گفتگۆیەک لەگەل عوسمان بایدەمیــــر، سەرۆکی شارەوانی ئامەد

گۆڤاری تەمپۆ (TEMPO) بڵاو کراوه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه که له سه‌ر ڕوداوه کانی ڕۆژی تورکیا ڕاوه ستانی تایبه‌تی هه‌یه. ئه‌م حه‌وته‌نامه‌یه که یەکێک له پڕفرۆشترین بڵاوکراوه‌کانی تورکیایه، له سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌ی زاینی دا به هاوکاری زانکۆی زانیاری ئه‌سته‌نبۆل، ده‌ستی به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی و به‌ربڵاو کرد سه باره‌ت به نەتەوەپەرستی و ڕەوتی پەرەسەندنی له‌م دواییانه‌دا، هۆیه‌کان و ڕاده‌ی نەتەوەپەرستی پارت و لیده‌ره سیاسیه‌کان و کۆمه‌ڵگا؛ به‌رده‌وام بوون و نه‌بونی ئه‌م هه‌ڵچونه و هتد. هێشتا ئه‌م لێکۆڵینه‌وه به کۆتایی نه‌گه‌یشتبوو که ڕووداوه کانی «ئامه‌د» قه‌وما.هەواڵنیرێکی ئه م حەوتەنامه پاش هیوربوونەوەی  ئه م ئاڵۆزیانه  چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ «»عوسمان بایده‌میر» سه‌رۆکی شاره‌وانی ئامه‌د پێکهێنا. ئه‌گه‌ر چی له‌م دیمانه یه دا ڕۆژنامه‌وانی تورک بێڵایه نی نه‌پارێزتووه و پره‌نسیپه‌کانی ڕۆژنامه‌گه‌ری وه‌به‌ر چاو نه‌گرتووه؛ به‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ڵام من تا ڕاده‌یه‌ک تێکۆشاوم که وه‌ڕگێڕێکی بێلایه‌ن بم توزێک ناوه‌ڕۆکی چاوپێکه‌وتنه‌که نۆرماڵ بکه‌مه‌وه.

 

پاش چه‌ند ساڵ له ناو بردنی «ئامه‌د» وه‌کو پێتەختی هه‌رێمی رۆژهه‌ڵاتی تورکیا(باکوری کوردستان) له لایه‌ن  بی بی سەوە و سەرهەڵدانی قه یرانه کانی پاش ده‌ڕبڕینی ئه‌م وته‌یه؛جارێکی تر ئاڵۆزیه کانی ئه‌و کات سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه.به‌ڵام ئه‌م جاره به تۆزێک جیاوازیه‌وه.به‌م مانایه که شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی به‌رده‌وامی چه کداری سێ لایه نه‌‌ی ئه‌وکات(گه‌ریلاکانیpkk ,میلیتانه‌کانی حێزبوڵلا و ئه‌رته شی تورک) ئه‌گه‌رچی به قورسی ساڵانی پێشوو دووپات نه‌بۆوه به‌ڵام دیساس ته‌نیا له ماوه‌ی شه‌رو پێکدادانه کانی کورتی شاخ 14 گه‌ریلا و له خۆپێشاندانه‌کانی شاریش دا 15 که‌سی بێ دیفاع گیانیان له ده ست دا.

سه‌ره‌ڕای ئه وه که له چه‌ند ساڵی دوائیدا زۆربه ی سیاسه‌تمه داران وده سه‌ڵات دارانی تورکیا بڕوایان وابوو که پاش گیرانی «ئاپۆ» پارتی کرێکارانی کوردستان فه‌شه‌لی هێنا و بۆته چه‌ند پارچه و کۆمه‌ڵگای کوردیش وه‌کو جاران نه‌ماوه و که وتۆته‌ ناو حاڵه‌تێکی په‌سیڤ و شاراوا و که‌متر حه ز به‌به‌شداری له چالاکیه کانی  pkk و ئاڵۆزی ده‌کات.به‌ڵام ڕوداوه کانی ئه‌م دوایانه که پاش به شداری هه‌مه‌لایه‌نه و پان و به رینیجه‌ماوه‌ری کورد له ڕێووڕه‌سمه‌کانی به خاکسپاردنی 8 گه‌ریلای شه‌هیدی  pkk قه‌وما ته‌واوی ئه‌م لێکدانه‌وانه‌ی وه ناراست خست و وه‌ک چه‌واشه‌کاری حکومه‌ت ناوزه‌د کرا ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی هێنا ئاراوه که بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی کورد له شێواز و فۆڕمێکی تردا ده‌ستی پێکردۆته‌وه.

 سه‌رۆکی شاره‌وانی مه‌زنی ئامه‌د «عوسمان‌ بای‌ده‌میر»که‌سایه‌تیه‌ک بو که زۆرترین هه‌وڵی بۆ ئارام کردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو دا.ئه‌م هه‌وڵانه تا ڕاده‌یه‌ک بوو که بای‌ده‌میری ناچار کرد له گه‌رماوگه‌رمی خۆپێشاندان و  شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی نێوان دا خۆ بگه‌یێنێته ناو جه‌ماوه‌ر و داوای ئارام بونه‌وه‌یان لێبکات.به‌ڵام تێکۆشانه‌که‌ی به ئاکام نه‌گه‌یشت.جوانترین و سه‌رنج ڕاکێشترین وێنه‌ی»بای‌ده‌میر»له کاتی دیالۆگ کورته‌ی له‌گه‌ڵ‌ قه‌ره‌بالغی ڕاپه‌ڕیو دائه‌م وێنه جه‌نجاڵیه بو که ناوبراوی له ژێر ئاڵای کۆنگره‌ی گه‌ل که تورکه‌کان به «ئاڵای کۆنفدراڵیسمی دێمۆکراتیکی ئاپۆی» ده‌ناسن بوو که «بای‌ده‌میر» له ژێری داوای له که‌سانی ده‌م و چاو به‌شتراو ده‌کرد که کۆتایی به ئاڵۆزیه‌کان بێنن.

«بای‌ده‌میر» دەیگوت : منیش له خه‌مه‌کانتان دا خۆ‌م به به‌شدار ده‌زانم،تا ئێستا 8 شه‌هیدمان داوه،با نه‌بێته 9.هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش به‌س بوو تا ببێته بیانویه‌ک له دهشتی دۆزگه‌ری  کۆماری و دوژمنانی دا  تا دۆسیه‌که‌ی ڕه‌وانه‌ی لێپرسینه‌وه بکرێت.

له‌م قه‌ره‌بالغیه دا که‌سانی ده‌م و چاو پێچراو به «بای‌ده‌میر»یان ده‌گوت:ئێوه ئه‌گه‌ر کارێکتان له ده‌شت دێت ،بڕۆن مامه‌له له‌گه‌ڵ پۆلیس بکه‌ن و هه‌ڤاڵانی گیراومان ئازاد بکه‌ن و ده‌ست له ئه‌شکه‌نجه‌یان هه‌ڵگرێت.

خۆپێشاندانه‌کان له شه‌قامه‌کانی  ئامێد،سێرت،باتمان،روحا،ماردین،نوسه‌یبین،جۆڵه‌مێرگ و…جه‌ندین رۆژ درێژه‌ی په‌دا کرد و له ئاکام دا 15 که‌سی کوشتراو و بریندار لێ‌که‌وته‌وه که زۆربه‌یان لاو و مناڵ بوون.

بۆچی جه‌ماوه‌ر هه‌ر ناڕازیه؟بۆچی ئامێد هه‌ر هاڵۆزه ؟ بۆچی شادی بۆ کۆمه‌ڵگا ناگه‌ڕێته‌وه ؟بۆ ڕۆژهه‌ڵات (کوردستان)ئارام ناگرێ ؟ بۆچی….

به گوێره‌ی زۆربه‌ی لێکدانه‌وه‌کان،هۆی سه‌ره‌کی ئه‌م ڕوداوانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بو گه‌ڕانه‌وه‌ی‌‌‌‌‌‌ گه‌ریلاکان له شاخه‌وه بۆ شار.واته ده‌ست پێکردنی شێوازێکی نوێ له خه‌بات.له پیرۆز کردنه‌کانی جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌شداری بێ‌وێنه‌ی خه‌لکی کوردمان بینی و داخوازیه‌کان به ئاشکرای هاتنه ده‌ڕبڕین.هه‌شتی نه‌ته‌وایه‌تی به شێوه‌کی ئه‌کتیڤ خه‌ریکی ژیانه‌وه‌یه و «خه‌باتی مه‌ده‌نی له شار» جێگه‌ی «خه‌باتی چه‌کداری له شاخ»ده‌گرێته‌وه.ئه‌وه‌ش کارێکه که ده‌و‌ڵه‌ت نه لێی تێده‌گات و نه ده‌توانێ پێشی بگرێت.ئێستا بارودۆخه‌که به جۆره‌یه‌کی لێهاتوه که سیاسه‌ت‌مه‌دارانی یاسایی کورد شوێن دانانیان له سه‌ر کوردان زێده‌تر بووه و له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا به‌ ئاشکرایی په‌یامه‌کانی پێویستیان به حکومه‌ت دا و به ئاماژه‌یه‌کی بچوک خه‌لکیان خسته ناو شه‌قامه‌کان.

«پێویسته بڕوا به خاوێن هه‌ستیمان بکه‌ن».ئه‌وه قسه‌ی «عوسمان‌بای‌ده‌میر بوو که‌م هه‌م بۆ سه‌لماندنی راده‌ی هێزیان له ناو گه‌ل بوو و هه‌م بۆ پردێک بۆ ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی ئاژاوه‌کان.

 پرسیار: به‌رێز» بای‌ده‌میر» پاش تێپه‌ڕ بوونی ڕوداوه‌کانی ئه‌م دواییانه،ئایا جه‌نابتان هه‌ست به‌وه ناکه‌ن که له‌م ناوه‌دا خۆتان به «ته‌نیا» ماونه‌ته‌وه؟

وه‌ڵام: له ناو ئه‌م ڕوداوانه دا » به‌ ته‌نیا مانه‌وه یا نه‌مانه‌وه‌ی من» گرینگ نیه.گرینگ ئه‌وه‌یه که گه‌لی کورد و تورد خه‌ریکه جێ ده‌مێنێ.خه‌ریکه دوا ده‌که‌وێت.ئه‌گه‌ر ڕاست نه‌جوڵێینه‌وه ئه‌وه پردی سیراته.بارودۆخه‌ که زۆر ناسکه و موشکله‌ی زۆر گه‌وره‌تری لێده‌که‌وێته‌وه.منیش تێده‌کۆشم که پێش له‌م ئاکامه ترسناکانه بگرم.

 پرسیار: ئێوه وه‌کو سیاسه‌تمه‌دارێکی کورد له نێوان «کێشه‌ی کورد له لایه‌ک» و «پانتای سیاسی تورکیا» له لایه‌کی تره‌وه،خۆتان له کوێ دا ده‌بینن؟

وه‌ڵام:  من «کێشه‌ی کورد» وه‌کو گرینگترین کێشه‌ی «پانتای سیاسی تورکیا» ده‌بینم.خۆشم وه‌کو سیاسه‌تمه‌دارێکی کوردی دژ به توند و تیژی ده‌بینم و به شیدده‌تیش ڕه‌تی ده‌که‌مه‌وه و نه‌فره‌تیشم هه‌یه له دوژمنایه‌تی گه‌لان.له‌م ناوه‌ دا به وێن رێگه‌چاره‌یه‌کی ئاشتیانه و دێمۆکراتیکم.به ده‌نگ و پشتیوانی گه‌ل هه‌ڵبژێردراوم و له هه‌ر بارودۆخێکیش دا  هاوڕیی گه‌له‌که‌م.له‌م ڕوداوانه‌ی دواییشدا دیتمان که‌سانێک  و کۆمه‌ڵێک سیاسه‌تمه‌دار و پارت و لایه‌نی سیاسی هه‌ن که بڕوایان به چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌و دێمۆکراتیک و به دور له توند و تیژی»کێشه‌ی کورد» نیه(ته‌نانه‌ت زۆر لایه‌ن کێشه‌یه‌ک به‌ناوی کێشه‌ی کورد هه‌ر ناناسن.م) و ته‌نیا به دوای چاره‌سه‌ری چه‌کداری ئه‌م خه‌باته ڕه‌وایه‌ن.مردنی مناڵانی 7 تا 11 ساڵه نیشانه‌ی ئه‌م ڕاستیه‌یه.

پرسیار: له تورکیا ته‌نیا کوردان نین که خوازیاری چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه له رێگاکانی ئاشتی خوازانه و دێمۆکراتیکن.به‌ڵکو ڕۆشنبیرانی تورک به زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگاوه ئه‌مه‌یان قه‌بوڵه.به‌ڵام ئایابه‌ بڕوای ئێوه ڕۆشنبیران و سیاسه‌ت مه‌دارانی کورد ناڕاسته‌وخۆ نه‌بونه‌ته هۆی ئه‌م سه‌رهه‌ڵدان و توند و تیژیانه؟

 

وه‌ڵام:ئه‌گه‌ر کێشه‌که ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی ڕه‌س و سپی بوایه،چاره‌سه‌رکردنی ئاسانتر ده‌بوو،به‌ڵام به‌م جۆره نیه،کۆتای هێنان به‌م بارودۆخه تێکۆشانی ئێگجار زۆر و هه‌مه لایه‌نه‌ی گه‌ره‌که.من بۆ هه‌ر دوو لایه‌ن ئه‌مانه ده‌ڵێم.ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت که ئه‌م گه‌له به یه‌که‌وه بژینپێویسته توند و تیژی و شیدده‌ت ڕه‌ت بکه‌ینه‌وه.

پرسیار:دوو لایه‌نتان که باس کرد مه‌به‌ستتان له حکومه‌تی تورکیا و سیاسه‌تمه‌دارانی کوردی دژی چه‌که؟
وه‌ڵام:به‌ڵی .به‌ڵام پێویسته پرسیاری ئه‌وه‌ش له خۆمان بکه‌ین که چ که‌سانێک یان خود چ بارودۆخێک بوونه‌ته هۆی دروست بوونی ئه‌م توندو تیژیه.به‌ڵام به‌داخه‌وه له کۆی قسه‌کانم له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوائیداته‌نیا وته‌یه‌ک زه‌ق کراوه‌ته‌وه وهه‌ر به‌ویشه‌وه ده‌یانهه‌وێ بمخه‌نه ژێر گوشاره‌وه.

پرسیار:سه‌باره‌ت به‌م ڕوداوانه‌ی دوایی ئامه‌د دا ده‌گوترێ که: «بای‌ده‌میر له کۆنترۆڵی خۆپێشانده‌ران توشی موشکله هاتووه و ته‌نانه‌ت ده‌توانین بڵێین که نه‌یتوانی کۆنترۆڵیان بکات».هه‌ر بۆیه‌شله زۆر لایه‌نه‌وه ڕه‌خنه‌ی توندی لێکرا،به‌ هۆی ئه‌وه که کادیری شاخ(مه‌به‌ست پ‌ک‌ک)ویستی په‌یامی ئه‌وه بدات که ئێوه(مه‌به‌ست ئۆپۆزیسیۆنی  کوردی ناوخۆ و بای‌ده‌میر) پێویسته تابیعی ئێمه بنله ژێر کۆنترۆڵی مه دا بن؟
وه‌ڵام:پرسیاره‌که‌تان پرسیارێکی تایبه‌ت به من نیه.ئه‌گه‌پێویست بێو عوسمان بای‌ده‌میر تۆڵه‌ی لێبکرێته‌وه یان خود تاوانی ئه‌م ئاکارانه‌ی بدات،موشکله‌ نیه من ئاماده‌م.به‌ڵام ئه‌م ‌ڕێکارانه کێشه‌که(کێشه‌ی کورد) چاره‌سه‌ر ناکات.

پرسیار:کورده‌دژه‌به‌ره‌کان شتێکی ئاوایان له‌تۆ  یان له‌ئێوه‌ ویستوه؟
وه‌ڵام:له نێوان ئاڵوزیه‌کان دا شتێکی زۆر سه‌یرم دیت.تابڵۆیه‌ک که تا ئێستا قه‌ت نه‌م‌دیبوو. به مه‌به‌ستی کۆتای هێنان به‌م بارودۆخه ناخواستراوه چاوپێکه‌وتنم له‌گه‌ڵ ته‌واوی شاره‌وانانی باژێره‌ ئاڵۆزه‌کان پێک‌هێنا.بۆیه‌س بڕیارم دا خۆم بچم و له نزیکه‌وه خه‌ڵکه ناڕازیه‌که خیتاب قه‌رار ده‌م.خۆم گه‌یانده شوێنی خۆپێشاندانه‌کان.به‌ڵام سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ خاڵی پشکنینی هێزه‌کانی حکومه‌ت و پاشان خاڵی پشکنینی خۆپێشانده‌ره‌کان ڕوبه‌ڕو بوومه‌وه.له ده‌وروبه‌رم دا که‌سانێک هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کردم.کاتێک که هاتمه نێو خۆپێشانده‌ران‌ هه‌ستێکی ترم دی.هه‌ستێکی نائاسایی.ترسی من له‌وه‌یه:ئیمکانی له‌ناوچونی ویستی پێکه‌وه‌ژیانی کوردان و تورکان هه‌یه.بارودۆخه‌که به‌ره‌و ڕه‌وتێک ده‌ڕوات که ئیمکانی له‌دایک بوونی دوژمنایه‌تی گه‌لان له‌ئارادایه.هه‌ر بۆیه من به پێویست ده‌زانم بڵێم که هه‌ر دوو لایه‌نی کوردی و تورکی ده‌بێت چاوخشاندنه‌وه‌یه‌کیان هه‌بێت به‌سه‌ر سیاسه‌ت و ڕوانگه‌کانیانه‌وه.

پرسیار:کاتێک سیاسه‌تمه‌دارانی کورد ده‌دوێن باس له‌وه ده‌که‌ن که له کوردستان کین و ڕقێکی هه‌مه‌لایه ‌نه هه‌یه به‌رامبه‌ر به‌حکومه‌ت و هۆی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌ش خۆی د‌ه‌و‌ڵه‌ته.ئایا ئه‌م لێدوانانه به‌تایبه‌ت پاش ڕوداوه‌کانی ئه‌م دواییانه نیشانه‌ی نه‌دیتن یا خود چاوپۆشی له قه‌رار و ستراتێجی «پ‌ک‌ک» له باره‌وه نیه؟
وه‌ڵام:ته‌ماشا که‌ن،زۆربه‌ی به‌شدارانی خۆپێشاندانه‌کان لاوانی له‌دایک بووی نه‌وه‌ته‌کانن(90).ئه‌م ئینسانانه بێعه‌داڵه‌تی و ناحه‌قیه‌کی  ئێکجار زۆریان ته‌جروبه کردووه.که باس له‌وانه ده‌کرێت،به مانای ئه‌وه نیه که که‌س له پشت ئۆرگانیزه‌کردن و ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌م تاقمه نیه.له‌وانه‌یه ده‌ستێک له‌ژێره‌وه ڕێکیان‌بخات.من خۆم لانی که‌م 40 خوله‌ک وتووێژم له‌گه‌ڵ ئه‌م گرووپه کرد.ئه‌وه‌ی که دیتم شتێکی جیاواز له وانه بوو که به سانایی باسی لێده‌کرێ.بێ‌وێنه بوو.من به‌رپرسیارێتی ئه‌م بارودۆخه ناخه‌مه ئه‌ستۆی ئه‌م یا ئه‌و لایه‌نه‌وه(پ‌ک‌ک و حکومه‌ت)،به‌ڵام هه‌ر دو لایه‌ن شوێن پێگه‌یان به‌سه‌ر ئه‌م ئه‌م ڕوداوانه‌وه دیاره.

پرسیار:له بیروڕای گشتی تورکیا دا ده‌گوترێ که » pkk جی بڵێ،سیاسه‌تمه‌دارانی کوردیش هه‌ر ئه‌م دووپات ده‌که‌نه‌وه».باوه‌ڕێکی به‌م شکله هه‌یه.به‌بڕوای ئێوه نابێ ئه‌م بیرۆکه‌یه بگورێت و بشکێت؟
کۆمه‌ڵگا و ڕای گشتی ده‌توانی جیاواز ببینێت.ئه‌وه‌مافی خۆیه‌تی.به‌ڵام ڕوانگه‌ی من سیاسه‌تمه‌دارانی تریش که وه‌کو من بیر ده‌که‌نه‌وه ئه‌وه‌یه:»ئێمه‌ش ده‌توانین مافه‌کانی تایبه‌ت به‌خۆمان هه‌بێت و داخوازی مافه‌کانیشمان بکه‌ین و جه‌ختیان له‌سه‌ر بکه‌ینه‌وه،به‌ڵام به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک مه‌عقوڵ نیه که سه‌ره‌ڕای به‌خاک‌سپاردنی 14 گه‌ریلای شه‌هیدی هه‌په‌گه،توندوتیژی له‌خۆمان نیشان بدرێت،دوکان و بازار و دارائیه گشتیه‌کان وێران بکرێت،ماشێن و ماڵی خه‌ڵکی سیویل ئاور تێبه‌ردرێت و ئاڵۆزی بێجێ بێته‌ئاراوه.ئه‌م ئاکارانه ئێمه‌ش په‌سه‌ند ناکه‌ین».

پرسیار:ئایا ئه‌منه‌ی که باستان لێکرد،نیشانه‌ی جیاوازی شێوازی چاره‌سه‌ری کێسه‌ی کورد له نێوان ئێوه و کادیره‌کانی شاخ(pkk) نیه؟
وه‌ڵام:ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی که بیروڕای گشتی تورکیا نه لێی‌تێده‌گات ونه ده‌یه‌وێت که لێی تێبگات ئه‌وه‌یه:»چاوه‌ڕوانی له‌عنه‌ت کردنی پارتی کوردی و ڕێبه‌رایته‌تیه‌که‌ی(pkk و ئۆج‌ئالان) له سیاسه‌تمه‌دار و ڕۆشنبیری کورد شتێکی دروست نیه. به هۆی پێویستی و واقیع و داخوازیه‌کانی ناوچه و ده‌یان هۆکاری تر ئه‌وه مومکین نیه.جگه له‌وه له پراتیک دا هیچ سود و ئاکامێکی نیه.سوچیان چ سه‌بێت با ببێت،به‌ڵام جه‌کدارانی کوردیش خۆ له ئاسمان یا له شوێنێکی تره‌وه نه‌هاتون.هیوادارم خه‌راپ تێنه‌گه‌یشتبن،بۆ وێنه له ناو ته‌رمی 14 گه‌ریلای شه‌هیدی هه‌په‌گه‌دا ،خزم و که‌سانی نزیکی چه‌ندین که‌سایه‌تی و ڕبیه‌ر و یه‌ندامانی حکومی له پارته‌ سیاسیه‌کانی پێشو و ئێستای تێدابوو.کاتێک مه‌سه‌له‌که به‌م شێوه‌یه،چاره‌سه‌ری کێشه‌که به‌ر له هه‌ر هه‌نگاوێکێ پۆزه‌تیڤ، له‌عنه‌ت کردنی پارت و لایه‌نێک نیه.

پرسیار:له ته‌واوی دونیا له پارتیه‌ک وه‌کو pkk  دا باڵی سیاسی به‌شی نیزانی کۆنترۆڵ ده‌کات.به‌بڕوای ئێوه لێره‌دا کۆنترۆڵ و ڕکێفی باڵی نیزامی کوردان به سه‌ر به‌شی سیاسی دا زاڵ نیه؟
وه‌ڵام:تابڵۆیه‌که داتوانێ که به‌م شێوه‌یه وه‌به‌ر چاو بێت.به‌ڵام پێویسته سه‌رنج بدرێته‌ ئه‌م خاڵانه:حکومه‌تی تورکیاش به‌گشتی له‌ژێر کۆنترۆڵ و ئۆتۆریته‌ی باڵی نیزامی و ئه‌رته‌ش دایه.ئاشکرایه که باڵی سیاسی (ده‌وڵه‌ت) به‌رده‌وام له ێر فشاری هێزه‌کانی چه‌کدار دایه که ده‌یه‌وێت کۆنترۆڵ له‌ده‌ست خۆی دابێت.مه‌گه‌ر له ته‌واوی ده‌وڵه‌ته به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوه‌کانی تورکیا ئه‌وسا نه‌بووه؟ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌گشتی ته‌واوی هه‌رێمه‌که ده‌گرێته‌وه.ئه‌ویش به هۆی بارودۆخی له‌رزۆکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی وڵاتانی دراوسێیه.بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م کێشه‌یه پێش هه‌مو شتێک،پێویسته ڕێگاچاره‌یه‌کی ئاشتیانه بۆ ێشه‌ی کورد بدیترێته‌وه.ئۆپۆزیسیۆنی یاسایی ئه‌گه‌ر به‌هێز هه‌نگاو باوێت، به‌شی چه‌کدار ناتوانێت شوێنی له‌سه‌ر دابنێت.به مه‌ده‌نی بوونی خه‌ڵک په‌ره ده‌ستێنێ.کاتێکیش که باس له به‌مه‌ده‌نی بوونی ڕه‌وته‌که  له لایه‌ن چالاکانی سیاسیه‌وه دێته‌ گۆڕێ ، به‌م جۆره نیه که له لایه‌ک بگوترێ:یه‌نیا خه‌باتکاری سیاسی کورد ده‌بی به‌ره‌و مه‌ده‌نی بوون بچێت و لایه‌نی تریش بڵێ که «جا خۆ ئێمه هه‌ڕچی بکه‌ین توانای به‌ربه‌ره‌کانیمان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌چه‌کداره‌کانمانپێناکرێت و که وابوو هیچ».ئه‌وه‌ عادڵانه نیه.

 پرسیار: له‌ کاتێک دا که تورکیا له به‌ر ده‌رگاکانی چوونه‌ناو یه‌کیه‌تی ئه‌وروپایه و بیروڕای گشتی تورکیاش حه‌ز له چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له به بڕوای زۆربه‌ی کۆ‌مه‌ڵگا ده‌بی شێوازه‌که ئاشتیانه و دێمۆکراتیک بێت.ئایا به بڕوای ئێوه،ڕۆشنبیران و سیاسه‌تمه‌دارانی کورد له‌م ڕه‌وته دا له جیاتی زمان و خیتابێکی ئاشتیانه‌تر و کارسازتر،زۆرتر زمانێکی نه‌ته‌وه په‌ره‌ستانه و توند به کار نابه‌ن؟
وه‌ڵام:من ئه‌وه قه‌بوڵ ده‌که‌م ڕۆشنبیران و سیاسه‌تمه‌دارانی کورد له ماوه‌ی 6 ساڵی ڕابردوو دا لێکدانه‌وه‌یه‌کی دروستیان بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته زێڕینه ئاشتیانه‌ی ڕه‌خسا،نه‌بوو. به‌شی چه‌کداری ئۆپۆزیسیۆنی کورد،به ئاگر به‌ستی 6 ساڵه باشترین ده‌رفه‌تی به ئێمه دا تا بتوانین کێشه‌که له‌ڕێگه‌ی دیپلۆماسی و ئاشتیانه له فه‌زایه‌کی ئارام دا چاره‌سه‌ر بکه‌ین.لایه‌نی تورکیش ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی له کیس دا.خه‌تاباری سه‌ره‌کی ئه‌وان بوون.وای لێهات که دیسان هه‌ردوو لایه‌ن توشی پێکدادانی چه‌کداری بوونه‌وه که ساڵه‌هابوو ڕاوه‌ستابوو.پێویسته پێش به‌م ڕه‌وته‌بگیرێت.ئه‌نجامی ترسناکی لێده‌که‌وێته‌وه.به داخه‌وه خۆ گه‌ڵی کورد که‌ناڵێکیشی نیه که باس له داخوازه ئاشتیانه و دێمۆکراتیکانه‌ی بکات و سه‌ره‌نجی گه‌لی تورک، ڕۆشه‌نبێران و ڕای گشتی بۆ لای خۆی ڕاکێشێت و بڵێ که دژی ئه‌م براکوژیه‌یه.ئه‌م جۆره‌س له بێ ئاوانتاژیش له ئارادایه.

له‌م ساڵانه‌ی دواییدا،له هه‌ستی کوردان، نه‌ته‌وه‌ په‌ره‌ستی به‌رامبه‌رو دژبه تورکه‌کان په‌ره‌ی سه‌ندوه.بیرۆکه‌ی ئه‌وه‌هاتۆته ‌ئاراوه که:»مومکینه خواستی پێکه‌وه ژیان کاڵتر ببێته‌وه».له کۆتای ساڵه‌کانی ئیمپڕاتۆڕی عوسمانی دا بۆ ئه‌م لاوه،حکومه‌ته یه‌ک له دوایی یه‌که‌کانی تورک و سه‌رنه‌که‌وتنیان له چاره‌سه‌ری و جواب دانه‌وه به داخوازیه‌کانی گه‌لی ئێمه،بۆته هۆی ئه‌وه که باسێک بێته‌گۆڕ که ده‌ڵی ئێمه له ژیانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ تورکان چیمان ده‌ست نه‌که‌وت و پێویستیه‌کانمان وه‌کو هاووڵاتی پله‌یه‌ک وه‌به‌رچاو نه‌گێرا و.که وابوو ئه‌مانه هه‌موو به ئه‌نقه‌ست بووه.نه‌ک لاوازی حکومه‌ته‌کان.چونکه بێ باوه‌ڕیه‌کی زۆر مه‌زن له ئارادایه.ئه‌م بێ باوه‌ڕیه بۆته هۆی ئه‌وه که هه‌ست به‌وه‌ش بکرێت که «گه‌لی تورک و کورد ناتوانن چیتر به‌یه‌که‌وه بژین».ئه‌م هه‌سته جێگه‌ی مه‌ترسیه و پێویسته‌ بیروڕای کوردانیش وه‌به‌ڕچاو بگیرێت.هه‌ر بۆیه من ده‌ڵێم له‌جێگه‌ی قسه، له پڕاتیک دا هه‌نگاوگه‌لی ڕاسته‌قینه بهاویژرێت.ئه‌مانه بۆ هه‌ر دوو لایه‌ن ده‌ڵێم.باس له «کۆماری دێمۆکراتیک» ده‌که‌ن و پاشان لایه‌نگری توندوتیژی ده‌که‌ن. «کۆماری دێمۆپکراتیک» به چه‌که‌وه نابێت.
 
 پرسیار:به‌بڕوای ئێوه،په‌ره سه‌ندنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و زێده‌بوونی دوژمنایه‌تی تورکان هۆی ئه‌وه نیه که سیاسه‌تمه‌دارانی کورد»ئاشتیان بێ ئاپۆ»ناوێت؟ئایا ئێوه بڕواتان به «تێکۆشانی سه‌رانسه‌ری بۆ بۆ سه‌ربه‌خۆیی» و یا خود هه‌بوون و نه‌بوونی ئه‌م گوتاره هه‌یه؟
وه‌ڵام:من باسم کرد.ئه‌وه مه‌سه‌له‌ی ره‌ش و سپی نیه.له ڕوانگه‌ی سیاسیه‌وه مه‌به‌ستمه.ئه‌گه‌ر ئێوه لایه‌نگران یا دژه‌به‌رانیکه‌سێک یان گوتارێک بهێننه ئاراوه و به‌ره‌نگاری یه‌کتریان که‌نه‌وه،ته‌نیا لایه‌نی سێهه‌می توندڕه‌و  هێز ده‌گرێ و شه‌ر و پێکدادان له‌ کۆنترۆڵمان ده‌رده‌چێت.هه‌ر دوو لایه‌نی سیاسی ده‌بی گرینگی به ڕێگاچاره‌سه‌ریه‌کانی ڕوون و ئاشکرا بده‌ن.بۆ وێنه لایه‌نێک ده‌توانی وازله‌م تیۆره بهێنێت که ده‌ڵی:ئاپۆ ده‌بی هه‌ر ئێستا ئازاد بکرێت.تورکانیش ده‌بی له‌راستایه‌دا ده‌ست له گۆشه‌گیری ڕێبه‌رایه‌تی کورد هه‌ڵگرن.ئه‌گه‌ر شه‌ڕ و پێکدادانه‌کان نه‌بن،کوژراو و ته‌رمه‌کان نه‌بن و له لایه‌کی تره‌وه بڕوایه‌کی ڕاسته‌قینه به چاره‌سه‌ری بۆ داهاتویه‌کی نزیک هه‌بێت،کوردانیش نابی له‌م باوه‌ڕه دابن که:»ئه‌وان ئێمه به فه‌ڕمی ناناسن هیچ مافێکمان پێ ناده‌ن». پێویسته ئه‌م ڕوانگه‌یه نوێ بکرێته‌وه.ئه‌گه‌ر وا بێت نه‌شه‌ر ده‌مێنێت و نه نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی به‌رز ده‌بێته‌وه.ئه‌گه‌ر پێش له‌م ڕه‌وته نه‌گیرێت،مرۆڤه بێگوناهه‌کان ده‌مرن و ئه‌م مردنانه‌ش ده‌بێته هۆی ته‌قینه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری.

پرسیار:ئێمه‌ش ده‌ڵێین نابی مرۆڤی بێ‌گوناه بکوشترێن،و له تاڵی ئه‌م خه‌مانه‌ش دا خۆمان به شه‌ریک ده‌زانین،به‌ڵام چۆن چاوه‌ڕوانی ئه‌مه ده‌که‌ن که کۆمه‌ڵگای تورکی چه‌کدارانی میلیتانی pkk وه‌کو بێگوناه پێناسه بکات؟
وه‌ڵام:نه‌خێر.من چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناکه‌م که چه‌کدارانی میلیتانی pkk وه‌کو بێگوناه پێناسه بکرێن.به‌ڵام من ده‌ڵێم که له 6 ساڵی دوایی دا که پێکدادانی چه‌کداری ڕووی نه‌دات هه‌نگاوی پێویست نه‌هاویشترا.ده‌رفه‌تێکی زێڕیین و درێژخایه‌ن له کیس چوو.ئه‌م ده‌رفه‌ته نوێیه‌ش با له کیس نه‌چێت.ئێستا له کاتێک دا که لایه‌نی  یاسایی و ئۆپۆزیسیۆنی ناوخۆیی کوردی (DTP) هه‌یه بۆ به موخاته‌ب وه‌رناگیرێ؟به‌ڕێوه‌به‌ری (DTP)کاتی ملاقاتی له‌گه‌ڵ سه‌روک وه‌زیران یا وه‌زاره‌تی ناوخۆشی پێنادرێ،له‌م بارودۆخه‌دا سیاسه‌تمه‌داری ناوخۆ و ئۆپۆزیسیۆنی یاسایی که‌م هێزتر ده‌بێت.کستێک بڕیاره‌کانی ئێمه شوێنی پێویست له سه‌ر پانتای سیاسی ناوخۆی تورکیا و کۆمه‌ڵگای خۆمان دانه‌نێت،ئه‌کته‌ری تر ده‌که‌ونه پێشه‌وه‌ی پلانه‌که.تا شه‌ڕ و پێکدادان به‌رده‌وام بێت،هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌چته‌ سه‌ر.له ترابۆزانه‌وه،له تۆکات و مه‌رسین و ئه‌زه‌روم وه تا ئامه‌د و باتمان و سێرت و وان، به تێپه‌ر بوونی هه‌ر ته‌رمێک شه‌پۆلی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی زۆرتر و گه‌وره‌تر ده‌بێت.هه‌ر وه‌ک چونه‌سه‌ری ڕێژه‌ی نه‌ته‌وه خوازی گه‌لی ئێمه، له ئاکامی به خاک‌سپاسردنی هه‌ر ڕۆژه‌ی ته‌رمی ڕۆڵه‌کانی چیامان لێره،له کوردستان دا.

برچسب‌ها: , , , , , , , , , ,

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

درحال اتصال به %s


%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: