ڕێکخراوی سه‌نعه‌تکار ر و پیشه‌سازانی تورکیا پێشنیاری گۆرینی ده‌ستووری ئه‌م وڵاته ده‌کات/ مەسعوود حەقیقەت فەر

تایبه‌ت: ڕێکخراوی «سه‌نعه‌تکاران و پیشه‌سازانی تورک» ناسراو به «TUSIAD» که به‌شێکی زۆر له ئابووری تورکیایی له ده‌ست دایه و شوێنی زۆری له سه‌ر ناوه‌نده‌کانی بڕیار و سیاسه‌تگوزاری ئه‌م وڵاته‌ هه‌یه، پێشنیاری کرد که یاسایی بنه‌ڕه‌تی بگۆڕێ و ده‌ستورێکی دێموکراتیک تر و سه‌ڕده‌میانه تر، بنووسرێته‌وه. «توسیاد» له ڕاپۆرتێک دا که ستراتێژی و پێشنیاره‌کانی خۆی بۆ داهاتووی تورکیا پێشنیار کردووه، باس له چاره‌سه‌ڕی کێشه‌ی کورد، که‌م کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عه‌سکه‌ر و گۆڕینی ده‌یان خاڵ له ده‌ستووری تورکیا ده‌کات.

توسیاد له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌یه که ده‌ستووری ئێستایی تورکیا له سه‌ر بنه‌مایی ڕه‌ژیمی عه‌سکه‌ری پاس کوده‌تایی ساڵی 1982 هاتۆته ئاراوه و دێموکرات نیه و پێویستی به گۆرانکاری زۆره و بۆیه‌ش 58 گۆڕانکاری بنه‌ره‌تی بۆ ده‌ستووری تازه‌ی تورکیا هێناوه‌ته به‌ر باس.

کوردی ببێته زمانی خوێندن و کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکرێ
به هۆی ئه‌وه‌ی که ساله‌هایه له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا «کێشه‌ی کورد»‌ هه‌یه و پارته سیاسیه‌کان ناتوانن له ڕێگه‌ ئه‌م ده‌ستووره‌وه به باشتی نوێنه‌رایه‌تی گه‌له‌که‌یان بکه‌ن، و به ناوی «کورد» یا هه‌ر که‌مایه‌تیه‌کی تر چالاکی سیاسی بکه‌ن. ماده‌ی 81 که ڕێگه له دانانی پارتی سیاسی به ناوی کوردستانی و هتد ده‌گرێ،به گشتی هه‌ڵبگیرێ. بۆ زمانیش، پێشنیار ده‌که‌ین که «زمانی کوردی ببێته، زمانی دووهه‌می فه‌رمی تورکیا» و لانی که‌م ئه‌م ڕێگه به خوێندکاران بدرێ که » کوردی وه‌کو ده‌رسێکی هه‌ڵبژێردراو» بخوێنن.

 

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵبگیرێ
بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عه‌سکه‌ر و سیڤیل تر کردنی ده‌ستووری تورکیا و ڕێگه‌ گرتن له بڕۆکراسی ئیداری زۆرتر ، پێویسته «ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی» که زۆربه‌یان له عه‌سکه‌ر و چه‌کداران پێکهاتوون، به گشتی هه‌ڵبگیرێ و هه‌روه‌ها «ستادی گستی هێزه چه‌کداره‌کان» که ڕێکخراوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی نیزامیه و ده‌سه‌ڵاتی یه‌کجار زۆری هه‌یه (سه‌رفه‌رمانداری گشتی ئه‌رته‌شی تورکیا) بخرێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی به‌رگری.

ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیی ڕۆڵی زۆرتر ببینێ
به ڕه‌چاو گرتنی بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و گۆڕانکاریه‌کانی ناوچه، پێویسته ئه‌رک و گرینگی زۆرتر به ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆجێیی بدرێ. به‌م مانایه که خه‌ڵکی هه‌ر ناوچه ئه‌رکی زۆرتریان پێبدرێ له ئیداره‌ی ناوچه و پارێزگایی خۆیان. (شێوازێک نیزێک له ئۆتۆنۆمی)

په‌روه‌رده‌یی دینی به زۆری نه‌بێت
به‌م هۆیه که بنه‌ماکانی لاییک بوون له تورکیا که‌وتۆته مه‌ترسی یه‌که‌م پێویستی ئه‌وه‌یه که مه‌دره‌سه‌کانی ئایینی ڕێگه‌یان لێبگیرێ که کچان وه‌ک خوێندکار وه‌رگرن

دووهه‌م ئه‌وه که ده‌رس و په‌روه‌رده دینی به زۆره‌ملی نه‌بێت و به دلخواز ئه‌م ده‌رسانه له قوتابخانه و زانکۆکان بخوێندرێن.

هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ پارله‌مان و سه‌رکۆماری بکرێته 4 ساڵ
ڕووداوه‌کانی جیهان به توندی کاریگه‌ری ده‌خه‌نه سه‌ر کۆمه‌ڵگایی ئێمه‌ش و بۆ چێکردنی سیسته‌مێکی دێموکراتیک تر پێویسته هه‌ڵبژاردن بکرێ به هه‌ر 4 ساڵ جارێک.

«سه‌دی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵگیرێ» یا «که‌م بکرێته‌وه»
له تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌ر پارتێکی سیاسی بتوانێ بچێته پارله‌مان پێویسته له سه‌تا 10ی ده‌نگه‌کانی گشتی تورکیا به ده‌ست بێنێت و به‌م شێوه به‌شێکی یه‌کجار زۆر له ده‌نگه‌کانی که‌مه نه‌ته‌وه‌کان، ژنان، لاوان و چین و توێژه‌کانی تری کۆمه‌ڵگا ده‌فه‌وتێن و یا به ناوی پارتێکی براوه حیساب ده‌کرێ.

بۆ وێنه پارته کوردیه‌کان تا ئێستا نه‌یانوانیوه که ئه‌م ڕێژه تێپه‌ر بکه‌ن و سه‌ره‌رای ئه‌وه که له کوردستان ده‌نگی یه‌که‌م و زۆرینه‌ی موتڵه‌ق به ده‌ست دێنن به هۆی که‌م چالاکی و ده‌نگی که‌میان له گشت تورکیا، ناتوانن بچنه ناو پارله‌مان و کورد ته‌مسیل بکه‌ن.

له دواترین هه‌ڵبژاردنی تورکیا له ساڵی 2002 دا له سه‌تا 46ی ده‌نگه‌کانی تورکیا به هۆی ئه‌م یاسایه یا به خۆرایی چوو یا چوو بۆ ناو سه‌ندوقه‌کانی پارتی دادو گه‌شه‌ی ئه‌ردۆغان و پارتی کۆماری گه‌لی ده‌نیز بایکاڵ.

بۆ وێنه پارتی گه‌لی دێموکراسی له کوردستان ئه‌گه‌ر مه‌رجی له سه‌تا 10ی هه‌ڵبژاردن نه‌با لانی که‌م به 30 تا 60 پارله‌مانتار ده‌ڕۆیشته پارله‌مان.

 توسیاد خوازیاری لابردنی ئه‌م مه‌رجه‌یه و لانی که‌م بۆ ساز نه‌بوونی کێشه و دێموکراتیک تر بوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌گ‌حر ئه‌م مه‌رجه لاش نه‌بردرێ بکرێته له سه‌تا 4 یا 5.

هه‌روه‌ها توسیاد پێشنیار ده‌کات که «دادگایی سه‌ربازی هه‌ڵبگیرێ»، «یاسایی هه‌ڵبژاردن بگۆڕێ»، «ڕۆڵی عه‌سکه‌ر که‌م بکرێته‌وه»، «یه‌م خاڵانه‌ی که ئازادی ڕاده‌ربرین ئاسته‌نگ ده‌که‌ن، لاببردرێن» و هتد.

برچسب‌ها: , , , , , ,

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

درحال اتصال به %s


%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: