ئەرشیوی مانگی سێهەمی ٢٠٠٧ی ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت/ 1

له 10ی مانگی مارت دا کۆبوونه‌وه‌ دراوسێکانی عێراق له به‌غدا ده‌گیرێ

مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ ڕایگه‌یاند به‌مه‌به‌ستی وتووێـژكردن ده‌رباره‌ی چۆنێتی سه‌قامگیركردنی باری ئاسایش له‌ عێراق بانگهێشـتی وڵاتانی دراوسێ و ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی بۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له 10ی مارت دا کردووه.

ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ که به مه‌به‌ستی ئاڵۆگۆری بیرورا سه‌باره‌ت به چۆنیه‌ته گه‌ڕاندنه‌وه‌ باری ئاسایشی عێراق و شێوازی هاوکاری وڵاتانی دراوسێ پێکهاتووه، له ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه دا نیه و ده‌بێته ئاماده‌سازی به‌ستنی کۆنگره‌یه‌کی هاوشێوه له قاهیره و له ئاستی وه‌زیرانی ده‌ڕه‌وه‌دا.

تا ئێستا ئه‌مریكا و سوریا ئاماده‌یی خۆیان بۆ به‌شـداریكردن له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ ده‌ربڕی، وه‌ ئێرانیش ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بزانی ئه‌م کۆبوونه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقیه‌کان دایه ، بیری لێده‌کاته‌وه.

تۆنی سـنۆی گوته‌بێژی كۆشـكی سـپـی گوتی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌و كۆنگره‌یه‌ دا وتووێـژی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران و سوریا ناكات.

ئۆجه‌لان خه‌ریکه ورده ورده ده‌رمانداو ده‌کرێ

مانشێت نیوز، تایبه‌ت: «مه حموود شاکار» و » ماریۆ ئانگێلی» پارێزه‌رانی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌و‌انی له ڕۆمای پێته‌ختی ئیتالیا دا ڕایانگه‌یاند که پاش سێ مانگ تاقیکردنه‌وه‌ی پزیشکی ده‌رکه‌وتووه که «ئۆجه‌لان به ئارامی خه‌ریکه ده‌ڕمانداو ده‌کرێ».

به گوێره‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ی ئاژانسی فورات، «مه‌حموود شاکار»، پارێزه‌ری ئۆجه‌لان ڕایگه‌یاند که 3 مانگه له لابراتواره‌کانی ئیتالیا، تاقیکردنه‌وه‌ پزیشکی له‌سه‌ر داوێک له مووی سه‌ری ئۆجه‌لان ده‌کرێ و ده‌رکه‌وتووه که 2 ماده‌ی مه‌ترسیدار و غه‌یری نۆرماڵ له به ناوه‌کانی «ئسترۆنسیۆم و کرۆم»ی تێدایه و ئه‌مانه‌ش به وته‌ی پزیشکان نیشانه‌‌ی ژه‌هراوی کردنی به هێواشی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری زیندانی پ.ک.ک‌یه.

ئه‌م کۆنفراسنه ڕۆژنامه‌وانیه که له هۆتێلێکی ئیتالیا به‌ڕێوه‌چوو ، تیدا ڕاگه‌یاندرا که ئۆجه‌لان له بارودۆخێکی یه‌کجار ناله‌بار دا له گرتووخانه‌یه‌کی تایبه‌تی تاکه‌که‌سی له دورگه‌ی ئێمراڵی دایه و ته‌ندرووستی که‌وتۆته مه‌ترسی. ئۆجه‌لان پێش گیرانی هیچ کێشه‌یه‌کی پزیشکی ئه‌وتۆی نه‌بوو که‌چی ئێستا باری ته‌ندروستی باش نیه.

مه‌حموود شاکار له درێژه‌ وته‌کانی داوتی که ئێمه حکومه‌تی تورکیا به‌رپرس ده‌زانین له به‌‌رانبه‌ڕ ئاسایشی گیانی ئۆجه‌لان. ناوبراو وتیشی که به ئه‌ندازه‌ی 5 مایل له ده‌وری دورگه‌ی ئیمرالی به ناوچه‌ی قه‌ده‌غه کراوی سه‌ربازی له‌قه‌ڵه‌م دراوه و ئۆجه‌لان له دۆخێکی مه‌ترسی دا دایه.

پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان وێرای ئاماژه‌ به‌مه که هیچ ئیتمینانێکیان به وته‌ی پزیشکانی تورکیا نیه، داوایان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و ئه‌ورووپا کرد که «گرووپێکی پسپر له پزیشکان»ی بێ لایه‌ن پێکبێنن و سه‌ردانی دورگه‌ی ئیمرالی بکه‌ن و سه‌باره‌ت به باری ته‌ندروستی ئۆجه‌لان لێکۆڵینه‌وه و تاقیکاری بکه‌ن. شاکار وتی که ئێمه ئه‌م داخوازیه به فه‌رمی و له ڕێگه‌کانی یاسایه‌وه تاقیب ده‌که‌ین.

بڕیاره تاڵه‌بانی داوه‌تی تورکیا بکرێ

مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: بڕیاره له مانگی نیسان(4) دا جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رکۆماری عێراق به مه‌به‌ستی به‌شداری له کۆنفرانسی وڵاتیانیئ دراوسێی عێراق به فه‌رمی داوه‌تی تورکیا بکرێ.

سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئاشکرایی کرد که بڕیاره مام جه‌لال له مانگی نیسان دا به سیفه‌تی «سه‌رکۆماری عێراق» داوه‌تی کۆنفرانسێک بکرێ که له لایه‌ن تورکیاوه بۆ دراوسێکانی عێراق له ئه‌سته‌نبۆل ساز ده‌کرێ.

به گوێره‌ی ئه‌م هه‌واله، به‌شدارانی چاوه‌روان کراوی کۆنفرانسی وڵاتانی دراوسێی عێراق له ئه‌سته‌نبۆڵ بریتین له ئێران، سوریا، ئۆردۆن، عه‌ره‌بستان، کوه‌یت، میسر، به‌حره‌ین و وڵاتانی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌ڵمانیا. پێشبینی ده‌کرێ که هه‌ر له‌م کۆنفراسه‌دا، تاله‌بانی دیدار له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسی تورک بکات.

هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌کرێ، که مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانیش به سیفه‌تی «سه‌رۆکای پارتی دێموکراتی کوردستان» داوه‌تی ئه‌نقه‌ره ده‌کرێ، به‌ڵام کات و شوێن و ناوی ئه‌م مه‌قام و که‌سایه‌تیانه‌ی که دیداری له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن، دیار نیه.

شایانی باسه که سه‌رۆکۆماری تورکیا، به هیچ شێوه تاکو ئێستا ئاماده‌ نه‌بووه به هۆی کوردبوونی جه‌لال تاڵه‌بانی، وه‌کو سه‌رۆکۆماری عێراق پێناسه و داوه‌تی تورکیایی بکات.

پڕۆژه‌ی کێشانی لووله‌ی نه‌وت له باشووری کوردستان ئه‌نجام ده‌درێت

مانشێت نیوز، باشووری کوردستان: کۆمیسیۆنی وزه‌ی کابینه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند که پڕۆژه‌یه‌کی کێشانی لووله‌ی نه‌وت که له که‌رکووکه‌وه بۆ هه‌ولێر و زاخۆ ده‌کێشرێ، به ئه‌نجام ده‌گات.

به پێی ئه‌م هه‌واڵه، کۆمیسیۆنی وزه‌‌ی کابینه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند که له پڕۆژه‌یه‌کی 300 میلیۆن دۆلاری دا که له لایه‌ن کۆمپانیه بیانیه‌کانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ، سێ شاری که‌رکووک، هه‌ولێر و زاخۆ به لووله‌یه‌کی نه‌وت پێکه‌وه گرێ ده‌درێنه‌وه و له‌م ڕێگه‌وه نه‌وتی عێراق له تورکیاوه بۆ بازاره‌کانی جیهانی ده‌گوازرێته‌وه.

مه‌سعوود بارزانی: کێشه‌ی کورد له هیچ پارچه‌ی کوردستان به شه‌ر چاره‌سه‌ر ناکرێت

مانشێت نیوز، باشووری کوردستان: مه‌سعوود بارزانی له لێدوانێک دا بۆ گۆڤاری گوڵان وتی که چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له هیچ یه‌ک له پارچه‌کانی کوردستان ڕێگاچاره‌ی سه‌ربازی نیه.

بارزانی وێرای ئاماژه به 20 ساڵ خه‌باتی چه‌کداری پ.ک.ک له باکووری کوردستان وتی: بۆ باکووری کوردستان، ئه‌مریکاش دژی چاره‌سه‌ری سه‌ڕبازیه به‌ڵام به داخه‌وه، ئه‌رته‌شی تورکیا 20 ساڵه هه‌وڵی چاره‌سه‌ری سه‌ڕبازی کێشه‌ی کورد له‌م پارچه‌یه‌ده‌دات و سه‌رکه‌وتنیش به ده‌ست ناهێنێت و ئه‌وه‌ش سه‌لمێندراوه.

بارزانی وتی: که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هیچ پرۆژه‌یه‌کی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له پارچه‌کانی تری کوردستان نیه.  ئێمه بڕوامان ئه‌وه‌یه که کێشه‌ی کورد له هه‌ر پارچه جیایه و هه‌ریه‌ک فۆرمۆلی خۆیان هه‌یه بۆ گه‌یشتن به مافه‌کانیان به‌ڵام به ڕێگه‌ی شه‌ر کێشه‌که چاره‌سه‌ر نابێت.

ناوبراو له درێژه‌دا ده‌ڵێ که له ڕۆژهه ڵاتی کوردستان، مافی کوردان پێشێل ده‌کرێ، به‌ڵام دروست نیه که له به‌رانبه‌ر ئێران دا سه‌ر بکرێ. ه سووریاش کوردان، پێشتر داوایی ناسنامه‌ و هاوڵاتی‌بوونیان ده‌کرد و ئێستاش داوایی مافه که‌لتووریه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن.

فازڵ میرانی به توندی به‌رسیڤی هه‌ڕه‌شه‌کانی سپایی پاستارانی داوه

مانشێت نیوز، باشووری کوردستان: سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی دوێنێی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران و به‌زاندنی سنووری هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه‌، رایگه‌یاند كه‌ » هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه‌ له‌ ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و به‌ پێی ئه‌و توانایه‌ی هه‌مانه‌، به‌رگری له‌ خاكی كوردستان و ئاسایشی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ین.»

دوێنێ فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌ پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ڕه‌بیه‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی ره‌تكرده‌وه‌ و گوتی: «ئه‌و چه‌كداره‌ كوردانه‌ی ئێستا ئێران هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كات، هه‌تا دوێنێ له‌ ناو خاكی ئێراندا بوون و حكومه‌تی ئێرانیش داڵده‌ی دابوون، چونكه‌ ئه‌وان سه‌ر به‌ پارتی كرێكارانی كوردستان بوون، به‌ڵام ئێستا ئه‌و چه‌كدارانه‌ بوونه‌ته‌ دوژمنی ئێران و ره‌نگه‌ ئێران له‌گه‌ڵ توركیا رێككه‌وتنی كردبێت بۆ لێدانی ئه‌ و چه‌كدارانه‌.

به گوێره‌ هه‌واڵی په‌یامنێر، میرانی وتی «به‌ پێی ئه‌و توانایه‌ی هه‌مانه‌ به‌رگری له‌ خاكی كوردستان و ئاسایشی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ین.»

شایانی باسه که پاش شه‌رێکی نێوان په‌ژاک و سپایی پاستاران، یه‌حیا ڕه‌حیم سه‌فه‌وی هه‌ره‌شه‌ی کرد که ئێران بۆ تاقیبی گه‌ریلاکانی په‌ژاک، هێرشی باشووری کوردستانی ده‌کات.

بۆ یه‌که‌م جار ئه‌ردۆغان پێوه‌ندی به تاڵه‌بانیه‌وه‌ گرت

مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: مێدیاکانی تورکیا ڕایانگه‌یاند که به هۆی نه‌خۆش که‌وتنی جه‌لال تاڵه‌باین، بۆ یه‌که‌م جار، سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا به ته‌له‌فۆن پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی گرتووه و داوایی ساغبوونه‌وه‌ی بۆکردووه.

پاش ئه‌وه‌ی که له‌ناکاو شه‌وی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو باری ته‌ندروستی مام جه‌لا تێکچوو، ئه‌ردۆغان سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا که له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا حکومه‌ته‌که‌ی سه‌ره‌رایی دژایه‌تی توندی عه‌سکه‌ر بڕیاری دیالۆگی له‌گه‌ڵ کوردستان داوه، پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنی به مام جه‌لاله‌وه کردووه و داوایی ساغبوونه‌وه‌ بۆکردووه.

له‌م پێوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌دا ئه‌ردۆغان وێرایی هیوایی سڵامه‌تی بۆ مام جه‌لال، له ناوبراوی خواستووه که وڵاته‌که‌ یارمه‌تی بکلات تا کێشه‌ی پ.ک.ک چاره‌سه‌ر بێت و به گوێره‌ی مێدیاکانی تورک مام جه‌لالیش به‌ڵێنی داوه که چی له ده‌ستی بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بیکات.

شایانی باسه که جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رکۆماری عێراقی فیدرال، شه‌وی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو به هۆی نه‌خۆشی و ماندووبوونه‌وه له‌ناکاو باری ته‌ندروستی تێکچوو و پاش چه‌ند رۆژ له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ئۆردۆن، له‌ژێر‌چاوه‌دێری پزیشکی دا مایه‌وه و دوێنێ شه‌و له وتارێکی ته‌لڤزیۆنی دا ڕایگه‌یاند که باشه و درێژه‌ به ئه‌رکه‌کانی ده‌‌دات.

که ناڵی ئاسمانی نه‌ورۆز ده‌ستی به په‌خشی ئه‌زموونی خۆی کرد

مانشێت نیوز، باشووری کوردستان: که‌ناڵی ئاسمانی «نه‌ورۆز» که له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ئیداره ده‌کرێ، ده‌ستی به په‌خشی ئه‌زموونی خۆی کرد.

به گوێره‌ی لێدوانێکی «هه‌ڵگورد عه‌بدوڵوه‌هاب»، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، «که‌ناڵی ئاسمانی نه‌ورۆز» له کاتژمێر8ی 1ی مارته‌وه ده‌ستی به په‌خشی ئه‌زموونی خۆی له سه‌ر کۆمه‌ڵه‌ی مانگی ده‌ستکردی «Hotbird» کردووه و به‌م زووانه په‌خشی پڕۆگرامه‌کانی ده‌سپێده‌کات.

شایانی باسه که هه‌فته‌ی ڕابردووش، که‌ناڵێکی تری ئاسمانی کوردی هه‌ر به ناوی «نه‌ورۆز» له که ده‌گوترێ له لایه‌ن «پارتی ژیانی ئازادی کوردستانه‌وه» ئیداره ده‌کرێ، په‌خشی ئه‌زموونی خۆی ده‌سپێکردبوو و وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند که ئه‌م که‌ناڵه بێ ئاگاداری حکومه‌تی هه‌رێم بووه و هیوایی خواست که به‌رپرسانی پژاک هه‌وڵی گۆڕینی ناوه‌که‌ی بده‌ن.ناونیشانی که‌ناڵی ئاسمانی»نه‌ورۆز» به‌م شێوه‌یه:

Satellite Hotbird-8

Reception Frequency 12207 MHz

Polarity Horizontal

Symbol Rate 27,500 Msb

Fec 3\4

وه‌زاره‌تی دادی تورکیا هه‌و‌اڵی ده‌رمانداو کردنی ئۆجه‌لانی ڕه‌تکرده‌وه

مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: وه‌زاره‌تی دادی تورکیا له به‌یاننامه‌یه‌کی نووسراو دا ڕایگه‌یاند که بارودۆخی ته‌ندروستی ئۆجه‌لان ئاساییه و هه‌واڵی پێوه‌ست به ژه‌هرخوارد کردنیشی ناڕاسته.

وه‌زاره‌تی دادی تورکیا له به‌یاننامه‌‌یه‌ک دا ڕایگه‌یاند که «ئۆجه‌لان به‌رده‌وام کۆنترۆڵی پزیشکی ده‌کرێ و ئیدعایی پارێزه‌رانی ناڕاسته و بۆ ڕاکێشانی سرنجی جیهانیان بۆ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌یه».

دوێنێ پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان، له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌انی‌دا له ڕۆمایی ئیتالیا ڕاینگه‌یاندبوو که «ئۆجه‌لان به هێواشی خه‌ریکه ده‌رمانداو ده‌کرێ».

پ.ک.ک داوایی له‌گه‌لی کورد کرد که بۆ ئۆجه‌لان سه‌رهه‌ڵدانی بێ‌بڕانه‌وه سازکه‌ن

مانشێت نیوز، باشووری کوردستان: کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان داوایی له گه‌لی کورد کرد که به مه‌به‌ستی پڕۆتیستۆکردنی هه‌وڵی ژه‌هرخوارد کردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، سه‌رهه‌ڵدانی بێ بڕانه‌وه تا چاره‌سه‌ری دۆخی ته‌ندروستی ناوبراو ساز بکه‌ن.

کۆنسه‌ی مه‌جلیسی پ.ک.ک  وکۆماکۆمه‌ڵانی کوردستان له ڕاگه‌یاندراوێک دا وێرای به خاینانه و پیس ناوزه‌د کردنی هه‌وڵی هێزه‌کانی تایبه‌تی تورک بۆ ده‌رمانداو کردنی ڕێبه‌ری زیندانی پ.ک.ک، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، وتیان که بزووتنه‌وه‌ی گیانبازانه‌ی ئێمه به‌ڕده‌وام شۆڕش ده‌کات تا به ئاماجه‌کانی ڕێبه‌ر ئاپۆ بگات و هه‌ر بۆیه به مه‌به‌ستی پڕۆتیستۆکردنی ئه‌م هه‌وڵه‌ی تورکیا داوا ده‌که‌ین که گه‌لی کورد سه‌رهه‌لدانی بێ بڕانه‌وه تا ده‌رمانی ئۆجه‌لان ڕێکبخات.

پ.ک.ک له ڕاگه یاندنه‌که‌ دا سه‌رجه‌م به‌رپرسیاره‌تی ئه‌م کێشه ده‌خاته ئه‌ستۆی حکومه‌تی تورکیا و داوایی هه‌چی زووتر ده‌رمانی ئۆجه‌لان ده‌کات و له لایه‌کی تریشه‌وه یه‌کێتی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا و سه‌رجه‌م هێزه ئازادیخواز و دێموکراته‌کان ئاگادار ده‌کاته‌وه که هه ڵوێستی خۆیان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م کردوه‌ چه‌په‌ڵانه‌ی تورکیا نیشان بدات.

پ.ک.ک ده ڵێ: شۆڕشی ئێمه خه‌باتێکی شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌‌یه و هه‌ڕه‌سه ده‌کات که له به‌رامبه‌ر هه‌ر ڕووداوێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو دا ده‌وڵه‌تی تورک له‌گه‌ڵ دژ کردوه‌وه‌ی توندی ئێمه و گه‌لی کورد به‌ره‌ڕوو ده‌بێته‌وه.

شایانی باسی که دوێنێ پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان ڕایانگه‌یاند که ناوبراو به ماده‌یه‌کی ترسناک، خه‌ریکه به ئارامی ژه‌هرخوارد ده‌کرێ.

داوایی DTP بۆ پێکهاتنی گرووپێکی لێکۆڵینه‌وه ‌سه‌باره‌ت به باری ته‌ندروستی ئۆجه‌لان

مانشێت نیوز، باکووری کوردستان: «ئایسه‌ل توغڵوک»، «سه‌لیم ساداک» و «سری ساکیک»، ئه‌ندامانی مه‌جلسیی باڵای پارتی کۆمه‌ڵگایی دێمکراتیک، له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی دا، داوایان له وه‌زاره‌تی دادی تورکیا کرد که گرووپێکی بێلایه‌ن له پسپۆر و پزیشکان و نوێنه‌رانی ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگایی مه‌ده‌نی پێکبێنێ تا سه‌باره‌ت به بارودۆخی ته‌ندروستی ئۆجه‌لان لێکۆڵینه‌وه‌ زانستی بکه‌ن.

نوێنه‌رانی DTP، وێرای ڕاگه‌یاندنی نیگه‌رانی خۆیان له‌مه‌ر ته‌ندروستی ئۆجه‌لان، داخوازی پێکهاتنی کۆمیسیۆێکی پزیشکی و سیڤیلی پسپۆر و بێلایه‌نیان کرد بۆ کۆنترۆڵی باری ته‌ندروستی ئۆجه‌لان.

توغڵوک له وته‌کانی دا وێرای ئاماژه به‌ هه‌واڵی ئاشکرابوونی ئاکامه‌کانی تاقیکردنه‌وه‌ له سه‌ر داوی مووی ئۆجه‌لان و به‌رز بوونه‌وه‌ی له ڕاده به‌ده‌ری ڕێژه‌ی دوو ماده‌ی مه‌ترسی‌دار، وتی که ئێمه و گه‌لی کورد، حکومه‌تی تورکیا به به‌رپرس ده‌زانین و بۆیه داوا ده‌که‌ین که هه‌رچی زووتر کۆمیسیۆنێک بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕاستی وناڕاستی کێشه‌که بچێته ئیمراڵی.

وه‌فدی DTP ڕوونیان کرده‌وه که ئۆجه‌لان کلیلی ئاشتیه و ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بدرێ که له‌ناوی به‌رن، تورکیا ده شێوێ و گه‌لی کورد که وه‌کو ڕێبه‌ر، ئیراده‌ی سیایس و سه‌مپاتیه‌ک، تماشای ئۆجه‌لان ده‌کات، هه‌ڵوێستی توند نیشان ده‌دات.

شایانی باسه که دوێنێ پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان له کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌و‌انی دا له رۆمای پێته‌ختی ئیتاڵیا ڕایانگه‌یاند که تاقیکردنه‌وه‌ی 6 داوی موویس سه‌ری عه بدوڵا ئۆجه‌لان له لابراتواره پزیشکیه‌کانی ستراسبوورگی فه‌ره‌نسا و لێکۆڵینه‌وه‌ی پسپۆرانی نۆروێژی، ده‌ریانخستوه که دوو ماده‌ی مه‌ترسی‌دار به ناوه‌کانی «ئسترۆنسیۆم و کرۆم» به ڕێژه‌ی 10 قات زێده‌تر له بوونی ئاسایی له وجودی ئۆجه‌لان دایه و ئه‌م مادانه که ده‌چنه خانه‌ی ماده‌کانی «رادیۆ ئه‌کتیڤ»‌وه، نیشانده‌ری

ژه‌هرخواردکردنی ناوبراون به هێواشی.

ئۆجه‌لان به‌رده‌وام شکایه‌ت یله دۆخی ته‌ندروستی، هێشانی سگ، که‌م خه‌وی و سه‌ر ئێشه و ئه‌م جۆره نه‌خۆشیانه‌ی کردووه.

یه‌که‌م دانیشتنی دادگایی سه‌رنووسه‌ری ڕۆژهه‌ڵات به‌ڕێوه چوو

مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: ساڵح نیکبه‌خت پارێزه‌ری رۆژنامه‌وانانی هه‌فته‌نامه‌ی رۆژهه‌ڵات به ئیلنایی ڕاگه‌یاند که دوێنێ پێنجشه‌ممه یه‌که‌م دانیشتنی دادگایی سامان سلێمانی، سه‌رنووسه‌ری هه‌فته نامه‌ی «ڕۆژهه‌ڵات» له دادگایی تاوانی سنه، به‌ڕێوه چوو.

به‌گوێره‌ی ئه‌م هه‌واڵه، ساڵح نیکبه‌خت پارێزه‌ری دۆسیه‌ی تۆمه‌تباری هه‌فته‌نامه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ڕایگه‌یاند که دانیشتنی یه‌که‌م به ئاماده‌بوونی 9 که‌س له هه‌یئه‌تی مونسیفه به‌ڕێوه چووه و تێیدا سامان سلێمانی سه‌رنووسه‌ری ڕۆژهه‌ڵات، به تۆمه‌تی «هه‌وڵدان دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران» له 20 خاڵی ناو هه‌واڵ، بابه‌ت و ڕاپۆرته‌کانی هه‌فته‌نامه‌که‌دا تۆمه‌تبار کراوه و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کرا.

نیکبه‌خت وتی که من و «سه‌ید مه‌هدی حوسێنی» پارێزه‌ری تری دۆسیه‌که، داوامان له دادگا کردووه ئاگادار بێت که لقی 4ی دادگایی گشتی و شۆرشی ئیسلامی سنه، به پێی شکایه‌تی هێزه‌کانی ئاسایشی، پاش لێکۆڵینه‌وه، قه‌راری ڕاگرتنی تاقیبی قه‌زایی موکه‌کیله‌کانمی دابوو و هه‌روه‌ها پارێزه‌ران داوایان کردووه که دانیشتنی دادگایی ڕۆژنامه‌وانان و سه‌رنووسه‌ر و خاوه‌ن ئیمتیازی هه‌فته‌نامه‌که، به هۆی ئه‌وه که هه‌موو به یه‌ک تۆمه‌ت تاوانبار کراون، به یه‌که‌وه ئاماده‌یی دادگا بن.

پارێزه‌رانی رۆژنامه‌وانانی هه‌فته‌نامه‌ی رۆژهه‌ڵات ڕایانگه‌یاند که تۆمه‌تی تری که خستراوه‌ته پاڵ، موه‌کیله‌کانیان ئه‌وه‌یه‌که گۆیا پاره‌ و یارمه‌تی ماڵیان له دامه‌زراوه‌یه‌کی ڕۆشنبیری باشووری کوردستان وه‌رگرتووه که ئه‌مریکا یارمه‌تی ئه‌و دامه‌زراوه‌ی کردووه و ڕۆژنامه‌ونانی ڕۆژهه‌ڵات ئه‌م یه‌که ره‌تده‌که‌نه وه.

ساڵح نیکبه‌خت وتیشی که ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که دانیشتنی دووهه‌می دادگایی به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌فته‌نامه‌ی رۆژهه‌ڵات  له مانگی بانه‌مه‌ری 1386 به‌ڕێوه‌بچێت.

ده‌ستبه‌سه‌رکرانی هاوڵاتیه‌کی سه‌قزی

مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: په‌یامنیرانی ریکخراوی پاراستنی مافی مروفی کوردستان له هه‌واڵێک دا ڕایگه‌یاند که هاوڵاتیه‌کی سه‌قزی به ناوی «شاخه‌وان حوسێنی»، به تۆمه‌تێکی نادیار که چاوه‌ڕوان ده‌کرێ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبه کوردستانیه‌کان بێت، له یه‌ک هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌زگیر کراوه.

به گوێره‌ ئه‌م هه‌واڵه، ناوبراو چاوه‌ڕوان ده‌کرێ به تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ حیزبه کوردستانیه‌کان ، له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی ڕه‌ژیمه‌وه ده‌زگیر کرابێ، هه‌فته‌یه‌که له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ره.

ریکخراوی پاراستنی مافی مروفی کوردستان خوازیاری ئازادکردنی شاخه‌ان حوسێنی و کۆتایی هێنان به گرتنی له‌خۆوه‌ی هاوڵاتیانه.

له‌سێداره‌دانی هاوڵاتیه‌ک له نه‌غه‌ده

مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: په‌یامنیرانی ریکخراوی پاراستنی مافی مروفی کوردستان له هه‌واڵێک دا ڕایگه‌یاند که هاوڵاتیه‌کی نه‌غه‌ده‌یی به ناوی «خه‌سره‌و قه‌له‌نده‌ری»، به تۆمه‌تی کوشتنی مرۆڤ  له‌سێداره‌درا.

به گوێره‌ی زانیاریه‌کان، «خه‌سره‌و قه‌له‌نده‌ری» که سێ ساڵ بوو زیندانی بوو، به تۆمه‌تی کوشتنی هاوڵاتیه‌ک به ناوی «سمایل سه‌یده»، ڕۆژی دووشه‌ممه، 7ی ره‌شه‌ممه له گرتووخانه‌ی نه‌غه‌ده له‌سێداره‌درا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان وێرای ڕاگه‌یاندنی داخی خۆی له‌ به‌ڕێوه‌چوونی له‌سێداره‌دانی ئه‌م هاوڵاتیه، خوازیاری کۆتایی هێنان به سزای ئیعدام له ئێران و کوردستانه.

کچێکی مه‌هابادی بێسه‌ر و شوێنه

مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: به گوێره‌ی هه‌اڵنێری چاوه‌دێری مافی مرۆڤی کورد، ژنێکی لاوی مه‌هابادی به ناوی «که‌ژاڵ ب»، دانیشتووی گه‌ره‌کی باخی شایه‌گانی مه‌هاباد، چه‌ند ڕۆژه بێسه‌روشوێنه.

به گوێره‌ی ئه‌م هه‌واڵه، «که‌ژاڵ ب»، ژنێکی لاوی مه‌هابادی دانیشتووی گه‌ره‌کی «باغی شایه‌گان»ی مه‌هاباد، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌که، به‌دوایی زه‌ماوه‌نده‌که‌ی دا بێسه‌روشوێن بووه و تا بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، هیچ زانیاریه‌ک سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ئه‌و دیار نیه.

بنه‌ماڵه‌ی نیگه‌رانی که‌ژاڵیش داوایان له ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان کردووه که لێکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی نادیاری کچه‌که‌یان بکه‌ن.

ئازادبوونی کاتی کرێکارێکی ده‌ستبه‌سه‌ر کراو

مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: به گوێره‌ی هه‌اڵنێری چاوه‌دێری مافی مرۆڤی کورد، «ئیبراهیم فه‌ره‌جی» هاوڵاتی کرێکاری مه‌هابادی پاش چه‌ند مانگ ده‌ستبه‌سه‌ر بوون، به دانانی بارمته‌ی ماڵی 40 میلیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی کاتی ئازاد کرا.

«ئیبراهیم فه‌ره‌جی» کرێکاری مه‌هابادی که له چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه به تۆمه‌تی هاوکاری و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبه کوردستانیه‌کانی دژ به ده‌وڵه‌ت، ده‌زگیر کرابوو و له بنکه‌کانی ئیتلاعاتی ورمێ و مه‌هاباد، لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کرابوو، سه‌ره‌نجام ڕۆژی چوارشه‌ممه پاش ڕاگه‌یاندنی حوکمی 20 ساڵ گیران، به دانانی بارمته‌ی ماڵی 40 میلیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی کاتی ئازاد کرا.

ده‌گوترێ که ناوبراو له دۆخێکی ماڵی خه‌راپ دایه و ناچاربووه تا کاتی دادگایی، سه‌نه‌دی ماڵی بارمته‌دانراو به پاره‌یه‌کی زۆر به کرێ بگرێ.

بنه‌ماڵه‌ی گیراوانی عه‌ره‌ب ده‌سته‌وداوێنی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بوون

مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: به گوێره‌ی هه‌اڵنێری چاوه‌دێری مافی مرۆڤی کورد، 5 گیراوی عه‌ره‌بی خوزستان به ناوه‌کانی «له‌فته سۆرخه»، «مه‌نسوور ته‌هیری نه‌سه‌ب»، «هانی باوی»، «قاسم کورشاوی» و «حوسێن بولعه‌زار»، به تۆمه‌تی هه‌وڵدان دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران و به‌شداری له ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌هواز، به 6 تا 14 ساڵ سزای زیندان و دوورخرانه‌وه بۆ شاره‌کانی «میناب»، «یه‌زد» سیمنان» و «تویسه‌رکان»، مه‌حکووم کراون.

بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م گیراوانه ده‌ڵێن که سه‌ره‌رایی ئه‌وه‌ی که کوره‌کانیان دانیان به تاوانباریه‌که دانانه‌وه و خۆیان به بێتاوان ده‌زانن، که‌چی دیسانیش حوکمه‌کانیان به‌سه‌ر دا سه‌پاوه، ڕێگه‌ دیداری بنه‌ماڵه‌کانیان پێنادرێ و له بارودۆخێکی دژوار دا زیندانی کراون و سه‌ره‌رایی ئه‌وه‌ش بۆ شارگه‌لێکی تر دوورده‌خرێنه‌وه.

بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م گیراوانه و به تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ی»حوسێن بولعه‌زار»، وێرای پێوه‌ندی به ڕێکخراوی پاراستنی مافی مرۆڤی کوردستان ده‌ڵێن» ده‌زانین که ئێمه عه‌ره‌بین و کێشه‌که‌مان پێوه‌ندی به ڕ.م.م.ک‌وه نیه، به‌ڵام ده‌زانین که ئه‌م ڕێکخراوه ده‌توانێ ببێته په‌نجه‌ره‌یه‌ک بۆ گه‌یاندنی په‌یامی مرۆیی ئه‌وان.

بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م گیراوه بێتاوانانه دا  له ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و سه‌رجه‌م ڕێکخراوه و دامه‌زراوه به‌شه‌ردۆسته‌کان له ئێران و جیهان ده‌که‌ن

که به‌ر له په‌‌سه‌ند کرانی حوکمی سێ که‌س له‌م تۆمه‌تبارانه له دیوانی باڵای دادی ڕه‌ژیم، بێده‌نگ نه‌مێنن و یارمه‌تیان بده‌ن که بۆ وڵاته‌که‌یان بگه‌رێندرێنه‌وه و حوکمه ناعادڵانه‌کانیان به‌سه‌ر دا نه‌سه‌پێ و لانی که‌م مه‌ره‌خه‌ستی و ڕێگه‌ی دیتنی بنه‌ماڵه‌کانیان پێبدرێ.

ئیتلاعاتی ڕه‌ژیم گووشاره‌کانی بۆ سه‌ره خه‌ڵکی پیرانشار زیادتر کردووه

مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: هه‌وڵنێمران له پیرانشاره‌وه ئاگاداری کریدنه‌وه که هێزه‌کانی ئیتلاعاتی ڕه‌ژیم له‌م دوایانه‌دا گووشاره‌کانیان بۆ‌سه‌ر دانیشتوانی ئه‌م شاره زیاتر کردووه.

به‌گوێره‌ ئه‌م هه‌واڵه، هێزه‌کانی ئیتلاعاتی ڕه‌ژیم گه‌شتی شه‌‌وانه به‌ڕێوه‌ده‌بن و هه‌رکه‌سێک که له کاتژمێره‌کانی دره‌نگی شه‌وی بیبینن، وه‌کو گومانلێکراو مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن و ده‌یخه‌نه ژێر گووشار و لێکۆڵینه‌وه.

له‌م دوایانه‌دا هێزه‌کانی ئیتلاعات گووشاریان بۆ سه‌ر کافی نێته‌ ئینته‌رنه‌تیه‌کان هێناوه و له‌ناکاو لێیان وه‌ژوور ده‌که‌ون و کۆمپیوته‌ره‌کان ده‌پشکننه‌وه  به دیتنی ماڵپه‌رێکی سیاسی کێشه‌ بۆ هه‌ڕدوو له خاوه‌نی شوێنه‌که‌و مشته‌ری ساز ده‌که‌ن و جگه‌له‌وه‌ش شه‌وانه زوو پێیان داده‌خن.

چه‌ند چالاکی سیاسی و مه‌ده‌نیش ئاگاداریان کردینه‌وه که ڕووبه‌ڕووی زه‌خت و هه‌ره‌شه‌ی ئیتلاعات بوونه‌ته‌وه و پێیان ڕاگه‌یاندراوه که ئه‌گه‌ر بێت و چووکترین چالاکیان لێ ئاشکرابێت، ژیانیان لێ تاڵ ده‌که‌ن.

هه‌ڵۆکانی ئازادی کوردستان توریستانی ئه‌ورووپی وشیار کرده‌وه

مانشێت نیوز، باکووری کوردستان: هه‌ڵۆکانی ئازادی کوردستان(تاک) وێرای هه‌ڕه‌شه‌ له توریسمیئ تورکیا وتی: ئێمه هه‌ر له ئێستاوه هۆشداری به توریستان ده‌ده‌ین که خۆ بۆ سه‌فه‌ری تورکیا ئاماده‌نه‌که‌ن چونکه شوێنه توریستیه‌کان ده‌بنه ئاماجی هێرشه‌کانی ئێمه و وه‌کو پێشوو ئه‌گه‌ر ئامانجێکمان بۆ هێرش دیاری کرد، به دڵنیایه‌وه ده‌یپێکین.

«هه‌ڵۆکانی ئازادی کوردستان» به ناردنی مه‌یلێکی ئه‌له‌کتڕۆنی بۆ ئاژانسه‌کان، هۆشداریان بۆ توریستانی به تایبه‌ت ئه‌ورووپی دا و داوایان لێکردن که سه‌ردانی تورکیا نه‌که‌ن. تاک که له نوڤه‌مبه‌ری 2006وه پاش ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی یه‌کلایه‌نه‌ی پ.ک.ک، هه‌واڵی ڕاگرتنی چالاکیه‌کانی دابوو و پاشان له به‌یاننامه‌یه‌ک دا وێرای ئاماژه‌ به گرتنی هاوڵاتیانی کورد له ئه‌ورووپا به بیانووی چالاکی سیاسی و ئه‌ندامه‌تی پ.ک.ک، ده‌ڵێ: وڵاتانی ئه‌ورووپا که له به‌رامبه‌ر دووسێ گرێبه‌ستی ئابووری و گرتنی ئیمتیاز له تورکیا، به‌رامبه‌ر به کوردان ئۆپێراسیۆن پێک دێنن و ئه‌مه‌ش بێ ئه‌خلاقی سیاسی و بێ‌شه‌رمیه.

تاک له درێژه‌ی به‌یاننامه‌که‌ی دا ده‌ڵێ: له کاتێک دا که تورکیا واز له سیاسه‌تی پاکتاوی کوردان و ئینکاری گه‌له‌که‌مان دێنێ و وڵاتانی ئه‌ورووپاش به شوێن ئه‌م سیاسه‌ته‌دا ده‌چن و له‌م سیاسته‌مه‌دا یارمه‌تی تورکیا ده‌ده‌ن، ئێمه‌ش ناچار شوێنه توریستیه‌کان و هاولاتیانی ئه‌وان ده‌که‌ینه ئامانج».

هه‌ڵۆکانی ئازادیی کوردستان ناسراو به تاک له کۆتایی به‌یاننامه‌که‌دا ده‌ڵێن: که‌وابوو ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه که شوێن و بنکه‌کانی توریستی تورکیه و ئه‌ورووپا، ده‌بنه ئامانجی نوێیی هێرشه‌کانی ئێمه و بۆیه پێتان ده‌ڵێن که هیچ توریستێک نابی بێته تورکیا.

جان بولتون: رژیم جمهوری اسلامی باید تغییر کند

جان بولتون، نماينده پيشين ايالات متحده آمريکا در سازمان ملل متحد مي گويد: نظام کنوني حاکم بر ايران به کنار نهادن داوطلبانه فعاليت هاي حساس هسته ای و برنامه توليد سلاح هاي اتمي هرگز تن در نخواهد داد .

آقاي بولتون بر پايه همين استدلال تاکيد مي کند، که رژيم جمهوري اسلامي در ايران بايد تغییر یابد و حکومتي جاي آن را بگيرد که برگزيده حقیقی مردم ايران در انتخاباتي آزاد باشد .

کوردان له سوید ته‌لڤزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته‌یاند داگیر کرد

مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: به گوێره‌ی هه‌اڵێکی ئاژانسی فورات، گرووپێک کورد له ژێر ناوی «ئینسیاتیڤی پاراستنی ئۆجه‌لان»، هێرشیان کرده‌‌سه‌ر ته‌لڤزیۆنێکی ده‌وڵه‌تی سوید به ناوی «سوێریگێس» و داگیریان کرد.

پاش ئاشکرابوونی هه‌وڵی ژه‌هرخواردکردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری زیندانی پ.ک.ک له لایه‌ن حکومه‌تی تورکیاوه، کوردان که‌وتوونه‌ته جموجۆڵی پڕۆتیستۆیی و له یه‌که‌م هه‌وڵ دا بینایی نه‌ته‌وه‌یه‌گرتووه‌کان له ژێنێڤ و ئه‌مجاره‌ش، گرووپێکی لاوان و کچانی کورد له ژێر ناوی «ئینسیاتیڤی پاراستنی ‌ته‌ندروستی ئۆجه‌لان»، کاتژمێر 21ی وێرای به‌ده‌سته‌وه گرتنی پۆسته‌ری ئۆجه‌لان، دوێنێ شه‌و، یه‌کێک له مه‌زنترین که‌ناڵه‌کانی ده‌وڵه‌تی سویدیان به ناوی «سوێریگێس»یان داگیر کرد، به‌ڵام هیچ یه‌ک له به‌رپرسانی تی‌ڤیه‌که ئاماده‌نه‌بوون خۆپێشانده‌ران ببینن و گوێ له داخوازیه‌کانیان بگرن.

پاشان به‌رپرسانی تی‌ڤیه‌که ڕایانگه‌یاند که به ئیزنی پۆلیس ئه‌و‌ان ده‌توانن ڕێگه‌ به خۆپێشانده‌ران بده‌ن که له تی‌ڤیه‌که، باس له بارودۆخی ته‌ندروستی ئۆجه‌لان بکرێ و گرووپه‌کورده‌که‌ش ڕایانگه‌یاند که تا پێکهاتنی کۆمیته‌یه‌ک له پزیشکانی لێکۆڵێنه‌ری سه‌ربه‌خۆ سه‌باره‌ت به باری ته‌ندروستی ئۆجه‌لان ده‌ست له چالاکیه پرۆستیستۆیه‌کانیان هه‌ڵناگرن.

شایانی باسه که له‌م دوو ڕۆژه‌ی دواییدا له زۆربه‌ی شاره‌کانی فه‌ره‌نسا خۆپێشاندانی پڕۆتیستۆی دژ به هه‌وڵی ژه‌هرخواردکردنی ئۆجه‌لان ساز درا و هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌ش دا و له ڕۆژانی داهاتوو بڕیاره له زۆربه‌ی شاره‌کانی ئه‌ڵمان و وڵاتانی تری ئه‌ورووپا خۆپێشاندان سازبکرێت.

تورکیا له به‌رامبه‌ر پ.ک.ک‌دا بنکه‌ی ئاسمانی ئینجه‌رلیک ده‌داته ئه‌مریکا

مانشێت نیوز، تایبه‌ت: گۆڤاری دیفاعی «میدڵ ئیست نیوزلاین» چاپی کانادا، له دوایین ژماره‌ی خۆی‌دا ئیدعایی کرد که ئه‌مریکا داوایی به‌کارهێنانی فراوانتری بنکه‌ی ئاسمانی ئینجه‌رلیکی تورکیا کردووه و له به‌رامبه‌ر دا ڕێگه‌ به‌ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌دات تا هێرش بکاته سه‌ر پ.ک.ک.

به گوێره‌ی ئه‌م هه‌واڵه، گۆڤاری سه‌ربازی ’Middle East Newsline’ له هه‌واڵێکی دوایین ژماره‌ی خۆی دا وێرای ئاماژه به لێدوانه‌کانی فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی ئاسمانی ئه‌مریکا و باس له ورده‌کاریه‌ نهێنیه‌کانی سه‌ردانی عه‌بدوڵا گوڵ و بویوک ئانیت بۆ ئه‌مریکا، ئیدعایی کرد که حکومه‌تی ئه‌مریکا داوایی له تورکیا کردووه که ئه‌نقه‌ره  ڕێگه‌ به ئه‌مریکا بدات تا بتوانێ به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوانتر که‌ڵک له بنکه‌ی ئاسمانی «ئینجه‌رلیک»ی هه‌ڵکه‌وتوو له باشووری ئه‌م وڵاته وه‌ربگرێێ.

ئه‌مریکا خوازیاری به‌رفراوانتر بوونی ده‌سه‌ڵات و چالاکی سه‌ڕبازی له بنکه‌‌ی ئینجه‌رلیک به مه‌به‌ستی ئه‌نجامی فڕینی ئه‌زموونی، یارمه‌تی سه‌ربازی لۆژه‌ستیک له شه‌ری ئێراق و ئه فغانستان و له‌وان گرینگتر چاوه‌دێری و ئاماده‌سازی بۆ هێرشێکی ئاسمانی بۆ سه‌ر ئێران ده‌کات و له به‌رامبه‌ر دا ڕێگه‌ به حکومه‌تی تورکیا ده‌دات به ته‌نیایی هێرشێک بکاته سه‌ر پ.ک.ک.

ڕۆژنامه‌ی حوڕیه‌تی تورکیش کۆمه‌ڵێک لێدوانی فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی ئاسمانی ئه‌مریکایی له‌م پێوه‌ندیه‌دا بڵوکردۆته‌وه که باس له ستراتێژیک بوونی یه‌کجارزۆری بنکه‌ی «ئینجه‌رلیک» له ئه‌ده‌نه‌ی باشووری تورکیا ده‌کات.

ئێران له کۆنفرانسی به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا وتووێژ ناکات

مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: ئه‌مرۆ محه‌ممه‌د عه‌لی حوسێنی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له کۆنفراسنی ڕۆژنامه‌وانی‌دا ڕایگه‌یاند که ئه‌گه‌ر بزانین که کۆنفراسنی به غدا له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق دایه به‌شداری تێدا ده‌که‌ین و هیچ پلانێکیشمان نیه بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکیه‌کان له‌م کۆنفرانسه‌دا.

محه‌ممه‌د عه‌لی حوسێنی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی‌دا ڕایگه‌یاند که ئه‌گه‌ر به مه‌سڵه‌حه‌تی عێراقیه‌کان بزانین به‌شداری له کۆنفراسنی ئاسایشی عێراق ده‌که‌ین که بڕیاره 10ی مارت له به‌غدا و به ئاماده‌بوونی دراوسێکانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێ و به‌ڵام هیچ پڕۆگرامێکمان نیه که له چوارچێوه‌ی ئه‌م کۆنفرانسه‌دا، دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریکایی بکه‌ین.

ناوبراو له جوابی پرسیاری ڕۆژنامه‌وانان سه‌باره‌ت به به بۆمبه‌ست گه‌یشتنی وتووێژه‌کان سه‌باره‌ت به کێشه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانیش دا وتی: که ئێمه بڕوامان وایه که به‌رده‌وام ڕێگه‌ بۆ دیالۆگ و چاره‌سه‌ری کێشه که هه‌یه و ئاماده‌ین که بێ مه‌رج له‌گه‌ڵ وڵاتانی گرووپی 5+1 کۆبینه‌وه.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یی ئێران سه‌باره‌ت به مانۆره‌کانی سه‌ربازی ئێرانیش وتی که ئه‌مانه دژ به هیچ وڵات و هێزێک نین و ئێمه هه‌وڵی چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی ڕۆژهه‌لاتی ناوین له سه‌ڕ بنه‌مایه‌کی عادڵانه ده‌ده‌ین.

ده‌یان چالاکی ژنان له تاران ده‌زگیر کران

مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌ ئێرانیه‌کان، زیاتر له 36 چالاکی بواری ژنان له خۆپێشاندانێکی هێمنانه‌دا له به‌رده‌رگایی دادگایی شۆڕشی ئیسلامی له تاران ده‌زگیر کران.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کان، کۆمه‌ڵێک له چالاکانی ژن له تاران به مه‌به‌ستی پڕۆتیستۆکردنی گووشاری سه‌رژنان، هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی و یاساکانی دژه‌مرۆیی و پیاوسالاری کۆماری ئیسلامی، به‌ر له 8ی مارس، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تی هێمنانه‌یان پێکهێنا که ڕووبه‌ڕووی هێرشی دڕندانه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی بۆوه.

له ئاکامی هێرشی هێزه‌کانی پۆلیسی ئێرانی دا زیاتر له 36 ژن و چالاکانی ژن ده‌زگیر و ڕه‌وانه‌ی بنکه‌کانی پۆلیسی تاران کران.

ڕ.م.م.ک: با ناوه‌نده‌کانی ئایینی په‌ره‌ به‌ سونه‌ته‌کان و ده‌مارگوژی کاره‌سات ساز نه‌ده‌ن

مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، له به‌یاننامه‌یه‌ک دا ڕایانگه‌یاند که‌ کچێکی لاو به‌ تاوانی هه‌بوونی په‌یوه‌ندیه‌کی ده‌ره‌وه‌یی ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ پیاوێکدا و له‌ داوی به‌ دنیا هێنانی مناڵه‌که‌ی له‌ گرتووخانه‌یه‌ک له‌ لایه‌ن دادگایه‌کی هه‌رێمی له‌ گرتووخانه‌ ئازاد کرا بوو.

به‌لام دوابه‌دواییئه‌م هه‌واڵه، بابه‌تی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و کچ و کوڕه‌ و بڕیاری ئازادکردنی له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ له‌ هیندێک مزگه‌وت و ناوه‌نده‌کانی ئایینی له‌ ژێر ناوی په‌ره‌پێدان به‌ په‌یوه‌ندی ناشه‌رعی و نا ئاسایی نێوان ژن و پیاو، رووبه‌ره‌ی ناره‌زایه‌تی ببۆوه‌، تا ئه‌و ئاسته‌ی که‌ به‌ ورووژاندی هه‌ستی ئه‌ندامانی نزیکی بنه‌ماڵه‌يی ئه‌و کچه‌ و هاندانیان،بوونه هۆی ئه‌وه که کچه لاوه‌که ناچاربکرێ به‌ کوشتنی خۆی و منداڵه‌که‌ی به‌ شێوازێکی دڵته‌زێن.

رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕایی ده‌ربڕینی داخ و ماته‌مینیان بۆ مردنی ئه‌و کچه‌ لاوه و مناڵه‌که‌ی و هاوکات هه‌زاران مردنی به‌م شێوه‌یه‌، نیگه‌رانی خۆی له‌مه‌ر په‌ره‌پێدان و بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌مارگورژی و سونه‌ته‌کانی نایه‌کسانی ناموسی و کاره‌سات خوڵقێنه‌ر له‌ کۆمه‌ڵگادا، له‌ گشت ناوه‌نده‌کان و رێکخراوه‌کانی دینی و ئایینی ده‌خوازێت که‌ له‌ په‌ره‌پێدان به‌م نزیکایه‌تیانه‌ ده‌ست هه‌ڵگرن.

هاوکات ئه‌و رێکخراوه‌یه‌ له‌ گه‌ل ده‌خوازێت که‌ له‌ هه‌ڵسوکه‌وت کردن له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و سونه‌ت و پێکهێنانی پێوانه‌ ده‌مارگوژه‌کان و کرده‌وه‌ی ئامرۆڤانه‌ که‌ ده‌بێته‌ هۆی هه‌ستاندنه‌وه‌ی مافی مرۆڤی مرۆڤه‌کان و کاره‌سات، که‌ مه‌ودای په‌شیمانی تێدانیه‌ دووری بکه‌ن.

سێناتۆرێکی ئه‌مریکی پێشنیاری مانه‌وه‌ی کوردستان له عێراقی فیدراڵ دا ده‌کات

مانشێت نیوز، ناوه‌‌ندی هه‌واڵ؛ «لیند‌سه‌ی گراهام»، سێناتۆری کۆماریخوازی ئه‌مریکی، پێشنیار به کوردانی باشوور ده‌کات که چوارچێوه‌‌ی عێراقێکی فیدراڵ دا بمێننه‌وه.

«لیندسه‌ی گراهام»، سێناتۆری کۆماریخوازی ئه‌مریکا که له جۆرج بوشی سه‌رۆکی ئه‌م وڵاته‌ش نزیکه له لێدوانێک بۆ که‌ناڵی ئاسمانی «ئین‌بی‌سی»ی ئه‌مریکا دا وتی: ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق بکشێنه‌وه، له باشووری ئه‌م وڵاته ده‌وڵه‌تێکی شیعه‌ی سه‌ربه ئێران شکڵ ده‌گرێ و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه که سونه‌کان له ئاکامی سه‌ری تایفی و ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌دا قه‌تڵوعام بکرێن.

له لایه‌کی تره‌وه، تورکه‌کانیش هه‌ر ئاوا به ئارامی دانانیشن و ته‌ماشایی فه‌لاکه‌تی عێراق ناکه‌ن و به هیچ شێوه ڕێگه‌ به پێکهاتنی ده‌وله‌تێکی کورد له باشووری کوردستان ناده‌ن.

سێناتۆر گراهام خیتاب به کوردانی باشوور و حکومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێ: باشترین ڕێگه‌ بۆ گه‌یشتن به گه‌شه‌ی ئابووری و داهاتووی ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌وه که کوردستان له ناو  کۆنفێدراسیۆنێک دا جێگه‌بگرێ و به‌م شێوه کۆتایی به هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکردنی کوردستان له لایه‌ن تورکیاوه دێت.

مه‌به‌ستی گراهام له کۆنفێدراسیۆنیش، فیدراڵیزمێکه به ده‌سه‌ڵاتی زۆرتر و نزیک له ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا.

ئه‌مڕۆ له ژێنێڤ، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له سه‌ر داهاتووی که‌مپی مه‌خموور ده‌گیرێ‌

مانشێت نیوز، باشووری کوردستان: ئه‌مرۆ له کۆمیساریایی به‌ڕزی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ژێنێڤی سویس، سه‌باره‌ت به داهاتووی که‌مپی مه‌خموور، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به‌به‌شداری وڵاتانی عێراق، تورکیا و به‌رپرسانی ئه‌م ڕێکخراوه و ئه‌مریکا پێکدێت.

تورکیا ئیدعا ده‌کات که ئه‌و که‌مپه، بنکه‌یه‌کی لۆژیستیکی و په‌روه‌رده‌یی پ.ک.ک‌یه و خوازیاری داخستن و ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی دانیشتوانێتی به‌م وڵاته و ئه‌وه له حاڵێک دایه که پاش پشکنینی که‌مپی مه‌خموور له ڕێکه‌وتی 17ی ژانویه‌ی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه‌کانی عێراقی و ئه‌مریکی وبه چاوه‌دێری نه‌ته‌‌وه یه کگرتووه‌کان، هیچ جۆره چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و به ڵگه‌یه ک وه‌گیرنه‌که‌وت که نیشان بدات ئه‌و که‌مپه، شوێنێکی سه‌ربازی و یا بنکه‌یه‌کی پ.ک.ک‌یه.

له سه‌ڕژمێری 26ی ژانویه‌ش دا، ڕێژه‌ی دانیشتوانی که‌مپی مه‌خموور به 11 هه‌زار و 930 که‌س ته‌خمین کرا و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند که ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه‌ به‌م زووانه ستاتووی په‌نابه‌ری فه‌رمی بدرێبه دانیشتوانی ئه‌م که‌مپه و ئه‌مرۆش هه‌ر به‌م بۆنه و دابین کردنی داهاتووی ئه‌م که‌مپه، UNHCR و تورکیا و به‌رپرسانی عێراقی له ژێنێڤ کۆپبوونه‌وه‌یه‌ک ده‌گرن.

که‌مپی مه‌خموور که هه‌ڵکه‌وتوو له 10 کیلۆمه‌تری موسڵه،  دانیشتوانه‌که‌ی له کوردانی باکووری کوردستان پێکهاتووه که له جه‌ریانی شه‌ره‌کانی پ.ک.ک و تورکیا دا ناچار بوونه ماڵ و گوند و شاری خۆیان له باکوور به‌جێبێلن و ئێستاش ده‌ڵێن که دابین نه‌کردنی مافه‌کانی گه‌لی کورد له باکووری کوردستان، ناگه‌رێنه‌وه‌ تورکیا.

مالیکی به‌نیازه‌ گۆڕانگاری له‌ كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یدا بكات

مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ:»نووری مالیکی»، ڕایگه‌یاند که ده‌یه‌وێ له دوو هه‌فته‌ی داهاتوو دا گۆرانکاری له هه‌نێک وه‌زاره‌ته‌کانی دابکات.

سه‌رۆك وه‌زیری عێراق ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ به‌غدا وێرای ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی گۆرانکاری له وه‌زیرانی کابینه‌که‌ی دا، وتیشی که لێکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به‌م پارله‌مانتار و سیاسی‌کارانه‌ ده‌کات که پێوه‌ندیه‌یان به میلیشیاکانه‌وه هه‌یه.

مالیکی ناوی ئه‌م وه‌زیرانه‌ی ئاشکرانه‌کرد که به نیازه بیانگۆڕێ به‌ڵام مه‌حموود عوسمان ئه‌ندامی پارله‌مانی عێراق له هاوپه‌یمانی کوردستان به ڕۆژنامه‌ی ئه‌لسه‌رق و ئه‌وسه‌تی ڕاگه‌یاند که ره‌وشی ئێستای عێراق زۆر سه‌خته‌، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر خودی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش بگۆڕێت ، هیچ له‌ شته‌كانی دیكه‌ ناگۆڕێن.

مه‌حموود عوسمان هه‌روه‌ها وتی: عێراق به‌ده‌ست ته‌نگژه‌یه‌كی سیاسی و تایفه‌گه‌ری قوڵ ده‌ناڵێنێ ، ئه‌مه‌ سه‌رباری بوونی هێزه‌ ئه‌مریكیه‌كان .»

كاربه‌ده‌سـتانی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوایان له‌ مالكی كردووه‌ په‌یوه‌ندیـیه‌كانی به‌ مه‌لای توندڕه‌وی شیعه‌ «موقته‌دا ئه‌لسه‌در» که 6 وه‌زیری له کابینه‌ش دا هه‌یه، ببڕێت و هاوبه‌ندیـیه‌كی سیاسی نوێ له‌ ڕێـكخراوه‌ سه‌ره‌كیـیه‌كانی شیعه‌كان و میانڕه‌وه‌ سونـنیـیه‌كان و كورده‌كان دروست بكات.

پۆلیسی تورکیا 30 چالاکی خوێندکاری کوردی له شاری وان ده‌زگیر کرد

مانشێت نیوز، باکووری کوردستان: ئاژانسی فورات ڕایگه‌یاند که پۆلیسی تورکیا به هێرش کردنه‌ سه‌ر ماڵی چالاکانی خوێندکای کورد له شاری وان، 30 ئه‌ندامی ڕێکخراوه‌یه‌کی کوردی ده‌زگیر کرد.

ئه‌مرۆ به‌یانی، پۆلیسی تورکیا له شاری وان بێ نیشاندانی هیچ به‌لگه‌یه‌ک و ئاشکراکردنی هۆی ئۆپێراسیۆنه‌که، هێرشی کرده‌ سه‌ر 6 ماڵی خوێندکارانی کورد له‌م شاره و 30 ئه‌ندامی ڕێکخراوی خوێندکارانی زانکۆی وانی ده‌زگیرکرد و چالاکانی خوێندکاری ده‌زگیرکراو هه‌ر ئێستا له ناوه‌ندی ئاسایشی ئه‌م شاره لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێ.

له ئاکامی پشکنینی ماڵی خوێندکاران، کۆمه‌ڵێک کۆمپیوته‌ر، ڕۆژنامه، گۆڤار و کتێبیش ده‌ستان به‌سه‌ر‌داگیرا و له ئاکامی شێواندنی شوێنه‌کان دا ئاگر له یه‌کێک له ماڵه‌کان به‌ربۆوه.

ڕێکخراوی خوێندکارانی زانکۆی سه‌ده‌ی بیسته‌می وان ناسراو به یۆده‌ر «YODER»، له خوێندکارانی کورد به مه‌به‌ستی ئه‌نجامی چالاکی که لتووری، هوونه‌ری، سیاسی و تۆژینه‌وه‌ی زانستی و زمانی پێکهاتووه و به‌رده‌وام له ژێر گووشاری هێزه‌کانی ئاسایشی و به‌رپرسانی زانکۆ دایه.

کوردان له ویه‌نی ئۆتریش بینایی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانیان داگیرکرد

مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: له درێژه‌ی نیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی کوردان له وڵاتانی ئه‌ورووپا له به‌رامبه‌ر هه‌واڵی ژه‌هرخوارد کردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، کۆمه‌ڵێکی70 که‌سی له کوردستانیانی دانیشتووی ئه‌م وڵاته، بینایی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانیان داگیرکرد.

به گوێره‌ی ئه‌م هه‌‌واڵه، کۆمه‌ڵێکی 60 تا 70 که‌سی له کوردان، به مه‌به‌ستی پڕۆتیستۆکردنی هه‌وڵی ژه‌هرخواردکردنی ئۆجه‌لان له لایه‌ن تورکیاوه، له کاتی گفتگۆیی ولاتانی 5+1 سه‌باره‌ت به کێشه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، بینایی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانیان داگیرکرد و پۆسته‌ری ئۆجه‌لان و ئاڵایی پ.ک.ک و کۆماکۆمه‌ڵانی کوردستانیان هه‌ڵدا.

ئاژانسی فورات له‌م پێوه‌ندیه‌دا ده‌ڵێ که کوردانی ناڕازی، پلاکاردێکیان به‌رز کردبۆوه که داوایی له نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌کرد، ئه‌رکی مرۆڤیی و یاسایی خۆی له‌مباره‌وه نیشان بدات و به‌دوایی ئه‌م هه‌واڵه‌دابچێت که باس له ئه‌گه‌ری ژه‌هرخواردکردنی ئۆجه‌لان ده‌کات له لایه‌ن تورکیاوه.

هێرشی سه‌ربازی ده‌بێته‌ هۆی خێراتربوونی چاکردنی بۆمبی ئه‌تۆمی له ئێران

مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ؛ گرووپی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاکسفۆردی به‌ریتانی هۆشداری دا که ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به هێرش کردنه‌سه‌ر ئێران، مه‌یلی چێکردنی چه‌کی ئه‌تۆمی له لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌م وڵاته‌وه خێراتر بکات.

«فرانک بارنابی»، ڕاوێژکاری سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه و روێژینه‌وه‌ی ئاکسفۆرد له به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند که ئه‌گه‌ر ئێران له هه‌وڵی ده‌ستتراگه‌یستن به جه‌کی ئه‌تۆمی دابێ، لانی که‌م 5 ساڵی کات ده‌وێ، به‌‌ڵام هێرشێکی سه‌ربازی ده‌توانێ مه‌یلی تاران بۆ وه‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی زۆرتر و پرۆسه‌که‌ش خێراتر بکات.

بارنابی له سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاکسفۆرد وێرای هۆشدارری دان سه‌باره‌ت به هێرشێکی چاوه‌روانکراوی سه‌ربازی بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌کانی ئێران ده‌ڵێت: ئاکامی ئه‌م هێرشانه نادیاره و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه که ئێران دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی شاراوه‌ی تری هه‌بێت ێ به هۆی شه‌ر حکومه‌تی تاران پێویستی وه‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی زۆرتر هه‌ست پێده‌کا و هه‌ربۆیه‌ش هه‌وڵه‌کانی بۆ‌ ئه‌م مه‌به‌سته په‌ره پێده‌دات و خێراتریان ده‌کات.

ڕاوێژکاری ئه‌تۆمی، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ئاکسفۆرد ده‌ڵێ: هێرسی سه‌ڕبازی بۆ سه‌ر ئێران بیانووی لازم ده‌داته ده‌ستی به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته بۆ چێکردنی چه‌کی ئه‌تۆمی و له «پلانێکی خێرا»دا به سێ شێوه ده‌توانێ له ماوه‌ی ساڵێک تا 2 ساڵ دا چه‌کی ئه‌تۆمی چاکات.

  • که‌ڵک وه‌رگرتن له پلۆتۆنیۆمی دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی بوشه‌هر
  • وه‌ده‌ستهێنانی ئۆرانیۆمی پیتاندراوی پێویست بۆ چه‌کی ئه‌تۆمی له بازاری ڕه‌ش
  • چێکردنی چه‌کی ئه‌تۆمی به خێرایی له دامه‌زراوه نهێنیه‌کان

وه‌زیری ڕۆشنبیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌ردۆغان و گوڵ بانگهێستی هه‌ولێر ده‌کات

مانشێت نیوز، باشووری کوردستان: وه‌زیری ڕۆشنبیریئ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، «فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی»، ئه‌ردۆغان و عه‌بدوڵا گوڵ، سه‌رۆک وه‌زیر و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ تورکیا بۆ سه‌ردانی کوردستان بانگهێشتی هه‌ولێر ده‌کات.

«فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی» وه‌زیری رۆشنبیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له لێدوانێک دا بۆ ئاژانسی ده‌نگوباسی فورات، سه‌باره‌ت به داخوازی دیالۆگی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دا وتی: ئێمه به خۆشیه‌وه به‌ره‌وڕووی ئه‌م خواسته‌ی «ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان»، سه‌رۆکوه‌زری تورکیا، ده‌بینه‌وه و هه‌ر بۆیه‌ش داوا له ئه‌ردۆغان و عه‌بدولا گوڵی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته ده‌که‌ین که سه‌ردانی هه‌ولێر بکه‌ن و ئێمه‌ش چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین که تورکیاش به هه‌مان شێوه ڕێبه‌رانی کورد بانگهێشتی ئه‌نقه‌ره بکات.

فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی، خه‌باتی گه‌لی کورد له باکووری کوردستان به «شۆڕشی سپی» ناوزه‌د ده‌‌کات و ده‌ڵێ: له ئه‌سڵ دا کورده‌کان ده‌یانه‌وێ به ئازادکردنی خۆیان، تورکیاش ڕزگار بکه‌ن.

وه‌زیری ڕۆشنبیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڕوه‌ها خوازیاری ئازادکردنی ڕێبه‌ری زیندانی پ.ک.ک، «عه‌بدولا ئۆجه‌لان»ه و سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی تورکیا له کاروباری ناوخۆی عێراق و به تایبه‌ت که‌رکووکیش ده‌ڵێت: که‌رکووک شارێکی کوردستانی و عێراقیه و مه‌سه‌له‌ی ناوخۆی وڵاتی ئێمه. به پێی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌ی عێراق میکانیزمه‌کانی چاره‌سه‌ری و داهاتووی ئه‌م شاره دیاری کراون و که‌س بۆی نیه باسی بکات.

وێرای سپاس له به‌ڕێز خه‌دیو که به‌ڕده‌وام هه‌وڵی داوه که به هێانه‌گۆری گرفت و کێشه‌کانی کۆمه لگا له قوڵایه‌وه دیالۆگ و ده‌رفه‌تێک بۆ نقاش له‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه بره‌خسێنێ.

پاشان پێم خۆشه به کورتی ئاماژه به دوو سێ خاڵ بکه‌م سه‌باره‌ت به په‌یامی دۆستان که له سه‌ره‌وه نووسیویانه.

ئه‌وه‌ی منی هان دا که کۆمێنتێک به‌م نووسراوانه زێده‌بکه‌م ئه‌وه‌یه‌که کۆمه‌ڵێک که‌س به زۆری ده‌یانه‌وێ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وه‌کو حیزبێکی کۆن بوو، پڕ کێشه و هه‌ڵه و له‌ناوچوو له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن و ڕێگه بۆ خۆیان خۆش بکه‌ن و مه‌یدانی ململانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی خۆیان، ئاماده‌ بکه‌ن. له حاڵێک دا که ئه‌مه ڕاست نیه و نابێته باسێکی زانستی.

هه‌موومان ده‌زانین که حدکا به تایبه‌ت له‌م دوایانه‌دا، یه‌کێک له پڕ کێشه‌ترین کاته‌کانی خۆی تێپه‌ر کرد و کۆمه‌ڵێک که‌س که زۆربه‌یان به شوێن ده‌سه‌ڵاته‌وه بوون له‌م هیزبه ترازان و له هه‌وڵێکی سه‌یر وسه‌مه‌ره‌دا پێیان له ڕابردووی سیاسی خۆیان نا و هه‌ر کرده‌وه و حه‌ره‌که‌تێکی که ده‌یکه‌ن سه‌تا سه‌ت  له دژایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌لوێسته‌کانی دوێنیان دایه.

هه‌ر ئه‌م تاقمه‌ی که له حدکا جیابوونه‌وه، نه‌زمی ئه‌فشاریان گه‌وره‌ کرده‌وه و هه‌ر ئه‌‌وانیش بوون که بوونه هۆی سازبوونی ئه‌م کێشه. من نامه‌وێ دیفاع له مسته‌فایی هیجری بکه م، به‌ڵام به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی من ئه‌م نامه‌ی که هیجری بۆ نه‌زمی ئه‌فشاری نووسیوه، هه‌ڵگری نزمترین ئاستی گرینگیه و جگه له‌وه‌ش هیچ قه‌باحه‌تێکی تێدا نیه و سه‌ره‌رایی ده‌نگۆی به‌رهه‌لستکارانی ناوبراو هیچ شتێکی تێدانیه که ببێته له مه‌ترسی که‌وتنی خاکی کوردستان و فرۆشتنی ورمێ و ماکۆ و ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا و له‌م قسه و قسه‌ڵۆکه سه‌یر و نالۆژیکیانه.

دووهه‌م: وه‌کو وتم ئه‌م نامه و خۆی که‌سایه‌تی نه‌زمی ئه‌فشار ته‌نیا بیانوویه‌کی پرۆپاگه‌نده‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ناو حدکا بوو بۆیه که هیج بیانووی لۆژیکی و به که‌ڵکیان پێ نه‌بوو بۆ جیابوونه‌وه و ئه‌انن که ئێستاش په‌ره به‌و کابرایه ده‌ده‌ن. له حاڵێک دا ئه‌گه‌ر مسته‌فایی هیجری به جنێو و شه‌ر وهه‌ڵا و کوشتو بڕ و تووڕه‌یش جوابی داباوه، ناوبراویان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌کرد که خه‌ریکلی سازکردنی سه‌رێکی ئه‌تنیکیه له نێوان کورد و تورک و ده‌بێته هۆی کوستنی مرۆڤه‌کانی بێتاوان.

له حاڵێک دا سیاسه‌تی حدکا له ئاستی ئازه‌ریه‌کانی کوردستان دا یه‌کجار زۆر مه‌سئولانه و کوردانه‌یه و داهاتووش هه‌موو شتێک ڕوون ده‌کاته‌وه.

من پێشنیار به‌م دۆستانه ده‌که‌م که به هیچ شێوه چیتر گرینگی به دۆسیه‌یی نه‌زمی ئه‌فشاری مه‌علووم و لحال نه‌که‌ن و جواب نامه‌ی مسته‌فایی هیجریش له‌م پێوه‌ندیه‌دا بخوێننه‌وه و له‌خۆوه به قسه‌ی ئه‌م و ئه‌و، لێدوان نه‌ده‌ن.

جگه‌ له‌مانه، پێم خۆشه بزانم که ئالترناتیڤی کاک سه‌لاح بۆ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ چیه و هێزه‌سه‌ره‌کیه‌کانی سیاسی کورد چیتر بکه‌ن تا بتوانن هاوئاهه‌نگیه‌ک له نێوان گه‌لانی هاوشێوه‌ی کورد بۆ داهاتوو ساز بکه‌ن؟

باس له به‌ره‌ی کوردستانی ده‌کرێ، که تا ئێستا نه‌بووه. کۆمه‌له‌ی 1 ده‌لێ کۆمه‌ڵی 2م قه‌بووڵ نیه. حدکاس ئه‌وه بوو به دوو. هه‌ردووک له حدکا و کۆمه‌ڵه پژاکیان قه‌بووڵ نیه و له لایه‌کی تریشه‌وه کێشه‌ی تریش هه‌یه که بۆ باس نابێت.

له‌گه‌ڵ حیزبه فارسه‌کانیس هه‌ر دوو قسه بکه‌ی ده‌بی به پان ئیرانیست و خاین و خۆفرۆش و …

که‌وابو ئه‌م حیزبانه چی بکه‌ن باشه؟ پێم وابی ئێوه چ پێشنیارێکتان نیه و هه‌ر ده ڵێن با له کۆیه و زه‌رگوێز دانیشن و چاوه‌ڕوانی هێرسی ئه‌مریکا بن، یا چی؟

به سپاسه‌وه…

ماردین

سه‌ره‌نجام حکومه‌تی تورکیا سه‌باره‌ت به ئۆجه‌لان ته‌سلیمی خواستی کوردان بوو

مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: پاش گووشاری زۆر و ئه‌نجامی چه‌ندین کۆنفرانسی ڕۆژنامه‌وانی و هۆشداری ڕێبه‌رانی سیاسی کورد له باکوور و خۆپێشاندانی پرۆتیستۆیی، حکومه‌تی تورکیا ناچاربوو گرووپێک له پزیشکانی پسپۆر ڕه‌وانه‌ی ئیمراڵی بکات.

پاش ئه‌وه‌ی که پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو پارێزه‌رانی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری زیندانی پ.ک.ک له ئیتالیا ڕایانگه‌یاند که له ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌ی پزیشکی له سه‌ر تاڵی مووی ئۆجه‌لان ده‌رکه‌وتووه که ناوبراو له لایه‌ن حکومه‌تی تورکیاوه ورده‌ ورده‌ ژه‌هرخوارد ده‌کرێ، کوردان که‌وتنه‌خۆ و ده‌یان خۆپێشاندانی پرۆتیستۆیی له فه‌ره‌نسه، ئاڵمان، ئیتالیا، ژێنێڤ و تورکیا به‌ڕێوه‌چوو.

کۆما کۆمه‌ڵانی کوردستان، ڕێکخراوه‌ و دامه‌زراوه‌کانی سیاسی ومه‌ده‌نی سه‌ر به کوردان و پارتی کۆمه‌ڵگایی دێموکراتیک که باڵی سیاسی پ.ک.ک له تورکیایه، له لێدوانێکی هه‌ره‌شه‌ئامێز دا داوایان له ئه‌نقه‌ره‌ کردبوو که هه‌یئه‌تێکی پزیشکی پسپۆری سه‌ربه‌خۆ ئه‌رکدار بکه‌ن تا له باری ته‌ندروستی ئۆجه‌لان بکۆڵێته‌وه و ئاکامه‌که‌ی بۆ بیروڕایی گشتی ئاشکرا بکات.

پاش نیزێک به هه‌فته‌یه‌ک، سه‌ره‌نجام حکومه‌تی تورکیا ته‌سلیمی خواستی کوردان بوو و «جه‌میل چیچه‌ک»، وته‌بێژی کابینه‌ی ئه‌ردۆغان و وه‌زیری دادی تورکیا، سه‌وی ڕابردوو پاش کۆبوونه‌وه‌وه‌ی کابینه‌ی ئه‌م وڵاته ڕایگه‌یاند که وه‌فدێکیان له پزیشکانی پسپۆر  پێکهێناوه و به‌ره‌و ئیمراڵی ره‌وانه کراون.

جه‌میل چیچه‌ک وێرای جه‌خت کردنه‌وه له سه‌ر ناڕاستبوونی ئه‌م هه‌واڵه و وه‌سف کردنی مه‌سه‌له‌که به ئامانجێکی پڕۆپاگه‌نده‌یی، وتیشی که هه‌یئه‌تێکیان له ده‌رووناسان و ئۆکسیلۆگ و پزیشکانی پسپۆر پێکهێناوه و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیمراڵی کراون که لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر کێشه‌که بکه‌ن و ئاکامی تاقی کردنه‌وه و کۆنترۆڵه‌کانیان له یه‌ک دوو ڕۆژی داهاتوو دا ئاسکرا ده‌کرێ.

هه‌فته‌نامه‌ی په‌یامی کوردستان له مه‌هاباد داخرا

مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: به گوێره‌ی ئه‌م زانیاریانه‌ی که له مه‌هاباده‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، هه‌فته‌نامه‌ی په‌یامی کوردستان، به حوکمی وه‌زاره‌تی که‌لتوور و ڕێنوێنی ئیسلامی ئێران داخراوه.

به گوێره‌ی ئه‌م زانیاریانه، هه‌فته‌نامه‌ی په‌یامی کوردستان، چاپی مه‌هاباد، به هۆی چاپی نه‌خشه‌ی کوردستان له دوایین ژماره‌ی خۆی دا، له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیرشادی ئێرانه‌وه داخراوه.

ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشێت، دواتر زانیاری زیاترتان سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه به ئاگاداری ده‌گه‌یێنێ.

5 ژن له کوردستان چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێکردنی حوکمی له سێداره‌دانیانن

مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان:  به گوێره‌ی هه‌واڵێکی په‌یامنیرانی ریکخراوی پاراستنی مافی مروفی کوردستان، 5 ئافره‌تی کورد به ناوه‌کانی «مه‌له‌ک قوربانی»، «محه‌ببه‌ت مه‌‌حموودی»، «ته‌همینه دانش»، «لیمۆ ئیبڕاهیمی» و «هه‌ڵاڵه محه‌ممه‌د زاده»، له کوردستان به سزای سێداره یا به‌ردباران مه‌حکووم کراون و ئێستاش چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێکردنی ئه‌م، سزایانه ده‌که‌ن.

1. مه‌له‌ک(شمامه) قوربانی: 36 ساله، کچی ئه‌بوبه‌کر و هاوسه‌ری محه‌ممه‌د.د، دانیشتووی گوندێکی نیزێک به نه‌غه‌ده، کچێکی 13 ساڵه و کوڕێکی 10 ساڵانه‌ی هه‌یه و سه‌ره‌تایی سالی 84 به تۆمه‌تی پێوه‌ندی سێکسی نائاسایی به ده‌ر له هاوسه‌ری»، ئه‌شکه‌نجه کراوه و پاشان که‌سی زیناکار له لایه‌ن «کامران» برای شه‌مامه و «محه‌ممه‌د»ی هاوسه‌ری کوژراوه.

لقی 12ی دادگایی تاوانی ورمێ سه‌ره‌تا حوکمی به‌ردباران کردنی شه‌مامه‌ی داوه و پاش که‌مپه‌ینێکی به‌رفراوانی ئیمزا له لایه‌ن ڕ.م.م.ک، دیوانی باڵای دادی ره‌ژیم  داوایی دادگایی دووباره‌ی کرد که له یه‌که‌م دانیشتنی دادگاکه‌دا، شه‌مامه، شێوه‌ی پاراستنی دوو پارێزه‌ره‌که‌ی به‌دڵ نه‌بوو و وازی له پێداچوونه‌وه‌ هێنا و ئێستا خۆی بۆ سزاکه‌ی ئاماده‌ ده‌کات.

2. محه‌ببه‌ت مه‌حموودی:  کچی ئیسماعیل، ئافره‌تێکی 45 ساڵه و خه‌ڵکی ورمێ‌یه. هاوسه‌ره‌که‌ی «حه‌‌یده‌ر ج» و چه‌ند مناڵ و نه‌وه‌ی هه‌یه و سه‌ره‌تایی ساڵی 80 به تۆمه‌تی کوشتنی که‌سێک به ناوی «حاته‌م .م» ده‌زگیر ده‌کرێ و به پێی حوکمی دادگایی گستی ورمێ له ساڵی 83 به قه‌ساس یانی کوشتن، تاوانبار ده‌کرێ و دیوانی باڵای دادی ره‌ژیمیش ئه‌م سزایه‌ی په‌سه‌ند کردووه و پێی ڕاگه‌یاندووه.

3. ته‌همینه دانیش: کچی حه‌مه‌عه‌لی، 30 ساڵه و خه‌لکی ئاوایه‌کی تورکنشینی نیزێک نه‌غه‌ده‌یه. ناوبراو سێ مناڵی 7 و 9 و13 ساڵه‌ی هه‌یه‌ و سێزده‌به‌ده‌ری 84 به تۆمه‌تی پێوه‌ندی سێکسی به‌ده‌ر له په‌یمانی هاوسه‌ری و کوشتنی «ڕۆسته‌م. ح» ده‌زگیر و خه‌زه‌ڵوه‌ری 856 به ئیعدام مه‌حکووم کراوه. ناوبراو هه‌روه‌ها به 90 زه‌ربه قامچی و به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م سزایه له ڕۆژێک دا مه‌حکووم کراوه.

4. لیمۆ ئیبراهیمی: کچی عومه‌ر، 30 ساڵه، که خه‌ڵکی ئاوایه‌کی هه‌ژاری مه‌هاباده و له کۆتایی ساڵی 84 به تۆمه‌تی کوشتنی خاوه‌نی کێڵگه‌یه‌کی کشتوکاڵی له هه‌مه‌دان ده‌زگیر کراوه که ویستویه‌تی ده‌ستدرێژی سێکسی بکاته سه‌ر لیمۆ.

هاوسه‌ره‌که‌ی لیمۆ که له‌م شوێنه له هه‌مه‌دان کرێکار بوونه، له کاتی دیتنی ده‌ستدرێژی سێکسی خاوه‌نی کێڵگه‌که هێرشی ده‌کاته سه‌ر و ده‌یکوژێ و خۆی ڕاده‌کات، به‌ڵام لیمۆ به تۆمه‌تی کوشتنی ئه‌م مرۆڤه ده‌زگیر و له‌م دوایانه‌ دا به ئیعدام مه‌‌حکووم کراوه.

5. هه‌ڵاڵه محه‌ممه‌د زاده: خه‌ڵکی مه‌هاباده و 30 ساڵه. ناوبراو 5 ساڵه که به تۆمه‌تی کوشتنی مرۆڤ ده‌زگیر و به سێداره مه‌حکووم کراوه و ئه‌م حوکمه‌ش له لایه‌ن دیوانی باڵای دادی ڕه‌ژیم په‌سه‌ند کراوه.

هه‌ر بۆیه ڕێکخراوی پاراستنی مافی مرۆڤی کوردستان خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئه‌م که‌سانه‌یه و ده‌یه‌وێ که ئه‌وان له دادگایه‌کی دادپه‌روه‌رانه و به ئاماده‌بوونی پارێزه‌ر‌ی سه‌ربه‌خۆ دا سه‌ر له‌ نوێ دادگایی بکرێنه‌وه.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان داوای پێشگیری کردن له ئیعدامی 5 ژن ده‌کات

مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: ڕێکخراوی پاراستنی مافی مرۆڤی کوردستان له به‌یاننامه‌یه‌ک دا ڕایگه‌یاند که 5 ژن له کوردستان به تۆمه‌تی زیناح، کوشتنی مرۆڤ و پێوه‌ندی ناشه‌‌رعی و هتد به  ئیعدام و به‌ردباران مه‌حکووم بوونه.

ڕ.م.م.ک ڕاده‌گه‌یێنێ که زۆربه‌ی ئه‌م که‌سانه، ئاوایی نشین، بێ سه‌واد و بێ ئاگان له مافه‌ یاسایه‌کانیان و هیچ یه‌کیش توانایی ماڵی گرتنی پارێزه‌ری سه‌ربه‌خۆیان نیه و هه‌ر ئێستاش چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی حوکمی له‌سێداره‌دانیان ده‌که‌ن.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان وێرای نیشاندانی داخ و که‌سه‌ری خۆی سه‌باره‌ت به‌م سزایانه و به تایبه‌ت حوکمی به‌ردباران، سه‌باره‌ت به مه‌له‌ک قوربانی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م حوکمه و ئازادکردنی ناوبراوه و بۆ ئه‌م 4 که‌سه‌ی تریش به‌ڕێوه‌چوونی دادگایه‌کی دادپه‌روه‌رانه، به ئاماده‌بوونی پارێزه‌ری سه‌ربه‌خۆ داوا ده‌کات.

هه‌روه‌ها ڕ.م.م.ک داوا له سه‌رجه‌م دام و ده‌ز‌گا و ڕێکخراوه به‌شه‌ردۆسته‌کان ده‌کات که به‌ هه‌ر شێوه که له ده‌ستیان دێت، پێشگیری له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م حوکمانه بکه‌ن.

سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌ی ناوه‌ندی جوله‌که‌کان له ئارژانتین، ئینته‌رپۆل حوکمی ده‌زگیرکردنی 5 به‌رپرسی ئێرانی دا

مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: به پێی داخوازی داستانی گشتی ئاڕژانتین، پۆلیسی ئینته‌رپۆل حوکمی ده‌زگیرکردنی 5 به‌رپرسی باڵایی ئێرانی دا که ده‌ستیان له ته‌قینه‌وه‌ی سه‌نته‌ری جوله‌که‌کانی ئارژانتین له ساڵی 1994 دا هه‌بووه.

پاش 13 ساڵ له تێپه‌ڕبوونی دۆسیه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری ئاڕژژانتین و ئیسرائیل له ساڵی 1994 که تێیدا 85 جوله‌که بوونه قوربانی، دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر «ئاڵبێرتۆ نیسمان» داستانی گشتی وڵاتی ئاڕژانتین حوکمی به تاوانبار بوونی 5 به‌‌رپرسی باڵایی ئێرانی دا و پاشان داوا له پۆلیسی ئینته‌رپۆل کرا که ئه‌و که‌سانه ده‌زگیر و ڕاده‌ستی عه‌داڵه‌تیان بکات.

پێشتر پۆلیسی ئینته‌رپۆل ناوی «هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی»، «عه‌لی ئه‌کبه‌ر وه‌لایه‌تی»، «عه‌لی فه‌لاحیان»، «موحسێن ڕه‌زایی»، «ئه‌حمه‌د ئه‌خه‌وی»، «ئه‌حمه‌د وه‌حیدی»، «مۆحسێن ڕه‌ببانی» و «عیماد موغنیه»ی لوبنانی بۆ ده‌زگیرکردن ڕاگه‌یاندبوو و ئه‌مجاره‌ش له دواترین گۆرانکاری به سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌دا، حوکمی ده‌زگیرکردنی ئه‌م که‌سانه به به‌شتی ئیجرایی ئینته‌رپۆل ڕاگه‌یاندرا تا به کردوه‌ هه‌وڵی گیرانیان بدرێ.

ژه‌نه‌راڵێکی تورک: ژه‌هرخوارد کردنی ئۆجه‌لان به هیچ شێوه مومکین نیه

مانشێت نیوز، تایبه‌ت: «ژه‌نه‌راڵ خورشید توڵون»، داڕێژه‌ری پلانی ئه‌منی گرتووخانه‌ی ئیمراڵی، که عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی تێدا زیندانیه، ڕایگه‌یاند که له‌ سیسته‌مه‌دا، ژه‌هرخوارد کردنی ئۆجه‌لان مومکین نیه.

«ژه‌نه‌رال خورشید تولون»، پلانڕێژی، سیسته‌مه ئه‌منیه‌تی گرووخانه‌ی ئیمراڵی که سه‌رۆکی پ.ک.ک‌ی تێدا زیندانیه له لێدوانێک دا بۆ ڕۆژنامه‌وانان ورده‌کاری گرینگی سه‌باره‌ت به شێوازی پاراستنی ئۆجه‌لان ئاشکرا کرد.

ژه‌نه‌ره‌ڵی خانه‌نشی خورشید توڵون ده‌ڵێ: ئێمه به هۆی ئه‌وه که پێشبینیمان ده‌کرد که ئۆجه‌لان ده‌رمانداو بکرێ یا خود پڕۆپاگه‌نده‌یه‌کی ئاوا ناڕاست بلاو بێته‌وه، کۆمه‌ڵێک خاڵمان وه‌به‌رچاو گرتووه بۆ وێنه:

  • هه‌ر جه‌م، خواردنی ئۆجه‌لان له لایه‌ن ئه‌کیپێکه‌وه ئاماده‌ده‌کرێ و هه‌ر ڕۆژ قاپ و که‌وچکه‌کان ده‌گۆڕێن
  • گاردیانه‌کانی پاراستنی ئیمڕالیش له‌م خواردنه‌ی که بۆ ئۆجه‌لان سازده‌کرێ ده‌خۆن
  • ئۆجه‌لان ته‌ماسی فیزیکی له‌گه‌ل هیچ که‌س، ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه و ۆارێزه‌رانیشی نیه
  • هه‌ر رۆژنامه، کتێب، نامه و جلوبه‌رگێکی که بۆ ئۆجه‌لان ڕه‌وانه‌ ده‌کرێ له تاقیکردنه‌وه‌ی ژه‌هراوی بوون تێپه ر ده‌بێ
  • هه‌ر چه‌ند مانگ جارێک، ئۆجه‌لان کۆنترۆڵی پزیشکی ده‌کرێ
  • ئۆجه‌لان 24 کاتژمێری شه‌وانه ڕۆژ به کامێرا له ژێر چاوه‌دێری هێزه‌کانی تایبه‌ت دایه
  • به ڕێژه‌ی 5 مایلی گرتووخانه‌ی ئیمراڵی، ناوچه‌ی قه‌ده‌غه کراوی سه‌ربازیه و که‌س ناتوانێ لێی نزیک بێته‌وه

به پێی ئه‌م زانیارانه‌ی که ژه‌نه‌راڵی پلاڕێژی سیسته‌می ئه‌منیه‌تی گرتووخانه‌ی ئیمراڵی داویه‌تی، ناوبراو ده‌ڵێ که باکته‌ریاش ناتوانرێ له‌م شوێنه بهێنرێته ده‌ره‌وه چ ده‌گا به تاڵی مووی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان.

ئه‌وه له حاڵێک دایه، که پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان، به وه‌ده‌ستهێنانی 6 تاڵی مووی ناوبراو و تاقیکردنه‌وه‌یان له لابراتواره‌کانی فه‌ره‌نسا و ئیتالیا ڕایانگه‌یاندووه که ئۆجه‌لان به «کرپۆم و سترۆنسیۆم» ژه‌هرخوارد کراوه.

ئه‌و  به‌رپرسه سه‌ربازی ئێرانیه‌ی که ئیدعا ده‌کرێ ڕفێندراوه، په‌نای بۆ ئه‌مریکا بردووه

مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: پاش ئه‌وه‌ی که «عه‌لیڕه‌زا عه‌سکه‌ری»، جێگری وه‌زیری به‌رگری پێشووی ئێران له هوتێلێکی ئه‌سته‌نبوڵه‌وه، بێشوێن بوو، ده‌نگۆی ڕفاندنی ناوبراو له لایه‌ن سیا و مووساده‌وه بڵاوبۆوه به‌ڵام زانیاریه‌کان به‌عه‌کسه‌وه باس له‌م کێشه ده‌که‌ن.

عه‌لیڕه‌زا عه‌سکه‌ری جێگری وه‌زیری دیفاعی پێشووی ئێران، که ده‌گوترێ کۆمه‌ڵێک زانیاری نهێنی به‌نرخی سه‌باره‌ت به ڕاده‌ی توانایی به‌رگری ئێران، موشه‌که‌کان، چه‌که کراوه‌کان و ته‌نانه‌ت زانیاری ئه‌تۆمیشی پێیه پاش سه‌فه‌رێکی به مه‌به‌ستێکی سه‌ربازی بۆ سووریا، له گه‌رانه‌وه‌ بۆ ئه‌سته‌نبۆڵ دا بێشوێن بوو و ئێستا ئێران ئیدعا ده‌کات که ئه‌گه‌ری ڕفاندنی له لایه‌ن ده‌زگایی هه‌واڵگری ئه‌مریکا و ئێسرائیله‌وه ڕفێندرابێ.

«عه‌سكه‌ری» که ده‌گوترێ گه‌وره‌ راوێژكارانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران بۆ كاروباری ستراتیژی و كڕینی كه‌لوپه‌ل سه‌ربازیه، پاش گه‌رانه‌وه‌ی له‌ دیمه‌شقه‌وه‌ سێ ئۆده‌ی له‌ یه‌كێك له‌ ئۆتێله‌كانی ئه‌سته‌نبۆڵ بۆ به‌كرێگیرابوو ، دواتر چه‌ند کاتژمێر له‌ گه‌یشتنی بۆ تورکیا له 7ی شوباته‌وه بێشوێنه.

کاربه‌ده‌ستێکی پۆلیسی ئێران دوێنێ به فه‌رمی داوایی له به‌رپرسانی ئیستخباراتی و ئاسایشی تورکیا کرد که لێکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی عه‌سکه‌ری بکه‌ن و ئه‌وه له کاتێک دایه که ڕۆژنامه‌ی «ئیلیۆت ئاحارانوت»ی ئیسرائیلی وتوویه‌تی که «عه‌لیڕه‌زا عه‌سکه‌ری»، خۆی ته‌حویلی به‌رپرسانی ئه‌مریکا داوه و ده‌یه‌وێ له‌م وڵاته ببێته په‌نابه‌ر و زانیاریه سه‌ربازی و لۆژێستیکیه‌کانی بداته ئه‌مریکا.

برچسب‌ها: , , , , ,

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

درحال اتصال به %s


%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: