ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت- 9

جۆرج بوش داوایی بودجه‌یه‌کی 100 میلیارد دۆلاری بۆ درێژه‌ شه‌ڕی عێراق ده‌کات
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: جۆرج بوشی سه‌رۆکی ئه‌مریکا داوایی بودجه‌یه‌کی 100 میلیارد دۆلاری کردووه بۆ درێژه‌ی شه‌ری عێراق و هه‌روه‌ها پرۆژه یاسایه‌ک بۆ درێژکردنه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌رته‌شی ئه‌مریکا له‌ عێرق تا 31ی مارتی 2008.
مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا، گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌م پرۆژه یاسایه‌ی جۆرج بوشی به 218 له به‌رانبه‌ر 208 ده‌نگ دا په‌سه‌ند کرد که تێیدا 100 میلیارد دۆلار ۆاره بۆ ئه‌رته‌شی عێراق به ناوی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ تیرۆریسم و شه‌ری عێراق ته‌رخان ده‌کرێ و مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانی ئه‌م وڵاته له عێراق تا 31ی مارتی 2008، ئیزنی یاسایی پێده‌درێ.
ئه‌م یاسایه پاش په‌سه‌ند کرانی له مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا پێویسته له سێنایی ئه‌م وڵاته‌ش په‌سه‌ند بکرێ تا بکه‌وێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه‌.

ئه‌وه له کاتێک دایه که دێموکراته‌کانی کۆنگره س سێنایی ئه‌مریکا داوا له جۆرج بوشی سه‌رۆکی ئه‌مریکا ده‌که‌ن لانی زۆر تا 1ی ئۆکتۆبری ئه‌مساڵ، هێزه‌کانی له عێراق بکشێنێته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ وێتۆی ئه‌م یاسایه ده‌که‌ن که کۆنگره په‌سه‌ندی کردووه.

عێراق موجاهیدینی خه‌ڵق ده‌رده‌کات

مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌‌واڵ: هۆشیار زێباری، له کۆنفرانسه‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له تاران ڕایگه‌یاند که عێراق ده‌یه‌وێ ئه‌ندامانی موجاهیدینی خه‌ڵق له‌م وڵاته ده‌ربکات.

دوێنێ هۆشیار زێباری ڕایگه‌یاند که ده‌وڵه‌تی عێراق کۆمیته‌یه‌کی به‌ مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر چۆنیه‌تی ده‌رکردنی ئه‌ندامانی موجاهیدینی خه‌ڵقی ئێران پێک هێناوه و ده‌گوترێ که تاقمێک له وڵاتانی ئه‌ورووپاییش ئاماده‌یی خۆیان بۆ وه‌رگرتنی به‌شێک له‌ ئه‌ندامانی موجاهیدین ڕاگه‌یاندووه.

تا پێش ڕووخانی ڕه‌ژیمی سه‌ددام، گرووپی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران که یه‌کێکه له حیزبه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی، له ناو خاکی ئێران دا چالاکی چه‌کداری ده‌کرد و پاش هێرشی ئه‌مریکا بۆ عێراق له که‌مپی ئه‌شره‌ف له نیزێک به‌غدا له ژێر چاوه‌دێری دان.

گرووپی موجاهیدینی خه‌ڵق، له لایه‌ن ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌ورووپاوه وه‌کو گرووپێکی تیرۆریستی ناسراوه و ئه‌وه له کاتێک دایه که به‌شێک له ئه‌ندامانی کۆنگره و سێناتۆی ئه‌مریکا و پارله‌مانی ئه‌ورووپا پشتیوانیان لێده‌که‌ن.

ئێران داوا له حکومه‌تی عێراق ده‌کات که ئه‌ندامانی موجاهیدینی خه‌ڵق ڕاده‌ست بکاته‌وه یان له‌م وڵاته‌یان ده‌ربکات، که حکومه‌تی عێراقیش خه‌ریکه ئه‌م خواسته‌ی کۆماری ئیسلامی به‌جێده‌گه‌یێنێ.

دوو هاوڵاتی مه‌هابادی به تۆمه‌تی هه‌وڵدان دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران ره‌وانه‌ی زیندان کران

مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: دوو هاوڵاتی مه‌هابادی که به تۆمه‌تی هه‌وڵدان دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر یه‌ک به 1 میلیۆن تمه‌ن پاره سزا دران به‌ڵام به هۆی هه‌ژاری و نه‌بوونی توانایی ماڵی، ره‌وانه‌ی گرتووخانه کران.

به گوێره‌ی هه‌واڵێکی په‌یامنێرانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، دوو هاوڵاتی مه‌هابادی به ناوه‌کانی «جه‌عفه‌ر ئیساره» و «ئاکۆ ئابستانه» ، به تۆمه‌تی به‌شداری له خۆپێشاندانه ناڕه‌ایه‌تیه‌کانی ساڵی ڕابردوو و هه‌وڵدان دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران و هاندانی خه‌ڵک بۆ پرۆتیستۆیی نیزام، ده‌زگیر کرابوون و پاش مانگێک ده‌ستبه‌سه‌ر بوون به دانانی بارمته ئازاد کرابوون.

ئه‌م دوو هاوڵاتیه‌ پاش ساڵێک له لایه‌ن دادگایی شۆڕسی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه هه‌ر یه‌ک به دانی 1 میلیۆن تمه‌ن پاره مه‌حکووم کران به‌ڵام به هۆی هه‌ژاری و نه‌بوونی توانایی دانی پاره‌که‌، ده‌زگیر و زیندانی کراون.

ئاکۆ ئابستانه مانگێکه و جه‌عفه‌ر ئیساره، چه‌ند رۆژه که به هۆی نه‌بوونی پاره و توانایی دانی سزاکه، ره‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی مه‌هاباد کراون.

هاوڵاتیه‌کی پیرانشاری له جێگه‌ی کوڕه‌‌که‌ی گیرا

مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: هاوڵاتیه‌کی خه‌ڵکی ئاوایی په‌سوێی سه‌ر به پیرانشار به ناوی «ئه‌بوبه‌کر وه‌ته‌ن دوست»، لێ جێگه‌ی کوره‌که‌ی که به ئه‌نجامی چالاکی سیاسی تۆمه‌تبار کراوه، ده‌زگیر و ئه‌شکه‌نجه کرا.

به گوێره‌ی هه‌واڵێکی په‌یامنێرانیڕ.م.م.ک، «ئه‌بوبه‌کر وه‌ته‌ن دووست» ناسراو به «مه‌ناف»، هاوڵاتی خه‌ڵکی «په‌سوێ‌»یی سه‌ر به شاری پیرانشار له جێگه‌ی کوڕه‌که‌ی به ناوی «سه‌لام» که به ئه‌نجامی چالاکی سیاسی و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبه کوردستانیه‌کان تۆمه‌تباره و ڕایکردبوو، له رۆژی 30ی خاکه‌لێوه، له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتی  و ئاسایشی پیرانشاره‌وه‌ ده‌زگیر و پاش سێ ڕۆژ ئازار و ئه‌شکه‌نجه، به دانانی بارمته ئازاد کرا.

ئیتلاعاتی پیرانشار به زه‌ختو  گووشار داوایی له بنه‌ماڵه‌ی «وه‌ته‌ن دووست» کرد که 5 رۆژیان ده‌رفه‌ته که «سه‌لام»، ڕاده‌ستی هێزه‌کانی ئاسایشی بکه‌ن ده‌نا دیسان باوکی ده‌زگیر و له جێگه‌ی کوڕه‌که‌ی دادگایی ده‌کرێ.

سه‌ره‌نجام پاش 4 ڕۆژ و له ڕێکه‌وتی 3ی بانه‌مه‌ڕ به هۆی گووشار و هه‌ڕه‌شه‌کانی ئیتلاعاتی پیرانشار، «سه‌لام وه‌ته‌ن دووست» ناسراو به «مه‌ناف»، ده‌سگیر و ڕه‌وانه‌یئ شوێنێکی نادیار کرا.

سێ گیراوی کورد، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران

مانشێت نیوز، رۆژهه‌ڵاتی کوردستان: سێ گیراوی کورد به ناوه‌کانی «محه‌ممه‌د عه‌بدوڵاهی»، «عه‌لی محه‌ممه‌د زاده» و «سمکۆ قادر پوور» که له ژێر گووشاری به‌رده‌وامی هێزه‌کانی ئاسایشی دان، له گرتووخانه‌ی مه‌هاباده‌وه بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

به گوێره‌ی زانیاریه‌کانی هه‌واڵنێری چاوه‌دێری مافی مرۆڤی کوردستان، دوو گیراوی کورد به ناوه‌کانی «محه‌ممه‌د عه‌بدوڵاهی» که به 5 ساڵ زیندان و دوورخستنه‌وه بۆ شارێکی خۆراسان مه‌حکووم کراوه و «عه‌لی محه‌ممه‌د زاده» که ساڵ و نیوێکه له بارودۆخێکی نادیار دایه، هه‌رودوو خه‌ڵکی بۆکانن، به‌ڵام له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه له لایه‌ن ئیستلاعاتی مه‌هاباده‌وه بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

ده‌گوترێ که سمکۆ قادرپووری که ماوه‌ی 40 مانگه به تۆمه‌تی هاوکاری حیزبه کوردستانیه‌کان ده‌زگیر و ره‌وانه‌ی زیندان کراوه، له‌م دوایانه دا به 11 سال سازی گرتووخانه‌ مه‌حکووم کراوه، ڕۆژی 5ی بانه‌مه‌ر، ئیتلاعاتی بۆکان، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازتووه.

ژنێکی کورد له تیکاب ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا

مانشێت نیوز، رۆژهه‌ڵاتی کوردستان: ژنێکی کورد به ناوی «شاناز. د» به هۆی کێشه‌ی بنه‌ماڵه‌ و گووشاری ده‌روونی، ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و له ئاکامی ئه‌مه‌ دا گیانی له‌ده‌ست دا.

«شاناز. د»، ژنێکی کوردی تیکابی که به هۆی کێشه‌ی بنه‌ماڵه‌‌یی و گووشاری ده‌روونی ماڵی مێرده‌که‌ی به‌جێده‌هێڵێ و ده‌چێته‌وه ماڵی باوکی، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی که باوکیشی ڕێگه‌ی پێندات بێته‌ ماڵه‌وه، ئاگر له جه‌سته‌ی به‌رده‌دا وده‌مرێ.

هه‌واڵنێری چاوه‌ێری مافی مرۆڤی کورد له‌مباره‌وه ده‌ڵێ که شاناز پێشتر له ماڵی باوکیه‌وه ڕه‌دوو که‌وتووه، بۆیه‌ش کاتی گه‌ڕانه‌وه باوکی ڕێگه‌ی پێنه‌داوه بگه‌ڕێته‌وه مال و به‌م هۆیه‌ش شاناز هه‌ستی به بێکه‌سی و بێ ته‌کلیفی کردووه و جه‌سته‌ی له ئاگر به‌رداوه که له ئاکامی دا گیانی له‌ده‌ست دا.

بارودۆخی ناڵه‌باری گیراوێکی کورد له گرتووخانه‌ی ورمێ

مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: گیراوێکی کورد به ناوی «حه‌سه‌ن حیکمه‌ت ده‌میر»، که پاش ساڵێک گیران له ورمێ، هه‌وڵی ڕاکردنی داوه، پاش گیرخواردنی له کوێستان و ده‌زگیری دووباره‌ی، به‌ڕه‌وڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی برینه‌وه‌ی هه‌ردوو لاقی بووه.

گیراوێکی کوردی باکووری کوردستان به ناوی «حه‌سه‌ن حیکمه‌ت ده‌میر» ناسراو به «ئه‌گید»، که خه‌ڵکی باکووری کوردستان و ئه‌ندامی حیزبێکی به‌رهه‌ڵستکاری ئێران(پژاک)ه‌، پاش تێپه‌رکردنی سالێک زیندان، مانگی ڕابردوو له گرتووخانه‌ی ورمێ ڕاده‌کات و پاش ئه‌وه‌ی که له ناو به‌فر و سه‌رما و کوێستانه‌کانی سنووری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان گیرده‌کات، دیسان ده‌زگیر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ ده‌کرێته‌وه.

هه‌ر دوو لاقی «حه‌سه‌ن حیکمه‌ت ده‌میر»، به هۆی سه‌رما تووشی سه‌رمابردووی بوونه و پزیشکان ده‌یانه‌وێ که هه‌ر دوو لاقی ناوبراو ببڕنه‌وه، به‌ڵام ناوبراو دژایه‌تی ئه‌مه‌ی کردووه و له کاتێک دا که به هۆی نه‌خۆشی پێویستی به حه‌سانه‌وه‌ هه‌یه له ژێر گووشاری به‌رده‌وام و لێکۆڵینه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی دایه و بۆ ژووری تاکه‌که‌سیش ڕاگوێزراوه.

کۆمه‌ڵێک له گیراوانی سیاسی کورد له گرتووخانه‌ی ورمێ وێڕای نیشاندانی نیگه‌رانی خۆیان له‌م بارودۆخه، ئاماژه‌یان به ڕه‌وشی سه‌خت و هه‌ستیاری ئه‌گید کردووه و داوا له هه‌موو ڕێکخراو و دامه‌زراوه‌کانی پارێزڤانی مافی مرۆڤی ناوجه‌یی و جیهانی ده‌کات که ڕێگه‌ بۆ ئازادی ناوبراو ده‌رمانی خۆش بکه‌ن.

حدکا ده‌ڵێ که ته‌نیا له‌ به‌رانبه‌ر ناوه‌رۆکی سایته‌ فه‌رمیه‌کانی خۆیدا به‌رپرسه‌

مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: پاش ئه‌وه‌ی کێشه‌ناوخۆیه‌کانی حدکا بۆ ناو ماڵپه‌ره‌کانی ئینته‌رنێتی گوازراوه و کۆمه‌ڵێک بابه‌تی پر له سووکا‌یه‌تی و پره‌نسیپه‌کان بڵاوبۆوه، حدکا بۆچه‌نده‌مین جار ڕاده‌گه‌یێنێ که به‌رپرسیاری هیچ کام له‌ نووسراوه‌کان نیه، جگه له ماڵپه‌ره فه‌رمیه‌کانی.

له ماوه‌ی که‌متر له یه‌کساڵی ڕابردوو دا که کێشه‌کانی نێوخۆی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئاشکرا بوو و کۆمه‌ڵێک ماڵپه‌ر و پێگه‌ی ئینته‌رنه‌تی ده‌ستیان کرد به بڵاوکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک بابه‌تی دوور له پڕه‌نسیپ که تێیان دا سووکایه‌تی به‌ لایه‌نی به‌رانبه‌ر و که‌سایه‌تیه‌کان ده‌کرێ و به ناوی خوازراو بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌کان و پره‌نسیپه‌کانی رۆژنامه‌وانیش پێشێل ده‌کرێن، ئه‌مجاره‌ش حدکا له ڕاگه‌یاندراوێکی چاپه‌مه‌نی دا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که حیزبی دێموکراتی کوردستانی عێران ته‌نیا له به‌رانبه‌ر ناوه‌رۆکی ماڵپه‌ره فه‌رمیه‌کانی دا به‌رپرسیاره.

ئه‌وه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یاندراوه‌که‌ی حدکا:

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ته‌نیا له‌ به‌رانبه‌ر ناوه‌رۆکی سایته‌ فه‌رمیه‌کانی خۆیدا به‌رپرسه‌

له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا زۆر سایت و نووسراوه‌ به‌ دژ، لایه‌نگری یان به‌ ناوی لایه‌نگری له‌ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بابه‌ت و وتاریان بڵاو کردۆته‌وه‌، که‌ ناوه‌ڕۆکی به‌شێک له‌و سایتانه‌ گومان ده‌خاته‌ سه‌ر دڵسۆژی ئه‌وان بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی پاساوێک تا هه‌ندێک له‌ لایه‌نه‌کان و ناحه‌زانی PDKI  ناوه‌رۆکی ئه‌و نووسراوانه‌ بکه‌نه‌ هه‌وێنی پرۆپاگه‌نده‌ی خۆیان دژی حیزب.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی  ئێران، له‌ پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ ئه‌وپرسانه‌ی که‌ پێویست به‌ هه‌ڵوێست ده‌ربرین بێ، حدکا به‌ ئاشکرا و به‌ روونی سیاسه‌ت و بۆچوونه‌کانی خۆی  له‌ سایته‌ ره‌سمیه‌کانی حیزبی دا بڵاو ده‌کاته‌وه‌ و له‌ به‌رانبه‌ر ناوه‌رۆکی ئه‌واندا به‌رپرسه‌.

له‌ پلینۆمی هه‌فته‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا، هه‌ڵوێستی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌ له‌ پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ نووسراوه‌ بێ خاوه‌نه‌کان راگه‌یاندراوه‌. له‌و پێوه‌ندیه‌دا دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه‌، که‌ حیزبی ئێمه‌ ته‌نیا له‌ به‌رانبه‌ر ناوه‌رۆکی بڵاوکراوه‌کانی ره‌سمی خۆی له‌ رێگای سایته‌کانی ناوه‌ندی ( http://www.kurdistanmedia.com) ، سایتی نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات (www.pdki.org) به‌رپرس و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ ده‌زانێ و خۆمان له‌ به‌رانبه‌ر ناوه‌رۆک و بابه‌ت و سیاسه‌تی سایته‌کانی دیکه‌ و شێوه‌ی راگه‌یاندنیان به‌ به‌رپرس نازانین.

کۆمیته‌ی کاروباری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات

به‌شی راگه‌یاندن

پاریس 25.4.2007

کوژران یا مردنی لاوێکی گیراوی کورد

مانشێت نیوز، رۆژهه‌ڵاتی کوردستان: لاوێکی گیراوی سنه‌یی به ناوی «ڕامیار موختارزاده» که به ساڵێک زیندان مه‌حکووم کرابوو، پاش ئه‌وه‌ی که له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندان، لێدان و کوتانێکی زۆری لێدرا، بۆ ژووری تاکه‌که‌سی راگوازرا وبه شێوه‌یه‌کی نادیار گیانی له‌ده‌ست دا.

په‌یامنێرانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان له هه‌واڵێک دا ڕایگه‌یاند که ئه‌م لاوه 25 ساڵه، دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی ئه‌نجامی سوچێکی ئاسایی ده‌زگیر و به 2 میلیۆن و ساڵێک زیندان سزا درا.

ناوبراو ڕۆژی 5ی بانه‌مه‌ر به هۆیه‌کی نادیار له لایه‌ن به‌رپرسانی ئاسایشی زیندان که‌وته‌ به‌ر په‌لامار و زۆری لێدرا و سه‌ره‌رایی ڕه‌وشی خراپی بۆ ژووری تاکه‌که‌سی گوازراوه و هه‌رله‌وێ دا به شێوه‌یه‌کی گوماناوی گیانی له‌ده‌ست دا و ته‌رمه‌که‌ی سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی 6ی بانه‌مه‌ر، له ژوورێکی تاکه‌که‌سی گرتووخانه‌ی سنه‌دا، دیتراوه.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای ئیدانه‌ کردنی توندی ئه‌م رووداوه، پێناخۆش بوون و داخی خۆی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌ی توندوتیژی به‌رپرسانی زیندان له‌گه‌ڵ گیراوان و ئه‌شکه‌نجه  کردنیان ڕاده‌گه‌یێنێ و ئه‌م ڕه‌فتاره دژه مرۆیانه به توندی مه‌حکووم ده‌کات.

ئه‌م ڕێکخراوه داوا له ده‌زگایی قه‌زایی ره‌ژیم ده‌کات که هه‌رچی زووتر بکوژانی چاوه‌ڕوان کراوی ئه‌م قه‌تڵه گوماناویه ده‌زگیر و محاکمه بکات و باشتره بزانێ که ڕ.م.م.ک به‌دوایی ڕووداوی له‌م شێوه ده‌چێت و خوازیاری دادگایی کردنی به‌رپرسانی تاوانباره.

ئه‌مڕۆ یه‌که‌م خولی هه‌لبژاردنی سه‌رکۆماری تورکیا له پارله‌مانی ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه‌ده‌چێت

مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: ئه‌مرۆ ئێواره یه‌که‌م خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری تورکیا له پارله‌مانی ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌وه له کاتێک دایه که ئۆپۆزیسۆن پێشنیاری به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی گشتی ده‌کات.

پارتی ده‌سه‌ڵات داری داد وگه‌شه‌(AKP) به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌ردۆغان، «عه‌بدوڵا گوڵ» وه‌زیری ده‌ره‌وه و جێگری خۆی بۆ کاندیداتۆری سه‌رۆکایه‌تی کۆماری تورکیا ناوزه‌د کردووه و ئه‌مڕۆ چاوه‌ڕوان ده‌کرێ که له پارله‌مان ده‌نگی پێبدرێ، به‌ڵام ئۆپۆزیسۆن کێشه‌ و به‌ربه‌ستێکی یاسایی و سیاسی بۆ هێبناوه‌وه پێشن.

پارله‌مانی تورکیا 550 ئه‌ندامی هه‌یه و ئۆپۆزیسۆن به سه‌رۆکایه‌تی پارتی گه‌لی کۆماری، جه‌هه‌په‌، ئیدعا ده‌کات که بهپێی ده‌ستووری تورکیا 2 له 3ی ئه‌ندامان پێویستن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆمار و ئه‌مه‌ش ڕێژه‌ی 367 که‌سه، به‌ڵام AKP ته‌نیا 353 نوێنه‌ری هه‌یه‌ و به‌م شێوه‌ ئه‌گه‌ر له 11 ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆیی پارله‌مان و ئه‌ندامانی دوو پارتی تری «دایکی نیشتمانANAP و ڕێگه‌ی ڕاستDYP » که هه‌ردووک 24 ئه‌ندامیان هه‌یه‌، به‌شداری دانیشتنه‌که‌ی پارله‌مان نه‌بن، سه‌رکۆمار هه‌لنابژێردرێ و جه‌هه‌په‌ هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کردووه که کێشه‌که ده‌باته دادگایی باڵایی ده‌ستووری.

ئه‌وه له کاتێک دایه که DYP  و ANAPیش تا ئێستا ڕوونیان نه‌کردۆته‌وه که پشتیوانی له ئه‌ردۆغان و سه‌رکۆماری عه‌بدوڵا گوڵ ده‌که‌ن یان نا، به‌ڵام هه‌موو پارته‌کانی ئۆپۆزیسۆن جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردنی گشتی پێش له کاتی دیاری کراو(ئۆکتۆبری 2007) ده‌که‌ن.

ڕێژه‌ی ئه‌ندامانی حیزبه‌کانی پارله‌مانی تورکیا

پارتی دادوگه‌شه‌، ئه‌ردۆغان، ئیسلامگه‌را، 353

پارتی گه‌لی کۆماری، ده‌نیز بایکاڵ، که‌ماڵیست، نه‌ته‌وه‌په‌رست و به قسه سۆسیال دێموکرات، 151

پارتی دایکی نیشتمان، ئه‌رکان مومجو،  ڕاستگه‌را، نه‌ته‌وه‌یی، 20

پارتی ڕێگه‌ی ڕاست، مه‌مه‌د ئاغار، ڕاستگه‌را، 4

پارتی سۆسیالیستی گه‌ل، موراد قه‌ره‌یاڵچین، چه‌پگه‌را، 1

پارتی هه‌ستانه‌وه‌ی گه‌ل، 1 ئه‌ندام

گه‌نج پارتی، جه‌م ئوزان، 1

سه‌ربه‌خۆ، 11 ئه‌ندام

به‌تاڵ، 8 کورسی

به گشتی: 550 کورسی

زێباری و گوڵ گفتگۆیان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌‌چوونی کۆنفرانسی ئاسایشی عێراق کرد

مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: هۆشیار زێباری دوێنێ پێنجشه‌‌ممه پاش سه‌ردانه‌ دوو ڕۆژه‌که‌ی بۆ تاران، ئه‌مجاره له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا گول کۆبۆوه.

زێباری له‌ دیداری «عه‌بدوڵا گول» وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا دا، هه‌وڵی ڕازی کردنی تورکیایی بۆ به‌شداری له کۆنفرانسی ئاسایشی عێراق له شه‌رمولشه‌یخی میسر له ئاستێکی باڵا دا، به‌ڵام وا دیاره ئه‌م یه‌که ڕوو نادات.

ئه‌نقه‌ره له‌مه‌ ناڕازیه‌ که بۆجی له جێگه‌ی ئه‌سته‌نبۆڵ، شه‌رمولشه‌یخ بۆ ئه‌نجامی کۆنفرانسه‌که‌، هه‌ڵبژێردراوه و ئه‌وه له کاتێک دایه که زێباری ده‌یه‌وێ تورکیا تێبگه‌یێنێ که کێشه‌که به ئه‌نقه‌ست نه‌بووه و به‌رهه‌م ساڵح، جێگری سه‌رۆک وه‌زیری عێراقیش رۆژی 25ی ئه‌پریل له پێوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌که‌ی دا تورکیایی له‌مه‌ ئاگادار کرده‌وه و به‌رنامه‌ی کۆنفرانسه‌که‌ی بۆ گوڵ، هێنابۆ به‌ر باس.

عه‌بدوڵا گوڵ له‌ دیداری زێباری دا وتوویه‌تی که به هۆی سه‌رقاڵبوونی به هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری، مومکینه نه‌توانێ خۆی ئاماده‌یی کۆنفرانسی ئاسایشی عێراق له میسر بێت، که‌چی هه‌ڵبژاردنی خولی یه‌که‌م ئه‌مرۆیه و کۆنفرانسه‌که‌ 6 رۆژی تر و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یی گول، پرۆتیستۆ کردنی به‌ڕێوه‌نه‌چوونی کۆنفرانسه‌که له ئه‌سته‌نبوڵه.

له پاریس فێستیڤالی فیلمی کوردی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: له ناوبه‌ری 23 تا 30 مانگی ئۆکتۆبری ئه‌مساڵ له شاری پاریسی پێته‌ختی فه‌ره‌نسا، یه‌که‌م فیستیڤاڵی فیلمی کوردی پاریس به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

به گوێره‌ی ئاڤێستا، بریاره ئه‌م فێستیڤاڵه له شاری پاریسی پێته‌ختی فه‌ره‌نسا و به هه‌وڵی «یه‌کێتی هونه‌رمه‌ند و نووسه‌رانی سێناریۆ» له «لاتین کوارتێ» و به به‌شداری کۆمه‌ڵێکی مه‌زن له ده‌رهێنه‌ران و ئه‌کته‌رانی فیلمی کوردی به‌ڕێوه‌بچێت.

ده‌گوترێ که «به‌همه‌ن قوبادی، هونه‌ر سه‌لیم، ئه‌حمه‌د زیره‌ک، مه‌نسوور توراڵ، کازم ئۆز، بێریوان بنه‌وش، جه‌لال ژۆنڕۆی، مانۆ خه‌لیل، نیزامه‌ددین ئاریج» و گه‌لێک، ده‌رهێنه‌ری ناوداری کوردی تر به‌شداری فێستیڤاڵه‌که‌ ده‌که‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌ری فیستیڤاڵه‌که‌ش هه‌ر وه‌ک باس کرا، «یه‌کێتی هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌رانی سێناریۆ»یه که ساڵی 2006 له پاریس، پێکهاتووه و «عه‌لی گوڵ دۆنمه‌ز، ئه‌مینه‌ ئاگبوجاک و یاسه‌مین باهجه»، ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری فێستیڤاله‌که‌ن.

ماڵپه‌ری فێستیڤاڵه‌که‌ به‌م شێوه‌یه‌ و بۆ پێوه‌ندیش ده‌توانن له‌م ئادره‌س و ته‌له‌فۆنانه‌ که‌ڵک وه‌ربگرن:

http://www.festivalcinemakurde.fr

ته‌له‌فۆنی عه‌لی گوڵ دۆنمه‌ز: 0614229752

ئیمایلی پێوه‌ندی:

alikaosis40@hotmail.com

هێلێکۆپته‌رێکی سه‌ربازی ڕووسیا له چه‌‌چێن که‌وتره‌خوار، 17 کوژراو

مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌‌واڵ: ئاژانسی ئینته‌رفاکسی ڕووسیا ڕایگه‌یاند که هێلیکۆپته‌رێکی سه‌ربازی ڕووسیا له چێچێنستان که‌وتۆته‌ به‌ر هێرشی میلیتانه‌کانی چێچێنی و هه‌ر 17 سه‌رنشینه‌که‌ی کوژراون.

ئاژانسی ڕای ئیتاڵیش ڕایگه‌یاند که هێلیکۆپته‌رێکی جۆری سه‌ربازی MI-8، که هه‌ڵگری 17 عه‌سکه‌ری چه‌تربازی ئه‌رته‌شی ڕووسیا بووه، له لایه‌ن میلیتانه‌کانی چێچێنی له ناوچه‌ی «شاتۆ»ی باشووری چێچێنستان که‌وتۆته‌ به‌ر هێرش و له ئاکام دا هه‌ر 17 که‌سه‌که‌ی ناو هێلیکۆپته‌ره‌که کوژراون.

هه‌روه‌ها ده‌شگوترێ که ئه‌م هێلیکۆپته‌ره، ته‌نیا یه‌کێک له‌م 3 هێلیکۆپته‌ره‌ی جۆری MI-8 بووه که به مه‌به‌ستی ئه‌نجامی ئۆپێراسیۆنێکی سه‌ربازی، ره‌وانه‌یی چێچێنستان کرابوون.

خولی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری تورکیا شکه‌ستی هێنا

مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: خولی یه‌که‌می هه‌لبژاردنی سه‌رکۆماری تورکیا، له پارله‌مانی ئه‌م وڵاته به هۆی به‌شداری نه‌کردنی زۆرینه‌ی 2 له 3ی ئه‌ندامانی پارله‌مان شکه‌ستی هێنا و «عه‌بدوڵا گوڵ» ته‌نیا به هۆی که‌م هێنانی 10 ده‌نگ، نه‌یتوانی ببێته سه‌رکۆمار.

خولی یه‌که‌ی هه‌لبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری تورکیا، ڕۆژی هه‌ینی له پارله‌مانی تورکیا له کاتێک دا ده‌ستی پێکرد که ئه‌گه‌رچی پارتی ده‌سه‌ڵات داری داد و گه‌شه‌‌یAKP که بیرۆکه‌یه‌کی ئیسلامگه‌رایی کۆنسێرڤاتیڤی هه‌یه، ته‌نیا پێویستی به 10 ده‌نگی تر بوو تا زۆرینه‌ی ته‌واو به‌ده‌ست بێنێت و عه‌بدوڵا گوڵ وه‌کو سه‌رکۆمار هه‌ڵبژێرێ.

پارتی ئۆپۆزیسۆنی گه‌لی کۆماری، هه‌ر له سالێک له‌مه‌وبه‌ره‌وه، ڕایگه‌یاندووه که ڕێگه‌ نادات کۆشکی کۆماری که سیمبۆلی پارێزڤانی سیسته‌می لاییک و که‌ماڵیستی تورکیایه، بکه‌وێته ده‌ستی ئیسلامگه‌راکان و بۆیه‌ش جگه به‌شداری نه‌کردنی له دانیشتنی هه‌ڵبژاردن، ئیدعایی ئه‌وه‌شی کرد که مه‌رجی ئاماده‌بوونی 367 نوێنه‌ر له 550 که‌سه‌که‌ی ئه‌ندامانی پارله‌مان، شکڵی نه‌گرتووه و هه‌ر بۆیه‌ش، نه‌ ته‌نیا هه‌ڵبژاردنه‌که‌، به‌ڵکو مه‌شڕوعیه‌تی دانیشتنه‌که‌ش نایاساییه و بۆیه‌ش یه‌کجێ دۆسیه‌‌که‌ بۆ دادگایی باڵایی ده‌ستووری ئه‌م وڵاته برد.

پارتی دایکی نیشتمان»ANAP» که 20 نوێنه‌ری له پارله‌مان هه‌یه، و پارتی ڕێگه‌ی ڕاست «DYP» که 4 نوێنه‌ری هه‌یه،  5 خوله‌ک پێش له ده‌سپێکی دانیشتنه‌که‌ی پارله‌مان ڕایگه‌یاند که پارته‌که‌یان به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ ناکات، که‌جی 2 نوێنه‌ری ANAP و 2ی DYPش به‌شداری ده‌نگدانی پارله‌مان بوون و دژ به پارته‌که‌یان و به سوودی ئاکه‌په‌، هه‌ڵوێستیان گرت.

کوردان که زۆربه‌یان له AKPوه ئه‌ندامی پارله‌مانن، ڕازی به هه‌لبژاردنی عه‌بدوڵا گوڵن، به‌ڵام «ئه‌سه‌د جانان»، نوێنه‌ری کوردی شاری جۆڵه‌مێرگی پارتی گه‌لی کۆماری CHPش، سه‌ره‌ڕایی به‌رهه‌ڵستی پارته‌که‌، له ناو ژووری پارله‌مان ئاماده‌بوو و سه‌ره‌نجام  له کۆی 367 ئه‌ندام پارله‌مانی ئامده‌بووی ژووری دانیشتنه‌که، 357 که‌س ده‌نگی به‌ عه‌بدولا گوڵ، دا، 3 ده‌نگ به‌تاڵ ده‌رکه‌وتن و یه‌کیش ده‌نگی نه‌دابوو.

به‌م شێوه‌ بژارده‌ی پارتی داوگه‌شه‌ی ئیسلامی «عه‌بدولا گول» له خولی یه‌که‌م دا به وه‌ده‌ستهێنانی 357 ده‌نگ و که‌مبوونی 10 ده‌نگ، نه‌یتوانی پۆستی سه‌رکۆماری له یه‌که‌م هه‌نگاو دا بگرێته‌ ده‌ست و پارتی گه‌لی کۆماری «ده‌نیز بایکال»یش، دۆسیه‌یه‌کی شکایه‌تی برده دادگایی ده‌ستووری وڵات و چاوه‌ڕوان ده‌کرێ له سێ خولی داهاتووی هه‌مان هه‌ڵبژاردن له پارله‌مان دا، عه‌بدوڵا گوڵ، به زۆرینه‌ی ده‌نگ، ببێته سه‌رکۆماری تورکیا.

ئه‌رته‌شی تورکیا به بیانووی له‌مه‌ترسی که‌وتنی لایسیته هه‌ڕه‌شه‌ی کوده‌تا ده‌کات

مانشێت نیوز، تایبه‌ت: فه‌رمانداری گشتی ئه‌رته‌شی تورکیا له لێدوانێکی هه‌ڕه‌شه‌ ئامێز دا به بیانووی له مه‌ترسی که‌وتنی لایسیته(عیلمانیه‌ت)، ڕایگه‌یاند که بێده‌نگ نامێنێ و ئه‌گه‌ر ئاڵوگۆرێکی نیگه‌تیڤ له پانتایی سیاسی وڵات دا ڕوو بدات، به‌ ئاشکرا هه‌لوێستی خۆی نیشان ده‌دات.

نیوه‌ی شه‌وی ڕابردوو، سه‌رفه‌رمانداری ئه‌رته‌شی تورکیا له لێدوانێکی نووسرا و دا وێڕای هه‌ڕه‌شه له ئالوگۆڕه‌ سیاسیه‌کانی ناوخۆیی ئه‌م دواییانه‌ی تورکیا و له مه‌ترسی که‌وتنی سیسته‌می عیلمانی ئه‌م وڵاته،سیگناڵی ئه‌نجامی کوده‌تایه‌کی سه‌ربازی چاوه‌ڕوان کراوی داوی و ئه‌م یه‌که‌ به توندی له لایه‌ن ئه‌ردۆغان و یه‌کێتی ئه‌ورووپا و واشنتۆنه‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.

له ڕاگه‌یاندراوه‌ نووسراوه‌که‌ی ئه‌رته‌ش دا هاتووه:

«ئه‌رته‌ش، خۆی به پارێزڤانی سیسته‌می لاییکی تورکیا ده‌زانێ. له‌م دوایانه‌دا، تاقمێک لایه‌نی سیاسی(مه‌به‌ست پارتی داد وگه‌شه‌ی ئه‌ردۆغان)، له ئوڵوگۆڕه‌کان، که‌ڵکی وه‌رگرتووه و جه‌ساره‌تی زۆرتی بۆ له‌مه‌ترسی‌ هاوشتنی عیلمانیه‌ت په‌یدا کردووه.

ئێمه‌ نقاشه‌کانی سه‌ر لاییسته و سیسته‌می سیاسی عیلمانی وڵات، تاقیب ده‌که‌ین و هه‌رچه‌شنه‌ باسێک له‌م پێوه‌ندیه‌دا ئێمه‌ش پێوه‌ندی‌دار ده‌کات و نابی به هیچ شێوه له‌بیر بچێ، که ئه‌رته‌ش پارێزڤانی ئه‌م به‌هایانه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر به پێویست بزانێ و یا هه‌ست به‌مه‌ بکات که عیلمانیه‌ت تووشی مه‌ترسی و کێشه‌ بووه، جگه له دژایه‌تی هه‌رچه‌شنه‌ ئاڵوگۆڕێکی نیگه‌تیڤ، هه‌ڵوێستی ئاشکرایی خۆی، به هێزه‌وه ده‌خاته‌ ڕوو».

ئه‌رته‌ش له زمانی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌یه‌وه‌، نیزێک به دوو حه‌وتوو له‌مه‌وبه‌ر، ڕایگه‌یاندبوو که سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماریس بێده‌نگ نامێنێ و پێویسته که‌سێک بۆ ئه‌م پۆسته کاندید بکرێ، که به کرده‌وه نه‌ک به قسه‌، پێوه‌ست به که‌ماڵیزم و عیلمانیه‌ت بێت و ئه‌گه‌ر ئه‌م یه‌که‌ ڕوونه‌دات، ئێمه‌ هه‌ڵوێست ده‌گرین. به‌م شێوه‌ش ئاشکرایه که ئه‌رته‌ش به توندی دژایه‌تی کاندیداتۆری عه‌بدوڵا گوڵ ده‌کات که ڕابردوویی سیاسی ئیسلامی ناوبراو دیاره و هه‌روه‌کا دژ به‌مه‌‌شه که پارتی داد و گه‌شه‌، کۆشکی کۆماری، سه‌نگه‌ری کلاسیکی پارێزڤانی لاییسیته‌ی تورکیاش داگیر بکات.

ئه‌م لێدوانه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ئامێزه‌ی ئه‌رته‌ش، که به‌رده‌وام له‌ جه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردووی مێژووی هاوچه‌رخی تورکیا دا، ئاکامه‌که‌ی ئه‌نجامی کوده‌تایه‌کی سه‌ربازی و تێکدانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و مه‌ده‌نی و ڕه‌وتی دێموکراسی خوازی تورکیا بووه، له لایه‌ن ئه‌ردۆغان، یه‌کێتی ئه‌ورووپا و ئه‌مریکاشه‌وه، ڕه‌تکرایه‌وه.

ئه‌ردۆغان له کۆنگره‌ی خاچی سووری تورکیا دا وه‌ڵامی ئه‌م لێدوانانه‌ی داوه و وتی: گه‌له‌که‌مان جیتر ده‌رفه‌ت به فورسه‌ت خوازان نادات که رۆحی ته‌بایی ئێمه‌ تێک بده‌ن. له تورکیا هه‌موو دینامیزمه‌کان ئێستا له به‌هێزترین ئاستیان دان و یه‌کگرتوویی و ڕۆچی ته‌بایی کۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه‌، پته‌وه و پێویسته هه‌موو لایه ک بزانێ که خیتابی هه‌ر چه‌شنه ئاڵوگۆڕێکی سیاسی، له ده‌ستی گه‌ل دایه. مێژوو ئه‌م که‌سانه له‌بیر ناکات و نابه‌خشێ که بیانه‌وێ ئه‌مانه تێکبده‌ن.

پارته سیاسیه‌کانی ناوخۆی تورکیاش که‌وتنه‌ ناو ترافیکێکی نائاسایی گفتگۆیی ته‌له‌فۆنی و ئه‌ردۆغانیش کابینه‌که‌ی خۆی کۆ کرده‌وه که هه‌ڕجی زووتر، ئاماده‌سازی به‌ره‌نگاری هه‌ر چه‌شنه لێدوان و هه‌ڵوێستێک بێت. ده‌نیز بایکاڵ، سه‌رۆکی پارتی گه‌لی کۆماری، مه‌مه‌د ئاغار، سه‌رۆکی پارتی ڕێگه‌ی ڕاست و ئه‌رکان مومجو، سه‌رۆکی پارتی دایکی نیشتمان، بڕیاره کۆبنه‌وه و دوایین ره‌وشی سیاسی تورکیا پاش لێدوانه‌ هه‌ڕه‌شه‌ئامێزه‌کانی، سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی سۆپایی تورکیا لێکبده‌نه‌وه.

وته‌بێژی به‌شی ئه‌ورووپایی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یی ئه‌مریکا، «تێری ده‌یڤیدسۆن»یش له‌مباره‌وه وتی: ئه‌مریکا پشتیوانی پڕۆسه‌ی سیاسی و دێمۆکراسی تورکیا ده‌کات و سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی کۆماریش، دادگایی باڵایی ده‌ستووری و سیسته‌می سیاسی و یاسایی تورکیا به ماڤدار ده‌ناسێ.

ئه‌وه له کاتێک دایه که «ئۆلی ره‌هن»، به‌رپرسی به‌رفراوانکردنی یه‌کێتی ئه‌ورووپاش هۆشداری به ئه‌رته‌شی تورکیا دا که ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری سیاسی ئه‌م وڵاته‌دا نه‌کات و ئه‌م پڕۆسه‌ی به ئه‌زموونێکی مێژووی بۆ توررکیا و ئه‌رته‌شی ئه‌م وڵاته زانی تا ڕێز له سێکۆلاریسمی دێموکراتیک بنرێ و ئه‌رته‌شیش ڕێز له ئالوگۆره دێموکراتیکه‌کان بنێت و ئه‌مانه مه‌رجی سه‌ره‌کی پێوه‌ست بوونی تورکیا به یه‌کێتی ئه‌ورووپان.

ئۆپێراسۆنه‌کانی ئه‌رته‌شی تورکیا له باکووری کوردستان به‌رده‌وامن

مانشێت نیوز، باکووری کوردستان: مێدیاکانی تورکیا ڕایانگه‌یاند که له ئاکامی دوو ئۆپێراسیۆنی جیاواز له ئاگری و شرناخ دا، دوو سه‌ربازی تورک کوژراون.

به گوێره‌‌ی سه‌رچاوه‌ تورکیه‌کان، رۆژی هه‌ینی له داوێنی چیایی ئاگری و پاشان له به‌رزایه‌کانی چیایی گابار له شڕناخ، ئۆپێراسیۆنی سه‌ربازی به‌ڕێوه‌ده‌چێت که له ئاکامیان دا دوو سه‌ربازی تورک کوژراون.

ئه‌وه له کاتێک دایه که ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندنی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل، ڕاده‌گه‌یێنێ که له مه‌ودایی ئۆپێراسیۆنه‌کانی نێوان 15 تا 25ی ئه‌پریل، له باکووری کوردستان دا به گشتی 17 ئه‌فسه‌ر وسه‌ربازی تورک کوژراون و دوو گه‌ریلایی پ.ک.ک‌ش شه‌هید بوونه.

به گوێره‌ی زانیاریه‌کانی هه‌په‌گه‌، له ئاکامی ئۆپێراسیۆنه‌کانی ئه‌رته‌شی تورکیا له چیاکانی گاباری شڕناخ و به‌ستا و چیایی چۆلته‌ری ده‌رسیم، که تێیاندا ئه‌رته‌شی تورکیا ده‌یان هه‌زار سه‌رباز و هێلیکۆپپته‌ری شه‌ڕکه‌ری سکۆرسکی به‌کارهێناوه و ده‌یان تانکو زرێپۆشیش به‌شداریان تێدا کردووه و به‌ڵام له ئه‌نجامیان دا 17 سه‌رباز که له ناویان دا چه ند ئه‌فسه‌ری تورکیش هه‌یه کوژراون و 2 گه‌ریلایی هه‌په‌گه‌ش به ناوه‌کانی «خورشید ئه‌گید و ئه‌وره‌ن ئاققوش»، شه‌هید بوونه.

شایانی باسه ئه‌م شه‌ر و پێکدادانانه‌ی نێوان ئه‌رته‌شی تورکیا و پ.ک.ک له کاتێک دایه که پ.ک.ک به‌رده‌وامه له ئاگربه‌سته‌ یه‌کلایه‌نه‌که‌ی و تورکیاش به بیانووی پ.ک.ک و گووشار هێنان بۆ سه‌ر کوردستان زیاتر له 250 هه‌زار سه‌رباز و ده‌یان هێلیکۆپته‌ر و سه‌دان زرێپۆشی له کوردستانی باکوور جێگیر کردووه.

کۆمه‌ڵێک تورکمانی که‌رکووک، له ئه‌نقه‌ره دژ به حکومه‌تی هه‌رێم خۆپێشاندانیان کرد

مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: کۆمه‌ڵێک تورکمان و تورک له شاری ئه‌نقه‌ره، به مه‌به‌ستی پرۆتیستۆکردنی داگیرکردنی عێراق له لایه‌ن ئه‌مریکا و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، خۆپێشاندانێکی پرۆتیستۆییان سازدا.

ئه‌م خۆپێشاندانه که له مه‌یدانی تاندۆغانی ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌چوو، به هه‌وڵی جه‌بهه‌ی تورکمانی و چه‌ند ڕێکخراوی پان تورک، به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا دروشم دژ به حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌مریکا و دژ به ماده‌ی 140 وترانه‌وه.

خۆپێشانده‌ران ده‌یانگوت» ئێمه‌ هه‌موومان تورکمانین، تورکین و ئێمه‌ هه‌موو که‌رکووکین و ڕێفراندۆم نابی بکرێ»، «ماده‌ی 140 ڕاوه‌ستێ»، «ئه‌مریکا و پێشمه‌رگه هاوپه‌یمانن» و به‌م شێوه‌ هکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیشیان پرۆتیستۆ ده‌کرد و کوردانیان به داگیرکه‌ری که‌رکووک ناوزه‌د ده‌کرد.

شایانی باسه که ئه‌مه دووهه‌م خۆپێشاندانی تورکمانه‌کان له‌ ساڵی 2007 و شه‌شه‌مینه له دوو ساڵی ڕبردوو دا که له ئه‌نقه‌ره و ئه‌ستنه‌بول به هه‌وڵی ڕێکخراوه‌ پانتورکه‌کان و جه‌بهه‌ی تورکمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

وته‌بێژی کابینه‌ی تورکیا به توندی به‌‌رسیڤی هه‌ڕشه‌کانی ئه‌رته‌شی داوه

مانشێت نیوز، تایبه‌ت: وته‌بێژی کابینه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا و وه‌زیری دادی ئه‌م وڵاته «جه‌میل جیچه‌ک»، له لێدوانێکی توند دا پاش کۆبوونه‌وه‌ی کابینه‌ی ئه‌ردۆغان، به‌رسیڤی هه‌ره‌شه‌کانی ئه‌رته‌شی داوه.

جه‌میل جیجه‌ک وتی:

ئێمه‌ وه‌کو کابینه‌ی حکومه‌تی تورکیا، ئه‌م لێدوانه‌ نووسراوه‌ی سه‌رفه‌رمانداری ئه‌رته‌شی تورکیا دژ به حکومه‌ت له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین و به هه‌ڵه‌یه‌کی ناحه‌زی ده‌زانین و هۆشدار ده‌ده‌ین که خۆ له هه‌ر چه‌شنه‌ هه‌نگاوێک به‌ده‌ر له چوارچێوه‌ی یاسایی بنه‌ره‌تی و دێموکراسی خۆ بپارێزرێ.

چیچه‌ک له درێژه دا ده‌ڵێ: لێدوانه‌که‌ی سه‌رفه‌رمانداری ئه‌رته‌ش له‌م کاته هه‌ستیاره دا که هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری تورکیا له پارله‌مان به ڕێوه‌ده‌چێت، دۆسیه‌یی هه‌لبژاردن چۆته دادگایی ده‌ستووری وڵات و له نیوه‌ی شه‌و دا زۆر جێگه‌ی سه‌رنجه و به هه‌وڵێک دژ به حکومه‌تی یاسایی ئه‌م وڵاته ده‌زانرێ و له حاڵێک دا که «سه‌رفه‌رمانداری ئه‌رته‌شی تورکیا»، پێوه‌سته به سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیران و ئه‌م دامه‌زراوه‌یه لازمه که وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی حکومه‌ت بێت، بۆجی لێدوانی له‌م شێوه‌ ده‌دات.

حکومه‌تی تورکیا به سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاکانیه‌وه پارێزڤانی بنه‌ماکانی دامه‌زرێنه‌ر وبه‌هاکانی کۆماری سۆسیال و یاسایی و عیلمانی تورکیایه و که‌س له حکومه‌ت له به‌رانبه‌ر مه‌ترسی له‌ناوچوونی عیلمانیه‌ت دا هه‌ستیارتر و به‌رپرسیارتر نیه و بۆیه‌ش حکومه‌تی تورکیا ئه‌رکی پاراستنی بنه‌ماکانی کۆماری له ئه‌ستۆیه‌ و ئه‌م یه‌که‌ش به پێی یاسا و ده‌سه‌ڵاته‌کانی که ده‌ستووری وڵات پێی داوه به‌جێده‌گه‌یێنێ و که‌س بۆی نیه نیگه‌رانی ئه‌مه بێت و ڕه‌وش و ڕه‌فتاری به‌ده‌ر له چوارچێوه‌ی یاسای و دێموکراسی له‌خۆی نیشان بدات.

حکومه‌تی ئه‌ردۆغان ده‌ڵێ که زۆر جێگه‌ی داخه که لێدوانێکی له‌م شێوه ده‌درێ چونکه هه‌ڕه‌شه‌ له که‌ش و و هه‌وایی ئابووری و ئیستقرار و یه‌کێتی تورکیا ده‌کات و له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ش هه‌ول ده‌درێ دوژمنایه‌تی و کێشه‌یه‌ک له نێوان ده‌وڵه‌ت و ئه‌رته‌ش ساز بکرێت.

کۆماریه‌ت و قازانج و به‌هاکانی، ده‌سکه‌وتگه‌لێکی بێ‌گه‌ڕانه‌وه‌ن و له کاتێک دا که پێویسته هه‌موو لایه‌ک هه‌وڵی به‌ره‌وپێش بردنی ئابووری و ئاسایشی وڵات بده‌ین و وزه‌ و توانایی خۆمان له به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان سه‌رف بکه‌ین و گرینگی تورکیا له ئابوور و پانتایی سیاسه‌تی جیهانی دا بسه‌لمێنین، لێدوانی له‌م شێوه‌ ده‌درێ که کێشه‌ و مه‌ترسی ساز ده‌کات.

جه‌میل چیچه‌ک هه‌روه‌ها وتیشی که پێویسته هه‌موو لایه‌ک بزانێ که ئه‌وه حکومه‌ته که پارێزه‌ری کۆماری تورکیا و به‌ها به‌نرخه‌کانیه‌تی و هه‌ر کێشه‌یه‌ک هه‌بێت، سیسته‌می دادی وڵات به سه‌ربه‌خۆیی چاره‌سه‌ری ده‌کات و ئێمه هۆشدار ده‌ده‌ین که لایه‌نه‌کان خۆ له هه‌رچه‌شنه ئاڵوگۆر و چاره‌سه‌ریه‌کی به‌ده‌ر له یاسا و ده‌ستوور و دێموکراسی بپارێزن.

ناوبراو له کۆتایی دا وتیشی که به‌یانی ئه‌مڕۆ، ئه‌ردۆغانی سه‌رۆک وه‌زیر له‌گه‌ڵ سه‌رفه‌رمانداری ئه‌رته‌شی تورکیا وتووێژێکی ته‌له‌فۆنی کردووه و نقاشی ئه‌م کێشه‌ کراوه.

پارتی کۆمه‌ڵگایی دێموکراتیک: هه‌ڵوێستی ئه‌رته‌ش جیاوازی دانان له نێوان هاوڵاتیان و نه‌ژادپه‌رستانه‌یه

مانشێت نیوز، باکووری کوردستان: پارتی کۆمه‌ڵگایی دێموکراتیک له ڕاگه‌یاندراوێکی نووسراو دا، ڕه‌خنه‌ی توندی له دوایین هه‌ڵوێستی ئه‌رته‌ش گرت و جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که نه‌ ئه‌رته‌ش و نه‌ سه‌رۆکایه‌تی کۆمار، نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو هاوڵاتیانیان نه‌کردووه و جیوازی له نێوان دین و زمان و گه‌لانی تورکیا داده‌نێن.

له لێدوانه‌که‌ی پارتی کۆمه‌ڵگایی دێموکراتیک دا هاتووه : ویست و داخواز و بیرۆکه‌ی ئه‌رته‌ش، هه‌مان درووشمی نه‌ژادپه‌رستانه‌ی «چ شاد و کامه‌رانه‌ ئه‌م که‌سه‌ی که ده‌ڵێ تورکم»و وئه‌مه‌ش جیاوازی دانان له نێوان هاوڵاتیانی تورکیایه. له سالی 1960وه تا ئێستا، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار بۆته پێگه‌ی به‌ربه‌ره‌کانی عه‌سکه‌ر و سیڤیل و ئه‌رته‌ش به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه که کۆشکی کۆماری بکاته شوێن پێگه‌یه‌ک بۆ خۆی و ڕۆڵی له‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌ هه‌بێت. هه‌ر بۆیه‌ش هه‌رکات ئه‌رته‌ش له رکه‌بڕکێیی نێوان عه‌سکه‌ر و بوروکراسی سیڤیل دا، هه‌ستی به دۆڕان کردووه، به هێنانه به‌رباسی «له‌ مه‌ترسی دابوونی ره‌ژیم و سیسته‌م»، ده‌ستێوه‌ردانی له پڕۆسه‌ی سیاسی کردووه و هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری به‌ره‌وه قه‌یرانێکی سیاسی هان داوه.

ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆمار به‌ده‌ر له چوارچێوه‌ی و ئیراده‌ی پارله‌مان و ده‌ستووری بنه‌ره‌ره‌تی تورکیا بێت، کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ساز بوونی چه‌ند لایه‌نیه‌ک(نیگه‌تیڤ) ده‌بات و به سیاسی کردنی پرۆسه‌ی یاساییش، کێشه و دڵه‌ڕاوکێیی لێده‌که‌وێته‌وه و ئه‌م پاشگه‌ردانی و قه‌یرانه سیاسی و پۆلایزه‌بوونی کۆمه‌ڵگا له هه‌ڵبژاردنه‌کانی گشتی نوێنه‌رانی پارله‌مان له سڵی داهاتوو دا،  کێشه‌ ساز ده‌بێت.

له ڕاگه‌یاندراوه‌که‌ی DTP دا هاتووه : ده‌ستووری هه‌میشه‌یی تورکیا که پاش کوده‌تایی سه‌ربازی 1982 ئاماده‌کراوه، ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رکۆماری یه‌کجار زیاد کردووه و ئه‌م کێشه‌ و نقاشه‌ مه‌زنه‌ی که‌ له ئاستی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری ده‌کرێت، ته‌نیا به‌ هۆی ڕکه‌بڕکێی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که کێ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌کاربێنێ، بۆیه‌ش DTP له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌یه که سه‌رۆکایه‌تی کۆمار پێویسته له لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردرێ و له پارله‌مانیش ئه‌گه‌ر بێت که‌ش و هه‌وایه‌ک پێویسته ساز بکرێت که به‌دوور له هه‌ر چه‌شنه هه‌ڕه‌شه و گووشار و زه‌ختێک، به ئیراده‌ی ئازادی نوێنه‌ران، سه‌رکۆمار هه‌ڵبژێردرێ و ئه‌مه‌ش پێویسته به بڕوایی هه‌مه لایه‌نه‌ی پارله‌مانتاران به دێموکراسی هه‌یه و لازمه که که‌سێک هه‌ڵببژێردرێ که نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م هاوڵاتیان بکات و هیچ جیاوازیه‌ک له ئایین و ڕه‌نگ و زمانیان دانه‌نێ و هه‌موو لایه‌نێک له‌ باوه‌ش بگرێ.

ڕ.م.م.ک، ڕۆژی جیهانی کرێکار پیرۆز و داوای پێکهێنانی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کرێکاری ده‌کات

مانشێت نیوز، رۆژهه‌ڵاتی کوردستان: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان له ڕاگه‌یاندراوێک دا وێڕای پیرۆز کردنی رۆژی 1ی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی کرێکاران، داوایی پێکهێنانی ڕێکخراوی کرێکاری سه‌ربه‌خۆ ده‌کات.

ڕێکخراوه‌که‌، ده‌ڵێ له کاتێک دا که کرێکاران به له‌مه‌ترسی هاویشتنی گیانیان، ناچارن له ئاسته‌مترین و دژوارترین بارودۆخ دا، بۆ وه‌ده‌ستهێنانی بژیوی ژیانیان کرێکاری بکه‌ن و له لایه‌ک به مووچه‌ی زۆر که‌م و له لایه‌کی تر له که‌شو هه‌وایه‌ک دا که هه‌رکات ئه‌گه‌ری ده‌رکران له سه‌ر کاره‌کانیان هه‌یه و به هیچ شێوه ئاسایشی شوغڵی و داهاتێکی باشیان نیه، له‌وه‌ش گرینگتر هیچ ڕێکخراوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ نیه که مافی کرێکاران بپارێزێ و به شوێن خواسته‌کانیان بکه‌وێ.ڕ.م.م.ک له به‌یاننامه‌که‌ی دا وێڕای باس له ژیانی ئاسته‌م و دژواری کرێکاران، نقاشی بارودۆخی ماڵی خه‌راپی کرێکاران و که‌ش و هه‌وایی ناستانداردی کاریان ده‌کات و له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌شه که به‌رده‌ام مافی ئه‌م چینه له کۆمه‌ڵگا له لایه‌ن حاکمانه‌وه پێشێل ده‌کرێ و ڕاده‌گه‌یێنێ که جگه کرێکاران له سه‌ره‌وه و به وه‌رزێران، فه‌رمانبه‌ران، مامۆستایان و خوێندکاران و ژنانیشه‌وه، پێویسته داوا مه‌ده‌نی و سینفیه‌کانیان به ئاشکرا و له ڕێگه‌ی مه‌ده‌نی و ئاشتیانه بێننه به‌رباس و داوایان بکه‌ن و هه‌ر مافێکیان له‌مه‌ر کۆبوونه‌وه‌ی ، خۆپێشاندان، مافی ڕێکخستن بۆ خۆیان بپارێزن.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان له درێژه‌ی به‌یاننامه‌که‌ی دا ده‌ڵێ که ده‌سه‌ڵاتداران ناتوانن نوێنه‌ری ئه‌م چین و توێژانه له کۆمه‌ڵگا بن و بۆیه‌ش وێڕای داوا له هه‌موو لایه‌نه‌کان له خۆپاراستن له ئایدیالۆژیک کردنی داواکاریه‌کان و دابه‌ش نه‌کردنی کۆمه‌ڵگا به دوو لایه‌نی پڕۆڵتاریا و عه‌یری ئه‌م، به ڕێزلێنان له مافی سه‌رجه م هاوڵاتیان هه‌وڵی سازدانی دامه‌زراوه و ڕێکخراو سه‌ندیکایی سه‌ربه‌خۆ بده‌ن بۆ به‌دواداچوونی مافه پێشێلکراوه‌کان.

ڕ.م.م.ک له کۆتایی دا پشتیوانی خۆی بۆ هه‌ر هه‌وڵێک ڕاده‌گه‌یێنێ که به مه‌به‌ستی سازدانی ڕێکخراوه‌ سینفی و مه‌ده‌نیه‌کان له لایه‌ن چین و توێژ و کۆمه‌ڵ و گرووپه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌نرێ و هه‌وڵان بۆ دامه‌زراندنی سه‌ندیکا و ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆ به مافێکی پێشێلکراوی کۆمه‌لگایی خۆ ده‌زانێت.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان: له ناو ئه‌حزابی ئۆپۆزیسۆنی کوردی، پێشێلکاری مافی مرۆڤ ده‌کرێ

مانشێت نیوز، رۆژهه‌ڵاتی کوردستان: له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی چالاکیه‌کانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان دا ئاماژه به پێشێلکاری مافی مرۆڤ له ناو حیزبه کوردستانیه‌‌کانی ئۆپۆزیسیۆن کراوه و ڕ.م.م.ک ده‌ڵێ که له‌ ساڵی نوێدا هه‌وڵ ده‌دات گرینگی به‌م بابه‌ته بدات و ئه‌م پێشێلکاریانه ئاشکرا بکات.

ئه‌م بابه‌ته، جه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر بوو به بنه‌مایی گفتگۆیه‌کی خاتوو ڕۆیا تلوعی له لایه‌ن ڕادیۆ فه‌رداوه له‌گه‌ڵ «محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند»، سه‌رۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، که لێره‌دا ئاماژه‌ به‌م گفتگۆیه‌ ده‌که‌ین.:

ڕۆیا تلووعی: به‌ڕێز که‌بوودوه‌ند، ئێوه‌ له راپۆرتی ساڵانه‌ی 1385 ی ڕێکخراوه‌که‌تان دا ئاماژه‌تان به پێشێلکاری مافی مرۆڤ له ناو حیزبه کوردستانیه‌کان دا کردووه که ئه‌وه‌ش ڕه‌جه‌ڵه‌ک شکێنیه و باستان له‌وه کردووه که ڕاپۆرتگه‌لێکتان پێگه‌یشتووه که نیشان ده‌دات، که‌سانێک ده‌یان رۆژ له لایه‌ن ئه‌و ئه‌حزابه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر بوونه. تکایه له‌م پێوه‌ندیه‌دا ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کمان بۆ ئه‌نجام بده‌ن؟

که‌بوودوه‌ند: به‌ڵێ به‌داخه‌وه، ئه‌م ئه‌حزابه ته‌نیا باس له ئه‌م پێشێلکاریانه‌ی مافی مرۆڤ ده‌که‌ن که له ناو حکومه‌ت دا ده‌کرێ، که‌جی گه‌وره‌تریسی ده‌که‌ن و ئه‌مه‌ش له کاتێک دایه که ده‌بی بزانرێ که گه‌لۆ خۆیان تا چ ڕاده‌ به پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ پابه‌ندن. ئێمه‌ ڕاپۆرتگه‌لێکمان به‌ده‌ست گه‌یشتووه که نیشان ده‌دات ئه‌م حیزبه کوردیه ئۆپۆزیسیۆنانه مافه‌کانی مرۆڤ پێشێل ده‌که‌ن و ئه‌ندامانی خۆیان ده‌زگیر و زیندانی ده‌که‌ن و بۆ ئێمه جێگه‌ی داخه که حیزبێک له حاڵێک دا که ده‌سه‌ڵات و حاکمیه‌تێکیسی نیه، گرتووخانه‌ی تایبه‌ت به خۆی ساز ده‌کات.

رۆیا تلووعی: گه‌لۆ ئه‌م پێشێلکاریانه‌تان به گوێی ئه‌م گرووپ و حیزبانه گه‌یاندووه یا خود چ به‌رنامه‌یه‌کتان بۆ ئه‌م یه‌که‌ هه‌یه؟

که‌بوودوه‌ند: ئێمه هه‌ول ده‌ده‌ین که ئه‌م رووداوانه به نامه و له تاقمێک له نموونه‌کان دا به ئاشکرا و ڕوونی ته‌او به گوێی ئه‌م ئه‌حزابه بگه‌یێنین و له ساڵی نوێی چالاکیمان دا ئه‌مانه به‌م گرووپانه ڕاده‌گه‌یێنین و چاوه‌ڕوانیش ده‌که‌ین که باروودۆخه‌که‌ له‌م ڕاستایه‌وه به‌ره‌و باشی بروات.

ڕۆیا تلووعی: ئه‌گه‌ر ئه‌م پێشنیارانه‌یان پێ ناخۆش بوو و گووتیان که ئێوه پێویسته ته‌نیا ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافه‌کانی مرۆڤ له ناوخۆیی ئێران دا بڵاو بکه‌نه‌وه چی؟

که‌بوودوه‌ند: ئێمه ڕێکخراوێکی ته‌واو سه‌ربه‌خۆین و له تارانی پێته‌ختی ئێران چالاکیه‌کانمان ده‌که‌ین و له هه‌مان کات دا پێسێلکاری مافی مرۆڤ له لایه‌ن حکومه‌تی ئێرانه‌وه ڕاپۆرت ده‌که‌ین، که‌ابوو بۆ تاک به تاکی ئه‌حزابی کوردستانیش ئه‌م یه‌که‌ ئه‌نجام ده‌ده‌یبن و پێشێلکاریه‌کان به گوێی خه‌ڵک و جیهانیان ده‌گه‌یێنین.

ده‌یان هه‌زار که‌س له ئه‌سته‌بول به پشتیوانی سیسته‌می لاییکی ئه‌م وڵاته خۆپێشاندانیان کرد

مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: ده‌یان هه‌زار که‌س له هاوڵاتیانی تورکیا له شاری ئه‌سته‌نبوڵ به مه‌به‌ستی پشتیوانی له سیاسته‌می عیلمانی ئه‌م وڵاته و پێداگری له سه‌ر که‌ماڵیزم و دژایه‌تی حکومه‌تی ئیسلامخوازی ئه‌ردۆغان، خۆپێشاندانیان کرد.

ئه‌مرۆ به هه‌وڵی چه‌ند ڕێکخراو که له سه‌ر بنه‌مایی که‌ماڵیستی دامه‌زراون و پشتیوانی سیسته‌می لاییک له‌م وڵاته ده‌که‌ن، ده‌یان هه‌زار که‌س له مه‌یدانی «چاغڵیان»ی شاری ئه‌سته‌نبول کۆبوونه‌وه‌ و جارێکی تر به سه‌ردانی دروشمگه‌لێک وه‌کو «تورکیا لاییکه و لاییک ده‌مێنێته‌وه، ئه‌ردۆغان ئیستفا»، «ئێمه هه‌موومان تورکین، تورکیش ده‌مێنینه‌وه» ، «ڕێگه‌کانی کۆشکی چانکایا، بۆ شه‌ریعه‌ت داخراوه»، «حکومه‌تی ئیسلامیمان ناوێ»، پشتیوانی خۆیان له بیرۆکه‌ی که‌ماڵیستی و سیسته‌می عیلمانی ئه‌م وڵاته ئاشکرا کرد.

خۆپێشانده‌ران، دژ به کانداتۆری ئه‌ردۆغان بۆ سه‌رۆکایه‌تی کۆماری تورکیان و به‌ڕێوه‌چوونی به ئه‌نقه‌ستی ئه‌م خۆپێشاندانه جه‌ماوه‌ریه له لایه‌ن حیزبه‌کانی چه‌پ و سۆسیال دێموکرات و نه‌ته‌وه‌په‌رستی تورکیا پشتیوانی لێده‌کرێ و هه‌روه‌ها له هه‌لوێستێکی جێگه‌ی سه‌ره‌نج دا به شێک له خۆپێشانده‌ران درووشمی «نه حکومه‌تی ئیسلامی و نه کوده‌تایی سه‌ربازی»یان سه‌ردا و به‌م شێوه جگه له پشتیوانی ئه‌رته‌ش که قه‌ڵایی به‌هێزی که‌ماڵزیم و لاییسیته به‌ هه‌ژمار دێت، هۆشداریشیان پێدا که نابی به کوده‌تا کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێ.

شایانی باسه که حه‌وتوویه‌ک له‌مه‌وبه‌ریش، له خۆپێشاندانێکی هاوشێوه‌دا، هاوڵاتیانی تورکیا له ئه‌نقه‌ره‌ش، میتینگێکی جه‌ماوه‌ری هاوشێوه‌یان پێکهێبنا که تێیدا ده یان هه‌زار که‌س به شدار بوون و له سه‌ر گۆڕی ئاتاتورک کۆتایی پێهاتبوو.

عليرضا عسگري ، معاون سابق وزير دفاع پناهنده آمريكا شده !

نيمه بهمن ماه سال گذشته عليرضا عسگري معاون آماد و پشتيباني وزارت دفاع و پشتيباني نيروهاي مسلح در دوران وزارت شمخاني ، (دولت خاتمي) در شهر استانبول مفقود شد ، همان زمان خبري منتشر شد كه تيمي از سازمان مجاهدين خلق وي را ربوده و تحويل نيروهاي آمريكايي در عراق داده اند اين خبر كه با پيگيري هايي سازمان مجاهدين خلق نه تائيدش نمودند و نه تكذيب(فرشته يگانه يكي از اعضاي شوراي رهبري آن گروه ) ، به زودي به فراموشي سپرده شد ، تهران با اعزام تيمي به آنكارا در سفارت ايران هياتي را مسئول پيگيري سرنوشت نامبرده نمود كه با همكاري با ميت » سازمان ملي استخبارات تركيه » مفقود شدن این افسر ارشد سپاه راپي گيرند ، اخبار بعدي حاكي از آن بود كه نامبرده درخواست پناهندگي به چند كشور اروپايي و آمريكا داده است و خانواده اش هم از مدتها قبل كشور را ترك گفته بودند اما به چند دليل آن خبر مردود به نظر مي رسيد دليل اول اينكه خانواده وي در اقدامي كه به نظر مي رسيد مسئولان دولت ايران متولي آن بوده اند با تجمع در مقابل سفارت تركيه در تهران اعلام كردند كه ما در ايرانيم ! و نگران عليرضا هستيم ، و دليل ديگر اينكه معمولا شم اطلاعاتي ايران هر گاه متوجه شود فردي كه زماني درنظام داراي جايگاهي بوده و اكنون مشكوك به مخالفت و معاندت

شده است از همان ابتدا وي را تكذيب مي كنند و اينچنين است كه به نا گاه وي را كه داراي يكي از عاليترين مناصب دفاعي و نظامي كشور بوده را حتي منشي و يا حتي آبدارچي اعلام مي كنند تا اطلاعات و اخبار وي را به نوعي بسوزانند و اورا فاقد ارزش بدانند ، اما اينبار دولت ايران در بخشهاي اطلاعاتي و ديپلماتيك نه تنها وي را تكذيب ننمودند بلكه در عاليترين سطوح وضعيت وي را پيگيري مي نمودند .

در همان زمان خبرگزاري فارس كه نزديكترين ارتباطات را به دستگاههاي امنيتي و قضايي كشور دارد براي اولين بار عكسي از وي را منتشر نمود كه به شيوه اي كاملا ابتدايي و آشكار و با استفاده از فتو شاپ تمام ريش وي را محو نموده بود و عليرضا عسگري را بدون ريش و با سبيل در معرض ديد گذاشت ، اين امر جاي بحث و حدس و گمانهاي زيادي را گشود .

اكنون و با گذشت بيش از دوماه از مفقود شدن وي و سكوت به يكباره محافل خبري و ديپلماتيك ايران اين گمان تقويت مي شد كه عسگري مفقود نشده است و بر اساس ميل و اراده خود به نقطه اي نامعلوم رفته است و يا درخواست پناهندگي داده است ، البته این موضوع از همان ابتدا حدسش می رفت ، چرا که طبق قوانين جمهوري اسلامي خروج نيروهاي مسلح حتي در پنج سال اوليه دوران بازنشستگي جز با اجازه سازمان حفاظت اطلاعات متبوع آن فرد مجاز نمي باشد و عليرضا عسگري نيز با اجازه سازمان حفاظت اطلاعات سپاه پاسداران و براي زيارت حرم حضرت زينب و رقيه در سوريه اجازه داشته است و درسيزدهم دي ماه سال گذشته با رواديد زيارتي و توسط پرواز هواپيمايي ماهان به دمشق مي رود ، اين رواديد كه گذرنامه زيارتي مي باشد و فقط براي يكبار سفر و در زماني معين آنهم به اماكن زيارتي همچون عتبات عاليات عراق و سوريه و مكه مكرمه مي باشد طبيعتا براي استفاده به ديگر كشورها همچون تركيه مجاز نمي باشد و فاقد اعتبار بوده است ، واينكه چگونه عليرضا عسگري در هفدهم همان ماه خود را با اتوبوس و از مرز زميني به دوبايزيد و آنكارا و پس از آن استانبول مي رساند جاي بحث دارد و اصلا اصولا وي در تركيه چه كار و منظوري داشته است ؟ اکنون و پس از مدتها تحقیق از منابع مختلف در ترکیه و ایران برای اولین بار در این مجال برایتان ناگفته های علیرضا عسگری را منتشر می نمایم :

علیرضا عسگری پس از آنكه يك روز در هتلي بنام هتل ارشان در آنكارا اقامت مي نمايد با هدایت فردی بنام » گرین » ( مامور امنيتي سفارت آمریکا در آنکارا ) خود را به دفتر نمایندگی پناهندگان سازمان ملل متحد معرفی می نماید و در خواست پناهندگی سیاسی مي دهد ، پرونده وی بدلیل حساسیتهای مطرح در آن و پیگیریهای سفارت آمریکا و واشنگتن با سازمان ملل ظرف مدت پنج روز بررسی و ضمن موافقت با آن به علیرضا عسگری پناهندگی سیاسی اعطاء و با توجه به پذیرش داوطلبانه دولت آمریکا برای پذیرش وی نامبرده و پرونده اش به استانبول دفتر نمایندگی سازمان اعزام پناهندگان به آمریکا – آی سی ام سی – فرستاده می شود ، عسگری که به مدت چهار روز در هتل هیلتون آنکارا تحت حفاظت و نگهداری دو مامور آمریکایی بود خود را به استانبول مي رساند كه توسط فردي بنام «محمت ایلماز » کارمند محلی آی سی ام سی براي وي در هتل جیران طبق معمول همه پذیرفته شدگان اتاقی رزرو می شود اما هم عسگری و هم ماموران مراقبت وی ترجیح می دهند ی در هتل دیگری با نام هتل مرمره اقامت نماید ، عسگری در بیست وپنجم ژانویه موافقت رسمی اعزام به آمریکا را می گیرد و در تاریخ هفت فوریه نیز استانبول را به مقصد آمریکا ترک می گوید .

علیرضا عسگری کیست ؟

عسگری سرتیپ دوم سپاه و از فرماندهان ارشد ستاد مشترک کل سپاه پاسداران بوده که مدت بیش از سه سال نیز طی سالهای 1370 تا 1373 در نیروی قدس سپاه فرماندهی یگان القادمون ( ستاد مسئول حوزه بالكان ) را بر عهده داشته است ، پس از آن از نيمه سال 1373 به ستاد مشترك سپاه پاسداران رفته و تا پايان سال 1376 دراداره طرح و تجهيزات ستاد مشترك به عنوان مسئول مديريت خريد خارجي فعاليت مي نمايد و با ايجاد دهها شركت و نهادهاي اقتصادي پوششي در داخل كشور و همچنين كشورهاي حاشيه خليج فارس و مالزي و سوئد به تامين نيازمنديهاي نظامي سپاه مشغول مي گردد ، با منصوب شدن علي شمخاني در دولت خاتمي به وزارت دفاع و پشتيباني نيروهاي مسلح ، عسگري به معاونت آماد و پشتيباني نيروهاي مسلح آن وزارت خانه منصوب مي گردد ، با توجه به تجارب عسگري اصلي ترين وظيفه و ماموريت نامبرده تامين امكانات و تجهيزات توان موشكي و هوايي نظامي كشور بوده است . عسگري در سال 1379طي توافقي كه با ساپو ( سازمان امنيت سوئد ) انجام شده بود به همراه هياتي براي خريد رادارهای فلدرماوس كه به جهت تامين قدرت موشكي و ضد هوايي نيروهاي مسلح كشور بوده عازم سوئد مي شود و همانزمان عكسهايي از جلسات و ديدارهاي وي سر از مطبوعات كشور سوئد درآورد كه واكنش هر دو كشور را دنبال داشت و اعلام شد صرفا اين ديدار و اعزام هيات نظامي ايران ديداري دوستانه بوده است .

عسگري از جمله مشاوران فني شركت كالا الكتريك بوده است كه از جمله اصلي ترين نهادهاي پيگير تكنولوژي هسته اي نظامي ايران مي باشد . اكنون عسگري در آمريكاست و بايد در انتظار باشيم تا زماني كه اين خادم و محرم نظام لب به سخن بگشايد .

پي نوشت :

عه‌لیره‌زا عه‌سکه‌ری، به‌رپرسی پاتیه‌به‌رزی سه‌ربازی بێسه‌روشوێنی ئێرانی، له ئه‌مریکایه

تایبه‌ت به مانشێت نیوز: به گوێره‌ی دوایین زانیاریه‌کان، ئاشکرابوو که «عه‌لیره‌زا عه‌سکه‌ری»، جێگری وه‌زیری به‌رگری پێشووی ئێران له کابینه‌‌ی خاته‌می دا، که ده‌گوترا له ئه‌سته‌نبول و له لایه‌ن شی‌ئای‌ئه‌ی و مووساده‌وه ڕفێندراوه، به ستاتویی په‌نابه‌ری سیاسی له ئه‌مریکایه.

له سه‌رچاوه‌یه‌کی جێگه‌ی باوه‌ڕ و به به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ره‌وه هه‌واڵمان پێگه‌یشت که «عه‌ڵیڕه‌زا عه‌سکه‌ری»، جێگری وه‌زیری به‌رگری «عه‌لی شه‌مخانی» له کابینه‌ی خاته‌می دا که ده‌گوترا له لایه‌ن سه‌رڤیسه جاسووسیه‌کانی ئه‌مریکا و ئیسرائیله‌وه ڕفێندراوه تا زانیاریه‌کانی سه‌باره‌ت به ئه‌رته‌ش، توانایی نیزامی ئێران و به‌رنامه‌ ناڤۆکی و پلانه‌کانی سوپای قودسی سپایی پاستاران، لێوه‌رگیرێ، به به‌ڵگه‌ ئاشکرا بوو که به خواستی خۆی په‌نایی بۆ باڵوێزخانه‌ی ئێران له ئه‌مریکا بردووه و پاشان وه‌کو په‌نابه‌ری فه‌رمی له لایه‌ن «کۆمیساریایی به‌رزی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان»ه‌وه، ناسراوه و پاشان به هه‌وڵی ڕێکخراوی کۆجی ئه‌مریکی، گه‌یاندراوه‌ته‌ واشنتۆن.

سه‌رتیپ، عه‌لیره‌زا عه‌سکه‌ری که له به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی سپایی پاستارانی ئێرانی بوو، به بیانووی سه‌فه‌رێکی زیاره‌تی سووریا دێته ئه‌سته‌نبوڵ وپاش ئه‌وه‌ی خۆی ده‌گه‌یێنێته باڵوێخزانه‌ی ئه مریکا، له لایه‌ن دوو که‌سی ئه‌مریکیه‌وه ده پارێزرێ و له ژێرچاوه‌دێری توندی ئاسایشی دا ده‌چێته کۆمیساریایی به‌رزی په‌نابه‌ران UNHCR و پاش 5 رۆژ وه‌کو په‌نابه ری فه‌رمی ده‌ناسرێ و به‌م هۆیه‌ که ئه‌مریکا خوازیاری وه‌رگرتنی عه‌سکه‌ریه، ناوبراو له ڕێگه‌ی ڕێکخراوی هه‌ناردنی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌مریکا ناسراو به «ICMC» که تایبه‌ت به بردنی په‌نابه‌رانی ئایینی به‌هایی بۆ ئه‌مریکایه، له ماهو‌ی 4 ڕۆژ دا ده‌نرێدرێته واشنتۆن و ئێستاش له ئه‌مریکا ده‌ژیت.

ئێران سه‌ره‌تا ویستی کێشه‌که بشارێته‌وه، پاشان هه‌ولی چه‌واشه‌ کردنی ئه‌م ڕووداوه‌ی دا و له دواییش دا وێرای دانپێدانان به ڕفاندنی عه‌سکه‌ری، وتی که کاری سی‌ئای ئه‌ی و مووساده و پاشانیش هه‌ولی دا که بڵێ زانیاریه‌کانی عه‌سکه‌ری هیج گرینگیه‌کیان نیه و ئێستاش قه‌بوول ناکات که عه‌سکه‌ری خۆی به خواستی خۆی بۆته په‌نابه‌ر و چۆته ئه‌مریکا.

مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشێت

هه‌ڵبژاردنی گشتی پێش له کاتی دیاریکراو، له ڕۆژه‌ڤی تورکیا دایه

مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: هه‌ره‌شه‌ی ئه‌رته‌شی تورکیا به هۆی له‌مه‌ترسی که‌وتنی عیلمانیه‌ت، شکه‌ستی خولی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری و بردنی دۆسیه‌یی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆمار بۆ دادگایی باڵایی ده‌ستووری تورکیا و پێداگری ئۆپۆزیسیۆن، «هه‌ڵبژاردنی گشتی» هێناوه‌ته رۆژه‌ڤی تورکیا.

ئۆپۆزیسۆنی تورکیا ماوه‌ی زیاتر له ساڵێکه هاواری ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردنی پێش له کاتی دیاری کراو(کۆتایی ساڵی 2007) ده‌کات و هه‌روه‌ها دژایه‌تی هه‌مه‌ لایه‌نه‌ی ئه‌رته‌ش، هاولاتیان و جینی لاییک و که‌ماڵیستی کۆمه‌ڵگایی تورکیا، گووشارێکی مه‌زنی بۆ سه‌ر حکومه‌تی ئه‌ردۆغان هێناوه و به‌م هۆیه‌ش دوابه‌دوایی هه‌ره‌شه‌ی توندی ئه‌رته‌ش، نقاشی ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردنی گشتی پێش له کاتی دیاری کراو له ناو ڕۆژه‌ڤی سیاسی تورکیا دا به‌هێزتر بووه.

ئه‌وه له کاتێک دایه که حکومه‌تی ئه‌ردۆغان و پارتی ده‌سه‌لاتداری ئاکه‌په‌، ئه‌مانه ره‌تده‌کاته‌وه و عه‌بدوڵا گوڵ پێداگری له‌سه‌ر درێژه‌ پێدانی خوله‌کانی 2 تا 4ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆمار له لایه‌ن ئه‌م پارله‌مانه‌وه ده‌کات و ڕاپرسیه‌ گشتیه‌کانیش نیشان ده‌ده‌ن که ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆش هه‌ڵبژاردنی نوێ بکرێ، دیسان AKPی ئه‌ردۆغانی ئیسلامخواز، براوه‌ ده‌بێت و زۆرینه‌ی پارله‌مان ده‌گرێته‌ ده‌ست.

له هه‌وڵی یه‌کخستنه‌وه‌ی حدکا دا ، باڵی جیابۆوه ئاماده‌کاری کۆنگره‌ ده‌کات!

مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: له لایه‌ک به هه‌وڵی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه، ڕێگه‌ بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی دوو لایه‌نی حدکا ده‌درێ ، که‌جی له لایه‌کی تره‌وه، باڵی جیابۆوه له حدکا ئاماده‌کاری به‌ستنی کۆنگره‌ی چوارده‌یه‌می خۆی ده‌کات.

پاش ئه‌وه‌ی که عه‌لی مێهرپه‌روه‌ر هه‌وڵێکی ده‌سپێکرد تا بتوانرێ دوو لایه‌نی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران تێکه‌ڵ به‌ یه‌ک بکاته‌وه و پاشان سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، ه‌سعوود بارزانیش کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هه‌ر له‌م پێوه‌ندیه‌دا بۆ ڕێبه‌رانی دوو باڵی حدکا گرت، که‌چی له لایه‌کی تره‌وه بالی جیابۆوه له حدکا، له ئاماده‌کاری به‌ستنی کۆنگره‌ی یه‌که‌می خۆی پاش جیابوونه‌وه‌ دایه و پڕۆسه‌یه‌کی ڕاپرسی و ڕاوێژی ده‌سپێکردووه.

ئه‌وه له کاتێک دایه که چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له حه‌فته‌نامه‌ی مێدا و زاری مسته‌فا هیجریه‌وه ڕاگه‌یاندرابوو که سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌ری تێکه‌ڵبونه‌وه‌شیان، پێده‌چێت هه‌وڵه‌کان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی حزب» هیجری وتیشی «به‌نیازین به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌ش بڵاو بکه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به‌گرژی نێوان هه‌ر دوو لا بهێنرێت».

ده‌گوترێ که هه‌وڵه‌کانی یه‌کگرتنه‌وه به‌ره‌وه کۆتایین و به‌ڵام گرفته‌که‌مان له‌میکانیزمی تێکه‌ڵبونه‌وه‌ هه‌یه‌.

ئه‌وه‌ش ڕاگه‌یاندراوی باڵی جیابۆوه له حدکایه سه‌باره‌ت به ئاماده‌کاری به‌ستنی کۆنگره‌ی 14!

حیزبی دێموكڕاتی كوردستان خۆی بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی چارده ئاماده ده‌كا. هه‌روه‌ك له «هێڵه گشتی‌یه‌کانی رێبازی ئێمه‌»دا باس كراوه و بانگه‌وازه‌كه‌ی هه‌یئه‌تی نووسینه‌وه‌ی به‌رنامه‌ و پێڕ‌ه‌ویش وه‌بیری هێناوه‌ته‌وه، ڕێبازی سیاسی و پراكتیكی رێكخراوه‌یی حیزب پێویستییان به پێداچوونه‌وه و ئاڵو‌‌گۆڕ هه‌یه.

ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌و كاته به‌ڕاستی ده‌توانێ سه‌ركه‌‌وتوو بێ كه شاره‌زایان و خه‌مخۆران، چ له‌نێوخۆی حیزب و چ به‌تایبه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی حیزبدا، به‌ موشاركه‌تی چالاك و به‌رینی خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ندی بكه‌ن. مادام حیزبی دێموكڕات حیزبێكی جه‌ماوه‌رییه و نوێنه‌رایه‌تی كردنی داخوازه‌ چاره‌نووسییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان وه‌ک ریساڵه‌تی خۆی له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دا، به‌شداریی خه‌ڵك له باس و راوێژه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئه‌و حیزبه‌دا نه‌ك هه‌ر ماف به‌ڵكوو ئه‌ركێكیشه.

هه‌یئه‌تی نووسینه‌وه‌ی به‌رنامه و پێڕه‌و له بانگه‌وازه‌كه‌یدا كاناڵی موشاركه‌ت له پرۆسه‌ی پێداچوونه‌وه‌ به به‌رنامه و پێڕه‌وی راگه‌یاندووه كه ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له‌و پێوه‌ندییه‌دا پێشنیار و ره‌خنه‌یان هه‌یه پێویسته له‌و كاناڵه كه‌ڵك وه‌ر‌بگرن.

کوژرانی گوماناوی هاوڵاتیه‌کی مه‌هابادی له گرتووخانه‌دا

مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: «شه‌هاب تیله‌کۆ» هاولاتی مه‌هابادی که به تۆمه‌تی خواردنه‌وه‌ی شه‌ڕاب، ده‌زگیر کرابوو،  به وته‌ی یه‌کێک له خزمه‌کانی له ئاکامی شه‌لاق لێدانی دا، کوژرا.

هه‌واڵنێرانی RMMK وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه ده‌ڵێ که «شه‌هاب تیله‌کۆ» هاوڵاتی مه‌هابادی که ساڵی ڕابردوو له حیزبێکی کوردستانی به‌رهه‌ڵستکاری ده‌وڵه‌ت جیابۆته‌وه و ئه‌ماننانه‌مه‌ی له کۆماری ئیسلامی وه‌رگرتبوو، له کۆتایی ساڵی ڕابردوو دا به تۆمه‌تی خواردنه‌وه‌ی مه‌شڕوبات ده‌زگیر و له لایه‌ن دادگاوه به لێدانی 80 زه‌ربه‌ شه‌ڵاق مه‌حکووم ده‌کرێ و ڕۆژێک به‌ر له ئازاد بوونی به هۆی به‌ڕێوه‌چوونی حوکمه‌که گیانی له‌ده‌ست داوه.

شه‌هاب تیله‌کۆ، له ئاکامی به‌ڕێوه‌چوونی سزای لێدانی 80 زه‌ربه شه‌ڵاقه‌که‌دا به هۆی خوێنڕێژی ناوخۆی جه‌سته‌ی گیان و له ناو گرتووخانه‌دا گیانی له ده‌ست داوه و مه‌رگه‌که‌ی گوماناویه.

ده‌گوترێ ناوبراو به هۆی گووشاری ڕۆحی و له پاش مه‌رگی باوکی و لێکترازانی بنه‌ماڵه‌که‌ی، گیرۆده‌ی مه‌شڕووباتی ئه‌ڵکۆلی بووه و هه‌ر له ئاکامی دا گیانی له‌ده‌ست دا.

ده‌زگیر کرانی چه‌ند هاوڵاتی کورد له بازرگان و سیه‌ ‌چه‌شمه

مانشێت نیوز، رۆژهه‌ڵاتی کوردستان: چه‌ند هاوڵاتی کورد به ناوه‌کانی «وه‌لی حاجی پوور، ڕه‌زا عومه‌ری، مه‌ریه‌م جه‌نکاڵوو» و سێ لاوی ئاوایی نشین به ناوه‌کانی «ئه‌حمه‌د و به‌شیر و محه‌ممه‌د» به تۆمه‌تی پێوه‌ندی وهاوکاری حیزبه کوردستانیه‌کان ده‌زگیر کران.

په‌یامنێرانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایانگه‌یاند که له شاری بازرگانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا سێ هاوڵاتی کورد به ناوه‌کانی «وه‌لی حاجی پوور، ڕه‌زا عومه‌ری، مه‌ریه‌م جه‌نکاڵوو» به تۆمه‌تی چالاکی سیاسی و پێوه‌ندی و هاوکاری حیزبه کوردستانیه‌کان ده‌زگیرکراون.

هه‌ر له‌م پێوه‌ندیه‌دا، سێ لاوی خه‌ڵکی ئاوایی «موخوور»ی سیه‌چه‌شمه، به ناوه‌کانی «ئه‌حمه‌د و محه‌ممه‌د و به‌سیر»، به هه‌مان تۆمه‌ت، له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی ره‌ژیمی ئێرانه‌وه ده‌زگیر و تووشی ئازار و ئه‌شکه‌نجه و ڕۆحی و جه‌سته‌یی بوونه.

کۆلێکسیۆنی پێشێلکاریه‌‌کانی مافی مرۆڤی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات له ساڵی 85 دا

مانشێت نیوز، رۆژهه‌ڵاتی کوردستان: کۆماری ئیسلامی، له ساڵی ڕابردوو دا کۆلێکسیۆنێکی له پێشێلکاری مافی مرۆڤ به‌سه‌ر کوردان دا سه‌پاندووه و هه‌ر له ئاکامی دا سه‌دان که‌س، ده‌زگیر، دادگایی و مه‌حکووم کراون و ده‌یان که‌سیش له ئاکامی ته‌قه‌ی هێزه‌کانی ره‌ژیم دا کوژراون.

به گوێره‌ی ئاماره‌کانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان له ساڵی 1385 دا کۆلێکیسۆنێک له پێشێلکاری مافه‌کانی مرۆڤی له به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا ئه‌نجام دراوه که ئه‌مانه به شێکی بچووک و به‌ به‌ڵگه‌ سه‌لمێندراوی ئه‌م پێشێلکاریانه‌ن:

له ساڵی 1385 دا:

7 ژن و 12 پیاو و به گشتی 19 که‌س، سزای له‌سێداره‌دانیان جێبه‌جێ کراوه، یا به‌ ئیعدام مه‌حکووم کراون

20 هاوڵاتی کورد له ئاکامی ته‌قه‌ی بێ مه‌سئولانه‌ و زۆر جار به ئه‌نقه‌ستی، هێزه‌کانی ئاسایشی ره‌ژیم کوژراون

600 هاوڵاتی کورد، له چالاکانی مه‌ده‌نی و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی بانگهێشت و دادگایی کراون

300 هاوڵاتی کورد به تۆمه‌تی چالاکیه‌ سیاسی و مه‌ده‌نی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌ستبه‌سه‌ر کراون

200 هاوڵاتیکورد به تۆمه‌تگه‌لی هاوشێوه مه‌حکووم کراون

ده‌یان خۆپێشاندان و کۆبوونه‌وه‌ و ڕێپێوانی پرۆتیستۆیی ژنان، خوێندکاران و کرێکاران و هاوڵاتیان، که‌وتۆته‌ به‌ر هێرشی هێزه‌کانی ئاسایشی ره‌ژیم

بۆ خوێندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ له سالی 1385 دا تکایه‌ سه‌ردانی ئه م لینکه بکه‌ن:

ئاماره‌کانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بۆ ساڵی 85

ئه‌و شتانه‌ی که‌ له‌ کاتی بابه‌ت و هه‌واڵ داناندا به‌رچاویان ده‌گرین

1.         بۆ هه‌موو هه‌واڵ و بابه‌تێک، بۆ ئه‌وه‌ی‌ بابه‌ت و هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار پێکه‌وه‌ گرێ بداته‌وه‌، له‌ ژێره‌وه‌ و له‌ ناو په‌نجه‌ره‌ی IMAGE TITLE  ناوی په‌یوه‌ندی بابه‌ته‌که‌ ده‌نووسین. ئه‌و کاره‌ هه‌واڵ و بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان پۆلێن ده‌کا.

ئه‌و پۆلانه‌ی تا ئێستا به‌کار هاتوون ئه‌وانه‌ن:

1.         ئێڕاق

2.         ئێران

3.         تورکیا

4. ئه‌گه‌ر بابه‌ت هه‌بوو سووریاش ده‌خه‌ینه‌ ناو

4.         تورکیا و باشووری کوردستان

5.         شه‌ڕ

6.         ژنان

7.         مافی مرۆڤ

8.         ڕۆژنامه‌گه‌ری

9.         ڕووداو ( بۆ هه‌واله‌ ڕووداویه‌کان ) واته‌ هه‌واڵی «ناسیاسی»

10.        پکک

11.        پدک

12.        ینک

13.        پژاک

14.        پچدک

15.        حدکا

16.        کۆمه‌ڵه‌

17.        تا چه‌نده‌مان بوێ ده‌کرێ لێی زیاد بکرێ، به‌ڵام تا پۆله‌کان زیاتر بن، پۆلبه‌ندی کردنه‌که‌ش زیاتر به‌ زه‌حمه‌ت ده‌بێ. واته‌ تا که‌متر بن سه‌رهێشه‌ی که‌متره‌.

بۆ بابه‌تیش هه‌ر ده‌کرێ هه‌مان ته‌کنیک به‌کار بێنین و چه‌ند پۆلێکیش له‌وێ بکه‌ینه‌وه‌

1.         دێموکراسی

2.         هه‌ڵبژاردن

3.         کێشه‌ی حیزبه‌کان

4.         شێعر

5.         سینه‌ما

6.         چیرۆک

7.         ژنان

8.         مافی مرۆڤ

9.         ڕۆژنامه‌گه‌ری

10.        ( حیزبه‌کان )

پۆله‌کان ده‌بێ هه‌موو جارێک به‌ هه‌مان شیوه‌ بنووسرێن ( له‌ بواری ڕیزمانییه‌وه‌ ) بۆ نموونه‌ پۆلی » پکک» ئه‌و بابه‌تانه‌ کۆ ناکاته‌وه‌ که‌ به‌ پ ک ک پۆلێن کراون و حدکا ، ح د ک ا و … هتد.

ئه‌م پۆلێن کردنانه‌ هه‌م بۆ هه‌واڵ و هه‌م بۆ وتار به‌کار دێنین.

هێزی پاراستنی گه‌ل بیلانچۆی شه‌ره‌کانی یه‌ک مانگی ڕابردووی ئاشکرا کرد

مانشێت نیوز، باشووری کوردستان: باڵی نیزامی پ.ک.ک، هێزی پاراستنی گه‌ل، بیلانچۆی شه‌ر وپێکدادانه‌کانی مانگی ئه‌پریل(نیسان)ی 2007ی ئاشکرا کرد که له ئاکامی 68 ئۆپێراسیۆن و 62 شه‌ر دا، 119 سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری تورک کوژراوه و 22 گه‌ریلایی پ.ک.ک‌ش شه‌هید بوونه.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزی پاراستنی گه‌ل، باڵی سه‌ربازی پ.ک.ک، له هه‌واڵێک دا ئاشکرایی کرد که له میانه‌ی مانگی ڕابردوو دا ئه‌رته‌شی تورکیا 68 ئۆپێراسیۆنی له باکووری کوردستان و ناوچه سنووریه‌کان به‌رێوه‌بردووه و له ئاکامی دا 62 شه‌ر و پێکدادانی لێکه‌وتۆته‌وه و له‌مانه‌ش ئاکامی خه‌ساری گیانی 42 ئۆپێراسیۆن ده‌زانرێ و له 20‌ سه‌ری تر زانیاری ته‌واو له‌به‌ر ده‌ست دانیه.

له هه‌ما 40 شه‌ر  وپێکدادانیش دا 13 ئه‌فسه‌ر و به گشتی 119 سه‌ربازی تورکیا کوژراوه و 37 عه‌سکه‌ریش بریندار بووه و 4 کامیۆنی سه‌ربازیش له‌ناوچوونه. جگه‌له‌مانه، یه‌ک قه‌بزه «بی‌که‌ی‌سی BKC» و یه‌ک قه‌بزه G-3، که‌وتۆته‌ ده‌ستی گه‌ریلاکان و به داخیشه‌وه 22 گه‌ریلایی پ.ک.ک‌ش شه‌هید بوونه.

شایانی باسه که‌ ئه‌م ڕێژه ئۆپێراسیۆنه‌ی ئه‌رته‌شی تورکیا له باکووری کوردستان له کاتێک دا دێته ئاراوه که پ.ک.ک له دۆخی ئاگربه‌ستی یه‌کلایه‌نه دایه و تورکیاش به 250000 سه‌رباز و سه‌دان تانک و زرێپۆش و فڕۆکه‌وه، ئاماده‌سازی و هه‌ره‌شه‌ی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر باشووری کوردستان ده‌کات.

لێدوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به کوشتنی «دوعا»

مانشێت نیوز، باشووری کوردستان: له‌ 10 ئه‌م مانگه‌ دا، له‌ ناوچه‌ی به‌هزانی سه‌ر به‌ موسڵ، کچێکی 17 ساڵی ئێزیدی به‌هۆی حه‌زکردنی له‌ کوڕێکی موسوڵمان له‌ لایه‌ن گرووپێک یه‌زیدیه‌وه به شێوازێکی دڕندانه‌ به‌ردباران کراو کوژرا.

پاش ئهو‌ه‌ی که هه‌ندێک له دیمه‌نه‌کانی ئه‌م قه‌تڵه به‌ربه‌ریانه، که به کامێرایی ته‌له‌فۆنی مۆبایله‌وه گیرابوو، بلاو کرایه‌وه، کێشه‌که به خێرایی که‌وته‌ ناو ڕۆژه‌ڤی کوردستان و ته‌نانه‌ت چاپه‌مه‌نی و ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپی و جیهانی و به توندی ئیدانه و شه‌رمه‌زار کرا.

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش له‌مباره‌وه لێدوانێکی دا که ئه‌مه‌ش ده‌قه‌‌که‌یه‌تی:

کوشتنی خاتوو (دوعا) تراژیدیایه‌کی گه‌وره‌یه ‌بۆ خێزانه‌که‌ی و گشت کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان. ئه‌مه ‌تاوانێکه‌ هیچ پاساوێکی ئایینی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایدیۆلۆژی قه‌بوڵ ناکات.

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌م كوشتنه ‌وه‌ک دیارده‌یه‌کی توندوتیژی ده‌بینێت، که‌ ‌ڕه‌نگدانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی سیاسیه‌تی جۆرێک له ‌کوشتارکاریه ‌که‌ ‌له ‌کوردستان و عێراقدا پیاده‌کراوه‌. پاشماوه‌ی دیدو بۆچونێکه ده‌بێت پێکه‌وه کۆتایی پێبهێنین.

سزای یاسایی تاوانباران لایه‌نێکی سه‌ره‌کیه‌ بۆ کارکردن دژی ئه‌م جۆره‌ تاوانه‌. ده‌بێ هه‌رکه‌سێک راسته‌وخۆ یا ناراسته‌وخۆ به‌شداری کردوه‌ له‌ تاوانی کوشتنی (دوعا) به‌زووترین کات به‌سزای یاسایی خۆی بگات. حکومه‌تی هه‌رێم داوا له‌ده‌زگاکانی حکومه‌تی فیدراڵ ده‌کات به‌زووترین کات ئیجرائاتی پێویست له‌وناوچه‌یه‌ وه‌ربگرێت ‌که‌ تاوانه‌که‌ی تێیدا ئه‌نجام دراوه‌. هه‌رچه‌نده ‌شوێنی ئه‌نجامدانی تاوانه‌که ‌له ‌ناوچه‌یه‌کدایه ‌تا ئێستا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ سه‌ر ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان، ده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ن هاوکاری له‌م پرۆسه‌یه‌دا بکه‌ن.

حکومه‌تی هه‌رێم له‌ساڵی 2002 دا یاسای (شه‌ره‌فپارێزی) عێراقی له‌هه‌رێمی کوردستاندا هه‌موارکرد. بۆ نموونه‌ تائێستا 29 که‌س له‌هه‌ولێرو 11 که‌س له‌دهۆک ‌سزا دراون، 17 که‌س له‌هه‌ولێر و 7 که‌س له‌دهۆک له‌پرۆسه‌ی دادگایی دان و ‌چاوه‌روانی بڕیاری دادگا ده‌که‌ن.

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێی وایه ‌که‌گۆڕینی یاسا و سزا به‌ته‌نها ناتوانن کۆتایی به‌م دیارده ‌نه‌شازه ‌بهێنن. حکومه‌ت و رێکخراوی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و لایه‌نی ئایینی و تاکه‌که‌س ده‌بێت پێکه‌وه‌کار بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دیارده‌ی توندوتیژی، به‌تایبه‌تی دژی ئافره‌ت، له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا نه‌مێنێت.

‌سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئیدانه‌ی کوشتنی (دوعا) ده‌که‌ین، له‌هه‌مان کاتدا دژی به‌کارهێنانی ئه‌م ڕووداوه‌ین ‌بۆ ئاژاوه‌نانه‌وه ‌له‌نێوان پێکهاته‌کانی گه‌لی کوردستاندا. له‌پاش ئه‌م رووداوه ‌هێرش کردنی ناحه‌قانه ‌و کوێرانه‌ی دژی هه‌ندێک له‌ کورده ‌ئێزیدیه‌کان له‌چه‌ند بوارێکدا زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌یه ‌بۆ ئێمه. ده‌بینین هه‌ندێک لایه‌ن ئاماده‌ن رووداوێکی تراژیدیای واگه‌وره‌ بۆ مه‌به‌ستی ئاینی، سیاسی، ئایدیۆلۆژی یان کۆمه‌ڵایه‌تی به‌کاربهێنن. حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌م جۆره‌کارانه ‌مه‌حکوم ده‌کات و به‌گشت توانایه‌وه‌ رێیان لێ ده‌گرێت.

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، سه‌ره‌ڕای دووباره ‌ده‌ربڕینی خه‌مباری خۆی به‌رامبه‌ر به‌کوشتنی (دوعا)، سوپاسی ئه‌و ده‌زگاو رێکخراوو که‌سانه ‌ده‌کات که بێ باکانه‌و به‌رده‌وام کارده‌که‌ن ‌بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ‌دیارده‌یه له‌کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا نه‌مینێت.

خالید ساڵح

وته‌بێژ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان

خوێندکارانی کچی کوردی زانکۆی تارانیش کوشتنی وه‌حشیانه‌ی «دوعا»یان ئیدانه کرد

مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: خوێندکارانی کچی زانکۆی تاران له به‌یاننامه‌یه‌ک دا کوشتنی دڕندانه‌ی «دوعا» ئه‌م کچه ئیزه‌دیه‌ی که ئاشقی کوڕێکی موسوڵمان بوویان، شه‌رمه‌زار کرد و داوایان کرد که هه‌رکه‌س هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بکات و هیوایان خواست که کۆمه‌ڵگا

 به‌م ئاسته‌ له بیر و وشیاری مه‌ده‌نیه بگه‌ن، که کۆتایی به کرداری وا بێت.

ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌که:

له دوای رووخانی رژیمی به‌عس یه‌کێک له کار به‌ده‌ستانی پارتی گێڕابوویه‌وه که گۆیا ده‌چێته سه‌ر شاخێک دیتم پێشمه‌رگه‌یه‌ک به کو‌ڵ ده‌گری ، هۆی گریا‌نه‌که‌یم پرسی. پێی وتم : ئاخر مه‌گه‌ر نا بینیت وا شه‌ڕ ته‌واو بووه ، جا ئێستا ئه‌گه‌ر من پێشمه‌رگه نه‌بم ئه‌ی چی بم؟

به بیستنی وته‌ی ئه‌و به ڕێز‌ه ته‌واوی ئاوات و حه‌زو گه‌شبینیه‌ک وا به داهاتوو بووم تێک چوو و بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه‌که ماوه‌ی حه‌فتا ساڵه  دوای پێکهاتنی ده‌وله‌تی عێراق ، کوردان له ئه‌م ناوچه‌دا خه‌ریکی شه‌ڕ کردنن و ته‌واوی هه‌ست و نه‌ستیان له‌گه‌ڵ ئه‌م واقیعه دا گرێی خواردووه و ناسنا‌مه‌یان  ، ناسنا‌مه‌یه‌کی شه‌ڕخوازا‌نه‌یه و به‌دا‌خه‌وه  هیچ کارێک بۆ دوا رۆژی ته‌واو بوونی شه‌ڕنه کراوه .

ئایدیۆلۆژیێکمان بۆ داهاتوو له ئه‌م ناوچه دا نه‌بووه ، بڵێی چه‌ن ساڵێکی تر بخایه‌نێت تا ڕه‌وتی دێمۆکڕاسی خوازی له کۆمه‌ڵی کورده‌واریدا وه ڕێبکه‌وێت تا بیستن و دیتنی کاره‌ساتی  پێشێل کردنی مافه‌کانی ژنان و ئه‌وانی تر و کوشتنی نامووسی و  هتد، شتێکی ئێجگار نائاسایی بێت و وه‌ها کا‌ره‌ساتێکیش  له ژیانی ئێمه‌ی کورددا به که‌ررات نه‌بینرێت .

به‌ڵام له ناو چوونی ئه‌م دیاردانه‌ش هه وڵ دا نێکی ڕاسته قینه ده خوا زێت.  چه‌ن رۆژ له‌مه‌و‌پێش هه‌واڵی کو شتنی دڕندانه‌ی یه‌کێکی‌تر له ڕه‌گه‌زی چه‌و ساوه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی «دوعای جوانه‌مه‌رگمان» بیست که بوو به قوربانی دا ونه‌ریتی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه که وا دوعا نه‌ک وه‌کو موسوڵمانێک، به‌ڵکو وه‌کو ئیزه‌دیه‌ک تێیدا شه‌لو کوت کرا.

که‌وابوو هه‌ر کام له ئێمه و به تایبه‌ت سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانیش، له‌به‌رامبه‌ری ئه‌م کاره‌ساته‌ دا به‌رپرسین و ده‌پرسین و ده‌بی بزانین که ئه‌و یاسایانه‌ی که ژن ده‌جه‌وسێنێته‌وه کاتیان به‌سه‌ر هاتووه و ئه‌م قۆناغه‌مان تێپه‌ر کردووه.

ئێمه‌ش وه‌کو خوێندکارانی کوردی زانکۆی تاران، وێڕای هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که به ئاگاداری ئه‌م کاره‌ساته کۆلاوه‌ته‌وه، ئه‌م کرداره دڕندانه مه‌حکووم ده‌که‌ین و هیوادارین ژنان و پیاوانی کۆمه‌ڵگا‌مان به ئاستێک له وشیاری مه‌ده‌نی و بیروبڕوایی دێمکراتیک بگه‌ن که خۆشه‌ویستی و خۆشه‌ویستنی به تایبه‌ت مرۆڤه‌کان بزانن و ته‌نیا نابێت ته‌نیا ئه‌مه بۆ پیاوان ته‌رخان بکه‌ن و تا ڕووداوی ئاوا تاڵی لێنه‌که‌وێته‌وه.

نه‌رمین سه‌لیمی به‌ر‌پرسی مانگنا‌مه‌ی ژنان» ڕابوون».

فا تمه که‌ریمی خوێندکار

له‌یلا عه‌نایه‌ت زاده خوێندکار

برچسب‌ها: , , , , ,

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

درحال اتصال به %s


%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: