له ئێران له هه‌ر 2 کات ژمێر دا مرۆڤێک به هۆی ماده سڕکه‌ره‌کان ده‌مرێ
تایبه‌ت به مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: به گوێره‌ی دواترین ئامار، ڕه‌ژیمی کۆماری ئیسلامی رایگه‌یاند که له هه‌ر دوو کات‌ژمێر دا، مرۆڤێک به هۆی ئالووده بوون به ماده سڕکه‌ره‌کانه‌وه ده‌مرێ.
به گوێره‌ی ئه‌م ئاماره‌گیریه که له لایه‌ن حکومه‌تی ئاخوندیه‌وه ئه‌نجام دراوه، له هه‌ر دوو کات‌ژمێر دا له ئێران که‌سێک به هۆی ئالووده بوون به ماده سڕکه‌ره‌کانه‌وه، گیانی له ده‌ست ده‌دا و ساڵانه‌ش به هۆی ته‌جاره‌تی ئه‌م ماده ماڵوێران‌که‌ره‌وه زیاتر له 10 میلیارد دۆڵار پاره وه‌ده‌ست ده‌که‌وێ.
له درێژه‌ی ئه‌م هه‌واڵه دا هاتووه که ڕێژه‌ی گیرۆده‌بوان به ماده سڕکه‌ره‌کان ده‌گاته زیاتر له 7 میلیۆن که‌س و هه‌ر ئه‌م که‌سانه زۆرترین ڕیسکی ئالووده بوون و بڵاو کردنه‌وه‌ی وایرۆسی «ئایدز»یان(AİDS ) هه‌یه.
به‌رپرسانی چه‌واشه‌کاری کۆماری ئیسلامی ئیدعا ده‌که‌ن که له ئێران ته‌نیا 20 هه‌زار که‌س ئالووده به وایرۆسی ئایدزن و ئه‌وه له حاڵێک دایه که سه‌رچاوه ناحوکمیه‌کان هه‌ر ئێستا که‌سانی ئایدزی له ئێران به 40 هه‌ار که‌س ده‌نرخێنن و پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌کرێ تا کۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌م ڕێژه‌یه خۆ له 100 هه‌زار که‌س نزیک بکاته‌وه.
سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی ناوه‌ندی ئێران له ئاماره‌کانی خۆی دا سه‌ڕه‌ڕای ئاماره ناڕاسته‌کانی ڕه‌ژیم ئیدعا ده‌کات که رێژه‌ی موعتادان له ئێران ده‌گاته 11 میلیۆن که‌س و به‌م شێوه له سه‌دا 20ی کۆمه‌ڵگای ئێران به شێوازێک گیرۆده‌ی ماده سڕکه‌ره‌کانه و هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌م ئاماره له ئێران زیاتر له 1700 جۆری ماده سڕکه‌ره‌کان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
ئێکۆنۆمیست ، وڵاتی سوید به دێمۆکراتترین وڵاتی دونیا ناوزه‌د ده‌کات
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: به گوێره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی هه‌فته‌نامه‌ی «ئێکۆنۆمیست»ی به‌ریتانی، وڵاتی سوید به دێمۆکراتیک ترین وڵاتی دونیا ناوزه‌د ده‌کات و له‌م لیسته‌یه دا ئه‌مریکا له ژماره‌ی 17یه‌م و به‌ریتانیا له ڕه‌ده‌ی 23هه‌مین وڵاتی دێمۆکراتیکی جیهان دا جێ ده‌گرن.
هه‌فته‌نامه‌ی ناوداری به‌ریتانی » ئێکۆنۆمیست» له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له 167 ولاتی جیهان دا، سه‌باره‌ت به بنه‌ماکانی دێموکراسی، ئه‌نجامێکی به‌م شێوه‌یه ده‌ست که‌وت و تێیدا وڵاتی سوید پله‌ی یه‌که‌م، ئیرله‌ندا، پله‌ی دووهه‌م، هۆڵه‌ندا سێهه‌مین، نۆڕێژ چواره‌مین و دانیمارک، له ڕیزی پێنجه‌مین وڵاتی دێموکراتیکی جیهان دا جێ ده‌گرێ.
ئێکۆنۆمیست، لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕاده‌ی دێموکرات بوونی وڵاتانی له‌سه‌ر بنه‌ماکانی هه‌ڵبژاردن، مافه‌کانی هاوڵاتی بوون، که‌لتووری سیاسی، ڕاده‌ی به‌ڕێوه چوونی یاساکانه‌وه به‌ڕێوه بردووه و به پێی ئه‌نجامه‌کان له کۆی وڵاتانی جیهان ته‌نیا 28 وڵات به دێموکرات ناوزه‌د ده‌کرێن و له ناویان دا ئه‌مریکا له ڕیزی 17یه‌م و به‌ریتانیا له ڕیزی 23هه‌مه.
ئێکۆنۆمیست هۆی قه‌رار گرتنی ئه‌مریکا له ڕیزی 17یه‌مین وڵاتی دێموکراتیکی دونیا به » ئاسته‌نگ بوونی به‌شێک له مافه دێموکراتیکه‌کان به هۆی په‌سه‌ند کردنی یاسایی دژه تیرۆر » ناو ده‌با و بۆ به‌ریتانیاش هۆگه‌لێک وه‌کو » که‌م بوونه‌وه‌ی ڕێژه ئه‌ندامێتی له پارته سیاسێکان و به‌شداری ڕێژه‌ی که‌می کۆمه‌ڵگا له هه‌ڵبژاردنه‌کان » وه‌سف ده‌کات.
هه‌ر وه‌ها له لێکۆڵینه‌وه‌که دا هاتووه که ڕه‌وتی ڕوو به په‌ره سه‌ندنی دێموکراسی خوازی له جیهان به‌ره‌و که‌می ده‌روا و هۆی ئه‌م بابه‌ته‌ش به‌م شێوه ڕاڤه ده‌کات:
دیکتاتۆریه‌تی وڵاتانی خاوه‌ن نه‌وت و به هێز تر کردنی ده‌سه‌ڵاتی نامه‌شڕوعیان به سه‌روه‌تی نه‌فته‌وه، هێرشه‌که‌نی ئه‌مریکا و هاوپه‌یامان بۆ ئه‌فغانستان و عێراق.
به هۆی سوکایه‌تی به ئاتاتورک «ده‌سته‌ی خوێندنی باڵای توركیا» مامۆستایه‌كی زانكۆ له‌سه‌ر كار لابرد
مانشێت نیوز، باکووری کوردستان: به تۆمه‌ته‌ی سووکایه‌تی به «ئاتاتورک»، مامۆستایه‌کی زانکۆی «قازی» ئه‌سته‌نبوڵ له لایه‌ن «ده‌سته‌ی خوێندنی باڵای توركیا»وه له سه‌ر کار لابردرا و کورسی مامۆستایه‌تێکه‌ی لێ ئه‌ستێندرایه‌وه.
مامۆستایه‌كی زانكۆی «قازی» له ئه‌سته‌نبوڵ به ناوی «پرۆفیسۆر ئاتیلا یایلا» به هۆی ته‌نیا ناوبردنی ئاتاتورک به سیفه‌تی «کابرا» و » ڕه‌خنه له سیاسه‌تی که‌ماڵیزم» و باس له «پووچی ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه»، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی که کورسی مامۆستایه‌تی له زانکۆی قازی ئه‌سته‌نبوڵ لێ ئه‌ستێندراوه، هێرشی زۆری کارایه سه‌ر که‌سایه‌تێکه‌ی و له لایه‌ن که‌ماڵیسته‌کانه‌وه گووشاری خستراوه‌ته سه‌ر.
ناوبراو دوێنێ چوارشه‌ممه به هاوکاری ڕێکخراوی مافی مرۆڤ و هاوڕێیی «یوسف ئاڵاتاش» سه‌رۆکی ئه‌م ڕێکخراوه له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی دا وێڕای پێداگری له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌کانی له‌مه‌ر که‌ماڵیزم، وتی که سووکایه‌تی به ئاتاتورک نه‌کردووه به‌ڵام به ناهه‌ق که‌وتۆته به هێرشی ته‌بلیغاتی ڕۆژنامه ، مێدیا و پارته سیاسیه‌کان.
ناوبراو كه‌سایه‌تی خۆی وه‌كو كه‌سایه‌تی «گالیلۆ» لێكچواند كه له‌به‌ر بۆچونه‌كانی سوتێندرابوو وتی: له توركیا رێگا له بۆچونی ئازاد ده‌گیرێ‌و دیموكراسی له كرده‌وه‌دا جێبه‌جێ ناكرێت.
ئاتیلا یایلا ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه گوتاری كه‌مالیزم ئیفلاسی كردوه‌و ئاماده‌ی هه‌مو جۆره گفتوگۆیه‌كی زانستیه سه‌باره‌ت به ره‌خنه‌كانی له‌سه‌ر كه‌مالیزم.
شایانی باسه که پرۆفیسۆر ئاتیلا یایلا پێشتر ره‌خنه‌ی له پیرۆزكردنی كه‌سایه‌تی كه‌مال ئه‌تاتورك گرتبو و وتبوی پێویست ناكات په‌یكه‌ری ئه‌م کابرایه له هه‌موو شوێنێكدا دابنرێت.
سه‌رکۆماری تورکیا دژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له كه‌ركوكه
مانشێت نیوز، باکووری کوردستان: «ئه‌حمه‌د نه‌جده‌ت سه‌زه‌ر» سه‌رکۆماری توركیا ئه‌مڕۆ له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی دا نیگه‌رانی به‌رامبه‌ر بارودۆخی توركمانه‌كانی كه‌ركوك نیشان دا و وتی: ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری(ڕێفراندۆم) له ساڵی 2007 له پارێزگای كه‌ركوك كێشه‌كانی ئه‌و پارێزگایه چاره‌سه‌ر ناكات و نابێ ئه‌م ڕێفراندۆمه ئه‌نجام بدرێ.
«ئه‌حمه‌د نه‌جده‌د سه‌زه‌ر» سه‌رکۆماری تورکیا ئه‌مڕع پێنجشه‌ممه و له‌كۆبونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی هاوكاری ئابوری و بازرگانی وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوی كونفرانسی ئیسلامی دا، كوردی به‌وه تۆمه‌تباركرد كه ده‌ستكاری پێكهاته‌ی دیموگرافی شاری كه‌ركوك ده‌كه‌ن و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته کرد که: پێویسته به‌رله‌ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له كه‌ركوك رێكه‌وتنێكی سیاسی له‌نێوان پێكهاته جیاوازه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌دا ئه‌نجام بدرێت.
سه‌زه‌ر داواشی كرد كه رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كاربكات بۆ دروستكردنی رێكه‌وتنێكی سیاسی له نێوان پێكهاته جیاوازه‌كانی كه‌ركوكدا و ئه‌گه‌ر ئه‌و شته ڕوونه‌دات، عێراق به یه‌کپارچه‌یی نامێنێته‌وه.
شایانی باسه ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا په‌یتا په‌یتا سه‌ره‌ڕای هۆشداری به‌رپرسانی کورد و عێراقی، به هێنانه گۆڕی باسی که‌رکووک به بیانووی زوڵم له تورکمانه‌کانی ئه‌م شاره ڕاسته‌وخۆ ده‌ستێوه‌ردانی کاروباری عێراق و کوردستان ده‌کات.
توركیا: ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له كه‌ركوك كێشه‌ی ئه‌و پارێزگایه چاره‌سه‌ر ناكات
ئه‌حمه‌د نه‌جده‌د سه‌زه‌ر سه‌رۆكی توركیا نیگه‌رانی پیشاندا به‌رامبه‌ر بارودۆخی توركمانه‌كانی كه‌ركوك و وتی: ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری له ساڵی 2007 له پارێزگای كه‌ركوك كێشه‌كانی ئه‌و پارێزگایه چاره‌سه‌ر ناكات. له‌كۆبونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی هاوكاری ئابوری و بازرگانی وڵاتانی ئه‌ندام له‌رێكخراوی كونفرانسی ئیسلامی دا ئه‌حمه‌د نه‌جده‌د سه‌زه‌ر به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ كوردی به‌وه تۆمه‌تباركرد كه ده‌ستكاری پێكهاته‌ی دیموگرافی شاری كه‌ركوك ده‌كه‌ن و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه: پێویسته به‌رله‌ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له كه‌ركوك رێكه‌وتنێكی سیاسی له‌نێوان پێكهاته جیاوازه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌دا ئه‌نجام بدرێت. سه‌زه‌ر داواشی كرد كه رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كاربكات بۆ دروستكردنی رێكه‌وتنێكی سیاسی له نێوان پێكهاته جیاوازه‌كانی كه‌ركوكدا.
سه‌دان هه‌زار كه‌س به‌شـداری له مه‌راسیمی به‌خاك سـپاردنی «جهمایل»یان کرد
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: سه‌دان هه‌زار لوبنانی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی به‌یروتی پایته‌خت تا به‌شـداری له مه‌راسـیمی به‌خاك سـپاردنی سـیاسه‌تمه‌داری دژ به سـوریا «پـیـێر جهمایل» بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه ماته‌مگێره‌كان به شـه‌كاندنه‌وه‌ی ئاڵای لوبنان و به‌رز كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی پـیـێر جمه‌یل له گۆڕه‌پانی شه‌هیدان كۆبوونه‌وه.
«ئه‌مین جهمایل» باوك كه سه‌رۆكی پـێشـووتری لوبنان بوو له پـشـت سه‌كۆیه‌كی شـووشه‌ی گولله‌به‌نه‌وه، گوتارێـكی پـێـشـكه‌ش به جه‌ماوه‌ره‌كه كرد، تیایدا داوای به‌رپاكردنی شـۆڕشـێـكی نوێی سه‌ربه‌خۆیی كرد و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنـێـك بۆ گۆڕینی «ئه‌مین له‌حودی» سه‌ر به سـوریا كه ئێـسـتا سه‌رۆكی لوبنانه.
قه‌شـه‌ی كڵـێـسـای كرسـتیانی مارۆنی لوبنانی كاردینال «نه‌سـڕه‌ڵـڵا سفه‌یر» مه‌راسـیمی ماته‌مینیـیه‌كه‌ی له كاثیدرائیـیه‌ی سـانت جۆرج به‌ڕێوه‌برد، وه چه‌ندین كه‌سـایه‌تیش ئاماده‌ی بوون، له‌وانه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسـا فلـیپ دۆست بلازێ و سـكرتێـری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی عه‌مر مو‌سا.
پاشـان ته‌رمی «پـیـێـر جهمایل» سـیاسه‌تمه‌داری كریسـتیانی لوبنانی ته‌مه‌ن 34 سـاڵ بۆ شـارۆچـكه‌كه‌ی خۆی «بـكفه‌یا» له چیاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌یروت گه‌ڕاندرایه‌وه.
پـیـێـر جهمایل، ڕۆژی سـێشـه‌ممه له ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری به‌یروت كوژرا. دۆست و هاوڕێـكانی وه‌باڵی ئه‌و تاوانه‌یان خسـته ئه‌سـتۆی حكومه‌تی سوریا. به‌ڵام سوریا هه‌رچ ده‌سـتـتێوه‌ردانێـكی خۆی له‌و هێرشه ڕه‌تده‌كاته‌وه.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی «فیفا»ئه‌ندامێتی ئێرانی له‌م ڕێکخراوه هه‌ڵپه‌سارد
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: ئه‌مڕۆ له بڕیارێک دا، ناوه‌ندی فیدراسیۆنی جیهانی تۆپی‌پێ «فیفا» ، ئه‌ندامێتی ئیرانی له‌م ڕێکخراوه به هۆی ئه‌مه که به » ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت له کاروباری فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران و ناسه‌ربه‌خۆیی ئه‌م ڕێکخراوه له ئێران» ده‌زانێ، هه‌ڵپه‌سارد و تاقمی تۆپی پێی ئه‌م وڵاته‌ی تا ڕاگه‌یێندرای دواتر له هه‌ر چه‌شنه یاریه‌کی نێوده‌وڵه‌تی قه‌ده‌غه کرد.
به گوێره‌ی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی بی‌بی‌سی، فیفا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه له ڕاگه‌یاندنێک دا پێشکه‌وتنی بڕیاردانی ده‌وڵه‌ت بۆ ده‌ستنیشان کردنی سه‌رۆک و ئه‌ندامانی فێدراسیۆن له‌و وڵاته‌دا وه‌ک بن پێ‌کردنی ماده‌ی 17ی ئه‌ساسنامه‌ی فیفا نرخاندن و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌شداری تاقم تۆپی پێی ئێرانی له هه‌ر یاریه‌کی نێوده‌وڵه‌تی دا قه‌ده‌غه کرد.
فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران ته‌نیا به سێ مه‌رج ده‌توانێ درێژه به ئه‌ندامێتی له فیفا دا بدات :
1: پێویسته په‌یره‌و پرۆگرامی ناوخۆی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران، له‌چوارچێوه‌ی فیدراسیۆنی گشتی فیفا بگونجێنێت.
2: هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌یه‌ک بۆ کاروباری چاکسازی ئه‌م ناوه‌نده له لایه‌نی ناوه‌ندی فیفا له ئاسیا.
ده‌ستنیشان کرانی ده‌سته‌ی به؟رێوه‌به‌ری فیفا له ئێران له لایه‌ن کۆنفێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا.
مه‌شهه‌دانی پێشنیار ده‌كات پێشمه‌رگه په‌رله‌مانتاران بپارێزێت
مانشێت نیوز، باشووری کوردستان: مه‌حمود ئه‌لمه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق پێشنیار ده‌كات هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌ركی پاراستنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بگرێته ئه‌ستۆ و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێت «ئه‌وه ئه‌ركێكی نیشتمانییه به‌ڵام پێویستی به‌راوێژكردن هه‌یه».
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له باشووری کوردستان ڕایانگه‌یاند که «ئازاد چالاك» په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كورستان رایگه‌یاندووه که مه‌حمود ئه‌لمه‌شهه‌دانی پێشنیاری كردووه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌ركی پاراستنی په‌رله‌مانتاران بگرنه ئه‌ستۆ.
له‌مباره‌وه «شێخ جه‌عفه‌ر»، وه‌زیری هه‌رێم بۆ کاروباری پێشمه‌رگه، ده‌ڵێت «گه‌ر به‌ڕه‌سمیی داوا له‌سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم یاخود سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت، ئه‌وا ئاماده‌ین گفتوگۆی له‌باره‌وه بكه‌ین».
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت «گرتنه ئه‌ستۆی ئه‌و ئه‌ركه كارێكی ئاسان نییه، پێویستی به‌راوێژكردن هه‌یه».
له ئاکامی زنجیره ته‌قینه‌وه‌یه‌ک دا له ناوچه‌ی سه‌دری به‌غدا. 150 که‌س کوژران
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: له دواترین گۆڕانکاری له دۆسیه‌ی ئه‌منی عێراق دا، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاسایشی شاری به‌غدا رایگه‌یاند که له‌ئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌دا له «مه‌دینه سه‌در»ی شاری به‌غدا زیاتر له 150 هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژران و زیاتر له 250 که‌س بریندار بوونه.
به گوێره‌ی هه‌واڵیه‌کان له به‌غداوه، شه‌ش ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكرا‌و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی «مه‌دینه سه‌در»ی شیعه نشین ته‌قیونه‌ته‌وه‌و ژماره‌ی قوربانیه‌كانیش له زیاد بوندایه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی «ئه‌سوات عێراق» بڵاویكرده‌وه: له‌هه‌ڵمه‌تێكی هێزه‌كانی پۆلیسی شاری رومادیدا بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌ی تیرۆریستان، له‌یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و شاره‌دا 6 تیرۆریست ده‌ستگیر كران.
سه‌رۆكی كوردستان گه‌یشته به‌غدا
مانشێت نیوز، باشووری کوردستان: به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی سیاسی گه‌یشته به‌غداو له فرۆكه خانه له لایه‌ن «زه‌لمای خه‌لیلزاد» باڵێوزی ئه‌مریكا له به‌غدا و فه‌ریقی یه‌كه‌م «بابه‌كر زێباری»سوپاسالاری ئێراق و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانه‌وه پێشوازی لێكرا.
«مه‌سعود بارزانی» سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڕیاره پڕۆژه‌یه‌كی نوێی له چوارچێوه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی پێشكه‌ش به لایه‌نه ناكۆكه‌كانی عێراق بکات كه چه‌ند خاڵێكی گرنگ له‌خۆده‌گرێت سه‌باره‌ت به كه‌موكوڕیه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق‌و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له باشووری کوردستانه‌وه ڕایانگه‌یاند» بارزانیی له ئه‌نجامی گفتوگۆكانیدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌كان‌و ئه‌مریكادا توانیویه‌تی به وردی تاوتوێی بارودۆخی عێراق بكات‌و گه‌یشتۆته ده‌ره‌نجامی گونجا‌و بۆ چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه».
ده‌گوترێ که پڕۆژه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه و به مانایه‌کی تر پڕ‌وژه‌كه نه‌خشه‌یه‌كی رێگایه بۆ ده‌ربازبون له قه‌یرانی سیاسی عێراق و ئاشتكردنه‌وه‌ی لایه‌نه ناكۆكه‌كان.
ده‌یه‌مین فیستیڤاڵی ئه‌ده‌بی و روناكبیری «گه‌لاوێژ» ده‌ستپێ كرد
مانشێت نیوز، باشووری کوردستان: دوێنێ، پێنچشه‌ممه ده‌یه‌مین فیستیڤاڵی ئه‌ده‌بی و روناكبیری گه‌لاوێژ له‌ژێر دروشمی (ئاشتی و ئازادی ساباتی داهێنانه) له سلێمانی ده‌ستی پێ‌کرد.
فیستیڤاڵی ئه‌ده‌بی وڕوناکبیری گه‌لاوێژ، که هه‌ر ساڵ له باشووری کوردستان و به به‌شداری هونه‌رمه‌ندان، نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، ماوه‌ی شه‌ش رۆژ ده‌خاینێت.
له‌م فێستیڤاڵه دا چه‌ندین تێكستی ئه‌ده‌بی وه‌کو شیعر و چیرۆك، و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی به‌شداری ده‌كه‌ن و پێشانگایه‌كی تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندی په‌یکه‌رتاش «هادی زیائه‌دینی» له میانه‌ی چالاكییه‌كانی ئه‌م فیستیڤاڵه ده‌كرێته‌وه.
به پێی راگه‌یاندنی به‌رپرسانی فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ، ئه‌مساڵ و تا ئێستا 84 هۆنراوه‌و 49 چیرۆك و37 لێكۆڵینه‌وه به‌شدارییان كردووه كه ، له‌كۆی ئه‌مانه 20 هۆنراوه و 6 چیرۆك و 8 لێكۆلینه‌وه بۆ به‌شی کۆتایی هه‌ڵبژێردراون.
شایانی باسه وێڕای به‌شداری میوانان له پارچه‌کانی تری کوردستان، چه‌ندین هونه‌رمه‌ندو روناكبیر له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه به‌شداری ئه‌م فسیڤاڵه‌یان كردوه.
کچێکی کورد وه‌کو ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا هه‌ڵبژێردرا
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: پاش ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ولاتی هۆڵه‌ندا له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو دا، کچه کوردوێک که کاندیدای پارتی سۆسیالیستی هۆڵه‌ندی بوو، وه‌کو ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته هه‌ڵبژێردرا.
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌شدا پارتی سۆسیالستی هۆڵه‌ندی «SP» سه‌رکه‌وتنێکی باشی به‌ده‌ست هێناو بووه پارتی سێیه‌م له‌وڵاته‌که‌دا. له‌نێو لیستی کاندیداته‌کانی ئه‌م په‌رته‌شدا کیژێکی کوردی تێدا بوو، ئه‌ویش ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی مسۆگه‌ر کرد. ئه‌و به‌رێزه‌ش خاتو «ساده‌ت قه‌ره‌بلوت»ه، که ته‌مه‌نی 31 ساڵه‌و خه‌ڵکی «ده‌رسیم»ی باکوری کوردستانه.
له شڕنا‌خ کۆماندۆیه‌کی تورک کوژرا
مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: پارێزگاری شڕناخی باکووری کوردستان له داخۆیانیه‌ک دا ڕایگه‌یاند که له ئاکامی ئۆپێڕاسیۆنی هێزه‌کانی ئه‌رته‌ش دژ به گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه دا، کۆماندۆیه‌کی تورک کوژراوه.
پارێزگاری شڕنا‌خ له داخۆیانیه‌ک دا وتی «له ئاکامی ئۆپێراسیۆنه‌کانی ئه‌رته‌شی تورکیا دژ به گه‌ریلاکانی هێزی پاراستنی گه‌ل له چیایی گابار دا، کۆماندۆیه‌ک کوژرا.
له داخۆیانی پارێزگاری شڕنا‌خ دا هاتووه که له‌م ئۆپێراسیۆنانه دا که 5 ڕۆژه به‌رده‌وامه، کۆماندۆیه‌کی تورک کوژرا و سێ گه‌ریلایی کوردیش گیانیان له ده‌ست دا و ئۆپێراسیۆنه‌کان هه‌ر به‌رده‌وامن.
شایانی باسه که سه‌ڕه‌ڕای ئاگربه‌ستی یه‌ک لایه‌نه‌ی پ.ک.ک، ئه‌رته‌شی تورکیا به‌رده‌وامه له هێرش کردنه سه‌ر گه‌لی کورد و دوێنێش ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی وڕاگه‌یاندنی هێزی پاراستنی گه‌ل، ناوی 7 گه‌ریلایی تری ئاشکرا کرد که له دواترین هێرشی ئه‌رته‌شی تورکیا بۆ سه‌ر پ.ک.ک دا گیانیان له ده‌ست دا بوو.
ئه‌مڕۆ و له لێدوانێک دا، «موراد قه‌ره‌یه‌لان»، وێڕای هۆشداری دان به ئه‌رته‌شی تورکیا، ڕایگه‌یاند که به‌م شێوه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که پ.ک.ک ئاگربه‌ست کۆتایی پێبێنێ و ئه‌گه‌ر ئه‌رته‌شی تورکیا درێژه به ئۆپێراسیۆنه‌کان بدات، له چوارچێوه‌ی پاراستنی ڕه‌وا دا شه‌ر ده‌سپێده‌که‌نه‌وه.
قه‌تڵی کرێکاری کورد له تاران
مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: به گوێره‌ی هه‌واڵێکی په‌یامنێرانی RMMK، هه‌فته‌ی ڕابردوو، کرێکارێکی کورد به ناوی «عوسمان به‌هره‌وه‌ر»، له ده‌ورووبه‌ری تاران، به شێوازێکی دڕندانه کوژراوه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو کرێکاری کورد به ناوی «عوسمان به‌هره‌وه‌ر» خه‌ڵکی ئاوایی » سوێستان»ی پیرانشار، له ده‌ورووبه‌ری تاران کوژرا. ناوبراو که له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی له «کوره‌خانه‌یه‌ک»ی ده‌ورووبه‌ری تاران کرێکاری ده‌کرد، کۆتایی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له لایه‌ن که‌سێنێکی نه‌ناسراوه‌وه کوژراوه و پاشان ته‌رمه‌که‌ی هه‌ڵواسراوه. ده‌گوترێ، ناوبراو پێش کوژران، ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه دراوه.
شایانی باسه که دوو مانگی ڕابردوو دا، ئه‌وه سێهه‌مین جاره که کرێکارێکی کورد، به‌م شێوه ده‌کوژرێ و پێشتر دوو کرێکاری کوردی تر هه‌ر به‌م شێوازه له «قه‌زوین» کوژرابوون.
قه‌تڵی کۆڵبه‌رێکی کورد له بانه
مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: به گوێره‌ی هه‌واڵێکی په‌یامنێرانی RMMK، کۆڵبه‌رێکی کورد به ناوی»محه‌ممه‌د عه‌زیزی» کوڕی که‌ریم، له خاڵی سنووری بانه، به گووڵه‌ی هێزی ئاسایشی ڕه‌ژیمی کۆماری ئیسلامی کوژرا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، یه‌که‌می سه‌رماوه‌ز، کۆڵبه‌رێکی کورد به ناوی «محه‌ممه‌د عه‌زیزی» کوڕی که‌ریم، خه‌ڵکی ئاوایی «بووین» له بازاڕچه‌ی پیله‌وه‌ری سنووری بانه کوژرا.
ناوبراو که خاوه‌نی هاوسه‌ر و دوو مناڵه، له خاڵی سنووری بانه و بازارچه‌ی سنووری خه‌ریکی کۆڵبه‌ری بووه که به گووله‌ی هێزی ئاسایشی ڕه‌ژیم ده‌کوژرێ.
مه‌حکووم کرانی دو ڕۆژنامه‌وان
مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: به گوێره‌ی هه‌واڵێکی په‌یامنێرانی RMMK، دوو ڕۆژنامه‌وان به ناوه‌کانی «یۆسف پیربوداقی»(کورد) و «قوربان عه‌بباسی»(ئازه‌ری)، له به‌ڕێوه‌به‌رانی بڵاوکراوه‌ی «فردای ما»ی تایبه‌ت به «نه‌غه‌ده»، هه‌ر یه‌ک به دانی 1 میلیۆن تمه‌ن پاره، سزا دران.
دوو ڕۆژنامه‌وان له به‌ڕێوه‌به‌رانی بڵاوکراوه‌ی «فردای ما»ی تایبه‌ت به «نه‌غه‌ده»، به ناوه‌کانی «یۆسف پیربوداقی»( کوڕی محه‌ممه‌د و له چالاکانی کورد له ورمێ) و «قوربان عه‌بباسی»( کوڕی سه‌فه‌ر، دانیشتووی نه‌غه‌ده و چالاکی ئازه‌ری)، هه‌ر یه‌ک به دانی 1 میلیۆن تمه‌ن پاره سزا دران.
ناوبراوان به بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت له «بڵاوکراوه‌ی فردای ما» تاوانبار کراون و حوکمی ئاماژه بۆکراو له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا دا په‌سه‌ند کراوه.
سه‌دان که‌س له کاندیداکانی شووڕای شاره‌کان ڕه‌دی سه‌لاحیه‌ت کراون
مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: به گوێره‌ی هه‌واڵێکی په‌یامنێرانی RMMK، سه‌دان که‌س له کاندید بووانی هه‌ڵبژاردنی شووڕاکانی شار و دێ له کوردستان، ڕه‌دی سه‌لاحیه‌ت کراون.
هه‌فته‌ی ڕابردوو که لیستی کاندیداکان و که‌سانی ڕه‌دی سه‌لاحیه‌ت کراو ڕاگه‌یێندرا،ئاشکرابوو که سه‌دان که‌س له کوردستان ڕه‌دی سه‌لاحیه‌ت کراون.
ته‌نیا له شاری مه‌هاباد، 75 که‌س کاندیداتۆڕیان له لایه‌ن ڕه‌ژیمه‌وه ره‌ت کراوه‌ته که زۆربه‌ی ئه‌م که‌سانه‌ش خاوه‌نی ڕابردووی کاری له ده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌کان و ته‌نانه‌ت له خوڵه‌کانی شووڕای پێشووی شاریش دا هه‌بووه.
ده‌گوترێ که ڕه‌دی سه‌لاحیه‌تی به‌ربڵاو له شاره‌کانی کوردستان بۆ وێنه، بۆکان، سنه و کرماشان، کراوه و تاکو ئێستا هۆکاری ئه‌م مه‌سه‌له‌ش ڕانه‌گه‌یێندراوه.
ناڕه‌زایه‌تی نیشاندانی خه‌سار دیتوان له دامه‌زراوه‌یه‌کی ماڵی
مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: به گوێره‌ی هه‌واڵێکی په‌یامنێرانی RMMK، له بانه، 30 بنه‌ماڵه‌ی خه‌سار دیتوو له دامه‌زراوه‌یه‌کی «قه‌رزو ئه‌لحه‌سه‌نه»ی که‌رتی تایبه‌تی، سه‌باره‌ت به بێ مبالاتی و گوێنه‌دانی ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کان بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی پاره‌کانیان، پاش ئیفلاس کردنی دامه‌زراوه‌ی ئاماژه بۆکراو، ناڕه‌زایه‌تیان نیشان دا.
موشته‌رێکانی دامه‌زراوه‌یه‌کی «قه‌رزولحه‌سه‌نه»ی که‌رتی تایبه‌ت له شاری بانه، ناڕازینه به‌رانبه‌ر به بێمبالاتی و گوێنه‌دانی ده‌زگاکانی پێوه‌ندی داری ده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی له ده‌ست چوویان.
دامه‌زراوه‌یه‌کی «قه‌رزولحه‌سه‌نه» به به‌رپرسیارێتی «جه‌لال پ» و محه‌ممه‌د مه‌حموود نه‌ژاد»، له شاری بانه به هۆی ئیفلاس(ورشکستگی)ی ماڵی، ڕووبه‌ڕووی شکایه‌تی موشته‌رێکانی بۆته‌وه.
ده‌گوترێ که هۆی ئیفلاسی ئه‌م دامه‌زراوه ماڵیه، به‌رپرسیارێتی خه‌راپ و که‌ڵکی نابه‌جێ له مودیریه‌ت بووه و ته‌نیا یه‌کێک له به‌رپرسانی ئه‌م، دامه‌زراوه به ناوی «محه‌ممه‌د مه‌حموود نه‌ژاد» له دوو ساڵ پێشه‌وه، له زیندان دایه و تاکو ئێستا دوو جار، دووچاری سه‌کته‌ی دڵ بووه و دۆخی سڵامه‌تی ناوبراو، تووشی قه‌یرانه.
ده‌زگیر کرانی لاوێکی بانه‌یی
مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: به گوێره‌ی هه‌واڵێکی په‌یامنێرانی RMMK، لاوێکی بانه‌یی به ناوی «ڕێبوار ئه‌نوه‌ری»، به تۆمه‌تی چالاکی سیاسی له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی ڕه‌ژیمه‌وه ده‌زگیر کرا.
له هه‌فته‌ی ڕابردوو و له شاری بانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا، لاوێک به ناوی «ڕێبوار ئه‌نوه‌ری» به تۆمه‌تی چالاکی سیاسی له ماڵی خۆی له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاته‌وه، ده‌زگیر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێکی نادیار کرا.
مام جه‌لال سه‌ردانه‌كه‌ی خۆی بۆ تاران دواخست
مانشێت نیوز، باشووری کوردستان: پاش كۆبوونه‌وه‌ی شه‌وی رابردووی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له ناو شاری به‌غدا، و له ئاکامی دا داخرانی فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا، دیداره چاوه‌ڕوان کراوه‌که‌ی ئه‌مڕۆی مام جه‌لال بۆ تاران، دواخرا.
به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌مڕۆ له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک دا بۆ هه‌واڵنێران، ڕایگه‌یاند که به هۆی بارودۆخی ئه‌منی عێراق و قه‌ده‌غه کردنی هاتوچۆ له به‌غدا و له ئاکامی دا داخرانی فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا ناتوانێ دیداره‌که‌ی بۆ تاران به جێ بێنێ و بۆ کاتێکی نادیار دوای ده‌خات.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان، سه‌رۆك كۆمار مام جه‌لال له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، که وێڕای سه‌رۆک بارزانی،نوێنه‌ری گشت پارت و ڕێکخراوه سیاسێکانی عێراق تێیدا به‌شداربوون، دۆسیه‌ی ئه‌منی به غدا به تایبه‌ت پاش ته‌قینه‌وه‌ی که ڕۆژی پێنجشه‌ممه له شاره‌کی سه‌دری به‌غدا ڕووی دا تاوتوێ کرا و له کۆتایی ئه‌م کۆبوونه‌وه دا مام جه‌لال وتی: «گروپه سیاسیه‌كان بڕیاریانداوه هاوكاری زیاتر له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن».
شایانی باسه که له ته‌قینه‌وه‌ی 6 ئۆتۆمۆبیل له شارۆچکه‌ی سه‌دری به‌غدا له ڕۆژی پێنجشه‌ممه دا، 215 که‌س کوژران و 300 که‌سیش بریندارببو و دوابه‌داوی ته‌قینه‌وه‌كانی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو، قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له به‌غدا راگه‌یه‌ندرا.
سێهه‌مین ڕۆژی فیستیڤاڵی ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیری گه‌لاوێژ به‌ڕێه‌وه‌ده‌چێ
مانشێت نیوز، باشووری کوردستان: به گوێره‌ی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پیوک، سه‌رله به‌یانی سێیه‌مین رۆژی ده‌یه‌مین فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ له هۆڵی دایه‌لۆگی مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتییه‌كان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو كه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌میوانانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و رۆشنبیران و ئه‌دیبان ئاماده‌یبوون.
له درێژه‌ی فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ دا ئه‌مڕۆ، دانیشتنی سه‌رله‌به‌یانی تایبه‌ت بوو به كۆڕی رووناكبیری بۆ كوردستانی باكور كه «مال میسانژ» بابه‌تی «وه‌شانگه‌ری كوردی له باكوری كوردستان» ی پێشكه‌شكردو دواتر موراد جوان «له‌مه‌موزینی ئه‌حمه‌دی خانی دا ئه‌وین و ئیرۆتیزم» ی پێشكه‌شكردو پاشان جه‌مال باتوته «میدیا له‌باكوری كوردستان» ی پێشكه‌شكرد كه‌تیایدا تیشكی خسته‌سه‌ر ره‌هه‌نده‌كانی میدیای كوردی له باكوری كوردستان و سۆزان سامانچی لێكۆڵَینه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به «په‌یوه‌ندی له‌ناوبه‌ینی وێژه‌و كه‌لتووره‌كانه‌وه» پێشكه‌شكرد.
به گوێره‌ی پیوک مێدیا، دوا لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ تایبه‌تبوو به «ره‌وشتی وه‌شانخانه له‌باكوری كوردستان» كه له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د دیوناڵ- ه‌وه پێشكه‌شكرا.
تێكڕای بابه‌ته‌كان ئاماده‌بووان گفتوگۆی چڕ‌وپڕیان له‌سه‌ر كرد.
دانیشتنی سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش تایبه‌ته به چیرۆك و هه‌ردوو نوسه‌ر «ئه‌حمه‌د ره‌زاو محه‌مه‌د نوری ئه‌حمه‌د» بابه‌ته‌كان پێشكه‌شده‌كه‌ن .
کۆردیناتۆرانی کوردستان و عێراق بۆ کاروباری پ.ک.ک له هه‌لێر کۆبوونه‌وه
مانشێت نیوز، باشووری کوردستان: ئه‌مڕۆ شه‌ممه، «شیروان ئه‌لوه‌یلی»، کۆردیناتۆری عێراق بۆ کاروباری پ.ک.ک له هه‌وڵێر له‌گه‌ڵ کۆردیناتۆری کوردستان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، «که‌ریم شه‌نگالی» کۆبۆوه.
سه‌رۆکی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق و کۆردیناتۆری ئه‌م ولاته بۆ کاروباری پ.ک.ک، «شیروان ئه‌لوه‌یلی»، «که‌ریم شه‌نگالی» وه‌زیری ناوخۆ و کۆردیناتۆر(ڕێکخه‌ر)ی حکومه‌تی هه‌رێم بۆ پ.ک.ک، سه‌رکۆی په‌نابه‌رانی عێراقی،»عه‌بدولحه‌مید سوڵتان»، نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا،» دڵشاد میرانی» و نوێنه‌رانی کۆمیساریایی به‌رزی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (UNHCR) و نوێنه‌ری باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له عێراق، سه‌باره‌ت به پرسی پ.ک.ک و باس له که‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خموور، کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان پێک هێنا.
له‌م کۆبوونه‌وه دا باس له دۆخی که‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خموور و هه‌روه‌ها کێشه‌ی پ.ک.ک و شێوازی پێش‌گرتن له دزه کردنیان بۆ ناو تورکیا کرا و قه‌رار گه‌لێک په‌سه‌ند کرا به‌ڵام ناوه‌ڕۆکی ئه‌م دیداره و قه‌راره‌کان ئاشکرا نه‌کراوه.
بڕیاره که هکومه‌تی مالکی له قه‌راره گیراوه‌کان ئاگادار بکرێنه‌وه و پاشان بچنه ناو قۆناخی جێبه‌جێ کردنه‌وه.
شایانی باسه که تورکیا ده‌ڵێ که به هیچ شێوه، کۆردیناتۆری حکومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌م میکانیزمه‌ی که له نێوان سێ وڵاتی عێراق و تورکیا و ئه‌مریکا دژ به پ.ک.ک دا پێکهاتووه قه‌بووڵ ناکات و له حاڵێک دا که جگه له لایه‌نی تورکی، هه‌ر دوو قۆڵی تری میکانیزمه‌که، واته ئه‌مریکا و عێراق دیداری فه‌رمی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری کوردستان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ساز ده‌که‌ن.
دیپۆرت كردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رێكی كورد له نوروێژ
په‌نابه‌رێكی كوردی ئێرانی له لایه‌ن پۆلیسی نوروێژه‌وه بۆ ئێران دیپۆرت ده‌كرێته‌وه. به پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی به ده‌نگی رۆژهه‌ڵات گه‌یشتوه، په‌نابه‌رێكی كوردی ئێران به ناوی عه‌لی كه‌ریمزاده پاش ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكاری په‌نابه‌ریی سیاسی، له لایه‌ن پۆلیسی نوروێژ بۆ ئێران دیپۆرت ده‌كرێته‌وه. سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی كومیته‌ی په‌نابه‌ران بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره، به‌ڵام پۆلیسی نۆروێژ سووره له‌سه‌ر دیپۆرت كردنه‌وه‌ی عه‌لی كه‌ریمزاده، ناوبراو یه‌كێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌یه‌و له ساڵی 2004ه‌وه داوای په‌نابه‌ریی سیاسی له وڵاتی نوروێژ كردووه.
بیلانچۆی کوژراوه‌کانی عێراق: له 2 مانگ دا 7000 که‌س
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: به‌پێی دوا راپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ،رۆژ به‌رۆژ بارودۆخی عێراق به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات‌و رێژه‌ی كوژراو‌و ده‌ستگیركراوه‌كانیش به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت.
له ڕاپۆرتی نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاری عێراق «یونامی» دا هاتووه که له دوو مانگی ڕابردوو دا زیاتر له 7054 كه‌سی مه‌ده‌نی به‌هۆی توندوتیژییه‌وه كوژراون‌و 4984 كه‌سی ئه‌و ژماره‌یه به‌ته‌نها له‌به‌غدا كوژراون.
له‌به‌شێكی راپۆرته‌كه‌دا هاتووه «به‌روونی ده‌رده‌كه‌وێت كه كاری توند‌و تیژی رووی له‌زیادبوون كردووه‌و هێشتا دروێنه‌ی كاری زیاتریش ده‌كات».
ئاماده‌كاری راپۆرته‌كه نیگه‌رانی ده‌رده‌بڕێت له‌خراپبوونی ره‌وشی مافی مرۆڤ‌و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئازادی راده‌ربڕین هێشتا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه، هه‌روه‌ها روونی ده‌كاته‌وه كه سه‌رجه‌می ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له‌پاش ٣١ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه گه‌یشتووه‌ته ٢٩٢٥٦ كه‌س (به‌و ١٣٥٧١ كه‌سه‌شه‌وه كه له دامه‌زراوه‌كانی هێزه فره‌نه‌ته‌وه‌كاندا ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
له دواترین ته‌قینه‌وه له شارۆچکه‌ی سه‌دری شیعه نشینی به‌غدا زیاتر له 215 که‌س کوژران و 300 که‌س بریندار ببو و هه‌ر له پاش ئه‌م ته‌قینه‌وه دا تیمه‌کانی مه‌رگی شیعه‌کانیش به تۆڵه ده‌یان که‌سیان له سوونه‌کانی به‌غدا، له پێش چاوی جه‌ماوه‌ر سووتاند و پارچه پارچه کردبوو و به‌م شێوه قۆناخێکی تری توند و تیژی ده‌ستی پێکردووه.
دانیشتوانی که‌مپی مه‌خموور به چه‌ند مه‌رجێک ده‌گه‌ڕێنه‌وه باکووری کوردستان
مانشێت نیوز، باشووری کوردستان: دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌ی کۆردیناتۆرانی تایبه‌تی کوردستان و عێراق بۆ کاروباری پ.ک.ک، ئاشکرابوو که باسی سه‌ره‌کی نێوان به‌شدارانی ئه‌م کۆبوونه‌وه، داخستنی که‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خموور بووه.
سه‌رچاوه‌کانی ئاگادار له‌م کۆبوونه‌وه‌یه ڕایانگه‌یاند که له نێوان له نێوان «شێروان ئه‌لوائیلی» وه‌زیری ئاسایشی نیشتمانی، «كه‌ریم شه‌نگاری» وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری ناوخۆ، که هه‌ر دوو که‌س کۆردیناتۆرانی عێراق کوردستان بۆ کاروباری پ.ک.ک به‌ژمار دێن و «عه‌بدوڕه‌حمان به‌رزنجی» قایمقامی مه‌خموور، «دكتۆر عه‌بدولسه‌مه‌د» وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران وهه‌روه‌ها به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له نوێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
خاڵی سه‌ره‌كی كه ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه بوو بریتی له دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كورده‌كانی باكووری كوردستان بۆ زێدی خۆیان كه ئێستا له كه‌مپی مه‌خموور نیشته‌جێن.
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌شداران سه‌ردانی كه‌مپی مه‌خموریان كرد و له نزیكه‌وه ئاگاداری باروگوزه‌رانی ئه‌و خێزانانه بوون كه له‌و كه‌مپه نیشته‌جێن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له كه‌مپی مه‌خمور ره‌تیكرده‌وه كه ئه‌و كه‌مپه كه‌مپێكی سیاسی بێ و ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه نزێكه‌ی 12000 كه‌س له‌و كه‌مپه‌دا ده‌ژین و سێ هه‌زاریان قوتابین. ئه‌وان چه‌ند مه‌رجێكیان هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه له‌وانه پێویسته توركیا لێبووردنێكی گشتیان بۆ ده‌ربكات و گشت مافه دیموكراسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات وه‌ك خوێندن به زمانی كوردی، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش پێویسته زه‌مانه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌م ئاوارانه هه‌بێت.
نێچیرڤان بارزانی گه‌یشته به‌غدا
مانشێت نیوز، باشووری کوردستان: پاش درووست بوونی کێشه له نێوان به‌غدا ق هه‌ولێر سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی دابه‌س کردن و خاوه‌ندارێتی سامانه نه‌وتیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و کێشه له جێبه‌جێ کردنی ماده‌ی 140 و پاشان که‌م ناردنی بودجه‌ی ساڵانه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم، نێچیروان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیری کوردستان به هاوڕێیی شاندێک سه‌ردانی به‌غدای کرد.
دوابه‌دوای سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستانیش له سه‌ردانه چاوه‌ڕوان کراوه‌که‌ی دا به یاوه‌ری شاندێك گه‌یشته به‌غدا تا له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان گفتوگۆ له سه‌ر چه‌ند پرسێك، وه‌كو بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
ئێواره‌ی دوێنێ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان و شاندی یاوه‌ری كه له ژماره‌یه‌ك وه‌زیر پێكهاتبوون، گه‌یشته به‌غدا بۆ وتوێژكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ سه‌باره‌ت به بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ماده‌ی 140 و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان.
شایانی باسه پێشتر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کردبوو که ئه‌گه‌ر بێت و کێشه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر نه‌کرێن ئه‌وا له دادگایه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌کو لاهه، دۆز به‌رانبه‌ر به حکومه‌تی عێراقی ده‌کاته‌وه.
گیرانی هاوڵاتیه‌کی کورد له کرماشان
مانشێت نیوز، ڕۆهه‌لاتی کوردستان: به گوێره‌ی په‌یامنێرانی ڕیکخراوی پاراستنی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزه‌کانی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی له کرماشان، لاوێکی کوردیان به ناوی «که‌ریم ڕه‌حمانی» و به تۆمه‌تی چالاکی سیاسی ده‌زگیر و ڕه‌وانه‌ی تاران کرد.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ڕێکه‌وتی 21ی سه‌رماوه‌ز لاوێکی ته‌مه‌ن 22 ساله به ناوی » که‌ریم ڕه‌حمانی» له ڕێگه‌ی کامیاران به کرماشان، له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی کۆماری ئیسلامیه‌وه ده‌زگیر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕه‌وانه کرا.
ناوبراو که پێشتر خوێندکاری زانکۆ بووه به چالاکی سیاسی و هاوکاری حیزبه کوردستانیه‌کان تۆمه‌تباره و پاشان ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که ڕه‌وانه‌ی یه‌کێک له گرتووخانه‌کانی تاران کرابێ.
مه‌لا کرێکار ده‌ڵێ ئه‌و وه‌هابیه‌کی سه‌له‌فیم و دین قوربانی کوردایه‌تی ناکات و له گه‌ڵ CIAش دانیشتووه
مانشێت نیوز، باشووری کوردستان: مه‌لا کرێکاری سه‌رۆکی پێشووی «ئه‌نسار ولئیسلام» ڕایگه‌یاند که ئه‌و له بیروباروه‌ڕی ئیسلامی خۆیدا سه‌تا سه‌ت وه‌هابیه‌کی سه‌لفییه و په پێچه‌وانه‌ی «شێخ مه‌عشوق خه‌زنه‌وی» ئاماده نیه که ئیسلامی خۆی بکاته قوریانی کوردایه‌تی.
به گوێره‌ی ئاژانسی نووچێن کوردستان مه‌لا کرێکار له وته‌یه‌ک دا له ژووری «کوردستان یونایتد»ی پاڵتۆک، سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی «ئه‌نسارولئیسلام» له گه‌ڵ «ئه‌لقاعیده» وتی: ئه‌و له ساڵی 2000 دا له شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ ئیستخبارات «سی ئای ئه‌ی» ئه‌مریکی دانیشتووه و به‌وانی ڕاگه‌یاندوه که ئه‌وان په‌یوه‌ندیان به ئه‌لقاعیده‌وه نه‌بووه.
ناوبراو که له‌م ڕۆژانه بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی له نۆڕوێژه‌وه بۆ کوردستان ده‌رچووه سه‌باره‌ت به کوردایه‌تی گوتی» من وه‌هابیه‌کی سه‌له‌فیم و له ڕێگه‌ی کوردایه‌تی دا خۆم ناکه‌مه قوربانی و ڕێزم بۆی نیه. من خۆم وه‌کو شێخ مه‌عشووق خه‌زنه‌وی(مامۆستایی ئایینی باشووری ڕۆژئاوایی کوردستان که به هۆی ئیسرار له سه‌ر ناسنامه‌ی کوردی له لایه‌ن ئیستخباراتی سووریاوه کوژرا) به کوشت ناده‌م و ئیسلام ناهێنمه پێناو کوردایه‌تی.
سه‌باره‌ت هه‌بوونی په‌یوه‌ندی ناڕاسته‌وخۆ له نێوان مه‌لا کرێکار و مامۆستا «سه‌لاحه‌دین به‌هادین» ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتووی ئیسلامی و «مه‌لا به‌شیر» له باشووری کوردستان، مه‌لا کرێکار هه‌بوونی هه‌ر چۆره په‌یوه‌ندیه‌ک له گه‌ڵ ئه‌و دوو که‌سه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه.
مه‌لا کرێکار له درێژه‌ی قسه‌کانیدا دووپاتی کردوه که کوشتنی پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتی له «خێڵی حه‌مه» جیهاد بووه و هه‌روه‌ها ناوبراو ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده وه‌ک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نا‌بینیت.
له جوابی پرسیارێکیش سه‌باره‌ت به ڕابردووی فیکری مه‌لا کرێکار دا وتی که قه‌ت کۆمونست نه شیوعی و نه‌ش مارکسی بووه.
ئه‌نستیتۆی کوردی ئه‌سته‌نبوڵ بوو به دامه‌زراوه‌یه‌کی فه‌رمی
مانشێت نیوز، باکووری کوردستان: ئه‌نستیتۆی کوردی ئه‌سته‌نبوڵ که له ساڵی 1991 و به هه‌وڵی گه‌وره‌پیاوانێک وه‌کو» مووسا عه‌نته‌ر» ،»ئیسماعیل به‌شیکچی»، «فه‌قی حوسێن ئاگینچ» و هتد، به ناوێکی تر و وه‌کو سه‌نته‌رێکی زانستی و ڕاگه‌یاندنی و په‌روه‌رده‌یی ده‌ستی به تێکۆشان کردبوو، سه‌ره‌نجام، له‌مه‌ودوا به فه‌رمی و به ناوی «ئه‌نستیتۆی کوردی ئه‌سته‌نبوڵ»، درێژه به چالاکیه‌کانی ده‌دات.
ئه‌نستیتۆی کوردی ئه‌سته‌نبوڵ که له ساڵی 1991وه به ناوێکی تر خه‌باتی ده‌کرد له‌مه‌ودا و به وته‌ی به‌رپرسێکی ئه‌نستیتۆ، «که‌ره‌م سۆیلوو»، به پێی «کریته‌ره‌کانی کۆپێنهاگ» و «گه‌ردوونی جیهانی مافی مرۆڤ»، درێژه به تێکۆشانی چاندی، هوونه‌ری، په‌روه‌رده و زانستی خۆی به کوردی ده‌دات.
«ڕه‌حیم سه‌فه‌وی» ده‌ڵێ هۆی که‌وتنه‌خواری فڕۆکه‌ی سپا، ته‌قینه‌وه‌ی به ئه‌نقه‌ست بووه
تایبه‌ت به مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: به گوێره‌ی ئاژانسه‌کانی ئێران، پاش که‌وتنه‌خواری فڕۆکه‌یه‌کی سپاسیی پاستارانی ئێران، له ئه‌مڕۆ به‌یانی دا، سه‌ره‌تا ره‌حیم سه‌فه‌ێی سه‌رکۆی سپا، وتبووی که ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه، ئه‌م فڕۆکه‌یه به ئه‌نقه‌ست ته‌قێندرابێته‌وه و که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی له هه‌فته‌ی به‌سیج دا مانایه‌کی تایبه‌تی هه‌یه.
سه‌فه‌وی وتی» ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه دوژمنانمان پاش ئه‌نجامی مانۆری مه‌زنی پێقه‌مبه‌ری ئیسلام چاویان به هێزی ئێمه هه‌ڵنایه و له‌وانه‌یه که بیانهه‌وێ به ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌م فڕۆکه په‌یامێک به ئێمه بده‌ن».
سه‌فه‌وی پاش دوو کات‌ژمێر وێڕای ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵانه، وتی که ئه‌و لێدوانی وای نه‌داوه و ئه‌گه‌ری کرده‌وه‌یه‌کی ته‌قاندنه‌وه‌ی به ئه‌نقه‌ست به لاواز ده‌زانێ و ته‌نیا ده‌توانێ که به هۆی کێشه‌یه‌کی فه‌ننیه‌وه که‌وتبێته خواره‌وه.
شایانی باسه که به‌سیانی ئه‌مڕۆ له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی جۆری ئانتۆنۆفی سپای پاستاران، ته‌نیا چه‌ند ساتێک له کاتی هه‌ستانی له فڕۆکه‌خانه‌ی مهرئابادی تاران، به 39 که‌س له سه‌رنشینان و کادری فرینی ئه‌م فڕۆکه که‌وته خوارێ و قوربانیان شوێنه‌واریان لێ به‌دی نه‌کرا.
ئیران هۆشداری داکه نابێ وڵاتی ئیمارات وه‌ك بنكه‌یه‌ك به دژی ئێران به‌کار بێت
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی خاكی ئیماڕات له لایه‌ن ئا‌مریكا وه‌ك بنكه‌یه‌ك دژ به ئێران ناره‌زاییان ده‌ربڕی.
«محه‌مه‌د عه‌لی حوسێنی» وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له لێدوانێک دا ڕایگه‌یاند : ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی نابێت رێگه بدات كه ئامریكاییه‌كان له خاكی ئه‌م ولاَته‌وه وه‌کو بنکه‌یه‌کی دژ به ئێران که‌ڵک وه‌ربگرێ.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا، بنكه‌ێكی تایبه‌تی له شاری «دوبه‌ی» ئه‌ماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی هانده‌رێك بێت بۆ چالاکانی سیاسی به مه‌به‌ستی ئۆرگانیزه کردنی تێکۆشانیان بۆ گۆڕینی بارودۆخی سیاسی له تاران .
شایانی باسه چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر، گرووپێکی تیرۆریستی خۆکوژی ئێرانی هه‌ڕه‌شه‌ی له وڵاتانی که‌نداو کرد که ئه‌گه‌ر بێت ئه‌م وڵاتانه ڕێگه به هێرشی ئه‌مریکا دژ به ئێران له خاکی وڵاته‌که‌یانه‌وه بده‌ن، ئه‌وا هێرشی خۆکوژیان ده‌کاته سه‌ر. له لایه‌کی تره‌وه ئێما‌راتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی گه‌وره‌ترین شه‌ریكی ئابووری ئێرانه.
پاش سێ ڕۆژ، قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ له به‌غدا هه‌ڵگیرا
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: ئه‌مڕۆ به‌یانی ، به‌رپرسانی ئاسایشی عێراق ڕایانگه‌یاند كه قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له‌و شاره هه‌ڵبگیرێت و چیتر كاری پێ نه‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پاش سێ ڕۆژ له تێپه‌ڕبوونی ته‌قینه‌وه‌كانی شاری سه‌در، که تێیدا 215 که‌س بوونه قوربانی، پایته‌ختی عێراق که هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاتووچۆی لێ قه‌ده‌غه‌كرابوو، کۆتایی پێهات.
به پێی ڕاگه‌یاندنی به‌رپرسێکی ئاسایشی هێزه‌کانی پۆلیسی عێراق چیتر بڕیاری قه‌ده‌خه‌ی هاتووچۆ پێڕه‌و ناکه‌ن و ژیانی ئاسایی له به‌غدا ده‌ستی پێکرده‌وه.
شایانی باسه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو بڕیاردرا كه قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ له به‌غدا له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه هات كه له شاری سه‌دری شیعه‌نشین روویدا و له ئه‌نجامدا زیاتر له 215بوونه قوربانی و نزیكه‌ی 250 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌ر به‌م هۆیه‌ش سه‌فه‌ری چاوه‌ڕوان کراوی، مام جه‌لال، سه‌رکۆماری عێراق، بۆ کۆماری ئێسلامی دواکه‌وتبوو.
هۆی که‌وتنه‌خواری فڕۆکه‌ی سه‌ربازی ئێرانی ئاشکرا بوو
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له تاران و له زاری فه‌رمانده‌یه‌کی سپای پاستاران، هۆی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌ی ئانتۆنۆڤی له مێهرئاباد، له کار که‌وتنی یه‌کێک له ماتۆره‌کانی و له ئه‌نجام دا لادان له باندی فڕین، ڕاگه‌یاند.
پاش که‌وتنه‌خواری فڕۆکه‌ی ئانتۆنۆفی، سپایی پاستارانی کۆماری ئێسلامی که هه‌ڵگری 34 که‌س له فه‌رمانده‌کانی ئه‌م هێزه بوو، له فڕۆکه‌خانه‌ی مێهرئابادی تاران، به‌رپرسێکی سپا، به ناوی «سه‌ردار ئه‌سکه‌نده‌ر مۆمێنی» له لێدوانێک دا بۆ هه‌واڵنێران وێڕای ئاماژه به دیتنه‌وه‌ی » قوتوی ڕه‌ش»(جعبه سیاه)ی فڕۆکه‌که و لێکۆڵینه‌وه له‌م باره‌وه، وتی: هۆی که‌وتنه خواره‌ه‌ی فڕۆکه‌که، له کارکه‌وتنی یه‌کێک له ماتۆڕه‌کان و له ئاکام دا لادانی فڕۆکه له پیستی فرین و وه‌رگه‌ران و ئاگرتێبه‌ربوونی بووه.
سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌ی فڕۆکه‌که، هه‌روه‌ها له ناو چوونی ته‌رمه‌کان و وته‌کانی سه‌فه‌ویش وتی: که ته‌قینه‌وه ته‌نیا به هۆی که‌وتنه خواری فرۆکه‌ی ئاماژه بۆکراو ڕووی داوه و ئاگریشی تێبه‌ربووه.
ئاماری رووداوه‌کانی که‌وتنه خواری فڕۆکه له ساڵی ڕابردوو له ئێران دا
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: له سالی ڕابردوو دا 5 ڕووداوی که‌وتنه‌خواری فڕۆکه له ئێران ڕووی داوه که له‌م بابه‌ته دا ئاماژه‌یه‌کی کورت ده‌که‌ینه ئه‌م ڕووداوانه.
ئه‌مڕۆ، 6ی سه‌رماوه‌زی 1385، فڕۆکه‌ی ئانتۆنۆفی 74ی سپایی پاستاران به‌یانی کات‌ژمێر 7 له مێهرئابادی تارانه‌وه به‌ره‌وه به‌نده‌ر عه‌بباس ده‌ڕۆیشت، که چه‌ند ساتێک پاش هه‌ستانی که‌وته خوار و 34 که‌س له به‌رپرسانی سپایی پاستاران و 5 خه‌ده‌مه‌ی فڕۆکه‌که، کوژران.
پێشتر له 15ی نۆوه‌مبه‌ری 1993، فڕۆکه‌یه‌کی تری جۆری ئانتۆنۆفی ڕووسی له نیزێک کرمان، تووشی کێشه‌ی ته‌کنیکیی ببو و که‌وتبۆ خواره‌وه و 17 که‌س له سه‌رنشینه‌کانی کوژرابوون.
له پاییزی ڕابردووه ئه‌وه سێهه‌مین که‌وتنه خواری فڕۆکه له ئێرانه و بۆ وێنه له مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی 1384، فڕۆکه‌یه‌کی جۆری «سی 130، دیسان له فڕۆکه‌خانه‌ی مێهرئاباد که‌وته‌خوار و 100 که‌س له سه‌رنشینانی کوژران.
له کۆتایی زستانی 1384 و له نیزێک شاری ورمێی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا فڕۆکه‌یه‌کی جۆری «فاڵکۆنی 20″ که هه‌ڵگری چه‌ند که‌س له فه‌رمانده‌کانی پایه‌به‌رزی سپایی پاستاران بوون، که‌وته خواره‌وه و و هه‌مێێ سه‌رنشینه‌کانی کوژران.
کۆتایی هاوینی ئه‌مساڵ، فڕۆکه‌یه‌کی مسافیربه‌ری تۆپۆلۆفی رووسی له فڕۆکه‌خانه‌ی مه‌شهه‌د که‌وته‌خواره‌وه وبه هۆی ته‌قینی چه‌رخی پێشه‌وه‌ی، 29 که‌س کوژران و 43 که‌س بریندار بوون.
هه‌ر له هاوینی 1385، هێلی کۆپته‌رێکی سه‌ر به فیدراسیۆنی شاخه‌وانی ئێران له مازه‌نده‌ران تێکشکا و 6 که‌س له سه‌رنشینانی کوژران.
فڕۆکه‌یه‌کی بارهه‌ڵگری جۆری ئانتۆنۆفی 12، له به‌هاری 1385 دا و له نیزێک که‌ره‌ج و به هۆی پێکدادان له‌گه‌ڵ «باڵنده کۆچکه‌ره‌کان»!!!، که‌وته خوار و 12 که‌س له سه‌رنشینان بریندار بوون.
ئه‌ردۆغان سه‌ردانی ئێران ده‌کات
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان» ڕێکه‌وتی 3ی دێسه‌مبه‌ر و به مه‌به‌ستی تاووتوێ کردنی بارودۆخی ئێستایی لووبنان و کێشه‌ی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین، سه‌ردانی تاران ده‌کات.
ئه‌ردۆغان سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا که ئێستا به سه‌ردانێک له وڵاتی ئۆردۆنه، پاش گه‌ڕانه‌وه و له ڕێکه‌وتی 3ی دێسه‌مبه‌ر دا به مه‌به‌ستی داخوازی یارمه‌تی به کرده‌وه‌ی ئێران بۆ لوبنان ده‌بێت.
ئه‌ردۆغان وتی: پێویسته ئاگبه‌ست له لوبنان و ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به‌رده‌وام بێت و ئێمه نیگه‌رانین و نابی رێگه بده‌ین که لوبنان، عێراقێکی تری لێبکه‌وێته‌وه و پێویسته به خێرایی له‌م پێوه‌ندیه‌دا هه‌نگاوی ئه‌رێنی هه‌ڵێنین.
ئه‌ردۆغان باس له‌وه ده‌کات که پاش گه‌ڕانه‌وه له تاران له ئاماده‌کردنی سه‌فه‌رێک دا ده‌بێ بۆ سووریا. ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه باسیان له ئه‌گه‌ری دیدارێکی هاوکات و کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و به‌شار ئه‌سه‌د دابوو له تاران یا له شام.
بارمته گیرانی 120 خوێندکار له تاران له لایه‌ن که‌سێکی چه‌کداره‌وه
مانشێت نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: ئه‌مڕۆ به‌یانی چه‌کدارێک به هاوڕێیی کچه‌که‌ی له قوتابخانه‌یه‌کی پۆلی ناوه‌ندی له تاران، به چه‌کێک و دوو نارنجۆک، 120 خوێندکاری به بارمته گرت.
که‌سی چه‌کدار که ده‌گوترێ خه‌ڵکی ئه‌سفه‌هانه، ئه‌نگیزه‌ی خۆی له‌م کاره » ڕه‌خسانی ده‌رفه‌تێک بۆ قسه‌کردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسان» ڕاگه‌یاندبوو و پاش دوو کات‌ژمێر، به هاتنی پۆلیس و هاویشتنی چه‌ند فیشه‌ک، کۆتایی به بارمته گرتنه‌که‌ی هێنا.
شایه‌تحاڵێک له شوێنی ڕووداوه‌که‌وه به ئاژانسی فرانس پڕێس ڕاگه‌یاندووه که ناوبراو ویستویه‌تی به‌م شێوه ناڕه‌زایه‌تی خۆی به‌رانبه‌ر به به‌رپرسانی ده‌زگایی دادی ڕه‌ژیم (قوه قضائیه) ڕابگه‌یێنێ.
ئه‌مڕۆ 28مین ساڵوه‌گه‌ری دامه‌زراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان بوو
مانشێت نیوز، باکووری کوردستان: ئه‌مڕۆ، ڕێکه‌وتی 27ی نۆوه‌مبه‌ر، به‌رانبه‌ره له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان(PKK) له باکووری کوردستان.
پارتی کرێکارانی کوردستان له‌م ڕۆژه دا و له ساڵی 1978 یه‌که‌م کۆنگره‌ی خۆی له گوندی «لیجه»ی سه‌ر به «ئامه‌د» به‌ست و ئێستا 28مین ساڵی دامه‌زراندنی له لایه‌ن ئه‌ندامان و لایه‌نگرانیه‌وه له باکووری کوردستان، قه‌ندیل و شاره جۆربه‌جۆره‌کانی ئه‌ورووپا دا جه‌ژن ده‌گیرێ.
ڕێبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان،عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان، له ساڵی 1999 دا له ئاکام کۆمپلۆیه‌کی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رپه‌ڕشتی ئه‌مریکا و وڵاتانی زلهێز گیرا و ئێستا له زیندانی تاکه‌که‌سی دووڕگه‌ی ئیمڕاڵی دایه.
پ.ک.ک پاش چه‌ند ساڵ ئاگربه‌ست له دوایی گیرانی ئۆجه‌لان، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی به شه‌ڕ دژ به ئه‌رته‌شی تورکیا کرده‌وه و دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر و له ئاکامی داخوازیه‌کی عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان و پارتی کۆمه‌ڵگای دێموکراتیک، ئاگربه‌ستێکی یه‌کلایه‌نه‌ی به‌رانبه‌ر به تورکیا ڕاگه‌یاندووه.
سێ هاوڵاتی بانه‌یی حوکمی 3 تا 15 ساڵ زیندانیان بۆ بڕاوه
مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان:هه‌واڵنێرانی RMMK ڕایانگه‌یاند که سێ هاوڵاتی بانه‌یی به ناوه‌کانی «ناسر یۆسفی»، «هه‌ژار ڕه‌زه‌وی» و»سه‌ڵاح ڕه‌سووڵی»، به 3 5تا 15 ساڵ سزای گرتووخانه مه‌حکووم کران.
لقی یه‌که‌می دادگایی شۆڕشی ئیسلامی شاری سه‌قز، به تۆمه‌تی چالاکی سیاسی و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبه کوردستانیه‌کان، سێ هاوڵاتی بانه‌یی به ناوه‌کانی «ناسر یۆسفی» به 3 ساڵ سزای زیندان، «هه‌ژار ڕه‌زه‌وی»3 ساڵ زیندان و»سه‌ڵاح ڕه‌سووڵی» 15 ساڵ زیندان مه‌حکووم کرد.
شایانی باسه که ناوبراوان له جه‌ریانی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی مه‌ده‌نی ساڵی ڕابردوو له بانه ده‌زگیر و ماوه‌یه‌ک بازداشت کرابوون.
کوشتنی کچێکی لاوی سه‌قزی
مانشێت نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان:هه‌واڵنێرانی RMMK ڕایانگه‌یاند که کیژێکی سه‌قزی به ناوی «به‌یان» له لایه‌ن خزمه‌کانیه‌وه کوژراه و دوابه‌دوای ئه‌م ڕووداوه، ده‌زگیرانی ئه‌م کچه‌ش به ناوی «عه‌بباس»، خۆی ده‌کوژێ.
له‌م رۆژانه‌ی دواییدا، کچێکی ته‌مه‌ن 23 ساڵه به ناوی»به‌یان» خه‌ڵکی ئاوایی «له‌گزی» له سه‌قز، به هۆیه‌کی نادیار ده‌کوژرێ.
ده‌گوترێ که ئه‌م کچه کورده له لایه‌ن یه‌کێک له خزمه‌کانیه‌وه کوژراوه و دوابه‌دوای بیستنی ئه‌م هه‌واڵه، ده‌زگیرانی 25 ساڵه‌ی ئه‌م کچه به ناوی»عه‌بباس»، خۆی ده‌کوژێ.
برچسب‌ها: Manshet News Agency, مەسعوود مەناف, مانشیت نیوز, ئەرشیوی مانگی چواری ٢٠٠٧ی مانشێت نیوز, ئاژانسی دەنگوباسی مانشێت, تەنیا بۆ ئاڕشیو