مانشێت نیوز، تایبه‌ت: «هرانت دینک» هاوڵاتی به ره‌چه‌ڵه‌ک ئه‌رمه‌نی له ساڵی 1954 له شاری «مه‌ڵاتیه» له باکووری کوردستان له دایک بوو. ناوبراو رۆژنامه‌وان و نووسه‌رێکی ناڕازی ئه‌رمه‌نی بوو که به‌رده‌وام جه‌ختی له‌سه‌ر «تورک نه‌بوون» و «ئه‌رمه‌نی بوون»ی ده‌کرده‌وه و له هه‌ما کات دا خۆی به هاوڵاتیه‌کی «تورکیا ده‌زانی».
«هرانت دینک»ی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئه‌رمه‌نی له ساڵی 2003 دا به هۆی وتنه‌وه‌ی ئه‌م دێڕانه‌ی سه‌ره‌وه، به تۆمه‌تی سووکایه‌تی کردن به «تورکایه‌تی»، سێ ساڵ بوو که دادگایی ده‌کرا.
ناوبراو یه‌کێک له‌م ڕۆژنامه‌وانه بوێرانه‌بوو که به باوه‌ڕ و دلنیایه‌وه پێداگری له‌سه‌ر مافه‌کانی خۆی و نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌کرد و سه‌ره‌رایی ساڵه‌ها هه‌ڕه‌شه و گووشاری کاربه‌ده‌ستانی تورک، لایه‌نه فاشیته‌کان و که‌ماڵیسته‌کان، درێژه‌ی به چالاکیه‌کانی ده‌دا.
هرانت دینک جارێکی تر له ساڵی 2005 به دیسان به تۆمه‌تی «سووکایه‌تی کردن به تورکایه‌تی» له ئه‌سته‌نبول دادگایی کرا و پاش هێرش و هه‌ڕه‌شه و گووشارێکی زۆر سه‌ره‌نجام ته‌نیا به‌م هۆیه که «جه‌خت له سه‌ر ئه‌نجامی کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمه‌نی» به ده‌ستی تورکانی عوسمانی ده‌کرده‌وه» به 6 مانگ زیندانی هه‌ڵپه‌سێردراو مه‌حکووم کرا.
«دینک» به هۆی ئه‌م هه‌ڵوێسته بوێرانه‌ی به‌رده‌وام له لایه‌نی دونیایی ده‌ره‌وه‌ش پێشوازی له وته‌کانی ده‌کرا و هه‌ر به‌م هۆیه‌ش تا ئێستا چه‌ند خه‌ڵاتی ئازادی ڕاده‌ربڕینی جیهانی پێ به‌خشرابوو.
له دواترین جار دا. ناوبراو له‌گه‌ل خاتوو «ڕۆیا تلوعی» ژنه ڕۆژنامه‌وانی تێکۆشه‌ری کورد، خه‌ڵاتی «ئازادی بیروڕایی» وه‌رگرت و له‌م دوایانه دا به نیاز بوو که «بۆ پێداچوونه‌وه به سه‌ر حوکمی 6 مانگ زیندان»ی دا دۆسیه‌که‌ی بباته «دادگایی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا».
ناوبراو خاوه‌ن و سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌یه‌کی «ئه‌رمه‌نی -تورکی» زمان به ناویئ «ئاگۆس» بوو و له دواترین ژماره‌ی دا له نووسراوه‌یه‌ک، وێڕای ئاماژه به خۆشه‌ویستی وڵاته‌که‌ی، ڕایگه‌یاندبوو که سه‌ره‌ڕایی هه‌ڕه‌شه و ته‌هدیدی زۆر، تورکیا به‌جێناهێڵێ، تا ئه‌و کاته‌ی نه‌سه‌لمێنێ که «سووکایه‌تی به تورکایه‌تی» نه‌کردووه.
«هرانت دینک» پاش گه‌یشتنی ده‌یان مه‌یل ونامه و ته‌له‌فۆنی هه‌ڕه‌شه ئامێز، داوایی لێکۆڵینه‌وه و پاراستنی ئاسایشی گیانی له پۆلیسی تورکیا کردبوو، به‌ڵام سه‌ره‌نجام ، ئه‌مڕۆ کاتژمێر 3ی ئێواره به کاتی ئه‌سته‌نبوڵ ، به ده‌ستی که‌سێک که مه‌زه‌نده ده‌کرێ 18 تا 20 ساڵانه بێت به 3 گوڵه، له‌به‌ر ده‌رگایی ڕۆژنامه‌که‌ی تیرۆر کرا و تورکیا و جیهانی توشی شۆکێکی مه‌زن کرد.
برچسبها: قتل عام کردها, مەسعوود حەقیقەت فەر, مسعود حقیقت فر, ناسیونالیسم ترک\, هرانت دینک, ژنوساید ارامنه, کمالیسم, ترور هرانت دینک, ترکها, روزنامه نگار ارمنی
21/01/2012 در 11:32 |
http://masoudmanaf.wordpress.com/2012/01/20/868