کورده‌کان له‌ ئێران گرووپێکی رێفۆرمیان دامه‌زراند

به‌هائه‌دین ئه‌ده‌ب، نوێنه‌ری پێشووی په‌رله‌مان که‌ ڕێبه‌رایه‌تی گرووپه‌که‌ ده‌کا، له‌ ڕاگه‌یاندنێک له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌دا کوتی: «ژماره‌یه‌کی مه‌زنی چالاکان و ڕێکخراوه‌کانی پێشڕه‌وی کورد له‌ به‌ره‌یه‌کی بێلایه‌ندا تێکه‌ڵبه‌یه‌کبوون هه‌تا به‌ شێوه‌یه‌کی ئاشتیخوازانه‌، ئه‌و مافانه‌ی که‌ له‌مێژه‌ نکۆڵیان لێکراوه‌، داوابکه‌ن.»ئه‌ده‌ب هه‌روه‌ها کوتی یه‌کێک له‌ ئامانجه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و گرووپ ئه‌وه‌یه‌ که‌ «سرنجی کوردان بۆ مافه‌کانیان ڕابکێشرێ و، یارمه‌تیده‌ریان بێ بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی لێوه‌شاوه‌ی شاره‌دارییه‌کان و په‌رله‌مان که‌، ته‌نیا شێوه‌یه‌که‌ مرۆڤ ده‌توانێ ده‌ستی به‌ ده‌سه‌ڵات ڕابگا و کارتێکه‌ری له‌سه‌ر هه‌بێ.»

به‌ گوێره‌ی AFP، ئه‌ده‌ب، که‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌زاران کاندیدای دیکه‌ بۆ خۆ کاندید کردن له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ ساڵی 2004 دا، په‌سه‌ندنه‌کران، ته‌ئیدی کرد که‌ ئه‌و گرووپه‌ نزیک به‌ 3000 لایه‌نگری بۆ لای خۆی ڕاکێشاوه‌. ئه‌و، هه‌روه‌ها جه‌ختی کرده‌ سه‌ر ئه‌وه‌ که‌، ئه‌و به‌ره‌یه‌ حیزبێکی ڕه‌سمیی و ڕێکخراوه‌ نییه‌ که‌ نیازی به‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی ڕه‌سمی له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌ بکا و، ئه‌ندامی پتر وه‌ربگرێ.چالاکی وه‌ک شیرن عیبادی وه‌رگرێ خه‌ڵاتی نۆبێلیش، هه‌ر سکاڵای کردووه‌ که‌ وه‌زاڕه‌تی ناوخۆ که‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌و چه‌شنه‌ ده‌دا، به‌ری به‌ گرووپی دیکه‌ گرتووه‌ که‌ له‌ ڕێکخراواندا چالاک بن.

ئه‌ده‌ب کوتی: ”کورده‌کان له‌ ئاست مه‌سه‌له‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌مه‌ڕ خۆیانه‌وه‌ ده‌درێ زۆر که‌م هه‌یه‌ قسه‌ی لێبکه‌ن و، ئه‌و مافانه‌ی له‌ قانوونی بنه‌ڕه‌تیدا هاتوون، نکۆڵیان لێده‌کردرێ.» ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ ڕێژه‌ی به‌رزی بێکاری و گیرۆده‌کانی ماده‌بێهۆشکه‌ره‌کان له‌ ئوستانه‌ کوردنشینه‌کان و، هه‌روه‌ها ئه‌و له‌مپه‌رانه‌ی دژی چاپه‌مه‌نیی کوردی هه‌ن‌، کرد.

کورده‌کان یه‌کێک له‌ گرووپه‌ ئێتنیکییه‌کانی مه‌زنن له‌ ئێران. پتر له‌ شه‌ش ملیۆن کورد له‌ ڕۆژئاوای ئێران (ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان) ده‌ژین و، ئه‌و به‌شه‌ کوردنشینانه‌ یه‌کێک له‌ په‌ره‌نه‌گرتووترین به‌شن له‌ ئێراندا.به‌ گۆێره‌ی AFP ئه‌ده‌ب کوتی که‌ ئه‌و به‌ره‌یه‌ داوای جیابوونه‌وه‌ ناکا. ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ گرووپه‌ کورده‌کانی ئۆپۆزیسون که‌، داوای ئۆتۆنۆمی و مافی چاره‌نووس له‌ ناوچه‌یه‌کی زۆربه‌ی کوردنشینه‌ ده‌که‌ن، جیاوازی هه‌یه‌.
ئه‌و کوتی: ئێمه‌ پێ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ داده‌گرین که‌ له‌ چوارچێوه‌ی قانوونیدا کار بکه‌ین و له‌ توندوتیژی خۆبپارێزین. هه‌روه‌ها له‌ قسه‌کانیدا کوتی که‌، ئه‌و کێشه‌کێشه‌ی له‌ نێوان ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵک له‌ مانگی ئه‌گۆستی 2005دا‌ لانیکه‌م له‌ دوو ئوستانی خاوه‌ن زۆرینه‌ی کوردنشیندا قه‌وما، بڕیاره‌که‌ی‌ وه‌پێشدا.له‌و ساڵانه‌ی دواییدا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ کوردکانی چالاک و ڕۆژنامه‌وانان، ده‌ستگیر و زیندانی کراون و، وه‌ک ئاکامی ئه‌و ململانێیه‌ی دوایی، زۆرێک له‌وان به‌ زیندانی دوور و درێژ سزادراون.ژماره‌یه‌کی مه‌زن له‌ کورده‌کان له‌ کاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆمار له‌ ساڵانی 1999 و 2001دا، ده‌نگیان به‌ محه‌مه‌د خاته‌می «رێفورمخواز» دا.به‌ گوێره‌ی ئه‌ده‌ب «ده‌وڵه‌ت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ داخوازییه‌کانی کوردان به‌ شێوه‌یه‌کی تێر و ته‌سه‌ل کاری نه‌کرد و، ئه‌وان ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌وه‌ نیشاندا که‌ له‌ دوایین هه‌ڵبژاردندا به‌شداری نه‌که‌ن.»

ئه‌و هیواداره‌ که‌ ده‌وڵه‌وت ئه‌و گرووپه‌ نوێیه‌ وه‌ک ئاشتیخواز بسه‌لمێنێ و، تێنه‌کۆشێ له‌ ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ریی ئه‌منییه‌تی له‌ ناوچه‌که‌، که‌لێنه‌که‌ به‌رین بکاته‌وه‌. ئه‌وه‌ له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌ده‌به‌وه‌ «ئه‌و بۆ ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵک گران ته‌واو ده‌بێ. مرۆڤ ناتوانێ وڵاتێک به‌یه‌که‌وه‌ به‌توبزی ڕابگرێ. ئه‌گه‌ر ئازادی و یه‌کسانی هه‌بێ، بزووتنه‌وه‌ی جوداییخوازی له‌نێوده‌چێ.»له‌و حیزبانه‌ی که‌ له‌ ئێراندا قه‌ده‌خه‌کراون، کۆمه‌ڵه‌ و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی تێدایه‌ که‌ پێگه‌کانیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ به‌ڵام، لایه‌نگرانی خۆیان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان (ئێران)دا هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: AFP ـ ‏05‏/01‏/2006 ماڵپه‌ڕی www.ekurd.net

وه‌رگێڕان له‌ ئینگلیسییه‌وه‌: قاسم ڕه‌یانی ghasem98@hotmail.com

سەرچاوە: ڕەخنە

برچسب‌ها: , , ,

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

درحال اتصال به %s


%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: