دیسانیش دیداری ئاسایی هه‌فتانه‌ی ئۆجه‌لان و پارێزه‌رانی ئاسته‌نگ کرا
مانشێت نیوز، باکووری کوردستان: به گوێره‌ی هه‌واڵێکی ئاژانسی فورات، دیداری ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ئۆجه‌لان و پارێزه‌رانی به بیانووی هه‌میشه‌ی ناله‌باری که‌ش و هه‌وا، ئاسته‌نگ کرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه که ڕۆژی دیداری ئاسایی هه‌فتانه‌ی ئۆجه‌لان و پارێزه‌رانێتی، ئیبڕاهیم بیلمه‌ز، ئاسیا ئولکه‌ر و سولۆیمان کایا پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان و مه‌مه‌د ئۆجه‌لانی برایی سه‌ر له‌به‌یانی چوونه گه‌ملیکی بورسا که‌چی وه‌کو هه‌میشه پێیان راگه‌یێندرا که که‌ش و هه‌وا ناله‌باره و به‌م شێوه دیداری ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش ئاسته‌نگ کرا.
پاپا له توركیا درێژه به دیداره‌کانی ده‌دات
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: پاپا بـێـنێـدیـكتی 16م که دوێنێ سێشه‌ممه له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌نقه‌ره له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیری توركیا «ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان» پـێشـوازی لێ‌کرا و به‌م شێوه سه‌ردانێکی 4ڕۆژه‌ی بۆ تورکیا ده‌ستپێکرد. .
هه‌رچه‌نده پـێشـتر «ئه‌ردوغان» گوتبووی كات نیـیه تا له‌گه‌ڵ پاپا كۆبـبێته‌وه به‌ڵام له كۆتایـیدا مه‌راسـیمێـكی پـێشـوازیـكردنی به په‌له‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌نقه‌ره بۆ ئاماده كرا و له کۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان دا ئه‌ردوغان ڕایگه‌یاند كه‌وا پاپا پـێی گوتووه ئه‌و پـێشـوازی له به ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات.
پاشـان پاپا سه‌ردانی مه‌زاری «ئاتاتورک»ی کرد و دوابه‌دوای ئه‌و له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاروباری ئاینی توركیا «عه‌لی با‌رداق ئۆغلوو» كۆبۆوه، و له‌م دیداره دا، پاپا ڕایگه‌یاند که بناغه‌یه‌کی هاوکاری کردن له نێوان موسوڵمانه‌کان و کریستیانه‌کان دا هه‌یه و پێویسته هه‌مو لایه‌ک به دڵ فراوانی و مه‌نتیقی دیالۆگه‌وه له مه‌سه‌له‌ی نێوان ئه‌م دوو ئایینه پیرۆزه نزیک ببێته‌وه.
له به‌شێکی تری سه‌فه‌ره‌که‌ی دا، پاپ بێنێدیکت له باڵوێزخانه‌ی ڤاتیكان له ئه‌نقه‌ره گوتارێـكی پـێشكه‌شی دیبلۆماته‌كان كرد و تیایدا گوتی توندوتیژیـیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به توندی كاری كردۆته سه‌ر ژیانی نێونه‌ته‌وه‌یی، وه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێـك پـێویسـته وتووێـژێـكی ڕاسته‌قینانه‌ی ئه‌نجامبدرێت.
پاپا له‌گه‌ل ئه‌حمه‌د نه‌جده‌ت سه‌زه‌ری سه‌رکۆماریش دیداری کرد و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ش سه‌ردانی ناوچه‌یه‌ک له ئه‌زمیر کرد که به پێی ئه‌فسانه‌یه‌ک، مریه‌می دایكی مه‌سیح دوا سـاڵه‌كانی ته‌مه‌نی له‌وێ به‌سه‌ر بردووه.
پاش ئه‌زمیر بڕیاره پاپ بێنێدیکتی شازده‌یه‌م به مه‌به‌ستی سه‌ردانی کلیسه‌یه‌کی کریستیانه ئۆرتۆدۆکسه‌کان و دیتنی مزگه‌وتی مێژووی و پیرۆزی ئایا سۆفیا، بچێته ئه‌سته‌نبوڵ.
شێرکو جیهانی له زیندان مانی له خواردن گرت
مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: به گوێره‌ی هه‌والێکی په‌یامنێرانی (RMMK)، شێرکۆ جیهانی ڕۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆ و ئه‌ندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، له زیندان ده‌ستی به چالاکی مانگرتن له خواردن کردووه.
شێرکۆ جیهانی ڕۆژنامه‌وان و چالاکی مافی مرۆڤ، بۆ نیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی سه‌باره‌ت به گیرانی، له ڕۆژی چوارشه‌ممه، ڕێکه‌وتی 8ی سه‌رماوه‌زه‌وه ده‌ستی به مانگرتن له خواردن کردووه.
ئه‌ندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و به تۆمه‌تی پێکهێنانی کۆمیته‌ی به‌دواداچوون بۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ناره‌زایی به‌رانبه‌ر به گیرانی ژنێکی چالاکی مافی مرۆڤی مه‌هابادی، و وتووێژ له‌گه ڵ مێدیاکانی ده‌ڕه‌وه‌ی وڵات به حوکمی دادسه‌رای شۆڕشی ئیسلامی ده‌زگیر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی مه‌هاباد کراوه.
گیرانیی هاوڵاتیه‌کی کورد له مه‌هاباد
مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: به گوێره‌ی هه‌والێکی په‌یامنێرانی(RMMK)، هاوڵاتیه‌کی مه‌هابادی به ناوی «ئیبراهیم بایه‌زیدی» به تۆمه‌تی «به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی»، «هه‌وڵی دژ به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران» و «شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا!» گیرا.
هاوڵاتیه‌کی مه‌هابادی به ناوی «ئیبڕاهیم بایه‌زیدی» به حوکمی دادگا ره‌وانه‌ی گرتووخانه کرا.
ناوبراو ڕۆژی پێنجشه‌ممه 2ی سه‌رماوه‌ز له لقی دووهه‌می دادگایی شۆڕسی ئیسلامی به تۆمه‌ت‌گه‌لی وه‌کو «هاوکاری له‌گه‌ڵ حیزبه نایاسایه‌کان، به‌شدارتی له کۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی، هاتووچۆی نایاسایی، هه‌وڵ دژی یاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا»، دادگایی و به سه‌پاندنی حوکمی زیندان، ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی مه‌هاباد کرا.
ده‌وترێ دیتنی ناوبراو مه‌منووعه و به زووی ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ورمێ ده‌کرێ.
ئیبڕاهیم بایه‌زیدی، پێشتر ئه‌ندامی حیزبێکی کوردستانی بووه و له‌گه‌ڵ 10 که‌سی تر له لایه‌ن ده‌زگاکانی ئاسایشی تورکیاوه ده‌زگیر و له‌گه‌ڵ 22 کوردی دژ به تورکیا (PKK) گۆڕینه‌وه‌یان پێده‌کرێ و ته‌حویلی کۆمارتی ئیسلامی ده‌درێنه‌وه و دوای 3 ساڵ گیران له تاران و ماکۆ و ورمێ، به شێوه‌ی کاتی و مه‌رج دار ئازاد کرابوون.
زه‌ماوه‌ندێک به شێوه‌ی «ژن به ژنه» له بانه
مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: به گوێره‌ی هه‌والێکی په‌یامنێرانی(RMMK)، دوو پیاو و دوو ژن له دوو گوندی نیزێک بانه بۆ زه‌ماوه‌ند له شێوازێکی کۆن و له ناوچووی «ژن به ژنه»یان که‌ک وه‌رگرت.
ئه‌م دوو ژن و پیاوه به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م شێوازه کۆن و نه‌رێتیه که له کوردستان به «ژن به ژنه» ناوزه‌د ده‌کرێ و دیارده‌یه‌کی له ناوچوو و نه‌ریتێکی ناحه‌زی کۆمه‌ڵگایه، به گۆڕینه‌ه‌ی دوو کچ له بنه‌ماڵه‌ی لایه‌نه‌کانه‌وه، زه‌ماوه‌ندیان کرد.
مه‌حکووم کرانی نووسه‌رێک له سه‌قز
مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: به گوێره‌ی هه‌والێکی په‌یامنێرانی(RMMK)، نووسه‌رێکی فارس زمانی خه‌ڵکی که‌ره‌ج به ناوی «موحسێن حه‌کیمی»، له لایه‌ن دادگای شۆڕشی ئیسلامی شاری سه‌قزه‌وه به دوو ساڵ زیندان مه‌حکووم کرا.
لقی یه‌که‌می دادگایی شۆڕشی ئیسلامی شاری سه‌قز، نووسه‌رێکی فارس زمانی ئه‌ندامی کانوونی نووسه‌رانی ئێرانی، به تۆمه‌تی «ئاخافتن له کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک له کرێکارانی سه‌قزی له دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر» دا به دوو ساڵ زیندان سزا دا.
پێوه‌ندیه‌کانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا و تورکیا تووشی قه‌یران بوو
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: پاش ئه‌وه‌ی که تورکیا کێشه‌ی قوبرسی له مۆڵه‌تی 15 ڕۆژه‌ی سه‌رۆکی کاتی فینلاندی یه‌کێتی ئه‌ورووپا دا بێ چاره‌شه‌ر هێشته‌وه، دوێنێ کۆمیسیۆنی ئه‌م یه‌کێتیه بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی 8 به‌ندی دانووستانه‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیا دا.
پاش بێ چاره‌سه‌ر مانه‌وه‌ی کێشه‌ی قوبرس و گفتگۆکانی نێوان یه‌كێتیى ئه‌ورووپا و توركیا سه‌باره‌ت به دانپێدانانى توركیا به كۆمارى قوبرس هیچ ئاكامێكى لێ نه‌كه‌وته‌وه، كۆمسیۆنى ئه‌ورووپا چه‌ند پێشنیارێكى سه‌باره‌ت به هه‌ڵواسینى گفتوگۆكان له گه‌ڵ توركیا پێشكه‌ش كرد و داواى له وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتیه‌كه كرد كه وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چه‌ند ڕۆژی تر کۆببنه‌وه؛ ئه‌م پێشنیارانه په‌سه‌ند بكه‌ن.
«ئۆڵی ڕه‌هن» دوێنێ پاش کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیسیۆنی ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاند که به پێی ئه‌م پێشنیاریه، را‌گرتن و هه‌ڵپه‌ساردنی دانوستان له سه‌ر 8 به‌ند له كۆى 35 به‌ندی پێوه‌ست بوونی تورکیا به یه‌کێتی ئه‌ورووپا ده‌کرێ.
«خۆزه مانوئێل بارۆسۆ»، سه‌رۆكى كۆمسیۆنى یه‌كێتیى ئه‌ورووپاش رایگه‌یاند: حكوومه‌تى توركیا ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى كه پێش ئێستا له سه‌رى رێككه‌وتبووین جێبه‌جێ نه‌كردووه.
چاوه‌ڕوان ده‌کرا که بڕیاره‌که زۆر له‌وه قورس‌تر بێت و به شێوه‌یه‌ک که به «خۆپێکدادانی دوو قه‌تار» ناوی لێده‌بردرا و ئێستا ده‌گووترێ ته‌نیا » هێواش بوونه‌وه‌ی سه‌فه‌ری ئه‌م قه‌تاره» ڕووی داوه. ئه‌وه له حاڵێک دایه که تورکیا به توندی هه‌ڵوێستی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م بڕیاره له خۆ نیشان داوه و ئه‌ردۆغان به غه‌یری قابیلی قه‌بووڵی وه‌سف ده‌کات.
شایانى باسه یه‌كێتیى ئه‌ورووپا داوا له توركیا ده‌کات که گشت به‌نده‌ر و فڕۆكه‌خانه‌كانى له به‌رده‌م كه‌شتى و فڕۆكه‌كانى كۆمارى قوبرس بکاته‌وه.
ده‌هه‌مین فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ كۆتایی هات
مانشێت نیوز، باشووری کوردستان: ئێواره‌ی دوێنێ، له هۆڵی راپه‌ڕینی زانكۆی سلێمانی له مه‌راسیمێكی تایبه‌ت دا و به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له رۆشنبیرانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌هه‌مین فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ كۆتایی هات.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له باشووری کوردستان، له ڕۆژی کۆتایی ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا، تیپی مۆسیقای ئۆركێسترای ژێده‌ری سلێمانی و تیپی هونه‌ری میللی خاك، چه‌ند پارچه مۆزیكی كلاسیك و نمایشی هونه‌ریان پێشكه‌شكرد.
دواتر مه‌لابه‌ختیار سه‌رپه‌رشتیاری فێستیڤاڵه‌كه له‌وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند که «ئامانج له سازدانی ئه‌م فێستیڤاڵه سازدانی كه‌شێكی ئازادانه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی له فێستیڤاڵدا به‌شداریانكردووه».
دواتر یاسین فه‌قێ سه‌عید په‌یامی فێستیڤاڵی خوێنده‌وه، پاشان تاهر سلێمان سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی دیپلۆمات كه گوزارشت له بیروبۆچوونی كورده‌كانی ئازه‌ربایجان ده‌كات وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد.
«عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌رویشیان» خه‌ڵاتی زێڕینی دا به هه‌ردوو شاعیر «ئه‌حمه‌د هه‌ردی»و «خالید دلێر»، بڕیاریشه ساڵانه خه‌ڵاتێك به‌ناوی خه‌ڵاتی «هه‌ردی» بدرێت به داهێنه‌رێك له بواری ئه‌ده‌ب كه ئه‌مساڵ درا به «به‌ختیار عه‌لی».به گوێره‌ی پ‌یو‌ک مێدیاش، هه‌ر له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا خه‌ڵاتی یه‌كه‌م‌و دووه‌م‌و سێهه‌می شیعر‌و لێكۆڵینه‌وه‌و چیرۆك به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌شكرا:
-بۆشیعر، خه‌ڵاتی یه‌كه‌م درا به ئاری عه‌بدولله‌تیف‌و یاسین عومه‌ر، خه‌ڵاتی دووه‌م درا به ئیدریس عه‌لی‌و زانا خه‌لیل‌و رۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی، خه‌ڵاتی سێهه‌م درا به هه‌ورامان وریا قانع‌و سدیق عه‌لی‌و سه‌لام باڵایی.
بۆ لێكۆڵینه‌وه، خه‌ڵاتی یه‌كه‌م درا به به‌هات حه‌سیب قه‌ره‌داغی، خه‌ڵاتی دووه‌م درا به چنوور فه‌تحی‌و خه‌ڵاتی سێهه‌م درا به سه‌لام عه‌بدولكه‌ریم.
بۆچیرۆك، خه‌ڵاتی یه‌كه‌م درا به محه‌مه‌د ناكام‌و خه‌ڵاتی دووه‌م درا به توانا ئه‌مین‌و عومه‌ر حسێن، خه‌ڵاتی سێهه‌میش درا به بابان حه‌مه‌دو سه‌عید سلێمان.
پارتی کرێکارانی کوردستان ئاماده‌یه ئارشیوه‌کانی بکاته‌وه
تایبه‌ت به مانشێت نیوز، قه‌ندیل: پ.ک.ک به مه‌به‌ستی ڕوون بوونه‌ی تاوانه‌کانی هه‌ردوو لایه‌نی کوردی و تورکی له کاتی ساڵه‌های شه‌ر دا، خوازیاری پێکهاتنی کۆمیسیۆنێکی لێکۆڵینه‌وه‌ی بێ لایه‌ن بوون و رایانگه‌یاند که حازرن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاڕشیوه‌کانیان بکه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێکی ئاژانسی فوڕات، سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆما کۆمه‌ڵانی کوردستان، موراد قه‌ره‌یه‌لان، له لێدوانێک دا وتی» به مه‌به‌ستی ئاشکرا بوونی هه‌ر چه‌شنه تاوانێک که چ له لای ئێمه‌وه و چ له لای تورکیاوه ڕووی له کاتی شه‌ڕ و له شاڵه‌کانی ڕابردوو دا، ڕووی دابێ، ئێمه حازرین ئه‌گه‌ر کۆمیسیۆنێکی هاوبه‌ش و بێلایه‌ن پێک بێت، ئاڕشیوه‌کانمان له قۆناخی ئاگربه‌ست دا بکه‌ینه‌وه، تا خاڵه تاریک و ناڕوونه‌کانی ڕابردوو ئاشکرا بێت.
قه‌ره‌یه‌لان ده‌ڵێت: زیاتر له 20 ساڵه کێشه‌ی کورد به هێرشی به‌رده‌وامی چه‌کداری و به‌رخۆدانی ئێمه به‌ره‌و پێش چووه و ئێمه به‌رده‌وام بۆ نیشان دانی ده‌روون پاکیمان، ئاگربه‌ستی یه‌کلایه‌نه‌مان ڕاگه‌یاندووه و که‌چی ده‌وڵه‌تی تورکیا وێڕای به‌رده‌وامی له ئۆپێڕاسیۆنه‌کانی، ده‌ستی له په‌سه‌ند کردنی یاسایی په‌شیمان بوونه‌وه هه‌ڵنه‌گرتووه.
له کاتێک دا که له‌گه‌ڵ قۆناخی ئاگربه‌ست ، باسی «لێبوردنی گشتی» له ناو کۆمه‌ڵگا و لایه‌نه سیاسێکانه‌وه، ده‌ستی پێکردووه، و له‌م باسه‌ش دا پێویسته بزانرێ که «کێ» پێویسته «کێ» ببورێ؟ که‌چی حکومه‌تی داد و گه‌شه، گوێ له‌م باس و نه‌دایانه لێناگرێت و به‌م شێوه بێ سیاسه‌تی خۆی ڕاده‌گه‌یێنێ.
عه‌بدووڵلا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری زیندانی پ.ک.ک، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پێشنیار ده‌کات، که له تورکیاش، کۆمیسیۆنێکی لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان، وه‌کو مۆدێلی پێکهاتوو له ئه‌فریقیایی باشور پێک‌بێت، تا سه‌باره‌ت به دۆخی 20 ساڵی ڕابردووی شه‌ری تورکیا و پ.ک.ک و لایه‌نه شاراوه‌کانی و تاوانبارێتی دوو لایه‌ن لێکۆڵینه‌وه بکات بۆیه که له‌م شه‌ره پیسه دا به پێی ئاماری تورکیا 30 و به گوێره‌ی ئاماره بێلایه‌نه‌کان زیاتر له 60 هه‌زار مرۆڤ گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی، ده‌رکردنی میلیۆنه‌ها که‌س له 4000 گوند، کوشتنی سه‌دان که‌س له چوارچێوه‌ی «بکوژه نادیاره‌کان»، ئاوره‌بوونی میلیۆنه‌ها که‌س، بێسه‌روشوێنی هه‌زاران که‌سی تر، و له بیرمان نه‌چێت، سزایی گرتووخانه بۆ هه‌زاران مرۆڤی تر، ته‌نیا به‌شێکن له دیمه‌نه‌کانی ڕووخساری ئه‌م شه‌ڕه ناحه‌زه.
هه‌ر له‌م قۆناخه دا هه‌زاران ڕۆشنبیر، ڕۆژنامه‌وان، پارله‌مانتار، کارمه‌ند و چالاکی سیاسی و مه‌ده‌نی که‌وته به‌ر گووڵه و ڕیسوایی «سوسورلوک له 1996″ و «شه‌مزینان له 2005″ دا پێوه‌ندی نێوان گرووپه چه‌ته و مافیایه‌کان و ده‌وڵه‌تی ئاشکراتر کرد.
هه‌ر بۆیه پ.ک.ک پێشنیار ده‌کات که کۆمیسیۆنێک بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی کۆی ئه‌م خاڵه ناڕوون و تاریکانه‌ی که له 20 ساڵی ڕابردووی شه‌ڕ دا ڕووی داوه، پێک‌بێت و له‌م ناوه‌س دا ئیمه حازرین ئاڕشیوه‌کانمان به‌ڕووی «کۆمیسیۆنێکی لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان» به مه‌رجی بێ لایه‌نی بکه‌ینه‌وه.
ئایه‌توڵلای شیعه له ئێران فه‌توای كوشتنی رۆژنامه‌نوسێكی ئازه‌بایجانی ده‌رده‌كات
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له ئێران، ئایه‌توڵا «فازڵی له‌نكه‌رانی»، فه‌توای قه‌تڵی ڕۆژنامه‌وانێکی ئازه‌ربایجانی ده‌دات به هۆی نووسینی بابه‌تێکی ڕه‌خنه‌یی له ئێسلام.
»فازڵی له‌نکه‌رانی»،مه‌رجه‌عی گه‌وره‌ی شیعه له ئێران فه‌توای كوشتنی رۆژنامه‌نوسێكی وڵاتی ئازه‌ربایجان ده‌رکردووه به‌م هۆیه‌که له رۆژنامه‌یه‌كدا ره‌خنه‌ی له ئایینی ئیسلام گرتبوو.
بی‌بی‌سی له‌م پێوه‌ندیه‌دا ده‌نووسێ که ئایه‌تولای ناوبراو له نامه‌یه‌كدا بۆ لایه‌نگرانی وێڕای ده‌رکردنی فه‌توایی كوشتنی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه و به شه‌رعی زانینی ئه‌م کاره و ئه‌ركی موسڵمانێتی، ده‌ڵێ که ئه‌و ڕۆژنامه‌ی که بابه‌ته‌که‌شی بڵاو کردۆته‌وه ده‌بی بکوژرێ.
شایانی باسه که فه‌توا ده‌رکردنی ئایه‌توڵاکان دژ به ڕۆژنامه‌وانان شتێکی نوێ نیه و 18 ساڵ به‌ر له ئێستاش «خومه‌ینی» رێبه‌ری پێشوی ئێرانیش فه‌توای كوشتنی «سه‌لمان روشدی» رۆمانوسی ده‌ركردبو كه كتیبَێكی ره‌خنه‌گرانه‌ی سه‌باره‌ت به ئایینی ئیسلام نوسیبو.
هه‌ڵبه‌ت پێویسته بگوترێ که خومه‌ینی فه‌توای له‌ناو بردنی گه‌لی کوردیشی له 28ی خه‌رمانانی 59 دابوو که له ئاکامی دا هه‌اران که‌س له کوردستان کوژران و سه‌دان گوند وێران کران و هێزه کورده‌کانیش ناچار خرانه ئه‌و دیوی سنووره‌کانی ئێرانه‌وه.
ئه‌مریکا: نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئێران بۆ گه‌لی ئه‌مریكا به بێ‌مانایه و هه‌وڵێکی لاوازه بۆ نزیک بوونه‌وه
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: «تۆم كه‌یسی» وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی که نامه‌كه‌ی » ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد» بۆ خه‌ڵكی ئه‌مریكا شتێكی تازه‌ی تێدانیه و بێ‌مانایه.
تۆم كه‌یسی، سه‌باره‌ت به نامه 5 لاپه‌ڕه‌که‌ی «مه‌حموود ئه حمه‌دی نه‌ژاد» بۆ گه‌لی ئه‌مریکا له لێدوانه‌كه‌یدا وتی: ئه‌و نامه‌یه شتێکی تازه و پۆزه‌تیڤی تێدا نیه و پێویسته به‌رپرسانی تاران به‌رله‌وه‌ی ئامۆژگاری خه‌ڵكی تر بكه‌ن چاو له بارودۆخی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی خۆیان بكه‌ن.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی كه «ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد» له نامه‌كه‌یدا داوای كردوه ئه‌مریكا هێزه‌كانی له عێراق بكێشێته‌وه، به‌ڵام حكومه‌تی تاران پارێزه‌ری عێراقیه‌كان نیه و داخوازی حكومه‌تی به‌غدا له هه‌مو شتێك گرنگتره.
به‌رپرسێکی تری ئه‌مریکاش که نه‌یه‌ویست ناوی ئاشکرا بکرێت، به بی‌بی‌سی گوت: نامه‌ی ئه‌همه‌دی نه‌ژاد هه‌وڵێکی لاوازه بۆ لێک نزیک بوونه‌وه و ده‌یتوانی خاڵی پۆزه‌تیڤ تری تێدا بێ.
ناوبراو وتیشی که ئه‌م نامه ده‌توانێ شوێنی نیگه‌تیڤ دانێته سه‌ر گفتگۆی نێوان ئه‌مریکا و ئێران و هه‌روه‌ها بیر و ڕای گشتی ئه‌مریکا، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به که‌سێکی توندڕه‌و ده‌زانن نه که‌سێک که بتوانن مامه‌ڵه و دیالۆگی له‌گه‌ڵ بکه‌ن.
شایانی باسه که مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له نامه‌یه‌ک دا بۆ گه‌لی ئه‌مریکا وێڕای نسحه‌تی بووش و ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته، گله‌ی له ئیسرائیل کردووه و باسی ئیمانداری و ڕاستگۆیی و کۆمه‌ڵێک چه‌مکی سه‌یر و سه‌مه‌ری تری کردووه. ناوبراو پێشتریش، نامه‌یه‌كی بۆ رای گشتی ئه‌مریكا نوسیبوو كه تێیدا داوای له خه‌ڵك و حكومه‌تی ئه‌مریكا كردبوو بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر رێگای راست و پابه‌ندی دین و ئیمان بن.
کۆتایی ساڵی 2007 كوره‌ی باشور هێزه‌كانی خۆی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كشێنێته‌وه
مانشێت نیوز، باشووری کوردستان: به گوێره‌ی فڕانس پڕێس، تا كۆتایی ساڵی 2007 هێزه‌كانی تیپی زه‌یتوونی كوره‌ی باشور له هه‌رێمی كوردستان ده‌كشێنه‌وه.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه کۆره‌ی باشوور ڕایگه‌یاند که دوابه‌دوای بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی هاوپه‌یمان له عێراق، یئه‌م وڵاته‌ش ووێڕای درێژ کردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له کوردستان، به‌ر له کۆتایی هاتنی ساڵی 2007ی زاینیش، هێزه‌کانیان ده‌کشێننه‌وه.
شایانی باسه که هێزه‌کانی کۆریایی باشور له قاڵبی «تیپی زه‌یتوون» و به ئه‌ژماری 2300 که‌س، سازمان دراون و له‌م ماوه‌یه‌ی پاش ڕووخانی ڕه‌ژیمی سه‌ددام دا، وێڕای په‌روه‌رده کردنی به‌شێک له هێزه‌کانی پۆلیس و ئه‌رته‌شی کوردستان، پاراستنی ئاسایشی شوێنگه‌لی هه‌ستیاری کوردستان، پشتیوانی لۆژێستیک له هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و ئاسایشی کورد، ده‌یان پڕۆژه‌ی په‌روه‌رده‌یی و زانستی سیڤیلیشیان بۆ ناچه جۆر‌به‌جۆره‌کانی کوردستان ئه‌نجام داوه.
سزا گرتووخانه بۆ دوو هاولاتی کورد
مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: به گوێره‌ی هه‌واڵێکی په‌یامنێرانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، دوو هاوڵاتی سه‌قزی به ناوه‌کانی «عارف عه‌بدوڵلا زاده» و «کامڕان که‌یخوسره‌وی» به تۆمه‌تی چالاکی سیاسی، هه‌ر یه‌ک به 3 ساڵ زیندان سزا دران.
ڵقی یه‌کی دادگایی شۆڕشی ئیسلامی سه‌قز، دوو هاوڵاتی کوردی به ناوه‌کانی «عارف عه‌بدوڵلا زاده» و «کامڕان که‌یخوسره‌وی» به تۆمه‌تی چالاکی سیاسی و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبه کورده‌کانی دژ به ده‌وڵه‌تی هه‌ر یه‌ک به 3 ساڵ زیندان سزا دا.
ناوبراوان پێشتر له‌گه‌ڵ 3 هاوڵاتی تر ده‌زگیر و ماوه‌یه‌ک له بازداشتی هێزه‌کانی ئاسایشی ڕه‌ژیم دا مابوونه‌وه.
کۆردیناتۆری پ.ک.ک‌ی عێراق، به‌رانبه‌ر به موجاهیدینی خه‌ڵق‌یش ده‌ست به کار ده‌بێت
مانشێت نیوز، باشووری کوردستان: شیروان وائیلى، کۆردیناتۆری کاروباری پ.ک.ک‌ی عێراق، موجاهیدینى خه‌لق به ده‌ست تێدا بوون له كاره تیرۆریستییه‌كانى ناو شارى باقوبه و دیاله، تۆمه‌تبار ده‌کات.
«شیروان وائیلى وه‌زیرى ئاسایشى نیشتمانى عێراقى فیدراڵ و کۆردیناتۆری عێراق بۆ کاروباری پ.ک.ک، باس له‌وه ده‌کات که حکومه‌ته‌که‌ی به‌ڵگه‌ى ته‌واویان له به‌رده‌ستدایه که ده‌ستی موجاهیدنی خه‌ڵقی ئێرانی له كاره تیرۆریستییه‌كانى ناو شارى باقوبه و سنوورى پارێزگاى دیاله‌دا ده‌سه‌لمێنێ.
ناوبراو وێڕای جه‌خت کردنه‌وه له سه‌ر تاوانباری موجاهیدین، «ره‌عد جه‌واد»ی پارێزگارى دیاله‌ش، موجاهیدینى خه‌لق تاوانبار ده‌کات که كار بۆ ئاڵۆزتر كردنى ره‌وشى ئه‌منى ئه‌و پارێزگایه ده‌كات تا به هۆیه‌وه چه‌ندین كارى تیرۆریستى ئه‌نجام بدات و به گوته‌ى ئه‌و تا ئێستا چه‌ند كارێكى تیرۆریستیشى ئه‌نجام داوه.
ئه‌م سێناریۆیه سه‌ره‌ڕای ڕاستی و ناڕاستی، پاش ئه‌وه دێته ئاراوه که حکومه‌تی ئه‌همه‌دی نه‌ژاد، داوایی له جه‌لال تاڵه‌بانی کرد که ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌وان ڕێکخراوی موجاهیدینی خه‌ڵق له عێراق ده‌ربکه‌ن، ئه‌وه ئێرانیش ده‌ست له پشتیوانی میلیشیا شیعه‌کان ده‌کشێنێته‌وه.
موجاهیدینی خه‌ڵق، ڕێکخراوێکی ئۆپۆزیسیۆنی ئیرانیه که له لایه‌ن ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌ورووپاشه‌وه به گرووپێکی تیرۆریستی ناسراوه و تارانیش داوای ته‌حویل دانه‌وه‌یان به تاران ده‌کات.
کۆمه‌ڵێک فاشیستی تورک، 8 خوێندکاری زانکۆی کوردیان بریندار کرد
مانشێت نیوز، باکووری کوردستان: دوێنێ شه‌و کۆمه‌ڵێک تورکی نه‌ته‌وه‌په‌رست له شارێکی تورکیا، هێرشیان کرده سه‌ر 8 خوێندکاری زانکۆی کورد و به چه‌قوو برینداریان کردن.
دوێنێ شه‌و(پێنجشه‌ممه)، کۆمه‌ڵێکی 15 که‌سی فاشیستی تورک، له زانکۆی شاری چاناقاله‌ی تورک نشین، به چه‌قوو و به سه‌ردانی شوعاری نه‌ژاد په‌رستانه، هێرشیان کرده سه‌ر 8 خوێندکاری زانکۆی کورد و به سه‌ختی برینداریان کردن.
به‌رپرسانی زانکۆش هیچ هه‌ڵوێستێکیان دژ به‌م ڕووداوه نامرۆڤانه نه‌گرتووه و ته‌نانه‌ت کورده‌کانیشیان خه‌تابار کردووه.
شایانی باسه هێرشی نه‌ژادپه‌رستانه بۆ سه‌ر خوێندکاران و هاوڵاتیان کورد، له شاره تورک نشینه‌کان دا بۆته که‌لتوورێک و مانگانه ده‌یان هێرشی هاوشێوه ده‌کرێته سه‌ر هاوڵاتیانی کورد.
پارتی کۆمه‌ڵگایی دێموکراتیک، ئاگربه‌ست له مه‌تراسی دایه
مانشێت نیوز، باکووری کوردستان: ئایسه‌ل توغڵووک، هاوسه‌رۆکی پارتی کۆمه‌ڵگایی دێموکراتیک هۆشداری دا که ئاگربه‌ستی پ.ک.ک به هۆی درێژه پێدانی ئۆپێراسیۆنه‌کان، له مه‌ترسی دایه.
«ئایسه‌ل توغڵووک» هاوسه‌رۆکی پارتی کۆمه‌لگایی دێموکراتیکی باکووری کوردستان(DTP) له کۆنفراسنێکی ڕۆژنامه‌وانی له بینای مه‌رکه‌زی ئه‌م پارته دا وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆی و پارته‌که‌ی له به‌رده‌وامی ئۆپێڕاسیۆنه‌کانی سوپای تورکیا دژ به پ.ک.ک، وتی که قۆناخی ئاگربه‌ست له مه‌ترسی دایه و پێویسته به هه‌ستیاری مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێ.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به تێپه‌ڕبوونی 2 مانگ له راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی یه‌کلایه‌نه‌ی پ.ک.ک و له‌م لاشه‌وه درێژه‌دانی ئۆپێڕاسیۆنه‌کان له لایه‌ن ئه‌رته‌شه‌وه، هۆشداری دا که نابێ ئه‌م قۆناخه هه‌ستیاره ببێته قوربانی «کێشه‌کانی ناوخۆی لایه‌نه سیاسێکان» و ئیمه هه‌ر به‌م هۆیه زۆر نیگه‌رانین.
ناوبراو له درێژه دا وتی که هه‌ر به‌م شێوه و به هۆی کێشه‌ی ناوخۆی لایه‌نه سیاسێکان، ئاگربه‌ستی 1999ش که‌ڵکی لێنه‌که‌وته‌وه و ئه‌مجاره‌ش نابی شتێکی ئاوا رووبدات و پێویسته کۆتایی به‌م دۆخه بهێنرێت که هه‌ر ڕۆژ ته‌رمی گه‌ریلایی کورد و عه‌سکه‌ری تورک دێته‌وه شاره‌کان و لازمه له‌سه‌رمان له دۆخێکی ئاشتیانه، دێموکراتیک و پر له دیالۆگ و لێبوردووی بێنینه ئاراوه.
شایانی باسه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی 2 مانگ له ئاگربه‌ستی یه‌کلایه‌نه‌ی پ.ک.ک و وته‌ی ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به پێویست نه‌بوونی ئۆپێراسیۆن له هاڵه‌تێکی ئاوادا، ئه‌رته‌ش سه‌ره‌خۆیانه و به ملهوڕی، زیاتر له 119 ئۆپێراسیۆنی ئه‌نجام داوه و هه‌ر ئێتاش هێرشه‌کان به‌رده‌وامه و پ.ک.ک‌س وێڕای هه‌ڕه‌شه، ده‌ڵێ که توانایی تێکشکاندنی ته‌واوی هێرشه‌کانی هه‌یه و ئه‌گه‌ر به‌م شێوه درێژه په‌یدا بکات ئه‌وا بیر له کۆتایی هێنان له ئاگربه‌ست ده‌که‌نه‌وه.
له به‌یرووت لایه‌نگرانی حیزبوڵلا ڕێپێوانێکی هه‌زاران که‌سیان به‌ڕێوه برد
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ؛ ئه‌مڕۆ به ده‌عوه‌تی حیزبوڵلای لوبنان، هه‌زاران که‌س هاته سه‌ر شه‌قامه‌کان و خوازیاری ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی سینیۆره بوون.
«میشێڵ عۆن»، له ڕێبه‌رانی کریستیان و یه‌کێک له دژه‌به‌رانی ده‌وڵه‌تی «فواد سینیۆرا» وێڕای به‌شداری له‌م ڕێپێوانه ناڕه‌ایه‌تیه، ڕایگه‌یاند که پێویسته ده‌وڵه‌ت ئیستفا بدات.
که‌ناڵی سی‌ئێن ئێن ئه‌ژماری جه‌ماوه‌ری به زیاتر له 200 هه‌زار که‌س و مێدیا عه‌ره‌بیه‌کان به زیاتر له 400 هه‌زار که‌سیان له‌قه‌له‌م دا.
ئه‌م خۆپێشاندانه له کاتێک دا به‌ڕێوه‌چوو که پۆلیسی لوبنان، له ئاماده‌باشی ته‌واو دابوو و به‌ر ده‌رگایی بینای سه‌رۆک وه‌زیرانی گرتبوو.
«سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سروڵلا» له ته‌لفزیۆنی «ئه‌لمنار» دا وێڕای ره‌خنه‌ی توند له ده‌وڵه‌تی سینیۆڕا، ناوبراوی تاوانبار کرد که له په‌یمانه‌کانی هاوکاری نه‌ته‌وه‌یی لوبنانی لاداوه و وتی پێویسته به بێ توند و تیژی ده‌وڵه‌ت له سه‌ر کار لابچێت و تا ئیستفای ده‌وڵه‌ت ئێمه و لایه‌نگرانمان ده‌ست له خۆپێشاندان هه‌ڵناگرین.
خۆپێشانده‌ران، لایه‌نگرانی سووریاش به ئه‌ژمار دێن و به‌م شێوه سووریاش تێده‌کۆشێ که شوێن پێیی خۆی له لوبنان ڕابگرێت.
سه‌رۆك وه‌زیری لوبنان فوئاد سه‌نیورا که ئه‌مریکاش پشتیوانی لێده‌کات، ئێواره‌ی پـێـنجشه‌ممه له گوتارێـكدا له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن سه‌باره‌ت به‌و داوایه قسه‌ی كرد و به‌ڵـێنی دا كه به‌رگری له دیموكراتیـیه‌ت بكات، وه به‌ره‌و ڕووی ئه‌و داوایانه بـوه‌سـتێـته‌وه كه ده‌كرێت به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت.
پـێشـتر له مانگی نۆڤه‌مبه‌ردا شه‌ش وه‌زیری حزبوڵـڵا ده‌سـتیان له كار كێشایه‌وه پاش ئه‌وه‌ی داواكه‌یان بۆ زیادكردنی ده‌سه‌ڵاتیان له حكومه‌تدا ڕه‌تـكرایه‌وه.
هه‌په‌گه بیلانچۆی ئۆپێراسیۆنه‌کانی مانگی نوڤه‌مبه‌ری ڕاگه‌یاند
مانشێت نیوز، باکووری کوردستان: هێزی پاراستنی گه‌ل له لێدوانێک دا ڕایگه‌یاند که ئه‌رته‌شی تورکیا سه‌ره‌ڕای ئاگربه‌ستی یه‌کلایه‌نه‌ی پ.ک.ک، له مانگی نۆڤه‌مبه‌ر دا 38 ئۆپێڕاسیۆنی ئه‌نجام داوه که له ئاکام دا 28 عه‌سکه‌ر و 9 گه‌ریلا گیانیان له ده‌ست داوه.
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی هێزی پاراستنی گه‌ل له لێدوانه‌که دا ده‌لێ: ئه‌رته‌شی تورکیا سه‌ڕه‌ڕای ئاگربه‌ست له مانگی نۆڤه‌مبه‌ر دا، 38 ئۆپێراسیۆنی به مه‌به‌ستی له ناو بردنی پ.ک.ک ئه‌نجام داوه و گه‌ریلاکانمان به پێیی قۆناخی ئاگربه‌ست و پێوانه‌کانی «پاراستنی ڕه‌وا» هه‌وڵیان داوه تێکه‌ڵی هه‌ڵسووکه‌وته پڕۆکاتیڤه‌کانی ئه‌رته‌ش نه‌بن.
به‌ڵام دیسانیش له‌م 38 ئۆپێراسیۆنه دا 25 شه‌ر هاتۆته ئاراوه و 5 ئه‌فسه‌ر و به گشتی 23 عه‌سکه‌ری تورک کوژراوه و 9 گه‌ریلایی هه‌په‌گه گیانیان له‌ده‌ست داوه و 2ی تریش به دیل گیراون.
شایانی باسه له مانگی ئۆکتۆبر و هاوکات له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست دا 42 ئۆپێراسیۆن له لایه‌ن ئه‌رته‌شه‌وه پێکهاتبوو و له‌و مانگیش دا 12 عه‌سکه‌ر کوژرابوون و 8 گه‌ریلاش شه‌هید ببوون.
ئێرانیش له مانگی ڕابردوو دا به هێرشی تۆپخانه‌یی خۆی ببۆ هۆی گیان له ده‌ست دانی دوو گه‌ریلایی پ.ک.ک.
ئه‌وه له حاڵێک دایه که ماڵپه‌ڕی هێزه چه‌کداره‌کانی تورکیا، ئاماری ئۆپێراسیۆنه‌کانی دوو مانگی ڕابردوو به 119 ئۆپێراسیۆن مه‌زه‌نده ده‌کات.
خوێندکارێکی کورد به هۆی به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌یی ڕه‌دی سه‌لاحیه‌ت کرا
مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: خوێندکارێکی کورد، به هۆی به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌یی له ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، ره‌دی سه‌لاحیه‌ت کرا و رێگه‌ی پێنه‌درا له قۆناخی فۆقی لیسانس، درێژه به خوێندن بدات.
«شۆڕش مورادی» خوێندکاری کوردی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، سه‌ڕه‌ڕای قه‌بووڵی به پله‌ی باش له ئه‌زموونی زانکۆی کارناسی باڵا دا، ناوی له لیسته‌ی قه‌بووڵکراوانی کۆتایی دا نه‌هاتووه و کاتێک که ده‌چێته ناوه‌ندی سازمانی سه‌نجش، پێی ڕاده‌گه‌یێنن که ره‌دی سه‌لاحیه‌ت کراوه و پێشنیاریشیان پێده‌کرێ که ئه‌م کێشه لای ڕۆژنامه و مێدیاکان باس نه‌که‌ن تا به بێده‌نگی پێداچوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێ.
شۆڕش مورادی ده‌ڵێ: سه‌ڕه‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگ له پێداچوونه‌وه‌ی سازمان، ئێستاس هیچ جوابێکمان وه‌رنه‌گرتووه و به‌م شێوه خوێندنی ئێمه‌یان له قۆناخی باڵاتر دا ئاسته‌نگ کردووه.
ناوبراو هۆی ئه‌م ڕه‌دی سه‌لاحیه‌ته به به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌یی ده‌زانێ که له کاتی هاتنی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ زانکۆی کوردستان دا له به‌هاری 84 و به مه‌به‌ستی پڕۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری، پێکهاتبوو و له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌یه که ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ هۆی ره‌خنه‌کانیانه‌وه، ئێستا تۆڵه له خوێندکارانی زانکۆی کوردستان ده‌کاته‌وه چونکه 3 که‌س له خوێندکارانی ئاسته‌نگ کراو، له زانکۆی کوردستانن.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به‌وه که مافی خوێندن، مافێکی ئاسایی و یاسایی هه‌ر مرۆڤ و هاوڵاتیه‌که، وتی که ئه‌م کرده‌وه دژی یاسای بنه‌ره‌تی و مه‌نشووری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه و هیوادارین که به هاوکاری کۆمه‌ڵێک پارێزه‌ر و یاساناس و به‌دوادچوونی دۆسیه‌کانمان، له ڕێگه‌ی قه‌زایه‌وه به مافه‌کانمان بگه‌ین.
ته‌رمی لاوی کوژراوی مه‌هابادی به شوعاری نه‌ته‌وه‌یی و ئاڵای کوردستان به خاک سپێردرا
تایبه‌ت به مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: هه‌واڵنێرمان له مه‌هاباده‌وه پێی ڕاگه‌یاندنین که ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه، پاش 5 ڕۆژ ته‌رمی «ته‌لحه ئه‌حمه‌دی» به به‌شداری قه‌ڕه‌باڵغی جه‌ماوه‌ر و شیعاری نه‌ته‌وه‌یی و ئالای کوردستان، به خاک سپێردرا.
پاش 5 ڕۆژ له کوژرانی لاوی مه‌هابادی به ناوی «ته‌لحه ئه‌حمه‌دی» له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی ره‌ژیمه‌وه، سه‌رنجام ته‌رمه‌که‌ی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه کرایه‌وه و به به‌شداری کۆمه‌ڵێکی قه‌ره‌باڵغی جه‌ماوه‌ر و به سه‌ردانی دروشمی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌لدانی ئاڵای کوردستان، ته‌رمی ناوبراو به خاک سپێردرا و جه‌ماوه‌ر نه‌فره‌ت و قینی خۆیان له‌م جۆره کرده‌وانه‌ی ڕه‌ژیمی ئاخوندی ده‌ڕبڕی.
شایانی باسه که «ته‌لحه ئه‌حمه‌دی» لاوی ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌ی ئاوایی «قوم قه‌ڵای مه‌هاباد»، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 5ی سه‌رماوه‌ز له لایه‌ن بنکه‌ی دریازی هێزه‌کانی ئاسایشی ڕه‌ژیمه‌وه به هیچ هۆیه‌ک ته‌قه‌ی لێ‌کرا و کوژرا.
ئه‌وه له حاڵێک دایه که باوک و برای ئه‌م لاوه کوژراوه به ناوه‌کانی «قاسم و بێهرووز» به تۆمه‌تی چالاکی سیاسی ماوه‌یه‌که ده‌زگیر کراون و له گرتووخانه دان.
باندێکی سێکسی عه‌ره‌ب له باشووری کوردستان، نێربازی بڵاو ده‌که‌نه‌وه
مانشێت نیوز، باشووری کوردستان: به گوێره‌ی ڕاپۆرتێکی تایبه‌ت به هه‌فته‌نامه‌ی شه‌قام، له باشووری کوردستان باندێکی سێکسی عه‌ره‌ب، نێربازی له نێو کوردستان دا بڵاو ده‌که‌نه‌وه.
باندی ئاماژه بۆکراو له دوو گرووپی ژن و پیاو پێکهاتووه و به پاره کاری سێکسی له گه‌ڵ خه‌ڵک ده‌که‌ن .به‌ڵام لایه‌نی گرینگی ئه‌م ڕاپۆرته ئه‌وه‌یه که باندی ئاماژه بۆکراو له دوو گرووپی پرۆفێشناڵی ژن و پیاویش پێک هاتووه و پیاوه‌کانیش نێربازی له کوردستان بڵاو ده‌که‌نه‌وه.
ئه‌و دیارده مه‌ترسی داره پاش ئازادی و گه‌شه کردنی کوردستان هاتۆته ئاراوه و ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر و مه‌ترسی دار تر ده‌بێت. بۆچی که ئه‌گه‌ری بڵاو کردنه‌وه‌ی وایرۆسی ئایدز به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا له لایه‌ن ئه‌م جۆره باندانه‌وه باسی لێده‌کرێ و ئه‌وه‌ش هێرشێکی سه‌ختی دوژمانانه دژ به گه‌نجان و دانیستوانی کوردستان.
بۆ دیتنی ڕاپۆرتی هه‌فته‌نامه‌ی شه‌قام له‌م پێوه‌ندیه‌دا تکایه سه‌ردانی ئه‌م لینکه بکه‌ن:
دوو باندی سێكسی عه‌ره‌ب نێربازی بلاَوده‌كه‌نه‌وه
400 خوێندكار له شاری یه‌زد، به خواردنی زانکۆ مه‌سمووم بوون
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له ئێران، ڕێژه‌ی خوێندکارانی مه‌سمووم بووی زانکۆی یه‌زد به هۆی خواردنی ناپاکی زانکۆوه، گه‌یشته 400 که‌س و ئه‌و ئه‌ژماره له زیاد بوون دایه.
ئاماره‌کانی سه‌ره‌تایی باسیان له 38 خوێندکاری مه‌سمووم ده‌کرد که‌چی ئه‌دوار نیوز، له هه‌واڵێک دا ڕایگه‌یاند که ئه‌م ڕێژه گه‌یشتۆته 400 که‌س و مه‌ترسی زیاد بوونیشی هه‌یه.
ناوه‌ندی ته‌ندروستی پارێزگای یه‌زد گوتی: ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانی كچی زانكۆی یه‌زد دوو شه‌و له‌مه‌وپێش به هۆی نه‌خۆشینی دڵ، رشاندنه‌وه‌ی خوێنی و زگچوون، ئێشی ئێسقان، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كران و پاش ڕۆژێک ژماره‌ی ئه‌م نه‌خۆشانه گه‌یشته 400 كه‌س كه هه‌موویان ره‌وانه‌ی نه‌خوشخانه كراون.
ئه‌م نه‌خۆشیه بۆته هۆی قه‌پات کردنی خواردنگه و خابگای خوێندکارانی کچ و کۆمه‌ڵێکیش له خوێندکاره‌کان قه‌ره‌نتینه کراون.
به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید سدوقی یه‌زد له‌وه نیگه‌رانن که له 1900 خوێندکاری که ئه‌م خواردنه ناپاکه‌یان خواردووه، ڕێژه‌ی مه‌سمووم بووان زۆرتر بێت و به وته‌ی به‌رپرسانی زانکۆ ئه‌وه ده‌بێته قه‌یرانێک، بۆیه که کاتی ئه‌زمونی نیوه‌ی ساڵی خوێندکارانه.
نێچیروان بارزانی بۆ BBC : که‌رکووکمان ته‌نیا بۆ نه‌وت ناوێ
مانشێت نیوز، باشووری کوردستان: نێچیروان بارزانی سه‌رۆکی وه‌زیرانی کوردستان، له هه‌ڤپه‌یڤینێک له‌گه‌ڵ ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی بی‌بی‌سی به‌ریتانی، جوابی کۆمه‌ڵێک پرسیاری گرینگ سه‌باره‌ت به دۆزی که‌رکووک دایه‌وه.
ناوبراو وتی که ئێمه که‌رکووکمان ته‌نیا بۆ نه‌وت ناوێ چونکه سه‌رچاوه‌ی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی تریش له هه‌رێمی کوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆمان هه‌یه که ده‌توانین که‌ڵکیان لێوه‌رگرین. بۆ وێنه هه‌رێمه‌کانی نێوان کوردستان و سنووری تورکیا.
نێچیروان بارزانی که به مه‌به‌ستی گفتگۆ له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک کێشه له نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا دا هه‌یه، به یاوه‌ری شاندێک له به‌غدایه و دانووستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حکومه‌تی عێراق ده‌کات بۆ چاره‌سه‌ی کێشه‌کان، سه‌باره‌ت به پرسیارێکی BBC له‌مه‌ر داهاتووی که‌رکووک و ڕێفراندۆم دا گوتی: ئێمه ساڵێکمان ده‌رفه‌ته و له‌م ماوه‌س دا حه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین تا که‌رکووک بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر کوردستان. ئێستا ئه‌مریکا له‌م شاره ده‌شه‌ڵاتی به‌ده‌سته و بودجه‌ش ده‌درێ به ئه‌وان بۆیه ئێمه هیچمان له ده‌ست نایه.
بارزانی سه‌باره‌ت به داهاتی نه‌وتی عێراقیش گوتی: هه‌ر که‌س وا بیر ده‌کاته‌وه که که‌رکووک بگرینه ده‌ست و پاره‌که‌ی بۆ‌خۆمان ده‌ستی به‌سه‌ر دا بگرین که‌چی وا نیه و ئێمه ده‌مانه‌وێ که‌رکووک ئاوه‌دان بکه‌ینه‌وه.
هه‌ر وه‌ها نه‌وتی عێراق به‌شی سه‌رجه‌م عێراقیه‌کانه و پێویسته ئێمه‌ش به‌شی دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆمان له بودجه و داهاتی نه‌وتی عێراق بگرین.
گیرانی هه‌واڵنێرێکی کورد له تاران
مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: به گوێره‌ی هه‌واڵێکی په‌یامنێرانی RMMK، هه‌واڵنێرێکی کورد له تاران به ناوی «ئیبڕاهیم ده‌روێش ئاڵی» پاش 16 ڕۆه ده‌ستبه‌سه‌ر بوون له لایه‌ن هێزه ئاسایشێکانه‌وه، سه‌ره‌نجام ئازاد کرا.
هه‌واڵنێر و نووچه‌گه‌یێنی کوردستان تی‌ڤی له تاران. ئیبڕاهیم ده‌روێش ئاڵی، له لایه‌ن هێزه ئاسایشێکانی ره‌ژیمه‌وه بۆ ماوه‌ی 16 رۆژ بوو که له شاره‌کانی تاران و ورمێ و له ژووری تاکه‌که‌سی دا، به بیانووی نایاسایی بوونی چالکایه‌کانی، ده‌سبه‌سه‌ر کرابوو.
ئه‌وه له حاڵێک دایه که ناوبراو 5 ساله بۆ کوردستان تی‌ڤی کار ده‌کات و پێشتر له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ناسێندراوه و به‌ڵگه‌ی چالاکی نواندنی له‌م بواره دا پێدراوه.
ئیبڕاهیم ده‌روێش ئاڵی هه‌ر ئێستا به بارمته‌ی 120 میلیۆن تمه‌نی، به شێوه‌ی کاتی ئازاد کراوه و ده‌رکه‌وتنی له ئێران و ته‌نانه‌ت تارانیش قاچاق کراوه.
شایانی باسه ناوبراو به‌رپرسی پڕۆگڕامی «کازیوه» له سه‌ته‌لایتی کوردستان تی ڤیه که تیێدا گفتگۆ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانم ئه‌دیبان، ڕۆشنبیران و چالاکنی مه‌ه‌نی کوردی ده‌کرد.
تێبینی: مانشێت نیوز، پێشتر هه‌واڵی گیرانی په‌یامنێری کوردستان تی‌ڤی له هه‌واڵێک دا بڵاو کردبۆوه.
دیسانیش خۆسووتاندنی ژنێکی کورد به هۆی ژن به ژنه‌وه
تایبه‌ت به مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: هه‌واڵنێرمان له پیرانشار ئاگاداری کردینه‌وه که ژنێکی کوردی تر به ناوی «گوڵێ.چ» دانیشتووی گوندی «شنۆزه‌نگی» پیرانشار به هۆی کێشه و گووشاری بنه‌ماڵه‌وه، خۆی سووتاندوو و پاش یه‌ک مانگ له نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ گیانی له ده‌ست دا.
» گوڵێ چ»، ژنی » ئیسلام خاه» که پێشتر به شێوه‌ی ڕه‌سمی ناپه‌سه‌ندی «ژن به ژنه» بۆ مامی به مێرد درابوو، سه‌ره‌نجام هه‌ر به هۆی ئه‌م زه‌خت و گووشارانه‌وه ناچار، جه‌سته‌ی خۆی له ئاگر به‌ردا و پاش مانگێک تیمار و ده‌رمان له نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ، گیانی له‌ده‌ست دا.
شایانی باسه که ئه‌وه یه‌که‌م جار نیه که به هۆی ڕه‌سمی ناپه‌سه‌ند و کۆنه‌په‌رستانه‌ی ژن به ژنه، ژنانی کورد جه‌سته‌یان له ئاگر به‌رده‌ده‌ن و خۆیان ده‌کوژن.
سێ وڵاتی ئه‌ورووپایی هه‌وڵی نه‌رمتر کردنه‌وه‌ی بڕیارنامه‌ی چاوه‌ڕوان کراوی ئابلووقه‌ی ئابووری ئێران ده‌ده‌ن
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: دیپلۆماته‌کانی سێ وڵاتی ئه‌ورووپایی هه‌وڵ ده‌ده‌ن که بڕیارنامه‌ی ئاماده‌کراوی ئابلووقه‌ی ئێران به هۆی بێ چاره‌سه‌ر مانه‌وه‌ی کێشه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، هێور بکه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌کانی ئه‌ورووپی دوێنێ ڕایانگه‌یاند که سێ وڵاتی «ئاڵمان، فه‌رانسه و به‌ریتانیا» ناوه‌ڕۆکی هه‌ڕه‌شه‌ی ئابلۆقه‌كانی ئێرانیان نه‌رمتر كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ رێكه‌وتنێكی كۆتایی به‌دی ناكرێت.
به پێی راپۆرتێكی هه‌واڵنێری فڕانس پڕێس،» لاورۆف» وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا وتی كه به‌رپرسانی باڵای روسیا، ئا‌مریكا، بریتانیا، فه‌رانسه، ئاڵمان‌و چین له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌باره‌ت به بڕیارنامه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، له هه‌وڵێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان دیدار‌و وتووێژ ده‌كه‌ن.
«تۆم كه‌یسی» وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا رایگه‌یاند جیا له وڵاتی چین، وابڕیاره باقی وڵاته‌كانی گروپی 1+5 له دیداره‌كانی رۆژی دووشه‌ممه‌و سێشه‌ممه‌ی رێكخراوی ئاسایش‌و هاوكاری ئوروپا له بروكسێل ئاماده‌بن و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له‌وێ ده‌رباره‌ی ئێران راوبۆچوونه‌كانیان بگۆڕنه‌وه.
له كاتێكدا كه گروپی 1+5 به گشتیی له گه‌ڵ سه‌پاندنی ژماره‌یك ئابلۆقه به‌سه‌ر ئێراندان، روسیه‌و چین ئه‌و مه‌رجانه‌ی ناو ره‌شنوسی بڕیارنامه‌كه‌ی ئاڵمان‌و فه‌رانسه‌و بریتانیا ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه به‌هۆیه‌وه كۆماری ئیسلامی مه‌جبورده‌كرێت چالاكی پیتاندنی یۆرانیۆم رابگرێت‌و بۆ سه‌ر مێزی وتووێژه‌كان بگه‌ڕێته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیری توركیا له تارانه
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: کاتژمێرێک له‌مه‌وبه‌ر، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا به به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی عێراق و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، تیرۆریسم، تیجاره‌ت و ئێنێرژی، گه‌یشته تارانی پایته‌ختی ئێران.
«ره‌جه‌ب ته‌یپ ئه‌ردۆغان» سه‌رۆك وه‌زیری توركیا له سه‌ردانی تارانی پایته‌ختی ئێران دا سه‌ڕه‌تا سبه‌ی به‌یانی (یه‌کشه‌ممه) له لایه‌ن په‌رویز داوودی، جێگری یه‌که‌می ئه‌همه‌دی نه‌ژاد پێشوازی فه‌رمی لێده‌کرێ و پاشان دیدار له‌گه‌ڵ «مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد» ده‌کات ده‌كات.
ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، باس له کێشه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، ئاخرین بارودۆخی عێراق، تیرۆریسم و مه‌سه‌له‌ی ئێنێرژی ده‌کات و هه‌روه‌ها شه‌ر دژی پ.ک.ک‌ش ته‌وه‌رێکی گفتگۆکانه و پاش دیداری سه‌رکۆماری ئێران، له‌گه‌ڵ خامنه‌یی کۆده‌بێته‌وه.
ناوبراو له دیداری «عه‌لی خامنه‌یی»، ڕێبه‌ری ئایینی ئێران دا كێشه‌كانی عێراق و مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌کات.
لایه‌نگرانی حیزبوڵا بۆ ڕۆژی دووهه‌م، له به‌یرووت خۆپێشاندانیان ساز دا
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: هه‌واڵنێریه جیهانیه‌کان ئه‌مڕۆ بڵاویان کرده‌وه که به هه‌زاره‌ها له لایه‌نگرانی حیزبوڵا بۆ دووه‌م ڕۆژه له لوبنان خۆپیشاندان ساز ده‌که‌ن و داخوازی هه‌ڵوه‌شاندنی حکومه‌تی لوبنانی ده‌که‌ن که له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه پشتیوانی ده‌کرێت.
خۆپیشانده‌ران له زوویه‌کی ڕۆژی شه‌ممه‌دا هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و دروشمی دژ به حوکومه‌تیان به‌رزکردبۆوه و گۆرانی نیشتمانیان ده‌گوت. ئه‌م خۆپیشاندانی ناڕه‌زاییه به شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه و به درێژایی ڕۆژ به‌رده‌وام بوو.
ئه‌م خۆپیشاندانانه له ڕۆژی هه‌ینی‌یه‌وه ده‌ستیان پێ‌کرد کاتێک به سه‌ده‌ها که‌س ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی پایته‌خت. زۆربه‌ی خۆپیشانده‌ران چادرییان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان لای ئۆفیسی سه‌رۆک وه‌زیر فوئاد سه‌نیوره هه‌ڵدابۆوه.
خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن ئه‌و شوێنانه جێ ناهێڵن هه‌تاوه‌کو سه‌نیوره واز له پۆسته‌که‌ی نه‌هێنێت. حیزبوڵاش که گروپێکی چه‌کداری شیعه‌یه داخوازی دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی یه‌کگرتووی نیشتمانی ده‌که‌ن.
برچسب‌ها: Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو