به‌پشتیوانی تورکیا پارتێکی کوردی له باشووری کوردستان دا‌مه‌زراوه کوردستانی

مانشێت نیوز: به مه‌به‌ستی شێواندنی بیروڕایی گشتی و ئاڵۆزی نانه‌وه و پرۆپاگه‌نده‌یی ناسالم و دوژمنکارانه، به یارمه‌تی ئیستخباراتی تورکیا، پارتێکی کوردی به ناوی «پارتی عه‌داڵه‌ت و ئازادی کوردستانی عێراق» دامه‌زرا. دامه‌زراندنی «پارتی عه‌داڵه‌ت و ئازادی کوردستانی عێراق» که ده‌گوترێ پاش سه‌ردانی هه‌ندێک لایه‌ن و سه‌رۆک عه‌شیره‌ت و پارتی کوردی بۆ کۆبوونه‌وه‌ی قاهیره به‌رهه‌ڵستکارانی حکومه‌تی کوردستان و عێراق، به ئاکام گه‌یشتووه، یارمه‌تی ئه‌کتیڤی تورکیاشی له پشته و له مانیفێستۆیی پارته‌که‌ش دا هاتووه که «واز له ناسنامه‌یی عێراقی» ناهێندرێ و هه‌روه‌ها به گومانه‌وه «سه‌یری ده‌سکه‌وته‌ سیاسیه‌کانی کوردستان پاس ئازادی ده‌کرێ و هه‌وڵ ده‌درێ که وێڕای پشتگوێ خستنی ده‌سکه‌وته‌کان، نیشان بدرێ که له‌م ماوه‌یه‌دا ڕه‌وتێکی پاشگه‌ر‌دانی و گه‌ڕانه‌وه بۆ دوایه هاتۆته ئاراوه».

سه‌رۆکی ئه‌م پارته گومانلێکراوه سه‌رۆک عه‌شیره‌تێک به ناوی «ئه‌رشه‌د زێباری»یه و له‌گه‌ڵ سه‌ددام حوسێن، سه‌رۆکی دیکتاتۆر و له‌سێداره‌دراوی عێراق دۆستایه‌تی نزیکی هه‌بووه و كۆنه‌ وه‌زیری حكومه‌تی به‌عس‌و پارێزگاری ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی سلێمانی بووه و له ماوه‌ی دامه‌زراندنی پارته‌که‌ دا لانی که‌م سێ جار سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌یی کردووه و له‌وێ دیداری له‌گه‌ڵ که‌سانی سه‌ر به ئیستخباراتی تورکیش ئه‌نجام داوه. ئه‌م که‌سه توانیویه‌تی پشتیوانی هه‌ندێک له کوردانی باشوور به‌ده‌ست بێنێت و له‌گه‌ڵ ئه‌حزابی سونه‌ش له هاوپه‌یمانیه‌کی پته‌و دایه. جه‌وهه‌ر هه‌رکییش که جاشێکی کوردی کۆنه‌به‌عسی تره هاوکاری دامه‌زراندنی ئه‌م حیزبه‌ی کردووه.

ئاژانسی فورات وێڕای بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ده‌شڵێ «پارتی عه‌داڵه‌ت و ئازادی کوردستانی عێراق» که ده‌یه‌وێ که متمانه‌یی حکومه‌تی کوردی له لای هاوڵاتیان بگه‌یێنێته نزمترین ئاست و بیرۆکه‌ی جیاوازی خوازی کوردستان له عێراق، بێ بنه‌ما و بێ سوود وه‌سف بکات، هێرش بۆ سه‌ر هه‌موو ده‌سکه‌وته نه‌ته‌وه‌یی و دێمۆکراتیکه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ڕێبه‌ڕانیشی ده‌بات، و بۆیه‌ش له هه‌ڵوێستی بارزانی و تاڵه‌بانیش دا وه‌دیار ده‌که‌وێ.

هه‌ر له‌م پێوه‌ندیه‌ دا ده‌گوترێ که له دوایین کۆنفرانسی ڕۆژنامه‌وانی «مه‌سعوود بارزانی»، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رکۆماری عێراق «جه‌لال تاڵه‌بانی»ش دا له 3ی ژووئه‌ن، ئه‌م به‌شه له وته‌کانی تاڵه‌بانی که ده‌ڵێ «هه‌تیوه‌کانی سه‌ددام و کوردانی خاین و که‌سانێک له گرووپه سونه‌کان که حه‌ز ناکه‌م ناوه‌کانیان بێنم، له کۆنگره‌یی قاهیره، هاوپه‌یمانیان دژ به گه‌لی عێراق و حکومه‌ته‌کانی کوردستان و به‌غدا به‌ستووه و ده‌یانه‌وێ یه‌کگرتوو و سه‌ربه‌خۆییمان بشێوێنن و ئاگادارین که ئه‌مه‌ش کاری تاقمێک له ده‌زگاکانی ئیستخباراتی بێگانه‌کانه» ئاماژه‌یه‌ک بووه به «ئه‌ڕشه‌د زێباری» سه‌رۆک هۆز و دامه‌زرێنه‌ری پارتی عه‌داڵه‌ت و ئازادی کوردستانی عێراقه.

کۆنگره‌یی قاهیره، که به به‌شداری کۆمه‌ڵێک پارت و که‌سایه‌تی عه‌ره‌بی سونه، سه‌رۆکانی جه‌ندین هۆز و عه‌شیره‌یی عه‌ره‌بی سه‌ددامی و کۆنه‌ به‌عسی، به‌ره‌ی ته‌وافقی سونه و یه‌کگرتووی ئیسلامی و چه‌ند سه‌رۆک هۆزی کوردی دژ به حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌شداریان تێدا کردبوو، ویستیان پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی سیاسی بۆ ڕووخاندنی حکومه‌تی مالکی و ئاژاوه‌ نانه‌وه له کوردستان بوو و پاش هه‌لوێستی توندی ڕێبه‌رانی کورد و بیروڕایی گشتی، یه‌کگرتوویی ئیسلامی په‌سیمانی خۆی له به‌شداری کۆنگره‌که ڕاگه‌یاند.

برچسب‌ها: , , , , , , , , , , , ,

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

درحال اتصال به %s


%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: