ئەرشیوی مانگی هەشتی ساڵی ٢٠٠٧ی ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت/ ٩

2 که‌سی تر له زاهیدان له‌سێداره‌ دران و له کرماشان و تارانیش چه‌ند که‌سی‌تر ئیعدام ده‌کرێن

مانشێت نیوز، تاران: ده‌زگای قه‌‌زایی ئێران ئاشکرای کرد که 2 که‌سی تر له زاهیدان له‌سێداره‌دا و له تارانیش سزای ئیعدام به سه‌ر 2 لاوی تر دا سه‌پا و بریاره له کرماشان و وه‌رامینیش چه‌ند که‌س له‌سێداره‌ بدرێن.

به گوێره‌ی هه‌‌واڵێکی ئیسنا، دوو که‌س به ناوه‌کانی «شوکروڵا کوردی حه‌مه‌ندانی و حه‌سه‌ن چووبی» له شاری زاهیدان له‌سێداره‌دراون بێ ئه‌وه‌ی تاوانه‌که‌یان باس بکرێ و له تارانیش «حه‌مید ڕه‌زا»ی 22 ساڵه و «قاسم»ی 24 ساڵانه، دوو لاوی ئه‌م شاره به‌سزای له‌سێداره‌دان مه‌حکووم کراون.

ئه‌وه له کاتێک دایه که به‌رپرسێکی ئه‌منی شاری کرماشانیش حه‌وتووی ڕابردووو به ئاژانسی ئیرنای گوتبوو که «بۆ به‌رقه‌رار کردنی ئاسایش و ترساندنی شه‌ره‌نگێزان» به‌مزوانه چه‌ند که‌س که ناوبراو به «لات و لوت» و «تێکده‌ری ئاسایشی کۆمه‌ڵگا»ی ناوبردن له‌سێداره‌ ده‌درێن و بریاره پێنجشه‌ممه‌ی داهاتووش له وه‌رامین «ئه‌میرحوسێن»ی 28 ساڵه که قازیه‌کی دادگای قه‌رچه‌کی وه‌رامینی کوشتووه، له‌به‌رچاوی خه‌ڵک له‌سێداره‌ بدرێ.

سبه‌ی عه‌بدوڵا گوڵ ده‌بێته سه‌رکۆماری تورکیا

مانشێت نیوز، ئه‌نقه‌ره: سبه‌ی کاتژمێر 15ی نیوه‌ڕۆ، دوایین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری تورکیا له پارله‌مانی ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت، ئه‌مجاره به 276 ده‌نگی پارله‌مانتارانی ئاکه‌په‌، «عه‌بدوڵا گوڵ» ببێته 11مین سه‌رکۆماری ئه‌م وڵاته.

پاش ئه‌وه که عه‌بدوڵا گوڵ» بژارده‌ی پارتی عه‌داله‌ت و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار، له دوو خوڵی به‌ڕێوه‌چووی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار دا نه‌یتوانی ڕێژه‌ی 2 له سه‌ر 3ی ده‌نگه‌کان یانی 367 ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێ، به پێی یاسا ئه‌مجاره ته‌نیا به زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانی پارله‌مانتارانی تورکیا که 276 ده‌نگه و ئاکه‌په زۆرتر له‌م ڕێژه‌ی نوێنه‌ر هه‌یه‌، عه‌بدوڵا گوڵ ببێته سه‌رکۆماری نوێی ئه‌م وڵاته.

ئاکه‌په 340 نوێنه‌ری هه‌یه و 20 نوێنه‌ری فراکسیۆنی کوردانیش ڕایانگه‌یاندووه که ئه‌گه‌ر «عه‌بدوڵا گوڵ» به‌ڵێنی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد نه‌دات، ده‌نگی پێناده‌ن وپارتی که‌ماڵیستی کۆماری گه‌ل‌یش که 3 خولی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی له پێشه‌وه بایکۆت کردبوو و ئه‌گه‌رجی مه‌هه‌په‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رست و ده‌سه‌په‌ی سۆسیال دێمۆکراتی چه‌پ به‌شداری دوو خولی یه‌که‌م بوون و ته‌نانه‌ت کاندیدای خۆشیان ڕاگه‌یانبدوو و ده‌نگیان پێدابوو، به‌ڵام سبه‌ی به یه‌کجاری عه‌بدوڵا گوڵ ته‌نیا به 276 ده‌نگ ده‌توانێ ببێته سه‌رکۆماری نوێی تورکیا و ئه‌مه‌ش به توندی له لایه‌ن عه‌سکه‌ر، که‌ماڵیست و لاییکه‌کان دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌کرێ.

له‌ گه‌ل بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی مانگرتنی دوو بنه‌ماڵه‌ی په‌نابه‌ر به‌ ناوه‌کانی لایق خووگه‌ر و حه‌سه‌ن مه‌حموودزاده‌ له‌ به‌ر ده‌رگای رێکخراوی باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان له‌ ئانکارا که‌ به‌ شۆمالی ئێراق ناسراون، به‌داخه‌وه‌ تا ئێستا هه‌وڵێکی جیدی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی

ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌ وسه‌رجه‌م په‌نابه‌رانی دیکه‌ له‌ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌کانه‌وه‌ نه‌دراوه‌. ئه‌گه‌ریش له‌و بواره‌دا هه‌وڵیک درابێت کاریگه‌ری ئه‌وتۆی نه‌بووه‌ و کێشه‌که‌ هه‌ر وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه‌. لێره‌دا نامان هه‌وێت باس له‌ ژیان و  به‌ سه‌رهاتی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ بکه‌ین چوونکه‌ زۆر باسی له‌ سه‌ر کراوه‌ و زۆریش بیستراوه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگای ئاماژه‌ پێکردنه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌:

به‌ دوای هه‌وڵه‌کانی په‌نابه‌رانی شۆمالی ئێراق به‌ نیسبه‌ت سیاسه‌ته‌کانی یۆئن و وه‌زاره‌تی ناوخۆی تۆرکیه‌ بۆ ده‌رباز کردنی خۆیان له‌و ژیانه‌ ناله‌باره‌و به‌ ئاکام نه‌گه‌ییشتنیان، به‌شێک له‌و په‌نابه‌رانه‌ به‌ ناچار ڕێگای قاچاخیان گرتۆته‌ به‌ر به‌ چه‌شنێک که‌ ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی که‌ پاره‌ی خۆیان و ژن و منداڵیان ده‌س نه‌که‌وته‌وه‌، لێک دابڕاون به‌ جۆرێک که‌ یان پیاوه‌که‌ ڕۆییشتوه‌ و ژن ومنداڵه‌که‌ی له‌ تۆرکیه‌ ماوه‌ته‌وه‌ یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ که‌ چاره‌نووسی ئه‌وانیش نادیاره‌. ئه‌وانه‌ی که‌ پاره‌یان ده‌س نه‌که‌وتوه‌ هه‌ر وا له‌ تۆرکیه‌ ژیانی پڕ مه‌ینه‌تی په‌نابه‌ری درێژه‌ ده‌ده‌ن.

ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێ ئاماژه‌ی پێ بکه‌ین چاره‌نووسی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ که‌ ئێستا له‌ به‌ر درگای یوئن،‌ مانیان له‌و بارودۆخه‌ گرتوه‌.

له‌ یه‌که‌م ڕۆژی مانگرتنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌ به‌ر درگای یۆئن، له‌ بری ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ وه‌ڵامی داخوازیه‌کانیان بداته‌وه‌، پۆلیسی ئانکارا ئاگادار ده‌کاته‌وه‌ که‌ په‌نابه‌رانی مانگرتوو ڕاپێچی شاره‌کانی خۆیان بکاته‌وه‌ به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی پۆلیس ئاگادار ده‌بێته‌وه‌ پاره‌ی گه‌رانه‌وه‌یان نییه‌، له‌ بازاڕی ئه‌و شاره‌دا به‌ریان ده‌دات. ئه‌وانیش دوباره‌ ده‌گه‌رێنه‌وه‌ به‌ر درگای ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ و درێژه‌ به‌ مانگرتنی خۆیان ده‌ده‌ن.

ڕۆژی دواتر پۆلیسی به‌ر درگای یوئن به‌و شێوه‌یه‌ که‌ خۆی ده‌ڵێ یوئن فه‌رمانی پێ داوه‌ که‌ بێ حۆرمه‌تی یان پێ بکات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر درگای ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ جێ بهێڵن، پۆلیسیش به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر دڕندانه‌ په‌لاماریان ده‌دات. دواتر له‌ لایه‌ن خه‌ڵکی مه‌ده‌نیه‌وه‌ بارودۆخه‌که‌ هێور ده‌که‌نه‌وه‌.

ئه‌وانه‌ به‌شێک له‌و په‌نابه‌رانه‌ن که‌ نه‌ پاره‌ی ڕێگای قاچاخیان هه‌یه‌ و نه‌ یوئنیش وه‌ڵامی داخوازه‌‌ ره‌واکانیان ده‌داته‌وه‌ که‌ زیاتر له‌ 200 دۆسیه‌ به‌م شێوه‌یه‌ چاره‌نووسیان نادیاره‌.

لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه‌ چ لایه‌نێک به‌رپرسی ژیان و چاره‌نووسی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ ئینسانه‌یه‌ که‌ ساڵانێکی درێژ، خه‌باتی ئاشکرایان به‌ دژی کۆماری ئیسلامی بۆ وه‌دی هێنانی ئازادی و دێموکراسی هه‌بوه‌!؟

ئه‌و حیزب و سازمانانه‌ی که‌پێشتر تێیدا چالاک بوون، یوئن یان ده‌وڵه‌تی تورکیه‌ !!؟؟

هه‌روه‌ها ئه‌و پرسیاره‌ دێته‌ ئاراوه‌ که‌: لایه‌ن و که‌سایه‌تی و ڕێکخراوه‌ مرۆڤ دۆسته‌کان چ هه‌وڵ و که‌مپێنێکی پشتیوانی بۆ ده‌ربازبوونی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌، ئه‌نجام دراوه‌؟؟

ئایا هۆکاره‌کانی مانه‌وه‌ی زیاتر له‌ 5 ساڵی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌ تۆرکیه‌، لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌ سه‌ر کراوه‌؟

بێ شک ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌کان له‌و بواره‌دا هه‌وڵی جیدی بده‌ن و زه‌خت بخه‌نه‌ سه‌ر لایه‌نه‌ پێوه‌ندی داره‌کان، کێشه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت .

هه‌ر بۆیه‌ داوا له‌ هه‌موو کۆڕو کۆمه‌ڵ و که‌سایه‌تی و سازمانه‌ مرۆڤ دۆسته‌کان ده‌که‌ین، به‌ هانای ئه‌و په‌نابه‌رانه‌وه‌ بێن و له‌و هه‌ل ومه‌رجه‌ دژواره‌دا، ڕزگاریان بکه‌ن.

وته‌بێژی په‌نابه‌رانی مان گرتوو له‌ تورکیه‌

12 حیزب و ڕێکخراوی کوردستانی تۆپبارانی ئێران بۆ کوردستانیان پڕۆتیستۆ کرد

مانشێت نیوز، هه‌ولێر: 12 حیزب و ڕێکخراوی کوردستانی به نووسینی به‌یاننامه‌یه‌کی نووسراو دا تۆپبارانی ئێران و هێرشی سپای پاستاران بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستانیان به توندی ئیدانه کرد و داوایان له ڕێکخراوه‌کانی جیهانی کرد پڕۆتیستۆی ئه‌م ره‌وشه بکه‌ن.

ئه‌مه‌ش ده‌قی ئه‌م به‌یاننامه‌ نووسراوه‌‌که‌یه که به ئی‌مه‌یل نوسخه‌یه‌کی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه:

دیسان دژایه‌تیی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ حکومه‌ت و زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان

نزیک دوو حه‌وتوو ده‌بێ کۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ بیانوی نیشته‌جێبوونی ژماره‌یه‌ک دژه‌به‌ری رێژیم له‌سنووری هه‌رێمی کوردستان دا، هێزێکی زۆری له‌سه‌ر سنووره‌کان مۆڵ داوه‌ و له‌ راگه‌یه‌ندراوێکی سپای پاسدارانی ئێراندا، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ گوندنیشینه‌کانی سه‌ر سنوور کردووه‌ که‌ ماڵ و کێلگه‌کانیان به‌جێبێڵن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌که‌ونه‌ به‌ر هێرشی تۆپ و کاتیۆشا و بۆمبارانی هه‌وایی. به‌دووای ئه‌وه‌دا هێرشه‌کانی خۆی له‌ رۆژی 23/8/2007، له‌ ناوچه‌کانی خنێره‌ لۆڵان، قه‌ندیل و باشماخ و چه‌ند شوێنێکی سنووری دیکه‌ به‌جێ هێشتووه‌ و زیانێکی زۆری ماڵی و ته‌نانه‌ت گیانیشیان لێکه‌وتووه‌.

گوندنشینه‌کانی ناوچه‌ سنورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌ یه‌که‌م جار نییه له‌‌ لایه‌ن دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه‌ ده‌که‌ونه‌ به‌ر هێرش و قه‌ڵاچۆ ده‌کرێن. کۆماری ئیسلامی له‌ ساڵی 1992ی زایینیش به‌ تۆپ و کاتیۆشا هێرشی کرده‌ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌کانی قه‌ندیل و خه‌ڵکێکی زۆر له‌ گوندنشینه‌کانی ئه‌و بناره‌ی ئاواره ‌و ده‌ربه‌ده‌ر کرد. رێژیمی به‌عسی عێراقیش له‌ ده‌ورانی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی خۆیدا به‌ هه‌زاران گوندی کوردستانی وێران کرد و به‌ ده‌یان هه‌زار نه‌فه‌ری ئه‌نفال و له‌نێو برد.

کۆماری ئیسلامیی ئێران به‌و کرده‌وه‌ دژی مرۆڤانه‌یه‌ نیشانی دا که‌ ئه‌و ته‌نیا به‌وه‌ قه‌ناعه‌ت ناهێنێ که‌ به‌ پشتیوانی تیرۆریسته‌کان ئاسایشی عێراق بشێوێنێ و ده‌ست له‌ کاروباری ئه‌و وڵاته‌ وه‌ربدا، به‌ڵکوو له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ به‌ هێرشی سه‌ربازی و تۆپباران، دژایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ کورده‌کانی ئه‌ودیوی سنووریش رابگه‌یه‌نێ و ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و باغ و کێلگانه‌ی دووای رووخانی حکومه‌تی سه‌ددام حسین به‌ ره‌نجی شانی جووتیارانی ئه‌و ناوچه‌ سنوورییانه‌ ئاوه‌دان کراونه‌ته‌وه‌، جارێکی دیکه‌ به‌ بڵێسه‌ی ئاوری چه‌که‌کانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بسووتێندرێن.

ئێمه‌ وێڕای مه‌حکووم کردنی ئه‌م هێرشه‌ ناڕه‌وایه، ده‌ربڕینی هاوده‌ردی خۆمان له‌گه‌ڵ گوندنیشینه‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌، داوا له‌ رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، له‌ ده‌وڵه‌ت و وڵاته‌ ‌دیمۆکراتیکه‌کان، کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌ به‌شه‌ردۆسته‌کان و به‌گشتی هه‌موو ئازادیخوازانی جیهان ده‌که‌ین، له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌م هێرشه‌ بێ ده‌نگ نه‌بن و به‌ گوشار خستنه‌ سه‌ر رێژیمی ئیسلامی ئێران، ناچاری بکه‌ن هێزه‌ هێرشکه‌ر و جینایه‌تکاره‌کانی بکشێنێته‌وه‌ بۆ ناوچه‌کانی خۆیان و تۆپبارانی ئه‌م ناوچانه‌ رابگرێ.

27/8/2007

حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران

پارتی‌ سوسیالیستی‌ كوردستان PSK

سازمانی‌ خه‌باتی‌ كوردستانی‌ ئێران

پارتی‌ یه‌كیه‌تیی‌ كورد له‌ سوریا‌ (یه‌كیه‌تیی‌)

رێكه‌ڤتنی‌ دێموكراتی‌ كورد له‌ سوریا‌ – وفاق

پارتی‌ پێشڤه‌ڕۆی‌ دێموكراتی‌ كورد له‌ سوریا‌

پارتی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ باكور – PDK

پارتی‌ یه‌كیه‌تیی‌ دێموكراتی‌ كورد له‌ سوریا‌

پارتی‌ وڵاتپارێزانی‌ كوردستان PWD

پارتی‌ دێموكراتی‌ كورد له‌ سوریا‌ – الپارتی

پارتی‌ ئازادی‌ كورد له‌ سوریا‌

پارتی‌ ئازادیی‌ كوردستان PAK

له نێوان پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتی و گه‌ریلاکانی پژاک شه‌ڕێک هاته ئاراوه

مانشێت نیوز، سلێمانی: له کاتژمێر 3ی شه‌وی سێشه‌ممه‌وه تا ئێستا شه‌ڕێک له نێوان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به یه‌کێتی نیشتمانی و گه‌ریلاکانی پژاک له بناری سورێن له‌ئارادایه و ده‌گوترێ که پێشمه‌رگه‌یه‌کیش برینداره.

ڕادیۆ نه‌وا، ئه‌مرۆ له هه‌‌واڵێک دا ڕایگه‌یاند که «له بناری سورێن شه‌ڕێک له نێوان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و گه‌ریلاکانی پژاک له ئارادایه و به‌رپرسان هیچ لێدوانێکیان له‌مباره‌وه نه‌دا‌وه.

ده‌قی هه‌‌واڵه‌که‌ی ڕادیۆ نه‌وا:

هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به یه‌کێتی نیشتمانی و چه‌کدارانی پژاک له بناری سورێن به‌شه‌ردێن و تا ئێستاش بریندارێک له ریزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ هه‌یه. له کاتژمێر 3ی ئه‌مرۆ به‌یانیه‌وه تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌‌واڵه، شه‌ڕ له نێوان هێزه‌کانی فه‌رمانده‌یی پێنجوێنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و چه‌کدارانی شاخی سورێن و له نیزێک گونده‌کانی «بۆریده‌ر و جۆمه‌ره‌سی»  بۆ چه‌ند کاتژمێرێک به‌ڕده‌‌وامه و تا ئێستا له ڕیزه‌کانی پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتیش دا بریندارێک هه‌یه.

سه‌رچاوه‌یه‌ک له گوندی جۆمه‌ره‌سی، بناری سورێن به ڕادیۆ نه‌وای ڕاگه‌یاند که ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێکه شه‌ڕ له نێوان دوو لا به‌ڕده‌وامه و به پێی زانیاریه‌کانی بڵاو له‌ناوچه‌که‌، ژماره‌ی چه‌کدارانی پژاک 9 که‌سن،‌ و له لێدوانێک دا «ڕه‌مه‌زان بێکۆلی» فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ی پێنجوێنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان کوردستان به نه‌وای ڕاگه‌یاند له‌م کاته دا هیچ لێدوانێک ناده‌ن و تا کاتژمێرێکی تر، زانیاری له‌مباره‌وه بڵاو ده‌که‌نه‌وه».

هه‌په‌گه باس له پارچه‌بوونی ته‌رمی 11 گه‌ریلا کوژراوه‌که‌ی ئولوده‌ره‌ی شڕناخ ده‌کات!

مانشێت نیوز، ئه‌نقه‌ره: هێزی پاراستنی گه‌ل، له به‌یاننامه‌یه‌ک دا باس له‌وه ده‌کات که ئه‌رته‌شی تورکیا تراژێدیا و تاوانێکی مرۆڤی له ئوڵوده‌ره‌ی شڕناخ خوڵقاندووه و ته‌رمی هه‌ر 11 گه‌ریلای کورژراو له‌م هه‌رێمه‌، به پارچه‌ پارچه‌یی بینراون.

به‌یاننامه‌ی هێزی پاراستنی گه‌ل ئاشکرای ده‌کات که پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 25ی ئه‌گۆست له ناوچه‌ی «ئولو ده‌ره‌»ی سه‌ر به شڕناخ شه‌رێکی قورس له نێوان ئه‌رته‌شی تورکیا و گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه‌ هاته پێش، 2 ئه‌فسه‌ر و 5 سه‌ربازی تورک کوژران و دیارکه‌وتووه که تورکیا له‌م شه‌ڕه‌ که‌ڵکی له چه‌کی کوشتاری به‌کۆمه‌ڵ وه‌رگرتووه و زانراوه که ته‌رمی هه‌ر 11 گه‌ریلای کوژراوی هه‌په‌گه‌، پارچه‌ پارچه‌بووه و ده‌ست و لاق و سه‌ری زۆریان په‌ڕیوه و بۆیه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی «تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌یه‌کی قورسی کرد» و ده‌‌شڵێ «له به‌رانبه‌ر ئه‌م تراژێدیه و مه‌ترسیداره دا بێده‌نگ نامێنین و تۆڵه‌ی شه‌هیده‌کانمان ده‌ستێنینه‌وه».

له به‌یاننامه‌ی هێزی پاراستنی گه‌ل دا هاتووه که «هاوڵاتیانی ئولوده‌ره‌ی شرناخ، خاوه‌ندارێتیان له ته‌رمی گه‌ریلاکانی شه‌هید کردووه و پاشان له دادوه‌ر ئیزنیان وه‌رگرتووه که ته‌رمه‌کانیان ڕاده‌ست بکه‌ن تا بیاننێژن و پاشان له کاتی شوتنی ته‌رمی گه‌ریلاکان دا ده‌رده‌که‌وێ که سه‌ری یه‌کێک له ته‌رمه‌کان و ده‌ست و قاچ و قولی زۆربه‌ی ته‌رمه‌کانی تر پاس کوژرانیان بڕاوه و بۆیه‌ش داوا له هاوڵاتیان ده‌که‌ین به‌ره‌نگاری ئه‌م تراژێدیه ببنه‌وه و خۆپێشاندان بکه‌ن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕن».

گیراوانی سیاسی مه‌حکووم به ئیعدام له گرتووخانه‌کانی ئێران 3 ڕۆژ مانده‌گرن

مانشێت نیوز، تاران: کۆمیته‌ی جیهانی به‌ڕه‌نگاری سزای له‌سێداره‌دان ئاشکرای کرد که به مه‌به‌ستی نیشاندانی هاوفکری و پڕۆتیستۆکردنی سزای ئیعدام له ئێران، گیراوانی سیاسی و مه‌حکووم به سزای له‌سێداره‌دانی گرتووخانه‌کانی ئێران رۆژانی 7 تا 10ی سێپته‌مبه‌ر مانده‌گرن.

به گوێره‌‌ی هه‌‌واڵه‌که‌، کۆمه‌ڵێک له گیراوانی سیاسی و مه‌حکووم به سزای له‌سێداره‌دان له گرتووخانه‌کانی تاران، ئه‌سفه‌هان، شیراز، ورمێ. به‌نده‌ر عه‌باس، ئه‌هواز و سنه، هاوکات له‌گه‌ڵ دژایه‌تی جیهانی ڕۆژی 7ی سێپته‌مبه‌ر دژ به سزای له‌سێداره‌دان له جیهان، ئه‌وانیش  له گرتووخانه‌کانی خۆیان بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ و له ڕۆژانی 7 تا 10ی سێپته‌مبه‌ر به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ 16 تا 19ی خه‌رمانان، مان له‌خواردن ده‌گرن.

ئه‌م گیراوانه له به‌یاننامه‌یه‌ک دا، هیوا ده‌خوازن که هیج مرۆڤێک و به تایبه‌ت هیچ لاو و تازه‌ لاوێک له‌سێداره‌ نه‌درێ و چاوی ئومێدیان به هاوڵاتیانی ئازادیخوازی ئێرانی و ڕێکخراوه‌کانی پارێزهانی مافی مرۆڤی جیهانی و ناوخۆییه و داوای پشتیوانی له‌ هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ن بۆ پێشگرتن له ره‌وتی ئیعدام له ئێران و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزاکه‌.

گیراوانی به‌شدار له چالاکی مانگرتن له‌‌خواردن به‌م شێوه‌یه:

زندان سنندج

1- محمود صالحي

2- خالد فريدوني

3- امير شريفي

زندان اروميه

4- رحمان رسولي زاده

5- مصطفي رسولي نيا

6- سيد محمد رسولي

7- دکتر عوده اصلي با وجود اينکه مسن هست به اين حرکت پيوسته. دکتر عوده اصلي پدر علي اصلي است که قبلا اعدام شده است.

زندان اصفهان

8- محمد نيکبخت

9- علي اکبر نيکبخت

زندان بندر عباس

11- روح الله کبيري

12- محمد مهربان پور

زندان اوين

13- عبدالله سعيدي

14- محمد ابراهيمي

زندان اهواز

15- عدنان بيانات

16- علي مطهوري زاده

17- حسن خدرآبي

زندان رجايي شهر

18- -خالد هرداني ( زندان رجايي شهر)

19- -ناصر خير اللهي ( زندان رجايي شهر)

20- -شهرام پور منصوري ( زندان رجايي شهر)

21- -لطيف محمدي ( زندان رجايي شهر)

22- -مصطفي سليمي ( زندان رجايي شهر)

23- -فرهنگ پور منصوري( زندان رجايي شهر)

براي اقدام جهاني عليه احکام اعدام و نجات زندانيان سياسي

1- مصطفی دریانورد( سالن 1 اندرزگاه 7 زندان اوین )

2- رضا بابا تبار ( سالن 3 اندرزگاه 7 زندان اوین )

3- بابک دادبخش ( سالن 3 اندرزگاه 7 زندان اوین )

4- فرشید بابایی ورزی ( سالن1 اندرزگاه 7 زندان اوین )

5- عبدالرضا نجفیان (سالن 5 اندرزگاه 7 زندان اوین )

6- حسین اصغری ( سالن 1 اندرزگاه 7 زندان اوین )

7- بهروز جاوید تهرانی ( زندان گوهردشت )

8- علیرضا کرمی خیرآبادی ( زندان گوهردشت )

9- افشین بایمانی ( زندان گوهردشت )

10 – سعید سنگر (زندان ارومیه )

11- ساسان بابایی ( زندان سنندج )

12 – جعفر ملائکه ( زندان نقده )

13 – کیوان رفیعی ( بند 7 زندان اوین )

14 – محمد حسن فلاحی زاده ( بند 350 زندان اوین )

15- ابوالفضل جهاندار ( بند 350 زندان اوین )

16 – یاسر مجیدی ( زندان بیرجند )

17 – علی حیدریان ( بند 350 زندان اوین )

18 – فرزاد کمانگر ( بند 350 زندان اوین )

19 – اکبر سنجابی ( زندان دیزل آباد کرمانشاه )

20 – پیمان خنجری ( زندان دیزل آباد کرمانشاه )

21-خالد هرداني ( زندان رجايي شهر)

22-ناصر خير اللهي ( زندان رجايي شهر)

23-شهرام پور منصوري ( زندان رجايي شهر)

24-لطيف محمدي ( زندان رجايي شهر)

25-مصطفي سليمي ( زندان رجايي شهر)

26-فرهنگ پور منصوري( زندان رجايي شهر)

ڕه‌وشی ژینگه‌ و بیۆلۆژیکی گۆلی ورمێ، گه‌یشتۆته سنوورێکی مه‌ترسیدار

مانشێت نیوز، ورمێ: زانرا که ئاوی گۆلی ورمێ 25 میتر له ئاستی کاتی زۆرینه‌ی که‌متر دابه‌زیوه و 120 هه‌زار هێکتار له زه‌ویه‌کانی قه‌راغی ویشک بووه و ڕاده‌ی سوێری ئاو بۆ دوو قات به‌رز بۆته‌وه و ئه‌مه‌ش گڵۆپی سووری بۆ داهاتوو و مانه‌وه‌ی ئه‌م گۆله که‌موێنه‌یه‌ له جیهان داگیرساندووه.

«کیومه‌رس که‌لانته‌ری» به‌رپرسی پارێزڤانی له ژینگه‌ی پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا به ئیرنای ڕاگه‌یاند که «که‌مبوونه‌‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئاوی ده‌ریایی ورمێ ڕاده‌ی خوێی ئاوه‌که‌ی له 160 گره‌م له لیترێکه‌وه بۆ 290 گره‌م له لیترێک دا به‌رز بۆته‌وه و ئه‌مه‌ش هاوکات ژیانی «ئارتیمیا»، بوونه‌وه‌ره‌ که‌م وێنه‌که‌ی ناو گۆله‌که و باڵنده‌کانی تری که‌ناری گۆله‌که‌ی خستۆته مه‌ترسی له‌ناوچوونه‌وه و هه‌ڕوه‌ها که‌م بوونه‌وه‌ی ئاوی گۆلی ورمێ، خه‌ریکه 5 دورگه له 9 دوڕگه‌ی نێو ئاوه‌‌که ده‌گه‌یێنێته‌وه ویشکایی.

هه‌روه‌ها ئێستا به هۆی ئه‌مویشکه‌ساڵی و قه‌یرانه ئاویه‌ی که گۆلی ورمێ به‌ره‌نگاری بۆته‌وه و له سه‌تا 80 ڕێژه‌ی «ئارتیمیا» له ناو ئاوی ورمێ دا که‌م بۆته‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی مه‌ترسی له‌ناوچوونی سیسته‌می ئێکۆلۆژیکی گۆلی ورمێ که پاش «به‌حری مردوو» له ئیسرائیل، دووهه‌مین ده‌ریایی ئاوی سوێری جیهانه و 20مین ده‌ریاچه‌ی گه‌وره‌ جیهانیشه و له لایه‌ن ڕێکخراوی که‌لتوور و زانستی «یونێسکۆ»ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه به  شوێنگه‌یه‌کی پارێزراو و ژینگه‌یه‌یه‌کی «بیۆسفۆری» جیهانی بێ وێنه ناسراوه.

گۆلی ورمێ خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک تایبه‌ت مه‌ندی بێ وێنه له جیهانه و 135 کیلۆمه‌تر درێژ و 18 تا 55 کیلۆمه‌تریش به‌رینه و له چه‌ند شوێن قووڵایی ده‌گاته 18 مه‌تر و کۆمه‌ڵێک دورگه‌ی تێدایه که که‌ڵ و بزنه‌کێوی و ئاسک و کۆمه‌ڵێک باڵنده‌ و بوونه‌وه‌ری بێ وێنه‌ی تێدا ژیان ده‌کات و گرینگیه‌کی تایبه‌تی له ئاستی جوگرافیایی ژینگه‌ پارێزی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا هه‌یه.

ئه‌رته‌شی تورکیا، پێش هه‌ڵبژێرانی گوڵ، له‌مه‌ر لایسیته و گۆڕانکاری ده‌ستووری هۆشداری توندی دا

مانشێت نیوز، ئه‌نقه‌ره: ئه‌رته‌شی تورکیا ڕۆژێک پێس له هه‌ڵبژاردنی خولی دوایی سه‌رکۆماری له پارله‌مان، له په‌یامێکی نووسراو دا به توندی هۆشداری دا که هیچ گۆرانکاریه‌کی بنچینه‌یی و لادانێک له لایستیه و که‌ماڵیزم قه‌بووڵ ناکات و به توندی به‌ره‌نگاری هه‌وڵی له‌م چه‌شنه ده‌بێته‌وه.

دوێنێ ئێواره، سه‌رفه‌رمانداری گشتی ئه‌رته‌شی تورکیا به بیانووی «ڕۆژی سه‌رکه‌وتن» که جه‌ژنێکی سه‌ربازی تورکیا له 30 ئه‌گۆسته، به‌یاننامه‌یه‌کی نووسراوی بڵاوکرده‌وه‌ که تێیدا به توندی هۆشداری به ئیسلامگه‌راکان دا که «ئه‌رته‌ش هیچ لادانێک له بنه‌ماکانی لایسیته و عیلمانیه‌ت قه‌بووڵ ناکات» و له مه‌ر هه‌ر چه‌شنه گۆرانکاریه‌کی ده‌ستووری ئه‌م وڵاته‌ش که «بنه‌ماکانی که‌ماڵیزم، تورکایه‌تی، ناسنامه‌ی تورکی، لایسیته و یه‌کگرتووی وڵات» بخاته مه‌رسی، دژایه‌تی ده‌کات.

له به‌یاننامه‌که که به کودتایه‌کی نووسراو و نه‌رم ده‌زانرێ، ناڕاسته‌وخۆ  هۆشدار به پارتی ده‌سه‌ڵاتداری ئاکه‌په دراوه که که ناتوانێ به مه‌یلی خۆی گۆرانکاری ده‌ستووری بکات و ئه‌گه‌ر شتێک به‌ عه‌سکی مه‌یلی ئه‌رته‌ش و عه‌سکه‌ر په‌سه‌ند بکرێت، به گوێره‌ لێدوانی ئاتاتورک «دامه‌زرێنه‌رانی تورکیایی نوێ، ماف و توانای پاراستن له ده‌که‌وته‌کانی کۆماری تورکیاشیان هه‌یه»، به‌ره‌نگاری ده‌بنه‌وه.

شایانی باسه که له جاری پێشووی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماریش دا «به‌یاننامه‌یه‌کی کوده‌تا ئامێز» ئاکه‌په‌ی ناچار کردبوو، واز له کاندیداتۆری عه‌بدوڵا گوڵ بۆ سه‌رۆکایه‌تی کۆمار بێنێت و تورکیایی ناچار به هه‌ڵبژاردنی پێش له کاتی دیاری کراوی خۆی کردبوو و به سه‌ڕکه‌وتنی به‌هێزی ئاکه‌په‌، ئه‌مجاره‌ش، به ترسێکی که‌متروه‌ «عه‌بدوڵا گوڵ» کاندید کرایه‌وه و سه‌ره‌رای بێ مه‌یلی و ناره‌زایه‌تی عه‌سکه‌ر و که‌ماڵیست و لایه‌نه‌کانی لاییک، ئه‌مرۆ ناوبراو ده‌بێته سه‌ڕکۆمار.

پارتی ده‌سه‌ڵاتداری عه‌داله‌ت و گه‌شه‌پێدانی ئه‌ڕدۆغان، به نیازه له گۆڕانکاریه‌کی ده‌ستووری دا، تاریفی هاوڵاتی بوون، قه‌ده‌غه‌ی حیجاب و په‌روه‌رده‌ی کوردی، ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکۆمار و ئۆپۆزیسیۆن و هتد بگۆڕێ و ئه‌مه‌ش به‌ره‌نگاری ناره‌زایه‌تی ئۆپۆزیسۆنی که‌ماڵیست و ئه‌رته‌شه.

هه‌واڵی به‌په‌له: عه‌بدوڵا گوڵ بوو به سه‌رکۆماری 11مینی تورکیا

مانشێت نیوز، ئه‌نقه‌ره: «عه‌بدوڵا گوڵ» نوێنه‌ری قه‌یسه‌ری له پارله‌مانی تورکیا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته، هه‌ر ئێستا به 339 ده‌نگ له پارله‌مانی ئه‌م وڵاته وه‌کو سه‌رکۆماری یازده‌هه‌مینی تورکیا هه‌ڵبژێردرا.

ئه‌مڕۆ کاتژمێر 15ی نیوه‌رۆ، خولی سێهه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری تورکیا له نێوان سێ کاندیدای «عه‌بدوڵا گوڵ»، نوێنه‌ری پارتی ده‌سه‌ڵاتداری عه‌داله‌ت و گه‌شه‌پێدان و «سه‌باحه‌دین چه‌کماک ئۆغڵو» نوێنه‌ری پارتی بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆناڵیست و «ته‌یفون ئیچڵی» نوێنه‌ری پارتی چه‌پی دێمۆکراتیک له پارله‌مانی ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه‌چوو و له کاتژمێر 16 و 14 خوله‌کی ئێواره‌، ده‌نگدان کۆتایی پێهات و عه‌بدوڵا گوڵ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و که‌سایه‌تی دووهه‌می ئاکه‌په‌، وه‌کو سه‌رکۆماری نوێی ئه‌م وڵاته هه‌ڵبژێردرا و کاتژمێر 19 ئه‌مشه‌و، کلیلی کۆشکی کۆماری چانکایا له «ئه‌حمه‌د نه‌جده‌ت سه‌زه‌ر»، وه‌رده‌گرێ و له سبه‌ی ڕا، له‌ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار دا درێژه‌ به ئه‌رکه‌کانی ده‌دات.

عه‌بدوڵا گوڵی 56 سڵه، ده‌رچووی کۆلێژی ئابووریه و توانایه‌کی دیپلۆماتیکی به‌هێزی هه‌یه و هاوکات سێ خوله نوێنه‌ری پارله‌مانی قه‌یسه‌ری له تورکیایه و پێش ئه‌وه‌ی «ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ڕ‌دۆغان» قه‌ده‌غه‌ی کاری سیاسی کۆتایی پێبێت، یه‌که‌م سه‌رۆک وه‌زیری پارتی عه‌داله‌ت و گه‌شه‌پێدانی له سڵی 2003 و بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ وه‌ئه‌ستۆ گرتبوو وپاشان پۆسته‌که‌ی بۆ ئه‌ردۆغان به‌جێهێشت و له پۆستی جێگری سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وی نیزێک به 5 سڵه له لوتکه‌ی ژیانی سیاسی خۆیدایه.  ژنی عه‌بدوڵا گوڵ «خه‌یرونیسا»، که‌سایه‌تی سه‌ره‌کی سه‌ره‌نجه‌کانی ره‌خنه‌یی و هێرشی لایه‌نی لائیکی تورکیا بوو به‌م هۆیه که له «حیجباب» که‌ڵک وه‌رده‌گرێ و 4 سڵ له‌مه‌وبه‌ر دژ به وڵاتی تورکیا سکاڵایه‌کی له دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا به هۆی ئاسته‌نگ کرانی خوێندنی زانکۆی به هۆی حیجاب به‌رزکردبۆوه که پاش بوونی گوڵ به وه‌زاری ده‌ره‌وه‌ وازی له داخوازیه‌کی هێنابوو و ئێستا خانمی یه‌که‌می تورکیایه.

فراکسیۆنی پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک، داوای له عه‌بدوڵا گوڵ کردبوو تا به‌ڵێن بدات که هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد بدات و ئه‌وکات کوردان ده‌نگی پێده‌ده‌ن، به‌ڵام، نه‌درانی لێدوانێکی له‌م چه‌شنه له لایه‌ن عه‌بدوڵا گوڵ به به هۆی دانی ده‌نگی بۆش (به‌تاڵی به عه‌بدوڵا گوڵ دا.

عه‌بدوڵا گوڵ، به‌م هۆیه که ئه‌ندام و له سه‌رکرده‌کانی پارتی داخراوی ئیسلامگه‌رای ڕیفاه‌ بوو و له دۆزێک له ژێر ناوی «تریلیۆنه بێ شوێنه‌کان» که یه‌کێک له مه‌زنترین گه‌نده‌ڵیه‌ ماڵیه‌کانی مێژووی تورکیایه، تۆمه‌تبار بوو و به‌م هۆی ئه‌وه که ئیسلامگه‌رایه و بیرۆکه‌ی که‌ماڵیزم و شێوازی یه‌کگرتوویی و تورکایه‌تی له‌م وڵاته له ڕابردوو دا بردۆته ژێر پرسیار، له لایه‌ن عه‌سکه‌ر، لاییک، که‌ماڵیست و عیلمانیه‌ تۆخه‌کان به توندی ره‌خنه‌ی لێده‌گیرێ و هه‌ر به‌م هۆیه‌شه که پارتی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری گه‌ل، که خۆی به حافز و پارێزه‌ری که‌ماڵیزم ده‌زانێ هه‌م 3 خولی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مان و هه‌م کۆشکی کۆماری هه‌ر له ئێستاوه بایکۆت کردووه.

چاودێرانی سیاسی پێشبینی ده‌که‌ن که ماوه‌ی سه‌رکۆماری «عه‌بدوڵا گوڵ» جیاوازیه‌کی ته‌‌واوی له‌گه‌ڵ ده‌وری سه‌زه‌ر له 7 سڵی ڕابردوو دا ده‌بێت و ئه‌مه‌ش به‌م هۆیه‌یه‌ که ناوبراو سیاسه‌تێکی ڕوو به ده‌ره‌وه‌ی کۆشکی کۆماری پێڕه‌و ده‌کات، زۆرتر له پانتای سیاسه‌ت دا ده‌بێت، سه‌ردانه‌کانی ناوۆیی و ده‌ره‌کی زێده‌تر ده‌بێت و وه‌کو سه‌زه‌ر، خۆی له کۆشکی چانکایایی کۆماری دام قه‌پات ناکات. کوردان چاوه‌ڕوانی کێشه‌ی کوردی لێده‌که‌ن و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش به زۆری ده‌کرێ که ناوبراو «جه‌لال تاڵه‌بانی» به سیفه‌تی سه‌رکۆماری عێراقی فیدرال بانگهێستی ئه‌نقه‌ره بکات و به عه‌سکی سه‌رۆک کۆماری پێشوو ده‌ست له بایکۆتی ڕێبه‌رانی کورد بۆ دیدار و دیالۆگ هه‌ڵگرێ.

ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مرۆی پارله‌مانی تورکیا:

عه‌بدوڵا گوڵ: 339 ده‌نگ

سه‌باحه‌دین چه‌کماک ئۆغڵو 70 ده‌نگ

ته‌یفون ئیچلی: 13 ده‌نگ

بۆش: 24 ده‌نگ

به‌تاڵ: 2 ده‌نگ

کۆی به‌شداران: 448 ده‌نگ

شۆفیری پاسه‌کانی کرماشان مانیان گرت

مانشێت نیوز، کرماشان: شۆفیر پاسه‌کانی کرماشان به مه‌به‌ستی ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تیان له ڕه‌و‌شی بیمه‌، فه‌رمی نه‌بوونی کاردکردن و دره‌نگ پێدانی مووچه‌کانیان دوێنێ دووشه‌ممه‌ مانیان گرتووه.

ئاژانسی ئیسنا و چه‌ند سه‌رچاوه‌ی سه‌ربه‌خۆی کرێکاری له کرماشانه‌وه ڕایانگه‌یاند که دوێنێ دووشه‌ممه‌، شۆفیری پاسه‌کانی ناوخۆی کرماشان، بۆ پرۆتیستۆ کردنی ره‌وشی ناله‌باری کارکردن، دره‌نگ پێدران مووچه و پاداشتی مانگانه و بیمه نه‌کردنی شۆفیران، بۆ ماوه‌ی دانێک مانیان گرتووه و به‌م شێوه بوونه‌ته هۆی سه‌قه‌ت بوونی هاتووچۆی ها‌وڵاتیان.

ئه‌م مانگرتنه پرۆتیستۆییه که له به‌ر ده‌رگای ڕێکخراوی پێوه‌ندی دار به هاتووچۆی کرماشان هاتۆته ئاراوه، سیسته‌می هاتووچۆی هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌رانی ئیداره‌کانی حکومیشی شێواند و ده‌گوترێ که به‌رپرسان به‌ڵێنیان داوه که کێشه‌ی شۆفیره مانگرتووه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن و بۆیه‌ش مانگرتوان پاس دانێک کۆتاییان به چالاکیه‌که‌یان هێناوه.

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تۆپبارانه‌کانی ئێران شه‌رمه‌زار ده‌کات، به‌ڵام ئێران، گوێشی لێناگرێ

مانشێت نیوز، هه‌ولێر: حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به فه‌رمی تۆپبارانی ناوچه‌کانی سنووری کوردستانی له لایه‌ن هێزه‌کانی ئێرانه‌وه شه‌رمه‌زار کرد و له لایه‌کی تر نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له تاران ده‌ڵێ که ئێران به‌رده‌ام ده‌بێت له‌ بۆردومانی کوردستان.

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشتر به فه‌رمی له ڕێگه‌ی نوێنه‌ری هکومه‌ت له تاران، حکومه‌تی ئێرانی ئا‌گادار کردبۆوه که ده‌ست له بۆردومانی ناوجه سنووریه‌کانی ئێران هه‌ڵگرێ و ئێستاش به‌یاننامه‌یه‌کی نووسراوی بڵاوکردۆته‌وه که تێدا وێرای شه‌رمه‌زار کردنی ئه‌م کرده‌وه‌ی تاران، تۆپبارانه‌که بێ بێ بیانووی شیاو ده‌زانێ و باس له خه‌سارلێدان به هاوڵاتیان ده‌کات و ئه‌مانه‌ش به پێشێلکاری سه‌روه‌‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ئێران ده‌زانێ.

له لایه‌کی تریشه‌وه، «نازم عومه‌ر» نوێنه‌ری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ئێران باس له‌وه ده‌کات که ئێرانی به فه‌رمی و به نووسراوه ئاگادار کردۆته‌وه که واز له تۆپبارانی زیاتری کوردستان بێنێت به‌ڵام به‌رپرسانی تاران هۆکاری هێرشه‌که «چالاکی پژاک» له‌م هه‌رێمانه ده‌زانن و باس له‌وه‌ش ده‌که‌ن که بریاری تۆپبارانه‌که یه‌کراست له لایه‌ن «ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد»ی سه‌رکۆماری ئێرانه‌وه هاتووه و درێژه‌ی ده‌بێت.

ابراز نگرانی کانون روزنامه نگاران کردستان ایران در خصوص وضعیت روزنامه نگاران کرد و

حکم صادره علیه آسو صالح

کانون روزنامه نگاران کردستان ایران طی اظهارت رسمی از سوی دبیر و سخنگوی این کانون آقای حسین احمدی مراتب نگرانی و تاسف خود را از وضعیت روزنامه نگران کرد اعلام نمود.

احمدی وضعیت موجود را بسیار حساس توصیف کرد و از مسئولین امنیتی و قضایی جمهوری اسلامی خواست که با توجه به جو منطقه، و فضای حاکم و تهدیدهای خارجی علیه ایران،با رویکردی جدید نسبت به گذشته،در خصوص روزنامه نگاران تصمیم بگیرند و در صدور احکام قضایی شرایط حساس منطقه ای و جهانی را درنظر بگیرند.

وی از اقدامات اخیر نیرو های امنیتی و دستگاه قضایی نسبت به روزنامه نگاران اظهار نگرانی نمود،حسین احمدی که خود سردبیر هفته نامه دیدگاه نیز می باشد در در مورد حکم صادره برای روزنامه نگاران که آخرین مورد آن صدور حکم یکسال حبس تعزیری علیه آسو صالح روزنامه نگار و عضو شورای نویسندگان این هفته نامه می باشد؛ اعلام نمود که آسو صالح بر اساس رسالت کاری خویش جهت تنظیم گزارش تجمع 8 مارس 2007 به محل تجمع زنان رفته بود که اقدام نابموقع و نادرست نیروهای امنیتی باعث شد که این روزنامه نگار و همچنین دانشجوی ترم آخر رشته مهندسی برق با مشکل جدی برای ماندن  در کشور خویش مواجه شود. همچنین این اقدام غیر کارشناسانه نیروهای امنیتی و قضایی باعث فرار یک مغز دیگر از ایران و یک روزنامه نگار کرد شد. احمدی در پاین اعلام نمود که میزان حکم صادره  مناسب نیست و جهت تبرئه این روزنامه نگار از تمام مجراها و ظرفیتهای قانونی و قضایی توسط وکلای دادگستری از طرف این کانون اقدام خواهد شد.

بنه‌ماڵه‌ی عه‌دنان و هیوا داوا له رۆڵه‌کانیان ده‌که‌ن کۆتایی به 46 ڕۆژ مانگرتنه‌که‌یان بێنن

مانشێت نیوز، سنه: مه‌ریوان: بنه‌ماڵه‌ی هه‌ر دووک له «عه‌دنان حه‌سه‌نپوور» ڕۆژنامه‌وان و «هیوا بووتیمار» چالاکی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزی، له نامه‌یه‌کی هاوبه‌ش دا، ڕیانگه‌یاند که داوا له رۆڵه‌کانیان ده‌که‌ن له 46مین رۆژی مانگرتن له‌خواردنیان دا کۆتایی به‌م چالاکیه‌ بێنن.

ئه‌مه‌ش ده‌قی وه‌رگێردراوی نامه‌که‌یه:

ئازیزان! به تکاوه داواتان لێده‌که‌ین که واز له‌ مانگرتنه‌که‌تان بێنن

هه‌روه‌ه ئاگادارن، «عه‌دنان حه‌سه‌نپوور» رۆژنامه‌وان و «عه‌بدولواحید (هیوا) بووتیمار»، چالاکی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزی، به مه‌به‌ستی پڕۆتیستۆکردنی ڕه‌وشی نادیار و گوازتنه‌وه‌ی نایاساییان بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه، ماوه‌ی 46 ڕۆژه مانیان له‌خواردن گرتووه.

به‌داخه‌وه‌، به‌رپرسانی پێوه‌ندی دار تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێکیان نه‌داوه‌ته‌وه و هیچ یه‌ک له داخوازیه‌کانیان بۆ جێبه‌جێ نه‌کردوون، ئه‌گه‌رچی خواسته‌کان نایاسایی و ناموکینیش نین.

ئێمه وه‌کو بنه‌ماڵه‌ی عه‌دنان و هیوا، به ڕۆڵه‌کانمان ڕاده‌گه‌یێنین که به‌م هۆیه که به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی هیچ ڕێزێک بۆ ژیانی مرۆڤه‌کان دانانێن و هه‌روه‌وه‌کو له کاتی درانی سزای له‌سێداره‌دان بۆ ئێوه‌ دا سه‌لماندیان که بێ عه‌داله‌تی ده‌که‌ن و تا ئێستاش که‌سانێکی زۆر له گرتووخانه‌کانی تری ئێران به هۆی مانگرتن له خواردن گیانیان له‌ده‌ست داوه. بۆیه‌ش تکا له ئێوه‌ی ئازیز و خۆشه‌ویستی گیراو ده‌که‌ین که کۆتایی به مانگرتن له‌خواردنه‌که‌تان بێنن و داوا له ڕێکخراوه‌ و ناوه‌نده‌کانی جیهانی پشتیوانی له مافی مرۆڤیش ده‌که‌ین له به‌رانبه‌ر ئه‌م نادادپه‌روه‌ریه بێده‌نگ نه‌مێنن.

بنه‌ماڵه‌کانی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار

298\2007… 076\1386

کانونی رۆژنامه‌وانانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نیگه‌رانی ڕه‌وشی رۆژنامه‌وانانی کورده

مانشێت نیوز، سنه: کانوونی ڕۆژنامه‌وانانی کوردستان نیگه‌رانی خۆی له مه‌ر ره‌وشی ناله‌باری ڕۆژنامه‌وانانی کورد له ئێران و زه‌خت و گووشاری ڕوو به زیادبوونیان ده‌رده‌بڕێ و داوای پێداچوونه‌ به سه‌ر ڕوانگه‌کانی به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی دا.

ده‌بیر و وته‌بێژی کانوونی رۆژنامه‌وانانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان «حوسێن ئه‌حمه‌دی» له به‌یانێک دا، نیگه‌رانی و داخی خۆی له مه‌ر ڕه‌وشی رۆژنامه‌وانانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، په‌ره‌سه‌ندنی گووشاره‌کان و درانی دوایین سزا بۆ «ئاسۆ ساڵح» خوێندکاری زانکۆ و ڕۆژنامه‌وان ده‌ربڕی و داوای پێداچوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی به سه‌ر ڕوانگه‌کانیان دا له‌م ره‌وشه‌ هه‌ستیاره‌ی ئێران و ناوچه‌که‌دا کرده‌وه و میزان و ئاستی سزای سه‌پێندراو بۆ ئاسۆ ساڵحیشی به نادادپه‌روه‌ڕانه وه‌سفکرد.

«حوسێن ئه‌حمه‌دی» که هاوکات سه‌رنووسه‌ری حه‌وته‌نامه‌ی کوردی، فارسی دیدگاشه، باس له‌وه ده‌کات که ئاسۆ ساڵح ته‌نیا به هۆی به‌شداری له ڕێوره‌سمی 8ی مارس و بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرت و هه‌‌واڵ و به هۆی دژکرده‌وه و هه‌ڵوێستی نابه‌جێ و ناراستی به‌رپرسانی ئه‌منی، له زانکۆ ئااسته‌نگ کرا، تووشی کێشه‌ی مه‌ترسی گیانی بوو و ناچار ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی به‌جێهێشتووه.

شایانی باسه که هه‌ر ئێستا 6 ڕۆژنامه‌وانی کورد «ئیجلال قه‌وامی، ئاکۆ کوردنه‌سه‌ب، عه‌دنان حه‌سه‌نپوور، هیوا بووتیمار، محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند، و کاوه‌ جه‌وانمه‌رد و 5 نووسه‌ر و چالاکی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌زگیر و زیندانی کراون.

دوو بنه‌ماڵه‌ی په‌نابه‌ری کوردی ئێرانی له‌ تۆرکیه‌ له‌ مه‌ترسی دیپورت بوونه‌وه‌دان!

وه‌ک پێشتر بڵاومان کرده‌وه‌ ، حه‌وتوی رابردوو ، دوو بنه‌ماڵه‌ی کوردی ئێرانی ناسراو به‌ شۆمالی ئێراق به‌ ناوه‌کانی لایق خوگه‌ر و حه‌سه‌ن مه‌حموودزاده‌ له‌ به‌ر درگای کومیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران له‌ ئانکارا بۆ وه‌دی هێنانی مافه‌کانیان و بۆ دیاری کردنی چاره‌نووسیان که‌ زیاتر له‌ 5 ساڵه‌ چاوه‌روانی ده‌که‌ن ، مانیان گرتبوو ، رۆژی 2007/ 8/ 29 پاش وتو وێژ له‌ گه‌ل کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و رێخراوه‌یه‌ و پاش ئه‌وه‌ی به‌ ڕواڵه‌ت به‌ڵینی هاوکاریان پێ ده‌ده‌ن که‌ کێشه‌که‌یان چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن، به‌ڵام پاش نیو کاتژمێر له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌س به‌سه‌ر ده‌کرێن و ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ ده‌کرێن . پێویسته‌ بگۆترێ له‌ لایه‌ن پۆلیسی ئانکاراوه‌ ئاگادار کراونه‌ته‌وه‌ به‌ تاوانی زه‌خت خستنه‌ سه‌ر رێخراوی ناوبراو ، دیپۆرت ده‌کرێنه‌وه‌.

هه‌ر بۆیه‌ داوا له‌ هه‌موو که‌سایه‌تی و رێخراوه‌ مرۆڤ دۆسته‌کانی هه‌موو جیهان ده‌که‌ین به‌ هانای ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌وه‌ بێن و له‌ مه‌ترسی دیپۆرت کردنه‌وه‌ ڕزگاریان بکه‌ن .

جێگای ئاماژه‌ پێ کردنه‌ که‌ ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ به‌شێکن له‌و په‌نابه‌ره‌ سیاسیه‌ کۆردانه‌ی که‌ له‌ لایه‌ن یوئن ه‌وه‌  مافی په‌نابه‌ری یان پێ دراوه‌ به‌ڵام حازر نی یه‌ کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکات.

وته‌ بێژی په‌نابه‌رانی مانگرتوو له‌ تورکیه‌

2 بنه‌ماڵه‌ی په‌نابه‌ری کورد له تورکیا، له‌مه‌ترسی دیپۆرتکردنه‌وه به‌ ئێران دان

ڕێنێسانس نیوز، ئه‌نقه‌ره: هه‌ر دوو بنه‌ماڵه‌ی «لایق خۆگر و حه‌سه‌ن مه‌حموود زاده»‌ له په‌نابه‌رانی کوردی ناسراو به «شومال عێراق» له ئه‌نقه‌ره، له مه‌ترسی دیپۆرت کردنه‌وه به ئێران دان.

هه‌واڵنێرمان له ئه‌نقه‌ره‌ ئاگاداری کردینه‌وه‌، که پاش تێپه‌ربوونی حه‌وتوویه‌ک له مانگرتنی هه‌ر دوو بنه‌ماڵه‌ی په‌نابه‌ری ناسراو به سومال عێراق «لایق خۆگر» و «حه‌سه‌ن مه‌حموود زاده»، له‌به‌ر ده‌رگای نووسینگه‌ی کۆمیساریایی به‌رزی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڵێنی چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان پێدرا، له لایه‌ن پۆلیسی تورکیاوه‌ ده‌زگیر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئه‌نقه‌ره کران و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه که هه‌ر 6 ئه‌ندامی دوو بنه‌ماڵه‌‌که، دیپۆرتی ئێران بکرێنه‌وه.

وته‌بێژی په‌نابه‌رانی کوردی ناسراو به «شومال عێراق» له تورکیا باس له‌وه ده‌کات که دوو بنه‌ماڵه‌ی ئاماژه‌پێکراو، له‌م 1200 که‌سه‌ن که به‌ڵگه‌ی قه‌بووڵکرانیان وه‌کو په‌نابه‌ری فه‌رمی له لایه‌ن کۆمیساریایی به‌رزی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان 5 ساڵه پێدراوه‌، به‌ڵام ده‌گوترێ که وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا ڕێگه‌یان پێندات له ڕێگه‌ی ئه‌م وڵاته‌وه بچنه وڵاتانی ئه‌ورووپا و په‌نابه‌ر خواز و ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌ش به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی و وه‌دیهاتنی مافه‌ پێشێلکراوه‌کانیان زیاتر له یه‌ک حه‌وته‌یه له‌به‌ر ده‌رگای کۆمیساریایی په‌نابه‌رانی ئه‌نقه‌ره مانیان گرتووه‌، که‌چی هه‌ر به ئاگاداری unhcr، پۆلیسی تورکیا هاندراوه که ده‌زگیر بکرێنو  ئێستاش مه‌ترسی ڕاده‌سکردنه‌وه‌یان به ئێران هه‌یه.

بۆیه داوا له سه‌رجه‌م ڕێکخراوه‌کانی پارێزڤانی مافی مرۆڤ ده‌کرێ، پشتیوانی له‌م که‌سانه بکه‌ن و گووشار بۆ سه‌ر حکومه‌تی تورکیان بێنن تا ئه‌و که‌سانه که ئه‌ندامانی پێشووی حیزبێکی کوردستانین، ڕاده‌ستی کۆماری ئیسلامی نه‌کرێنه‌وه‌.

پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک، خۆشحاڵه به هه‌ڵبژاردنی عه‌بدڵا گوڵ

مانشێت نیوز، ئه‌نقه‌ره: پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی پارله‌مان دا ده‌نگی به‌ عه‌بدوڵا گوڵ نه‌دا، به‌ڵام خۆشحاڵه به هه‌ڵبژێرانی بۆ سه‌رۆکایه‌تی کۆمار و لێدوانه‌کانی ناوبراو به پۆزه‌تیڤ و خۆشحاڵکه‌ر ده‌زانن.

«ئه‌حمه‌د تورک»، سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک له پارله‌مانی تورکیا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ده‌نگیان نه‌دا تا گوڵ ببێته سه‌رکۆمار، به‌ڵام پاش هه‌ڵبژێرانی عه‌بدوڵا گوڵ، لێدوانه‌کانی یه‌که‌می ناوبراویان به پۆزه‌تیڤ و هه‌مه‌لایه‌نه و ئاشتیخوازانه وه‌سفکرد و تورک له‌مباره‌وه گوتی: ئێمه له سه‌ره‌تاوه وتوومانه که سه‌رکۆماری تورکیا پێویسته هه‌ر 72 میلیۆن هاوڵاتی تورکیا ته‌مسیل و نوێنه‌رایه‌تی بکات و هه‌موان له‌باوه‌ش بگرێ و گوڵ ئه‌مرۆ به لێدوانه‌کانی دا سه‌لماندی که جیاوازی له نێوان هاوڵاتیان دانانێ و به هه‌ستێکی به‌‌رپرسیارانه‌و و لۆژیکه‌وه ئه‌م پۆسته ده‌گرێته ده‌ست و ئه‌مه‌شمان پێ خۆشه.

«عه‌بدوڵا گوڵ» پارله‌مانتاری شاری قه‌یسه‌ری سه‌ر به پارتی سه‌ده‌ڵاتداری عه‌داله‌ت و گه‌شه‌پێدانی ئه‌ردۆغان، دوێنێ ئێواره‌ به 339 ده‌نگی پارله‌مانتارانی پارته‌که‌ بوو به سه‌رکۆماری یازده‌یه‌مینی تورکیا و له یه‌که‌م لێدوانی دا سه‌ره‌تا به‌ڵێنی دا که وه‌فادار ده‌مێنێته‌وه به بنه‌ماکانی دامه‌زرێنه‌ری کۆماری تورکیا «لاییک بوون، سیسته‌می حقوق، سۆسیال و یه‌کگرتووی تورکیا» و جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که «بوونی جیاوازی زمانی و که‌لتووری و نه‌ته‌وه‌یی له تورکیا ده‌بێته هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌م وڵاته نه‌ک ترس و لاوازی» و به‌ڵێنی دا که «ده‌بێته سه‌رکۆماری هه‌موو لایه‌نێک بێ جیاوازی و هه‌موو 72 میلیۆن هاوڵاتیه‌کی تورکیا له‌باوه‌ش ده‌گرێ و ده‌رگای ئاوه‌ڵه‌یه‌ بۆ هه‌موو بیروبۆچوو و لایه‌نه‌کان».

دوشنبه 5 شهریور1386 ساعت: 21:21 توسط:سه لاح چه له بیانی

کاکه مه سعوود ده ستت خوش بی زور جوان و حرفه ای هه واله که ت دارشتبوو / به لام ماوه یه ک ده بی هه له ی نووسین و ئیملاییت زور بووه ئه وه ش ئی پر کار ی و چالاکی زورته به لام نه بن باشتره /و من و هه موو دوستان له کوردستان خه بات و حه وله کانی تو زور گه وره و به نرخ ده قه بلینین /ئه گه ر رازی بووی ئه م پرسیارانه م ولام بده وه /1 دیاره گرینگ ئه وه یه خه لکی کوردستانین به لام جه نابت منالی خانیی؟2 خویندنت تا کوی هیناوه و له تورکیا وه ک ئیش چ ده که ی و به خیر هیوای رویشتن بو کویت له دل دا یه؟

3 جه نابت که له تورکیای هوشیاری سیاسی و شعوری سیاسی و افکاری عمومی کام پارچه ی کور دستانت پی باشتر و له پیشتر و به رزتره؟ نوخبه ی کام پارچهت پی هوشیارتر و سه ر ده میانه تره/…ته مه ن دریژ و شاد و و کامه ران بی و به ئاواتین وه ک تومان زور بی و به هیوای دیدار… برات سه لاح

له گرینگترین جه‌ژنی تورکیا، ئه‌رته‌ش پارله‌مانتارانی کوردی بانگهێشت نه‌کردووه!

مانشێت نیوز، ئه‌نقه‌ره: له مه‌زنترین جه‌ژنی ساڵانه‌ی ئه‌رته‌شی تورکیا دا که هه‌موو پارته سیاسیه‌کان و وه‌زیران و به‌رپرسانی تورکیا بانگهێشت ده‌کرێن، ئه‌رته‌ش پارله‌مانتارانی کورد و ده‌ته‌په‌ی بانگهێشت نه‌کردووه!

ڕۆژی 30ی ئه‌گۆست، که جه‌ژنی «سه‌رکه‌وتن» له تورکیایه و ئه‌رته‌شی ئه‌م وڵاته، مه‌زنترین ڕێوره‌سمی ساڵانه‌ی خۆی به بانگهێشتی سه‌رجه‌م سه‌رۆکانی کۆمارو ده‌وڵه‌ت و هه‌موو پارله‌مانتاران و پارته‌کانی ئه‌م وڵاته و به‌رپرسانی سه‌ندیکا و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌به‌ستێ، به‌ڵام ئه‌مساڵ ته‌نیا به‌رپرسان و پارله‌مانتارانی پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیکیان بانگهێشت نه‌کردووه و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی کوردانی لێکه‌وته‌وه‌.

«سڕی ساکیک» پارله‌مانتاری کورد و به‌رپرسی ئیداری پارله‌مانی تورکیا له لێدوانێک دا به ناڕه‌زایه‌تی ته‌و‌او گوتی: ئه‌رته‌ش ئێمه به جیاوازی خوازی تۆمه‌تبار ده‌کات، که‌چی خۆیان جیاوازی داده‌نێن، ئه‌وه دیار که‌وت که کێ جیاوازی خوازه‌، کێ فه‌رق و جودایی له نێوان پارت و هاوڵاتیان داده‌نێ.

ئه‌م ڕێوره‌سمه‌، که ئه‌مساڵ ده‌گوترێ جگه هاوسه‌ری عه‌بدوڵا گوڵ، به هۆی حیجابه‌که‌یه‌وه‌، ته‌نیا وه‌فدی کوردان له‌م وڵاته که بانگهێشت نه‌کراوه، له بنکه‌ی هێزی زه‌وینی ئه‌رته‌شی تورکیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌رته‌ش ده‌ته‌په به به‌شێک له پ.ک.ک ده‌زانێ.

یه‌کێتی نیشتمانی و پژاک، سه‌باره‌ت به شه‌ڕی دوێنێ، یه‌کتر تاوانبار ده‌که‌ن

مانشێت نیوز، ئه‌نقه‌ره: به‌رپرسانی یه‌کێتی نیستمانی کوردستان پژاک به برینگی نه‌دان به ده‌سکه‌وته‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کانی کورد و له‌مه‌ترسی خستنیان تاوانبار ده‌که‌ن و پژاکیش شه‌ڕی دوێنێ به ئاکامی هه‌وڵی ده‌زگیر کردنی گه‌ریلاکانی له لایه‌ن یه‌کێتیه‌وه وه‌سفده‌کات.

«جه‌بار یاوه‌ر» وته‌بێژی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، گه‌ریلاکانی پژاک به تاوانباری ده‌رکه‌وتنی شه‌ڕی چه‌ند کاتژمێری دوێنێ به‌یانی له نێوان گه‌ریلا و پێشمه‌رگه له بناری سوورێن له پێنجوێن ده‌زانێ و ده‌شڵێ که  شه‌ره‌که پێشمه‌رگه نه‌یکردووه به‌ڵکو له نێوان هێزه‌كانی پۆلیس به‌رگری فریاكه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی په‌ژاك (باڵی ئێرانی پارتی كرێكارانی كوردستان ) بووه‌ و پێكدادانه‌‌که روداوێكی پلان بۆ دارێژراو نه‌بووه‌، به‌ڵكو هێزێكی پۆلیسی به‌رگری فریاكه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌ركێكی ئاسایی خۆیان بوونه‌و بۆ كێو مال كردن چونه‌ته‌ ناوچه‌ی چیای «سورێن» كه‌ پێشووتر ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ لایه‌ن تۆپخانه‌كانی ئێرانه‌وه‌ تۆپ باران كراوه‌.

که‌چی به‌رپرسانی پژاک له ڕێگه‌ی بڵاوکردنه‌‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌کی نووسراو، باس له‌وه ده‌که‌ن، که هێزه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی که ڕێژه‌یان گه‌یشۆتته 200 که‌س ویتوویانه گه‌ریلاکانی پژاک ده‌زگیر بکه‌ن و گه‌ریلاش ئه‌مه‌ی قه‌بووڵ نه‌کردووه و شه‌ر ده‌رکه‌وتووه و له ئاکام دا 2 پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی بریندار بوونه.

له کاتێک دا که به‌رپرسانی یه‌کێتیش ئیدعا ده‌که‌ن که پژاک، له‌م ناوچانه بووه که پێشتر بوونی له‌وێ نه‌بووه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی دووباره بۆ ئاسایشی ناوچه‌که درووست ده‌کات و پژاک به‌وه تاوانبار ده‌کات که ده‌سکه‌وته‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ گشتیه‌کانی بۆ گرینگ نیه و سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌کانی رۆژی ناوچه هه‌ستیاری نیشان نادات و مه‌ترسی بۆ هه‌رێمی کوردستان ساز ده‌کات.

تاله‌بانی په‌یامێکی پیرۆزبایی بۆ عه‌بدوڵا گوڵ، سه‌رکۆماری تازه هه‌ڵبژێردراوی تورکیا نارد

مانشێت نیوز، سلێمانی: «جه‌لال تاڵه‌بانی» له په‌یامێک دا پیرۆزبایی هه‌‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری له «عه‌بدوڵا گوڵ» هاوتایی تورکی کرد و هیوای خواست له‌مه‌ولا پێوه‌ندیه‌کانی نێوان عێراق و تورکیا ڕوو به باشی بنێت.

جه‌لال تاڵه‌بانی که ماوه‌ی نیزێک دوو ساڵه، سه‌رکۆماری عێراقی فێدراڵه‌، له لایه‌ن سه‌رکۆماری پێشووی تورکیا، وته «ئه‌حمه‌د نه‌جده‌ت سه‌زه‌ر» به هۆی کوردبوونی بایکۆت کرابوو و بۆ یه‌ک جاریش بانگهێشتی ئه‌نقه‌ره نه‌کرا، به‌ڵام ئه‌مجاره چاوه‌ڕوان ده‌کرێ ئه‌م بایکۆته له لایه‌ن «عه‌بدوڵا گوڵ»ه‌وه بشکێت و پێوه‌ندیه‌کانی نێوان دوو وڵات به‌ره‌و پێش بڕوات.

ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی مام جه‌لال بۆ گوڵ:

به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا گول سه‌رۆك كۆماری توركیا

به‌خۆشحاڵییه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی هه‌ڵبژاردنی به‌رێزتانم پێگه‌یشت وه‌ك سه‌رۆك كۆماری توركیا، له‌ ناخی دڵمه‌وه‌ پیرۆزبایی خۆمتان ئاڕاسته‌ ده‌كه‌م بۆ ئه‌و متمانه‌یه‌ی كه‌ گه‌لی توركیا و په‌رله‌مانه‌كه‌ی به‌ به‌ڕێزتانیان به‌خشی، هیوادارم له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێزتاندا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیاو عیراق له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌ره‌وپێشچوون به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت له‌ سه‌ربنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندی مێژوویی دێرین و رێزگرتنی له‌سه‌روه‌ری و یه‌كگرتووی هه‌ردوو وڵات، داواكارم له‌ یه‌زدانی مه‌زن له‌ش ساغی و سه‌لامه‌تیتان پێ ببه‌خشێت و سه‌ركه‌وتووتان بكات له‌ پێناو دابینكردنی دیموكراسیه‌ت و ئاسایش له‌ ناوچه‌كه‌ماندا و له‌ هه‌موو ناخۆشییه‌ك به‌ دوورتان بكات.

براتان

جه‌لال تاڵه‌بانی

سه‌رۆك كۆماری عیراق

28/8/2008

پ.ک.ک ده‌ڵێ له تۆڵه‌ی 11 گه‌ریلا کوژراوه‌که‌ 17 عه‌سکه‌رمان کوشتووه!

مانشێت نیوز، به‌هدینان: هێزی پاراستنی گه‌ل، ڕایگه‌یاند که له تۆڵه‌ی 11 گه‌ریلا کوژراوه‌که‌ی هه‌رێمی ئولوده‌ره‌ی شڕناخ که زانرا ته‌رمه‌کانیان پارچه‌ کراون، له گاباری شرناخ و ئیلیچی ئه‌رزه‌نجان، 17 عه‌سکه‌ریان کوشتووه.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزی پاراستنی گه‌ل له به‌هدینان ئاشکرای کرد که ڕۆژی 25ی ئه‌گۆست، له هه‌رێمی ئیلچی سه‌ر به ئه‌رزه‌نجان و ئاوایی عمرانلی سیواس، له لایه‌ن گه‌ریلاکاانی پ.ک.ک‌وه هێرش کراوه‌ته سه‌ر کامیۆنێکی هه‌ڵگری عه‌سکه‌ری تورک و له ئاکام دا 13 عه‌سکه‌ر و کوژراون و 8ی تریش بریندار بوونه.

ڕۆژی پێشووتریش له چیایی گاباریش، هێزه‌کانی یه‌‌ژاستاری سه‌ر به هه‌په‌گه‌، هێرشی کردۆته سه‌ر هه‌ندێک عه‌سکه‌ری تورک له هه‌رێمه‌که و له ئاکام دا 4ی لێ کوشتوون و هه‌ژمارێکی نه‌زانراویشی لێ بریندار کردوون که به هێلیکۆپته‌ر بۆ نه‌خۆشخانه‌کانی عه‌سکه‌ری گوازراونه‌ته‌وه.

موقته‌دا سه‌در، چالاکی هێزی میلیشیایی «جه‌یشی مه‌هدی» بۆ 6 مانگ ڕاده‌گرێ

مانشێت نیوز، نه‌جه‌ف: «موقته‌دا سه‌در»، ئاخوندی تونداژۆی شیعه‌ له عێراق ڕایگه‌یاند که مه‌به‌ستی دووباره ڕێکخستنه‌وه‌ی هێزه‌کانی به مه‌به‌ستی پاراستنی ئادیالۆژی ڕێکخراوه‌که، چالاکیه‌‌کانی سپایی میلیشیایی مه‌هدی بۆ 6 مانگ ڕاده‌گرێ.

«حازم ئه‌لئه‌عره‌جی‌» یاریده‌ده‌ری‌ موقته‌دا سه‌در له شاری نه‌جه‌ف له عێراق به فرانس پڕێسی ڕاگه‌یاند که «به مه‌به‌ستی ڕێکخستنه‌وه و ئاماده‌کاری دووباره‌ی سپای مه‌هدی بۆ پاراستنی خواستی و ڕوانگه‌ ئایدیالۆژیکه‌کانی» ره‌وتی سه‌در، بڕیارمان داوه که چالاکیه‌کانی ئه‌م سپایه، تا 6 مانگی تر ڕابگرین.

ئه‌م بڕیاره‌ی موقته‌دا سه‌در له کاتێک دا هاتۆته ئاراوه که له‌م ئاڵۆزی و شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی دوو ڕۆژی ڕابردوو دا له که‌ربه‌لا و به‌غدا له نێوان شیعه‌کان، زیاتر له 50 که‌س کوژراون و 300 که‌سی تر بریندار بوونه.

موقته‌دا سه‌در و بزووتنه‌وه و میلیشیاکانی مه‌زه‌نده ده‌کرێ که له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه پشتیوانی ماڵی و لۆژێستیک ده‌کرێن و ئه‌مریکا به ده‌یان به‌ڵگه سه‌لماندوویه‌تی که سپای قودسی سپای پاستارانی ئێران ئه‌رکی پشتیوانی ماڵی، دانی چه‌ک، په‌ڕوه‌ڕده‌ی سه‌ڕبازی و پشتیوانی لۆژێستیکی سپای مه‌هدی له ئه‌ستۆیه و یه‌کێک له بزوێنه‌رانی شه‌ری تایفی و ئایینی له عێراق موقته‌دا سه‌‌در و گرووپه‌که‌یه‌تی.

ئه‌ردۆغان، کابینه‌ی نوێی تورکیایی پێکهێنا

مانشێت نیوز، ئه‌نقه‌ره: ڕۆژێک پاش هه‌ڵبژێرانی «عه‌بدوڵا گوڵ» بۆ سه‌رۆکایه‌تی کۆمار، «ئه‌ردۆغان»ی سه‌رۆک وه‌زیر، لیستی کابینه‌ی 24 که‌سی حکومه‌تی 60مینی ئه‌م وڵاته‌ی پێشکه‌ش به گوڵ کرد و پاش په‌سه‌ندی ناوبراو، یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی کابینه‌ی نوێی تورکیاش پێکهات.

له کابینه‌ی ئه‌مجاره‌ی «ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان»، سه‌رۆک وه‌زیر و سه‌رۆکی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری عه‌داله‌ت و گه‌شه‌پێدانی تورکیا دا، ڕێژه‌ی وه‌زاره‌ته‌کان به‌رز بۆته‌وه و 8 که‌س له وه‌زیرانی پێشوو گۆڕاون و جێگه‌ی عه‌بدوڵا گوڵ، له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ش «عه‌لی باباجان» گرتوویه‌تی که برۆکراتێکی لاو و ئابوورناسێکی ده‌وڵه‌مه‌نده.

له کابینه‌ی نوێ دا سێ که‌س به سیفه‌تی وه‌زیری ده‌وڵه‌ت و ڕاوێژکاری سه‌رۆک وه‌زیر، 7 که‌سی تر له ژێر ناوی «وه‌زیری ده‌وڵه‌ت» و 15که‌سی تریش وه‌کو وه‌زیر ده‌ستبه‌کار بوونه و بریاره 5ی سێپته‌مبه‌ریش وه‌زیرانی کابینه‌ی نوێی ئه‌ڕدۆغان، له پارله‌مانی ئه‌م وڵاته ده‌نگی متمانه وه‌رگرن و سوێند بخۆن و ده‌ست به ئه‌رکه‌کانیان بکه‌ن.

«سه‌باح نه‌سری» خوێندکاری گیراوی کورد، مانی له‌واردن گرتووه

مانشێت نیوز، سنه: «سه‌باح نه‌سری» و «هیدایه‌ت غه‌زالی» دوو خوێندکاری کورد و به‌رپرس و ئه‌ندامی شوڕای نووسه‌رانی گۆڤاری خوێندکاری «ڕۆژا مه»، نیزێک 2مانگه ده‌زگیر کراون و ده‌گوترێ که سه‌باح، به مه‌به‌ستی نیشاندانی ره‌وشی ناله‌باری خۆی، مانی له‌خواردن گرتووه.

به گوێره‌ی دوایین زانیاریه‌کان، «سه‌باح نه‌سری»، به‌رپرسی گۆڤاری خوێندکاری «رۆژامه» و خوێندکاری کارناسی باڵای زانسته سیاسه‌کانی زانکۆی تاران و «هیدایه‌ت غه‌زالی» خوێندکاری کۆلێژی ده‌روونناسی زانکۆی عه‌لامه‌ی تاران و ئه‌ندامی شۆڕای نووسه‌رانی گۆڤاری ڕۆژامه، به تۆمه‌تێکی نادیار ماوه‌ی زیاتر له 2مانگه له لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌منی ئێران له سنه‌ ده‌زگیر کراوهباس له‌وه ده‌کرێ هه ردوو چالاکی خوێندکاری گیراو، له ژووره‌کانی تاکه‌که‌سی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ره‌ژیم له سنه دا ڕاگیراون و به مه‌به‌ستی گرتنی دانپێدانانی زۆره‌کی، مه‌زه‌نده ده‌کرێ تووشی ئازار و ئه‌شه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی هاتبن و ئێستاش له ره‌وشێکی نادیار دان و کۆمیته‌ی خوێندکاری په‌یامنێرانی مافی مرۆڤیش باس له مانگرتن له خواردنی پڕۆتیستۆیی «سه‌باح نه‌سری» ده‌کات.

گۆڤاری خوێندکاری «رۆژامه»، پێشتر به حوکمی کۆمیته‌ی چاوه‌دێری بڵاوکراوه و چاپه‌مه‌نیه‌کان بۆ ماوه‌ی 3 مانگ ئاسته‌نگ کرابوو و پاشان ئیداره‌ی ئیڕشاد و ڕێنوێنی ئیسلامی سنه، سکاڵای ئه‌م گۆڤاره‌ی له لای حه‌راسه‌ت و کۆمیته‌ی چاوه‌دێری چاپه‌مه‌نیه‌کان کردبوو و دوای ئه‌م یه‌که‌ش، هێزه‌کانی ئه‌منی ئێران، سه‌باح و هیدایه‌تیان نیزێک به 2 مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌زگیر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه کرد و ئێستاش باس له مانگرتن له‌خواردنی سه‌باح نه‌سری ده‌کرێ.

هاوسه‌ری که‌بوودوه‌ند: جگه له گرتنی محه‌ممه‌د سه‌دیق، ئیتلاعات مووچه‌ی مانگانه‌شی لێ بڕیوین

مانشێت نیوز، تاران: «په‌رناز حه‌سه‌نی» هاوسه‌ری سه‌رۆکی گیراوی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، له گفتگۆیه‌ک دا له‌گه‌ڵ «سامان ڕه‌سووڵپوور»، باس له‌وه ده‌کات که ئیتلاعات 50 ڕۆژه محه‌ممه‌د سه‌دیقی که‌بوودوه‌ندی گرتووه، ناوبراو 40 رۆژ له ژووری تاکه‌که‌سی و له ژێر گووشار دابووه و 10 ڕۆژیشه، دوو که‌سی تۆمه‌تبار به شه‌ڕ و شوڕی له ژووره‌که‌ی کراوه و له‌ملاشه‌وه، مووچه‌ی مانگانه‌ی که‌بوودوه‌ند بڕاوه و کوڕ و کچه‌که‌ی ناچارن که کار بکه‌ن.

«خاتوو په‌رناز حه‌سه‌نی» هاوسه‌ری سه‌رۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، دیدارێکی له‌گه‌ڵ چالاکی مافی مرۆڤ «سامان ڕه‌سووڵپوور» پێکهێناوه که ئه‌مه‌ش کورته‌یه‌ک له گفتگۆکه‌یه:

خاتوو په‌رناز حه‌سه‌نی: ره‌وشی که‌بوودوه‌ند تا ئێستاش نادیاره، 50 رۆژه گیراوه که 40 ڕۆژی له ژێر گووشار و له ژووری تاکه‌که‌سی دابووه، 10 ڕۆژه 2 تۆمه‌تباری مه‌حکووم به ئیعدام و تاوانبار به شه‌ڕ و شور هاوبه‌ندی سه‌دیق له به‌ندی 209ی گرتووخانه‌ی ئێڤین له تارانن، بازجوویی و لێکۆڵینه‌وه‌کان کۆتایی پێهاتووه و دۆسیه‌که‌ی تا ئێستاش ڕاده‌ستی دادگا نه‌کراوه و هۆی دواخستنی درانی دۆزه‌که‌ی به دادگاش به وته‌ی خۆی که‌بوودوه‌ند، گووشاری زۆرتره بۆ قه‌بووڵ کردنی تۆمه‌تی زۆرتر له ژێر زه‌خت و زۆر دا.

هاوسه‌ری که‌بوودوه‌ند ده‌ڵێ که دووشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو، دوایین دیداری له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی کردووه، زۆر لاواز بووه و ڕه‌وشی ده‌روونی و ڕۆحیشی خه‌راپه، دوو که‌سی تۆمه‌تبار به شه‌ڕ و شور و بێ ئه‌وه‌ی مه‌سه‌‌له‌که‌ هه‌ڵکه‌وت بێت، خراونه‌ته ناو ژووری که‌بوودوه‌ند، گووشار بۆ سه‌ر که‌بوودوه‌ند دێت تا ڕێکخراوی پارێزڤانی مافی مرۆڤی کوردستان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.

خاتوو په‌رناز حه‌سه‌نی، هاوسه‌ری سه‌رۆکی گیراوی ڕ.م.م.ک و سه‌رنووسه‌ری حه‌وته‌نامه‌ی داخراوی «پیام مردم» هه‌روه‌ها که‌بوودوه‌ند به ڕاستگۆ، چالاک و له‌خۆبردوو وه‌سفده‌کات و ده‌ڵێ که زۆربه‌ی کاتی پاش کارکردن له‌ده‌ره‌وه‌، له ماڵ و له پشت کۆمپیوته‌ر و به‌دواداچوون و ئه‌نجامی کاره‌کانی ڕ.م.م.ک تێپه‌ر ده‌کرد و پاش گیرانی ئیتلاعاتی ره‌ژیم مووچه‌ی مانگانه‌شی لێ بریوین و به‌ناچار کوڕ و کچه‌که‌م خه‌ریکی کارکردنن و باس له‌وه‌ش ده‌کات که شانازی به هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌کات و هۆی گیرانیشی ته‌نیا به ڕه‌خنه‌گری و ڕاستگۆیی ده‌انێ و ده‌ڵێ هه‌ر که‌س له ئێران ڕاستیه‌کانی کۆمه‌ڵگا بدرکێنێ، به‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بێگانه‌کان و حیزبه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هتد، تۆمه‌تبار ده‌کرێ.

لاوێکی کورد له سنه یه‌ک مانگه بێ سه‌روشوێنه

مانشێت نیوز، سنه: لاوێکی ته‌مه‌ن 28 ساڵانه‌ی کورد به ناوی «موسلیم سه‌عید پوور» ماوه‌ی زیاتر له 1 مانگه به هۆیه‌کی نادیار ده‌زگیر کراوه و له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه ڕاگیراوه.

له سنه‌وه‌‌ هه‌واڵمان پێگه‌یشت که لاوێکی کوردی 28 ساڵانه به ناوی «موسلیم سه‌‌عید پوور»، بێ هۆکارێکی نادیار له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی له سنه ماوه‌ی 1 مانگه ده‌زگیر کراوه و هه‌وڵی بنه‌ماڵه‌که‌ی بۆ وه‌دیخستنی چاره‌نووسی ڕۆڵه‌که‌یان هیچ ئاکامێکی لێنه‌که‌وتۆته‌وه.

پاش مانگێک له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی سنه، لاوێکی گیراوی تر به ناوی «سه‌باه دوستی» ئاشکرای کردووه که خۆی ماوه‌ی دوو مانگ له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه داگیراوه و له‌وێ «موسلیم سه‌عید پوور»ی بینیوه که مانگک بووه له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتی سنه‌وه ده‌زگیر و زیندانی کراوه و هه‌ر ناوبراویش زانیاری ئه‌مه‌ی داوه که موسلیم 21ی خه‌رمانان دادگای ده‌کرێ، بێ ئه‌وه‌ سزا و تاوانه‌که‌ی ڕوون ببێته‌وه.

هه‌ر سنه‌وه هه‌واڵمان پێگه‌یشت که ماوه‌یه‌که‌ نرخی نان و زۆربه‌ی که‌لوپه‌ل و پێداویستیه‌کانی سه‌ره‌تایی هاوڵاتیان به‌رز بۆته‌وه و بۆ وێنه نرخی جۆره‌کانی ناو به‌م شێوه گران بووه و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی ها‌وڵاتیانی و هاتنی گووشاری زۆرتری بۆ خه‌ڵک لێکه‌وتۆته‌ه.

نرخی نانی له‌‌واش له 16 تمه‌نه‌وه‌ بۆ 18 تمه‌ن

نرخی نانی سه‌نگه‌ک له 55 تمه‌نه‌وه بۆ 60 تمه‌ن

نرخی به‌ڕبه‌ری  له 35 تمه‌نه‌وه بۆ 40 تمه‌ن.

هه‌روه‌ها زانرا که هێزه‌کانی ڕه‌ژیم و چه‌کدارانی سه‌ر به سپای پاستاران و هێزه‌کانی تری چه‌کداری ڕه‌ژیم به مه‌به‌ستی چه‌‌واشه‌کردنی خه‌ڵک و گرتنی زانیاری زیاتر له چالاکی هێزه‌کانی کوردی و کاسبکاران، ماوه‌یه‌که به جلوبه‌رگی کوردی و ئۆتۆمۆبیلی سیڤیل له ناوچه سنووریه‌کان ده‌خولێنه‌وه و زۆربه‌ی جار جلوبه‌رگی هاوشێوه‌ی پێشمه‌رگه ده‌پۆشن.

هه‌واڵنێرمان ئاگاداری کردینه‌وه که به‌کرێگیراوان و هێزه‌کانی چه‌کداری ره‌ژیم به جلوبه‌رگی پێشمه‌رگه و ئۆتۆمۆبیلی سیڤیل و بۆ وێنه «سایپا» که هاوشێوه‌ی ماشێنی کاسبکارانه، له جاده‌کانی کامیاران، گاشکی، ڕوانسه‌ر، گازرخانه و ناوچه سنووریه‌کان له‌ هاتووچۆ وکه‌مین گرتن دان و بوونه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تی و زه‌خت و گووشار بۆ سه‌ڕ هاوڵاتیان.

رۆژی چوار شه‌ممه‌ عه‌بدوڵڵا گوڵی سه‌رۆك كۆماری توركیا كابینه‌كه‌ی ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك وه‌زیرانی په‌سه‌ندكرد

پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک: ئه‌رته‌شی تورکیا چه‌کی کیمیایی له کوردستان به‌کار هێناوه

مانشێت نیوز، ئه‌نقه‌ره: پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک به بۆنه‌ی 1ی سێپته‌مبه‌ر رۆژی جیهانی ئاشتی په‌یامێکی بڵاوکرده‌وه‌ که تێیدا ئاماژه به که‌ڵکوه‌رگرتنی ئه‌رته‌شی تورکیا له چه‌کی کیمیاوی دژ به گه‌ریلاکانی پ.ک.ک له کوردستان ده‌کات.

ئه‌مڕۆ، 30 ئه‌گۆست که جه‌ژنی سه‌رکه‌وتن له تورکیایه و ئه‌رته‌شی ئه‌م وڵاته مه‌زنترین چالاکی و ڕێوره‌سمه‌کانی ساڵانه‌ی خۆی گرتووه و جگه له پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک، بانگهێشتی سه‌ڕجه‌م کۆر وکۆمه‌ڵ و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و لایه‌نه سیاسه‌کانی پارله‌مانی تورکیایی کردووه و پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیکیش له دژکرده‌وه‌یه‌ک دا، 2 ڕۆژ زووتر په‌یامی به بۆنه‌ی 1ی سێپته‌مبه‌ر، ڕۆژی جیهانی ئاشتی بڵاوکرده‌وه و به‌م بیانووه هێرش ده‌کاته سه‌ر ئه‌رته‌شی تورکیا و به که‌ڵکوه‌رگرتن له چه‌کی کیمیایی له کوردستان تۆمه‌تباری ده‌کات.

ناوه‌ندی DTP، ئه‌مڕۆ له ئه‌نقه‌ره له په‌یامه‌که‌ی دا باس له‌ه ده‌کات که «ئه‌رته‌شی تورکیا له ئۆپێراسیۆنێک دا دژ به گه‌ریلاکانی پ.ک.ک له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، له «ئولوده‌ره‌ی شرناخ» که‌ڵکی له چه‌کی کیمیایی وه‌رگرتووه و ئه‌م یه‌که‌ی کردۆته هۆکاری په‌ره‌سه‌ندنی بێ سنووری توندوتیژی و داوای له ئه‌رته‌ش کردووه که کۆتایی به ئۆپێراسیۆنه‌کانی له کوردستان بێنێت و ده‌شڵێ که «هه‌موو هه‌وڵه‌کانی که بۆ ئاشتی داومانه، ئۆپێراسیۆنه‌کانی ئه‌رته‌شی له‌ناوی بردوون» و جه‌خت له سه‌ر ئۆپێراسیۆنه‌کانی سێرت و ئامه‌د ده‌کاته‌وه و ئه‌مانه‌ش به «هه‌وڵی پاکتاوی کوردان و چاره‌سه‌ر نه‌کردنی کێشه‌ی کورد» ده‌ناسێنێ.

پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک باس له‌وه ده‌کات که «11 گه‌ریلای کوژراوی پ.ک.ک له ئولوده‌ڕه‌ی شڕناخ، به چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی کیمیایی کوژراون و ته‌رمه‌کانیشیان ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌کانیان نه‌کراوه‌ته‌وه و دواخستنی به‌خاکسپاردن و بیانووی هێنانه‌وه‌ بۆ ئه‌م یه‌که‌ش ئیدعای به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی به‌هێزتر کرد و هه‌روه‌ها پاشان بینراوه که 10 ئاژه‌ڵی ئاماده‌ له شوێنی ئۆپێراسیۆنه‌که به خواردنی گیایی ژه‌هراوی، مردوون و ئه‌مه‌ش نیشانێکی تری سه‌لمێنه‌ری کێشه‌که‌یه.

ده‌ته‌په سه‌رنج بۆ ئه‌م یه‌که ڕاده‌کێشێ که «ده‌یه‌وێ کێشه‌ی کورد به ڕێگه‌ی دیپلۆماتیک، ئاشتیانه و له چوارچێوه‌ی تورکیایی یه‌کگرتوو دا چاره‌سه‌ر بکات و داوا ده‌کات بۆ په‌یدابوونی ده‌رفه‌ت بۆ ئاشتی، کۆتایی به ئۆپێراسیۆنه‌کان بێن و ئه‌م داوایه‌ش ئاڕاسته‌ی ئاکه‌په ده‌کات، چونکه ده‌یه‌وێ که له کاتی چوون به‌ره‌و پێشوازی 1ی سێپته‌مبه‌‌ر، رۆژی جیهانی ئاشتی، له ناوخۆی وڵاتیش ئاشتی مسۆگه‌ر بێت.

له به‌یاننامه‌که‌ دا، پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک، ئاماژه‌ی به بۆنه‌ی ئه‌مرۆ «جه‌ژنی سه‌رکه‌وتن» کردووه و له په‌یامێکی ره‌خنه‌یی دا، به هۆی بانگهێشت نه‌کردنیان بۆ ڕێوڕه‌سمه‌کان، ده‌ڵێ «له بیرمان نه‌چێت که سه‌ره‌تای دامه‌زانی کۆماری نوێی تورکیا، کورد و تورک به یه‌که‌وه به‌شداری شه‌ڕی ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی بوون و مێژوو شایه‌تی ئه‌م یه‌که‌یه و به‌ڵام ئێستا، ڕووداوه‌کان و هه‌ڵوێست و دژکرده‌وه‌کان به‌رانبه‌ر به کورد، نیشان له فه‌ڕامۆش کردنی مێژوو ده‌دات و جه‌ژن، بۆ برایه‌تی و پیرۆز ڕاگرتنه نه‌ک جیاوازی و حاشاکردن».

هه‌واڵنێرانی بێسنوور داوا له عه‌دنان و هیوا ده‌کات کۆتایی به مانگرتن له‌خواردنیان بێنن

مانشێت نیوز، پاریس: ڕێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێسنوور، له به‌یاننامه‌یه‌کی نووسراو دا پشتیوانی له خواستی بنه‌ماڵه‌ی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور، ڕۆژنامه‌وان و «هیوا بووتیماڕ» چالاکی مه‌ده‌نی مه‌حکووم به ئیعدامی کورد ده‌کات واز له مانگرن له‌‌خواردنه‌که‌یان بێنن.

هه‌واڵنێرانی بێسنوور ده‌ڵێ که ئێمه‌ش ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی بنه‌ماڵه و پارێزه‌رانی عه‌دنان هیوا بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م دوو گیراوه کورده، کۆتایی به مانگرتن له خواردنیان بێێن و له‌مباره‌وه هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: ئه‌م دوو ڕۆژنامه‌وانی پاش 47 ڕۆژ له مانگرتنیان له ره‌وشێکی ناله‌بار دان و ئێمه‌ش ئیراده‌ی ئه‌م دوو که‌سه و به‌رۆخودانیان بۆ گه‌یشتن به خواسته‌کانیان به ڕێزه‌وه سه‌یر ده‌که‌ین و پشتیوانی خۆمان له‌مان ده‌رده‌بڕین به‌ڵام ڕازی نین که عه‌دنان و هیوا خۆیان بخه‌نه مه‌ترسی مه‌رگه‌وه و بۆیه‌ش داوا له ده‌زگای قه‌ایی ئێران ده‌که‌ین که ئاسانکاری بۆ ئه‌م دوو گیراوه ڕۆژنامه‌‌وانه بکات، ڕێگه به دیتنی بنه‌ماڵه و پارێزه‌رانیان بدات و دیوانی باڵای دادی ره‌ژیمی ئێرانیش که ئێستا خه‌ریکی پێداچوونه‌وه به سه‌ر سزای له‌سێداره‌دانی عه‌دنان و هیوایه، سزاکه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.

شه‌ممه‌، 3ی خه‌رمانان، بنه‌ماڵه‌ی هه‌ردووک له «عه‌دنان حه‌سه‌نپوور»، رۆژنامه‌وان و «هیوا بووتیمار» چالاکی مه‌ده‌نی و «سیروان هوشمه‌ندی» پارێزه‌ری دوو گیراوه‌که، توانیان ناوبراوان ببینن و ئه‌مه‌ش دووهه‌مین دیداری بنه‌ماڵه‌ی عه‌دنان و هیوا پاش هێنانیان بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه بوو. له‌م دیداره‌ دا زانرا که عه‌دنان و هیوا لاواز بوونه و ڕه‌وشی ته‌ندروستیان مه‌ترسیداره و دایکی عه‌دنان و هاوسه‌ری هیوا، داوایان لێکردبوون که کۆتایی به مانگرتن له‌خواردنیان بێنن و پاشانیش پارێزه‌رانیان داخوازی کۆتایی هێنان به مانگرتنیان له عه‌دنان وهیوا کردبوو.

عه‌دنان حه‌سه‌نپوور، رۆژنامه‌وانی حه‌وته‌نامه‌ی داخراوی ئاسۆ و هیوا بووتیمار، هاوکاری حه‌وته‌نامه‌ی ئاسۆ و بڵاوکراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا، رۆژی 22ی جۆزه‌ردان له دادگایه‌کی شاراوه و نادادپه‌روه‌رانه دا به تۆمه‌تگه‌لێک وه‌کو «هه‌وڵدان دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی»، «سیخوڕی بۆ بێگانه‌کان»، «شه‌ر له‌گه‌ڵ خوا» دادگای کران و 26ی خه‌رمانانی 86 سه‌پاندانی سزای له‌سێداره‌دان به بنه‌ماڵه و پارێزه‌رانیان ڕاگه‌یاندرابوو و له دیداری 17ی گه‌لاوێژی بنه‌ماڵه‌کانیان دا، عه‌دنان و هیوا ڕایانگه‌یاندبوو که له کاتی گوازتنه‌وه‌یان بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه له 29ی پووشپه‌ره‌وه و به هۆی ڕاگیرانیان له ژووری تاکه‌که‌سی و نه‌بوونی مافی دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و پارێزه‌رانیان، مانیان له‌خواردن گرتووه و داوای دیتنی به‌رپرسێکی قه‌زاییشیان کردووه.

دانیشتنی دادگای له‌یلا زانا له ئامه‌د ده‌ستیپێکرد

مانشێت نیوز، ئامه‌د: ئه‌مرۆ، له‌یلا زانا، ژنه سیاسه‌تمه‌داری کورد و پارله‌مانتاری پێشووی پارتی ڕه‌نج و دێمۆکراسی، له لقی 6ی دادگای سزای گرانی ئامه‌د و به تۆمه‌تی پرۆپاگه‌نده‌ی حیزبی له ڕێوڕه‌سمی نه‌وزۆی ئه‌مساڵ دادگای کرا.

له دانیستنی یه‌که‌م دادگای ئه‌مرۆ دا، له‌یلا زانا به هۆی نه‌‌خۆشی ئاماده‌ نه‌بووه، به‌ڵام لقی 6ی دادگای تاوانی گرانی ئامه‌د، ئیعدا ده‌کات که «له‌یلا زانا»، پارله‌مانتاری پێشووی پارتی ڕه‌نج و دێمۆکراسی و ژنه سیاسه‌تمه‌داری کورد له لێدوانه‌کانی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵی ئامه‌د دا، پرۆپاگه‌نده‌ی بۆ پ.ک.ک کردووه و به گوێره‌ی یاسایی دژه تیرۆر هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌کرێ و داوای 5 ساڵ زیندانیشی بۆکراوه، ئه‌گه‌ر تۆمه‌تباریه‌که بسه‌لمێ.

هۆکاری کردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆزه‌ له به‌رانبه‌‌ر له‌یلا زانا دا لێدوانه‌کانی ناوبراو له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵه که وتبووی «کوردان ئێستا سێ ڕێبه‌ریان هه‌یه‌، یه‌که‌م، جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رکۆماری عێراقه، دووهه‌م ڕێبه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان «مه‌سعوود بارزانی»یه و سێهه‌مینیان که‌سێکه که هه‌مووتان له سه‌ر زارتانه و ئه‌ویش ڕێبه‌ری کورد «عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان»ه و هه‌ر سێ که‌سیان به‌هاکانی ئێمه‌ن و سه‌ری ڕێز و نه‌ازشیان بۆ داده‌نوێنم و جێگه‌یان له دڵ و مێشکی کوردان دا هه‌یه.

فیدراسیۆنی نه‌ته‌وه‌یی چاپه‌مه‌نی ئیتالیا، نیگه‌رانی مه‌رگی هێواشی عه‌دنان و هیوایه

مانشێت نیوز، ڕۆما: «فرانکۆ سیدی» سه‌رۆکی ڕێکخراوی فێدراسیۆنی نه‌ته‌وه‌یی چاپه‌مه‌نی ئیتالیا، له به‌یاننامه‌یه‌کی نووسراو دا، نیگه‌ڕانی خۆی له‌مه‌ر ڕه‌وشی ته‌ندروستی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار، ڕۆژنامه‌وان و چالاکی مافی مرۆڤی مانگرتووی کورد ده‌ربڕی و داوای له حکومه‌تی ئیتالیا کرد، له به‌رانبه‌ر «مه‌رگی هێواش و بێده‌نگ»ی عه‌دنانو  هیوا بێده‌نگ نه‌مێنێ.

«فرانکۆ سیدی» سه‌رۆکی ڕێکخراوی «فێدراسیۆنی نه‌ته‌وه‌یی چاپه‌مه‌نی ئیتالیا» له به‌یاننامه‌یه‌کی نووسراو دا، داوای له حکومه‌تی ئه‌م وڵاته کرد، ڕێگه به مه‌رگێ هێواش و له بێده‌نگی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار، رۆژنامه‌وان و چالاکی مه‌ده‌نی کوردی مه‌حکووم به سزای ئیعدام که هاوکات ماوه‌ی زیاتر له 47 ڕۆژه مانیان له‌خواردن گرتووه، بگرێ و داوای له ڕاگه‌یاندنو مێدیایی ئه‌م وڵاته‌شی کرد که به «هێزی وته و به‌کارهێنانی قه‌ڵه‌م، پێش به‌م جه‌نایه‌ته بگرن.

ناوبراو له به‌یاننامه‌که‌ی دا باس له‌وه ده‌کات که » ئه‌م دوو که‌سه ته‌نیا به هۆی نووسین و ئاشکراکردنی پێشێلکاری مافی مرۆڤ و ڕیسوایی دژکرده‌وه‌ به‌رانبه‌ر به ژینگه، به «محارب» ناسراون و به سزای له‌سێداره‌دان مه‌حکووم کراون و هه‌ر ئێستاش به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ زوڵمی کۆماری ئیسلامی له گرتووخانه‌وه درێژه پێده‌ده‌ن و ئه‌وه قه‌بووڵ ناکرێ که له ساڵی 2007، که‌سانێک هه‌بن که به هۆی به‌رخۆدانیان له سه‌ر بیروباوه‌ڕ و ڕوانگه‌کانیان تووشی سزای مه‌رگ بن و یا ئه‌وه‌ی له گرتووخانه به مانگرتن له‌خواردن گیانیان له‌ده‌ست بده‌ن..

هه‌ر بۆیه‌ش سه‌رۆکی ڕێکخراوی فێدراسیۆنی نه‌ته‌وه‌یی چاپه‌مه‌نیه‌کانی ئیتالیا، داوا له حکومه‌تی ئه‌م وڵاته ده‌کات که وه‌کو نوێنه‌ری کاتی له شۆڕای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، هه‌وڵ بدات بۆ ڕزگارکردنی عه‌دنان و هیوا و ئه‌م کێشه له دانیشتنه جیهانیه‌کان دا بێنێته به‌ر باس و ده‌شڵێ که «ئه‌گه‌ر مانگرتن له‌خواردنی ئه‌م دوو که‌سه به‌ڕده‌وام بێت، ببێته هۆکاری مردنیان، ئێمه ڕه‌ژیمی کۆماری ئیسلامی، به‌رپرسیاری ڕاسته‌وخۆی ئه‌م جه‌نایه‌ته ده‌زانین و له‌ ناوه‌نده‌کانی جیهانی دژ به ده‌وڵه‌تی ئێران سکاڵانامه به‌رز ده‌که‌ینه‌وه.

كانون روزنامه‌نگاران كردستان ايران

باتوجه به اينكه سال‌هاست روزنامه‌نگاري كردي در كردستان ايران آغاز شده است و نيز باتوجه به خلاء عدم وجود كانوني مستقل براي روزنامه‌نگاران كرد، كانون روزنامه‌نگاران كردستان ايران در اواخر سال 1385 هجري شمسي (2706 كردي) فعاليت خود را آغاز نموده و از سال 1386(2707) اقدام به عضوگيري از ميان كساني كرد كه در حوزه‌ي روزنامه‌نگاري كردي فعاليت داشته‌اند. اهداف اصلي تشكيل اين كانون عبارتند از:

1- تعريفي آكادميك از روزنامه‌نگاري كردي

2- تفكيك حوزه‌ي روزنامه‌نگاري حرفه‌اي از بقيه‌ي حوزه‌ها

3- حمايت از روزنامه‌نگاران كرد در كردستان ايران

4- برگزاري كلاس‌هاي آموزشي روزنامه‌نگاري

5- برگزاري جلسات نقد و بررسي نشريات كردي

6- برقراري ارتباط با انجمن‌ها و كانون‌هاي روزنامه‌نگاري در سراسر دنيا، جهت تقويت روزنامه‌نگاري كردي

ئه‌ردۆغان پرۆگرامه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی کابینه‌ی نوێی تورکیایی ئاشکرا کرد

مانشێت نیوز، ئه‌نقه‌ره: «ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان» به‌رنامه‌ی 5 ساڵی داهاتووی حکومه‌ته‌که‌ی ڕاگه‌یاند که تێیدا جه‌خت له سه‌ر درێژه‌پێدانی سیاسه‌تی چاکسازی، په‌ره‌‌پێدانی ئابووری، ئه‌ندامه‌تی یه‌کێتی ئه‌ورووپا، پشتیوانی له خه‌ڵکانی که‌م داهات، یه‌کگرتووی وڵات، ڕێفۆرم له سیسته‌می قه‌زایی و هتد ده‌کاته‌وه.

ئه‌مرۆ ئێواره، «ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ڕدۆغان» سه‌رۆکی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری ئاکه‌په و سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا، پاش ئه‌وه‌ی هکومه‌تی نوێی پێکهێنا ئه‌مرۆ له پارله‌مانی ئه‌م وڵاته، خاڵه سه‌ره‌کیه‌کانی به‌رنامه‌ی 5 ساڵه‌ی داهاتووی ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆی ڕاگه‌یاند که به گشتی پێداگری له سه‌ر درێژه‌پێدانی ره‌وتی سیاسه‌ته‌کانی ئێستایی ئابووری ئه‌م وڵاته، ڕێفۆرمه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌کاته‌وه و له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌س دا درێژه به ره‌وتی ئه‌ندامبوون له یه‌کێتی ئه‌ورووپا، په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ دراوسێکان و به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ «په‌سه‌ند کرانی به ژینۆساید نایسینی کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمه‌نیه‌کان له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 20 له لایه‌ن ئه‌مریکا و وڵاتانی تر» و چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی قوبرس وێ ئه‌رمه‌نستان ده‌بێت.

به‌شێک له سه‌رخاڵه‌کانی پرۆگرامی کابینه‌ی نوێی ئه‌ردۆغان به‌م شێوه‌ن:

ڕێگه به ئه‌شکه‌نجه، مردن له کاتی قۆڵبه‌ستبوون، جه‌نایه‌تی بکوژی نادیار، نادرێ و به‌دواداچوونی سیسته‌ماتیکیان بۆ‌ده‌کرێ

سیسته‌می دادپه‌روه‌ری و قه‌زایی تورکیا چاکسازی تێدا ده‌کرێ

به‌رانبه‌ر به گه‌نده‌ڵی هه‌ڵوێستی توندتر ده‌گیرێ

ئاسانکاری بۆ کارباری بروکراتیک ده‌کرێ

یه‌کگرتووی وڵات به‌هێزتر ده‌کرێ و ئه‌مه‌ش ده‌بێته بنه‌مایی سیاسه‌تگوزاریه‌کان

هه‌وڵ بۆ ئاسایش و ئاسووه‌دی زۆرتری هاوڵاتیان ده‌درێ

چاکسازی بنچینه‌ی ده‌سپێده‌کرێت

ڕه‌وتی پێوه‌سبوون به یه‌کێتی ئه‌ورووپا خێرایی پێ ده‌درێ

گازی سرووشتی بۆ هه‌موو شاره‌کان ڕاده‌کێشرێ

خزمه‌ته بنچینه‌ و پێداویستیه سه‌ره‌کیه‌کانه بۆ ئاوایی نشینان په‌ره‌ی پێده‌درێ

به‌ره‌ی بانکی وامی وه‌رزێران که‌م ده‌کرێته‌وه

له سیسته‌می په‌روه‌رده و ته‌ندروستی دا خزمه‌تگوزاریه‌کان به‌رۆژتر ده‌بنه‌وه

ئاستی خوێنده‌واری بۆ سه‌تا 50 به‌رز ده‌کرێته‌وه

بااجی سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران که‌م ده‌کرێته‌وه

ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێ له‌ 5 ساڵه‌ی پێشه‌ڕووی دا، داهاتی سه‌رانه بۆ هه‌ر هاوڵاتی تورکیا له 6000 بۆ 10 هه‌زار دۆلار به‌رز بکاته‌وه‌، هه‌نارده‌ی ساڵانه‌ی ئه‌م وڵاته له 200 میلیارد دۆلار له ساڵ دا بگه‌یێنێته 800 میلیارد دۆلار له ساڵ دا و له 47 شاری خاوه‌نی گازی سرووشتی ئێستا، ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێ له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کابینه‌ی نوێیدا بیگه‌یێنێته سه‌رجه‌م شاره‌کانی تورکیا که زیاتر له 100 شاری مه‌زنه.

له‌به‌رانبه‌ر لێدوانه‌کانی ئه‌حمه‌د تورک به‌رانبه‌ر به ئه‌رته‌شی تورکیا دۆزێک کرایه‌وه

مانشێت نیوز، ئه‌نقه‌ره: سه‌ردۆزگه‌ری کۆماری ئه‌نقه‌ره، دۆزێکی له به‌رانبه‌ر «ئه‌حمه‌د تورک» سه‌رۆکی پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک کرده‌وه‌، به‌م هۆیه که «ئه‌رته‌شی به‌وه تۆمه‌تبار کردبوو که چه‌کی کیمیاوی له کوردستان به‌کارهێناوه».

سه‌ردۆزگه‌ری کۆماری ئه‌نقه‌ره به تۆمه‌تی «سووکایه‌تی به کۆماری تورکیا، ده‌وڵه‌ت، ده‌زگای قه‌زایی و ئه‌رته‌شی ئه‌م وڵاته»، دۆزێکی له به‌رانبه‌ر ئه‌حمه‌د تورک «سه‌رۆکی پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک» کرده‌وه‌، به‌م هۆیه که له به‌یاننامه‌یه‌کی نووسراو، دا ئه‌رته‌شی تۆمه‌تبار کردووه که چه‌کی کیمیایی له به‌رانبه‌ر گه‌ریلاکانی پ.ک.ک له کوردستان به‌کارهێناوه و په‌ره به توندوتیژی وشه‌ر ده‌دات» و ئه‌گه‌ر دۆزه‌که به‌ ئاکام بگات، سزای 6 تا دوو ساڵ زیندان به سه‌ر ئه‌همه‌د تورک دا ده‌سه‌پێ.

دوێنێ پاش بانگهێشت نه‌کردنی DTP بۆ جه‌ژنی 30 ئه‌گۆستی ئه‌رته‌ش،  پارته‌که له به‌یاننامه‌یه‌کی نووسراو دا به بیانووی 1ی سێپته‌مبه‌ر، رۆژی جیهانی ئاشتی، ئه‌رته‌شی تاوانبار کردبوو که چه‌کی کیمیایی له کوردستان به‌کار دێنێ و ده‌بێته هۆی بێسنوور کردنی توندوتیژی و شه‌ر.

ئه‌همه‌د تورک، سه‌رۆکی فراکسیۆنی DTP له پارله‌مانی تورکیاش له‌باره‌ی کردنه‌وه‌ی دۆزێک به‌رانبه‌ر خۆی دا وتی: ئاشکرایه که دۆزگه‌ر، به‌رده‌وام له تاقیبی لێدوانه‌کانی ئێمه‌ دایه تا به‌ڵگه‌یه‌ک بخاته ده‌ست و سکاڵایه‌کمان به‌رانبه‌ر به‌ڕز بکاته‌وه، بۆیه‌ش ئێمه عاده‌تمان گرتووه به‌م دۆز کردنه‌وانه و ده‌بینی که دادگاکانی تورکیا ئاماده‌ن تا ئه‌ندامێکی DTP لێدوانێک بدات و بیکه‌ن به دۆز و لێکۆڵینه‌وه.

بڕیاره سبه‌ی «نه‌ورۆز تی‌ڤی» ده‌ست به وه‌شانی ئاسایی خۆی بکات

مانشێت نیوز، هه‌ولێر: زانرا که بریاره که‌ناڵی ئاسمانی «نه‌ورۆز تی‌ڤی» که له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌رپه‌رستی ده‌کرێت، ده‌ست به په‌خشی ئاسایی به‌رنامه‌کانی بکات.

چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، ڕاگه‌یاندرا که وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌یه‌وێ له رۆژی 1ی سێپته‌مبه‌روه‌وه، په‌خشی ئاسایی پرۆگرامه‌کانی نه‌ورۆز تی‌ڤی ده‌سپێبکات و سه‌ره‌‌تا تا ماوه‌یه‌ک ده‌نگوباس، به‌رنامه‌ی که‌لتووری، سیاسه‌ت، گفتگۆ و موسیقا، له‌م که‌ناڵه بڵاوده‌بێته‌وه و تا چه‌ند مانگێکی تر په‌خشی ئاسایی و به‌رده‌وامی نه‌ورۆز تی‌ڤی ده‌‌ستپێده‌کرێ.

دادگای سه‌قز، کوردێکی ڕۆژئاوایی کوردستانی به 15 ساڵ زیندان سزا دا

مانشێت نیوز، سه‌قز: «خه‌لیل مسته‌فا ڕه‌جه‌ب» هاوڵاتی کوردی ڕۆژئاوایی کوردستان به تۆمه‌تی هاوکاری حیزبێکی کوردستانی، له لایه‌ن دادگای شۆڕشی ئیسلامی سه‌قزه‌وه به 15 ساڵ زیندان مه‌حکووم کرا.

«خه‌لیل مسته‌فا ڕه‌جه‌ب» کوردی رۆژئاوایی کوردستاندوو سال له‌مه‌وبه‌ر له شاری بانه ده‌زگیکرابوو و تا ئێستا له گرتووخانه‌ی سه‌قز زیندانی ببو و ئێستاش به گوێره‌ی هه‌واڵێکی چاوه‌دێری مافی مرۆڤی کورد، ناوبراو به 15 ساڵ زیندان مه‌حکووم کراوه.

به‌رپرسانی قه‌زایی ڕه‌ژیم، له دادگای شۆڕشی ئیسلامی سه‌غز، ناوبراو به هاوکاری و پێوه‌ندی حیزبێکی کوردستانی تۆمه‌تبار ده‌که‌ن، که‌چی ناوبراو ئه‌م تۆمه‌تانه ره‌تده‌کاته‌وه و له‌م دوو ساڵه‌ی ڕابردوو دا ته‌نیا 1 جار ڕێگه‌ به باوکی ناوبراو دراوه که بیبینێ.

برچسب‌ها: , , , , ,

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

درحال اتصال به %s


%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: