پاش ئه‌وه‌ێ كه حكومه‌تی فه‌ره‌نسا بڕیاری دا له په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته یاسایه‌ك ده‌ربكات كه تێیدا وێڕای به فه‌رمی ناسینی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نیه‌كان له سه‌ره‌تایی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به ده‌ستی ئیمپڕاتۆری عوسمانی، كه‌سانێك كه ئه‌م ڕووداوه مێژوئیه ئینكار بكه‌ن سزا بدرێن. ژینۆسایدی ئه‌رمه‌نیه‌كان له لایه‌ن توركیاوه ئینكار ده‌كرێ و به ناڕاست ده‌زاندرێ و حكومه‌تی ئه‌م وڵاته له‌م بڕوایه‌دایه كه ئاماری كوژراوه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نیه‌كان ته‌نیا ده‌گاته 100 تا 200 هه‌زاركه‌س و ئه‌ویش له كاتی شه‌ڕی ناوخۆیی دابووه نه كوشتاری و قه‌تڵوعامی سیاستهماتیك كه ناوی ژینۆسایدی لێ‌بندرێ.
ئه‌مه له كاتێك دایه كه ئه‌ورووپا و به تایبه‌ت فه‌ره‌نسا به توندی داكۆكی له ئه‌رمه‌نیه‌كان و ژینوسایدیان له لایه‌ن توركیاوه ده‌كات و خوازیاری به فه‌رمی ناسین و له‌هه‌مان كات دا داوای لێبوردنی حكومه‌تی ئه‌م وڵاته له گه‌لی ئه‌رمه‌نی ده‌كات و له لایه‌كی تره‌وه خوازیاری كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانی گومروكیه توركیا به ڕووی ئه‌رمه‌نستانه.
پارله‌مانی فه‌ره‌نساش له ڕۆژانی داهاتوو دا له په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه یاسایه‌ك ده‌دات كه به ناڕاست زانینی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژیه به پاره و زیندان سزا بدرێن.
عه‌بدولڵا گوڵ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له‌م پێوه‌ندیه‌دا رایگه‌یاند: سیاسه‌تمه‌دارانى فه‌ره‌نسا مافى ئه‌وه‌یان نییه سه‌باره‌ت به رووداوه مێژوویه‌كانى توركیا بڕیار بده‌ن و پێویسته به زووترێن كات پێشنیارى ئه‌و یاسایه له په‌رله‌مانى فه‌ره‌نسا بكشێنرێته‌وه.
گول له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه توركیا چاو به په‌یوه‌ندییه‌كانى له گه‌ڵ فه‌ره‌نسا ده‌خشێنێته‌وه ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و یاسایه له په‌رله‌مانى فه‌ره‌نسا په‌سه‌ند بكرێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌نجوومه‌نى گشتى فه‌رنسا له دوانزه‌ى ئه‌م مانگه یاسایه‌ك په‌سه‌ند بكات كه تێیدا داواى سه‌پاندنى سزاى 45 هه‌زار یۆرۆ ده‌كرێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى نكۆڵى له قه‌تلوعامى ئه‌رمه‌نه‌كان له سه‌رده‌مى ده‌وڵه‌تى عوسمانى ده‌كه‌ن.
هه‌ر وه‌ها ژاک شیراك سه‌ركۆماری فهرهساش له کاتی سه‌ردانی دوو هه‌فته پێشی بۆ ئه‌رمه‌نستان وتی كه پێویسته توركیا دان بهكۆمهڵكوژیهكانى ئه‌رمه‌نیه‌كان دابنێ.
له میانه‌ی ئه‌م سهڕدانهی دا و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له سه‌ر بینای یادبوودی قوربانیانی ژینۆسایدی ئه‌رمه‌نیه‌كان له ئه‌رمه‌نستان، ژاك شیراك سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کردبوو که توركیا پێوسته دان بنێ به كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ئه‌رمه‌نیه‌کان له ساڵه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م له لایه‌ن ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانییه‌وه، و ناوبراو دان پێدانانی به‌م واقیعه مێژووئیهی به به‌رز بوونی پرێستیژی تورکیا وه‌سف کردبوو.
له حاڵێک دا که كۆمسیۆنی ئه‌وروپا تا دوو مانگی تر راپۆرتێك پێشكه‌ش به‌یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی توركیا له‌و یه‌كێتیه‌دا، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ یه‌كه‌مجار داوای له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نقه‌ره كرد دان به ژینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كاندا بنێین .
ژاک شیراك سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌رمه‌نستان دا له‌وتارێكدا له به‌رده‌م مۆنۆمێنتی قوربانیه‌كانی ئه‌رمه‌ن داوای له توركیا كرد دانبنێت به قه‌تڵوعام كردنی ئه‌رمه‌نه‌كان به‌رله‌وه‌ی له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ئه‌ندام وه‌ربگیرێت.
شایانی باسه که په‌رله‌مانی فه‌ره‌نساش ساڵی پێش گه‌ڵاڵه یاسایه‌کی ئاماده کرد که به پێی ئه‌م یاسایه هه‌ر که‌س له‌م وڵاته ژینۆسایدی ئه‌رمه‌نیه‌کان ئینکار بکات سزا ده‌درێت. ئه‌م قه‌راره ساڵی پێش به هۆی گووشار و هه‌ڕه‌سه‌کانی تورکیا ئه‌رێ نه‌کرا به‌ڵام له‌م ڕۆژانه و هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌ردانی شیراک بۆ ئێره‌وان ئه‌م یاسایه خه‌ریکه له په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا، وتووێژی له سه‌ر ده‌کرێ.
نیكۆلاس ساركۆزییش، ئه‌وه دوو هه‌فته یه باس له‌وه ده‌كات كه ئێمه ناخوازین توركیا ببێته ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌ورووپا و و باشتره كه ئه‌م وڵاته وه‌كو شهریئك و هاوپه‌یمانێكی تیجاری مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ.
ساركۆزی ده‌ڵێ كه به هاتنی توركیا بۆ ناو یه‌كێتی ئه‌ورووپا، نیزێك به 100 میلیۆن موسوڵمان ده‌ڕژێته ناو ئه‌ورووپا و كێشه‌مان بۆ په‌یدا ده‌بێ. هه‌روه‌ها ئێمه چۆن ده‌توانین به مناڵه‌كانمان بڵێین كه سنووره‌كانی ئه‌ورووپا تا ئێران، سوریا و عێراق درێژه‌ی هه‌یه؟
ساركۆزی له‌م بڕوایه‌دایه كه به هاتنی توركیا بۆ ناو یه‌كێتی ئه‌ورووپا، كێشه‌ی كوردیش ده‌بێته كێشه‌ی ئه‌ورووپا كه ئه‌وه شتێك نیه ئێمه بتوانین قه‌بووڵی بكه‌ین.
ئه‌م لێدوانانه‌ی به‌رپرسانی فه‌ره‌نسی و كرده‌وه‌ی پارله‌مان بۆ په‌سه‌ند كردنی پڕۆژه‌یاسایی ئاماژه بۆكراو، قه‌یرانێكی دیپلۆماتیكی له نێوان توركیا و فه‌ره‌نسا و بگره له نوێان توركیا و یه‌كێتی ئه‌ورووپاش ده‌سپێكردووه.
توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م بڕیاره له پارله‌مانی فه‌ره‌نسا پهشهند بكرێت، ئه‌وانێش یاسایه‌ك پهشهند ده‌كه‌ن كه قه‌تڵوعامی سه‌ده‌ێ بیسته‌می فه‌ره‌نسا له ئه‌لجه‌زایر وه‌كو ژینۆساید له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و نكۆڵی كردن له‌م یاسایه‌ش به زیندان و پاره جه‌زا ده‌ده‌ن.
هه‌ر له دواترین گۆڕانكاری له پێوه‌ندیه‌كانی نێوان دوو وڵات دا، توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆت كردنی كه‌لوپه‌لی فه‌ره‌نسا ده‌كات، ژۆری پیشه‌سازی ئه‌نقه‌ره داوای بایكۆت كردنی سه‌رجه‌م كۆمپانیا و كه‌لوپه‌له بازرگانیه‌كانی فه‌ره‌نسا ده‌كات له توركیا، ئهگهربێتو په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته یاسای تایبه‌ت به‌قه‌تڵوعامی ئه‌رمه‌نه‌كان په‌سند بكات.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ژوری پیشه سازی ئه‌نقه‌ره داوای كردوه خه‌ڵكی توركیا هانبدرێن بۆ ئه‌وه‌ی بۆماوه‌یه‌ك كه‌لوپه‌لی كۆمپانیایه‌كی فه‌ره‌نسا به‌كارنه‌هێنن. ئه‌و هه‌نگاوه‌ی توركیا دوای لێدوانه‌كه‌ی (عهبدوڵاگول) وه‌زیری ده‌ره‌وه دێت كه هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاگرتنی په‌یوه‌ندییه بازرگانیه‌كانی كردبو له حكومه‌تی پاریس ئه‌گه‌ر بێتوو په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا یاسای تایبه‌ت به قه‌تڵوعامی ئه‌رمه‌نه‌كان په‌سه‌ند بكات.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه زۆربه‌ی ڕۆشنبیران و نووسه‌رانی تورك بۆ وێنه ئۆڕهان پامووكی نووسه‌ر، كۆمه‌ڵكوژی ئهڕمهنی و كورده‌كان له سه‌ڕه‌تایی سههێ بیسته‌م دا قه‌بووڵ ده‌كات و ده‌ڵێ دۆكمێنتی مێژووی گرینگ سه‌باره‌ت به‌م كۆمه‌ڵكوژیه هه‌یه. ده‌گوترێ كه له ساڵه‌كانی سه‌ره‌تایی سه‌ده‌ی بیسته‌م دا2 تا 3 میلیۆن ئه‌رمه‌نی و هه‌زاران كورد، به ده‌ستی ئیمپڕاتۆریه‌تی عوسمانی كۆمه‌ڵكوژ كراون.
برچسبها: قتل و عام ارمنی ها, مەسعوود حەقیقەت فەر, مسعود حقیقت فر, نسل‌کشی ارامنه, ژنوساید ارامنه, ژینۆسایدی ئەرمەنیەکان
پاسخی بگذارید