ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی شاڵاوی تیرۆری کۆماری ئیسلامی

ماوه‌یه‌ک بوو که ‌باڵی تیرۆری کۆماری ئیسلامی سێبه‌ری له‌سه‌ر دونیای ده‌ره‌وه ‌هه‌ڵگرتبوو، یان لانیکه‌م بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی به‌هۆی فشاری ده‌ره‌کی و گه‌مه‌ی ڕێفۆرمخوازی ناوخۆ له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کان تێکۆشانی تۆقێنه‌ر و قێزه‌ونی تیرۆری ڕاگرتبوو و له‌م لاشه‌وه ‌له‌ناوخۆدا (قه‌تڵه‌ زه‌نجیره‌یه‌کان) ده‌ستی پێکردبوو. به‌ڵام پاش هاتنه‌سه‌ر کاری کابینه‌ی تازه ‌و به‌سه‌ر په‌ره‌ستی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی پاسدار و به‌رپرسی سه‌رووی باڵی تیرۆری ده‌ره‌وه‌ی سنووری قودس و بکوژی ڕێبه‌ڕانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، شاڵاوی تیرۆر ده‌ستی پێ کرده‌وه. پاڵاوتنی ڕێزه‌کانی ناوخۆی ناڕازیانی سپایی پاسداران وه‌کو ده‌نگۆی ئه‌گه‌ری به‌ردانه‌وه‌ی فرۆکه‌که‌ی هه‌ڵگری به‌رپرسانی مه‌زنی سپا له‌ورمێ پاش نووسینی نامه ‌گله‌یی ئامێزه‌که‌یان بۆ خامنه‌ئی، سه‌باره‌ت به‌تاکڕه‌وییه‌کانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد پاش گه‌یشتنی به‌ده‌سه‌ڵات، سه‌رکوتی خوێناوی سه‌رهه‌ڵدانی یه‌ک مانگ و نیوه‌ی جه‌ماوه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پاش کوشتنی ناجوامێرانه‌ی شوانه‌ی سه‌ید قادری له‌ مه‌هاباد و ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری جیهان، ناردنه‌وه‌ی دوباره‌ی جوخه‌کانی تیرۆر به‌باشووری کوردستان بۆ زه‌ربه‌ له‌ ئۆپۆزیسیۆنی کورد، نموونه‌گه‌لێکی به‌رچاون له‌ڕووی دزێو و پیسی ئه‌م ڕه‌ژیمه‌ دیکتاتۆریه.

 

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌کانی گه‌یشتوو له‌ سه‌رچاوه‌گه‌لی باوه‌ڕپێکراوه‌وه‌ له‌شاری وان، گیانی په‌نابه‌رانی کوردی دانیشتوی ئه‌م شاره‌ش له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامیه‌وه‌که‌وتۆته‌مه‌ترسی.شاری وان له‌باکوری کوردستان به‌تایبه‌تی و تورکیا به‌گشتی به‌هۆی هه‌بوونی نوسینگه‌ی کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران واته‌unhcr . بۆته‌شوێنی نیشته‌جێبوونی کاتی کۆمه‌ڵێکی زۆر له‌په‌نابه‌رانی کوردی ڕاکردوویی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.ساڵه‌هایه‌که‌کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌وه‌ڵ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی پاش ڕاکردن ئه‌م شاره‌یه. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌زۆر جار ده‌ستی تاوان و تیرۆری کۆماری ئیسلامی له‌و په‌ڕی سنوره‌کانیشه‌وهژه‌هری خوێناوی له‌سه‌ر له‌شی په‌نابه‌ران ڕشتووه.ئه‌م ڕه‌ژیمه‌که‌هیچ ڕێزێکی بۆ یاساکانی نێو نه‌ته‌وه‌یی نیه‌و نه‌بووه‌به‌ڵکو به‌ده‌یان و سه‌دان جار ده‌نگی نه‌یارانی هه‌ر به‌تیرۆر له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانه‌وه‌کپ کردووه.

له‌م نێوه‌ش دا په‌نابه‌رانی کوردی وان به‌تایبه‌تی و تورکیا به‌گشتی به‌هۆی نزیک بوونیان به‌سنووره‌کانه‌وه ‌هه‌میشه‌گیانیان له‌مه‌ترسی تیرۆر و ڕفاندن دابووه. له‌لایه‌کی تریشه‌وه ‌پێوه‌ندی گه‌رمو گوڕی حکومه‌ته‌کانی تورکیا و ئێران و هاوده‌نگی ده‌زگاکانی سه‌رکوت و هه‌واڵگری دژ به‌گه‌لی کورد بۆته‌ هۆی موعامه‌له‌گه‌لێکی شاراوه‌ و ترسهێنه‌ر. کارتی گه‌ریلا به‌رانبه‌ر به‌په‌نابه‌ری کوردی چالاک هۆیه‌کی سه‌ره‌کی و ئیجابی بووه ‌ده‌ مه‌ترسی خستنه‌ نێو په‌نابه‌ران له‌م وڵاته. که‌متر که‌سێک هه‌یه ‌که ‌کاره‌ساتی ته‌حویل دانه‌وه‌ی که‌ریم توژه‌ڵه‌یی له ‌لایه‌ن تورکیاوه ‌به ‌ئێران به‌رانبه‌ر به‌گه‌ریلای په‌که‌که ‌و پاشان ئیعدامی ئه‌م له‌بیر به‌رێته‌وه. ئه‌ویش دروست له‌کاتێکدا که ‌گه‌مه‌ی ڕێفۆرمخوازی ئێران گوێی دونیای که‌ڕ کردبوو.

له‌هاوینی ئه‌م ساڵدا پاش ڕاپه‌ڕینه‌کانی شێرانه‌ی گه‌لی کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و سه‌رکوتی خوێناوی خه‌ڵک له ‌ناوخۆی وڵات ته‌واوی ڕێکخراوه ‌به‌شه‌ردۆسته‌کانی دونیا وه‌خۆ خست. ڕێکخراوه‌ی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، وه‌زاره‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و زۆر وڵاتی تر و کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئه‌وروپا، کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و سه‌دان سازمان و پارتی سیاسی ناڕه‌زایه‌تی و ڕقی خۆیان له‌م سه‌رکوته‌ ده‌ڕبڕی .

له‌ونێوه‌دا ‌په‌نابه‌رانی کوردی دانیشتووی شاری وان سه‌ره‌رای ئه‌م دۆخه ‌ئاسته‌مه‌ی که ‌تێیدان و هه‌ر ده‌م له‌مه‌ترسی تیرۆر و ڕفاندن و ته‌حویل درانه‌وه ‌به‌ئێران دان، دیسانیش نه‌یانتوانی بێده‌نگ له‌ڕۆژی 08، 08، 2005 واته‌17 ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵدا له‌خۆپێشاندانێکی نایاساییدا له‌به‌ر ده‌م نووسینگه‌ی UNHCR له‌یه‌کدی کۆبوونه‌وه‌و ڕق و توڕه‌یی خۆیان له‌م کرده‌وه‌ی ڕه‌ژیمی ئێران ده‌ڕبڕی.
پاش ئه‌م خۆپێشاندانه‌ هه‌م حکومه‌تی تورکیا و هه‌م حکومه‌تی ئێران که‌ به‌هیچ شێوه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌م خۆپێشاندانه‌یان نه‌ده‌کرد، تێک وه‌ڕوژان و ده‌ستیان به‌جموجۆڵ کرد. له‌م ڕاستایه‌دا حکومه‌تی تورکیا بۆ هه‌وه‌ڵ قۆناخ ده‌ستی به‌ڕاگوێستن و نه‌قڵ کردنی په‌نابه‌رانی کوردی ناسراو به‌»شومالی عێراق»ی کرد. له‌ڕێژه‌ی ئه‌وانی تریشی که‌م کرده‌وه.
حکومه‌تی ئێرانیش ده‌ستی به‌3 کرده‌وه‌ کرد. له ‌قۆناخی هه‌وه‌ڵ زۆربه‌ی چالاکانی سیاسی په‌نابه‌ر له‌م شاره‌و شاره‌کانی تر به‌ته‌له‌فۆن و مایل به ‌ڕوونی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییه‌وه ‌هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ و تیرۆر و ڕفاندنیان لێکردرا. که‌سانێک وه‌کو موحه‌ممه‌د ف- مه‌سعود ح. ف- خالد -ک و ئه‌بوبه‌کر ا- و … به‌ئاشکرایی هه‌ڕه‌شه‌یان لێکرا و گوشاری زۆریان خرایه‌سه‌ر و به‌وه ‌تۆمه‌تبار کران که‌ ده‌ستیان هه‌بووه ‌ده ‌سه‌رهه‌ڵدان و ئاژاوه‌گێری دا.

له‌قۆناخی دووه‌م به‌رێز عه‌لی جه‌وانمه‌ردی که ‌په‌نابه‌ره‌و له‌لایه‌کی تره‌وه‌ هه‌واڵنێری رادیۆ فه‌ردایه ‌هه‌ڕه‌شه‌ی لێکرا و مه‌یله‌کانی هه‌ک کران و … له‌ قۆناخی سێهه‌مدا ئه‌میر فه‌رشاد ئیبراهیمی‌، ئه‌ندامی‌ چالاكیی‌ «فیدراسیۆنی‌ خوێندكارانی‌ ئێرانیی‌ لایه‌نگری‌ ئاشتی ‌و مافه‌كانی‌ مرۆڤـ» كه‌بۆ داكۆكی‌كردن له‌تێزی‌ دوكتوراكه‌ی‌ گه‌ڕابۆوه ‌توركیه‌، ئێواره‌ی‌ رۆژی‌ 29ی‌ دیسامبری‌ 2005 له‌كاتێك دا له‌سه‌ر بانگهێشتی‌ به‌شی‌ هه‌واڵی‌ تلۆیزیۆنی‌ «TRT» له ‌پانێلێكی‌ تلۆیزیۆنی‌دا سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌ری‌ هێرشی‌ ئامریكا بۆ سه‌ر ئێران ‌و سیاسه‌ته ‌دوژمنكارانه‌كه‌ی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئه‌حمه‌دی‌نژاد، به‌شدار بوو، چه‌ند كه‌سێكی‌ نه‌ناسراوه‌وه ‌شوێنی‌ نیشته‌جێ‌بوونیان پشكنیوه ‌و دزییان لێ‌ كردووه‌.

به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ئه‌و كه‌سانه‌ ته‌نیا به‌ڵگه‌كان ‌و كامپیۆتێری‌ ناوبراویان له‌گه‌ڵ‌ خۆیاندا بردووه ‌و له‌پاش ئه‌وه‌ش ده‌زگای‌ بیستنیان له‌و شوێنه‌ داناوه‌ كه ‌له‌لایه‌ن پۆلیسی‌ ئانكاراوه‌ دۆزراوه‌ته‌وه ‌و هه‌روه‌ها پێشتریش له ‌رێگه‌ی‌ پێوه‌ندیی‌ ته‌له‌فوونی‌یه‌وه ‌هه‌ڕه‌شه‌یان لێ‌ كردووه ‌كه‌ده‌یبه‌نه‌وه ‌بۆ وڵاتی‌ ئێران، بێ‌ئه‌ملاو ئه‌ولا ئه‌مه‌ كرده‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌یه ‌كه ‌له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێرانه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌.

ئه‌م هه‌ڕه‌شانه ‌تا ڕاده‌یه‌ک به‌رده‌وام بوونه ‌که ‌ته‌نانه‌ت له‌شاری وان له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هێزه‌کانی ئینتزامی و سیخوڕی ڕه‌ژیم به‌بێ شه‌رمی زۆره‌وه ‌و به‌ئاشکرایی و به ‌ئاسایی هاتوچۆی شاری وان ده‌که‌ن و حزوری خۆیان به‌ هه‌ڕه‌شه‌وه ‌ده‌سه‌لمێنن. هه‌تا په‌نابه‌رێکی کورد به‌ ناوی خالید ک. ده‌سته‌ویه‌خه ‌ڕوده‌ڕو هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆری له‌ ده‌رفه‌تێکی گونجاودا لێ کرا. ئه‌وه ‌له‌حاڵێک دایه ‌که ‌تورکیا به‌ڕوونی له‌و کارانه ‌ئاگادارن و ته‌نیا جواب و ڕێگه‌چاره‌یان ناردن و ڕاگواستنی په‌نابه‌ره ‌له‌م شاره ‌بۆ شارێکی تر. واته‌فارس وته‌نی له‌قوڵکه‌وه ‌ده‌ردێنێته‌وه ‌و ده‌تخاته ‌ناو چاڵه‌وه. ئه‌وه ‌له‌حاڵێک دایه ‌که ‌تورکیا هه‌م ئه‌خلاقه‌ن و هه‌م به‌پیی یاسا نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان ئه‌رکی پاراستنی ئێمه‌ی په‌نابه‌ری له‌ئه‌ستۆیه.

ێستاش به‌داخه‌وه‌ په‌نابه‌رانی کوردی شاری وان و تورکیا به‌گشتی له‌مه‌ترسییه‌کی هه‌ره‌ مه‌زن دان و زۆربه‌ی هه‌ره ‌زۆریان به‌هۆی حاشار دانی خۆیان له ‌ماڵه‌کانیان تووشی نه‌خۆشی و کێشه‌ی ده‌روونی و ترس بوونه. هه‌ر بۆیه ‌له ‌سه‌رجه‌م رێكخراوه ‌چالاكه‌كانی‌ بورای‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤـ داوای‌ سه‌رنجی‌ زیاتر له‌ پێشوو به‌نیسبه‌ت گیانی‌ په‌نابه‌رانی کورد ‌و دژبه‌رانی‌ سیاسیی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران له‌وڵاتی‌ توركیه‌دا ده‌كه‌ین. وه‌بیر دێنینه‌وه‌ كه ‌زیاتر له ‌پازده‌هه‌زار په‌ناخوازی‌ سیاسیی‌ ئێرانی‌ هه‌نووكه‌ نیشته‌جێی‌ توركیه‌ن كه ‌زۆربه‌یان له‌ بارودۆخێكی‌ زۆر ترسێنه‌رو نائه‌منی‌ به‌ربڵاودان.

 

برچسب‌ها: , , , , ,

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

درحال اتصال به %s


%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: