مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان:هه‌واڵنێرانی RMMK ڕایانگه‌یاند که «شێرکۆ جیهانی»، ئه‌ندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و ڕۆژنامه‌وان، به تۆمه‌تی چالاکی مه‌ده‌نی و وتووێژ له‌گه‌ڵ مێدیاکانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، زیندانی کرا.
به حوکمی لقی 2ی دادگایی شۆڕشی ئیسلامی شاری مه‌هاباد، «شێرکۆ جیهانی ئه‌سل»، ئه‌ندامی RMMK، ڕۆژنامه‌وان، فیلمساز و چالاکی مافی مرۆڤ له مه‌هاباد به تۆمه‌تی «پێکهێنانی کۆمیته‌ی به‌دواداچوون بۆ ده‌عوه‌تی ژنان بۆ کۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی نیشان دانی ناڕه‌زایه‌تی به‌رانبه‌ر به دزرانی «سروه کامکار» و » ئه‌نجامی وتووێژ له‌گه‌ڵ مێدیاکانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات سه‌باره‌ت به دۆخی دۆسیه‌ی شوانه قادری»، ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێکه‌وتی 6ی سه‌رماوه‌ز، بانگهێشتی دادسه‌رای شۆڕشی ئیسلامی مه‌هاباد کرا و پاش لێپرسینه‌وه، به دانی حوکمی بازداشت، ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه کرا.
له شه‌ڕێک دا له نێوان په‌نابه‌رانی کورد له یۆنان، 4 کورد و ده‌یان ئه‌فغانی بریندار بوون
مانشێت نیوز، تایبه‌ت: له ئاکامی شه‌ڕێک دا له نێوان په‌نابه‌رانی کورد و ئه‌فغانی له به‌نده‌ری «پاتراس» له یۆنان، 4 کورد و زیاتر له 20 ئه‌فغانی بریندار بوون.
داستان لێره‌وه ده‌ست پێده‌کا که ڕۆژی پێشتر په‌نابه‌رێکی کورد ده‌چێته نێو که‌مپی به‌شی ئه‌فغانیه‌کان له به‌نده‌ری «پاتراس»ی یۆنان وده‌که‌وێته به‌ر هرشی ئه‌فغانه‌کان و به چه‌قوو بریندار ده‌بێ.
ڕۆی دواتر گرووپێکی 150 که‌سی له په‌نابه‌رانی کوردی ئه‌م شوێنه بۆ پرسینه‌وه‌ی حیساب ده‌چنه که‌مپی ئه‌فغانیه‌کان که شه‌رێکی قورسی لێده‌که‌وێته‌وه و له ئاکام دا 4 کورد و زیاتر له 20 ئه‌فغانی به چه‌قوو و دار و گۆپاڵ، بریندار ده‌بن و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشانه‌کانی ئه‌م شاره ده‌کرێ.
دوابه‌دوای ئه‌م شه‌ڕه پۆلیسی یۆنان ڕێوشوێنی توندی ئه‌منی له که‌مپه‌کانی په‌نابه‌ری ئه‌م وڵاته گرتۆته‌به‌ر که زیاتر له 1500 که‌سیان تێدایه.
شایانی باسه که سه‌دان که‌س له په‌نابه‌رانی کورد، ئه‌فغانی، ئه‌فریقی و وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی دوور، به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ژیانێکی باشتر و گه‌یشتن به ئه‌ورووپا له یۆنانه‌وه تێپه‌ڕ ده‌بن و به ده‌یان که‌س مانگانه له‌م ڕێگه‌دا گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. دوو مانگی پێش زیاتر له 20 په‌نابه‌ر به هۆی فڕێدانی ناو ده‌ریا، له لایه‌ن پۆلیسی یۆنانه‌وه له که‌ناره‌کانی تورکیا خنکان.
کۆنسۆڵۆسی ئه‌مریکا له تورکیا له سه‌ردانی شاری وانه
مانشێت نیوز، باکووری کوردستان: کۆنسۆڵۆسی ئه‌مریکا له شاری «ئادانا»ی تورکیا، «ئێریک.ف. گڕیین»، به مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه و ناسینی باشتری ناوچه‌کانی ژێر چوارچێوه‌ی به‌رپرسیارێتی خۆی، سه‌ردانی شاری وان له باکووری کوردستانی کرد.
«ئێریک گڕیین» له سه‌ردانی شاری وان دا، سه‌ره‌تا له بینای شاره‌داری له لایه‌ن «بوڕهان یه‌نی گون»، شاره‌داری سه‌ر به AKPی ئه‌م شاره کرد و کاتژمێرێک سه‌باره‌ت به جوگرافیا، بارودۆخی که‌لتوری و سیاسی ئه‌م شاره گفتگۆیان کرد.
کۆنسۆڵۆسی ئه‌مریکی وێڕای باس له خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانی کوردستان، وتیشی که له ڕۆژانی داهاتوو دا سه‌ڕدانی ده‌رسیم و ئامه‌دیش ده‌کات و له‌گه‌ڵ شاره‌دارانی کوردی ئه‌م شارانه کۆده‌بێته‌وه.
محكوميت حبس 3 تا 15 سال براي سه شهروند
بانه : سه شهروند بانه اي به نامهاي ناصر يوسفي، هژار رضوي و صلاح رسولي به 3تا 15سال حبس محكوم شدند.
شعبه اول دادگاه انقلاب اسلا‌مي شهر سقز سه شهروند اهل بانه را به حبس محكوم كرد. هژار رضوي، ناصر يوسفي و صلاح رسولي به اتهام فعاليتهاي سياسي و ارتباط با يك حزب كردي به ترتيب به3 سال حبس تعليقي، 3 سال حبس تعزيري و 15 سال زندان محكوم شده اند. يادآور مي‌گردد نامبردگان در جريان اعتراضات مدني سال گذشته در بانه دستگير و مدتي را در بازداشت به سر بردند.
قتل يك دختر جوان در سقز
سقز : در پي قتل يك دختر جوان روستايي به نام بيان.. نامزد وي به نام عباس.. نيز خودكشي نمود.
طي روزهاي اخير يك دختر 23 ساله به نام» بيان…»اهل روستاي «لگزي» از توابع سقز به دلايلي نا معلوم به قتل رسيده است. گفته مي شود نامبرده كه داراي نامزد بوده توسط يكي از نزديكان خود به قتل رسيده است. از سويي نامزد 25 ساله اين دختر جوان، به نام» عباس..» پس از اطلاع از قتل «بيان»، خودكشي كرده است
په‌یامنێرانی ڕیکخراوی پاراستنی مافی مرۆڤی کوردستان
شيركو جهاني زنداني شد
مهاباد : شيركو جهاني اصل روزنامه نگار و عضو سازمان دفاع از حقوق بشر كردستان به اتهام فعاليتهاي مدني و گفتگو با رسانه هاي خارج از كشور زنداني شد.
يك عضو سازمان دفاع از حقوق بشر كردستان با حكم شعبه 2 دادگاه انقلاب اسلا‌مي مهاباد راهي زندان گرديد. شيركو جهاني اصل روزنامه نگار، فيلم ساز و فعال حقوق بشر مهابادي به اتهام تشكيل كميته پيگيري و دعوت به تجمع زنان در اعتراض به ربوده شدن سروه كامگار و انجام مصاحبه با رسانه هاي خارج از كشور در رابطه وضعيت پرونده قتل شوانه قادري، روز دوشنبه 6 آذر به دادسراي انقلاب احضار و پس بازپرسي با صدور قرار بازداشت روانه زندان شد.
مام جه‌لال له تاران درێژه به دیداره‌کانی ده‌دات
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رکۆماری عێراق به یاوه‌رێکی شاندێکی پێکهاتوو له چه‌ند وه‌زیر، دوێنێ ئێواره گهیئشه تارانی پێته‌ختی ئێران و له لایه‌ن ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده‌وه پێشوازی لێ‌کرا.
پاش دیداری به‌ڕێز تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ سه‌رکۆماری ئێران، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیی هاوبه‌شدا، هه‌ر دوو لایه‌ن جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كرده‌وه.
سه‌رۆك تاڵه‌بانی وتی «ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندیی خۆمان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا و به تایبه‌ت له بواری دابین کردنی ئاسایشی عێراق، پێوه‌ندی بازرگانی و سیاسی، له‌گه‌ڵ ئێران پته‌وتر بكه‌ین».
تاڵه‌بانی روونیكرده‌وه كه پێویستیان به‌هاوكاریكردنی ئێران هه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان‌و سه‌قامگیركردنی ئاسایش له‌عیراقدا و له هه‌مان کاتیش دا هیوای خواست سه‌ردانه‌كه ده‌ستكه‌وتی باشی لێبكه‌وێته‌وه.
مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌رکۆماری ئێرانیش وتی که ئه‌وان درێغی ناكه‌ن له‌هاوكاریكردنی عیراق له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، بۆیه که عێراقی ئارام به سوودی هه‌ردوو وڵاته.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له درێژه دا وتی که دوو وڵاتی عێراق و ئێران دۆست و برای یه‌کترن و گفتگۆ له نێوانیان ده‌بێته هۆی سه‌قامگیری له عێراق و ته‌نانه‌ت ناوچه.
شایانی باسه که درێژه‌ی دیداره‌کانی دا مام جه‌لال له‌گه‌ڵ موته‌کی دیداری کرد و پاشان بڕیاره چاوی به سه‌رۆکی ئێران، خامنه‌یی بکه‌وێت.
شاندێکی پارتی کۆمه‌ڵگای دێموکراتیک (DTP) سه‌ردانی ئیسپانیا ده‌که‌ن
مانشێت نیوز، باکووری کوردستان: شاندێکی پارتی کۆمه‌ڵگای دێموکراتیکی باکووری کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی به‌رپرسی پێوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م پارته، «تونجای باقرخان» و شاره‌داری قۆسه‌ر، «جیهان سینجار»، به مه‌به‌ستی تاوتوێ کردنی کێشه‌ی کورد، دیدار له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حکومه‌تی ئیسپانیا و پارته سیاسیه‌کانی ئه‌م ولاته و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی. سه‌ردانی ئیسپانیا ده‌که‌ن.
شاندی کوردی له ئیسپانیا وێڕای دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حکومه‌تی ئه‌م وڵاته تاکو ئێستا دیداریان له‌گه‌ڵ، پارله‌مه‌نتارانی هه‌رێمی کاتا‌لۆنیا و مادرید، سه‌رۆکی کۆتله‌ی پارتی سۆسیالیستی ئیسپانیا، نوێنه‌ری ئه‌م وڵاته له په‌رلمانی ئه‌ورووپا و چه‌ندین ده‌زگا و ڕێکخراوه‌ی سیڤیل، پێکهێنا.
له درێژه‌ی سه‌ردانی شاندی DTP بۆ ئیسپانیا دا بڕیاره ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هه‌رێمی باسک، گفتگۆ سازکرێ و کێشه‌ی کورد و ڕووداوه گرینگه‌کانی تورکیا به تایبه‌تی و جیهان به گشتی بخرێته به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه.
پارێزگاری كه‌ركوك له هه‌وڵێكی تیرۆریستی رزگاری بوو
مانشێت نیوز، باشووری کوردستان: به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ به‌یانی «عه‌بدوڵڕه‌حمان مسته‌فا»، پارێزگاری کوردی که‌رکووک له هه‌وڵێکی تیرۆریستی ڕزگاری بوو.
تیرۆریستێك كه پشتێنه‌یه‌كی بۆمبڕێژكراوی به‌ستبوو له به‌یانی ئه‌مڕۆ له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌ركوك، خۆی به كاروانی «عه‌بدوڕه‌حمان مسته‌فا»ی پارێزگاری كه‌ركوك ته‌قانده‌وه و له ئه‌نجامدا هاوڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ستداوه و هه‌ژده‌ی دیكه‌ش برینداربوونه.
پاش ته‌قینه‌وه‌که، دهوریهكانی بنكه‌ی پۆلیسی ره‌حیماوه و قۆریه ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و برینداره‌كانیان گه‌یاندۆته نه‌خۆشخانه.
شایانی باسه پارێزگاری کوردی كه‌ركوك، ئه‌وه چه‌نده‌مین جاره له هه‌وڵی هاوشێوه‌ی تیرۆریستان ڕزگاری ده‌بێ.
پاپا گه‌یشته تورکیا و ئه‌ردۆغانیش سه‌ره‌نجام دیداری له‌گه‌ڵ کرد
هه‌واڵی به‌په‌له: مانشێت نیوز: پاپ بێنێدیکتی شاردهیهم، چه‌ند خوله‌ک به‌ر له ئێستا، گه‌یسته ئه‌نقه‌ره و ئه‌ردۆغان خۆی پێشوازی لێکرد و ته‌نانه‌ت ئه دیداره‌ی که ئه‌ردۆغان مانگههایه بخۆی لێ ده‌شارده‌وه، ڕووی دا.
پاپ بێنێدیکتی شازده‌یه‌م وه‌کو سێهه‌مین پاپای واتیکان هه‌ر ئێستا(کاتژمێر 1ی نیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه) به سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشته ئه‌نقه‌ره و له لایه‌ن ئه‌ردۆغانی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکاوه پێشوازی لێ‌کرا.
ئه‌ردۆغان له له فڕۆکه‌خانه چاوه‌ڕوانی سه‌فه‌ری کۆبوونه‌وه‌ی ناتۆی ده‌کرد، له ئاخرین پڕۆگڕامهکهی دا ته‌سمیمی به دیتنی پاپا گرت و هه‌ر له فڕۆکه‌خانه، وێڕای پێشوازی له ناوبراو دیدارێکی کورتی له‌گه‌ڵ پێکهێنا.
هاتنی پاپا بۆ تورکیا گرینگیه‌کی تایبه‌تی پێده‌درێ بۆ پێوه‌ندیه‌کانی نێوان جیهانی ئیسلام و مه‌سیحیه‌کان و هه‌روه‌ها کارناسانی سیاسی بۆ تورکیا جگه له‌مانه بردنه سه‌ری پڕێستیژی ئه‌و وڵاته له ئاست ڕۆژئاوا دا، پێشبینی ده‌که‌ن.
له‌م سه‌ردانه مێژوویه‌ی پاپا دا که 4 ڕۆژ ده‌خایه‌نێ، چاوه‌ڕوان ده‌کرێ ناوبراو وێڕای داوای لێبوردن له وته‌کانی سه‌باره‌ت به محه‌ممه‌د، په‌یامی دۆستی و ئاشتی نێوان دینه‌کان بدات.
پاپا به سه‌ردانی بۆ کلیسه‌یه‌کی کریستیانه ئۆرتۆدۆکسه‌کان، دوژمنایه‌تی هه‌زار ساڵه‌ی نێوان ئه‌م دوو فیرقه له دینی مه‌سیحیه‌ت کۆتایی پێدێنێت.
پێشتر پاپا وێڕای ئاڕاسته کردنی ڕه‌خنه‌ی توند له تورکیا، وتبووی که ئه‌م وڵاته که‌لتووری ئیسلامی هه‌یه و ناتوانێ پێوه‌ست به یه‌کێتی ئه‌ورووپا بێت و تورکیا باشتره بچێ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ عهرهبهکا باشتر بکات و کاری به ڕۆژئاوا نه‌بێت.
له هه‌واڵه‌کانی تر دا ناوه‌ڕۆکی دیداری پاپا، بڵاو ده‌که‌ینه‌وه.
کوژرانی لاوێک له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی ئێرانه‌وه له مه‌هاباد
مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان له هه‌واڵێک دا بڵاوی کرده‌وه که هاوڵاتیه‌کی لاوی مه‌هابادی به ناوی «ته‌لحه ئه‌حمه‌دی» له گوندی «قوم قه‌ڵا»ی سه‌ربه مه‌هاباد کوژراوه و ته‌رمه‌که‌ی نادرێته‌وه به بنه‌ماڵه‌که‌ی.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممۆ، 5ی سه‌رماوه‌ز، لاوێکی ته‌مه‌ن 22 ساڵه، به ناوی «ته‌لحه ئه‌حمه‌دی»، کوڕی قاسم و خه‌ڵکی ئاوایی «قوم قه‌ڵا»، له لایه‌ن هێزی ئینتزامی بنکه‌ی «دریاس» له مه‌هاباد ته‌قه‌ی لێ‌کرا و له‌جێ ژیانی له‌ده‌ست دا و ته‌رمی ناوبراو ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی ناکرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر چی هۆی کوژرانی ئه‌م لاوه کورده دیار نیه به‌ڵام باوک و برای ئه‌م لاوه کوژراوه به ناوه‌کانی «قاسم و بێهرووز» به تۆمه‌تی چالاکی سیاسی ماوه‌یه‌که ده‌زگیر کراون و له گرتووخانه دان.
شایانی باسه که ئه‌وه یه‌که‌م جه‌نایه‌تی له‌م شێوه‌ی ڕه‌ژیمی کۆماری ئیسلامی نیه و ساڵانه ده‌یان گه‌نج و هاوڵاتی کورد به هۆگه‌لی نادیار، ده‌که‌ونه به‌ر هێرشی دڕندانه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی ڕه‌ژیم و به گوڵله ده‌کوژرێن.
به هۆی که‌ڵک وه‌رگرتن له ویندۆزی کوردی، سه‌رۆکی شاره‌وانی سووری ئامه‌د که‌وته به‌ر لێپرسینه‌وه
تایبه‌ت به مانشێت نیوز، باکووری کوردستان: به گوێره‌ی هه‌واڵێکی ئاژانسی «ئه‌نته‌رنێت خه‌به‌ر»ی تورکی، به هۆی که‌ڵک وه‌رگرتنی شاره‌داری «سوور»ی ئامه‌د ، له ویندۆزی کوردی له کۆمپیوته‌ره‌که‌ی دا، دادگای کۆماری ئامه‌د، دۆزی له‌به‌رانبه‌ر «عه‌بدوڵلا ده‌میرباش» کرده‌وه.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، یه‌که‌م نوسخه‌ی ویندۆزی کوردی به ناوی «ئوبونتو» له سه‌ر سیسته‌می «لینوکس» به «عه‌بدوڵلا ده‌میر باش» سه‌رۆکی شاره‌وانی ناوچه‌ی «سوور»ی ئامه‌د درا تا که‌لکی لێوه‌ربگرێ.
سیسته‌می ویندۆزی کوردی ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن شاره‌داری سووری ئامه‌ده‌وه و به به‌شداری پسپۆڕێکی پڕۆگڕام نووسی کۆمپیوته‌ری ئه‌مریکی به ناوی»ڕاینێر هێده‌ر» له ڕێووڕهسمێک دا ناسێندرا و نوسخه‌ی ئینگلیزیه‌که‌شی ئاماده کرابوو و هه‌ر له‌م ڕێووڕه‌سمه دا، ویندۆزی کوردی وته‌کانی «هێده‌ر»ی به کوردی وهڕگێرابۆوه.
ئه‌و کات باس له‌وه کرا که به چێ‌کردنی ویندۆزی لینوکسی کوردی، له‌مه‌ودوا هه‌ر نه‌رم ئامێرێکی(نرم افزار) تری کۆمپیوته‌ری ده توانرێ به کوردی ئاماده بکرێ.
له ڕێووڕه‌سمی ئاماژه بۆکراو دا»عه‌بدوڵلا ده‌میر باش» وتبووی: فره زمانی، ده‌وڵه‌مه‌ندی ئێمه‌یه و من له‌مه‌و دوا له ویندۆزی کوردی که‌ڵک وه‌رده‌گرم.
مام جه‌لال دیداری له‌گه‌ڵ خامنه‌یی کرد
مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: ئه‌مڕۆ جه‌لا تاڵه‌بانی، سه‌رکۆماری عێراق، له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری ئایینی ئێران، سه‌ید عه‌لی خامنه‌یی دیداری کرد.
تاڵه‌بانی له درێژه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئێران دا ئه‌مڕۆ چاوی به ڕێبه‌ری ئایینی ئێران، خامنه‌یی که‌وت و له‌م دیداره‌دا بارودۆخی ئێستایی عێراق و ناوچه به گشتی باسی له‌سه‌ر کرا.
له درێژه‌ی دیداری مام جه‌لال له ئێران، ناوبراو ئه‌مڕۆ به هاوڕێیی شاندێک له وه‌زیران و به‌رپرسانی ئێرانی، زیاره‌تی! مه‌زاری دامه‌زرێنه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران، واته خومه‌ینی کرد.
له ئاکامی شهر و پێکدادانێک له چیایی گابار دا، 11 سه‌ربازی تورک کوژران
مانشێت نیوز، باکووری کوردستان: هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند که له ئاکامی ئۆپێراسیۆنی ئه‌رته‌شی تورکیا به‌رانبه‌ر به گه‌ریلاکانی پ.ک.ک، 11 سه‌ربازی ئه‌رته‌شی تورکیا کوژران و سێ گه‌ریلاش گیانیان له‌ده‌ست دا.
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه له هه‌واڵێک دا ڕایگه‌یاند که له ئاکامی ئۆپێڕاسیعنێکی ئه‌رته‌شی تورکیا دژ به گه‌ریلاکانی پ.ک.ک دا، 2 ئه‌فسه‌ر و به گشتی 11 عه‌سکه‌ری تورک کوژران و 3 گه‌ریلایی کوردیش گیانیان له‌ده‌ست دا.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه، له شه‌ڕێک دا که چه‌ند هێلیکۆپته‌ری کۆبرا به چڕی بۆردومانی شوێنی گه‌ریلاکانی کردووه و له ئه‌نجامی 8 پێکدادانی ئه‌رته‌ش و گه‌ریلادا 2 ئه‌فسه‌ر و به شتی 11 عه‌سکه‌ری تورک کوژران و سێ گه‌ریلایی ههپهگهس به ناوه‌کانی «تورهان تۆڵهه‌ڵدان»، «ڕزگار ڕۆژهه‌ڵات» و «شیار ئامه‌د» گیانیان له‌ده‌ست داوه.
هه‌په‌گه دوو ڕۆژ پێشیش ئاشکرایی کردبوو که ده‌گوترێ، دوو گه‌ریلایی پ.ک.ک ، له ده‌رسیم به دیل گیراون و به‌رپرسانی حکومه‌تیش ئه‌م هه‌واڵه‌یان پشتڕاست کردۆته‌وه.
شایانی باسه که ئه‌م ئۆپێڕاسیۆنانه له چیایی گابار، بڵیندایهکانی ناوسراو به «شه‌هید بروسک» و «ئاکداغ» و له ڕێکه‌وتی 24 تا 27 مانگ دا ئه‌نجام دراون.
دوا که‌وتنی 6 مانگه‌ی، مووچه‌ی کرێکاران له بیجار
مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: به گوێره‌ی هه‌واڵێکی په‌یامنێرانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، 60 کرێکاری کارخانه‌ی گه‌چی کوردستان له بیجار، زیاتر له 4 مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
60 که‌س له کرێکارانی کارخانه‌ی گه‌چی کوردستان له بیجار ماوه‌ی 4 مانگه که مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و هه‌ر ئێستا له ئاستی ژیانی ڕۆژانه بنه‌ماڵه و گوزه‌رانه‌وه له دۆخێکی قه‌یرانی دا ده‌ژین. ئه‌م کرێکارانه ماوه‌ی 4 مانگه که مووچه‌ی مانگانه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و پێشتریش ته‌نیا به‌شێکی که‌میان پێدراوه.
کرێکارانی ئاماژه بۆکراو، هیچ ڕێکخراوه‌یه‌کیان نیه و سه‌ڕه‌ڕای سه‌ردانی به‌رده‌وامیان بۆ لای به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار سه‌باره‌ت به ڕوون کردنه‌وه‌ی دۆخی شوغڵی خۆیان و گرتنی مووچه‌ی دواکه‌وتوویان، هیچ ئه‌نجامێکیان وه‌ده‌ست نه‌که‌وتووه.
کرێکارانی بیجاڕی به‌رانبه‌ر به بێده‌نگی و وه‌پاش گوێ خستنی به‌رپرسان ناڕازین و خوازیاری ڕوون بوونه‌وه‌ی دۆخی شوغڵی نادیاری خۆیانن.
دواکه‌وتنی سێ مانگه‌ی مووچه‌ی کرێکارانی ئیسفاڵتی بانه
مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: به گوێره‌ی هه‌واڵێکی په‌یامنێرانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، کرێکارانی ئاسفاڵتی شاره‌وانی بانه، سێ مانگه که مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
20 کرێکاری ئاسفاڵتی شاره‌وانی بانه، ماوه‌ی چه‌ند مانگه تووشی دواکه‌وتنی وه‌رگرتنی مووچه‌ی مانگانه به‌ره‌و ڕوون و سه‌ڕه‌ڕای موڕاجیعه و ناڕه‌زایه‌تی نیشاندانی زۆر، به هیچ ئامانجێک نه‌گه‌یشتوون و گرینگی به داخوازه‌که‌یان نه‌دراوه.
حوکمی ئیعدام بۆ دوو ژنی کورد ده‌رکرا
مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: به گوێره‌ی هه‌واڵێکی په‌یامنێرانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، دوو ژنی کورد به ناوه‌کانی «موحه‌ببه‌ت مه‌حموودی» و «هه‌ڵاڵه محه‌ممه‌د زاده» به تۆمه‌تی قه‌تڵ و له دوو ڕووداوی جیادا، سزای ئیعدامیان بۆ بڕاوه.
خاتوو «محه‌ببه‌ت مه‌حموودی» خه‌ڵکی ورمێ و به تۆمه‌تی «قه‌تڵ»، له 5 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌زگیر و له زیندان دایه. له دۆزێکی هاوشێوه دا و به هه‌مان تۆمه‌ت ژنێکی تر به ناوی «هه‌ڵاڵه محه‌ممه‌د زاده»، خه‌ڵکی مه‌هاباد، که له 5 ساڵ پێشه‌وه له زیندان دایه، مه‌حکووم به ئیعدام کراوه ولهم رۆژانه‌دا حوکمی ئه‌م دوو ژنه دووای په‌سه‌ند کران، پێیان ڕاگه‌یێندراوه.
» هه‌ڵاڵه محه‌ممه‌د زاده» و «محه‌ببه‌ت مه‌حموودی» که ته‌مه‌نیان به ته‌رتیب زیاتر له 30 و 40 ساڵ ڕاگه‌یێندراوه، له دوو ڕووداوی جیاواز دا، ئه وکه‌سانه‌ی که ده‌ستدرێژیان کردوونه‌ته سه‌ریان کوشتووه.
پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان، داخوازی پێکهاتنی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووی له ئۆپۆزیسیۆنی کوردی دا کرد
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان، له بانگه‌وازێک دا پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان! که‌سایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌ره‌کانی کوردستان! ، داخوازی پێکهێنانی به‌ره یا کۆنگره‌یه‌کی هاوبه‌شی له ئۆپۆزیسیۆنی کورد دا کرد.
له بانگه‌وازه‌که‌ی پارتی سه‌ربه‌ستی دا ئاماژه به‌م بۆشایانه کراوه‌وه که خه‌باتی کوردانی ڕۆژهه‌ڵاتی، ئاسته‌نگ و لاواز کردوه.
له بانگه‌وازه‌که دا هاتووه: پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،له پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌لومه‌رجی گشتیی ناوخۆی کوردستان و هه‌روه‌ها چه‌ندین دیدار و چاوپێکه‌وتنی دیپلۆماتیی جیهانی، زۆر به ڕوونی هه‌ست به بۆشاییه‌کی گه‌وره ده‌کات له ناو جووڵانه‌وه‌ی سیاسیی کوردستاندا، ئه‌ویش نه‌بوونی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووه بۆ کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هه‌ر له یه‌که‌مین بانگه‌وازی دامه‌زراندنی خۆیدا و هه‌روه‌ها له چه‌ندین کۆبوونه‌وه و سیمیناری گشتیدا، بانگێشه‌ی دامه‌زراندنی به‌ره‌یه‌ک یا هه‌ر چه‌شنه له یه‌ک نزیکبوونه‌وه‌یه‌کی پارت و لایه‌نه‌کانی کوردستانی کردووه، به ئه‌رکێکی زۆرگرنگی نیشتمانیی ده‌زانێ و هه‌رده‌م هه‌وڵ و تێکۆشانی خۆی وه‌گه‌ڕ ده‌خات بۆ ئه‌و لێک نزیکبوونه‌وه‌ی لایه‌نه کوردستانییه‌کان.
شایانی باسه پێشتر حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی ئێرانیش، جگه له باس کردنی داوایه‌کی به‌م شێوه، هه‌نگاویشیان به کرده‌وه بۆ هه‌ڵێنابوو، به‌ڵام تاکو ئێستا به ئاکامێک نه‌گه‌یشتووه.
ده‌قی بانگه‌وازی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان لێره‌دا بخوێنه‌وه
مه‌لا کرێکار: شۆڕشی خومه‌ینی گه‌وره‌تره له شۆڕشی ئێران
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: ماوه‌یه‌که مه‌لا کرێکار، ڕێبه‌ری پێشووی گرووپی ئه‌نسارولئیسلام، له سه‌ر تۆڕی ئینته‌ڕنێت دا له ناو ژووره ئیسلامیه‌کانی پاڵتۆک، رۆژه‌ڤ و ڕووداوه‌کانی سیاسی کوردستان ده‌نرخێنێ.
له دواترین گووتاری مه‌لا کرێکار، له سه‌ر ئینته‌رنێت دا، ناوبراو باسی ئاشت نه‌بوونه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی و «هیچ و پووچی که‌سایه‌تی شێخ عێزه‌دین» و «گه‌وره‌تر و گرینگتر بوونی شۆڕشی خومه‌ینی له شۆڕشی فه‌ره‌نسی» کرد.
مه‌لا کرێکار، باسی بزووتنه‌وه‌ی خومه‌ینی و ئێرانی کرد و ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی به شۆڕشێکی مه‌زن و هه‌ژێنه‌ر دانا و وتی: شۆڕشی خومه‌ینی گه‌ره‌تره له شۆڕشی فه‌ره‌نسی و خومه‌ینی پیاوی شۆڕش، حوکمڕان و هه‌روه‌ها پیاوی شه‌ڕ و ئاشتی بووه.
مه‌لا کرێکار له جوابی پرسیارێک دا سه‌باره‌ت به عیلمانی بوون و دینی بوون، وتی که ئه‌و بڕوای وایه که مرۆڤه‌کان یا ئیسلامین و یا جاهیل.
هه‌روه‌ها که‌سایه‌تی کوردی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان»شێخ عێزه‌دین حوسێنی» که ئایینێکی عیلمانی بوو، به «هیچ و پووچ و نه‌زان» ناوزه‌د کرد و وتی که مرۆڤ یا دینی هه‌یه و یا کافره. عیلمانی بوون مانایی نیه.
سه‌باره‌ت گه‌ڕانه‌وی مه‌لاکرێکار بۆ کوردستان و هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووری کوردستان، مه‌لا کرێکار وتی: له کاتی هه‌ڵبژێرانی «تاڵه‌بانی» به سه‌رۆک کۆماری له عێراقدا، مام جه‌لال شاندێکی ناردۆته لایی و داوای لێبوردن و ئاشتبوونه‌وه‌ی لێکردووه به‌ڵام چونکه مه‌لا کرێکار، ڕازی نه‌بووه ڕاسته‌وخۆ له‌که‌ڵ شاندی تاڵه‌بانی دابنیشێت، به ڕێگای که‌سانی سێیه‌مه‌وه به مهلاکرێکاریان ڕاگه‌یاندوه ئاشت ببێته‌وه.
ناوبراو ده‌لێ وێڕای ڕه‌تکردنه‌وه‌ی په‌یامی ئاشت بوونه‌وه‌ی مام جه‌لال، داوای له تاڵه‌بانی کردوه چه‌ند هه‌نگاوێک بنێت، له‌وانه ئازاد گردنی گیراوه‌کانی ئیسلامی، ئه‌و کاته بیر له ئاشت بوونه‌وه ده‌کاته‌وه.
شایانی باسه که «نه‌جمه‌دین فه‌ره‌ج ئه‌حمه‌د» ناسراو به مه‌لا کرێکار، ڕێبه‌ری گرووپی ئیسلامی «ئه‌نسارولئیسلام» له باشووری کوردستان بوو و هاوکات له‌گه‌ڵ هێرشی ئه‌مریکا، وه‌کو گرووپێکی تیرۆریست، تێکیان پێچان و له ناویان بردن.
ناوبراو هه‌ر ئێستا دانیشتوی وڵاتی نۆڕوێژه و هه‌فته‌ی ڕابردوو، حوکمی دیپۆرتی بۆ عێراق بۆ سادر بوو.
هه‌واڵه‌کانی تری مه‌لا کرێکار
به گوێره‌ی نیۆیۆرك تایمز، حیزبوڵای لوبنان میلیشیاکانی سوپای مه‌هدی په‌روه‌رده ده‌کات
مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزی ئه‌مریکی رایگه‌یاند كه ئه‌ندامانی سوپای مه‌هدی سه‌ر به موقته‌دا سه‌در، له‌لایه‌ن گروپی تیرۆریستی حیزبوڵای لوبنانه‌وه مه‌شقی چه‌کداریان پێده‌كرێ.
به گوێره‌ی ئه‌م هه‌واڵه، به‌رپرسێکی ده‌زگای سیخوری ئه‌مه‌ریكا «سیا» راگه‌یاند كه «له نێوان یه‌ك تا دوو هه‌زار ئه‌ندامی سوپای مه‌هدی و هه‌ندێ له گروپه چه‌كداره‌كانی شیعه‌ی ناو عێراق، له ناو خاكی لوبنان و له‌لایه‌ن حزبوڵاوه كه ئێران پشتگیری لێده‌كات، مه‌شقی سهربازیبان پێده‌كرێ».
نیۆیۆرك تایمز ده‌ڵێ: ئێران و به ئه‌گه‌رێكی زۆر سوریاش، رۆڵێكی رێگهخۆشهكهریان هه‌بووه بۆ پێوه‌ندییه‌كانی نێوان سوپای مه‌هدی و حزبوڵای لوبنان.
له لایه‌کی دیکه‌وه دوێنێ سێشه‌ممه، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، مانه‌وه‌ی هێزه فرهرهگهزهكانی بۆ ماوه‌ی ساڵێكی دیكه به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا درێژكرده‌وه، به‌مه‌رجێ ئه‌ركه‌كانی ئه‌و هێزانه به داواكاری حكومه‌تی عێراق كۆتایی پێ بێت.»
جۆن پۆڵتنی بالیوزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان خۆشحاڵی خۆی بۆ ده‌نگدانه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌ربڕی و گوتی :» بڕیاره‌كه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێودهولًَهتی سوره له‌سه‌ر یارمه‌تیدانی حكومه‌تی عێراق.»
یه‌که‌م گه‌شتی ئاسمانی کۆمانیایی فڕۆکه‌وانی کوردستان «kurdistan airways» ئه‌نجام درا
مانشێت نیوز، باشووری کوردستان: ئه‌مڕۆ یه‌که‌م گه‌شتی ئاسمانی کۆمپانی فڕۆکه‌وانی کوردستان ئایروهی واته «kurdistan airways» له ئهمستێردامی هۆله‌نداوه به ئاڵای کوردستان و به 35 مسافیره‌وه به‌ره‌و هه‌ولێر فڕی.
ئه‌مڕۆ به فه‌رمی kurdistan airways یه‌که‌م گه‌شتی ئاسمانی خۆی به ئاڵای کوردستان و لۆگۆی تایبه‌تی کۆمپانیا له ئهمستێردامهوه ده‌سپێکرد و بڕیاره هه‌فته‌ی جارێک به‌رده‌وام بێت.
شایانی باسه که ده‌یان کۆمپانیایی فڕۆکه‌وانی جیهانی هه‌ر ئێستا له پێتهختانی جۆر به جۆری ئه‌ورووپاوه سه‌فه‌ری کوردستان ده‌که‌ن.
هوشیار زێبارى: داوا له حكومه‌تی ئێران كراوه واز له یارمه‌تى دانى میلیشاكان بێنێت
مانشێت نیوز، باشووری کوردستان: به گوێره‌ی فڕانس پڕێس، هوشیار زێبارى ده‌ڵێ که مام جه‌لال له سه‌ردانی خۆی بۆ ئێران داوای له حکومه‌تی ئه‌م وڵاته کردووه که له جێگه‌ی یارمه‌تی میلیشیا شیعه‌کان، هاوکاری حکومه‌تی یاسایی هه‌ڵبژێردراوی عێراقیه‌کان بکات.
هوشیار زێباری، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراقى فیدراڵ رایگه‌یاند، به‌رێز جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمار كه له سه‌ره‌دانی خۆی له ئێران داواى له حكومه‌تى ئه‌م وڵاته كردوه ته‌نها پاڵپشتى له حكومه‌تى عێراقى هه‌ڵبژێردراو بكات و واز له یارمه‌تى دانى میلیشاكانی شیعه بێنێت.
زێبارى گوتى ئه‌و نامه‌یه‌ى كه حكومه‌تى عێراق مه‌به‌ستى بوو ئاراسته‌ى ئێرانى بكات ئه‌وه‌بوو كه بارودۆخ له عێراق گه‌یشتۆته ئاستێكى ترسناك و پێویسته پاڵپشتى له حكوومه‌ته‌كه‌ى بكرێت و دۆخێکی ئاوا بۆ ئێرانیش باش نیه.
زیبارى ئه‌وه‌شى دووپات كرده‌وه كه سه‌رۆك كۆمار هه‌ستى به جۆره ئاره‌زویه‌كى ئێرانى بۆ ئه‌نجامدانى گفتوگۆى راسته‌وخۆ له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌رقه‌رار كردنى ئاسایش له عێراق كردوه.
برچسبها: Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو
