری ئایینی شیعه‌ له ئێرانه، ئه‌ركیان، ده‌ستنیشان كردنی ڕێبه‌ری ئایینی ئێرانه، و شوێنێكی گرینگی له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری ئایینی ئێران دا هه‌یه و ده‌گوترێ ماوه‌یه‌كه‌، ڕه‌فسه‌نجانی هه‌وڵی داگیركردنی ئه‌م پۆسته‌ش ده‌دات.

پیلانچۆی مانگی ته‌مووز(7)ی هه‌په‌گه‌: 39 ئۆپێراسیۆن، كوژرانی 52 عه‌سكه‌ر و 9 گه‌ریلا

مانشێت نیوز، به‌هدینان: ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندنی هێزی پاراستنی گه‌ل، بیلانچۆی شه‌ڕ و كوژراوه كانی مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵی ئاشكرا كرد كه تێیدا به گشتی 39 ئۆپێراسیۆن دژ به گه‌ریلا پێكهاتووه، 31 سه‌ر هاتۆته ئاراوه و 52 ‌سه‌ربازی تورك و 9 گه‌ریلاش گیانیان له‌ده‌ست داوه.

به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌، له رۆژی 1 تا 31ی ته‌مووز (مانگی جولای، 7)، ئه‌رته‌شی توركیا 39 ئۆپێراسیۆنی له باكووری كوردستان دژ به گه‌ریلاكانی پ.ك.ك، پێكهێناوه و له ئاكامی دا 32 شه‌ر هاتۆته ئاراوه و تێیان دا 1 ئه‌فسه‌ر و به گشتی 52 عه‌سكه‌ری تورك كوژراون و 47ی تریش بریندار بووونه و هه‌روه‌ها 3 ئۆتمۆبیلی سه‌ربازی و 3 واگۆنی شه‌مه‌نده‌فه‌ریش كه به مه‌به‌ستی سه‌ربازی كه‌ڵكیان لێوه‌رده گیرا، تێك شكێندراون.

به گوێره‌ی بیلانچۆی هێزی پاراستنی گه‌ل (باڵی چه‌كداری پ.ك.ك)له‌م مانگه‌ دا هه‌روه‌ها، ئه‌رته‌شی توركیا، له گابار 2، له ده‌رسیم 2 و له ئامه‌د 1 و گارزانیش دا 1 دارستانی به گشتی سووتاندووه.

پاش 3 حه‌وته، پارێزه‌ران، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، دیداری له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی پێك هێنا

مانشێت نیوز، ئه‌سته‌نبوڵ: سه‌ره‌نجام پاش، 3 حه‌وته، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ڕێگه به پارێزه‌رانی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری گیراوی پ.ك.ك درا تا پارێزه‌ره‌كانی ببینێ.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، كه رۆژی ئاسایی دیداری ئۆجه‌لان و پارێزه‌رانیه‌تی، سه‌ره‌نجام پاش، 3 حه‌وته، ڕێگه به «عومه‌ر گونه‌ش، فواد جۆشه‌جاك و موزه‌فه‌ر ده‌میر»، له پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان درا، كه دیدار له‌گه‌ڵ ناوبراو بكه‌ن و پارێزه‌ران توانیان بۆ 1 كاتژمێر، ئۆجه‌لان ببینن.

به هۆی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی توركیا، سه‌ركه‌وتنی كوردان(هه‌ر چه‌ند لاواز و چاوه‌ڕوان نه‌كراویش بێت) و ده‌سپێكی خولی نوێی پارله‌مانی توركیا، به نوێنه‌رانی كورده‌وه‌، دیداری ئه‌م حه‌وته‌یه‌ی ئۆجه‌لاان، خاوه‌نی گرینگیه‌كی تایبه‌ته و پێشبینی ده‌كرێ كه ناوبراو، وه‌كو ڕێبه‌ری گیراوی پ.ك.ك و كه‌سێك له شوێنی گرینگی له‌سه‌ر شێوازی سیاسه‌تی پارتی كۆمه‌ڵگای دێمۆكراتیك هه‌یه‌، لێدوانی هه‌ستیاری له‌مباره‌وه دابێ. بڕیاره له ڕۆژانی داهاتوو دا پارێزه‌ران، ناوه‌ڕۆكی دیداره‌كه‌ی ئه‌مجاره‌یان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، بڵاو بكه‌نه‌وه.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا داوا له ئێران ده‌كات، 2 ڕۆژنامه‌وانی كورد له‌سێداره‌ نه‌دات

مانشێت نیوز، پاریس: بێڕنار كۆشنه‌ر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا و دۆستی كورد، داوا له حكومه‌تی ئێران ده كات دوو ڕۆژنامه‌وانی مه‌حكووم به ئیعدامی كورد، عه‌دنان حه‌سه‌نپووور و هیوا بووتیمار، له‌سێداره‌ نه‌دات.

«بێرنار كۆشنه‌ر»، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا و له دۆستانی گه‌لی كورد، له به‌یا‌ننامه‌یه‌ك دا، ده‌ڵێ كه «فه‌ره‌نسا و وڵاتانی تری یه‌كێتی ئه‌ورووپا، په‌یمانیان به‌ستووه كه سزای له‌سێداره‌دان له سه‌رتانسه‌ری جیهان هه‌ڵگرن و سه‌پاندنی سزای له‌سێداره‌دان بۆ دوو ڕۆژنامه‌وانی كوردی ئێرانی، بۆته هۆی نیگه‌رانیه‌كی زۆر».

كۆشنه‌ر له ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌خوازێ كه له‌ به‌ڕێوه‌بردنی سزای له‌سێداره‌دانی دوو ڕۆژنامه‌وانی كورد «هیوا بووتیمار و عه‌دنان حه‌سه‌نپوور» خۆ بپارێزێ و ڕێز له ئازادی چاپه‌مه‌نی و ڕامان بگرێ.

خوێندكارانی كورد، سه‌ركه‌وتنی مه‌زنیان له ئه‌زموونی سه‌رانسه‌ری ئێران به‌ده‌ست هێنا

مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان: وه‌كو هه‌میشه‌، ئه‌مساڵیش خوێندكارانی كورد، سه‌ركه‌وتنی مه‌زنیان له ئه‌زموونی سه‌رانسه‌ری بۆ زانكۆكانی ئێران، ناسراو به كۆنكۆر، به‌‌ده‌ست هێنا و له‌م ئه‌زموونه دا «شارام ڕه‌حیمی»، خوێندكاری كوردی دێهگولانی، پله‌ی یه‌كه‌می زانسته‌ ئه‌زموونیه‌كان، سیامه‌ك زه‌مانی، پله‌ی چواره‌می ڕیازی. فه‌رزانه ئازادی نیا، پله‌ی دووهه‌می زانسته‌ مرۆڤیه‌كان و ئاره‌زوو بێهپیك، پله‌ی 4می هه‌مان ڕشته‌ی به‌ده‌ست هێنا.

ئه‌مڕۆ، نااوی 10 پله‌ی یه‌كه‌می لقه‌كانی ئه‌زموونی سه‌رانسه‌ری بۆ زانكۆكانی ئێران «كۆنكور» ئاشكرا بوو و ده ركه‌وت كه خوێندكارانی كورد، سه ركه‌وتنی مه‌زنیان به‌ده‌ست هێناوه. له ئه‌زموونی «زانسته‌ ئه‌زموونیه‌كان(علوم تجربی) دا «شارام ڕه‌حیمی» خوێندكاری كورد له دێهگۆلان، پله‌ی یه‌كه‌می ئێرانی به‌ده‌ست هێنا و «په‌ریا عه‌بدولعه‌لی زاده، سه‌یده ساحل قاسملوویی، میرعه‌تائه‌ڵا سه‌لابه‌تی» له ورمێ و «ئاایدا ڕووستایی» له سه‌ڵماس، كه پێشبینی ده‌كرێ، دوو له‌م 4 كه‌سه‌ی دواییش كورد بن، پله‌ی 5 تا 10ی هه‌مان ئه‌زموونیان به‌ده‌ست هێناوه.

له ئه‌زموونی گرووپی ڕیازی دا، «سیامه‌ك زه‌مانی دادانه» له سنه، پله‌ی چواره‌می ئێرانی به‌ده‌ست هێناوه و «فه‌رزانه ئازادی نیا» له گرووپی «زانسته مرۆڤیه‌كان» دا، بۆته كه‌سی دووهه‌می ئێران و «ئاره‌زوو بێهپیك» له پیرانشاریش، پله‌ی 5می هه‌مان گرووپی له ئێران به‌ده‌ست هێناوه. هه‌روه‌ها له ئه‌زموونی هوونه‌ر و زمانی ئینگلیزیش، عه‌لیڕه‌زا دوستی و نه‌سیم باتوانی له كرماشان و ورمێ، پله‌كانی 10می ئێرانیان به‌دست هێناوه.

كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری «ئینته‌ر پڕایز»ی ئه‌مریكا، گه‌یشته كه‌نداوی فارس

مانشێت نیوز، كه‌نداوی فارس: وته‌بێژێك به ناوی هێزی ده‌ریای ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه ڕۆژی چوارسه‌ممه‌ «ناوی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئینته‌رپڕایز»ی ئه‌مریكا كه هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ژێر ده‌ریایی، موشه‌كی دوور هاوێژ و كه‌شتی جه‌نگیه، گه‌یشته كه‌نداوی فارس.

كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگری «ئینته‌ر پڕایز»ی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا، كه 10ی ژووئه‌ن به‌ره‌وه كه‌نداوی فارس كه‌وتبۆ ڕێ، جێگه‌ی دوو ناوی تری ئه‌م وڵاته «جان سی ئئستینز و نیمیتێس» له ناوچه‌ی پێنجه‌می عه‌مه‌لیاتی ئه‌مریكا له كه‌نداو ده‌گرنه‌وه  كه حه‌وتووی ڕابردوو ناوچه‌كه‌یان به‌جێهێشتبوو.

هاتنی «ئینته‌ر پڕایز» كه یه‌كێك له مه‌زنترین كه‌شتیه فڕۆكه‌هه‌ڵگره‌كانی ئه‌مریكایه، بۆ كه‌نداوی فارس، هۆشداری دان به ئێرانه له‌مه‌ر درێژه‌پێدانی پڕۆگرامه ناڤۆكیه‌كه‌ی كه‌چی به وته‌ی «جان گه‌ی»، فه‌رمانده‌یه‌كی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌، ئه‌مه ته‌نیا جێگۆڕكێیه‌كی ئاسایه‌ و  به وته‌ی ڕۆیته‌رزیش «دانیه‌ل هاڵۆڤه‌ی»، فه‌رمانده‌ی ئینته‌رپڕایز» ده‌ڵێ كه هاتنی ئه‌م ناوه بۆ كه‌نداوی فارس، له ڕاستای پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ دایه.

«جان گه‌ی» ئه‌فسه‌ری پایه‌به‌رزی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا به ئاسشێته‌د پڕێس ده‌ڵێ كه «ئه‌گه‌ری ده‌سپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌‌كان و ئاماده‌بوونی دوو ناوی تری «جان سی ئیستینز و نیمیتێس» له كه‌نداو و  به 15 هه‌زار پێرسۆنێله‌وه هه‌یه‌، به‌ڵام ده‌شڵێ كه جمۆجۆڵی سه‌ربازی مه‌ترسی دا له ناوچه‌كه ده‌بێته هۆی، زیاتر كردنی كه‌شتیه فڕۆكه‌هه‌ڵگره‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌ و ئه‌گه‌رچی ئێستا، پێنتاگۆن، هیچ پلانێكی له‌م شێوه‌ی له‌ده‌ست دا نیه.

له ده‌رسیم 3عه‌سكه‌ری تورك كوژران و 5ی تریش بریندار بوون

مانشێت نیوز، ده‌رسیم: دوێنێ له ناوچه‌كانی «ئۆڤاجیك، هۆزات و چیاكانی مه‌رجان» له ده‌رسیم، ئه‌رته‌شی توركیا، ئۆپێراسیۆنێكی دژ به گه‌ریلاكانی پ.ك.ك پێكهێنا و له ئاكامی دا، 3 عه‌سكه‌ر كوژران و له ته‌قینه‌وه‌یه‌كیش دوای ئۆپێراسیۆنه‌كه‌دا، 5 عه‌سكه‌ری تر بریندار بوون.

كه‌ناڵی سی‌ئێن‌ئێن‌ تورك، له زاری پارێزگاری ده‌رسیمه‌وه‌، ڕایگه‌یاند كه دوێنێ، له دارستان و چیاكانی هۆزاتی سه‌ر به شاری ده‌رسیم، له نێوان هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا و گه‌ریلاكانی هێزی پاراستنی گه‌ل، شه‌ڕێك دێته ئاراوه له له ئاكامی دا 3 ژاندرمه‌ی تورك ده‌كوژرێن و ئۆپێراسیۆنێكی به‌رفراوان دژ به گه‌ریلای پ.ك.ك ده‌سپێده‌كات.

له كاتی شه‌و دا، مینێكی چێنراو، به ماشێنێكی عه‌سكه‌ری دا ده‌ته‌قێته‌وه و ئه‌مجاره‌ش1یان به سه‌ختی و به گشتی 5 عه‌سكه‌ری تورك بریندار ده‌بن كه به هێلی كۆپته‌ر بۆ نه‌خۆشخانه‌ی عه‌سكه‌ری ئه‌لعه‌زیز، ده‌گوازرێنه‌وه.

پارێزگاری ده‌رسیم و سه‌رچاوه توركیه‌كان، باس له كوژرانی 5 گه‌ریلای كوردیش ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا، سه‌رچاوه‌كانی هه‌په‌گه‌، ئه‌م هه‌واڵه‌یان پشتڕاست نه‌كردۆته‌وه.

ئه‌حمه‌د تورك: هیچ یه‌ك له ڕێبه‌رانی توركیا مه‌ردانه‌گیان نیه

مانشێت نیوز، ئه‌نقه‌ره: «ئه‌حمه‌د تورك»، هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی كۆمه‌ڵگای دێمۆكراتیك و پارله‌مانتاری كورد، ڕایگه‌یاند كه كێشه‌ی كورد، كێشه‌ی دێمۆكراسیه و هیچ یه‌ك له ڕێبه‌رانی ئێستای توركیا «مه‌ردانه‌گی» ئه‌وه‌یان نیه كه ئه‌م كێشه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

ئه‌حمه‌د تورك، پارله‌مانتاری كورد، له لێدوانێكی دا بۆ كه‌ناڵی ئاسمانی سی‌ئێن‌ئێن‌ تورك، وتی كه «ئه‌ركی سه‌ره‌كی پارتی كۆمه‌ڵگای دێمۆكراتیك له پارله‌مان، پێكهێنانی كه‌ش و هه‌‌‌وایه‌كی لۆژیكیه بۆ دیالۆگ سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد، چونكه له‌م وڵاته دا كێشه‌ی كورد هه‌یه و بێ یه‌ك و دوو، پێویسته ئه‌م كێشه له ڕێگه‌ی دێمۆكراتیك و ئاشتیانه‌وه پاش ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی لۆژیكی بۆ دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێت و ئێمه‌ش، هه‌وڵی شوێن دادان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌ده‌ین و رۆڵی پۆزه‌تیڤ ده‌گێڕین و به پارله‌مانی توركیا‌ش پێویسته پشتیوانی له‌م ڕوانگه‌ پۆزیتیڤه‌ی ئێمه بكات.

ئه‌‌حمه‌د تورك، سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتنی لاوازی كاندیدا كورده‌كان له هه‌ڵبژاردنیش دا وتی: پارتی عه‌داله‌ت و گه‌شه‌پێدانی توركیا، به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا و ئه‌مه‌ش پێشبینیه‌كانی ئێمه‌ی تێكدا و نیشانیشی دا كه هاوڵاتیان لایه‌نگری ئارامی و په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری و كه‌ش و هه‌وایه‌كی به دوور له شه‌ر و ماجه‌را خوازی و هێرش بۆ ئه‌م لاو ئه‌م لان. له لایه‌ك پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رست (MHP) و پارتی كۆماری گه‌ل (CHP)، ئاگرخۆشكه‌ری شه‌ر و ئاڵۆزی نانه‌وه‌ن و له لایه‌كی تریش ئاكه‌په‌، لایه‌نگری ئارامی و جێگیریه و بۆیه‌ش سه‌ركه‌وت.

ناوبراو ڕه‌خنه له لێدوانه‌كانی ئه‌ڕدۆ‌ان، سه‌باره‌ت به پێوه‌ندی و پشتیوانی پ.ك.ك له ده‌ته‌په‌ ده‌گرێ و ده‌ڵێ: ئێمه حه‌یات خه‌وڵه‌تی گه‌له‌كه‌مانین نه هیچ پارت و لایه‌نێكی تر. ئه‌مه‌ كێشه‌ی دێمۆكراسیه و ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌ردۆ‌ان سه‌باره‌ت به نه‌دیتنی ئێمه‌، تا ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پ.ك.ك و به تیرۆریست زانینی، نادێمۆكراتیكه و به‌م شێوه چاره‌ی ناكرێ. دێمۆكراسی پیاوه‌تی و مه‌ردانه‌گی ده‌وێ، جه‌ساره‌تی ده‌وێ، له ڕێبه‌رانی ئێستای توركیاش، هیچ كامیان ئه‌و مه‌ردانه‌گیان نیه.

سه‌باره‌ت به سوێندخواردن به زمانی كوردی و دووپات بوونه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی ساڵی 1993ش، ئه‌حمه‌د تورك، وتی كه «ئێمه خاڵه هه‌ستیاره‌كانی 72 میلیۆن هاوڵاتی توركیا له‌به‌رچاوه ده‌گرین و هه‌وڵ ناده‌ین كه كێشه و ئاڵۆزی بنێینه‌وه‌، به ڵكو ببینه مایه‌ی ئارامی و كلیلی چاره‌سه‌ری و له‌م قۆناخه هه‌ستیاره‌دا، كێشه‌ ساز نه‌بین.

له مانگی ته‌مووز دا، 80 عه‌سكه‌ری ئه‌مریكا له عێراق كوژراون

مانشێت نیوز، به‌‌‌غدا: به كوژرانی دوو عه‌سكه‌ری تری ئه‌مریكا له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا، هه‌ژماری سه‌ربازانی كوژراوی ئه‌مریكا له عێراق، له مانگی ته‌مووز (07) دا گه‌یشته 80.

به گوێره‌ی ئاژانسی فورات، وته‌بێژێك به ناوی ئه‌رته‌شی ئه‌مریكا له عێراق ڕایگه‌یاند كه له مانگی ته‌مووز دا، ڕێژه‌ی سه‌ربازانی كوژراوی ئه‌مریكا له عێراق گه‌یشته 80 و ئه‌مریكا ئه‌م، خه‌ساره مه‌زنه، به ناردنی هێزی زیاتر له چوارچێوه‌ی پلانی نوێی ئه‌منی به‌غدا، ده‌به‌ستێته‌وه.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌، ڕۆژی دوای مانگی ته‌مووز، له به‌‌‌غدا، دوو سه‌ربازی ئه‌مریكا كوژرابوون و 10سه‌ربازی تریش بریندار ببون و به گوێره‌ی ئاماره‌كان له مانگی نیسان و حه‌زیران دا زۆرترین كوژراوی لێكه‌وتۆته‌وه و له مانگی مارتیش به 81 كوژراو، زۆرترین ڕێژه‌ی كوژرانی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له عێراق بووه.

به گوێره‌ی ئامارێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقی فیدراڵ، له مانگی ته‌مووز دا 1653 و له مانگی حه‌زیرانیش دا 1227 سیڤیل، له ئاكامی ته‌قینه‌وه و شۆڕشه‌كانی خیابانی دا له عێراق گیانیان له‌ده‌ست داوه.

سێناتۆر بایدێن: دامه‌زراندنی هه‌رێمێكی نیوه‌سه‌ربه‌خۆی كوردیله عێراق، بۆ توركیاش باشتره

مانشێت نیوز، واشنتۆن: سێناتۆری دێمۆكرات «جۆزێف بایدێن»، له لێدوانێك دا دووپاتی كرده‌وه كه «پێكهاتنی هه‌رێمێكی نیوه‌سه‌ربه‌خۆی كورد له عێراق، له ئاڵتێرناتیڤه‌كانی تر، وه‌كو سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، بۆ توركیاش باشتره، وه‌گه‌رنا له حاڵه‌تی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی كوردان و پارچه‌بوونی عێراق دا له سه‌ره‌وه‌یانه‌وه‌، توركیا، ئێرانیش ده‌كه‌وێته‌ جموجۆڵ و هێرشی كوردستان.

«سێناتۆر جۆزێف بایدێن»، سه‌رۆكی كۆمیته‌ی پێوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سێنای ئه‌مریكا و له كاندیدای دێمۆكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، له لێدوانێك دا بۆ ئه‌نستیتۆی نه‌ته‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن دا، دووباره باسی له‌م پێشنیاره‌ی خۆی كرده‌وه كه «عێراق دابه‌ش به سه‌ر سێ هه‌رێمی نیوه سه‌ربه‌خۆی ئۆتۆنۆم بكرێ، چونكه به تایبه‌ت بۆ كوردستان، ئه‌‌گه‌ر بێت و هه‌رێمێكی نیوه‌سه‌ربه‌خۆ له چوارچێوه‌ی عێراقی یه‌كگرتوو دا سازبكرێت، ئه‌وه بۆ توركیاش باشتر ده‌بێت و له ئاڵتێرناتیڤه‌كانی تر جێگه‌ی په‌سه‌ندی زۆرتر ده‌بێت بۆ ئه‌نقه‌ره.

بایدێن هه‌روه‌ها ده‌ڵێ كه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مریكا له عێراق بكشێته‌وه‌، به خێرایی ئه‌م وڵاته به سێ پارچه‌ دابه‌ش ده‌بێت و به پێی جیاوازیه ئه‌تنیكی، عه‌شیره‌تی و ئایینی، مومكینه پارجه‌ی تریشی لێبكه‌وێته‌وه‌ و له‌م ڕه‌وشه‌ دا كورده‌كانیش، سه‌ربه‌خۆی خۆیان ڕاده‌گه‌یێنن و ئه‌و كتا، توركیا به‌م بیانووه كه كورده‌كان به‌شێك نین له وڵاتێكی تر و هه‌ڕه‌شه‌ له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی وڵاته كه‌یان ده‌كه‌ن، هێرشیان ده‌كاته سه‌ر. بۆ توركیا بوونی هه‌رێمێكی نیوه‌سه‌ربه‌خۆی ئۆتۆنۆم له چوارچێوه‌ی عێراقی یه‌كگرتوو دا ئاڵتێرناتیڤێكی باشتر له سه‌ربه‌خۆیه.

به گوێره‌ی بایدێن، توركیا ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆی كوردستان ڕابگه‌یێنرێت، وه‌جموجۆڵ ده‌كه‌وێت و ئێرانیش بێ ده‌نگ نامێنێ و شه‌ دێته ئاراوه و ئه‌م شه‌ره‌س داوێنی وڵاتانی تر ده‌گرێت و ناوچه‌كه تووشی قه‌یران ده‌كات و ده‌شڵێ كه «بۆ پێشگرتن له پارجه‌بوونی ڕه‌سمی عێراق، پێكهێنانی سێ ناوچه‌ و هه‌رێمی نیوه‌سه‌ربه‌خۆی ئۆتۆنۆم، باشترین  ڕێگاچاره‌یه و «هێنری كه‌یسه‌نجێر و مادلین ئاڵبڕایت»، دوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مریكاش پشتیوانی له‌م پلانه ده‌كه‌ن.

ستیڤ تاتایی: با له‌یلا زانا ببێته سه‌ركۆماری توركیا، ده‌رگاكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ببنه‌وه!

مانشێت نیوز، نیۆیۆرك: نووسه‌ری ئه‌مریكی به‌ڕه‌گه‌ز كورد «ستیڤ تاتایی» به ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك وه‌زیری توركیا، پێشنیار ده‌كات كه «له‌یلا زانا»، ژنه سیاسه‌تمه‌داری كورد، بۆ پۆسستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا كاندید بكات، چونكه به‌م شێوه‌، ده‌رگاكانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا به‌ڕووی توركیا ده‌بێته‌وه و به لێبوردنێكی گشتی بۆ پ.ك.ك، كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

نووسه‌ری ئه‌مریكی به‌ره‌گه‌ز كورد «ستیڤ تاتایی» له بابه‌تێك دا كه «ئی‌كورد‌» بڵاوی كردۆته‌وه‌، ‌ێڕای باسێكی زۆر سه‌باره‌ت به ژیانی سیاسی له‌یلا زانا، پێشینه‌ی خه‌باتی ناوبراو و گیرانی له سه‌ر ئاخافتن به زمانی كورد و درانی خه‌ڵاتی ئاشتی ساخارۆڤ له لایه‌ن پارله‌مانی ئه‌ورووپاوه‌، به ئه‌ردۆ‌غانی، سه‌رۆكی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په‌ كه زۆرینه‌ی پارله‌مانی توركیا له‌ده‌ست دایه‌، پێشنیار ده‌كات كه «له‌یلا زانا» وه‌كو سه‌ركۆماری داهاتووی توركیا هه‌ڵبژێرێ چونكه‌ ناوبراو ده‌توانێ كێشه‌كانی توركیا چاره‌سه‌ر بكات و ده‌رگاكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ڕووی ئه‌م وڵاته‌ بكاته‌وه.

به گوێره‌ی ستیڤ تاتایی له‌یلا زانا، ئه‌گه‌ر ببێته سه‌ركۆما، ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌ركۆماری ژنی توركیا و خۆشی ئه‌و پۆسته قه‌بووڵ ده‌كات و ده‌توانێ:
هه‌نگاوه‌كان بۆ ئه‌ندامه‌تی توركیا له یه‌كێتی ئه‌ورووپا دا خێراتر بكات و ده‌رگاكانی ئه‌م یه‌كێتیه‌ به‌ڕووی توركیا بكاته‌وه.

كۆتایی به 23 ساڵ شه‌ڕی ماڵوێرانكه‌ری ئه‌رته‌ش و گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان دێنێت كه تا ئێستا له توركیا بۆته هۆی كوژرانی 37 هه‌زار مرۆڤ. چونكه له‌یلا زانا ده‌توانێ، لێبوردنێكی گشتی مسۆگه‌ر بكات، گه‌ریلاكان له چیاكانه‌وه بێنێته‌ خوار و ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ش بكات  و كۆتایی به شه‌ڕ بێنێت، ده‌بێته جێگه‌ی رێزی هه‌موو كورد و توركێك.

به هۆی مسۆگه‌ر بوونی ئاسایش له توركیا، سه‌نعه‌تی توریسم و داهاتی توركیا له‌مباره‌وه په‌ره‌ ده‌ستێنێ و باشترین خزمه‌ت به تورك و كوردان ئه‌وه ده‌بێ كه ڕاده‌ی خوێنده‌واری، داهات، سامان و ته‌كنه‌لۆژیایی كۆمه‌ڵگاكه‌ ببردرێته سه‌ر، وه‌كو هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئه‌م یه‌كه‌یان كردووه.

له‌یلا زانا، پاش 85 ساڵ، ده‌توانێ متمانه‌ی كورد و تورك به یه‌كدی زیندوو بكاته‌وه و ڕۆحی لێكتێگه‌یشتن له نێوان ئه‌م دوو نه‌ته‌وه بژێنێته‌وه و پۆلێتیكای نیگه‌تیڤی دوو لایه‌ن به‌رانبه‌ر به یه كدی كۆتایی پێ بێنێ.

زانا، ئاشتی مسۆگه‌ر ده‌كات و توركیا ده‌گه‌یێنێته‌ پێسكه‌وتنێكی ئابوووری و گرینگی ستراتێژی ئه‌م وڵاته له ناوچه و جیهان زیندوو ده‌كاته‌وه.

ستیڤ تاتایی، كه نووسه‌ر و زانایه‌كی ئه‌مریكی به‌ڕه‌گه‌ز كورده ماوه‌ی نیزێك به 30 ساڵه له ئه‌یاله‌تی هاوای ئه‌مریكا ده‌ژیت و له سا‌ڵی 2006 دا كاندیدای هه‌ڵبژاردنه‌كانی سێنای ئه‌م وڵاته بوو و تا ئێستا چه‌ند كتێبی سه‌باره‌ت به كێشه‌ی كورد، شه‌ڕی عێراق، كورد ناسی و بواره‌كانی مێژووی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كورد نووسیوه و له ساڵی 1991یشه‌وه سه‌رۆكی ئێن‌جی‌ئۆی ڕێكخراوه كوردیه‌كانه و داوا له به‌رپرسانی توركیا ده كات، ئه‌م پێشنیاره‌ی بگه‌یێێننه، كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و به‌هه‌ندی وه‌ربگرن.

ده‌قی نووسراوه‌كه‌ی «ستیڤ تاتایی» سه‌باره‌ت به پێشنیاری هه‌ڵبژێرانی «له‌یلا زانا» بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا به زمانی ئینگلزیزی
ماڵپه‌ڕی «ستیڤ تاتایی»

                                Yabancı Şube Müdürlüğüne
Saygılarımla


Ben Elham Hedarzadeh yaklaşık 4 ay Emniyetin korunması altındayım.Leyla Zerifkar adında bir hanım ben piskolojik olarak çok rahatsız ediyor.

Ben bu hanımı tanıyorum.Onunla doğum odasında tanıştık.Ben kültürlü ve evli bir hanımım eşimi seviyorum.

Burda ne yapsam eşim haberdar olur. Yaklaşık bir süredir çocuğum hastadır ve bu yaşta hasta olması doğal bir şeydir ve ona doktor gerekiyor ve çocuğuma yardım için bizim kemp polisine  müracaat etmemiz gerekiyor.

Bu ara ben polislere yardım için müracaat ettiğim zaman Leyla zerifkar adında bir hanım benim hakkımda çok kötü şeyler söyleyerek ki polislerin benimle ilişkileri olduğu için o yüzden bana yardımcı oluyorlar.

Bu arada ben eşimi çok seviyorum.Ben onunla her zaman sadık kalacağım ve ben bu ağır iftirayi kaldıramam.Bu arada çok yanlış ve kötü sözler söyleyerek beni rahatsız ediyor ve bana bir faişe gibi davranıyor.

Ben bir ana çocuğuyum ve piskolojik ve beslen mek açısından huzurlu olmam gerekiyor.(Bu kadın Leyla zerifkar bizi çok rahatsız ediyor ) çocuğumun piskolojik ve beslenmesi açısından kötü durumdayız .

Ana sütüm kesilmek üzeredir. Bu nedenle ben Elham Hedarzadeh yabancı şube müdürlüğünden benim şikayetim üzerine bu kadının gereğinin yopılmasını arz ederim.Eğer gereği yapılmasa büyük makamlara bildirmem gerekecektir.

 

 

                                                                   Teşşekkürlerimle

                                                           ELHAM HEDARZADEH

 

بانگه‌وازی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كورد له ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به‌ قسه‌کانی پارێزه‌ری عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بۆتیمار!

مانشێت نیوز، ئه‌ورووپا: كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كورد له ئه‌ورووپا له بانگه‌و‌‌ازێك دا، كه وێنه‌یه‌كی به‌ده‌ستی ئێمه‌ش گه‌یشتووه، لێدوانه‌كانی پارێزه‌ری «عه‌دنان و هیوا» به سه‌رسوڕ هێنه‌ر ده‌زانێ و ده‌ڵێ كه ناوبراو له ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی پارێزه‌ری خۆی لایداوه و داوای لێده‌كات، پارێزڤانی له موكیله‌كانی بكات و نه‌بێته بلیندگۆی دیكتاتۆرانی ده‌سه‌ڵات.

ئه‌مه‌ده‌قی به‌یاننامه‌ی نووسراوی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كورد، له‌م پێوه‌ندیه‌ دایه:

وه‌ک هه‌موو لاێه‌ک ئاگادارن ڕۆژنامه‌ نوس چالاکڤانی مه‌ده‌نی عه‌ده‌نان حه‌سه‌نپوور و هیوا بۆتیمار له‌ لایه‌ن دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران ، حوکمی ئێعدامیان به‌سه‌ر دا سه‌پاوه‌ و ناوه‌ندی دادی ئه‌و وه‌ڵاته‌ش‌ حوکمه‌که‌ی پشت ڕاست کردۆته‌‌وه‌ و ئێستا به‌ کرده‌وه‌ ئه‌و دوو مرۆڤه‌ چاوه‌ڕوانی مه‌رگ ئه‌که‌ن.

ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه‌ قسه‌کانی پارێزه‌ری ڕێزدار عه‌دنان حه‌سه‌نپوره‌ و هیوا بۆتیماره‌ که‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ کاتێکدا له‌ هه‌موو دنیا پارێزه‌ر ئه‌رک و کاری پاراستنی موه‌کیله‌که‌یه‌تی، ناوبراو عه‌دنان و هیوای به‌ندکراوی تاوانبار کردوه‌ و ئه‌گه‌ر به‌ قسه‌ و حوکمی ئه‌و پارێزه‌ره‌ بێ ئه‌وا ئه‌و دوو که‌سه‌ تاوانبارن‌.

ئێمه‌ وه‌ک «کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد – ئه‌و‌رووپا» به‌ دژی لێدوانه‌کانی ئه‌م پاریزه‌ره‌ین و ئه‌و قسانه‌ی که‌ له‌ ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ و ئازار و هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران دا له‌و دوو که‌سه‌ وه‌رگیراوه‌ به‌ ڕاست نازانین و ئه‌گه‌ر که‌سێک مافی خۆ پاراستنی نه‌بێ، ئه‌گه‌ر که‌سێک مافی قسه‌ کردنی نه‌بێ، ئه‌گه‌ر که‌سێک مافی چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌یدا نه‌بێ، چۆن و به‌ کام یاسا قسه‌کانی به‌ بناغه‌ ده‌‌گیردرێ ؟ کێ ئه‌زانێ ئه‌وه‌ قسه‌ی ئه‌و به‌ندکراوانه‌یه‌؟ چۆن بڕوا بکرێت که‌ ئه‌وان خۆیان تاوانبار کردوه‌؟ کێ هه‌یه‌ له‌ پێناو ڕۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی دا خه‌بات بکات و تاوانبار بێت یان خۆی به‌ تاوانبار بزانێ؟

به‌داخه‌وه‌ پارێزه‌ری عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بۆتیمار له‌ ئه‌رک و به‌رپرسیاره‌تی و ئه‌خلاقی پارێزه‌ری خۆی لایداوه‌ و بۆ هه‌مو که‌س ئاشکرایه‌ له‌ کۆماری ئیسلامی ئیراندا قانون و ڕه‌وتی سیسته‌می قه‌زایی به‌ شێوه‌ی دیمۆکڕاتیک به‌ڕیوه‌ ناچێت و له‌ سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ داوا له‌ به‌ڕێز سالح نیکبه‌خت ده‌که‌ین ئه‌رکی پارێزوانی خۆی به‌ڕیوه‌ به‌ریت و نه‌بێته‌ بڵیندگۆی دیکتاتۆرانی ده‌سته‌ڵات.

داواکارین له‌ کۆر و کۆمه‌ڵ و خه‌ڵکانی دڵسۆز و نیشتمان په‌روه‌ر و ئازادیخۆاز خه‌باتی خۆیان دژ به‌ ئێعدام و هه‌ڵۆاسین و سه‌رکوتی کۆماری ئیسلامی ئێران گه‌رم و گوڕتر بکه‌ن و به‌ هه‌وڵ و کۆششی هه‌مه‌ لایه‌ن پاشه‌کشه‌ به‌ بڕیاره‌ دژه‌ مروڤیه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکه‌ن .

کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد

ئه‌ورووپا
07.08.2007

ئه‌مریكا، ئه‌نجامی ئۆپێراسیۆنی هاوبه‌شی شاراوه له‌گه‌ڵ توركیا، دژ به پ.ك.ك، ڕه‌تده‌كاته‌وه

مانشێت نیوز، واشنتۆن: وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانی دا ڕه‌تیكرده‌وه كه وڵاته كه ی له‌گه‌ڵ توركیا، پلانێك هاوبه‌ش و شاراوه‌یان هه‌بێت دژ به پ.ك.ك.

«تۆم كه‌یسی» وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانی دا، ئه‌م هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه باس له «پیلانێكی هاوبه‌ش و شاراوه‌ له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كات، بۆ ده‌زگیر كردنی سه‌ركرده‌كانی پ.ك.ك له باشووری كوردستان و وتی كه من ئاگاداری پلانێكی له‌م شێوه‌ نیم و پێویست نیه زۆر جێگه‌ی باوه‌ر بێت.

كه‌یسی هه‌روه‌ها وتیشی كه كێشه‌ی پ.ك.ك به كێشه‌یه‌كی گرینگ و هه‌ستیار ده‌بینن و ئه‌مریكا به هاوكاری عێراق و توركیا هه‌وڵ ده‌دات، ئه‌م كێشه‌ چاره‌سه‌ر بكات و به‌ڵام دیسانیش ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی یه‌كلایه‌نه‌ی توركیا له هه‌رێمی كوردستان به باش نه‌زانی و وتی كه واشنتۆن به ساردی ده‌ڕوانێته هه‌نگاوێكی له‌م شێوه.

حه‌وتووی ڕابردوو، ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست هه‌واڵێكی بڵاوكرده‌وه‌، كه گۆیا كۆماندۆكانی تایبه‌تی ئه‌رته‌شی ئه‌مریكا و توركیا به هاوكاری یه‌كدی و له پیلانێكی شاراوه‌دا، هه‌وڵی ده‌زگیركردنی سه‌ركرده‌كانی پ.ك.ك و راده‌ستكردنه‌وه‌یان به توركیا ده‌ده‌ن، به شێوه‌یه‌ك كه ڕۆڵی ئه‌مریكا، له‌م ئۆپێراسیۆنه دا شاراوه بمێنێته‌وه و ته‌نانه‌ت به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌م پیلانه، كه‌سی سێهه‌می پێنتاگۆن، ناوه‌رۆكی ئۆپێراسیۆنه‌كه‌ی بۆ سێناتۆرانی ئه‌مریكا و كۆنگرێسمانه‌كان سی كردۆته‌وه.

DTP ، ئاماده‌كاری به‌ستنی كۆنگره و دیاری كردنی سه‌رۆكانی نوێی خۆی ده‌كات

مانشێت نیوز، ئه‌نقه‌ره: پارتی كۆمه‌ڵگای دێمۆكراتیك، كه هه‌ر ئێستا 22 نوێنه‌ری له پارله‌مانی توركیا هه‌یه‌، ئاماده‌كاری به‌ستنی كۆنگره له مانگی ئه‌گۆست یا سه‌ره‌تای ئه‌یلول ده‌كات، تا سه‌رۆك یا هاوسه‌رۆكانی نوێی پارته‌كه دیاری بكرێن.

پاش ئه‌وه‌ی قۆناخی هه‌ڵبژاردنی پێش له كاتی دیاری كراو له توركیا ده‌ستی پێكرد و ده‌ته‌په‌، بڕیاری به‌شداری به كاندیدای سه‌ربه‌خۆی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دا، هاوسه‌رۆكان، ئه‌حمه‌د تورك و ئایسه‌ل توغڵوك و ئه‌ندامانی تری مه‌جلیسی پارتی و سه‌رۆكایه‌تی پارته‌كه‌، ناچار بوون،

ئیستفا بده‌ن و پاشان به بڕیاری دادگای كۆماری ئه‌نقه‌ره‌ش ئه‌ندامه‌تی له‌یلا زانا و هه‌ڤاڵانیشی له ده‌ته‌په‌ دا ڕه‌تكرابۆوه و بۆیه‌ش ئێستا، پارته‌كه‌ ئاماده‌كاری به‌ستنی كۆنگره‌ ده‌كات.

ڕۆژانی 4 تا 7ی ئه‌گۆست، سه‌رۆكانی شاره‌وانیه‌كانی سه‌ر به ده‌ته‌‌په له ئه‌نقه‌ره كۆده‌بنه‌وه و پاشان كۆبوونه‌وه‌كان له ئاستی سه‌رۆكی لقی شاره‌كانی پارته‌كه‌، مه‌جلیسی ژنانی ده‌ته‌په‌ و به‌رپرسانی تر ده‌وام ده‌كات و سه‌ره‌نجام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، كۆنگره‌ی نائاسایی پارتی كۆمه‌ڵگای دێمۆكراتیك له كۆتایی مانگی ئه‌گۆست یا سه‌ره‌تاكانی ئه‌یلوول، ئه‌نجام بدرێ.

ئه‌وه له كاتێك دایه كه هیچ ناوێك بۆ سه‌رۆكایه‌تی پارته‌كه باسی لێوه‌ناكرێ، ئه‌گه‌رچی «ئه‌حمه‌د تورك»، شانس و ئه‌گه‌ری بوونی دووباره‌ی به سه‌رۆكی ده‌ته‌په زۆرتره و تا ئێستاش ڕوون نیه كه گه‌لۆ له‌یلا زانا و هه‌ڤاڵانی و ئه‌ندامانی پێشووی پارتی ڕه‌نج و دێمۆكراسی، ده‌توانن ببنه ئه‌ندامی ده‌ته‌په و له سه‌ركردایه‌تی و مه‌جلیسی باڵای پارته‌كه‌دا جێ بگرن یا نا؟

ئیتالیا خوازیاری هه‌وڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیماره

مانشێت نیوز، رۆما: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا، ده‌بیری یه‌كه‌می باڵوێزخانه‌ی ئێران له رۆمای بانگهێشت كرد و وێڕای ده‌ر‌ینی نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له‌م شه‌پۆله نوێیه له سه‌ركوت و ئیعدامانه، خوازیاری ڕاگرتن و هه‌وڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانی دوو ڕۆژنامه‌وانی كورد بوو.

به گوێره‌ی بی‌بی‌سی، سه‌ره‌تا، دوابه‌دوای هه‌وڵه‌كانی «گرووپی ئیتالی پشتیوانی له ئازادی ڕامان له ئێران» و «ڕێكخراوی زانیاری و ئاسایشی هه‌واڵنێران» و «ئه‌سلی 21» و به ده‌عوه‌تی سه‌رۆكی كۆمیسیۆنه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و سه‌ناعه‌تی ئیتالیا، 50 پارله‌مانتاری ئیتالیا، پشتیوانی خۆیان له‌م هه‌وڵانه ده‌ربڕی كه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانی دوو ڕۆژنامه‌‌‌وانی كورد عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار ده‌كرێ و پاشان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته «حوسێن ئێفی ئه‌قده‌م» كه‌سی دووهه‌می باڵوێزخانه‌ی ئێران له ڕۆمای بانگ كرد و نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له‌ شه‌پۆلی ئیعدامه‌كانی ئه‌مدوایانه‌ی ئێران و به تایبه‌ت داخوازی هه‌‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیماری ده‌ر‌بڕی.

به گوێره‌ی هه‌واڵنێری ئاكی ئیتالیاش، تا ئێستا ده‌یان ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و پشتیوانی مافی مرۆڤ و ئازادی ڕامان و ڕۆژنامه‌نووسی له‌م وڵاته پشتیوانی خۆیان له عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار، ده‌ربڕیوه و ڕێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێ سنوور، كۆمیسیۆنی جیهانی مافی مرۆڤ، ڕێكخراوی چاوه‌دێری مافی مرۆڤ، ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می كوردستان، ئێران و جیهان و ده‌یان ڕێكخراوی تری جیهانی، دژایه‌تی خۆیان به‌رانبه‌ر ئه‌م سزا ناعادلانه‌ دژ به ڕۆژنامه‌وانانی كورد ڕاگه‌یاندووه و هاوكات چه‌ند كه‌مپه‌ینی، كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا و مه‌حكووم كردنی سزاكه‌ له‌جه‌ریان دایه.

نووسه‌ری ئه‌مریكی: پێ خۆشحاڵم ئه‌گه‌ر نووسراوه‌كه‌ی من بوبێته هۆی هه‌وڵوه‌شانه‌وه‌ی پیلانی ئه‌مریكا و توركیا دژ به پ.ك.ك

مانشێت نیوز، تایبه‌ت: «ڕۆبێرت نۆڤاك» نووسه‌ری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه «پێ خۆشحاڵه، ئه‌گه‌ر نووسراوه‌كه‌ی ئه‌و ببێته هۆی هه‌وڵوه‌شانه‌وه‌ی، ئۆپێراسیۆنی هاوبه‌ش و شاراوه‌ی ئه‌مریكا و توركیا دژ به پ.ك.ك.

«ڕۆبێت نۆڤاك» نووسه‌ری ئه‌مریكی، كه حه‌وتووی ڕابردوو، به نووسینی بابه‌تێك له ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست، په‌رده‌ی له‌سه‌ر پیلانێكی شاراوه و هاوبه‌شی ئه‌مریكا و توركیا هه‌ڵكگرت كه بڕیار بوو تێیدا، سه‌ركرده‌كانی پ.ك.ك ده‌زگیر و ڕ‌اده‌ستی توركیا بكرێنه‌وه‌، ئه‌مجاره كه‌یف خۆشی خۆی ڕاگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بێێته هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئۆپێراسیۆنه‌كه‌.

ناوبراو كه له ئه‌نستیتۆی توێژینه‌وه‌ی «فۆندی هاریته‌یج»ی واشنتۆن قسه‌ی ده‌كرد، ئاشكری كرد كه «سێناتۆرێكی ئه‌مریكا له كۆنگره‌ی ئه‌مریكا» ئه‌م هه‌واڵه‌ی پێداوه و دوو سه‌رچاوه‌ی تری باوه‌رپێكراویش پیلانه‌كه‌یان پشتڕاست كردۆته‌وه و پێی وایه كه به ئاشكرا كردنی پیلانه‌كه‌، ئۆپێراسیۆنه‌كه‌ مێز لابراوه و زۆر پێ خۆشحاڵیشه به‌م یه‌كه‌، چونكه هیچ پێوه‌ندیه‌كی به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مریكا نیه و پێویست ناكات ئه‌مریكا، هه‌ستێت به ئه‌نجامی ئۆپێراسیۆنێكی وا مه‌ترسی دار و خه‌راپ.

نۆڤاك، ئامانجی كۆتایی ئۆپێراسیۆنه‌كه‌ی كوشتنی ڕێبه‌رانی پ.ك.ك ده‌زانێ و وتی كه خۆی دژی ئه‌م یه‌كه‌یه و ئه‌گه‌ر به نووسین و ئاشكرا كردنی ئۆپێراسیۆنه‌كه‌، پیلانی ئاماژه‌بۆكراو، سابۆته كرابێ، ئه‌وه، سه‌رچاوه‌كه‌م، ئه‌ندامی كۆنگرێسیش، پێ خۆشحاڵ ده‌بێت.

ڕۆبێرت نۆڤاك، نووسه‌ری ئه‌مریكی، له وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی «یاسه‌مین چۆندار» ڕۆژنامه‌وانی تورك له ئه‌مریكا دا، پ.ك.ك نه ته‌نیا به گرووپێكی تیرۆریستی نازانێ، به‌ڵكو به «خه‌باتكارانی ئازادی كوردستان»یان ده‌ناسێنێ و ده‌شڵێ كه جارێك به‌م هۆیه كه له كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی دا به پ.ك.ك‌م به تیرۆریست ناو نه‌بردووه، تووشی كێشه‌ بوومه.

ناوبراو هه‌روه‌ها باس له‌مه‌ش ده‌كات كه «به‌شێك له 5 به‌شی حه‌شیمه‌ت و خاكی توركیا، كورده و ئه‌نقه‌ره‌ش له‌مه‌ ده‌ترسێ كه حكومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی له باشوور، شكڵ بگرێت و پاشان، براكانیاان له باكوور، پێیان پێوه‌ست بن و كوردستانی مه‌زن ساز بكه‌ن.

هه‌ژماری نوێی گۆڤاری زرێبار، بڵاوكرایه‌وه

مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان: ژماره‌ی نوێی وه‌رزنامه‌ی گۆڤاری «زرێبار»، كه مژاری سه‌ره‌كی ئه‌م جاره‌ی سه‌باره‌ت به بابه‌تی «خوێندنه‌وه‌ی پاش كۆلۆنیالیستی»یه، له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و زانكۆكان دا بڵاو كرایه‌وه.

«زرێبار» كه گۆڤارێكی ڕۆشنبیری، تیۆری وه‌رزانه، ژماره‌ی 10ی به‌چاپ گه‌یاندووه و له سه‌رجه‌م پارێزگاکانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هه‌روه‌ها زانکۆکاندا بڵاو ده‌کرێته‌وه‌، که‌وته‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌ران.

«گۆڤاری زرێبار»، كه له هه‌ر ژماره‌ی خۆیدا، ڕاوه‌سته له سه‌‌ر فایلێكی ڕۆشنبیری، تیۆریك، ژیۆپۆلیتیك و بابه‌تی تر ده‌كات، مژاری «ئیلام و کرماشان»ی وه‌كو بابه‌تی سه‌ره‌كی ژماره‌ی داهاتوووی دیاری كردووه.

ژماره‌ی 10ی خولی تازه‌ی وه‌رزانه‌ی زرێبار (ژ63) که‌ تایبه‌ته به‌ فایلی: خوێندنه‌وه‌ی پاش‌کۆلۆنیالیستی، ئه‌م بابه‌تانه‌ی له‌ خۆگرتووه:
فایل: خوێندنه‌وه‌ی پاش‌کۆلۆنیالیستی( ئایا ژێرده‌سته‌کان ده‌توانن ده‌نگ هه‌ڵبڕن?)

مقدمه‌ای بر مطالعات پسااستعماری / جلیل كریمی

پست مدرنیسم و مطالعات پسااستعماری / آنیا لومبا / سیاوش قلی پور

ملی‎گرایی و مطالعات پسااستعماری/ لورا کریسمن/ احمد محمدپور و مهدی رضائی

«هومی بابا» / بارت مور- گیلبرت / پیمان کریمی

خطابه جیمسون درباره دیگربودگی و تمثیل ملی/ اعجاز احمد/ صلاح‌الدین قادری

«جدایی‏طلبان» دیروز،«جنگجویان مقاومت» امروز هستند: تحلیل انتقادی گفتمان بازنمایی كردهای عراق در نشریه‏های گلوب و مایل و نیویورك تایمز /

جعفر شیخ‏الاسلامی / كمال خالق‏پناه

تحليل انتقادی گفتمان نشريات دانشجويی پيرامون قوميت

(نمونه ی موردی: نشریه‌ی دانشجویی خاک) / مسعود بیننده

رۆژئاوا/ رۆژھه‌ڵات له گوتاری پاش‌کۆلۆنیالیزمدا/ ئه‌حمه‌د غوڵامی

گلۆکالیزاسیۆن (به‌جیھانیبوون و به‌ناوچه‌ییبوون): باسێک له‌ سه‌ر پێوه‌ندی نێوان ھه‌وییه‌تی کوردی و میدیای کوردی/ سیاوه‌ش گووده‌رزی

چیستی هویت‌های فرهنگی/ استوارت هال/ سیاوش قلی‌پور

بررسی خطاهای زبانی در نوشتار دانش‌آموزان فارسی‌آموز کرد زبان (لهجه مهابادی / احمد احمدیان

مه‌ستووره‌ و بادانه‌وه‌ بۆ لێریکای ئه‌ریستۆکراتیانه‌ی فارسی/ عادڵ محه‌مه‌دپوور

معرفی كتاب/ علی دلاویز

ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشێت، به نۆبه‌ی خۆی، پیرۆزبای ده رچوونی ئه‌م ژماره‌‌ش له زرێبار ده‌كات و ماندوونه‌بووونی و ده‌ستخۆشی له سه‌رجه‌م، نووسه‌ران، به‌ڕێوه‌به‌ران و ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌كات، كه به‌م ئه‌ركه‌وه هه‌ستاون.

ڕه‌وشی دوو چالاكی خوێندكاری  گیراوی كورد نادیاره

مانشێت نیوز، سنه: ماوه‌ی زیاتر له سێ حه‌وتوویه‌ كه دوو چالاكی خوێندكاری كورد به ناوه‌كانی «هیدایه‌ت غه‌زاڵی» و «سه‌باح نه‌سری» له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌منی ئێرانه‌وه‌، ده‌زگیر كراون و تا ئێستاش هۆی گیرانیان ئاشكرا نه‌بووه.

«سه‌باح نه‌سری» كه خوێندكاری كۆلێژی كارناسی باڵای زانسته‌ سیاسیه‌كان، چالاكی خوێندكاری و به‌رپرسی گۆڤاری خوێندكاری «ڕۆژامه»‌ی زانكۆی تارانه، ماوه‌ی زیاتر له سێ حه‌وته‌یه‌، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌منی ئێران ده‌زگیر كراوه و به گوێره‌ی هه‌واڵنێری چاوه‌دێری مافی مرۆڤی كورد، له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه، ڕاگیراوه.

«هیدایه‌ت غه‌زالی› خوێندكاری ساڵی كۆتایی كۆلێژی ده‌روونناسی زانكۆی تاران و له چالاكانی سیاسی و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری ڕۆژا مه‌یه‌، به هۆیه‌كی نادیار گیراوه و له گرتووخانه‌ی ئیتلااعاتی سنه، ڕاگیراوه، بێ ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباریه‌كانیان ڕابگه‌یێندرێ.
حه‌وتووی ڕابردوو، به‌رپرسان و شۆڕای نووسه‌رانی 8 گۆڤاری خوێندكاری له زانكۆكانی تاران، ده‌سپێكردنی شه‌پۆلی نوێی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی و ده‌زگیركردنی چالاكانی خوێندكاریان مه‌حكووم كردبوو و ڕق بێزاری خۆیان له‌م كرده‌وانه‌ی كۆماری ئیسلامی ده‌ربڕیبوو و له پێوه‌ندیه‌ك له‌گه‌ڵ ئاژانسی مانشێت، دا بێده‌نگی مێدیای كوردیشیان سه‌باره‌ت به گیرانی ئه‌م دوو چالاكه خوێندكاریه، كه ده‌گوترێ، له گرتووخانه‌كانی ڕه‌ژیم ئه‌شكه‌نجه‌ش كراون ده‌ربڕی و خوازیاری گرینگی دانی زیاتری مێدیا كوردی به‌ دۆزه‌كانیان ببون.

سبه‌ی 22 نوێنه‌ری كورد له پارله‌مانی توركیا، بێ ئاماده‌بووونی سه‌رۆكانی كۆمار و ئه‌رته‌ش، سوێندی یاسایی ده‌خۆن

مانشێت نیوز، ئه‌نقه‌ره: سبه‌ی 23مین خولی پارله‌مانی توركیا به سوێندخواردنی فه‌رمی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك، كه 22 پارله‌مانتاری كوردیشیان تێدایه، بێ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكانی ئه‌رته‌ش (بۆ یه‌كه‌م جار)سوێندی یاسایی ده‌خۆن.

سبه‌ی شه‌ممه‌، به ئاماده‌بوونی 549 پارله‌مانتار، 23مین خولی پارله‌مانی توركیا به فه‌رمی ده‌ست به‌كاره‌كانی خۆی ده‌كات و سه‌ره تا له كاتژمێر 15 به كاتی ئه‌نقه‌ره، به 22 نوێنه‌ره كورده‌كه‌وه‌، پارله‌مانتاران، سوێندی یاسایی ده‌خۆن و ئه‌مساڵ، ڕۆژه‌ڤی سه‌ره‌كی مێدیاكان و ترسی زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان، له ئه‌گه‌ری سازبووونی كێشه‌ی «سوێند خواردن به زمانی كورد»ی له لایه‌ن 22 پارله‌مانتاره كورده‌كه‌یه و هه‌ر به‌م هۆیه‌ش » ئه‌حمه‌د نه‌جده‌ت سه‌زه‌ر» سه‌ركۆمار و سه‌رۆكانی ئه‌رته‌شی كه‌مالیست و لاییكی توركیا، به هێنانه‌وه‌ی بیانووو، (بۆ یه‌كه‌م جار)خۆیان له ئاماده‌بوون له‌م ڕێووڕه‌سمه پاراستووه.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ڕێبه‌رانی كورد، چه‌ندین رۆژه به ڕوونی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌مه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، كه نایانه‌وێ به زمانی كوردی سوێند بخۆن و كێشه‌كانی سا‌ڵی 1991 (سوێند خواردنی له‌یلا زانا به كوردی كه بوو به هۆی گیران و تۆمه‌تباریان به ئه‌ندامه‌تی ڕێكخستنێكی نایاسایی و ده‌ركرانیان له پارله‌مان) دووپات ببێته‌وه ، به‌ڵام دیسانیش، مێداكان و لایه‌نه سیاسه‌كانی توركیا، نیگه‌رانن له‌وه‌ی كه «كێشه ی زمانی كورد» له پارله‌مانی توركیا ساز بێت و پڕۆسه‌ی یاسادانان و ده‌سپێكی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌ی توركیا له ئێستاوه تووشی پاشگه‌ردانی و ئاڵۆزی بێت.

سه‌ركۆمار به بیانووی كۆتایی هاتنی ماوه‌ی ئاسایی پۆسته‌كه‌ی و سه‌رۆكان و فه‌رما‌نده‌‌كانی ئه‌رته‌ش‌یش به بیانووی «كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمیسیۆنی به‌رزی عه‌سكه‌ری وڵات»، خۆیان له هاتن بۆ پارله‌مان پاراستووه، ڕووداوێك كه به ده‌گمه‌ن له مێژووی پارله‌مانی توركیا دا ڕوویداوه، پارله‌مانێك كه زۆربه‌ی خوله‌كانی، هه‌ڵبژاردن و یاسادانانی له ژێر هه‌ژموونی و ده‌سه‌ڵاتی عه‌سكه‌ر هاتۆته ئاراوه.

له پارله‌مانی ئه‌مجاره‌دا، پارتی عه‌داله‌ت و گه‌شه‌پێدان(AKP)، به سه‌رۆكایه‌تی «ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان»ی سه‌رۆك وه‌زیر، به 341 كورسی (له زیاتر له 80 كه‌سیان به‌ڕه‌گه‌ز كوردن) زۆرترین ڕێژه‌ی كورسیه‌كانی داگیركردووه. پارتی كۆماری گه‌ل (CHP) به سه‌رۆكایه‌تی «ده نیز بایكاڵ»، له ڕیزی دووهه‌م دایه و 99 پارله‌مانتاری ده‌بێت، پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رست(MHP)، كه نوێنه‌رایه‌تی توركه ئۆڵترا نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان و لایه‌نی فاشیستی سیاسه‌تی توركیا ده‌كات، به 71 نوێنه‌ر، له ڕیزی سێهه‌می پارله‌مان دایه و له‌پاڵ هه‌مان گرووپ، 22 نوێنه‌ری كورد، كه ئێستا له چوارچێوه‌ی پارتی كۆمه‌ڵگای دێمۆكراتیك(DTP) دا خۆیان ڕێكخستۆته‌وه‌، جێده‌گرن و پاشان، 13 پارله‌مانتاری پارتی چه‌پی دێمۆكراتی (DSP) توركیا دێت كه به هاوپه‌یمانی جه‌هه‌په‌، توانی ئه‌م ڕێژه‌ كورسیه‌ له پارله‌مان مسۆگه‌ر بكات و 3 نوێنه‌ری تریش، وه‌كو پارله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ، له سه‌ر كورسیه‌كانی سووری پارله‌مان داده‌نیشن.

هه‌په‌گه‌: له پێكدادانه‌كان دا 4 عه‌سكه‌ری تری تورك كوژراون

مانشێت نیوز، به‌هدینان: هێزی پاراستنی گه‌ل ڕایگه‌یاند كه له ئاكامی دوایین شه‌ر و پێكدادانه‌كانی ئه‌رته‌ش و گه‌ریلا له ناوچه‌كانی مێردین و ئاگری  دا، 4 عه‌سكه‌ری تورك كوژراون و دووی تریش بریندار بوونه.

له‌م رۆژانه‌ی دوایی دا و پاش كوژرانی 3 عه‌سكه‌ری تورك و بریندار بوونی 8ی تر له ئۆپێراسیۆن و ته‌قینه‌وه‌یه‌ك دا له ناوچه‌كانی هۆزات و به‌رزایه‌كانی ده‌رسیم، ئه‌رته‌شی توركیا، ئۆپێراسیۆنێكی به‌رفراوانی به به‌شداری زیاتر له 5000 سه‌رباز ده‌سپێكردووه و ئیعدا ده‌كات زیاتر له 8 گه‌ریلای كوشتووه كه هه‌په‌گه‌، ته‌نیا 4ی ئه‌م هه‌ژماره‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه و ئامارای كوژراوانی توركیا له‌م 4 ڕۆژه‌ی دواییدا به زیاتر له 13 سه‌رباز له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا.

هاوكات، ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندنی هێزی پاراستنی گه‌ل، ئاشكرای كرد كه له ناوچه‌ی «ئه‌له‌شكیرت»ی سه‌ر به ئاگری، ئۆتۆمۆبیلێكی سه‌ربازی له 2ی ئه‌گۆست، ده‌كه‌وێته به‌ر هێرسی هێزه‌كانی گه‌ریلا و 2 عه‌سكه‌ری تورك، تێیدا ده‌كوژرێن و له هه‌مان ڕۆژ دا، له هه‌رێمی «قه‌ره‌بۆران»ی سه‌ر به مێردین، گرووپێك عه‌سكه‌ر ده‌كه‌ونه كه‌مینی، گه‌ریلاكانی پ.ك.ك و هێرشیان ده‌كه‌نه‌سه‌ر و شه‌ڕێك له نیزێك ئاوایی باسكن، دێته ئاراوه كه له ئه‌نجامی دا 2 عه‌سكه‌ری تر ده‌كوژرێن و 2ی تر بریندار ده‌بن.

هه‌په‌گه‌ ده‌ڵێ كه رۆژی 1ی ئه‌گۆستیش له قه‌ره‌قۆڵی گاڕێ، سه‌ر به شه‌مزینان، شه‌ڕێك له نێوان گه‌ریلا و ئه‌رته‌س دا هاتۆته ئاراوه، كه عه‌سكه‌ری تورك كوژراوی لێكه‌وتۆته‌وه‌، به‌ڵام ڕێژه‌كه‌ی نازانرێ  هه‌روه‌ها ده‌شڵێ كه نوێترین زانیاریه‌كاان سه‌باره‌ت به‌م ئۆپێراسیۆنه مه‌زنه‌ی ئه‌رته‌شی تورك دژ به گرووپێك گه‌ریلا له ناوجه‌ی هۆزات، ئۆڤاجیك و مونزووری ده‌رسیم به زووترین كاات به ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یێندرێ.

ئۆجه‌لان: ده‌ته‌په‌ نازانێ كه‌ڵك له كادیرانی وه‌رگرێ، ده‌نا 100 پارله‌مانتاری ده‌بوو

مانشێت نیوز، ئیمراڵی: پاش 3 حه‌وته، گۆشه‌گیری، چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو ڕێگه‌ به پارێزه‌رانی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری گیراوی پ.ك.ك درا، تا دیداری بكه‌ن و ئه‌مجاره‌ش ناوبراو سه‌باره‌ت به، پیلانی ئه‌مریكا بۆ ده‌زگیری سه‌رۆكانی پ.ك.ك، ئاكامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، هه‌وڵی ئاكه‌په‌ بۆ له‌ناو بردنی پڕۆژه‌كانی كورد و پێویستی چالاكی و باش ڕۆڵگێرانی ده‌ته‌په‌ی له پارله‌مان و كۆمه‌ڵێك باسی تری كردووه.

ئۆجه‌لان سه‌ره‌تا باس له‌وه ده‌كات كه گوێبیسی هه‌واڵی ئاشكرابوونی پیلانێكی شاراوه‌ی ئه‌مریكا بووه كه ده‌یه‌وێ سه‌ركرده‌كانی پ.ك.ك، ده‌زگیر و ڕاده‌ستی توركیا بكاته‌وه و له‌مابره‌وه ده‌ڵێ كه ئه‌م مه‌سه‌له‌، قوڵتره له‌وه ی كه وا به ئاسانی له‌كه‌ناری تێپه‌ڕین و پێوه‌ندی به جیاوازی ڕوانگه ی دێمۆكراته‌كان و كۆماریخوازه‌كانی ئه‌مریكا به نیسبه‌ت كێشه‌ی پ.ك.ك هه‌یه.

ئۆجه‌لان سه‌باره‌ت به ئاكه‌په‌ و سه‌ركه‌وتنه‌كه‌شی وتی: ئه‌مریكا ده‌یه‌وێ به هاوكاری ئاكه‌په‌، له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین، ئیسلامی كۆنسێرڤاتیڤ، په‌ره‌پێبدات. ئه وه له كاتێك دایه كه ئاكه‌په ، بنه‌ماكاانی له‌سه‌ر دێمۆكراسی نین و هه‌ندێك له لیبێراڵ دێمۆكرات نیزێكتره. ئه‌مریكا پشتیوانی له ئاکه‌په‌ده‌كات، به‌ڵام نه‌ك پشتیوانیه‌كی هه‌مه‌ لایه‌نه‌، له بواره‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌، ئێكۆنۆمی و سیاسی دا پشتیوانی لێده‌كات. له ناو ئاكه‌په‌ دا نوێنه‌ری كورد هه‌ن كه ته‌نیا ده‌یانه‌وێ هه‌ندێك مافی بچووك به كوردان بدرێ و به كوردایه‌تی درۆین به هه‌وڵی ئاكه‌‌په‌، ده‌یانه‌وێ «پڕۆژه‌ی كۆماری دێمۆكراتیكی من» بخنكێنن و له ناوی به‌رن و كاتی دێت كه ئاكه‌په‌ ڕوو له لاوازی ده‌كات و ئه‌وڕۆژ ئه‌مریكا پشتیوانی خۆی لێهه‌ڵده‌گرێ و كورده‌كانی كه له ناو ئاكه‌په‌ن و ئه‌وانی تریش ده‌كێشێته لای خۆی.

ئۆجه‌لان سه‌باره‌ت به ده‌ته‌په‌ و ئاكامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ كوردان و ئه‌و پارته‌س ده‌ڵێ: ده‌ته‌په‌ هه‌زاران كادری له‌ده‌ست دایه و به‌ڵام نازانێ كه‌ڵكیان لێوه‌رگرێ. له‌ده‌ورووبه‌ری ناوی من هاتن و چوون و 20 نوێنه‌ریان خسته‌ده‌ر. ئه‌گه‌ر من نه‌بام چیان ده‌كرد، ئه‌گه‌ر كه‌ڵكیان له‌ناوی من وه‌رنه‌گرتبا، ئه‌و ئاكامه‌سیان وه‌رنه‌ده‌گرت. لازمه كه ئه‌‌‌وان خۆیان پۆلیتیكا سازبكه‌ن و سیاسه‌ت بخوڵقێنن. سیاسه‌ت و دێمۆكراسی شتێكی جیددیه، ئه‌گه‌ر ناتوانن بیكه‌ن، با به‌جێی بهێڵن. سێ پارله‌مانتاری پێشووی پارتی ڕه‌نج و دێمۆكراسی، له‌یلا زانا و هه‌ڤاڵانی ده‌توانن ئه‌م ته‌ڤگه‌ر پێشاهه‌نگی بكه‌ن. ئه‌گه‌ر له ناو ده‌ته‌په‌ دا كێشه‌ی ڕێكخستنی هه‌بێت، ئه‌‌‌وانه ده‌توانن چاره‌سه‌ری بكه‌ن،  ئۆرهان دۆ‌غان له‌م كه‌سانه بوو كه قه‌ت لێی تووره نه‌بووم ، نازانم به‌ڵكو چونكه سه‌میمی بوو و به‌رده‌‌ام له سه‌ر هێڵی ئاشتی سیاسه‌تی ده‌كرد. ده‌ته‌په‌ له‌مه‌ودوا، پێویسته زۆر چالاكانه ئیش بكات، هه‌ر ڕه‌خنه له ئاكه‌په‌ ده گرن، به‌ڵام ئاكه‌په‌ بۆ هه‌ڵبژاردن زۆری هه‌وڵ دا. ده‌ته‌په ده‌توانێ، چه‌ترێك له پارته‌كانی چه‌پ پێكبێنێ و كۆیان بكاته‌وه. ئۆجه‌لان هه‌روه‌ها له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌یه‌ كه ئه‌گه‌ر ده‌ته‌په‌ به باشی ڕێكخستنی كردبا و هه‌موو لایه‌نه چه په‌كانی له ژێر چه‌ترێك كۆكردباوه‌، به ئاسانی ده‌یتوانی لانی كه‌م 100 نوێنه‌ر، هه‌ڵبژێرێ و ڕه‌مزی سه‌ركه‌وتنی ئاكه‌په‌س به پاره، ده‌سه‌ڵات و كێشه‌سازكردن بۆ كوردان ده‌زانێ.

ناوبراو سه‌باره‌ت به ئاتاتورك ده‌ڵێ كه نه‌ كه‌سێكی چه‌پ بووه و نه‌ نه‌ته‌وه‌په‌رست و تێگه‌یستنی خه‌راپ هه‌یه سه‌باره‌ت به هێڵی فیكری ئه‌و و دیسان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ده‌ته‌په و لایه‌نه‌كانی تری كورد و پ.ك.ك و ده‌ڵێ كه ئه‌گه‌ر پیلان و چاره‌سه‌ریه‌كیان بۆ كێسه‌ی كورد هه‌یه‌، با بۆ منیان بهێنن، تا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكه‌م و سه‌باره‌ت به شێوازی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاش، ده‌ڵێ كه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێ هه‌مووی كورده‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین بگرێته ده‌ستی خۆی و به‌كاریان بێنێ له ڕاستای به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی كوردی دێمۆكرات بێ، ده‌توانێ، به دێمۆكراسی به‌ره‌نگاری ئه مریكاش ببێته‌وه.

عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری گیراوی پ.ك.ك سه‌باره‌ت به شه‌ڕیش ده‌ڵێ: من پێسبینیم كردبوو كه پاش، هه‌ڵبژاردن شه‌ڕ ده‌سپێده‌كاته‌وه، به‌ڵام من حه‌ز ناكه‌م نه گه‌ریلا و نه عه‌سكه‌ری تر بمرن و به سه‌میمیه‌ته‌وه ده‌مانه‌وێ كه چاره‌سه‌ری ئاشتیانه بۆ كێشه‌كه‌مان بێته ئاراوه. پاشان ئاماژه به‌م هه‌و‌ڵانه بۆ له‌ناوبردنی پ.ك.ك و كێشانی پیلانی جۆربه‌جۆر و هه‌مه‌لایه‌نه ده‌كات و پۆلێتیكای ئینكار و كوشتن وه‌بیردێنێته‌وه و ده‌ڵێ ئێستا زۆربه‌ی كادیرانی پ.ك.ك له لاوه‌كانن و ئه‌وه‌ش مومكین نیه كه پ.ك.ك پێی له‌ناوبچێ.

لێدوانه‌كانی ئه‌مجاره‌ی ئۆجه‌لانیش، باسی له زۆر ورده‌كاری تری، بابه‌ت و مژاره گرینگه‌كانی توركیا، كێشه‌ی كورد و ناوچه كردووه،كه به هۆی نه‌بوونی ده‌رفه‌ت، به كورتی، خاڵه گرینگه‌كانی پێشكه‌ش كرا.

برچسب‌ها: , , , , ,

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

درحال اتصال به %s


%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: